
دەرچوون لە پەیمانی خودا‌و.. نوسینی / جەمال نوری
لەدایک بوونی مرۆڤێکی پاک لەرەحمی گەردووندا
تابووتی پەیمانی خودا. “تازەترین رۆمانی کوردیە لەم ساڵدا بلاوکرابێتەوەو بەزمانێکی هیجگار جیاواز لەهەموو ئەو ڕۆمانە کوردیانەی کەلەم سالانەدا بلاوکراونەتەوە. ئەم ڕۆمانە لەلایەن نووسەر سەلاح جەلالەوە نوسراوەو بلاوکراتەوە، کەلەسەر ئاستی زانکۆ‌و ناوەندە ئەکادیمیەکانەوە خوێندنەوەی جدی بۆ کراوەو دەچێتە خانەی ڕۆمانێکی زانستی و تێگەیشتن لە زیرەکی دەستکردو گەڕان و پشکنینی نووسەر لەناو فەزای ئاڵۆزی گەردوون و کەشفکردنی ئەو کائینە ئاڵۆز‌و رامنەکراوەی کەپێی دەوترێت “مرۆڤ”. (سەلاح جەلال ) وەک نوسەرێکی جدی لەڕێگای کەشفکردنی مرۆڤەوە لەو برسە ئاڵۆز‌و داخراوانە دەدات کە ئێستاشی لەسەر بێ، هەموو ئەو ژانەرانەی مرۆڤ کاریی لەسەر کردووە وەک میتۆلۆژیاو ئەفسانەو زانستی فینۆ مینۆلۆژیاو جیهانی میتافیزیک نەیانتوانیوە تەواوی کۆدەکانی فەلسەفەی مەرگ و ژیان بکەنەوە، کە سەلاح جەلال لە ڕۆمانی تابووتی پەیمانی خودا دا زۆر بەجوانی کاری لەسەر کردووەو توانیویەتی ئەو گرێ داخراوەیەی مەرگ بکاتەوە کە فەلسەفەکانی دنیای مرۆڤایەتی لە تەمتومان و مەدو جەزردا ن لەگەلیدا. “سەلاح جەلال “گرێ ئەو کوێرەیەی مەرگ لە چرکەساتی مەرگی هابیل بەدەستی قابیل ئاوەلا دەکات و ئازایانە وەک کەسێکی سەرکێش دەست دەبات تەرازووی گەردوون بەدیدگایەکی نوێوە سەنگ و پێوانەی مرۆڤەکان دادەرێژێتەوە بەو مەرجەی مرۆڤ خۆی بیەوێت بگەڕێت بەدوایی هەڵوەشانەوەی هاوکێشەی گەردوون یا دیزاینکردنەوەی مرۆڤ لەناو ئەو بوونەوەرانەی کەلە گەردووندا هەڵدەسوڕێنرێت. بەتایبەت لە جیهانی ئەمڕۆی تەکنەلۆژیاو ژیری دەستکرد کە هۆشمەندی مرۆڤەکان پەراوێز دەخات و جوڵەو ئاراستەکردنی مرۆڤەکان لەقاڵب دەدات. نوسەری ڕۆمانەکە وەک مرۆڤێکی بەئاگا بەهەموو ئەو دیوار‌و تەنانەی فەزادا رەتدەبێ بۆ چنگ کەوتنی ئەو وەڵامانەی بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی بڤە بووە بۆ مرۆڤەکان .وەک لەناو هەموو دەقە ئاینە ئاسمانیەکاندا ڕوون نەکراونەتەوەو گەڕان بەدواشیدا لەخانەی تەکفیردا بینراوەتەوە کە کۆتایەکانی بە مەرگ هاتوە، ئالێرەوەیە نووسەر دەست بۆ مەرگ دەبات تا لە قوڵایی و تێگەیشتنی مەعریفیەوە شیکارو سەلماندن بۆ مەرگ بکات کە لە ئەزەلەوە بۆ شاردنەوەی توانستەکانی مرۆڤ هاتۆتە بوون، هه‌موو ده‌قێك، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ خوێنه‌رێكی نه‌بێت، له ساتی نووسیندا خوێنه‌ر ده‌كاته گریمانه. له بنچینه‌دا نووسینی ده‌ق به‌بێ گریمانه‌كردنی خوێنه‌ر مه‌حاڵه. به‌م مانایه، ده‌ق به‌بێ خوێنه‌ر بوونی نییه. خوێنه‌ر هه‌مان «هاوڕێ»یه‌كه كه