
سه‌رنجێكی خێرا بۆ سه‌ر تیۆره شانۆییه‌كه‌ی برتۆڵد برێخت (1898 – 1956)
ڕێباز محەمەد جەزا
شانۆكارێكی هاوچه‌رخی ئه‌ڵمانیایه ، له‌وانه‌یه یه‌كێك بێت له‌و كه‌سانه‌ی “زۆرترین نووسینی تیۆری هه بێت ، زیاتر له‌هه‌ر نووسه‌رێكی تری شانۆیی ” تێگه‌یشتن له برێخت كارێكی ئاسان نییه به‌بێ تێگه‌یشتن له درامای ئه‌وروپی چونكه برێخت ده‌ڵێت : ” درامای ئه‌وروپی دووده‌یه‌یه به‌ماوه‌ی ئه‌زموونگه‌ریدا تێده په‌ڕێت ” كه به گشتی به دووهێڵی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه ده‌چێت :
یه‌كه‌میان : توخمێكه تایبه‌ته به چێژ‌و له‌زه‌ت .
دووه‌میان : به‌شداریكردنی شانۆیه له به‌هاكانی فێركاریدا .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته برێخت به‌پێی پێشكه‌وتنی كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی سێ قۆناغی گرنگ تێده‌په‌ڕێنێت تا ده‌گاته تیۆره شانۆییه‌كه‌ی ئه‌وانیش :
قۆناغی یه‌كه‌م : شانۆی ده‌ربڕینگه‌رێتی : شانۆی ده‌ربڕینگه‌رێتی (تعبیری)ماوه‌ی دوای جه‌نگ : جیهانی وه‌ك (خواست)و (بیر) نیشان داوه‌و بووه هۆی جۆرێكی تایبه‌تی له (سۆلیپسیزم – الژات ) رمادیه solipsism
ئه‌مه‌ش وه‌ڵامه‌كانی شانۆ بوون له قۆناغه‌دا بۆته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی كۆمه‌ل َهه‌روه‌ك چۆن باوه‌ڕه‌كانی ( Mach ماخ- وه‌ڵامه‌كانی فه‌لسه‌فه بوون بۆئه‌و قۆناغه ته‌عبیریه‌ت له‌شانۆدا شۆڕشی هونه‌ری بوون دژی ژیان (…) ته‌عبیریه‌ت به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر ئامرازه‌كانی ده‌ربڕینی شانۆی ده‌وڵه‌مه‌ند تر كرد سه‌ره‌تای كاره‌كانی برێخت له‌ژیر كاریگه‌ری ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا بوو”ته‌پڵه‌كانی شه‌و” له‌نمونه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ن. هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵبوونی ڕژێمی سیاسی ، چونكه ئه‌و سیستمه مرۆڤی كردبووه ئامڕازی به‌رهه‌م هێنان .
قۆناغی دووه‌م : شانۆی فێركاری :
ئه‌وه‌ی زانراوه برێخت گرنگترین به‌رهه‌مه شانۆییه فێركارییه‌كانی له نێوان ساڵانی (1929-1933) دا نووسیوون ، له‌و ساڵانه‌دا شانۆی سۆسیالستی(واقعی سۆسیالیستی) له‌لووتكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنیدا بووه له‌ئه‌ڵمانیا . بێگومان ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ش به ڕێكه‌وت نه‌بووه ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی مێژووییه‌وه بووه ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ری بیری سۆسیالستی و فه‌لسه‌فه‌ی (ماركسیزم) ی پێوه‌دیاره به‌ڵام به‌شگتی ده‌توانین بڵێین به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه و هه‌ڵئاوسانی ئابوری و كێشه‌كانی كرێكارانبه‌تایبه‌تی له “نیویۆرك” له‌نێوان كرێكاران و سه‌رمایه‌داران كه‌ئه‌مه‌ش بووبه هۆی ئاڵۆزبوونی نێوان چینه‌كان و سه‌ره‌نجام دروستبونی سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌كان ،ئه‌مه‌ش وایكرد له‌پێناو هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شداریكردنی شانۆ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌و پێداوستی ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵًك و جه‌ماوه‌ر ، ده‌بوو برێخت ڕووب كاته ئه‌م جۆره شانۆیه و نمونه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ش : “ده‌ستورو ده‌رهاویشتنه” .
