میزاج و که‌سایه‌تی … هاورێ خالید
کاتێک به‌بێ هیچ هۆکارێک که‌سێک یان که‌سایه‌تی که‌سیک په‌سند ده‌که‌یت یان ده‌که‌ویته ژێر کاریگه‌ری وکه‌سایه‌تی ئه‌و یان به پێچه‌وانه‌که‌ی ڕه‌فزی که‌سایه‌تییه‌که‌ی ده‌که‌یت، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه تۆ هێشتا دۆخی سروشتی هۆبزت تێنه‌په‌ڕاندووه، هێشتا نمونه‌یه‌کی جۆرایه‌تی ناكاملى داروينيت، هێشتا له ئه‌شکه‌وته چاوبه‌سته‌که‌ی ئه‌فلاتوندا گيرت خواردووه، هێشتا له بارى که‌سایه‌تى ئيد (ئه‌و)يكى فرؤيديت، له كۆتايیدا تؤ (داسمان)ى هايدگهريت.
مرؤڤى ميزاجى ناتوانيت خاوه‌ن كه‌سايه‌تى و شوناسى خؤى بيت، هه‌ميشه كاريگه‌ر وه‌رگره و هه‌ستياره، خاوه‌نى كه‌سايه‌تيه‌كى شلؤق و ناجيگيره، چونكه حوكمه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ماى سۆز و هه‌ڵچوون سه‌رچاوه ده‌گرن، زؤر جار پێوه‌ر و ئه‌نجام و داتاكانى هه‌ڵه‌ن، گشت له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ش پێوانه ده‌كات، به‌دواى وردترين به‌شى به‌شه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، خؤى له نموونه زه‌ق و ئاشكرا و به‌رجه‌سته‌كان لاده‌دات، به‌گشتی زۆرجار كه‌سى ئايديالى و پۆزةتيڤ ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێوه ئه‌مه‌ش ڕوونده‌بێته‌وه كه هه‌موو كات ئه‌مانه دژه سيسته‌م و هاڕمؤنين، هه‌ميشه پشت به‌و گريمانهيه ده‌به‌ستن كه ده‌كرێت كه‌مينه ڕاست و له‌سه‌ر حه‌ق بێت، بۆيه زۆرجار توشى فاشيزمى فيكرى و ئايديۆلۆجى دێن.
له ڕوخسار‌و ئاكارى ڕواڵه‌تدا ڕه‌نگه نه‌رم و ڕێزدار بن، به‌ڵام هه‌ميشه ويست و حه‌زی ئه‌وه‌يان تيايه كه به‌م نهرميه فيكرێكى ڕه‌ق و توند و وشك و تاك لايه‌نه بچهسپينن، زؤر جاريش ده‌كه‌ونه پارادؤكس، ته‌نانه‌ت ههنديك جار حهساسيهتيان به ههنديك وشه‌و چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌ش هه‌يه، له‌سه‌ر ئاستی تیۆریدا ده‌شێت وا پیشانبده‌ن که باوه‌ڕیان به‌هه‌موو پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه یونیڤیرساڵ و بالاکان هه‌یه، به‌ڵام له واقیعدا ویستی خۆسه‌پێنی و خۆپهسندییان هه‌یه، بۆیه زۆرجار ده‌که‌ونه پارادۆکس له‌گه‌ڵ خۆیاندا دووچاری کێشه‌ی لۆجیکی و ئه‌خلاقی و ده‌بل مۆڕاڵی دێن. هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ش کاریگه‌رییان به‌سه‌ر چۆنایه‌تی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیانه‌وه ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ک که ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا بگونجێنن و هارمۆنیه‌ک له په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا دروستبکه‌ن.
ته‌نانه‌ت له ئاسته بابهتیهکهیدا ئه‌وانه‌ی که خه‌ریکی کارکردنن له‌بواره ئه‌کادیمی و کولتوری و ڕۆشنبیری و مرۆییه‌کاندا، له كؤتايدا
ئه‌وه‌ى ده‌يزانن وه‌كو ئامراز به‌كارى دێنن يان خۆ خه‌ريكى سهفسهتهكردن ده‌كه‌ن، يان به‌ديار هه‌سته تايبه‌تيه‌كانى خۆیه‌وه داده‌نيشێت بۆ راوكردنى يان چنينهوهى چه‌ند ده‌سكه شيعرێك.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش مادام مرۆڤ بوونێکی هۆشیارو ئاگامه‌نده ئه‌وا له دیوه مه‌عنه‌وییه‌که‌یه‌وه بوونێکه پێکهاتووه له هه‌ست و نه‌ست و باری سایکۆلۆجی و غه‌ریزه‌ی سروشتی، ئه‌وا میزاجی بوون شتێکی سروشتیه‌و هه‌م حه‌تمییه، شێوه‌یه‌ک له دیالێکتیک هه‌یه پێی ده‌گوترێت دیالێکتیکی نێوان خود‌و بابه‌ت، به‌پێی ئه‌م دیالێکتیکه بابه‌ت و ڕووداوه‌کانی ناو جیهانی ده‌ره‌وه‌ی من کار له‌سه‌ر ناخ و ده‌روونی من ده‌که‌ن وه به‌هه‌مانشێوه من کاریگه‌ریم هه‌یه له‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه، چۆنم بوێت وه‌ها لێیان ده‌دوێم و ئاراسته‌یان ده‌که‌م له‌داهاتوودا، بۆ نموونه، کاتێک که مێژوونوسێکی نه‌ته‌وه‌یی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌نووسێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به کامڵ هه‌ست و ئیحساسه‌وه سه‌ر به‌هه‌مان نه‌ته‌وه‌یه ئه‌وا ناتوانێت سه‌ت له سه‌ت بابه‌تی بوون و بێلایه‌نی خۆی بپارێزێ، له‌و شوێنانه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌بێت ڕه‌نگه خۆی له هه‌ندێ ڕووداو لابدات و هه‌ندیکی تر بشێوێنێت بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر نموونه‌یه‌کی تر، زانای بواری زانسته سروشتییه‌کان که ئیش له‌سه‌ر دیارده‌ی بێ گیان، ئاو و هه‌واو به‌ردو هتد.. ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه میتۆده‌که‌ی میتۆدی چه‌ندایه‌تی ڕووته ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیالێکتیکییه‌ی نیوان (خود{زاناکه}/ بابه‌ت{h2o}به‌نمونه) که پێشتر باسمانکرد له‌دۆخی سفردایه، واته هیچ کامیان کار ناکه‌نه سه‌ر ئه‌ویتریان.
ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ی که ڕووبه‌روومان ده‌بێته‌وه، سنوری دۆخه ئاسایی و سروشتییه‌که‌ی میزاج تا کوێییه؟ تا کوێ مرۆڤ ده‌توانیت بابه‌تی و بابه‌تیبوون له ده‌ست نه‌دات؟
هه‌ر کاتێک مرۆڤ توانی هۆکارو به‌ڵگه‌یه‌کی دروست و لۆجیکی بۆ په‌سندکردنی بابه‌تیک بهێنێته‌وه ئه‌وکات دۆخی میزاجی تێپه‌ڕاندووه، بۆ نموونه که‌سێک که حه‌ز به ڕه‌نگی سوور ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێماو ڕه‌مزی حیزبه کۆمۆنیسته‌کانه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌سێک تر که خۆشی نازانێت بۆ ڕه‌نگی سوور لای خۆشه‌ویسته، دۆخێک که هۆکاریکی هه‌یه له‌بنه‌مادا خه‌سڵه‌تی بابه‌تی بوون و مه‌بده‌ئی بوونی تێدایه.
هاورێ خالید