دوو كولتوور له( رۆمانی گره‌وه‌ی به‌ختی هه‌ڵاڵه) دا … یاسین برایم
جیهانی رۆمان ، جیهانێكی ئاڵۆز و فره و ته‌ژی كێشه و رووداوی سه‌یر و نه‌خوازراو و جوان و ناشیرینه. كه‌سایه‌تییه‌كانیش ، له دونیای ململانێ و ده‌سه‌ڵات و حه‌ز و شارستانییه‌ت و مودێرنه‌دا ئه‌سپی خۆیان تاوده‌ده‌ن . له تونێڵی دونیابینین و خه‌ون و حه‌زه‌كانی خۆیان ده‌گه‌رێن ومانا و به‌هایه‌كی تر به ژیان و ململانێیه‌كان و ئایدیاییه‌كانیان ده‌ده‌ن. هه‌ر ئه‌وانیش ، به ره‌نگ و كار و كرده جۆراوجۆره‌كانیان ئاشنامان ده‌كه‌ن به ژیان و دونیایه‌كی تری ده‌مامكدار له مرۆڤه‌كانی رۆژگار. رۆمانی (گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه)(1)ی عه‌تا نه‌هایی، رۆمانێك پڕ له تونێلی تاریك و ته‌سك و درێژ و كێشه و ئازار و خه‌م و چه‌وسانه‌وه ، له هه‌مانكاتیش ، ئاشنامان ده‌كات به چه‌ندین رێگا و رووداوی پڕ قوربانی و ئازادی و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی و شكست و هه‌ستانه‌وه و متمانه به‌خۆبوون و سه‌ركه‌وتن .
نه‌خاسمه بۆ (هه‌ڵاڵه ) كه‌سایه‌تییێكی دیار و ئازا و به‌رچاوی نێو رۆمانه‌كه و له مه‌یدانی عه‌شق و ئازادی‌دا ، به دونیا بینینێكی جوان نه‌مامی خۆشه‌ویستی و ژیاندۆستی ده‌چێنێت. بوێری و چالاكی و متمانه به‌خۆبونی ئافره‌تی كوردمان بۆ ده‌خاته‌روو . له پێناو ئازادی و رزگاربوونی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، شانبه‌شانی پیاو چه‌كی خه‌بات ده‌كاته شان و به‌رگری له چه‌وساوه‌كان و ئازادیخوازانی وڵات ده‌كات. ئه‌و خۆراگری و چاونه‌ترسه‌ی وای لێده‌كات به‌رامبه‌ر به رووداوه و كێشه و خه‌مه‌كانی ژیان بكه‌وێته سه‌ر پێ خۆی . بۆكۆمه‌ڵگاش ئه‌وه بسه‌لمێنێت، كه ژنیش به‌هاو قورسایی خۆی هه‌یه و ماف و ئازادییه‌كانی ئه‌و ده‌بێت رێزی لێ بگرێت و پارێزراو بێت. هه‌ڵاڵه ته‌وقی ژێرده‌ستی و چه‌وسانه‌وه ده‌شكێنێت و ته‌وار ئاسا ده‌ژێت و نمونه‌ی مێرخاسی ژنانمان بۆده‌رده‌خات. تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له نێو كولتوور و ده‌سه‌ڵاتی نێرسالاریدا ، ده‌بێته قوربانی بیرورا‌و ئازادییه تاكه‌كه‌سیه‌كانی خۆی . بۆیه بۆ نووسینێكی بچووك ئه‌وه‌نده ساناهی نییه ، هه‌موو كووچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌م رۆمانه بپشكنین . بۆیه ده‌روازه‌یه‌كی بچووك ده‌كه‌ینه‌وه و ئاوڕێكی خێرا له هه‌ڵاڵه و ژیان و خه‌بات و تێرونینی خێزان و كۆمه‌ڵگا بۆ ئازادییه‌كانی ئه‌و ده‌ده‌ینه‌وه ، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌بێته قوربانی حه‌ز و خه‌ون و ئازادییه‌كانی .
به پیاوكردنی هه‌ڵاڵه
له دوای باڵاكردنی هه‌ڵاڵه و نزیكبوونه‌وه‌ی له باوكی و ئه‌نجامدانی سیفه‌تی كوڕانه‌ی و به‌رده‌وام دانیشتن له دیوه‌خانی باوك و پۆشینی جلوبه‌رگی كوڕانه و ده‌ستخشاندن له چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كان ، خۆشی ده‌خسته دڵیی . ڕۆژ به ڕۆژ هۆگری ئه‌م كاره‌ی ده‌بوو و خۆی ده‌رده‌خست. میوانشیان هاتبایه ماڵیان دیوه‌خانی چۆڵا نه‌ده‌كرد. به شانازییه‌وه ، ده‌یگوت ” خۆ من كچ نیم ، من كوڕم” * ل48. باوكیشی به په‌یڤه‌كانی كچه‌كه‌ی دڵخۆش ده‌بوو ، زیاتر ئه‌و كوڕبوونه‌ی له ده‌روونی كچه‌كه‌ی مه‌زنتر ده‌كرد. كه‌چی دایكی هه‌میشه ترسی بۆ منداڵه‌كانی دروستده‌كرد و به (عوسه بۆر) ده‌یترساندن. ڕۆژێك هه‌ڵاڵه له گه‌ڵ باوكی دایه و به‌رده‌وام ده‌ترسێ و دانی پێداده‌نێت ، كه كه‌سێك به دوایه‌تی . به‌ڵام باوكی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه سێبه‌ره . ده‌یویست ئه‌و ترسه‌ی له ده‌روونی دوور بخاته‌وه . به زه‌رده‌خه‌نه ده‌یگوت” كوڕی ئازا چۆن ده‌بێ له سێبه‌ری باوكی خۆی بترسێت ” ل54 . هه‌ڵبژاردنی وشه‌ی كوڕ بۆ كچه‌كه‌ی و به ئازا ناوهێنانی ته‌كانێكی تری ده‌دایێ به متمانه به‌خۆبوون. هه‌ڵاڵه له نێوان دیالۆگی دایك و باوكی‌دا (ترسان) و (نه‌ترسان) ده‌یویست به‌لای باوكی‌دا بكه‌وێت ، تا بۆی بسه‌لمێنێت ئه‌و كوڕی باوكی خۆیه‌تی.
