هه‌مزاتۆڤ له (ده‌وڵه‌تی خۆشه‌ویستی)دا.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
هاتم (ده‌وڵه‌تی خۆشه‌ویستی)م دامه‌زراند
ئه‌وجا بیرم له دروشمێك
بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته كرده‌وه :
ئه‌ویش،
ده‌ستت له ده‌ستمدا
پرچت،
ئه‌و كه‌وانه‌یه‌ی
سێبه‌رمان لێ ده‌كا..
بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌م،
بیرم له سروودێك كرده‌وه :
ئه‌و سرووده،
ئه‌ڵمانیا نییه له سه‌رووی هه‌مووان
داغستانیش نییه..
ئه‌و سرووده
خۆشه‌ویستییه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان
ئا ئا ، خۆشه‌ویستی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان..
ئه‌و جار،
بیرم له ئاڵایه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه كرده‌وه :
سوور.. خه‌باته
سپی.. ئاشتی
زه‌رد.. جیابوونه‌وه..
پاشان ده‌سته‌چیله‌یه‌كم چنی و
ڕه‌نگێكم له
په‌لكه‌زێڕینه پێكهێنا و
نووسیم:
عاشقانی دونیا یه‌كگرن!
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد په‌شۆكام
نه‌مده‌زانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌م
ئه‌و هێزه له‌بننه‌هاتووه‌ی هه‌بێ،
ملیۆنان ڕوویان تێكرد
داوای په‌نابه‌ری سیاسی‌یان تێدا كرد.
() ڕه‌سوول هه‌مزاتۆڤ، شاعیری ناسراوی داغستان نووسه‌ری (داغستانی من). (*) له ڕۆژنامه‌ی (الصباح)ی به‌غدایی ژماره 118 ی16ی11ی2003 وه
كراوه به كوردی.
