(زمانی داڕشتنی هه‌واڵ له‌كه‌ناڵه‌ئاسمانییه‌كاندا) … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
زمانی كوردی یه‌كێك بووه له‌و ماكه‌نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی به‌درێژایی مێژووی كورد هه‌رله‌سه‌رده‌می گۆتییه‌كانه‌وه تاكوئێستا،شوناسێك بووه بۆناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، جیا له‌هه‌موو شوناسه سیاسیی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی تر.به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌ركورد له‌مێژوودا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین سته‌می سیاسی و داگیركاری و جینۆساید‌كردن بووبێته‌وه تاڕاده‌ی له نێوچوون، ئهوازمانی كوردی دواجار ئهوهێمایه بووه بۆ مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
بۆیه گرنگیدان به‌زمان و پێشخستنی، واته هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌زیندووێتی.ڕه‌نگه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌سڕینه‌وه‌و كاڵبوونه‌وه‌ی بنه‌ما كلتوورییه‌كانی دیكه، مه‌ترسی له‌نێو چوونی بۆ دروست نه‌بێت. وه‌لێ به‌نه‌مانی زمان، بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش ئامانجی یه‌كه‌م و كۆتایی دوژمنانی كورده.سیما كلتووری و هونه‌رییه‌كان، زۆرجار تائهوئاسته فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گرنه‌وه، كهپانتایهك بۆ فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییانه نه‌مێنێته‌وه. بۆنموونه: وه‌ك زاڵبوونی هونه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی بهسهرهونهری گۆرانی كوردی.
یان گرنگینه‌دان به‌جل و به‌رگ و پۆشاكی نه‌ته‌وه‌ییانه ته‌نها لهبۆنهكاندا نه‌بێت. ئه‌مانه‌و زۆر نموونه‌ی تر.به‌ڵام ئه‌مانه دواجار نابنه فاكته‌ری له‌نێوچوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌دووتوێی ڵاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا. به‌ڵام كه‌زمان نه‌ما، بوونی نه‌ته‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.هه‌نگاوی یه‌كه‌م كه‌دوژمنان په‌نایان بردۆته بهرئێستا له‌و وڵاتانه‌ی كوردی‌یان به‌زۆر پێ لكێنراوه، قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردییه له‌ڕێی داخستنی بڵاوكراوه‌كانه‌وه.
چونكه ده‌زانن گهربیانهوێت كورد له بۆته‌ی خۆیان بتوێننه‌وه، ئه‌وا ده‌بێ پێشتر زمانه‌كه‌یان قه‌ده‌غه بكرێت.به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ماوه‌ی بیست و شه‌ش ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆیهكخستن و به‌رجه‌سته‌كردنی زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت. یاخود زمانێكی ستاندارد كه له‌نووسین وداڕشتن، وه‌ك زمانی هاوبه‌ش و یه‌كگرتووی كوردی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌وبه‌شه‌ی كوردستان په‌یڕه‌و بكرێت. بێگومان له نه‌بوونی زمانێكی هاوبه‌شیشدا، ئه‌وا شێوهجیاوازهكانی ڕێنووس و نووسین ده‌بنه دیارده.
له‌وڕوانگه‌یه‌وه ده‌بینین كه‌زمانی داڕشتن و نووسین له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان و بڵاوكراوه‌كانی ئێمه‌دا، زمانێكی یه‌ك جۆر‌و یه‌ك شێوه نییه. به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌و په‌یڕه‌و له‌شێوه‌یه‌كی ڕێنووس ده‌كات. ته‌نانه‌ت زۆرجار ڕێنووسی یه‌ك وشه به‌جۆره‌ها شێوهدهنووسن.له‌ڕاستیدا، یه‌كخستنی زمان به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی حكومه‌ته كه‌له‌ڕێگه‌ی نێوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان وله‌چوارچێوه‌ی پلانی ڕۆشنبیری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كاری له‌سه‌ربكات. یاخود چه‌ندین ڕێنمایی و ڕاسپارده به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی نووسین و ده‌ربڕین له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا، ده‌ربكات. به‌ڵام كاتێ گرنگیدان به‌زمان له‌پلانی حكومه‌ت نابێت، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان كهكاربۆ بهستانداربونی زمان بكه‌ن. مه‌رج نییه ڕێكخستنی زمان هه‌رته‌نها به بڕیاری سیاسی بێت. بهڵكودهتوانرێت له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه زمانی هاوبه‌ش بێته كایه‌وه. شكسپیری نووسه‌ری گه‌وره‌ی ئینگلیز‌و جیهان له‌ڕێی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه ڕۆِڵێكی هه‌ره گه‌وره‌ی له پێشخستنی زمانی ئینگلیزی‌دا بینیوه.به‌ڵام ده‌زگاكانی ئێمه و بگره به‌شێكی نووسه‌رانیش، به‌هۆی نووسینه‌كانیانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر زمانی كوردی پهرپووتترو وێرانتر ده‌كه‌ن.به‌و پێیه‌ی كه‌مترین یاخود هیچ شاره‌زایه‌كییان لهسهرزمان و بونیادی ڕێزمان و داڕشتنی ڕسته نییه.
