له ٨ ی مارسدا، گه‌ڕانه‌وه بۆ مانیفێست … جه‌مال موحسین
’’خێزانی ئێستا، خێزانی بۆرژوازی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دامه‌زراوه؟ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رمایه و داهاتی شه‌خسی. ئه‌م خێزانه له شێوه هه‌ره پێگه‌یشتووه‌كه‌یدا ته‌نها له نێو
بۆرژوازیدا بوونی هه‌یه. له كاتێكدا ته‌واوكه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش نه‌بوونی به كرده‌وه‌ی خێزانه له‌نێو پرۆلیتاریا و له‌شفرۆشی گشتیه. خێزانی بۆرژوازی كاتێك له‌ناوئه‌چێ كه ئه‌م ته‌واوكه‌ره‌ی له‌ناوبچێ و ئه‌م دوانه‌ش ته‌نها به له‌ناوچوونی سه‌رمایه له‌ناوئه‌چن. ئایا ئێمه به‌وه تاوانبار ئه‌كه‌ن كه ئه‌مانه‌وێ كۆتایی به چه‌وسانه‌وه‌ی مناڵان له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه بهێنین؟ ئێمه دان به‌م تاوانه‌دا ئه‌نێین.
به‌ڵام ئێوه ئه‌ڵێن كه ئێمه پیرۆزترین په‌یوه‌ندیه‌كان لهناوئهبهین كاتێك په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌خه‌ینه جێی په‌روه‌رده‌كردنی ناوماڵ. ئه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی خۆتان چییه؟ ئایا ئه‌ویش كۆمه‌ڵایه‌تی نییه و به‌و هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تیه دیارینه‌كراوه كه له سایه‌یدا ئێوه له ڕێی ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆی كۆمه‌ڵگاوه له ڕێی قوتابخانه و شتی تره‌وه پێی په‌روه‌رده ئه‌كرێن؟ كۆمۆنیسته‌كان ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگایان له په‌روه‌رده‌دا دانه‌هێناوه، به‌ڵام ته‌نها هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه شێوازی ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه بگۆڕن و په‌روه‌رده له كاریگه‌ری چینی ده‌سه‌ڵاتدار بپارێزن. قسه پوچه‌كانی بۆرژوازی سه‌باره‌ت به خێزان و په‌ره‌وه‌رده، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی پیرۆزی مناڵ و دایك و باوك ئه‌و كاته زیاتر قێزه‌ون ده‌رئه‌كه‌وێ كه به‌بۆنه‌ی كرده‌وه‌كانی پیشه‌سازی مۆدێرنه‌وه په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كانی پرۆلیتاریا له‌به‌ریه‌ك ئه‌ترازێ و مناڵه‌كانیان ئه‌بنه كه‌ره‌سه‌ی بازرگانی و ئامێری كار. بۆرژواكان تێكڕا هاوار ئه‌كه‌ن: ئاخر ئێوه كۆمۆنیسته‌كان ئه‌تانه‌وێ به كۆمه‌ڵایه‌تی كردنی ژنان بخه‌نه‌به‌رده‌م. كاكی بۆرژوا ژنه‌كه‌ی ته‌نها وه‌ك ئامڕازێكی به‌رهه‌مهێنان ئه‌بینێ.
ئه‌و كه گوێی له‌وه ئه‌بێ كه ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان ئه‌بێ به كۆمه‌ڵ لێی به‌هره‌مه‌ند بن، ئیدی به شێوه‌یه‌كی خۆرسك به ئاكامێكی تر ناگات جگه له‌وه‌ی هه‌مان شت ژنانیش ئه‌گرێته‌وه. ئه‌و ئه‌سڵه‌ن هه‌ر به‌لای ئه‌وه‌دا ناچێت كه مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌لومه‌رجه نه‌هێڵی كه ژنان ته‌نها وه‌ك ئامڕازێكی به‌رهه‌مهێنان ببینرێن.‘‘ مانیفێستی حزبی كۆمۆنیست_ به‌شی دوو: پرۆلیتاریا و كۆمۆنیسته‌كان.
