كتێبی_كاژێر شه‌شی ئێواره_وچه‌ند سه‌رنجێك … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
له‌دنیای نووسین وئه‌ده‌بی كوردییدا،ڕووداوه سیاسییه‌كان وكاره‌سات وتراژیدیانه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد،هه‌میشه‌وه‌ك سۆبژێتێك ئاماده‌ییان هه‌یه و بوونه‌ته پلوت وڕووداوی سه‌ره‌كی ده‌قی ئه‌ده‌بی.یاخودنووسیی یاده‌وه‌ری‌وژیاننامه. ئه‌وبه‌رجه‌سته كردنه‌ی ڕووداوه سیاسییه‌كان و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا،هه‌ندێ كات به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیه‌و هه‌ندێ كاتیش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی بووه.له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رده‌وام له ڕووی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سته‌می لێكراوه‌و ژێرده‌سته بووه، ئیدی ئه‌و كاره‌ساتانه، پانتاییه‌كی گه‌وره‌یان له گوتاری ئه‌ده‌بی كوردی به هه‌موو ژانره‌كانه‌وه گرتووه.له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلول، یه‌كێكه له‌و ڕووداوه سیاسییانه‌ی كه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر تاكی كورد‌و له ڕووی ڕوحی و سیاسییه‌وه شۆكێكی ده‌روونی گه‌وره‌بوو. چونكه سه‌دان هه‌زاركه‌س خه‌ونیان له سه‌رئه‌وشۆڕشه هه‌ڵچنی بوو. كاتێكیش به هۆی په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، كۆتایی به‌و شۆڕه هات، ئیدی په‌رته‌وازه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره، له كوردستانی باشوور ڕوویدا.
ئه‌گه‌رچی هه‌ردوای ته‌نها چه‌ندمانگێك، شۆڕشێكی دیكه، له شاخه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه و ده‌بێته جێگه‌ی ئومێدی هه‌موو ئه‌وانه‌ی نا‌ئومێد ببوون له شۆڕش كردن.به‌ڵام وێرای ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و ڕووداوه هه‌ر به‌رده‌وام بوو. سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌وتێكۆشه‌رانه‌ی كه بڕوایان به به‌رده‌وامی شۆڕش و دروستكردنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و شۆڕشگێڕی هه‌بوو كارێكی ئاسان نه‌بوو.
وه‌لێ دواتر شۆڕشێكی دیكه، له دوای نسكۆ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م،شوناسێكی شۆڕشگێری گه‌وره وه‌رده‌گرێت. له‌ماوه‌ی نێوان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ و هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلولدا، ڕووداوێكی سیاسی و كاره‌ساتێكی گه‌وره ڕووده‌دات، كه بۆئه‌وكات زیانێكی گه‌وره بوو، بۆ داینه‌مۆو بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و شۆڕشه ئه‌ویش كاره‌ساتی گرتن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوڕێیانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه بوو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به عێراق.
دیاره ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌سیاسییه‌ی نێوانیان بووكه كۆتایی به شۆڕشی ئه‌یلول هێنا. گرتن و له سێداره‌دانی خاڵه شه‌هاب وزیندانیكردنی به‌شێكی دیكه‌یان، یه‌كه‌مین تراژیدیای سیاسی سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی نوێیه.به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و هاوڕێیانه خه‌ونی سه‌رله‌نوێ زیندووكردنه‌وه‌ی شۆڕش،خه‌بات و تێكۆشانیان هه‌بوو. به‌تایبه‌تیش له قۆناغی دوای هه‌ره‌س و ئه‌وشۆكه ده‌روونییه‌ی كۆمه‌لگای كوردی له‌و كات ڕووبه‌ڕووی ببوه‌وه.كتێبی كاژێر شه‌شی ئێواره، ئه‌و كتێبه‌یه كه‌له سه‌رده‌می یه‌كێك له گیراوه‌كانی ئه‌وسای كادیرانی كۆمه‌ڵه، ڕووداوی گرتن و له سێداره‌دانی به شێكییان ده‌گێڕێته‌وه.
