گۆرانییه‌كی شین …. غەمگین بۆڵی …. به‌شی هه‌شته‌م
نووسین چه‌نده به‌رپرسیاریه‌تی بێت، هێنده‌یش ئه‌خلاقه. ئه‌خلاق وه‌ك ڕێچكه نا، وه‌ك ئامانه‌تی زانستی. ئێمه ئه‌گه‌ر بڕیاره هه‌ر بنووسین و بنووسین، ناشێت ده‌ستكاری گوتراوی كه‌سانی به‌ر له‌خۆمان بكه‌ین و به‌هه‌ڵه‌یه‌كی ساخته‌چییه‌تی جۆرێكی دیكه نیشانی خوێنه‌ر بده‌ین. ئه‌وه‌یش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتاره‌كه‌مان لاپه‌ڕه‌ی زیاتر خه‌سار بكات و شوێنی درێژدادڕیش نه‌مابێته‌وه. باشه ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت باسی (كۆپیكاریی) ده‌كه‌یت، ئه‌ی بۆچی ئاماژه‌ت به‌وه‌شت نه‌داوه كه گوتاری (شیعر له بۆته‌ی فۆڕمی گراندا) له ژێر كاریگه‌ریی گوتاره‌كه‌ی من ( گۆرانییه‌كی شین)دا نووسیوه، كه هه‌ردووك گوتاره‌كه ڕه‌خنه‌گرتنه له ئه‌زموونی شیعری شاعیر (ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی).
بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كانمان به‌بێ به‌ڵگه و ڕووت نه‌مێننه‌وه، ئێستا ته‌نیا ئاماژه به په‌ڕه‌گرافێك ده‌كه‌م، وه‌لێ ئه‌گه‌ر پێویستیكرد له داهاتوودا بۆی ده‌گه‌ڕێمه‌وه و وردتر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م. بنووسی به‌ڕێز ئارام سه‌دیق له‌باره‌ی ئه‌زموونی شاعیر (ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی)یه‌وه له گوتارێكیدا به‌ناونیشانی ( شیعر له له بۆته‌ی فۆڕمی گراندا)، نووسیویه‌تی: ” ئه‌وه‌نده‌ی من له ئه‌زموونی شیعریی ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی وردبوومه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و قۆناغه‌ی ناوی فۆڕمی گرانی لێناوه ئه‌وه‌نده له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه دونیای باو تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستی نییه دونیایه‌كی نوێی شیعریی بونیاد بنێت، خۆ ئه‌گه‌ر بونیادیشی بنێت ئه‌وا دونیایه‌كه به‌سه‌رخۆیدا داخراوه و وه‌كو كۆشكێكی بێ ده‌رگا و په‌نجه‌ره وه‌هایه و به ته‌نها یه‌ك ده‌لاقه‌ی هه‌یه ئه‌ویش نووسه‌ر له‌وێوه ده‌چێته ژووره و ئیتر نه ده‌نگی به (خوێنه‌ر/وه‌رگر) ده‌گات و نه هیچ ئاسۆیه‌كی نوێش له‌به‌رده‌میدا ده‌كاته‌وه.” (26).
ئه‌وه‌یش په‌ڕه‌گرافێكه له گوتاره‌كه‌ی من: ” زۆرجار شاعیری ناوبراو به‌هۆی جوایه‌زنووسین و خۆلادان له فۆڕمی باو، شیعرییه‌تی خۆی له ناو شیعره‌كانیدا كوشتووه. بۆیه پێموایه ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی وه‌ك ته‌كنیك و فۆڕم به‌ره‌و ئاسۆی جوان هه‌نگاوی ناوه، وه‌لێ وه‌ك كاركردن له ناوه‌وه‌ی شیعرییه‌تدا له ئاستی خۆلادان له‌و فۆڕمی سواوه‌دا نییه، یاخود بینای شیعره‌كانی بێ ده‌روازه‌ن و ئه‌و ده‌روازانه‌ی ئه‌گه‌ریش هه‌بن، داخراون! ده‌قی داخراوی به‌و چه‌شنه‌یش فه‌زا شاراوه‌كانیشی ده‌كوژێت و كۆده‌كانی ده‌بنه وه‌ڵامی مه‌ته‌ڵێك. ئاخر مه‌ته‌ڵیش به‌رشه‌قی بیركردنه‌وه‌ی تێدا ده‌مێنێته‌وه، كه‌چی به‌شێی زۆر له ده‌قه شیعرییه‌كانی ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی به‌رشه‌قی بیركردنه‌وه‌شیان تێدا نییه.” (27).