مه‌سه‌له‌ی ژنان له كوردستان زۆر جار به شێوازی جیاواز باسی لێوه ئه‌كرێ. بۆ نمونه هه‌ندێك كه‌س ئه‌ڵێن كه ژن له كایه‌ی سیاسی‌دا كه‌مه. ئه‌ڵێن ڕێژه‌ی ژنان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و داموده‌زگاكان كه‌مه. ئه‌ڵێن عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی و پیاوسالاری و باوكسالاری باوه بۆیه ژن وا وه‌زعی خراپه. ئه‌ڵێن خه‌تای ژن خۆیه‌تی و به‌ڵا به‌سه‌ر خۆی دێنێ و نایه‌وێ ڕزگار بێ.
ئه‌ڵێن فه‌رهه‌نگ و كولتوری ژێرده‌سته‌یی ژن و ته‌نانه‌ت شه‌ریعه‌ت زاڵه ئه‌گینا ژن ڕزگاری ئه‌بوو. ئه‌ڵێن ژنان عه‌قڵیه‌تی ڕۆشنگه‌ریان پێویسته…. یان كاتێ به لێشاو ژنانێك ئه‌كوژرێن، باس دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژن وه‌ك ئاژه‌ڵ سه‌یر ئه‌كرێ. ته‌نانه‌ت هه‌شن ئه‌ڵێن گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بنه‌ماكانی ئیسلام ئیتر ژن موزعهزهز و موكه‌ڕه‌م و موحته‌ره‌م ئه‌بێ و ئیتر ’’به‌هه‌شت ئه‌كه‌وێته ژێر پێی ژنان ‘‘…… وه زۆر شتی تر كه به ناوی ژن و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌ری و ڕزگاریهكهیهوه ته‌واو ئه‌بێ. له‌سه‌ر ئه‌و جۆره له فیمینیزمی ئاینی كه گوایه ژن له‌ژێر سایه‌ی دیندا ڕێزداره، ئه‌مه‌وێ به یه‌ك دێڕ بڵێم پوچی ئه‌و قسه‌یه تاكه یه‌ك چركه‌ش هه‌ڵناگرێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ی.
هه‌موو ئه‌و ترێندانه‌ی تر كه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی ژن خۆی گرنگه، ئه‌بێ خۆی ڕزگار بكا، جێنده‌ر سروشتیه و ئه‌بێ هه‌ر ببێ، دین نابێ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت تێكه‌ڵ بێ، فه‌رهه‌نگ و كو‌لتور بگۆڕدرێ، عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی و عه‌شیره‌تی ئه‌بێ فڕێ بدرێ…. لێكدانه‌وه و گریمانه‌یه‌كن كه له‌به‌رده‌می خۆیان زیاتر هیچ نابینن. ئه‌وه نابینن، ئاخر باشه گه‌ر سه‌د ساڵ یاخود ته‌نانه‌ت هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دیارده‌یه‌ك هه‌بووه، با بڵێین به‌رده‌باران، به زۆر به‌شوودان، كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف، لێدان له ژن، سوكایه‌تی به ژن، به خزمهتكاركردنی ژن….. بۆچی له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا بوونیان هه‌یه؟! میراتی كۆنه به‌ڵام بۆچی كۆمه‌ڵگای پڕ پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕه فراوانه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كنه‌لۆجی ده‌ستی به‌مه‌وه گرتووه و ئه‌یپارێزێ؟
ئه‌م مه‌سه‌له و پاساوانه‌ی بۆ بۆچوونه‌كانی تر بوونی هه‌یه و پێوه‌ی مه‌شغوڵن، بۆ كۆمۆنیستێك و هه‌ڵسوڕاوێكی ماركسیستی جگه له ڕووكه‌ش ناتوانێ شتێكی تر بێت. پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌بێ ئه‌وه بێ كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م شتانه چییه؟ چونكه كاتێك بۆ نمونه باسی نه‌خۆشیه‌ك ئه‌كرێ له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخدا قسه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه بۆچی میكرۆب، به‌كتریا یان ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشیه بوونی هه‌یه، قسه‌كه ئه‌وه‌یه له‌م دنیا پێشكه‌وتووه‌دا بۆچی هێشتا بوونی هه‌یه؟
گه‌ر ئێمه له مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی میتۆدۆلۆژی ماركس و به پێی لێكدانه‌وه‌ی ماتریالیزمی دیاله‌كتیكه‌وه سه‌یری بكه‌ین كه هیچ دیارده‌یه‌ك له خۆیه‌وه نایه‌ته بوون و له خۆشیه‌وه له‌ناو ناچێ، كه‌وایه ئه‌بێ له كۆمه‌ڵگای ئێستادا بۆ ڕه‌گوڕیشه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی دژ به ژنان بگه‌ڕێین.
