گرفتی ئاو له عیراق.. به‌ره‌و كوێ؟! عەبدولموتەلیب ڕەفعەت سەرحەت
ئاو به گرنگترین سه‌رچاوه‌ی سروشتی داده‌نرێت و كلیلی هێنانه‌دیی هه‌موو پێكهێنه‌ره‌كانی ژیانه. ئاو هۆكارێكی ستراتیجی گرنگه، كه ماوه‌یه‌كه هه‌وڵی جددی دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی وڵاته‌كانه‌وه, وئه‌و وڵاته‌ی خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی ئاوه، ئه‌بێته خاوه‌ن بڕیاری كاریگه‌ر. هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نن، كه جیهان به‌ره‌و گرفتی كه‌می ئاو هه‌نگاو ده‌نێت و زۆربه‌ی وڵاتان هه‌موو ئامرازه‌كانیان به‌كارخستووه بۆ گلدانه‌وه (خه‌زنكردن)ی ئاو، چونكه به‌شی تاك له ئاو به پێی پێشبینییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ خوارووی (1000 م3/ساڵ) له ساڵی (2030)، كه كاریگه‌ری زۆر به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراكی هه‌موو وڵاتان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشدارییان داوه به وڵاتانی جیهان، به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی ئه‌رك و تواناكانیان بۆ په‌یداكردنی ڕێگه‌یه‌كی نوێ و زانستی به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفتی كه‌می ئاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی به فیڕۆدانی ئاو و دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكردن بۆ واژۆكردنی په‌یماننامه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسنوورو هاوبه‌ش له‌سه‌رچاوه‌كانی ئاو, له په‌نجا ساڵی ئاینده‌دا پێشبینی وشكبوونی زۆرێك له ڕووباره‌كانی جیهان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتووانی جیهان بۆ زیاتر له (8) ملیار كه‌س, هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ئاڵۆزبوونی كێشه‌ی كه‌می ئاو له جیهاندا. به‌و هۆیه‌وه وڵاتانی سه‌رچاوه (المنبع) په‌نایان بردووه‌ته گۆڕینی ستراتیجییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و هه‌وڵی جیدیان داوه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (كه تایبه‌تن به ڕووباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی دانانی پێوه‌ری سیاسی و ئابووری تازه له شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕیژگه -المصب-) و به‌م كاره‌ش ده‌توانرێ سوودی زۆر به‌ده‌ست بهێنن و بۆ مه‌ودایه‌كی درێژخایه‌ن. هه‌روه‌ها وڵاتانی سه‌رچاوه (بۆ نموونه توركیا‌و ئێران) ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی تینووكردنن (تعگیش) سه‌ره‌ڕای هه‌موو په‌یماننامه‌و پرۆتۆكۆڵ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
عیراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا تووشی گرفتی ئاو ببێت، به‌هۆی لاوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو له ناوخۆی وڵات و لاوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و به تایبه‌تی وڵاتانی سه‌رچاوه. له ئاینده‌دا، كه‌می ئاو كاریگه‌ریی ته‌واوی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق دروست ده‌كات و ئه‌بێته هۆی هه‌نگاونان به‌ره‌و جه‌نگێكی هه‌رێمایه‌تی گه‌وره.
ڕه‌هه‌نده جیۆسیاسییه‌كانی تایبه‌ت به گرفت و كێشه‌ی ئاو له عیراق به‌نده به ڕه‌هه‌ندی جوگرافییه‌وه، كه وڵاتانی دراوسێی عیراق (ئێران و توركیا و سوریا) كۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراقیان كردووه به ڕێژه‌ی زیاتر له 60% به هۆی ئه‌وه‌ی عیراق وڵاتی ڕێژگه‌یه. ڕه‌هه‌ندی سیاسییش له‌وه‌دا خۆی ئه‌بینێته‌وه كه هه‌موو په‌یماننامه‌و پرۆتۆكۆڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ڕێكخستنی ڕووبار‌و ده‌ریاچه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشتگوێ خراون.
له دێڕی زه‌مانه‌وه عیراق به‌كارهێنه‌ری ئاو بووه (سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دێنه نێو خاكی عیراقه‌وه) بۆیه پێویست ده‌كات عیراق مافی به‌شه ئاوی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پیابنرێت و پێویسته عیراق داوای پاڵپشتی مه‌عنه‌وی بكات له هه‌موو جیهان بۆ پارێزگاریكردن له مافی به‌شه ئاو كه ناسراوه به (ماڤه‌كانی مێژوو) به تایبه‌تی عیراق پێشتر وڵاتێكی كشتوكاڵی بووه.
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامن له داواكارییه‌كانیان بۆ ناچاركردنی حكومه‌ته‌كانی تاران و ئه‌نقه‌ره بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان ده‌رباره‌ی ڕێزگرتن له وڵاتانی ڕێژگه. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراوانه داوایان له عیراق كردووه به داڕشتنی سیاسه‌تێكی ئاوی گونجاو له به‌كارهێنانی مۆدێلی نوێ بۆ ئاودێری و ڕیگه‌گرتن له به‌فیڕۆدانی ئاو و چاككردنی تۆڕه‌كان وپێویسته عیراق هه‌موو ئامۆژگاریه‌كانیان په‌یڕه‌و و جێبه‌جی بكات به‌تایبه‌تی له دانانی (ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌رچاوه‌كانی ئاو).