ئستاتیكای وشه له‌شیعری نه‌وه‌ی دوێنێ‌ونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا …. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
مالارمێی شاعیری فه‌ڕه‌نسی وجیهانی ده‌ڵێت: (شیعرته‌نهازمانه)ئه‌م بۆچوونه‌له‌لایه‌ن زۆرله‌نووسه‌ران‌و ئه‌دیبانی دنیا،جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه.ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه‌زمان توخمێكی سه‌ره‌كی ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌گشتی‌وده‌قی شیعریشه‌به‌تایبه‌تی. به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌رله ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بدا وه‌ك چیڕۆك‌وڕۆمان،جگه‌له‌زمان توخمه‌كانی دیكه‌ش له‌شێوه‌ی كات‌وڕووداووكاره‌كته‌ر،بینای هونه‌ری ده‌ق پێكبهێنن، ئه‌واله‌شیعردا بینای هونه‌ری ده‌ق ته‌نها زمانه وزمان له‌ده‌قی شیعریدا له‌یه‌ك كاتدا ئستاتیكای ده‌ربرین‌و شیعریه‌ت‌وچێژ‌و وێنه‌ی هونه‌ری به‌رجه‌سته ده‌كات. له‌كاتێكدا له‌چیڕۆك‌و ڕۆماندا، زمان پترڕۆڵی گێرانه‌وه ووه‌سف وگوزارشت له‌ڕووداوه‌كان ده‌بینێت. زمان له شیعردا،به‌ده‌رله‌وه‌ی له‌فۆڕمێكی ساده، یا ئاڵۆزدایه، ناوه‌ڕۆكێكی ساكار، یان بابه‌تێكی ئاڵۆز‌و ته‌مومژاوی هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و زمانه چه‌ند ده‌توانێت شیعریه‌ت، چێژ‌ومانا، در‌وست بكات. زۆرجارله‌پشت زمانێكی ساده‌وه، مانای قووڵ‌وده‌ربڕینی هونه‌رییانه‌ی جوان ده‌بینین. گه‌لێك جاریش له‌په‌نای زمانێكی ئاڵۆزوتێكچڕژاوه‌وه مانا ونده‌بێت.
له‌به شێكی زۆری ئه‌زموونی شاعیرانی ئێمه وه‌ك(شێركۆ بێكه‌س_په‌شێو_هێمن موكریانی_ ڕه‌فیق سابیر)و چه‌ندان شاعیری تریش، زمان له‌به‌شێك له‌ده‌قه‌كان له‌فۆڕمێكی ساده‌دایه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵگری مانایه‌كی قووڵ، چێژ‌وئستاتیكایه‌كی هونه‌رییانه‌ی هێنده‌به‌رزه، كه‌خوێنه‌ر سه‌رسام ده‌بێت له‌وه‌ی چۆن له‌پشت ئه‌و زمانه ساده‌وه، ئه‌وهه‌موومانابابه‌تی‌وفه‌لسه‌فییانه‌ده‌بینین.
چڕكردنه‌وه‌ی زمان وبیناكردنی وێنه‌ی هونه‌رییانه‌ی شیعری جوان، ده‌شێ له‌ڕێگه‌ی زمانێكی ساده له‌فۆڕمیشدا، به‌رجه‌سته بكرێت. ئه‌وه تواناكانی شاعیره كه‌چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك زمان ده‌كاته پانتاییه‌ك بۆدروستكردنی شیعریه‌ت وچێژله‌ده‌قدا. بێگومان ئه‌مه به‌ومانایه نییه كه‌زمانی شیعر هێنده ساده‌بكرێته‌وه تائاستی زمانێكی نائه‌ده‌بی. به‌ڵكوبه‌ومانایه‌ی چۆن له‌ڕێی چه‌مك وده‌سته‌واژه زمانییه‌ساده‌كان، جوانترین وێنه‌ی شیعری در‌وست ده‌كه‌ین. هاوشێوه‌ی ئه‌وقوڕه‌ی كه‌له‌كاتی پرۆسه‌ی قوڕبووندا، جگه‌له‌كه‌ره‌سته‌یه‌كی ساده ونائستاتیكی، سه‌رنجێكی ئه‌وتۆی ئێمه‌ڕاناكێشێت.به‌ڵام له‌هه‌مان ئه‌وقوڕه‌شێداراوه‌ده‌توانرێت جوانترین گۆزه‌ونه‌خشه‌ی هونه‌ری پێ در‌وست بكرێت.