ئه‌مه وێرای نه‌بوونی زانیاری لهسهرئاماژه وماناكانی وشه. چونكهمهرج نییه ئه‌وه‌ی نووسه‌ربێت یاخود چه‌ند كتێبێكی وه‌رگێڕابێت ئیدی شاره‌زایی له‌هه‌موو كه‌له‌به‌رێكی زماندا هه‌بێت. به‌تایبه‌تیش كه زۆرجار ته‌نها ده‌نگێك یاخود پیتێك ده‌بێته هۆی گۆڕینی ته‌واوی مانای وشه‌كه.بۆنموونه:_ (كوڕ_كووڕ_كوور)هه‌رسێكییان له‌نووسیندا هاوشێوه‌ی یه‌كترین، به‌ڵام له‌ڕووی مانه‌وه ئاسمان و ڕێسمان دوورن له‌یه‌كتری.كه‌واته نووسین یاخود هه‌واڵ هه‌رته‌نها داڕشتنی ڕسته‌و چه‌ند ده‌ربڕینێك نییه، به‌ڵكو گه‌یاندنی مانا‌و په‌یامه.كاتێ به‌وردی سه‌رنج له‌زمانی هه‌واڵ و داڕشتنی هه‌واڵیش ده‌ده‌ین له‌میدیاكاندا، ئه‌وكات د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كهلهبهرامبهر چ وێرانكاریه‌كی زمانی كوردی داین.
به‌داخه‌وه به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ بنه‌مایه‌كی واتایی و زمانه‌وانی، هه‌واڵ داده‌ڕێژن. كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان ڕوویان له‌دنیای ده‌ره‌وه‌یه، ده‌بێ نموونه‌یه‌ك بن بۆجوان نیشاندنی زمانی كوردی. یاخودگهیاندنی واتا. كه‌چی كاتێ سه‌رنجییان ده‌ده‌ین، ده‌بینین ئه‌وانیش شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان له‌زمان نییه.به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی داڕشتنه‌وه. كه‌هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی گۆڕینی ته‌واوی مانای ڕسته‌كه.یاخود بینهرنازانێت مه‌به‌ستییان چییه له‌وهه‌واڵه. لێره‌دا ئاماژه به‌چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌چۆنیه‌تی داڕشتنی هه‌واڵ له‌به‌شێكی زۆرلهكهناڵه ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌رده‌كه‌وێت زانیاری‌یان له چ ئاستێكدایه له‌ڕووی مانا‌و زمانه‌وه.
یه‌كه‌م:_ كه‌ناڵێكی ئاسمانی له‌هه‌واڵێكدا نووسیبووی:_( دهلهو وڵاتانه‌ی زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌ن: مۆسكۆ/ میونیخ/ به‌رلین/ئه‌سته‌نبۆڵ/ شه‌نگه‌های/دوبه‌ی…تد). خوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌رنج بده‌ن ئه‌مانه ناوی وڵاتن یاخود شار‌و پایته‌خت؟چۆن ده‌بێ كه‌ناڵێكی ئاسمانی هێنده دهستهپاچهبێ ناوی شار‌و وڵات له یه‌كتری جیانه‌كاته‌وه؟.
دووه‌م:_ كه‌ناڵێكی دیكه‌ی ئاسمانی به‌درێژایی ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2018، لهشڕۆڤهی یارییه‌كاندا ده‌ینووسی:_( شیكه‌ره‌وه‌ی تۆپی پێ)(هه‌واداری تۆپی پێ). دیاره مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌ناڵه شڕۆڤه‌كاری یارییه‌كانی مۆندیال بوو. یاخود ئه‌وانه‌ی هه‌واداری یارییه‌كانن. به‌ڵام ئایا( شیكه‌ره‌وه‌ی تۆپی پێ) به‌مانای شیكه‌ره‌وه‌ی یارییه‌كانی تۆپی پێ دێت؟ سه‌رنج بده‌ن ته‌نها به نه‌نووسینی وشه‌ی(یاری) چۆن سه‌راپای مانای ڕسته‌كه گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه. ئاخر شیكه‌ره‌وه‌ی تۆپی پێ واتا ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.یاخود هه‌واداری تۆپی پێ واته هه‌واداری تۆپهكهیه. له‌كاتێكدا هه‌واداره‌كان، هه‌واداری یارییه‌كان و یاریزانانن نه‌ك تۆپ.به‌ملیۆنان كه‌س هه‌وادارو هانده‌ری میسی و ڕۆناڵدۆن نه‌ك تۆپه‌كه، چونكه هه‌زاره‌ها تۆپی یاریكردن هه‌یه.