سه‌عاده‌ت گوتی ” كچ ده‌بێ له سێبه‌ری خۆشی بترسێ . ئه‌گه‌ر نه‌ترسێ تووشی هه‌زار به‌ڵا و نه‌هامه‌تی ده‌بێت”.
حه‌مه ره‌شید ئاغا گوتی ” من كچێكم ناوێ كه له سێبه‌ری خۆشی بترسێت . من كوڕێكم ده‌وێ كه له هیچ نه‌ترسێ .”
هه‌ڵاڵه گوتی :” من له هیچ ناترسم ” ل 52
دایكی به پێچه‌وانه‌ی باوكی باوه‌ڕی وابوو ، هه‌میشه ده‌بێ كیژ ترسی هه‌بێت . له هزری باوكیشیدا ، كچ ده‌بێت وه‌ك كوڕ بێت. بۆیه به كوڕكردنی كچه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بوو نیشانی ده‌وروبه‌ری بدا كه كچه‌كه‌ی له باوكی ده‌چێت ، وه‌ك ئه‌و خۆراگر‌و چاونه‌ترس و پیاوانه‌یه ، یان كچه‌كه‌ی ئه‌و زۆر له كوڕی خه‌ڵكی تر پیاوانه‌تره. به‌تایبه‌تی له هاندانی كچه‌كه‌ی له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست وهه‌ڵس و كه‌وته كوڕانه‌یی ده‌یكرد. ده‌بینین له‌و كاته‌ی له گه‌ڵ كوڕێك ده‌بێته شه‌ڕیان یاخود فاكته‌ری لێدانی زلله‌ی له كوڕه‌كه‌ی ، ڕازی نه‌بوونی به بڕیاری كوڕه‌كه كه داوای ماچی لێكردووه . ویستویه‌تی پێی بڵێ خۆشمده‌وێی! هه‌ڵاڵه به‌م قسه‌یه شه‌رم دایده‌گرێ و به تووڕه‌یی به زلله‌یه‌كی به‌هێز به‌رسفی ده‌داته‌وه ، چونكه قسه‌ی باوكی له گوێی ده‌زه‌نگرایه‌وه “من كچم ناوێ . كچێك كه كوڕان ته‌مای تێ بكه‌ن و ده‌ستی بۆ ببه‌ن . من كوڕم ده‌وێ ..”ل56
به‌مه‌ش ناوه‌ستێ وخشتێكی به ده‌سته و ده‌یه‌وێت لێی بدات. له سه‌ر ئه‌م كاره نه‌خوازراوه ، باوكی ده‌ستخۆشی لێ ده‌كات و به شێر له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
گوتی : ” ئافه‌رم كوڕی خۆم. كوڕی من شێره مه‌رده”
سه‌عاده‌ت گوتی ” ئه‌وه كوڕ نییه ، كچه تێده‌گه‌ی ، كچه ” ل56
دایكی له قسه‌ی مێرده‌كه‌ی ناڕازییه و له‌وه ده‌ترسێ ئه‌م سه‌ره‌ڕۆیی و لووتبه‌رزییه ئاكامێكی خراپی هه‌بێت و به‌ڵایه‌كی به‌سه‌ر بهێنن و به كوردییه‌كه‌ی (ئه‌تكی بكه‌ن!)، به‌ڵام باوكی به كارێكی ناوازه‌ی سه‌یر ده‌كرد . ئه‌م لێدانه‌ی وه‌كو زه‌نگێك بۆ كوڕانی هه‌ژمار ده‌كرد و تا سه‌رجه‌م كوڕه‌كان ترسیان هه‌بێت له نزیك بوونه‌وه . بۆیه حه‌مه ره‌شید ئاغا ده‌ڵێت ” كوڕی من كارێكی كردووه له ئیمرۆوه تا سه‌د ساڵی تریش كه‌س له‌م شاره وگه‌ڕه‌كه ناوێرێ به‌لایدا بكۆكی و ، به خراپ سه‌یری بكات…”ل56
هه‌ڵاڵه‌ش ، به‌رده‌وام هزری ئه‌وه‌ی هه‌یه، جیاواز بێت له ئه‌وانی تر. ئه‌م كاره‌ش به كرده‌وه ده‌كات . كاتێ جل و به‌رگی پیاوانه ده‌پۆشێت. جارێكیان له دیوه‌خان ، پیاوێكی هاوته‌مه‌نی باوكی پێی ده‌ڵێت: ناوت چییه؟باوكی له جیاتی ئه‌و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه (هه‌ڵمه‌ت) . ناو هێنان و گۆرینی ناوی هه‌ڵاڵه بۆهه‌ڵمه‌ت ، نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی باوكی بووی له به نێرینه‌كردنی كچه‌كه‌ی! ئه‌مه‌ش دایكی تووڕه‌ده‌كات .” هه‌ڵمه‌ت؟! خۆ ناوی هه‌ڵمه‌ت ناوی كوڕه”. گوتی ” ژنێكی جیرانمان تازه كوڕی بووه و ناوی ناوه هه‌ڵمه‌ت” باوكی گوتی ” هه‌ڵه گیانی منیش كوڕه . سه‌یركه چ كوڕێكی ئازاشه!” ل49
هه‌موو قسه‌و ڕه‌فتار و كرده‌وه‌كانی باوكی ، هه‌ڵاڵه‌ی گه‌وره‌تر وئازاتری ده‌كرد . دایكیش دونیایه‌ك خه‌م و ترس و گومانی له لا دروستده‌كرد. باوكی له دیده و چاو وئاغابوون و گه‌وره‌بوونی كاره‌كه‌ی خۆی سه‌یری كچه‌كه‌ی ده‌كرد، دایكی هه‌ڵاڵه‌ش له چاوی ژن‌بوون ودایكایه‌تی و كۆمه‌ڵگا و دابونه‌ریت و قسه‌ی خه‌ڵك سه‌یری ده‌كرد. سه‌عاده‌ت هه‌میشه به چاوی گومان خوێندنه‌وه‌ی بۆ كچه‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد. دایكێك ده‌یزانی له دونیا چ باسه. بۆیه بێده‌نگ نابوو له كرده‌وه و كاری نه‌خوازراو. قسه‌یه‌ك ئازاری ده‌روونی ئه‌وی ده‌دا، وه‌ختێك له ده‌می ده‌بیسترا و له ناخیدا هه‌ڵده‌گیرا.” دایكی هه‌میشه ده‌ترسا . له شتێك ده‌ترسا كه پێی ده‌گوت حه‌یا و نامووس . شتێك كه له له‌شی ژن‌دا بوو ، له چاویدا ، له ده‌م و زمانی‌دا ، له ژێر جله‌كانییه‌وه بوو …”ل 69.
