فه‌رهه‌نگۆک کوردی-فه‌ڕه‌نسی-ئینگلیزی …. نووسین و ئاماده‌کردنی: زانکۆ یاری
(وێژه، ڕێزمان، ده‌روون‌ناسی، کۆمه‌ڵناسی، فه‌لسه‌فه)
مرۆڤ، بە زمانەوە مرۆڤە کە دەورووبەری هەست پێ‌دەکات و پێک‌هاتەی هزریی دێته به‌رهه‌م. چونکوو زمان کەرستەی ڕووناک‌بیری و داهێنانە. (د، شوانی 1393) زمان به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر کولتوورێکه و یه‌که‌م ئامرازی تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه‌یه. زمانی کوردی، ئه‌مڕۆ به بڕوای زانایان و ڕۆژهه‌ڵات‌ناسان و به گوێره‌ی جوگرافیای مێژووی کوردستان و به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمان‌ناسییه‌وه، درێژه‌ی ئاڵ‌و‌گۆڕ به‌سه‌ردا هاتووی بنه‌ماڵه‌ی زمانی ئاریایی و له لقی زمانی مێدییه (Medes). (د، ڕوخزادی 1389)
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر وشه زانستییه‌کان و کارکردن له‌و بواره‌دا، زمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات و توانای زمان به‌رانبه‌ری گۆڕان ده‌پارێزێت. لێرەدا ئامانجمان ئه‌وه‌یه کاتێک که قوتابی و خوێنه‌رێک (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که زۆر تامه‌زرۆی زمانی زگماکیی خۆیانن) زاراوه‌یه‌کی پسپۆڕانه ده‌بینێت، له هاوواتا کوردییه‌که‌ی تێبگات؛ هه‌روه‌ها هەوڵدانە بۆ گەیاندنی واتای زانستیی وشەکان. لێرەدا له پێرستی خواره‌وه، هەندێک وشەی زانستی له بواره‌کانی وێژه، ڕێزمان، ده‌روون‌ناسی، کۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، که لە زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی‌دا هەڵبژێردراون و بەرانبەره کوردییەکیان بۆ نووسراوه.
—————
http://dengekan.info/wp-content/uploads/2019/01/wezha3.jpg
http://dengekan.info/wp-content/uploads/2019/01/wezha4.jpg
http://dengekan.info/wp-content/uploads/2019/01/wezha5.jpg
—————
-نووسین و ئاماده‌کردنی: زانکۆ یاری
Email: zanko.yari@yahoo.co.uk
—————
سه‌رچاوه‌کان:
1-بۆکانی، سابیر به‌کر، “فه‌رهه‌نگی سایکۆلۆژی”، ل: 2، بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسه‌ر. سلێمانی 2004.
1-د. ڕوخزادی، عه‌لی، “ڕێزمانی کوردی سۆرانی”، ل: 2، بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردستان. سنه 1389.
3-د. شوانی، ڕه‌فێق، “کاریگه‌رییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خوێندن به زمانی دایک”، ل: 120، تیشک/35. هه‌ولێر 1393.
4-Http://trovamy.altervista.org/ English: Wikitionary, (available under the CC BY-SA 3.0 license)
5-Http://trovamy.altervista.org/ Française: Wikitionnaire, (et il est disponible sous license CC BY-SA 3.0)