گوتاری نووسه‌ر ده‌خوێنێته‌وه. كه‌واته، هه‌موو ده‌قێك پێشوه‌خت بۆ یه‌ك هاوڕێ ده‌نووسرێت، و «هاوڕێیه‌تی» ده‌كاته گریمانه؛ و چونكه نووسه‌ر له ساتی نووسینی ده‌قدا نازانێت خوێنه‌ره‌كه‌ی كێیه، دوژمنه یا دۆست، فه‌زیله‌تمه‌نده یا شه‌ڕانگێز، خواپه‌رسته یا ئاته‌ئیست، ڕه‌شپێسته یا سپی پێست و هتد، هاوڕێیه‌تیی ئه‌و له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌كه‌ی، هاوڕێیه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه و فه‌زیله‌تمه‌نده. نووسه‌ری هه‌ر ده‌ق، هه‌ر ڕۆمان و شیعرێك، ته‌نانه‌ت ده‌قی زانستیش، به ده‌ربڕینی دێریدا، بانگه‌وازی «ئه‌ی هاوڕێیانی من» ده‌كاته پێشگریمانه، و ده‌قه‌كه‌ی به‌م بانگه‌وازه ده‌ست پێ ده‌كات. له ڕاستیدا، نووسه‌ر له هه‌ر ڕستیه‌كی ده‌قدا، هاوڕێیه‌تی بۆ خوێنه‌ره‌كانی پێشنیار ده‌كات. به‌ڵام، به باوه‌ڕی دێریدا، هاوڕێیه‌تیی خوێنه‌ر له‌سه‌ر «سوودمه‌ندی» وه‌ستاوه. به‌م پێیه، ئه‌گه‌ر نووسین بانگهێشتكردن بێت بۆ هاوڕێیه‌تی، كه‌واته ده‌ق به‌رهه‌می شكستی چاوه‌ڕوانیی نووسه‌ره له دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی ڕاسته‌قینه له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. له ڕاستیدا، هه‌ر ده‌قێك له ناوه‌وه‌ی یه‌ك شكسته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات؛ شكستی مرۆڤ له دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی ڕاسته‌قینه، له ئه‌زموونی ترسناكی شكست له ساتی له‌ده‌ستدانی هاوڕێدا. ئه‌م شكسته‌یه كه نووسه‌ر ڕووه‌و نووسین ده‌بات. هاوڕێیه‌تی ئه‌گه‌رێكه كه مرۆڤ له ده‌ستی خۆی ڕزگار ده‌كات، له ده‌ست بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رباره‌ی مه‌رگ و نه‌بوون، له ده‌ست هه‌ستپه‌رتیی ئه‌و ده‌رباره‌ی بوون. به‌م مانایه، ئازاری له‌ده‌ستدانی هاوڕێ، ئازاری له‌ده‌ستدانی «ئه‌ویتر»ێكه كه ئێمه ڕزگار ده‌كات له خۆمان. هاوڕێیه‌تی خودی ژیانكردنه؛ و له‌ده‌ستدانی هاوڕێ، بیرهێنه‌ره‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی ژیان و گه‌یشتنی مه‌رگه. وه‌ك بلانشۆ ده‌ڵێت: «سوپاس بۆ مه‌رگ كه ده‌توانێت هاوڕێیه‌تی ڕابگه‌یێنێت.»* وه‌ك بڵێی كه ئه‌گه‌ری هاوڕێیه‌تی پاش غیاب و مه‌رگی هاوڕێ دێته دی. ئازاری له‌ده‌ستدانی هاوڕێ ئه‌گه‌ره‌كانی هاوڕێیه‌تی ده‌كاته‌وه. هاوڕێیه‌تی هاوكات هه‌ڵگری دووری و نزیكی، حزوور و غیاب، جیایی و پێكه‌وه‌بوون، و قسه‌كردن و بێده‌نگییه. به‌ر له جیایی و له‌ده‌ستدانی هاوڕێ، دابڕان ده‌ستی پێكردووه؛ دابڕانێك كه به ڕێڕه‌وی قووڵبوونه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. حزووری كه‌سێك به‌رده‌وام ده‌بێت كه ڕووبه‌ڕووی