دایكێك هه‌میشه له ترس
سه‌عاده‌ت خان دایكێكی دڵسۆز و به‌خشنده، به دوای هێلانه‌یه‌كی ئارام وبێترس ده‌گه‌رێت بۆ منداڵه‌كانی . خۆشه‌ویستی ده‌كاته هه‌وێنی ژیان و تا خێزانه‌كه‌ی ئاسووده بژێت. لێ ژیان ئاسووده‌ییه‌كانی ده‌شێوێنێ و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری له پێناوی خه‌ون و هیوای هاوسه‌ره‌كه‌ی. باجێكی گه‌وره‌ی ژیان ده‌دات ، به‌ڵام گوێڕایه‌ڵی هاوسه‌ر و په‌رۆشی و دڵسۆزی بۆ خێزان و منداڵه‌كانی ، نمونه‌یی دایكێكی نمونه‌یمان بۆ دێنێته به‌رهه‌م . داب و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگا و چاوی مرۆڤه‌كانی وڵات و خه‌راپی و ناسه‌قامگیری سیاسی وحوكمڕانی، ترس و نائومێدی و بێهیوای زۆری به‌م دایكه ده‌به‌خشێ ، كه باجی گه‌وره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات . خه‌می ژیان و خێزان و نیشتیمانی لێ ببووه ئازار و ژان . خه‌می هه‌ڵاڵه‌ش سه‌رباری خه‌مه‌كانیتر. ئه‌و پێچه‌وانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی نیگه‌ران ده‌بوو له سه‌ره‌ڕۆیی و هه‌ڵسوكه‌وت و ئاكاری كوڕانه‌ی كچه‌كه‌ی. كه باوكی هانده‌ر و پشتیوانی بوو . ترسی هه‌میشه‌ی له (چاو) و(زار)ی خه‌ڵك ، ئه‌م ترسه‌ش له گه‌ڵ باڵابوونی هه‌ڵاڵه زیاترده‌بوو ، ببوو كابووسێكی نه‌فره‌تی.
سه‌عاده‌ت ده‌یگوت ” كچ ده‌بێ له سێبه‌ری خۆشی بترسێ ، ئه‌گه‌ر نه‌ترسێ تووشی هه‌زار به‌ڵاو نه‌هامه‌تی ده‌بێت “ل52
ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی تووشی ئه‌م شه‌ڕه هات ، دایكی به هه‌ره‌شه‌وه په‌نجه‌ی له كچه‌كه‌ی ده‌هه‌ژاند ، ئاگاداری كرده‌وه ، كه یاریكردنی له گه‌ڵ كوڕان قه‌ده‌غه‌یه .” له‌مه‌ودوا حه‌قت نییه له گه‌ڵ كوڕان یاری بكه‌یت ، ته‌نانه‌ت حه‌قت نییه به ته‌نیا له ماڵ برۆیته ده‌ر”. ئه‌وسا گریا به گریانه‌وه گۆتی ” ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌كی به‌سه‌ر بێنن ، ئه‌تكی بكه‌ن من قوڕی كوێ به‌سه‌ری خۆمدا بكه‌م؟” ل56
دایكی هه‌میشه له شتێك ده‌ترسا ، له شتێك ده‌ترسا كه پێی ده‌گوت حه‌یا و نامووس …ل69
له سه‌رده‌می شاخیشدا ، ئه‌و كات هه‌ڵاڵه له رادیۆی شۆڕش ده‌ستبه‌كار بوو ، ڕۆژانه هاتوو چۆی ئه‌و لوتكه شاخه‌ی ده‌كرد ، كه باره‌گای پێشمه‌رگه و ئێزگه بوو . به یه‌كجاری ده‌ستی له كچه‌كه‌ی شووشت. وه‌ك باڵنده‌یه‌ك له قه‌فه‌ز به‌ڕه‌ڵا بێت ، گه‌ڕانه‌وه و گرتنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت بێت. هه‌ڵاڵه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر مامه‌ڵه‌ی پیاوانه‌ی ده‌كرد ، وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك و ڕاگه‌یاندنكارێك ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دا و ببووه كه‌سێكی ناسراو و چالاك و دڵسۆز. به‌ڵام دایكی له‌و تێكه‌ڵییه له گه‌ڵا پیاودا ئاگاداری ده‌كرده‌وه ، كه ئه‌و ئاسكێكه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی دڕنده‌یه‌ك بكات.” بڕوا به‌و قسانه مه‌كه كچم . فریوی رواڵه‌تی بنیاده‌مه‌كان مه‌خۆ . تۆ هێشتا منداڵ و بێ ئه‌زموونی ، تۆ نازانی چۆن كه‌روێشكێكی نه‌رمونیانی بێ‌ئازار له پڕ ده‌بێته ژیشكێكی دڕكاوی. چۆن مه‌ڕێكی به‌سته‌زمان ده‌بێته گورگێكی هار و دڕنده. چۆن گیانه به ڕواڵه‌ت په‌پووله‌ییه‌كان ده‌بنه زه‌رده‌واڵه‌ی گه‌زك ، ده‌بنه دووپشك ، ده‌بنه مار ، ماری حه‌وت سه‌ر ، هه‌ژدیها….” ل58
