
قەیران.. سامان خدر
لەزمانەوانیدا دەوترێت توشی قەیران بووین واتە نارەحەتی و تەنگژەمان هاتوەتە پێش . یان لە کشتوکاڵدا دەوترێت ساڵەکە قەیراناوی بوو واتە قاتی و قڕی و کەم بەرهەمی بوو .
بەلام لەڕووی بەکارهێنانەوە :واتە چارەسەری کێشەیەک بەبنبەست گەشتوە و ئاستەنگ و کۆسپ رێگرن لە پیش چون و چارەسەرکردنیدا.
قەیران چیە؟ وەهۆکاری دروستبوونی جیە؟
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا هەندێک جار بەهۆی ناڕوونی سیاسەتەکان یا پلانی هەڵە یان بریاردانی سەرپێی و هەڵەشە یان هەرهۆیەکیتر وادەکات قەیران دروست بێت و دواتر کۆنترۆلکردنی ئاسان نەبێت.
بارودۆخێکی ناسەقامگیری یان مەترسی، وەک لە کاروباری کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی، یان نێودەوڵەتیدا، کە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی یەکلاکەرەوە.
-هەروەها هەندێک جار دەرەنجامی بونی خەلەل لە ( دەزگای نەخشەو پلاندانان . بەریوەبردن و ریکخستنی کارەکان . رێنماییەکان . دەزگای چاودێری . دەزگای بریارو بریاری نابەجێ) قەیران دروست دەبیت.
بەواتایەکیتر قەیران بریتیە لە :
ئەودۆخە ناهاوسەنگ و ناریکەیە کە لەنێوان ئەوەی کراوە و ئەوەی پێویست بوو ئەنجام بدرایەت دێتە ئاراوە
ئیستا له كوردستان به‌هۆی نه‌بونی پیلانی پێشوه‌خته‌و نه‌بونی نه‌خشه‌دانانی بنه‌ره‌تی و ، هه‌له‌ی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی كورستان نه‌بونی چاودێرێکی بێ لایه‌ن و نه‌بونی به‌ڕێوه‌بردنێكی باش له‌وڵات ئه‌م قه‌یرانان كه‌دروست بوون .
ئه‌گه‌ر له كوردستان له سالانی رابردوو كێشه‌ی كاره‌با و ئاو و ریگاو بان و كێشه‌ی سوته‌مه‌نی چاره‌سه‌ر بكردایه ، ئه‌وا ئه‌م دۆخە ناخۆشە و کێشەکانی ئێستا دروست نه‌ئه‌بوو.