دوای ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه به خودی مانیفێست ده‌ستمان پێكرد و نیشانمان دا كه بۆرژوازی خودی ژنان وه‌ك ئامڕازی به‌رهه‌مهێنان ئه‌بینێ، با چاوێكیش له به‌رنامه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاری، به‌رنامه‌ی دنیایه‌كی باشتر بكه‌ین. له دنیایه‌كی باشترا و له به‌شی دووی لانی كه‌مدا، یه‌كسانی ژن و پیاو، قه‌ده‌غه‌كردنی جیاكاری له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕه‌گه‌زیدا هاتووه كه:’’خودی سته‌مكێشیی و پلەدوویی ژنان لە داهێنانی نیزامی سه‌رمایه‌داری نییه. به‌ڵام سه‌رمایه‌داری ئه‌م میراته نه‌فره‌تهێنه‌ره‌ی مێژووی له‌وه‌پێشی پەرەپێداوه و كردوویه‌تیه یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی په‌یوه‌ندیه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه. ڕه‌گ و ڕیشه‌ی نایه‌كسانی و بێمافیه‌كانی ئه‌مڕۆی ژنان، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ بیروباوه‌ڕی كۆن و میراتی فیكری و كه‌لتووریی نیزام و كۆمه‌ڵگا کۆن و له‌ناوچووه‌كان و په‌یامبه‌ران و دیانه‌ته‌كانی سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری پیشەسازی و مۆدێرنی ئه‌مڕۆ. ئه‌و نیزامه‌ی كه وه‌كو فاكته‌رێكی گرنگی ئابووری و سیاسی ده‌ڕوانێته دابه‌شبوونی ڕەگەزی ئینسانه‌كان له‌مه‌یدانی به‌رهه‌مهێناندا بۆ زامنكردنی قازانجی سه‌رمایه. مرونه‌ت بەخشین بە هێزی كار لە کارپێکردن و دەرکردندا، پێكهێنانی دووبه‌ره‌كی و كێبه‌ركێ و كێشمه‌كێشی ناوخۆیی له‌نێو بەرەی خەڵکی كرێكاردا، زامنكردنی بوونی به‌شه بێبەشترەکان له‌نێو خودی چینی كرێكاردا كه له‌خواره‌وه ڕاگرتنی ئاستی ژیانی هه‌موو ئه‌م چینه مه‌یسه‌ر ده‌كات، و سه‌ره‌نجام له‌كه‌داركردنی هه‌ستی ئینسانی و چینایه‌تی كۆمه‌ڵانی كرێكار و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی بیروبۆچوون و ئه‌فكار و ده‌مارگیریه كۆن و سواو و ئیفلیجكەره‌كان، ئه‌مانه خێروبه‌ره‌كه‌ته‌كانی سته‌مكێشیی ژنانه بۆ سه‌رمایه‌داری مۆدێرنی ئه‌مڕۆ و له‌هه‌مان كاتدا به‌شێكن له كۆڵه‌كه‌كانی كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه له دنیای ئه‌مڕۆدا. به‌ده‌رله‌وه‌ی كه سه‌رمایه‌داری له‌زاتی خۆیدا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ یه‌كسانی ژناندا دێته‌وه یان نا، سه‌رمایه‌داری كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو خۆی له‌سه‌ر ئه‌م نایه‌كسانیه بیناكردووه و به سووك و ئاسانی و به‌بێ بەرەنگاری سه‌رسه‌ختانه و زه‌بروزه‌نگاوی ده‌ستبه‌رداری نابێت.‘‘