كاتێ له رادیۆ ( هه‌ڵاڵه و برایمۆك) وه‌ك دوو ڕاگه‌یاندنكار ده‌ناسرێن و هه‌ردووكیان ده‌بنه دوو عاشقی ئازا و ئازاد و دڵخۆش. گۆرینه‌وه‌ی دڵه‌كانیان له كانی عاشقانی نزیك باره‌گای رادیۆ و چاندنی تۆی ئه‌م عه‌شقه له دڵی یه‌ك و به‌ستنی چه‌ندین ژوانی جوان. ژیانیان جوانتر ده‌كرد. تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سێكه‌وه له‌م كانییه له باوه‌شی یه‌كتربینران. ئاشكرابوونی ئه‌م عه‌شقه و ده‌هۆڵ لێدان و زوڕنا ژه‌نین بۆ ئه‌م رووداوه و گه‌وره‌كردن و هه‌ڵبه‌ستنی بوختان و چیرۆكی سه‌یر و ئابڕووبه‌ر له نێوئاوایی و ده‌ڤه‌ره‌كه بووه بنێشته خۆشه. ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی هه‌ڵاڵه‌ی له لوتكه‌وه هێنا خوار و تووشی ئابڕووچوون بوو. ماڵ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ، باجی ئه‌و ئابڕووچوونه‌یان دا . ئیدی هه‌ڵاڵه له ماڵه‌وه بووه ژنێكی ڕه‌شپۆش و دڵ پڕ خه‌م. به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی باوكی دڵنیای ده‌كاته‌وه كه نایدات به‌و كوڕه‌ی خۆشی ده‌وێت، چونكه (ئه‌قڵی ناگرێت). زۆر به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه تێنه‌په‌ری و شه‌هیدبوونی برایمۆكیش ئه‌وه‌نده‌ی تر، دڵ و هیوا و خه‌ون و ژیانی ئه‌و كچه‌ی ڕه‌شكرد. باوكی هه‌ڵاڵه به مه‌به‌ستی پاراستنی منداڵه‌كانی و هه‌ڵاڵه‌ی به به‌ختی ڕه‌شه‌وه له گه‌ڵ فه‌تاحی برای ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كرد ، تا هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌وێ له‌م به‌ڵا و ماڵوێرانی وڵاتی گرتۆته‌وه به دوور بێت. ئه‌م دایكه به دووركه‌وتنه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی ، خه‌م و ئازاری زیاتر به‌رۆكی گرت. ئه‌و هه‌ر زوو پێشبینی روودانی ئه‌م جۆره كاره‌ی له كچه‌كه‌ی ده‌كرد. ئیدی ئه‌مجاره به ته‌واوی وون بوو، ته‌نها له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له گه‌ڵ یه‌كتری قسه‌یان كردبوایه . به‌ڵام هه‌ر زوو له لایه‌ن مامۆژنی هه‌ڵاڵه چوونی هه‌ڵاڵه بۆ بار و گازینۆ و شوێنه گشتییه‌كان به‌دایكی ڕاگه‌یاندرا ، ئیدی ئه‌م دایكه هه‌موو ژیانی بووه ترس ، ترس له‌وه‌ی جاریكی تر كچه‌كه‌ی هه‌رایه‌كی تر بنێته‌وه ، یاخود تووشی كاره‌ساتێكی جه‌رگبر و ئابڕووبه‌ری گه‌وه‌رتر بێته‌وه.
پیاوێك له ده‌مامكی شه‌ره‌فدا ( شانازیكردن و پشیمانبوونه‌وه)
پیاوێك له به‌رگی ئاغادا ، له هه‌مان به‌رگیش هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد و كردار و بڕیار ڕۆژانه‌ی ده‌دا، هه‌مووش پابه‌ندی ده‌بوون ، یان ناچاربوون له فه‌رمانه‌كانی ده‌رنه‌چن. ئه‌گه‌ر زیانیش هه‌بێت. له شاخیشدا ، وه‌ك لێپرسراوێك فه‌رمان به‌ده‌ست بوو ، ئاخاوتنه‌كانی به‌هاو قورسایی خۆی هه‌بوو ئه‌و له سه‌ره‌تا گرنگی به هه‌ڵاڵه ده‌دا ، ده‌یویست له هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوانه‌ی له ئه‌و بچێت و رێگا و ئایدۆلۆژیای ئه‌و بگرێت. كه‌چی هه‌میشه ناكۆك و دژ بوو له گه‌ڵ بیروبۆچوون و گفتوگۆیه‌كانی كوڕه‌كه‌ی كه سه‌ر به پارتێكی تربوو ، رقئه‌ستوور و توندبوو له گه‌ڵی. ته نانهت ڕه‌وشت و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی له حزبه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی بۆ خاڵی سفر ده‌گه‌رانده‌وه، خۆی به دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌رتر ده‌زانی . له رووی خۆشه‌ویستی و سۆزداریش ده‌یویست نمونه‌یه‌كی باش بۆ خۆی نیشان بدات . كه‌چی له ئاواره‌یی و په‌رته‌وازه‌بوونی خێزانه‌كه‌ی ، ئه‌و ژن ده‌هێنێت به سه‌ر خێزانه دڵسۆزه‌كه‌ی. هه‌ر ئه‌م مرۆڤه به ناو گه‌وره‌یه ، دڵسۆز نابێ بۆ كچه‌كه‌ی و ده‌بێته رێگر كه شوو به پێشمه‌رگه‌یه‌ك بكات به ویست و ئاره‌زووی خۆی. واته عه‌شق بۆ ته‌مه‌نی گه‌وره‌ی خۆی به ڕه‌وا ده‌بینێ و بۆ كچه‌نازداره‌كه‌ی به ناڕه‌وا داده‌نا. كه رهواو یاسایی و ئاسایی بوو ، چرای دوو عاشقی خامۆش كرد.