سێیه‌م:_ چه‌ندان جاركهناڵه ئاسمانییه‌كان ده‌نووسن:_( مێرووله‌یه‌ك زیان به‌جوتیاران ده‌گه‌یه‌نێت). دیاره ئه‌وانه به‌تێگه‌یشتنی خۆیان مه‌به‌ستییان به‌روبوومه كشتوكاڵیهكهیه.به‌ڵام ئاخۆ به‌تێگه‌یشتنی ئه‌وانه؟ نه‌خێر به‌ڕیش نییه به‌ئیشه. كاتێ ده‌نووسن زیان به جوتیاران ده‌گه‌یه‌نێت، واته مێرووله‌كه ڕاسته‌وخۆ زیان لهجوتیارهكه ده‌دات كه‌مانای نه‌خۆشكه‌وتنی ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه ئه‌وه‌ی مێرووله‌كه زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت جوتیاره‌كه نییه، بهڵكوبهروبوومه كشتوكاڵیهكهیه كهدووشتی له‌یه‌كتری جیان.
چواره‌م:_ كه‌ناڵێكی ئاسمانی له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی ڕاپۆرتێكیدا كه ڕای هاووڵاتییانی وه‌رده‌گرت، ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته ده‌كردن:_(چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌رما ده‌كه‌ی؟). ئه‌وانه واده‌زانن گهرماكاڵایه تا سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. له‌ڕاستیدا گه‌رما شتێكی به‌رجه‌سته‌یی نییه تامامهڵهی له‌گه‌ڵ بكرێت.مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌رما ناكات به‌ڵكو خۆی لێ ده‌پارێزی. ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رجه‌سته‌یی به‌رگه‌رما ده‌كه‌وین و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین. بۆیه ده‌بوو ئه‌و كه‌ناڵه بای ئه‌وه زانیاری هه‌بووایه بنووسێت (چۆن خۆت له‌گه‌رما ده‌پارێزی).
پێنجه‌م:_ كه‌ناڵێكی دیكه‌ی ئاسمانی كهشا به‌سه‌پان نازانێ به تێگه‌یشتنی خۆی! له‌هه‌واڵێكدا ده‌ڵێت:_(له‌چین پاسی بێ شوفێر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت). دیاره ئه‌وان پاس به كولهكهوكاڵهك تێگه‌یشتوونه.بۆیه واده‌زانن ئوتومبێلیش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت وه‌ك كشتوكاڵكردن. لهڕاستیدابۆ ئه‌و كه‌رسته‌و ئامرازانه، دروستكردن شیاوتره نه‌ك به‌رهه‌م هێنان. به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆرله ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه‌و بگره زۆرینه‌ی نووسه‌رانیشمان ده‌نووسن، به‌ڵام زمانی نووسینیان نییه. واده‌زانن زمانی ئه‌ده‌ب و پیشه‌سازی و كشتوكاڵكردن وسیاسه‌ت، هه‌ر یه‌ك شته‌و هه‌ربه‌هه‌مان زمان ده‌توانین مانا بگه‌یه‌نین.
شه‌شه‌م:_كه‌ناڵێكی دیكه‌ی ئاسمانی له‌هه‌واڵێكدا نووسیبووی:_( سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له‌باڵیۆزی ژاپۆن و كونسوڵی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان كرد). ڕه‌نگه داڕێژه‌رانی ئه‌و هه‌واڵه، خۆشیان دركییان به‌وه نه‌كردبێت هه‌ڵه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌كوێدایه. سه‌رنج بده‌ن چۆن ته‌نها نه‌نووسینی یه‌ك وشه ته‌واوی مانای ڕسته‌كه‌ی گۆڕیوه.له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ته‌نها كونسوڵی ژاپۆن هه‌یه نه‌ك باڵیۆز. باڵیۆز لهعێڕاقه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م هه‌واڵه بێت، ئه‌وا ده‌بێ هه‌م باڵیۆز، هه‌میش كونسوڵ، له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بن كه‌وانییه.
هه‌فته‌م:_ تائێستاش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه، شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی چین و توێژه‌كان له‌یه‌كتری جیاناكه‌نه‌وه.بۆنموونه:_ ده‌نووسن( چینی قوتابی_ چینی مامۆستا_چینی ئافره‌تان_ چینی پارێزه‌ران و پزیشكان). له‌كاتێكدا له بنه‌ڕه‌ته‌وه كۆمه‌ڵگه دوو چینی هه‌یه ئه‌وانیش(چینی پرۆلیتارو چینی سه‌رمایه‌دارن) ئه‌وانی تر هه‌موویان توێژن. بۆیه ده‌بێ بگوترێ توێژی لاوان، قوتابییان، یان كرێكاران.