شیكردنه‌وه و وردكردنه‌وه‌ی وته‌كه‌ی ماركس و ئه‌نگڵس و ئه‌م به‌نده‌ی به‌رنامه به‌سه‌ر واقعیه‌تی كوردستاندا ئه‌توانێ له ڕاستی مه‌سه‌له‌كان نزیكمان بكاته‌وه. چی له‌وه ساده‌تره ژنان له‌سه‌ر كار ده‌ربكرێن و به بیانوی خێزان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێنه‌وه؟ واته كردنیان به به‌شێك له سوپای هێزی كرێكاری بێكاركراو! پاشان چیش له‌وه ئاسانتره كه ئه‌م به‌شه له چینی كرێكار كه ڕه‌وانه‌ی ماڵ كراوه و ته‌واوی كاری ماڵ، به‌خێوكردنی مناڵ، خواردن ئاماده‌كردن و جلشتن و ماڵداری به گشتی، كه به‌بێ كرێ ئه‌بێ ئه‌نجامی بدات، بكرێ به گژی چینی كرێكاردا؟ بۆرژوازی به‌مه دووبه‌ره‌كی و بهگژدایهكردن ئه‌خوڵقێنێ. چ جای سوكایه‌تی و لێدان و توندوتیژی ناوماڵ و كۆمه‌ڵگا كه هه‌ستی ئینسانی و چینایه‌تی ئه‌م به‌شه له چینی كرێكار له‌كه‌دار ئه‌كات.
چ جای ئه‌وه‌ی كه ژن ئه‌بێ قبوڵی بكات كه ئامڕازێكی به‌رهه‌مهێنانه، به‌رهه‌مهێنانی خواردن و هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ خێزان به خۆڕایی و له‌وه‌ش واوه‌تر ئامڕازی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نه‌سڵی ئینسانیشه. ئه‌بێ سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ئه‌رك و قورسایی و سوكایه‌تیه ئه‌وه‌ش له ئه‌ستۆ بگرێ كه نه‌وه‌كانی چینه‌كه‌ی خۆی بۆ سبه‌ینێی سه‌رمایه‌دار، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی قازانجی سه‌رمایه‌دار، بۆ زێده‌بایی دووباره به‌رهه‌م بهێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت كوشتنی ژنان، كه له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش شان له شانی نادات بۆته ئه‌و زۆمبیه وه‌حشی و ترسناكه‌ی كه ژنانێك كه ناكه‌ونه ژێر چه‌قۆی ژه‌نگاوی پیاوسالاری و دڕه‌نده‌یه‌تی شهرفپاراستنهوه، ئه‌بێ كۆڵێك مه‌منون بن و به‌و جێگه‌وڕێگایه‌ی كه باسمان كرد ڕازی بن، ته‌نها به نرخی ئه‌وه‌ی له ژیاندا بمێننه‌وه و بتوانن دووباره به‌رهه‌مهێن بن.
به‌رهه‌م بهێنن تاكو كرێكارێك كه سه‌رچاوه‌ی قازانج و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌یه بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌میشه هه‌بێ، به‌رهه‌م بهێنن تاكو ته‌نانه‌ت سوپای چه‌كداری حزبه‌كان، حزبه‌كانی كوردایه‌تی و میلیشیاكانیان دابین بكه‌ن. به‌ڵێ، ژنان ئامڕازێكی به‌رپرسن له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و پاره و سه‌روه‌ت و سامانی چینی باڵاده‌ستی كورد پێویسته.