ئه‌م گوتاره له كتێبی (گۆرانییه‌كی شین)دا هه‌یه و له ساڵی (2012) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه و ساڵێك پێشتریش له سایت و ڕۆژنامه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه. كه‌چی بنووس له ساڵی (2016)دا نووسراوه. باشه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌مان كتێبی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی گوتاره‌كه‌ی به‌كارهێنابێت و له‌و وه‌همه ساخته‌چییه‌تییه‌ش چووبێته ده‌ره‌وه كه كتێبه‌كه‌ی نه‌خوێندبێته‌وه، ئایا فێڵ له خوێنه‌ر ده‌كات؟ ئایا بنووسێك فێڵ له خوێنه‌ر بكات، فێڵ له گوتراوه‌كان و ده‌قه‌كانیش ناكات؟ ئه‌ی چۆن ساخته‌چییه‌تی له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی خۆشی‌دا ناكات؟ ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان فه‌زای نووسین و گوتراوه‌كانی ئه‌و بپرسینه‌وه، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه كۆپیكاری نه‌بێت، چیتره؟ كه‌سێك به به‌رده‌وامی قسه‌ی سواو له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌وه بكات، ئایا شیاوه بیرۆكه‌ی گوتارێك له نووسه‌رێك به‌رێت و دواتریش ئه‌و نووسه‌ره به كۆپیكار و تڕۆهات و بیرنه‌كه‌ره‌وه بزانێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسه‌ره كۆپیكار بێت، به‌ڕێزت بۆچی كۆپیكاریی كۆپیكارێك ده‌كه‌یت؟ ئایا بۆچی له گوتاره‌كه‌تدا ( شیعر له بۆته‌ی فۆڕمی گراندا) ئاماژه‌ت به‌وه نه‌داوه كه سوودت له‌و گوتاره‌م (گۆرانییه‌كی شین) وه‌رگرتووه؟ ئایا كه‌سێك باسی كۆپیكاری بكات، خۆی كۆپیكاری ده‌كات؟
(گۆرانییه‌كی شین) ناوی كتێبی ڕه‌خنه و ڕاڤه‌گه‌ریی ئه‌ده‌بی منه و ساڵی 2012 له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، لقی هه‌ولێر چاپكراوه(14). بنووس له گوتاره‌كه‌یدا خۆشبه‌ختانه ئاماژه‌ی به‌م كتێبه دا‌و و له په‌راوێزی گوتاره‌كه‌دا نووسیویه‌تی: ” غه‌مگین بۆڵی له كتێبی گۆرانییه‌كی شین، له گوتارێكی به‌ناوی (شیعر پێشه‌كی بۆچییه؟) ناوی چه‌ندان شاعیر ڕیز ده‌كات، كه خۆی پێشه‌كی بۆ نووسیون و توانیویه‌تی له‌و پێشه‌كینووسینانه‌دا ڕێچكه‌ی پێشه‌كینووسینی ته‌قلیدی بشكێنێت.” (28) بنووس یان له گوتاره‌كه‌م تێنه‌گه‌یشتووه، یان ئه‌وه‌ته به دیدگه‌یه‌كی ساخته‌چییه‌تییه‌وه ئه‌وه له په‌راوێزدا بنووسێت. ئه‌و گوتاره‌م (شیعر پێشه‌كی بۆچییه؟) ڕێك پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی بنووسه و له‌م گوتاره‌دا ڕه‌خنه‌م له خۆم گرتووه، نه‌وه‌ك بانگه‌شه‌ی ڕێچكه‌شكێنی پێشه‌كینووسین بكه‌م. ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه له گوتاری (شیعر پێشه‌كی بۆچییه؟) وه‌ك پرسیار ده‌خه‌مه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خوێنه‌ران ڕوون بێته‌وه. “من ده‌مێكه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌وا شیعر نووسینی پێشه‌كی پێویست نییه و كتێبی شیعری هیچ پێشه‌كییه‌ك له خۆیدا قبووڵ ناكات.”(29)
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و گوتاره‌دا نووسیومه: “گه‌لێك چه‌پڵه‌ی نێو نووسینم له پێشه‌كی نووسین بۆ شیعری چرووك لێداوه، به وشه‌ی بریقه‌دار سینگی لافی گه‌وره‌بوونم ده‌رپه‌ڕاندووه.” (30)
