که‌نعان مه‌دحه‌ت… له شیعردا خه‌ونه‌کانی دێته دی .. … له‌تیف بێوار
وابزانم ئێمه‌ش به ده‌ردی ئه‌و په‌نده چووین که ده‌ڵێت(ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوانه له به‌ر دڵانه)، شاعیر که‌نعان مه‌دحه‌تی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌و ژیانی غوربهتیهوه له یادمان چوو، هه‌رچه‌نده ئه‌و جوانیش بنووسێت، که ئه‌مه جێی داخ و ئه‌سه‌فه.
یه‌که‌م دیوانی شیعری ئه‌م شاعیره له ساڵی 1988 له چاپخانه‌ی ئارارات له وڵاتی سوید چاپ‌کرا به ناوی (گه‌ڕان به دوای به‌هجه‌ت حیکمه‌ت)، پاش ئه‌ویش دیوانێکی تری خۆی له چاپخانه‌ی روسینکور له شاری مالمۆی سوید به چاپگه‌یاند به ناوی (چله‌ی شۆڕش و زیندووکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئیماره‌ته‌کان) که 28 قه‌سیده له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م کورته باسه‌ی سه‌ره‌وه به‌س دهرروازهیهکه بۆ چوونه ناو بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌که، که لێدوانه له دوا شیعری که له ماڵپه‌ری (ده‌نگه‌کان) بڵاوی کردبووه‌وه و به‌رواری نووسینی ساڵی 2015ی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
وێڕای ئه‌وه‌ی له‌و شیعره‌دا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی ڕێزمانی تێدایه که ئه‌ویش ره‌نگه هۆکه‌ی دابڕانی شاعیر بێت له مه‌یدانی ئه‌ده‌بی کوردی به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ، به‌ڵام ئه‌مه زۆر گرنگ نییه، چونکه ئه‌و ده‌قه گه‌ر جوان بێت منی خوێنه‌ر له زیهنمدا وشه‌کان به پێکهاته‌ی دروستی رێزمانییه‌وه دادهڕێژمهوهو پاشان لێی راده‌مێنم.
با سه‌ره‌تا شیعره‌که لێره‌دا دابنێینه‌وه به شێوه‌ی نووسینی شاعیره‌که‌ی :
سەرهەڵگرتن …. هۆنراوەی کەنعان مودحەت
..
راپەڕی و
لە دەرگای دەرەوە خزایە نادیارییە دڕەکەدا
بێ ئەوەی – بە پێویستییەکانا بچێتەوە و –
بزانێ،
ئایە تەباخە داگیرساوەکەی کوژاند
یان بۆڕی ئاوی گەرماوەکەی بەست
یان نا
نە گەڕایەوە
لایە لە دەرگا ڕزاوەکەی بکا
بزانێ ئایە دایخست
یان هەر بە کراوەیی
ڕادەستی با و
خواستەکانی ڕۆژگاری کرد
بە تەنیشت سەگە بێ لانەوازەکەیدا
تێپەڕی
نە ماڵئاویی و
نە دەستێکی بەزەیی
زۆر مات
سەگە، پێچەوانەی هەر جارێ
هەر وەڕی و
زۆریش وەڕی
ئەو بە نادیارییا
هێدی هێدی و
قووڵ و قووڵتر شۆڕدەبووە
تا پێڵاوە کۆنەکانی
ئەوانەی لە مێژەوە پێیان دەگوشی
بە هەنگاوەکانیا نەوێران
ڕایگرن
چۆن تاوێرێکی لە دوند بەربوو
گرمۆڵەی دەهات و
هەر خوار دەبو و
هەر خوار
سەرهەڵگری تەریک
وای نەدەزانی زۆر دوور دەکەوێتەوە
ساڵێ
مانگێ
ڕەنگە لە کاژمێری کەمتر
هەر زۆر زو و
زووتر دەگەڕێتەوە
سەگە بێ لانەوازەکەی لە ئامێز دەگرێ و
ماڵە چۆڵەکەی…. سەرلەنوی
ئاوەدان دەکاتەوە
هۆنراوەی کەنعان مودحەت
نۆڤەمبەری ٢٠١٥
کفری
………………………………………………………………………
لێره‌دا دوای پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی ده‌قه‌که ده‌نووسینه‌وه تا زیاتر ره‌ونه‌قه‌که‌ی به‌ده‌ستبێنێته‌وه‌و سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابکێشێت:
سەرهەڵگرتن …. هۆنراوەی کەنعان مودحەت
……..
راپەڕی و
لە دەرگای دەرەوە خزایە نادیارییە دڕەکە
بێ ئەوەی – بە پێویستییەکانا بچێتەوە و –
بزانێ،
ئایە تەباخە داگیرساوەکەی کوژاندووه‌ته‌وه؟
یان بۆڕی ئاوی گەرماوەکەی بەستووه؟
یان نا!
نە گەڕایەوە
سه‌یری دەرگا ڕزیوەکەی بکا
بزانێ ئایا دایخستووه؟
یان هەر بە کراوەیی
ڕادەستی با و
خواستەکانی ڕۆژگاری کردووه؟
بە تەنیشت سەگە لانەوازەکەیدا
تێپەڕی
نە ماڵئاویی و
نە دەستێکی بەزەیی…..