هه‌ر ئه‌و باوكه بوو كچه‌كه‌ی فێری ئه‌وه ده‌كرد ئازاد بێت و نه‌ترسێت ، دواتر هه‌ر خۆی ناهێلێ كچه‌كه‌ی چێژی ئازادی ببینێ و ده‌یترسێنێت. ترسێك له‌وه‌ی عه‌شقی پیاوێك بێت . هه‌مان ئه‌و ترسه و گومانه‌ی له لا دروست ببوو كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له سه‌ره‌تا لێی هه‌بوو ، ترس له شه‌ره‌ف و ئابڕوو چوون ، بۆیه راسته‌وخۆ به سه‌عاده‌ت خانی ده‌گووت ” كچ هه‌ر عه‌یب و ئیرادێكی ببێت دایكی تاوانباره….”
له شاخیش ، دوای تێگه‌یشتن له هه‌ڵاڵه یان روونتر بڵێن دوای عاشق بوونی هه‌ڵاڵه و برایمۆك ئه‌ویش گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كچ بوون به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه وده‌بێت هه‌میشه ترست لێ هه‌بێت. به ناراسته‌وخۆ ده‌مامكداری خۆی ئاشكرا كرد و خۆی وانیشان نادا ، خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به دوور ده‌گرت و هه‌موو تاوان و پێخواردانانی كچه‌كه‌ی ده‌خسته ئه‌ستۆی ژنه‌كه‌ی. په‌ره‌وه‌رده و هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌وشت و قسه‌كردنی ده‌به‌سته‌وه به دایكی . كه‌چی هه‌ردایكی سه‌ره‌تا نه‌یده‌هێشت هه‌ڵاڵه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بكرێت و ببێته قوربانی حه‌ز و ئاواته‌كانی باوكی، به‌ڵام ئه‌و پشتی كچه‌كه‌ی گرت و دایكی به كه‌سیكی ناتێگه‌یشتوو له ژیان سه‌یرده‌كرد. نه‌یهێشت كچه‌كه‌ی كۆپی دایكی بێت . كه‌چێ ئێستا دوای ئازادبوون و خۆناسین و هه‌ڵمژینی هه‌وای عه‌شق و هاتنه مه‌یدانی هه‌ڵاڵه ، ده‌یه‌وێت ببێته رێگری وهه‌موو گۆتن و كرداره‌كانی پێشووی پێچه‌وانه بكاته‌وه , پێشهرم و سووكی بوو پیاوێك كه وه‌كو ئه‌و عاشقی ئازادی و قوربانیدان و خه‌بات بوو عاشقی كچه‌كه‌ی بێت .بۆیه هه‌موو هه‌ڵه وسه‌ره‌ڕۆیی وعاشقبوون و ئابرووچونی ده‌خسته ئه‌ستۆی خێزانه‌كه‌ی (سه‌عاده‌ت خان).
حه‌مه ره‌شید ئاغا ” ئێره شار نییه ، شاخه. ئاگات له كچه‌كانت بێت عه‌یب و ئیراده‌یان نه‌یه‌ته سه‌ر” به سه‌عاده‌تی خێزانی ده‌گوت كه هه‌میشه له ده‌ست سه‌ره‌ڕۆیی كچه‌كانی ، به‌تایبه‌ت له ده‌ست سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ڵاڵه ده‌یناڵاند.
حه‌مه ره‌شید ئاغا ده‌یگوت ” سه‌ره‌ڕۆیی كچ خه‌تای دایكییه‌تی . په‌روه‌رده‌ی كچ له ئه‌ستۆی دایكه ، ئه‌و به‌ر پرسه ” ل 87
بۆیه هه‌ر زوو نه‌خشه‌ی ئه‌وی دانا هه‌ڵاڵه بنێرێته ده‌ره‌وه ، به قسه‌ی خۆی تا له شاخ چی به‌سه‌ر نێت ، كه‌چی ترسی ئه‌وه‌شی هه‌بوو كچبوون چۆن له‌م وڵاته زه‌حمه‌ته ، له ده‌ره‌وه‌ش پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس سه‌خته . بۆئه‌مه‌ش شێرزادی پاسه‌وانی خۆی وه‌ك دیاری و هاوسه‌ر بۆ كچه‌كه‌ی نارد ده‌ره‌وه . هه‌ر هیچ نه‌بێ وه‌كو مێرد پارێزگاری له هه‌ڵاڵه بكات و وه‌كو گوڵاڵه مێردی هه‌بێت. ئه‌ویش به نائاشنا به كولتووری تر و تێگه‌یشتنی هه‌ڵاڵه و دونیابینی ئه‌و له گه‌ڵا هه‌ڵسوكه‌وت و كولتووری شێرزاد ، بووه هۆی به‌ریه‌كه‌وتنی دوو كولتووری جیاواز و سه‌خت و له‌یه‌كدوور ، سه‌رئه‌نجام ژیانیان بووه دۆزه‌خ . له دوای كوشتنی هه‌ڵاڵه له لایه‌ن مێرده‌كه‌ی هه‌موو خه‌می باوكی هه‌ڵاڵه شه‌ره‌ف و نامووس و له كه‌داركردنی ناوی خۆی بوو . بۆیه كاتێ قسه له گه‌ڵ مه‌جید ده‌كات به سووك سه‌یرده‌كات و به ترسنۆك ناوی ده‌بات ، ئه‌و ئه‌وه‌نده له ته‌ندروستی و خه‌می كچه‌كه‌ی نییه كه چیی به سه‌رهاتووه.
حه‌مه ره‌شید ئاغا به ته‌له‌فۆن له كاتی روودانی كاره‌ساته‌كه ده‌ڵێ :
” بێ غیره‌تی تۆ حه‌یا و شه‌ره‌فی منت برد . حه‌یا و شه‌ره‌فێك كه به ساڵه‌ها زیندان و ئه‌شكه‌نجه و خه‌بات و ئاواره‌یی كۆم كردبووه‌وه ….”
مه‌جید تووڕه بوو.