قۆناغی سێهه‌م : شانۆی داستانی :
ئه‌م قۆناغه تێهه‌ڵكێشه‌و ڕه‌خنه گره بۆرژواكانیش ده‌ڵێن ( له‌قۆناغه یه‌كه‌مدا دیاریكردنی هێڵه‌كان بوو ، له قۆناغی دووه‌مدا به‌ستنه‌وه‌ی شانۆیه به كێشه‌كانی ناوكۆمه‌ڵگه‌و سیاسه‌ته‌وه و قۆناغی سێهه‌م ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانه‌و گه‌یشتنه به شانۆی داستانی ) .
به‌لاًَم داخۆ داستان لای برێخت به‌واتای چی دێت ؟
مه‌به‌ست له داستان لای برێخت په‌یوه‌سته به بیركردنه‌وه‌و سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌وه و گه ڕان بۆدۆزینه‌وه‌ی بوارێك بۆگونجاندنیان . كه‌واته ئه‌م ئه‌ده‌به یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردن یان ئاماده‌كردن یان نووسینی ده‌ق له‌گه‌ڵ ئه‌م سیستمه كاركردنه‌دا .
به‌م پێیه‌ش نواندن له شانۆی داستانی‌دا بریتیه‌له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی شانۆییه‌كه‌و ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌ده‌ركه‌وتن لای برێخت ، هه‌روه‌هاده‌بێت بگوترێت گرنگیش نییه ئه‌و ئه‌كته‌ره كێیه كه رۆڵًی كه‌سایه‌تیه شانۆییه‌كه ده‌بینێتچونكه رۆڵ به‌و جۆره دابه‌شناكات به‌ڵك واپێناسه‌ی مرۆڤ ده‌كات كه به‌رهه‌می ئه‌و بارودۆخه‌یه كه تێیدا ده‌ژی و قابیلی گۆڕانه ، له‌لایه‌كی تره‌وه ئاسۆیه‌كی فراوان ده‌داته ئه‌كته‌ره‌كان تاخۆیان تاقی بكه‌نه‌وه‌و زیاتر له رۆڵێك و زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌پێویسته كاریان له‌سه‌ر بكرێت . له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م میتۆده‌دا لێكۆڵینه‌وه گرنگه بو بۆگه‌یشتن به ئامانج چونكه پێویسته. ئه‌مه‌ش له‌ڕێی شێوه ی وه‌ستانه‌كان و ڕوانین و جۆره‌ها مه‌شقه‌وه . برێخت ده‌ڵێت : ” ده‌شێت ئه‌كته‌ر گوزارشت له‌ده‌رونی خۆی بكات چه‌ندین جۆر تۆنی ده‌نگی به‌كار بهێنێت به‌ڵام به‌شێوه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو “.
ده‌رباره‌ی نه‌خشه‌ی دیكۆری نمایشه شانۆییه‌كانی برێخت “كارڵفۆن” كه‌یه‌كێكه له نه‌خشه‌سازه‌كانی دیكۆری شانۆ‌و له‌گه‌ڵ برێخت كاری كردووه بۆنمونه له “بازنه‌ی ته‌باشیری قه‌وقازی” دا به‌م جۆره باسی دیكۆری شانۆییه‌كانی ده‌كات له‌ڕوانگه‌ی “برێخت”ه‌وه:”كاری هونه‌ری و ته‌كنیك له دیكۆردا پشت گوێ نا‌خرێت ، به‌ڵكو دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كه یارمه‌تیده‌ر ێكه بۆجوانی ، من خۆم ئه‌ندازیاری دیكۆر م وات وێنه كێشی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێكخراو ” .
له‌ڕوانگه‌ی برێخته‌وه نه‌خشه‌سازی دیكۆر ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك ده‌دات و جوڵه‌كان ناكاته جێگره‌وه بۆفۆتۆ له‌سه‌ر شانۆ ،ئه‌مه هاوشێوه‌ی نیه‌و چاودێری كردنه . واته دیكۆری شانۆیی رۆڵی ڕوونكردنه‌وه‌و دروستكردنی كه‌شی درامی ده‌نه‌خشێنێت ، ڕوونكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان یارمه‌تیده‌رن بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی هوشیاریو چێژی بینه‌ران .
