شیعرله ( فللیحه حه‌سه‌ن )ـه‌وه …………….. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
دڵ خه‌ونێكی هه‌یه ده‌یپارێزێ
وشه‌یه‌كم پێ بڵێ
پیتێكم پێ بڵێ ..!
هه‌ندێكم له پیتێك پێ بڵێ
ئه‌وی دی بۆ من لێ گه‌ڕێ
لێكی ده‌ده‌مه‌وه ..
… ئه‌رێ
تاوانی بێده‌نگبوون مه‌كه !
وام لێ بكه‌ی ببم به
به‌ساڵاچووترین
هه‌تیوی جیهان .
*
وتی خۆشم و
بێده‌نگ بوو
وه‌ك بڵێی (د) دال
پیتێك بێ
به بێده‌نگییه‌وه به‌سترابێته‌وه ..
*
ده‌زانم پیاوی دی هه‌ن
له تۆ میهره‌بانتر و
له چاوی تۆ ئهمینتر
له تۆ زۆر شتی تر …..
به‌ڵام …
به‌لامه‌وه گرینگ نییه
گه‌ردیله‌ی ئاو چه‌ند به‌نده
ئه‌وه‌ی ده‌یزانم
من بێ ئاو ، له تینوویه‌تییان
ده‌خنكێم ..
هه‌روا بێ تۆیش ..
(2)
دوای چل ساڵ له به‌فر
ئه‌و ( سه‌عات )ـه‌م له‌بیره
له قه‌سیده‌یه‌كه‌وه پێچرا بوو
پێشكێشت كردم
هێشتا به مانامهوه په‌یوه‌سته
هه‌ر چركه‌یه‌ك
به‌سه‌ر كاتژمێرهكهیدا تێپه‌ڕێ
پیتێك باز ده‌دا و
ده‌ست به‌سه‌ر ترپه‌یه‌ك
له لێدانی دڵمدا ده‌گرێ ..
وای لێ هاتووه
غهزهلان بۆ خوێنبه‌ره‌كانم ده‌نێرێ ..
گه‌ر شاره‌كه‌م
به گۆڕ ده‌وره نه‌درابووایه
چه‌ندم حه‌ز ده‌كرد
وه‌كو كچۆڵان
له باخچه‌یه‌كی نهێنیدا
چاوه‌ڕوانم كردبای
نزیك ده‌بمه‌وه ..
ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه ئهستوورهت لێ داده‌ماڵم
وه‌ك باڵتۆكانی نێوجێرسی له زستاندا
ئه‌و به‌فره بتوێنه‌وه
به‌سه‌ر ڕسته‌ی نامهكانتا
كه‌ڵه‌كه بووه ..!
ئه‌و گیایه ببڕه‌وه
به‌سه‌ر زمانته‌وه شین بووه ..!
چ پێویستیم
به ڕووباری فرمێسكه‌كانته ؟
من ژنێك نیم به كلكی ماسییه‌وه
بوونێكت له وشه
بۆ دروست ده‌كه‌م
بملاوێنه‌وه !
لێم گه‌ڕێ ئیتر
واز له داواكردنی مافی ئافره‌ت بێنم
به تامی په‌نجه‌كانت داوای ده‌كه‌م
كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن
شیعری منیان خۆش بوێ ..
لێم گه‌ڕێ جارێكی دی
خۆم هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم و
به بنكه‌ی گه‌ردوونت ببینم .
————————-
ئاماژه :
*فللهیحه حه‌سه‌ن : شاعیریكی عیراقییه ، له شاری ( نه‌جه‌ف ) له دایك بووه هه‌ر له‌وێش ده‌ژی ، مامۆستایه له یه‌كێك له دواناوه‌ندییه‌كانی كچان . ماسته‌ری له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه . تا ئێستا 4 كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه . یه‌كێكه له‌و ژنهشاعیرانهی تراژیدیا له قه‌سیده‌كانیدا ون نییه ،بۆیه هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گران به شاعیری سه‌رده‌می شه‌ڕ ناوی ده‌هێنن .
بۆسه‌رچاوه‌ی شیعره‌كان بڕوانه :
http://elaph.com/Web/Culture/2018/08/1214271.html 1-
http://www.alnoor.se/article.asp?id=68183 2-