” ئێستا تۆ خه‌می حه‌یا و شه‌ره‌فی خۆته ، یان خه‌می ئه‌و كچه‌كڵۆڵه كه به جه‌رگی هه‌ڵدڕاو له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه كه‌وتووه؟ بۆ له بڕی ئه‌و قسانه ناپرسی هه‌ڵاڵه چۆنه؟ بۆناپرسی ماوه یان مردوه؟”ل 305
هه‌ڵاڵه عه‌شقێكی دۆڕاو
هه‌ڵاڵه كیژۆڵه‌یه‌كی كراوه و له هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوانه ، ئه‌مه‌ش له رێگای هاندان و قسه وكرده‌وه‌كانی باوكیه‌وه جیاوازتر له ئه‌وانی تر ده‌رده‌كه‌ویت ، جه‌سته‌یه‌ك به گڕ و تین و متمانه‌یه‌كی زۆر به‌خۆی ، كه‌سایه‌تی خۆی په‌روه‌رده ده‌كات. له شاخیش وه‌ك كیژی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشگێر و ناسراوی ده‌ڤه‌ره‌كه له رادیۆ كارده‌كات ، ئازایانه و ئازادانه ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دات و ده‌بێته كه‌سێكی چالاك و(ده‌نگ و ره‌نگ)ێكی جیاواز .له رادیۆش له گه‌ڵ برایمۆكی شاعیر و فلوتژه‌ن ده‌بنه عاشقی یه‌ك . ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م ئه‌وینه په‌رده‌سێنێ و تا له‌دواییدا به هۆی به‌یه‌كه‌وه بوونیان و بڵاو بونه‌وه و هه‌واڵ و بوختانی گه‌وره، كۆشكی ئه‌م عه‌شقه هه‌ره‌س دێنێ . هه‌ڵاڵه دوای ئه‌م هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ش ئاماده‌بوو شوو به‌و كوڕه بكات ، به‌ڵام باوكی وه‌ك پێشتریش رقی له‌م ڕاگه‌یاندنكاره ده‌بۆیه‌وه ، ناهێلێ كچه‌كه‌ی شووی پێ بكات. دوای دوورخستنه‌وه‌ی برایمۆك و زۆر پێناچێت شه‌هید ده‌بێت وهه‌ڵاڵه‌ی عاشق په‌پووله‌ی به‌ختی ده‌فڕێت و ڕه‌شپۆش ده‌بێت . كه‌چی عه‌شقی ئه‌م كوڕه له نێو دڵ و ده‌روونی به‌رده‌وام مه‌زنتر و پاكتر ده‌بێت. ته‌نانه‌ت دوای شووكردنیش به شێرزاد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌میشه چیرۆك و رووداو و یادگارییه جوانه‌كانی ده‌گێرایه‌وه و شانازی پێوه ده‌كرد، هه‌تا وێنه‌ی ئه‌و عاشقه‌شی له نێو هه‌ردوو مه‌مكه‌كانی خۆی به نهێنی هه‌ڵده‌گرت.
تا دوا یادگارییه‌كانی ئه‌م عاشقه‌ی له به‌رچاو بێت . هه‌ڵاڵه له هه‌نده‌ران به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆ رۆشنبیركردن وخۆپێگه‌یاندن و به‌هره و توانایه‌كانی خۆیه‌تی . چالاكانه كارده‌كات وه‌ك كه‌سێكی رۆشنبیر و چاوكراوه و ئاشنابوون به كولتوور‌و ژیان و یاسا و داب و نه‌ریته‌كانی ده‌ره‌وه ، ئه‌و جارێكی تر رووده‌كاته‌وه رادیۆ و كارده‌كات ، له زانكۆ ده‌خوێنێ و زمانی ئینگلیزی و سویدی به باشی فێر ده‌بێت، هه‌موو ئه‌و كارانه ئازادی و متمانه‌یه‌كی زیاتری به‌م كه‌سایه‌تیه‌دا . جارێكی تر هه‌ڵاڵه ده‌بێته قوربانی كولتوور و بریاره‌كانی خێزان و ئه‌ویش له‌و كاته‌ی شێرزادی هاوڕێ و پێشمه‌رگه‌ی باوكی، ده‌یانه‌وێت له رێگای شوو پێكردنی هه‌ڵاڵه له سه‌ر كاغه‌ز، تا ئه‌م گه‌نجه ڕابكێشنه سوێد ، به‌ڵام ئه‌و ژن و مێرده‌ی سه‌ر په‌ڕاو ، نه‌ویستراو و نه‌خوازراوه ، ده‌بێته قیڕو بنێشت. چاره‌نووسی هه‌ڵاڵه ڕه‌شده‌كات. ئه‌و گاڵته‌ی به بریاره‌كانی دایك و باوكی دێت ، به‌ڵام بۆ رازیكردنی دڵی ئه‌وان رازی ده‌بێت ناهێلێ دڵی دایك و باوكی له خۆی بره‌نجێنێت. به‌م شێوه‌یه هاوسه‌رێك كه ئه‌و حه‌زی پێناكات ، له كوردستانه‌وه به دیاری بۆ هه‌ڵاڵه دێت ، دواترده‌بێته كلیلێك و به‌ختی هه‌ڵاڵه‌ی پێ قفڵده‌درێت.
شێرزاد به هاوبه‌شی هه‌میشه‌ی هه‌ڵاڵه له سوێد جێگربوو ، له كۆتاییش بوونه هاوسه‌ر وبه‌رهه‌میشیان كچێك بوو به ناوی ئاره‌زوو . سهرنجام له تێنه‌گه‌یشتن له یه‌كتر و جیاوازی بیر‌و بۆچوونه‌كان و كولتووری جیاواز، پردی خۆشه‌ویستی ئه‌و ژن و مێرده‌ی ڕووخاند. له یه‌كتر جیابوونه‌وه ، به‌ڵام پیاوی ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌ند رۆشنبیر و كراوه‌ش بێت ناهێلێت مێش له سه‌ر جه‌سته‌ی ژن و خوشكه‌كانی هه‌ڵبنیشێت. دوای جیابوونه‌وه‌ش ، هه‌ڵاڵه هه‌ر به موڵكی خۆی داده‌نێت. ئه‌قڵی ئه‌و رازی نابێت له به‌رامبه‌ر كرده‌وه و قسه‌كانی هه‌ڵاڵه ، تا له دوایدا كۆتایی به دایكی ئاره‌زوو دێنێت و خه‌ون و ئاره‌زووه‌كانی له گۆڕده‌نێت .