ئه‌گه‌ر بپرسین: ئایا ئه‌وه ڕه‌خنه‌گرتنه له خۆم، یان لافی ئه‌وه‌م لێداوه كه ڕێچكه‌ی پێشه‌كینووسینی ته‌قلیدیم تێكشكاندووه؟ ئایا ده‌كرێت له بنووس بپرسین كه ئه‌و گوته‌یه‌ی هه‌وێنی چییه؟ ئایا له كوێی ئه‌و گوتاره‌دا باسی ڕێچكه‌شكاندنی پێشه‌كینووسینی ته‌قلیدی كراوه؟ ئایا ده‌كرێت نموونه‌كان بخه‌یته‌ڕوو؟
بنووس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای به ئامانه‌تی زانستی نییه و په‌راوێزه‌كان به ئاره‌زووی خۆی ده‌نووسێت و ده‌ستكاریییان ده‌كات، ئه‌مجاره‌یش ئاماژه‌ی به گوته‌یه‌كی هایدگه‌ر كردووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوی هایدگه‌ر هاتووه. واته گوته‌كه ده‌ستی دووه و نووسه‌رێكی عه‌ره‌ب ئاماژه‌ی به گوته‌كه كردووه له كتێبی (چییه‌تی زمان و فه‌لسه‌فه‌ی ته‌ئویل) كه له نووسینی (د. سه‌عید تۆفیق)ه و له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕ (عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا) كراوه‌ته كوردی. بنووس به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سه‌نی گوته‌كه بگه‌ڕێت و بزانێت هایدگه‌ر چی گوتووه و بۆچی وای گوتووه و له كوێ وای گوتووه؟ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی هایدگه‌ر هاتووه و له‌ناوی هایدگه‌ره‌وه تووشی وه‌همی ناو بووه. ئه‌مجۆره بنووسانه هه‌میشه به‌دوای ناوی گه‌وره‌وه‌ن، نه‌وه‌ك ناوه‌ڕۆكی گه‌وره.
هه‌میشه وه‌همی ناویان هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌م زۆرترین گوتراوی نووسه‌ر و بیرمه‌ندان له‌ناو گوتاره‌كانیاندا هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسن: بۆچی؟ بۆیه بنووس نووسیویه‌تی: ” كاتێك هایدگه‌ر له باره‌ی شاره‌زایی شیعریی ده‌دوێت، ئه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدا مه‌به‌ستی شاره‌زاییه له بیركردنه‌وه‌ی شیعری، كه له هه‌موو هونه‌رێكدا وه‌ك یه‌كه، هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نیش واته كرده‌ی كێشكردن و ده‌رخستنی بوون بۆ (كرانه‌وه). كه‌واته هه‌موو هونه‌رێك به مانا به‌رفراوانه جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی شیعره، یان ده‌بێت به شیعر، وه‌ك چۆن هه‌موو هونه‌رێك زمانه، به مانا جه‌وهه‌رییه به‌رفراوانه‌كه‌ی زمان.”(31)
لێره‌وه ئه‌م پرۆه‌ی نووسینه ده‌وه‌ستینم و هه‌ركات پێویستی كرد، بۆی ده‌گه‌ڕێمه‌وه و درێژه به‌به‌شه‌كانی دیكه ده‌ده‌مه‌وه و ئه‌و خاڵانه‌ی به كورتیش باسم كردوون، دووباره به وردی و درێژی له‌سه‌ریان هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌م. هه‌ر بۆیه نه‌منووسیوه به‌شی كۆتایی.
————————————-
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان:
1- به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی شیعریی، سه‌باره‌ت به شیعری “غه‌مگین بۆڵی”. ئارام سه‌دیق. ژماره (6)ی گۆڤاری شیعر 2018. لاپه‌ڕه 175.
2- بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه 177.
3- بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه 176.
4- بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه 176.
5- بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه 176.
6- خولیای نووسین، ڕه‌زا به‌راهه‌نی. وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئه‌مین گه‌ردیگلانی. بڵاوكراوه‌ی موكریان، چاپی یه‌كه‌م 2008، چاپخانه‌ی (خانی) ده‌هۆك- زنجیره(290).