ده‌رهێنه‌ر له‌م میتۆده‌دا له‌ڕوانگه‌ی برێخته‌وه پشت به‌چه‌ندشتێك ده‌به‌ستێت له‌وانه :
نامۆبوون / ئه‌م چه‌مكه به‌پێی فه‌رهه‌نگی سیاسی به‌ر له برێخت به‌كارهاتووه كه بریتیه‌له نامۆكردنی كرێكارێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره زۆره ده‌یكات و كرێیه‌كی كه‌می ده‌ده‌نێ و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به چه‌مكه‌كانی : “زێده‌بایی و ڕه‌تاندن وهتد..” به‌ڵاًم لای برێخت گۆڕانكاری به‌سه‌رئه‌م به‌كارهێنانه‌دا دێت و به‌رگێكی هونه‌ری ده‌كات به‌به‌ردا كه بریتیه له‌وه‌ی له‌ڕێی ته‌كنیكه‌وه هه‌موو ئیش و كار‌و ڕووداوه‌كان له دۆخی باوه‌وه والێبكرێت كه ناباو ببیندرێت ، به‌مه‌رجێك خورپه دروست بكات لای بینه‌ران. ئه‌مه‌ش چۆن ڕووده‌دات ؟ ڕووداوێك یان كه‌سایه‌تیه‌ك یان بابه‌تێك به‌جۆرێك به‌جۆرێك ناباو بكرێت كه هه‌ستی پێبكرێت و ئاره‌زووی زانین بوروژێنێت ، ئه‌م كاره‌ش لای برێخت له‌ڕێگه‌ی “حیكایه‌تخوانه‌وه ” گوزارشت بكرێت یان له‌ڕێی لافیته‌و ئاماژه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و فیلمی سینه‌مایی وه‌كو هۆكاری نامۆكردنه كه .
وێنه‌ی نامۆكراو /
ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه‌واده‌كات یان ڕێگه‌ده‌دات كه‌هه‌مووشتێك له‌ڕێیه‌وه بزانرێت به‌ڵام هاوكات نامۆیده‌كات . برێخت باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م جیهانه وه‌ك نامۆ پیشان درا ، ئه‌وا ئاره‌زووی گۆڕین لای بینه‌ران به‌ئاگادێت بۆدروستكردنی وێنه‌ی نامۆكراو كه‌په‌نای بردووه‌ته به‌ر دووباره‌ركدنه‌وه‌و دابه‌شبوونی “كاره‌كته‌رو ڕووداو” له بونیادی درامیدا .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم ئامانجی نامۆكردن گۆڕینی دۆخی بینه‌ره بۆتێڕامان و هه‌لًوێست وه‌رگرتن واته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بینه‌ران تیًكه‌لاًوی ڕووداوه‌كان بن ، وایان اێده‌كات بووه‌ستن و هه‌ڵوه‌سته بكه‌ن .
ته‌كنیكه كانی نامۆكردن /
ته‌واوی توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی شانۆ نامۆده‌كه‌ین وه‌كو: ” ده‌ق ، نواندن ، ده‌رهێنان ، مۆزیك ، دیكۆر…هتد ” بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ڕوو بدات كۆمه‌ڵێك پێداویستیمان هه‌یه له‌وانه :
1. كاركردنی نائیهامی ، له‌پێناو پاراستنی بینه‌ران له چونه‌ناونمایشه‌كه.
2. ڕووته‌لًكردن – تجرید: داماڵینی ته‌خته‌ی شانۆ له دۆخی باو.
3. تێكشاندنی لایه‌نه موگناتیسیه‌كانی نمایش .
4. په‌نا بردنه به‌ر به‌كارهێنانی فیلمی سینه‌مایی و سكرین .
ئه‌مه‌ش واده‌كات نمیشێكی شانۆیی نامۆكراومان ده‌ست بكه‌ویًت كه هه‌ردوو هێلًكه‌ی نمایش وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه باسمان كرد پێكه‌وه گرێ بداته‌وه ئه‌وانیش :” چێژ و فێربوون ” ن به و ئومێ>ه‌ی سه‌رنجیً:ی تیۆری خێرا‌و پێوستمان خستبێته سه‌ر ئه‌و تیۆره هاوچه‌رخه شانۆ .
—————————————————-
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان :
1. به‌شێك له زنجیره وانه‌كانم له هه‌ردوو په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی ( شه‌هیدجه‌عفه‌ر / كۆیه ) و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌لًه‌بجه .
2 . نڤریه المسرح الحدیپ ، ئیریك بتلی ، تر: یوسف عبدالمسیح پروت
3. پێنج وتاری شانۆیی –ده‌رباره‌ی ئه‌زموونگه‌ری – وه‌رگێڕانی كه‌مال مه‌مه‌ند میراو ده‌لی
4. مسرح التغییر : اختیار و مراجعه : فیس الزبیدی : تالیف عادل قرشولی