شه‌ڕی هه‌ڵاڵه و شێرزاد
شه‌ڕه‌كانی ئه‌وان له ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو كولتوور و دونیای جیاواز دروستبوون . هه‌ڵاڵه‌یه‌ك ئاشنا به دونیای ئازاد و گه‌یشتن به ماف و ئازادییه‌كان و خوێندن و كراوه به كولتووری ئه‌و وڵاته و شانازیكردن به‌و ژیانه‌ی كه هه‌یه‌تی. ته‌نانه‌ت به ئاشكرا ده‌ڵێ من و ئاره‌زووی كچم بۆ كاتژمێر نایمه‌وه ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی پێده‌ڵێن (نیشتیمان). كه‌چی شێرزاد نامۆ و سه‌رگه‌ردان و بێزار و به ژیانی تازه و ناڕازی له هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵاڵه و ژیان و كرده‌وه‌كانی. هه‌ڵاڵه له ئازادی و ئه‌و ژیانه دڵخۆش بوو حه‌زی له به‌ندایه‌تی و قسه و كرده‌وه‌كانی شێرزادی نه‌كردووه. كه به چاوێكی سووك سه‌یری هه‌ڵاڵه‌ی ده‌كرد. تا دواتر ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه‌وته دونیای فێڵ و دڕه‌و و جنێو‌و و شه‌ڕكردن و قسه دروستكردن بۆیه‌كتر، به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كان درزی تێكه‌وت و ڕۆژ به ڕۆژ درزهكه گه‌وره‌تر ده‌بوو، بگره خێزانی یه‌كتریش بكه‌ونه به‌ر به‌رداشی ڕیسوایی و سوكایه‌تیی نێوانیان.
شێرزاد ده‌یگوت ” باوكت حه‌یا و شه‌ره‌فی له كوێ بوو؟ پیاوێكی عاره‌ق خۆری مێباز”
ده‌یگوت “سه‌یركه كڵۆڵی ئه‌و میلله‌ته كه پیاوێكی وه‌ك باوكت سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌یه‌تی !”
هه‌ڵاڵه ده‌یگوت : ” تۆ تڤه‌نگچی به‌ر ده‌ركه‌ی ئه‌و پیاوه بوویت ، كه‌ر نه‌بوویت؟”
“من كه‌ربووم ، نه‌مده‌فاماند”
” تۆ ئێستاش كه‌ری و نافامێنی”
” باوكت كه‌ره ، دایكت كه‌ره ، كه‌س و كارت كه‌رو نه‌فامن ”
هه‌ڵاڵه ده‌یگوت : ” راست ده‌كه‌ی ، ئه‌وان كه‌رن ، كه‌رنه‌بوونایه زۆریان بۆمن نه‌ده‌هێنا كه هه‌تیوه به‌ڕه‌ڵایه‌كی وه‌ك تۆ له‌و شاخ و داخه ، له ناو ئه‌و شه‌ڕو شۆڕ وته‌ق و تۆقه ڕابكێشم و بتهێنم بۆ ئێره . ئه‌وان زۆریان بۆنه‌هێنامایه ئێستا تۆ له‌وێ ….”ل 30
كێشه‌كانی ئه‌م دووانه ، جنێووی تێده‌كه‌وێت و به‌شێكی ئه‌م جنێوانه به‌ر خێزان و دایك و باوكی یه‌كتر ده‌كه‌ون . كاتێ شه‌ڕه‌كه گه‌رم ده‌بێت ، تووڕه بوونیش ده‌گاته ئاستێكی به‌رز و جنێوبارانی یه‌كتریش ده‌ستپێده‌كات. وشه‌ی ( مێباز و قه‌حپه و بێ حه‌یا و بێ شه‌ره‌ف) و سه‌گباب و ئاره‌قخۆر و نه‌زان و گێڵ و هه‌تیوو …..هتد. كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌كن له كاتی شه‌ڕكردن و تووڕه‌بوون ئاراسته‌ی یه‌كتر ده‌كرێن. هه‌ندێكشیان وه‌كو ئیدیۆم به‌كارهێنانی به سیفه‌تێكی ناشیرین ئاكامه‌كه‌ی خۆی ده‌پێكێت هه‌رچۆنی هه‌بێت بۆ به‌كارهێنان مایه‌ی (سووكی و ریِسوایی ) یه و مرۆڤی پێله‌كه‌دار ده‌كرێت.
هه‌ڵاڵه گوتبووی ” باشه بۆ ده‌بێ سه‌گ مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت له كونی خۆی بوه‌رێت؟
ئه‌ی بۆ تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه كه قسه به من بڵێت” شێرزاد ده‌هری بوو.
” سه‌گ خۆتی . سه‌گ باوكته . باپیرته” ل82
شێرزاد گومانی له هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی هه‌ڵاڵه هه‌بوو به چاوێكی سووك سه‌یری ده‌كردن به تایبه‌تی دكتۆر سه‌عیدی مامۆستای زانكۆ و هاوڕێ دڵسۆزه‌كه‌ی هه‌ڵاڵه . ئه‌و رقی زۆری له‌و پیاوه بوو كه حه‌زی نه‌ده‌كرد له هه‌ڵاڵه نزیك بێت. هه‌ڵاڵه‌ش له رادیۆ كاری ده‌كرد و له زانكۆش ده‌یخوێند ، هه‌ردووكار نه‌ك بۆ هه‌ڵاڵه بۆ هه‌موو كه‌سی تر وا ده‌خوازێ په‌یوه‌ندی پته‌ویان به هاوڕێیه‌كانیان هه‌بێت. بۆیه كه ده‌بینێ هه‌ڵاڵه له گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دایه . شێرزاد وه‌كو به‌ڕه‌ڵایه‌ك سه‌یری ئه‌و ده‌كات ، كه ئه‌و و باوكی ده‌خاته یه‌ك تایی ته‌رازوو.