7- جوانییه‌كانی ناڕێكی – به‌ختیار عه‌لی – كۆمه‌ڵه‌وتار – بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ری ئه‌ندێشه – چاپی یه‌كه‌م 2015 . لاپه‌ڕه 8- 9.
8- به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی شیعریی، سه‌باره‌ت به شیعری “غه‌مگین بۆڵی”. ئارام سه‌دیق. ژماره (6)ی گۆڤاری شیعر 2018. لاپه‌ڕه 180-187-188.
9- كۆكردنه‌وه‌ی دژه‌كان. ئارام سه‌دیق- سایتی (ده‌نگه‌كان) بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و گوتاره كلیك له‌سه‌ر ئه‌و لینكه بكه‌ن: http://dengekan.info/?s=%D8%A6%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%85+%D8%B3%D8%AF%DB%8C%D9%82
10- شیعر و دۆخی به لێبوكبوون -خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ شیعری “لێبوكێك له ژوورێكدا بیر ده‌كاته‌وه – ئارام سدیق – سایتی ده‌نگه‌كان: http://dengekan.info/archive/%D8%B4%DB%8C%D8%B9%D8%B1-%D9%88-%D8%AF%DB%86%D8%AE%DB%8C-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C-%D9%84%DB%8E%D8%A8%D9%88%D9%83%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86/
11- به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی شیعریی، سه‌باره‌ت به شیعری “غه‌مگین بۆڵی”. ئارام سه‌دیق. ژماره (6)ی گۆڤاری شیعر 2018. لاپه‌ڕه 186-187.
12- سروشتگه‌را، یان دژه سروشتگه‌را – ئارام سدیق – سایتی ده‌نگه‌كان: http://dengekan.info/archive/%D8%B3%D8%B1%D9%88%D8%B4%D8%AA%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D8%A7%D8%8C-%DB%8C%D8%A7%D9%86-%D8%AF%DA%98%D9%87%E2%80%8C-%D8%B3%D8%B1%D9%88%D8%B4%D8%AA%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D8%A7/
13- نامۆبوونی خود له به‌رده‌م بووندا- خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ شیعری (سارده بۆ من ئه‌م دنیا تازه‌یه)ی داستان به‌رزان – ئارام سدیق – سایتی ده‌نگه‌كان : http://dengekan.info/archive/%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%86%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C-%D8%AE%D9%88%D8%AF-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D9%85-%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86%D8%AF%D8%A7/
14- شیعر و دۆخی به لێبوكبوون -خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ شیعری “لێبوكێك له ژوورێكدا بیر ده‌كاته‌وه”ی شاعیر داستان به‌رزان- ئارام سدیق – سایتی (ده‌نگه‌كان). ئه‌وه‌یش لینكی گوتاره‌كه‌یه: http://dengekan.info/archive/%D8%B4%DB%8C%D8%B9%D8%B1-%D9%88-%D8%AF%DB%86%D8%AE%DB%8C-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C-%D9%84%DB%8E%D8%A8%D9%88%D9%83%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86/
15- درۆ و مۆدێرنه له شیعریی حه‌قیقه‌تی شاراوه‌ی (گۆران ره‌سوڵ) دا – ئارام سدیق- سایتی (ده‌نگه‌كان). ئه‌مه‌یش لینكی گوتاره‌یه‌كه: http://dengekan.info/archive/%D8%AF%D8%B1%DB%86-%D9%88-%D9%85%DB%86%D8%AF%DB%8E%D8%B1%D9%86%D9%87%E2%80%8C-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D8%B4%DB%8C%D8%B9%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D9%82%DB%8C%D9%82%D9%87%E2%80%8C/
16- به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی شیعریی، سه‌باره‌ت به شیعری “غه‌مگین بۆڵی”. ئارام سه‌دیق. ژماره (6)ی گۆڤاری شیعر 2018. لاپه‌ڕه 185.
17- درۆ و مۆدێرنه له شیعریی حه‌قیقه‌تی شاراوه‌ی (گۆران ره‌سوڵ) دا – ئارام سدیق- سایتی (ده‌نگه‌كان). ئه‌مه‌یش لینكی گوتاره‌یه‌كه: http://dengekan.info/archive/%D8%AF%D8%B1%DB%86-%D9%88-%D9%85%DB%86%D8%AF%DB%8E%D8%B1%D9%86%D9%87%E2%80%8C-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D8%B4%DB%8C%D8%B9%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D9%82%DB%8C%D9%82%D9%87%E2%80%8C/
18- به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی شیعریی، سه‌باره‌ت به شیعری “غه‌مگین بۆڵی”. ئارام سه‌دیق. ژماره (6)ی گۆڤاری شیعر 2018. لاپه‌ڕه 179.