هه‌شته‌م:_ به‌شێك له‌وانه‌ی هه‌واڵ له‌كه‌ناڵه‌كان داده‌رێژن، بهههواڵهكانیان دیاره كه‌كه‌مترین زانیاریان له‌هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه.بۆنموونه ده‌نووسن:_(كانبێرا) پایته‌ختی ئوسترالیایه، له‌كاتێكدا سدنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یه. یاخود چونكه زۆر ناوی(ژنیف)دێت و چه‌ندین باره‌گای ڕێكخراوه‌كانی لێیه، واده‌زانن هه‌ر ئه‌ویش پایته‌ختی سویسرایه.
نۆیه‌م:_ ئهوكهناڵانهی خۆیان بێ ركابهردهبینن ده‌نووسن:(100دۆلاربهرامبهرئهوهنده دیناره).به‌رامبه‌ر چ مانایه‌كی هه‌یه له‌و ڕسته‌یه. بێگومان دراوبههای هه‌یه، بۆیه ده‌بێ بنووسن:(به‌های سه‌دی دۆلاری ئه‌مریكی یه‌كسانه بهسهدههزاردیناری عێراقی).
ده‌یه‌م:_ كه‌ناڵێكی دیكه‌ی ئاسمانی نووسیبووی:_( هێڕشه‌كه‌ی سه‌ربینای پارێزگای ههولێركۆنتڕۆڵ كرا). به‌ڕاست هێڕش كۆنتڕۆل ده‌كرێت، یان به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه، یاخود تێكدهشكیندرێت؟.
یانزه‌م:_ گه‌رچی ئه‌و وتاره‌ی ئێمهتایبهته به‌میدیای بینراو، به‌ڵام له‌سه‌روبه‌ندی نووسینی ئه‌م وتارهدابووم، مانشێتی هه‌فته‌نامه‌یه‌ك كه‌ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه ده‌رده‌چێت، خستمیه پێكه‌نین. ئهوههفتهنامهیه له‌ژماره(51)دا‌و له‌میانه‌ی ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی:_( نرخه‌كان له‌په‌نجا ههزاردۆلارهوه ده‌ست پێ ده‌كات تاكودووههزار دۆلار!). خوێنه‌رانی به‌ڕێز من هیچ ناڵێم خۆتان دیقه‌تی ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه بده!.
دوانزه‌م:_به‌شێك له‌كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان،تا ئێستاش پله‌ی سه‌ربازی ئه‌فسه‌ران له یه‌كتری ده‌رناكه‌ن. بۆنموونه: پله‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه لیوایه، ده‌نووسن عه‌مید. عه‌میده ده‌نووسن عه‌قید. فه‌ریقه ده‌نووسن فه‌ریقی یه‌كه‌م.
سیانزه‌م:_ كه‌ناڵێكی دیكه‌ی ئاسمانی له‌هه‌واڵێكدا نووسیبووی:_( ئهمڕۆدرێژترین دیارده‌ی مانگ گیران ڕووده‌دات). ئهگهربهپێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م هه‌واڵه بێت، ئه‌واده‌بێ مانگ له‌ڕۆژ بگیرێت نه‌ك له شه‌و.له‌كاتێكدا ده‌بێ له‌ڕووی زه‌مه‌نییه‌وه كاته‌كان له‌یه‌كتری جیابكه‌ینه‌وه. بۆنموونه: ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ڕۆژ سه‌ردانی كه‌سێك بكه‌ین پێ ده‌ڵێین كاتژمێر ده دێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان سه‌ردانه‌كه‌مان كه‌وته شه‌و ئه‌واده‌بێ بڵێین كات ده‌ی شهودێمه لات.
بێگومان ئه‌گه‌ر نموونه‌ی تر بێنمه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ن ڕه‌نگه به‌وتارێك ته‌واو نه‌بن. به‌داخه‌وه كاركردن له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی، بووه به‌دیارده. له‌كاتێكدا ده‌بێ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌نسكلۆپیدیا بێت. بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی لهسهوهره ئاماژه‌مان پێداون.ده‌بێ ئه‌وه‌نده پاشخانێكی ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی هه‌بێت، كاتێ سه‌رنجی پله‌ی سه‌ربازی ئه‌فسه‌رێك ده‌دات بزانێت پله‌كه‌ی چییه.ده‌بێ بزانێ هێرش كۆنترۆل ناكرێ به‌ڵكو تێكده‌شكێنرێت.تاكو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه ده‌مانبینن بزانن زمانی كوردی هێنده زمانێكی لاواز نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه وێنای ده‌كه‌ن…
*ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی ڕیگای كوردستان ئۆرگانی حزبی شیوعی ژماره( 1137) ڕۆژی 14-8_2018بڵاوكراوه‌ته‌وه..