” بۆ باوكت له ته‌مه‌نی ئه‌و عه‌جه‌مه سه‌گبابه‌دا به ته‌مای له ژنێكی هاوته‌مه‌نی خۆی نه‌كرد”
” ئه‌و ژن نه‌بوو ، بێوه‌ژن بوو ”
“تۆش له باوكت ده‌چی . وه‌ك ئه‌و هه‌رزه‌و به‌ڕه‌ڵلایه”ل138
جاریكی تریش له‌كاتی بینینی هه‌ڵاڵه‌و دكتۆر ، شێرزاد ده‌ستده‌كاته‌وه به ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵاڵه ، ئیدی جامه‌كه‌ی هه‌ڵاڵه‌ش له‌سه‌ری ده‌رژێت و ملی شێرزاد ده‌گرێت و ده‌یخاته ده‌ره‌وه ، ئه‌مه‌ش بۆ پیاو سوكایه‌تیه‌كی زۆره . بۆیه به جنێو و قسه‌ی نه‌شیاو وه‌ڵامی هه‌ڵاڵه ده‌داته‌وه.
شێرزاد : ” له بیرت نه‌چێ كه تۆ منت بۆ ئه‌و عه‌جه‌مه سه‌گبابه له ماڵی خۆم ده‌ركرد” به‌داماویه‌وه گوتی . به‌و په‌ری داماوی و بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌وه . هه‌ڵاڵه هێڵنجی هاتێ .
گوتی ” بڕۆ و ملت بشكێنه”.
ئیدی ئه‌م قسه‌ییه هیچ پیاو بوون و به‌هایه‌كی بۆ شێرزاد نه‌هێشته‌وه ، ئه‌ویش كه‌وته دونیای تۆڵه كردنه‌وه ، تا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك خۆی له‌و رێسووایی و كه‌مبایه‌خییه رزگار بكات.
خه‌نجه‌ری مه‌رگ وئه‌نجامی گره‌وه‌كه
شه‌ڕه‌كان و سوكایه‌تی و بێرێزی درێژه‌ی كێشا . جنێو‌و و بوختان وناو وناتۆره و فێڵ و دڕۆكردن ، تا ڕه‌فاندنی منداڵ و گرتن و دادگا و چه‌ندین كێشه‌ی تر. رق و تووڕه‌یی شێرزاد زیاتر گه‌وره ده‌بێت ، تا له دواتر وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك ده‌ستی به خوێنی هه‌ڵاڵه سوورده‌بێ و ده‌یكوژێت. به‌م شێوه‌یه هه‌ڵاڵه له وڵاتێكی ئه‌و په‌ری ئازاد ، ئازادی و ماف و ژیانی لێ زه‌وت ده‌كرێت و ده‌بێته قوربانی دوو كولتووری جیاواز. بۆیه خه‌نجه‌ر**ی مه‌رگ ، كولتوور وداب و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگا وئازادی و یه‌كسانی دوو وڵاتی خسته ژێر پرسیاره‌وه .
له كۆتایی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌كۆی رووداوه‌كان و ، دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان و ئه‌ومان پێده‌ڵێت.( كولتووری توندوتیژی ، هه‌مان زمانی و هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژی به‌رهه‌مده‌هێنێت ، مرۆڤه‌كان باجی جیاوازی كولتووه‌ره‌كان ده‌ده‌ن به تایبه‌تی ئافره‌ت. به سووك سه‌یركردنی كچ و ژنان و پێناسه‌كردن و به‌ستنه‌وه‌یان به شه‌رفی بنه‌ماڵه و خێزانه‌وه. دوو ڕوویی مرۆڤه‌كان له به‌رامبه‌ر یه‌كتر و گومان هه‌بوون له په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كتر ، به‌تایبه‌ت له رووی ڕه‌وشته‌وه..هتد) ئه‌مانه و چه‌ندین هۆكاری تر كه له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه ده‌دۆزینه‌وه . بۆیه هه‌ر لایه‌نێكی له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆبكه‌ین ئه‌و هه‌ڵده‌گرێت قسه‌و باسی زۆری له‌سه‌ر بكرێت به تایبه‌تی له رووی كۆمه‌ڵناسی و ده‌رووناسی ، كه رۆمانه‌كه زه‌نگین و بایه‌خداره بۆ قسه‌له‌سه‌ركردن و خستنه‌رووی ره‌هه‌نده‌كانی تری ئه‌م رۆمانه چه‌ندین ده‌روازه‌ی تر بۆخوێنه‌ر ده‌كاته‌وه .
——————————————
سه‌رچاوه و په‌راوێز :
1.عه‌تا نه‌هایی ، (گره‌وه‌ی به‌ختی هه‌ڵاله) ، رۆمان ، چاپی یه‌كه‌م ، چاپخانه‌ی ره‌نج ، سلێمانی 2007.
* سه‌رجه‌م نووسینه‌كانی نێو كه‌وانه‌كان ، هی خودی رۆمانه‌كه‌ن .
**.له به‌كارهێنانی وشه‌ی (خه‌نجه‌ر و چه‌قۆ) هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه له لاپه‌ڕه (7 و 324) وشه‌ی خه‌نجه‌رو ، كه‌چی له لاپه‌ڕه(360) چه‌قۆ به‌كارهاتووه, بۆیه منیش خه‌نجه‌رم به‌كار هێناوه وه‌كو ڕه‌مزی كولتوور وبه‌كارهێنانی لای كورد.
هاوینی 2014 ڕواندز
تێبینی : له گۆڤاری (رامان) ، ژماره (252)له ڕۆژی 5_5_2018بڵاوكراوه‌ته‌وه.