گه‌رچی نووسه‌ری كتێبه‌كه، شوناسی ئه‌و كتێبه‌ی له چوارچێوه‌ی هیچ ژانرێكی نووسیندا پۆڵین نه‌كردووه. واته خوێنه‌ر نازانێ ئه‌مه ڕۆمانه؟یاده‌وه‌رییه؟ یاخود كتێبێكی سیاسی ومێژوویی. به‌ڵام به خوێنه‌وه‌مان بۆ ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، له‌و بۆچوونه نزیك ده‌كه‌وینه‌وه كه ئه‌مه‌گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كی سیاسی خودی نووسه‌ری كتێبه‌كه خۆیه‌تی. ئه‌گه‌رچی به درێژایی ڕووداوه‌كانی نێو كتێبه‌كه، كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كان و گێڕه‌ره‌وه‌یی سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كان،كه‌سی سێیه‌می تاكه واته(ئه‌و).نووسه‌رله سه‌ر ده‌می ئه‌وه‌و ڕووداوه‌كانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. وه‌لێ بۆ منێكی خوێنه‌ر، كه ده‌یان جار مێژووی كۆمه‌ڵه و هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه وكۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان و كۆمیته‌ی شاره‌كان و هاوڕیێانی زیندانم خوێندۆته‌وه، ئه‌وه ئه‌سته‌م نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی گێڕه‌ڕه‌وه‌ی سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كان بناسمه‌وه كه ئه‌ویش خودی(ئه‌رسه‌لان بایز)واته نووسه‌ری كتێبه‌كه خۆیه‌تی.
به‌ده‌ربڕینێكی تر، كه‌سی سێیه‌می تاك، له‌و كتێبه‌دا خودی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه. چونكه ئه‌ویش یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ خاڵه شه‌هاب و هاوڕێكانی ئێران ڕاده‌ست به عێراقی كردنه‌وه‌و به‌داخه‌وه به شێكی له‌سێداره‌دان‌وبه شێكیشیانی بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له زیندانی ئه‌بوغرێب زیندانی كردن و دواجاربه لبَبووردنی گشتی ئازادبوون. ئه‌و كتێبه گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێكی سیاسییه كه‌له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1975تاكو 1979ڕوویداوه.
كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی و گێڕه‌ڕه‌وه‌ی هه‌مووشتزانی نێو ده‌قه‌كه،كه‌وه‌ك وتمان خودی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی به شۆڕشی ئه‌یلول دێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه له كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌ولێر ده‌بێته فه‌رمانبه‌ر.له ژێره‌وه‌ش به نهێنی په‌یوه‌ندی به ئه‌ڵقه‌ی ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانه‌وه هه‌یه و به ئامانجی هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی شانه‌ی نهێنی وهه‌وڵدان بۆ یارمه‌تیدانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی.كاره‌كته‌ری ڕووداوه‌كان، گه‌رچی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و تاڕاده‌یه‌ك هه‌بوو دایه،كه ئه‌وانیش له‌دێی كاریتان داده‌نیشن، به‌ڵام بۆ خۆی كه‌سێكی چه‌پ و ڕادیكاڵه و بڕوای به خه‌باتی یه‌كسانی‌و سۆسیالیزمی هه‌یه.
ئه‌وله ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دایه،كه‌له‌گونده‌كه‌ی ئه‌وان و كه‌س‌وكاره‌كه‌ی دانه. بۆنموونه: له دیالۆگێكدا، مامی به‌توندی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گرێت، كه دوای ته‌واوكردنی خوێندن چی داوه له شۆڕش و سیاسه‌ت و ڕێكخستنی نهێنی. پێی ده‌ڵێت: به ژیانێكی سه‌خت گه‌وره‌ن كردی، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو بكه‌ی، كه‌چی ئێستا خه‌ریكی سیاسه‌تی.بێگومان مه‌رج نییه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مامی كاره‌كته‌ره‌كه، له‌بڕوانه‌بوون به شۆڕشی كورد و مافه‌كانی نه‌بێت. به‌ڵكوله‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌یه،كه‌ڕه‌نگه ماهیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی به‌عسی ناسیبێت كه‌چ دڕنده‌یه‌كه. بۆیه له پێناو پاراستنی گیانی برازاه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌رده‌بڕێت.
بێگومان كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی نێو كتێبه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی به نهێنی له ئه‌قه‌ی ڕێخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یه، هاوكات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سی تریش هه‌یه، كه ئه‌ندامی هه‌مانشانه‌ی نهێنین. به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و له هه‌ندێ كاتدا، له ماڵی كه‌مالی برای ده‌بێت. چونكه كه‌س‌وكاره‌كه‌ی له گوندن. دواجار خانووێكی كۆنی شێوه كه‌لاوه، له گه‌ڕه‌كی كوڕان ده‌گرێت، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراست‌و ئاگاداربوون، له‌هه‌ر جموجۆڵێكی ڕژێم.بۆماوه‌یه‌كی زۆر به‌وشێوه‌یه ژیانی ده‌گوزه‌رێنێت. واته به‌په‌نهانی له نێو شاردا ده‌مێنێته‌وه. تادواجار له ڕۆژێكییاندا، ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی ڕژێم به‌دوایدا ده‌نێرن، گوایه هه‌ندێك كاری تایبه‌تی و فه‌رمانگه‌یان پێیه. به‌لاچم ئه‌و ده‌زانێت ئه‌و چاودێری و یه‌دواداچوونه‌ی له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت په‌یوه‌ندی به چییه‌وه هه‌یه، بۆیه له ده‌رفه‌تێكدا خۆی ونده‌كات و سه‌ردانی شاری كه‌ركوك ده‌كات بۆلای ئازاد هه‌ورامی و هه‌ندێك جاریش سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات بۆ ماڵی عوسمانی نانه‌وا، كه هه‌موویان له ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ن.
تا دواجار له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر به‌ناوی ئاوات، به‌نهێنی و به‌ڕێگای یاساغ و له ڕێی پێنجوێنه‌وه ده‌چێته ئێران. به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی خۆی. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێرانیش دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌كی مرۆیی له‌وكات و له سه‌رده‌می شا‌و به‌هۆی ڕێكه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا، له كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ڕۆژی 31-12-1975ڕاده‌ستی حكومه‌تی به‌عسییان ده‌كاته‌وه‌و به‌م جۆره خاڵه شه‌هاب و به‌شێكییان له سێداره‌ده‌درێن و نووسه‌ری كتێبه‌كه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تریش به زیندانی هه‌تا هه‌تایی حوكم ده‌درێن، تا دواجار به لێبووردنی گشتی دوای چوارساڵ مانه‌وه له زیندانی ئه‌بوغرێب، ئازاد ده‌كرێن.ئیدی له‌وێوه ڕووداوه‌كانی نێو كتێبه‌كه كۆتایی دێن. ئه‌م كتێبه یتر كتێبێكی سیاسی و مێژووسسه له‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بێت. زمانی نووسینی ده‌قه‌كه وێرای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ شوێندا، جۆرێك له ئستاتیكای گێڕانه‌وه‌ی تیایه، به‌ڵام زمانێكی واقیعییه و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوكانه وه‌ك خۆی.
ته‌نانه‌ت به‌ناوهێنانی كاره‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ش به‌ناوی ڕاسته قینه‌ی خۆیان له‌كتێبه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه. ئه‌م كتێبه به‌بڕوای من ده‌چێته خانه‌ی تۆماركردن و گێڕانه‌وه‌ی بره‌وه‌ری نووسه‌ری كتێبه‌كه له به‌رگێكی مێژوویی‌دا. ئه‌گه‌رچی نووسه‌رهه‌وڵیداوه ئه‌و مۆركه مێژووییه هێنده زه‌ق نه‌كاته‌وه له نووسینه‌كه‌یدا، وه‌لێ خوێنه‌ركاتێ كتێبه‌كه ده‌خوێنێته‌وه، ته‌واوهه‌ست به‌و زمانه واقیعییه‌وگێڕانه‌وه مێژووییه ده‌كات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له چه‌ند شوێنێكی كتێبه‌كه چه‌ندین ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینی هونه‌ریانه‌ی جوانم به‌رچاو كه‌وتن، كه‌نووسه‌ری كتێبه‌كه جوان وه‌سفی شته‌كانی كردووه.بۆنموونه نووسیویه‌تی:(ژنی باخه‌ڵ شۆڕی دزه‌ییان_شاڵێكی شینكی زاخۆیی_كڵاشێكی په‌ڕۆی هه‌ورامی_چایه‌كی دیشله‌مه‌ی زه‌ردی ته‌واو ئێرانی).به‌ڵام له‌هه‌ندێ شوێنی كتێبه‌كه‌شدا، نووسه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی دركی پێ بكات كه‌وتۆته هه‌ڵه. كه‌له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین:
یه‌كه‌م:_له‌ڵاپه‌ڕه(51)دا نووسه‌ر نووسیویه‌تی:(پاسه‌كه بۆ ماوه‌ی چل چركه كۆڵان و شه‌قامی گه‌ره‌كه‌كانی هه‌ولێری به‌دوای فه‌رمانبه‌راندا ته‌ی ده‌كرد). بێگومان ده‌بێ چل خوله‌ك بێت، نه‌ك چل چركه كه‌به‌شی هیچ ناكات.
دووه‌م:_له‌هه‌مان ڵاپه‌ڕه‌دا نووسه‌ر نووسیویه‌تی:(جنێوێكییان ڕاده‌وه‌شاند).جوێن ده‌درێت، نه‌ك ڕاوه‌شاندن..
سێیه‌م:_له‌ڵاپه‌ڕه(110)دانووسه‌ر نووسیویه‌تی:(له‌گوڵ كه‌مترم پێ نه‌وتراوه). به‌ڵام له‌گوڵ كاڵتره نه‌ك كه‌متر.
