Skip to Content

دامەزراندنی سوارەی حەمدیە و کاریگەری لەسەر دەوڵەتی تورک.. شەوبۆ سەلمان مەلو

دامەزراندنی سوارەی حەمدیە و کاریگەری لەسەر دەوڵەتی تورک.. شەوبۆ سەلمان مەلو

Closed
by ئازار 31, 2023 General


سوارەکانی حەمدیە لەناوەراستی تشرینی دووەمی ساڵی (1890)دا رۆژنامەیەکیان بەیانی حوکومەتی عوسمانیان دەربارەی دامەزراندنی تیپەکانی حەمیدی بلاوکردەوە , لەساڵی (1891)دا سوارەی حەمیدی لەکوردەکانی عێراقو (ژمارەیەکی کەم لە عەرەبی عێراق )دامەزرا کە یەکەیەکی هێزی نیزامی بوون چەکی سوکیان پێدرابوون ناویان نا (سوارەی حمیدیە) بەخۆشی ناوی سولتان عبدلعەمید وە, لەسەرەتاوە عوسمانیەکان دەستیانکرد بەدامەزراندنی سوارەکانی حەمیدی لەوناوچانەی کوردستانن
هاوسنوری ناوچەکانی ئەودیوی قۆقازی روسی بوون (واتە بەشی رۆژهەلاتی ویلایەتی وان و بەدلیس).
دوای شکستی راپەرینەکەی شێخ عوبەیدوڵالی نەهری,سولتان عەبدولحمیدی دووەم (1876_1909)ز هەولیدا سیاسەتی خۆنزیک کردنەوە لەسەرانی کورد بگرێتەبەر. ئەوەبوو دەستی کرد بە دامەزراندنی فەوجەکانی سواری حەمدیە کە یەکێکە لە دیارترین رووداوەکانی پاش شکستی راپەرینەکەی شێخ عوبەیدڵالیە.
دامەزراندنی حەمدییە تەنها مەبەستی بەکارهێنانی کورد لەدژی ئەرمەنەکان نەبوو, بەڵکو پەیوەندی بە ئامانجە ستراتیژیەکانی سوڵتان عەبدولحمیدەوە هەبوو, کە گرینگترینیان بریتی بوو لە جێگیرکردنی دەسەڵالتی ناوەندی , هێنانەکایەی هاوسەنگیەکی نوێ ی سیاسی _کۆمەالیەتی , سودوەرگرتن لەوهێزانە دژی ئەرمەنەکان ,بەرگریکردن لە پەلاماری روسیا,رێگرتن لە دەسەلاتی بەریتانیا لە ئەنادۆڵی خۆرهەالت, هەروەها سەرکوت کردنی جولانەوە رزگاری خوازەکانی گەلانی ناتورک ئامانجێکی تری
حەمدییە بوو. هەموو ئەوئامانجەش لە گەڵ سیاسەتی بنچینەی عوسمانی بۆ یەک بوونی ریزی موسلمانان دەگونجا. ئەمانە سەرجەم وایان کرد سولتان عبدولعەمید لە سالی 1891ز بریاری دامەزراندنی سوارەی حەمیدییە بدات.
سوارەی حەمیدییە لە کوشتاری بەکۆمەلی گەلی ئەرمەن دا رۆلێکی خراپی بینی, ئەوکوشتارەی لە سالی (1894)ز دەستی پێکردو بەسەدان هەزارئەرمەنی تێدا کوژرا. ئەوەی پەیوەندی بەکوردەوەهەیە راستە بەشێک لە دەرەبەگ و سەرۆک خێڵ و پیاوە ئاینی یەکان لەرێزەکانی فەوجەکانی سوارەی حەمیدیە دا کۆبونەوە لەکوشتاری بەکۆمەلی ئەرمەندا بەژداریان کردبووبەلام دەبێت ئەوراستیەش لەبەرچاوبگیرێ کەئەمانە بەشێک بوون لە دامو دەزگا سوپای و ئیداریەکانی سولتان عەبدول حەمید و فەرمانی
دەوڵەتیش دەجولانەوە ئەمەلە لایەک لەلایەکیترەوە کەمبوونەوەی ژمارەی ئەوکوردانەی سەرەرای هەموو مەترسیەکان گیانی ژمارەیەکی زۆرلە خەلکی ئەرمەنیان رزگارکرد کاتێک لە گوندو مالەکانی خۆیاندا بەنهێنی ژیانیان دەپاراستن سەرەرای خراپی باری ئابووری سەخت خۆراکی خۆیان لەگەل ئەرمەنەکان دەکرد بەدوو بەش ,هەروەها سەرە رای ئەشکەنجەدانی کوردەکان لەلایەن عوسمانیەکان بەهۆی ئەوەی کەکوردەکان یارمەتی ئەرمەنەکانی داوە .بۆیە هەرگیز راست نیە کە کورد وەک نەتەوەیەک بەکوشتاری ئەرمەن تاوانباربکرێت, بەڵکو ئەوەی تاوانی ئەم کوشتارەی دەکەوێتە ئەستۆ سوڵتان عەبدول حەمید و دام و دەزگاکانی دەوڵەتی عوسمانیە نەک کورد کەلەزۆربەی کاتدا هاو خەبات و هاوچارەنوسی گەلی ئەرمەن بووە.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish