ده‌ستخۆشی و چه‌ند ورده سرنجێك … سه‌لام ناوخۆش
هه‌ردوو كتێبی ڕۆژهه‌ڵاتناسی و كۆڵۆنیالیزم و پۆست كۆڵۆنیالیزم
——————
ده‌روازه
ئه‌و دوو كتێبه زۆر گرینگن بۆیه له جیهانی ڕۆژئاوا زۆر قسه‌یان له سه‌ركراوه ، بۆ نموونه
ڕۆبیرت ماكروم 2016 كه ئاماژه به سه‌د كاریگه‌رترین كتێب ده‌كات ، كتێبه‌كه‌ی ئیدوارد ژماره هه‌شت وه‌رده‌گرێت.
پیته‌ر هۆلیوم 2005 ده‌ڵێت : كتێبی كۆڵۆنیالیزم و پۆست كۆڵۆنیالیزم ئه‌و كتێبه‌یه كه مامۆستاكان ده‌یانه‌وێ قوتابیه‌كانیان بخوێننه‌وه.”
هه‌ردوو كتێب زۆر گرینگ‌ترن بۆ كورد ، به‌ڵام ئه‌فسووس كتێبه‌كه‌ی ئیدوارد پاش چل ساڵ 1978-2018 له زمانێكی تر ته‌رجومه‌ی كوردی كرا ! هه‌رچی كتێبه‌كه‌ی لومبایه له‌وه‌ی ئیدوارد كه‌متر نیه ، ئه‌ویش له 1998 چاپكراوه ، واته پاش بیست ساڵ، ئه‌ویش له زمانێكی تر ته‌رجومه كراوه .
ئه‌وه‌ی ئیدوارد دكتۆر موحسین ئه‌حمه‌د له فه‌ره‌نسیه‌وه وه‌ریگێڕاوه ، ماڵی وه‌فایی بۆی بڵاوكردۆته‌وه ، هه‌رچی كتێبه‌كه‌ی لومبایه ، عومه‌ر عه‌لی له عه‌ره‌بیه‌وه وه‌ریگێڕاوه و ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان بڵاویكردۆته‌وه.
سەرنجهكانم
له سه‌ر كتێبی ” ڕۆژهه‌ڵاتناسی “
له ئه‌و چل ساڵه زۆر شت گۆڕدراون هه‌تا خودی ڕۆژهه‌ڵاتناسی و كۆڵۆنیالیزم فۆڕم و مانای تریان وه‌رگرتووه . كورد له ڕۆژهه‌ڵاتناسیدا زۆر پاسیڤ و لاواز ده‌رده‌كه‌وێ ، زۆربه‌ی منه‌وه‌ره‌كانی هه‌ر به شان و باڵی ڕۆژهه‌ڵاتناس و كوردناسان هه‌ڵده‌ده‌ن . له‌مه‌شدا به‌شێكی زۆر منه‌وه‌ری كورد خۆی فاكته‌رێكه له مانه‌وه‌ی كۆڵۆنیالیزم و ڕۆژهه‌ڵاتناسی به فۆڕمی تر .
كتێبی ڕۆژهه‌ڵاتناسی بۆ فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بی …هتد ته‌رجومه كراوه ، به‌ڵام هه‌تا له‌و دوو زمانه‌ش چه‌ند چاپێك و وه‌رگێڕێك هه‌ن . دكتۆر موحسین نه له به‌رگ نه له پێشه‌كیه‌كه‌ی ئاماژه به وه‌رگێڕی فه‌ره‌نسی ناكات ، ته‌نیا له ل12ی ئاماژه به ” وه‌شانی فرانسی گالیمار ” ده‌كات نه‌ك وهرگێڕهكه .
كێماسی تر ، ده‌بوو دكتۆر موحسین پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیدوارد سه‌عید و جیهانبینی ئه‌و هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی بخاته‌ڕوو ، چونكه ئیدوارد له كۆنتێكستێكی ڕۆژئاوایی زۆر ئه‌كادیمیانه نه‌قدی ڕۆژهه‌ڵاتناسی و كۆڵۆنیالیزم ده‌ركه‌وته‌كانی كردووه ، كاریگه‌ری ئه‌و زۆر زیاتر بووه له سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات . گرینگی ئه‌و زیاتر له‌وه‌دایه كه توێژینه‌وه‌كانی به زمانی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كانه ، بۆیه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری توێژه‌ری ڕۆژئاوایش ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌و ئاگاداره . دكتۆر موحسین له ل8 ده‌نووسێت : ” له پاریس ئیدواردی بینیوه …هه‌روه‌ها له ل9 له ئیدوارد ده‌گوازێته‌وه : ” من له هه‌موو ژیانم كوردم كه‌م بینیووه ، له ژماره‌ی ده‌ست تێناپه‌ڕن ..” ئه‌و دیتنه‌ی ئیدوارد ساڵی 1993 بووه ، ئیدواردیش له ساڵی 2005 مردووه ، له‌و ماوه‌یه دا زۆر شت گۆڕدراوه ، كوردێكی زۆر له‌به‌ر صه‌دام و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا گیرساونه‌ته‌وه ، هه‌رچ نه‌بێ تاڵه‌بانی و بارزانی له ئه‌مریكا به هۆی مادلین ئۆلبرایت ئاشت بوونه‌وه هه‌روه‌ها بڕیاری نه‌وت به خۆراك له هه‌موو دنیا ده‌نگی دایه‌وه ، ئایا لۆژیكه ئیدوارد له‌و دوازده ساڵه زۆر كوردی تری نه‌بینێبێت؟؟ شادی لویس 2017 له وتارێكدا به ناوی
ما قول “الاستشراق” في الأكراد؟ ته‌واو ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئیدوارد ئاگاداری دۆزی كورد بووه ، وه‌ك ده‌نووسێت : ”
ففي محاضرة مشتركة مع نعوم تشومسكي، العام 1999، متعلقة بحرب الناتو على صربيا، ومع إقراره بالجرائم التي ارتكبها النظام الصربي في كوسوفو، يشير سعيد إلى الرياء الأميركي، الذي لا يصعب تبينه في تغاضي الولايات المتحدة عن مذابح الحرب الشرسة والطويلة التي تشنها تركيا ضد الأكراد.
له لایه‌كی تر ، ئیدوارد زۆر ڕاستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵ هزری خۆی ، ئه‌و كۆڵۆنیالهی ئه‌مریكا و جوله‌كه‌ی بۆ عه‌ره‌ب پێ قه‌بووڵ نه‌بوو ، به‌ڵام داوای كوردی له عێراق به‌رامبه‌ر صه‌دام نه‌ك هه‌ر پێ قه‌بووڵه و ئه‌وه‌ی كوردی بۆ شكاندنی ناسنامه عه‌ره‌به :
Said pointed out in the London Review of Books that the “claim that Iraq gassed its own citizens has often been repeated. At best, this is uncertain.”
Amazingly, Said’s conclusion converged with American interests in regard to muting international opinion vis-à-vis the atrocities committed against the Kurds and Shiites in Iraq.
The universality of Said’s position turned to be particularistic as he unwittingly, or intentionally, sided with Saddam Hussein’s autocratic regime that championed a virulent Arab identity.
دكتۆر موحسین دوور و نزیك هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئیدواردی دوای 1993 ناكات ، به‌ڵام له ل13 ده‌نووسێت : ” ڕۆژهه‌ڵاتناسی وه‌ك دیسیپلینێكی زانستی ، له ئاستی ڕۆشنگه‌ری و میللی و هی دی …..ده‌بێ تاڕاده‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وتی پۆست رۆژهه‌ڵاتی و…پۆست كوردناسی وه‌ربگرن.” بێگومان له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ، 1978 هه‌تا ڕیفراندۆمی 2017 چاوه‌ڕێی گۆڕانكاریه‌كی نه‌وعی له په‌یوه‌ندیه‌كانی ڕۆژئاوا و كورد ڕویبدابا ، به‌ڵام تاكو ئێستاش هه‌ر فۆڕمه‌كانی كۆلۆنیالیزم و ڕۆژهه‌ڵاتناسی و كوردناسی له زاكیره‌ی تاكی كورد مێوانه.
له لایه‌كی تر له چاپی نوێی ئۆرینتالیزم ، پێشه‌كی نوێی ئیدوارد هه‌یه ، كه تا ڕاده‌یه‌ك جیایه له‌وه‌ی یه‌كه‌م ، بۆ نموونه له چاپی
2004 كه 432 لاپه‌ڕه‌یه كه‌چی ئه‌وه‌ی 1978سێسه‌د و حه‌فتا و هه‌شت لاپه‌ڕه‌یه ، ئه‌وه‌ی دكتۆر 658 لاپه‌ڕه ده‌رچووه. جا نازانین چاپی نوێش ته‌رجومه‌ی فه‌ره‌نسی كراوه ؟
زمانی دكتۆر موحسین له وه‌رگێرانه‌كه‌دا بێ گرێیه ، خۆم هه‌ر كوردیه‌كه‌م خوێندۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئینگلیزیه‌كه به‌راوردم نه‌كردووه.
كتێبی دووه‌م : كۆڵۆنیالیزم و پۆست كۆڵۆنیالیزم
ئه‌م كتێبه‌ی ئانیا لومبا ته‌واوكه‌ری كتێبه‌كه‌ی ئیدوارد سه‌عیده ، عومه‌ر عه‌لی غه‌فور له عه‌ره‌بیه‌وه ته‌رجومه‌ی كردووه ، غه‌فور له پێشه‌كیه‌كه پێمان ناڵێت كام وه‌رگێرانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه ، چونكه ئه‌وه‌ی من بینیومه هه‌ر یه‌ك له موحه‌مه‌د عبدالغنی و باسل المسالمة ئه‌و كتێبه‌ی ئانیایان وه‌رگێڕاوه بۆ عه‌ره‌بی به ناونیشانی جیا ، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به ناوی ” الأستعمار و ما بعد الاستعمار الادبیه” ، ئه‌وی دووه‌میش به‌ناوی “الكولونیا و بعدها” غه‌فوور ناوی هه‌ردوو وه‌رگێڕی لاداوه و له دوای ناوی ئانیا لومبا یه‌كسه‌ر ناوی خۆی نووسیوه.
كێماسیهكی دی غه‌فوور ئه‌وه‌یه هیچی ده‌رباره‌ی ئانیا لومبا هیچی نه‌وتوه ، به واته‌ی پێناسه‌ی نه‌كردووه . لومبا توێژه‌رێكی هیندیه به‌كالۆریوس و ماسته‌ر و ئێم فیل له زانكۆی دلهی وه‌رگرتووه هه‌روه‌ها دكتۆرای له زانكۆی سوسێكس له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه .
غه‌فوور ئینگلیزی زانه و كتێبی له ئینگلیزی وه‌رگێڕاوه ، به‌ڵام نازانم بۆ ئه‌م كتێبه‌ی ئانیا له ئینگلیزی وه‌رنه‌گێڕاوه یان هه‌رچ نه‌با ته‌رجومه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئینگلیزیه‌كه به‌راورد بكردبا ، چونكه به ڕاستی له هه‌ندێ شوێن كوردیه‌كه به‌رانبه‌ر ئینگلیزیه‌كه ته‌واو ورد نییه .
چاپی یه‌كه‌می كتێبه‌كه له 1998 بووه هه‌رچی چاپی دووه‌مه له 2005 . وه‌رگێڕی كوردی چاپی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه ، چونكه قسه‌ی هیچ كه‌سێكی تێدا نیه له باره‌ی كتێبه‌كه‌وه ، به‌ڵام له چاپی دووه‌م ئه‌م قسانه له باره‌ی كتێبه‌كه‌ی ئانیا كراون :
Colonialism/Postcolonialism is both a crystal-clear and authoritative
introduction to the field and a cogently-argued defence of the field’s
radical potential. It’s exactly the sort of book teachers want their students
to read.
Peter Hulme, Department of Literature, Film and Theatre Studies,
University of Essex
Loomba is a keen and canny critic of ever-shifting geopolitical realities,
and Colonialism/Postcolonialism remains a primer for the academic
and common reader alike.
Antoinette Burton, Department of History, University of Illinois
It is rare to come across a book that can engage both student and
specialist. Loomba simultaneously maps a field and contributes
provocatively to key debates within it. Situated comparatively across
disciplines and cultural contexts, this book is essential reading for
anyone with an interest in postcolonial studies.
Priyamvada Gopal, Faculty of English, Cambridge University
Colonialism/Postcolonialism moves adroitly between the general and
the particular, the conceptual and the contextual, the local and the
global, and between texts and material processes. Distrustful of
established and self-perpetuating assumptions, foci and canonical
texts which threaten to fossilize postcolonial studies as a discipline,
Loomba’s magisterial study raises many crucial issues pertaining to
social structure and identity; engaging with different modes of theory
and social explanation in the process. There is no doubt that this
book remains the best general introduction to the field.
Kelwyn Sole, English Department, University of Cape Town
Lucid and incisive this is a wonderful introduction to the contentious yet
vibrant field of post-colonial studies. With consummate ease Loomba
maps the field, unravels the many strands of the debate and provides a
considered critique. She shows how post colonial theory forces us to
reconsider some of our founding ideas, reorient our frames of enquiry,
and rethink the very notion of colonialism. A must-read for everyone.
Neeladri Bhattacharya, Jawaharlal Nehru University, India
خۆزیا غه‌فور چاپی دووه‌می ئه‌م كتێبه‌ی له ئینگلیزی وه‌رده‌گێڕا ، نه‌ك له عه‌ره‌بیه‌كه …هه‌ر چۆنێك بێ ده‌ستخۆشی له ئه‌و دوو وه‌رگێڕه ده‌كه‌م ، چونكه ئه‌و دوو كتێبه بۆ توێژه‌ری كورد له بواری كۆلۆنیالیزم گرینگن .
ئه‌من وه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیاری به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه و دینه‌كه‌م له‌مێژه به ته‌مای نووسینێك بووم له سه‌ر ڕۆژئاواناسی ، به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد كه پێویستم به كه‌ره‌سته و مه‌تریال هه‌یه . پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای 2009 چوومه به‌ریتانیا هه‌ستم كرد سورتر بم له سه‌ر نووسینه‌كه‌م ، بۆیه هه‌ر پاش هاتنه‌وه‌م له ساڵی 2014 كتێبی ” ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ڕۆژئاواناسی” له توێی 150 لاپه‌ڕه نووسی .
ئه‌و دوو كتێبه هانم ده‌ده‌ن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاپی دووه‌می ئه‌م كتێبه له قه‌باره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تردا بخه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ری كورد. له كۆتاییدا ناسینی زیاتری ڕۆژئاوا زۆر گرینگه بۆ ڕزگاربوون و ئاینده‌یه‌كی باشتر .