چواره‌م:_له‌ڵاپه‌ڕه(116)دا نووسیویه‌تی:(ئوتومبێله دووته‌نیه‌كه‌ی كێڵگه).نازانم ئه‌و كاتیش به‌و شێوه ئوتومبێلانه وتراوه دووته‌نی یاخودنا؟.
پێنجه‌م:_ له‌ڵاپه‌ڕه(145)دا نووسیویه‌تی:(به‌ناچاری چووه ژووری قه‌له‌نده‌رخانه‌كه‌ی له‌گه‌ره‌كی كوران). كه‌چی پێشتر له‌ڵاپه‌ڕه(61)دا نووسیویه‌تی(به‌ته‌واوی لێیان دابڕاو سه‌ری به‌و ژووره‌دا نه‌كرده‌وه كاتێ زانی خاوه‌نی ماڵه‌كه نه‌خۆشی سیلی هه‌یه!!).
شه‌شه‌م:_ له‌ڵاپه‌ڕه(184)دا نووسیویه‌تی:( ده‌یان وشه‌وڕسته له ناخییان په‌نگی خواردۆته‌وه).به‌ڵام شیاوتر ده‌بوو له‌بری ناخ، مێشك و هزری نووسیبا.
هه‌فته‌م:_له‌ڵاپه‌ڕه(192)نووسیویه‌تی:(مردنێكی محقق). ئایا ئه‌م وشه‌یه هیچ جوانی و چێژێكی تێدایه بۆ خوێنه‌ر؟ ده‌بوو نووسیبای(مسۆگه‌ر).
هه‌شته‌م:_له‌ڵاپه‌ڕه(200)دا نووسه‌ر نووسیویه‌تی:( ماڵه‌كه‌یان له سه‌ر پانتایه‌كی سه‌دوبیست مه‌تری دروستكرابوو،كه‌چی له‌ڵاپه‌ڕه201دا ئه‌مجاره‌یان ده‌ڵێ: سه‌دوپه‌نجا مه‌تر..
نۆیه‌م:-له‌ڵاپه‌ڕه(215)دا نووسیویه‌تی:( سه‌رمه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس بوو.به‌ڵام نه‌یتوانیبوو له‌ده‌سه‌ڵاتی خێزانه‌كه‌یان بێته ده‌ره‌وه!). ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره بێت ده‌بێ كه‌سایه‌تییه‌كی بیر داخراو بێت نه‌ك سیاسی. چونكه كه‌سانی ڕۆشنبیرو بیركراوه، هه‌میشه هه‌وڵ یاخیبوون و شكاندنی تابوته ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن.
ده‌یه‌م:_له‌ڵاپه‌ڕه(223) ئه‌گه‌رچی نووسه‌ر باس له‌قۆناغێكی دیاریكراو‌و ڕوداوێكی مێژوویی و سیاسی ده‌كات كه‌له‌كۆتایی ساڵی 1975 ڕوویداوه. به‌ڵام نووسه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات له‌به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا، باسی گه‌لێك پرس و بابه‌تی سیاسی و مه‌زهه‌بی ده‌كات كه‌هی ئێستانه. وه‌ك له‌وڵاپه‌ڕه‌یه‌ی ئاماژه‌مان پێداوه.
یانزه‌م:له‌ڵاپه‌ڕه(235)دا نووسیویه‌تی:(ماوه‌ی ده چركه‌یه‌ك ئه‌و ماڵه‌بووه سه‌هۆڵبه‌ندان). سه‌یر له‌وه دایه ئه‌و كتێبه جگه له نووسه‌ر، چه‌ند كه‌سێكیش پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كردووه،به‌ڵام دركییان به‌و هه‌ڵانه نه‌كردووه..
له‌لایه‌كی تره‌وه، زمانی نووسینی ئه‌وكتێبه وێرای ئه‌وه‌ی زمانێكی واقیعییه، هاوكات جۆرێك له تێكهه‌ڵكێشی بابه‌تی دیكه و درێژدادڕیم له كتێبه‌كه كه‌وته به‌رچاوكه هیچ په‌یوه‌ندییان به‌و ڕووداوه نییه. له‌كاتێكدانووسه‌رده‌یتوانی له‌بری ئه‌م درێژدادڕیه،به‌زمانێكی پوخت و چڕ ڕووداوه‌كه‌ی باس بكردایه.بێگومان ئه‌وكات ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه جوانتر‌و پوخترده‌بوو.
—————————————————
په‌راوێز/ ناوی كتێب(كاژێر شه‌شی ئێواره) نووسینی(ئه‌رسه‌لان بایز). چاپ یه‌كه‌م-2016بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی ئاوێر…
*ئه‌م بابه‌ته له پاشكۆی كلتووری(سێبه‌رو سایه‌ی) ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ژماره 7530 ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 3-4-2018بڵاوكراوه‌ته‌وه….