*
زۆر مات
سەگە، پێچەوانەی هەر جارێ
هەر وەڕی و
زۆریش وەڕی
ئەو بە نادیارییا
هێدی هێدی و
قووڵ و قووڵتر شۆڕدەبووەوه
ته‌نانه‌ت پێڵاوە کۆنەکانی
که لە مێژە پێیان دەگوشی
بە هەنگاوەکانی نەوێران
که ڕایبگرن
وه‌ك تاوێرێکی لە دوند بەربووی
گرمۆڵە بوو
هەر خوار ده‌بوو
هەر خوار
*
سەرهەڵگری تەریک
وای نەدەزانی زۆر دوور دەکەوێتەوە
ساڵێ
مانگێ
ڕەنگە لە کاژمێرێ کەمتر
هەر زۆر زوو
زووتر بگەڕێتەوە
سەگە لانەوازەکەی لە ئامێز دەگرێ و
ماڵە چۆڵەکەی…. سەرلەنوێ
ئاوەدان دەکاتەوە
هۆنراوەی کەنعان مودحەت
نۆڤەمبەری ٢٠١٥
کفری
…………………
ئه‌م شیعره نه‌فه‌سێکی مرۆڤی جیهانیی ده‌دات، ئه‌و مرۆڤه‌ی له نێو بزربوونهکاندا خۆشی لێ ون ده‌بێت، ناسنامه‌کان تێکه‌ڵاو ده‌کات و بڕوای به خۆشی نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌سه‌نایه‌تی خود‌و سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و ژینگه‌ی منداڵیی و یاده‌وه‌رییه‌کانی، ته‌نانه‌ت به جۆرێك باری ده‌روونی تێکده‌چێت تا ئه‌و راده‌یه‌ی دڵنیا نابێت که ده‌ڕواته ده‌ره‌وه ده‌رگاکانی داخستبێت، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌و جارێکی تر ته‌ماشایان بکات تا دڵنیا بێت، ئه‌مه‌یه لوتکه‌ی نادڵنیایی و گومان، ئه‌مه‌یه رۆچوون به ناخی خوددا‌و توشبوونی دۆخی نائارامی ده‌روونیی و دابڕین له واقیی ده‌ره‌وه، ئه‌و هه‌میشه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ باری ئاسایی خودی راسته‌قینه‌ی خۆی، خه‌یاڵێك له هزریدا ئاماده‌یه که شوێنگه‌ی له دایكبوونیه‌تی، به‌ڵام ئیغراکردنهکانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن وابه‌سته‌ی ده‌که‌ن به‌و ژینگه‌یه‌ی لاشه‌ی تیایدا ئاسوودهیهو هیچ که‌موکوڕییه‌کی مادی نییه، به‌ڵام بۆشاییه گیانییه‌کان زۆر به‌ربڵاون له‌و ژینگه‌ی تاوگهو ئێگزایڵهدا، به‌ڵام هه‌میشه خه‌یاڵێك له بوونیدا هه‌یه که خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاده‌وه‌رییه بزره‌کان و خودی یه‌که‌مین.
زمانی ئه‌م قه‌سیده‌یه زمانێکی جوان و باڵایه‌و ئه‌و دالانه‌ش به‌کاریهێناون هی خودی شاعیرن و که‌م شاعیری تر به‌کاریهێناون وه‌ك (ته‌باخی داگیرساو، ده‌رگای ڕزیو، سه‌گی لانه‌واز…) پاشان ئه‌م هۆنراوه‌یه هه‌ر له‌یه‌که‌م دێڕیه‌وه دیاره هه‌ڵقوڵاوی سروشتی ناخی شاعیره‌و هیچ چاولێکه‌ریی شاعیرانی تری پێوه دیار نییه.
به‌م شێوازه زۆر کارامه‌یه تێکه‌ڵاوی دوو دنیای جیاوازی کردووه، خه‌یاڵ و واقیع، وڵات و ئاواره‌یی، ناموۆیی و ئاشنایی…. به‌لام له کۆتاییدا شاعیر له‌گه‌ڵ پرسیاره‌کانی خۆیدا جێماندێڵێت و ناگه‌ینه که‌ناری ئارامیی و وه‌ڵامی پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌کان، خوێنه‌ر خۆی ده‌بێت کۆتاییه‌کان بنووسێته‌وه‌و به مه‌یلی خۆی به‌ره‌نجامی بنووسێته‌وه، ئه‌و جیهانه وێرانه لانه‌وازه‌ی له ده‌ره‌وه جوانه‌و له ناوهوهوش خاپوور، پڕ له‌سه‌دای ده‌روونێك له ته‌نیاییه‌کاندا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌دوێ.
ئاوها قه‌شه‌نگ به (راچڵه‌کین) ده‌ست پێده‌کات، به‌و مانایه‌ی له خه‌یاڵ و خه‌وندا له نیو خۆی و یاده‌وه‌رییه‌کاندا بووه.. به (گه‌ڕانه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه)ش کۆتایی پێ دێنێت، به‌لام چ جۆر‌و له کوێ؟ ئه‌مه‌یه پرسیاره ئاسته‌م و بێ وه‌ڵامه‌که.