له‌ده‌ستدانی ببینه‌وه. ئه‌گه‌ر، مانا و ده‌ركه‌وتنی هاوڕێیه‌تی هه‌رگیز به‌دی نایێت، مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كه مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی، وه‌ك دێریدا ده‌ڵێت، «پرسیارێكی برینتێكه‌ر»، «پرسیارێك ده‌رباره‌ی برین» ببێته‌وه. دێریدا ده‌ڵێت: «هیچ هاوڕێیه‌تییه‌ك به‌بێ ئه‌گه‌ری برین بوونی نییه.»*** هه‌موو هاوڕێیه‌تییه‌ك كۆمه‌ڵێك زه‌خم و برینی شاراوه‌یه. * ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین كه هه‌ستی خوێندنه‌وه، هه‌وڵێكی ناوه‌كییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێ؛ هاوڕێی نووسه‌رێك كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بزانێت خوێنه‌ره‌كه‌ی كێیه، له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا هاوڕێیه‌تی ده‌كات* هەرلەبەر ئەمەشە نووسەر خۆی نەبەستوەتەوە بە کارەکتەرێکەوە، لەناو رۆمانەکەیدا بەلکو لەلای گرانە رۆڵی کاراکتەر دیاری بکرێت، چون پێی وایە کەسایەتیەکانی ناو رۆمانەکەی لەیەک کەسایەتی و کاراکتەرێکدا وێنا ناکرێ بەلکو پێویستی بە چەندین کاراکتەری جۆراو جۆر هەیە بۆ تەوزیفکردنی رۆلی کاراکتەرەکانی وەک کاراکتەری تەکنەلۆژی و بایەلۆژی و ئاسایی و نیوە مرۆف نیوە بونەوەر و تەنانەت جنۆکەو شەیاتینی .بەدیدەکرێت لەم رۆمانەدا ئەمەش بە خاڵێکی جیاکەرەوەی ئەم ڕۆمانە دادەنرێت لە رۆمانەکانی تر لە م سالانەی دوایدا کەنوسراون . بۆئەوەی لە ئەندێشەو فیکر‌و مەعریفەی بیر‌و ئایدیای (سەلاح جەلال )تێبگەین لەرێگای رۆمانەکانیەوە، ئەوا دەبێت خوێنەر پاشخانێکی فیکری و مەعریفی خۆی هەبێ تاوەکو لە دنیا‌و فەزای نوسینی (سەلاح جەلال) تێبگات بەتایبەتی بۆ تێگەیشتن لە ڕۆمانی (تابوتی پەیمانی خودا) سانا نییە ئەوەی بەر ئەم رۆمانە دەکەوێ بەتەواوی هەزمی ڕۆمانەکە بکات و بگاتە ئەوەی کە بزانێ نوسەری ئەم ڕۆمانە بەدوایی چیدا وێڵەو دەیەوێ لە ڕێگای کام وەلامی پرسێکی کەینونی و فەلەکی و بونیەوییەوە ئەو پرسیارە بوروژێنێت لەسەرەتاوە هەتەوەکو ئیستاشی لەسەر بێت مرۆڤایەتی نەیتوانیوە وەڵامی ئەو پرسیارە ی نوسەر (سەلاح جەلال )بداتەوە، دەربارەی گەردوون و بوون و ڤەلسەفەی مەرگ و ڕۆژی قیامەت و نوێبوونەوە لەم فەزایەی ئێستاماندا بۆئەوەی بەتەواوی لە زمان و ئایدیای نوسەر تێبگەین بۆ نوسینی ئەم رۆمانەی دەبێ خوێنەر ئاگایی هەبێ لەسەر چونێتی و چەندێتی ئەم کەونەو هەسارەکان و ئەو یاسایەی بەشێوەیەکی تەکافوئی ئەم فەزایەی لێهاتوەتە بوون واتە دەبێ مەعریفەی فەلەکی و جوڵەو سوڕانەوە و کات و شوێن زانستی گۆشە و هێڵکاریی و ریازیات تێبگەین، پاشان زانیاریمان هەبێ لەسەر زانستی میتۆلۆژیاو ئەفسانەو