19- درۆ و مۆدێرنه له شیعریی حه‌قیقه‌تی شاراوه‌ی (گۆران ره‌سوڵ) دا – ئارام سدیق- سایتی (ده‌نگه‌كان). ئه‌مه‌یش لینكی گوتاره‌یه‌كه: http://dengekan.info/archive/%D8%AF%D8%B1%DB%86-%D9%88-%D9%85%DB%86%D8%AF%DB%8E%D8%B1%D9%86%D9%87%E2%80%8C-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D8%B4%DB%8C%D8%B9%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D9%82%DB%8C%D9%82%D9%87%E2%80%8C/
20- ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قی ئه‌ده‌بی. كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر. وه‌رگێڕانی: چه‌ند وه‌رگێڕێك – زنجیره‌ی دۆسیه‌كانی سه‌رده‌م (26). چاپی یه‌كه‌م 2017. چاپخانه‌ی سه‌رده‌م. – لاپه‌ڕه 86.
21- بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه 79.
22- به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی شیعریی، سه‌باره‌ت به شیعری “غه‌مگین بۆڵی”. ئارام سه‌دیق. ژماره (6)ی گۆڤاری شیعر 2018. لاپه‌ڕه 181-182.
23- بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه‌كانی ( 178- 186-187-187-188-188-189-191-192).
24- بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لاپه‌ڕه‌كانی (179-180-184-185-186-186-192-193).
25- به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی شیعریی، سه‌باره‌ت به شیعری “غه‌مگین بۆڵی”. ئارام سه‌دیق. ژماره (6)ی گۆڤاری شیعر 2018. لاپه‌ڕه183.
26- شیعر له بۆته‌ی فۆڕمی گراندا (ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی وه‌ك نموونه). ئارام سه‌دیق. ژماره دووی گۆڤاری شیعر، ساڵی 2016.لاپه‌ڕه 244.
27- گۆرانییه‌كی شین. ڕه‌خنه و ڕاڤه‌ی ئه‌ده‌بی، غه‌مگین بۆڵی. له بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد – لقی هه‌ولێر. زنجیره‌ی چاپ (15). چاپی یه‌كه‌م 2012. لاپه‌ڕه 84.
28- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو – وتاری (شیعر پێشه‌كی بۆچییه؟). لاپه‌ڕه‌كانی 57 تاكوو 63.
29- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو – وتاری (شیعر پێشه‌كی بۆچییه؟). لاپه‌ڕه 58.
30- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو – وتاری (شیعر پێشه‌كی بۆچییه؟). لاپه‌ڕه 60.
31- به‌ره‌و وێرانه‌یه‌كی شیعریی، سه‌باره‌ت به شیعری “غه‌مگین بۆڵی”. ئارام سه‌دیق. ژماره (6)ی گۆڤاری شیعر 2018. لاپه‌ڕه197.
————-
*(بۆچی مێش كرێچی ناو شه‌كردان نه‌بێت؟) ئه‌وه دێڕه شیعرێكه له كتێبی (برینه‌كان گۆرانیمان پێده‌ڵێن)ه. بنووس له گوتاره‌كه‌یدا به دێڕه شیعرێكی بێ‌مانا و گوتراوێكی سواوی داناوه، بۆیه منیش كردوومه به ناونیشانی گوتاره‌كه‌م بۆ ئه‌وه هه‌م بنووس دووباره بیخوێنێته‌وه و بیر له‌ماناكانی بكاته‌وه، هه‌میش ماناكانی بۆ خوێنه‌ری هۆشیار به‌جێبهێڵم و بپرسم: ئایا ئه‌وه دێڕه شیعرێكی بێمانایه؟
** (ئارام كۆشكی) ناوێكی دیكه‌ی (ئارام سه‌دیق)ه و له ژێر ئه‌م ناوه‌وه كاری په‌یامنێری بۆ ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) ده‌كات. خوێنه‌ران ده‌توانن سه‌یری ئه‌رشیفی ڕۆنامه‌كه بكه‌ن، به‌تایبه‌ت لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ. زۆرجارانیش له لاپه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی گشتی ڕاپۆرت و هه‌واڵ و ڕانانی كتێب ده‌كات.
——————–