له ژنه كنگر فۆرشهكانی سه‌رشه‌قامه‌كانه‌وه تاكو ژنانی ئاواره‌ی ژێر جه‌مه‌لۆن و كوخه نایلۆنیهكان، تاكو كرێكاران و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كان، قوتابخانه‌كان، زانكۆكان، تاكو ژنه قهڵهمبهدهستهكان، تاكو ژنه ناچاركراوه‌كان به له‌شفرۆشی…… هه‌مووی چاوی ته‌ماحی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ره وه‌ك ئامڕازێكی به‌رهه‌مهێن یاخود به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه تاكو نه‌وه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی كرێكاری خامۆش و چاوله‌ده‌ست، هه‌رزان و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بێكاركردن و ته‌نانه‌ت میلیشیای پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵات پێبگه‌یه‌نێت، جا چ به ئیستغلاكردن و لاقه‌كردن و ناچاركردنی ژنان به له‌شفرۆشی بێ یاخود به شێوازی تر… ئیتر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ووترێت مه‌سه‌له فه‌رهه‌نگه، خێزانه، توندوتیژیه، وابه‌سته‌یی ژنه به ئابوری پیاو و شتی له‌و بابه‌ته‌وه، هه‌مووی ده‌رهاویشته‌ی دیارده‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیتر و بناغه‌ییترن نه‌ك ئه‌وه‌ی كه خه‌تای پیاوه وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی تر و پیاوسالاری و شتی له‌م بابه‌ته‌یه، وه‌ك دیارده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
كه‌وایه گه‌ر هیچ دیارده و شتێك له خۆیه‌وه په‌یدا نابێ و هه‌رواش نافهوتێ مه‌بده‌ئێكی سه‌ره‌كی بێ، ئه‌توانین له‌وه تێبگه‌ین كه چه‌وسانه‌وه و پله‌دووی ژنان سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورده و كاری پێیه‌تی و ئه‌یپارێزێت و ئه‌یهێڵێته‌وه. به‌هۆی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوونی كاری ناوماڵه‌وه و نه‌دانی هیچ بیمه‌یه‌ك به ژنانی بێكار ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد ملیاره‌ها دۆلار بۆ خۆی گل ئه‌داته‌وه… ئیتر بوونی فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و پاراستنی یاسا و ڕێسا دینیه‌كان و ئه‌و یاسایانه‌ی بره‌و به ژێرده‌سته‌یی و پله‌دوویی ژن ئه‌ده‌ن سهرخانێكن كه بۆ ئه‌و ژێرخانه پێویستن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌یه‌ش له‌ناوببرێ، ئه‌بێ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌ناوببرێ و هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه هه‌روه‌ك ماركس و ئه‌نگڵس له مانیفێستدا جه‌ختیان له‌سه‌ر كردۆته‌وه، واته سۆشیالیزم كه ئه‌بێ هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه ئه‌بێ ده‌ستمان كورت بهێنێ له‌وه‌ی خه‌بات بكه‌ین بۆ هه‌رجۆره باشبوونێك له ژیانی ژناندا، له پایهداریبوونی ڕێزیاندا له خێزان و كۆمه‌ڵگادا، له به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافه‌كانیاندا، له كۆتاییهێنان به كوشتنی به لێشاوی ژناندا، له بڕینی ده‌ستی دین و شه‌ریعه‌ت به‌سه‌ر ژیانیاندا.… به‌ڵام گه‌ر بمانه‌وێ كۆتایی به ژێرده‌سته‌یی و پله‌دوویی ژنان بهێین ئه‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بناغه‌كه‌ی. ئه‌م ئاوه له سه‌رچاوه‌وه لێڵه!
٨ ی مارسی ٢٠١٧