ڕۆڵی ئایینە ئاسمانییەکان لەسەر هزری مرۆڤ هەموو ئەمانە دەبنە زەخیرەیەکی دەوڵەمەند بۆ تێگەیشتنمان لە ڕۆمانی پەیمانی تابووتی خودا و فیکر‌و مەعریفەی پشتی ئەم ڕۆمانە تێبگەین سەلاح جەلال لەم ڕۆمانەیدا دەیەوێ پێمان بڵێت بەهۆی ئەم هەموو کێشمەکێش و ململانێ خوێناویانەی بەناوی دینەوە ئەنجام دراوە هیچ کام لەو کەسانەی شوێن کەوتەی ئاینە کان بوون. بەڕاستی بەدوای خودادا نەگەڕاون ،بۆیە نوسەر دەیەوێت بڵێت: مرۆفایەتی تائێستا بەدوای خودادا نەگەڕاوە، خۆ ئەگەر بیەوێ بەدوای خودادا بگەڕێ دەبێت بێتەوە سەر (زەردەشت و ئاهورام) کە مرۆڤ لەوێدا لەهەموو بوون و کەینونەی خۆی تێدەگات کە کتلەیەکە لەوگەردو گەردیلە هەوایی و خۆڵی و ئاگریی و ئاوەوە هاتۆتە بوون ڕۆمانی پەیمانی تابووتی خوددا کەلە مێژە بەشەریەت وێڵە بەدوایی ئەو تابووتەدا کە پەیمانی خودای تێدایە. بەتایبەت جولەکەکان بەجدی وێڵن بەدوای ئەم تابووتەدا، وە تەنانەت ئاینزاکانی تریش دەستیان بە سوچێکی ئەم تابووتەوە گرتوە تەنها کورد نەبێت کەوەک کۆلارەیەک بەدەوری تابووتەکەوەیە کۆلارەیەکە لەوێدا بەڵام خۆشبەختن کە دەستیان بە تابووتەکەوە نیە و توشی تاعوونی دەسەڵات و هێز و شەڕ نەبوون لەبەرئەوەی ئەو تابووتە تەنیا تاعوونە، سەلاح جەلال لە میانەی ئەم ڕۆمانەدا ئەوە ئاشکرا دەکات کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی توشی کێشەیەکی گەورە بۆتەوە کە بەدەستی خۆی بۆتە هۆی بێ دەسەلاتکردنی خودی مرۆڤ. بەهۆی ئەو زیرەکی دەستکردەوە کە رۆبۆتەکان هەیانە و جێگای مرۆڤ دەگرنەوە بە جورێک کەئیتر شتێک نامێنێ بۆ مرۆڤ خۆی تیا بدۆزێتەوە، تەنیا ئەو مرۆڤە پاک و میهرەبانانە نەبێت کەدوورن لە رق و کینەو پیسی ،درووست بوونی مرۆڤێکی واش کاتێک ئەبێت کە دنیا زۆر شەڕ و ناخۆش بێت و ئەو مرۆڤە لەو ناخۆشیەوە هیوا و بریاری راست و جوان بدات و خۆی رووناکی بدۆزێتەوە و کامڵ بێت. لە کۆتایی رۆمانەکەدا.کە جەماعەتی سەر هەسارەکەو جەماعەتی ئۆراپلان کە چاودێری ئەکەن و بەدوای ئەو رۆحە پاکەوەن بەدوای ئەو فۆتۆناتەوەن کە درووست بێت بەو ئومێدەوەن کە مرۆڤێکی وا درووست بێت . ئەوەی مایەی گرنگی پێدانە نوسەر لەم رۆمانەدا بەجوانی ڕۆڵی کورو خاک و نیشتمانەکەشی بەجوانی وێناکردوە و پێمان دەڵێ:- کورد هەرگیز نابێتەوە بە کۆلارە چونکە ئەو رەحمەی کە چوار پارچەی کوردستانە و مرۆڤی لێ زاوە.،رەحمێکە کە مرۆڤێکی جوان و پاک و رۆح بەرز ئەهێنێتە ژیانەوە کە زۆر یەکتر قبوڵکردنی تیایە و فرە رەنگە بوەتە ریچواڵێک کە مرۆڤایەتی تیایدا پاک ئەبێتەوە نەک پیس.
لەپاشكۆی ئەدەب و هونەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ ژمارە 9486 لە رۆژی 18/8/2025دا بڵاوبۆتەوە.