 
	شەش کورتیلە چیرۆک.. نوسینی: هێدی گەڵاڵی
              کرێکار
لەبەرئەوەی کوڕی بەرپرسێکی مەملەکەتە بەم تەمەنی هەرزەکارییەوە خاوەن کۆمپانیایەو بێ ئارەق ڕشتن دەیان دەفتەر دۆلاری پەیداکردووە! ئەمیش بە کرێکاری و هێزی بازوو جگە لە ڕۆژانی هەینی هەموو ڕۆژێک لە کۆمپانیای کوڕی بەرپرسەکە ئارەقەی نەهامەتی دەڕێژێت.
                                                                 ئۆتیزمبزێوی ئەو منداڵە حەوت ساڵیە سەرنشینانی ناو پاسەکەی بێزار کردبوو ، هەوڵ و ماندوبوونی دایکی بێسوود بو بەوەی مناڵەکە بە ژیری دانیشێت. بەسیما و جولە خێراکانیەوە بۆت دەردەکەوێ نەخۆشی ئۆتیزم زۆری بۆ هێناوە.
دایکەکە بەدەست منداڵە نەخۆشەکەی ماندوو و شەکەتە نیشتیمانیش بە دەست بەرپرسەکان!!
                                                                 واقیعهاوڕێکەم لێی پرسیم:
تۆ بەم تەمەنەوە هەموو کات بە ڕیشی تاشراوەوە دەبینم گەنجە تەمەن سی ساڵیەکەی کۆڵانیشمان بە ڕیشێکی زبر و درێژ! وتم: من لە دنیای واقیع دەژیم!!
                                                                   یاسائاشکراکردنی دۆسیەی دزینی پارەی مەملەکەت لەلایەن ڕۆژنامەنوسێکی بوێر بوە هۆی ئەوەی دادگا حوکمی چوار ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنێت! هەمان دادگا نەیتوانی بەرپرسە باڵاکە نەک هەر دادگایی بکات تەنانەت ئاگاداریشی بکاتەوە!
ڕاستە دەڵێن: یاسا تۆڕێکە ماسیە بچوکەکان دەگرێت.
                                                                  ژووانساڵانێک بوو لە خۆشەویستەکەی دابڕابوو.
کە یەکتریان بینی هەموو شتێک ئاسایی بوو، ئەوەی نائاسایی بوو ، لێدانی دڵیان بوو!!
                                                                لەخۆباییتازە پێی نابووە تەمەنی هەرزەکاری لە لایەن خزمێکیانەوە دەستنیشان کرابوو کە گەورەتر بو ببێتە بوکی ماڵەکەیان و بۆ کوڕەکەی بیگوازنەوە.
داخوازیەکان تا دەهات زۆرتر دەبوون . کچەکە بەرز دەیڕوانی لەخۆبایی و هەڵپەی ژیان تەنگی پێ هەڵچنیبوو. لە دواجاردا هەرزەکاریەکەی بە قەیرەیی سپارد!!


 
			 
			 
			