له‌وڕوانگه‌یه‌شه‌وه ده‌شێ شیعریه‌ت وئستاتیكای وشه له‌ڕێگه‌ی زمانێكی ساكارله‌فۆڕم وساده‌له‌ناوه‌ڕۆك،بێته بوون. به‌ڵام بێگومان زمان فابریكای دروستكردنی وشه‌یه‌وهیچ شاعیرێك ناتوانێت به‌بێ به‌رده‌وامی وقوڵبوونه‌وه‌و له‌زمان وباكگراوه‌ندی زمانی درێژه به ئه‌زموونی شیعری خۆی بدات. چونكه‌له‌وكاته‌دا جگه‌له كاوێژكردنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ك ناتوانێ به وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی شیعری تازه بگات. شێركۆ بێكه‌س بۆیه توانی بۆماوه‌ی چڵ ساڵ زیاتریش پێشه‌نگی ئه‌زموونی شیعری كوردی له‌هه‌موو قۆناغه‌كانه‌وه‌بگرێت، چونكه ئه‌وهه‌رته‌نهاشاعیرنه‌بوو، به‌ڵكو فه‌رهه‌نگێكی زمانه‌وانیش بوو. له‌شیعره‌كانی ئه‌ودا، هه‌رچی وشه وده‌سته‌واژه‌ی زمانی هه‌یه، به‌رچاو ده‌كه‌ون.شاعیركاتێ له‌زماندا ده‌توانێ نوێبوونه‌وه بكات، ئه‌واله شیعریشدا ده‌توانێ هه‌مان نوێبوونه بكات. بێگومان بۆئه‌زموونی شیعری شاعیرانی تریش.
له‌وڕوانگه‌یه‌وه كاتێ به‌راوردی وشه‌ی(شیعری) له‌ده‌قی ئَێستای شیعری نه‌وه‌ی نوێ وشیعری هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووی ئه‌زموونی شیعری كوردی ده‌كه‌ین، ده‌بینین له‌زۆرلایه‌نی هونه‌ری وئیستاتیكی، شیعری ئه‌وقۆناغه له شیعری شاعیره‌گه‌نجه‌كانی ئێستامان جوانتره. وشه‌كان له‌وده‌قه شیعریانه‌دا، ئستاتیكی تر، مانادارتر، شیعریه‌ترده‌كه‌ونه به‌رچاو كه سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاده‌كێشن. گۆرانی شاعیر نیو سه‌ده زیاتر له‌مه‌و به‌ر وشه‌ی (ئاڵتونی داری) له‌شیعردا به‌رجه‌سته كردووه. ئه‌وده‌ربڕینه زمانییه بۆئه‌وكات وئه‌زموونی شاعیرێك كه‌له‌سه‌ره‌تای شیعر نووسیندا بووه، جۆرێك بووه له‌داهێنان. چونكه وشه‌یه‌ك دێته نێوشیعركه‌له ده‌ره‌وه‌ی زمانی باوی نووسینه. كه‌هه‌م ماناداره، هه‌میش سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاده‌كێشێت. كاتێ سه‌رنج له‌ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی هه‌فتاكانیش ده‌ده‌ین، هه‌مان ئه‌وئستاتیكایه‌ی وشه‌ی شیعری له ئه‌زموونی شاعیران ده‌بینین. بێگومان له‌لایه‌كه‌وه به هۆی بزووتنه‌وه‌ی ڕوانگه‌و ڕه‌وتی نوێكردنه‌وه‌ی شیعری كوردی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به هۆی قۆناغی ئاشتی ودروستبوونی كه‌شێكی سیاسی ئازاد‌و سه‌ربه‌ست، شاعیرانی ئه‌و قۆناغه توانییان ئه‌زموونێكی دیكه‌ی جیاواز له‌ڕووی نووسینی شیعره‌وه بێنه‌ئاراوه. كه‌به‌قۆناغی ڕوانگه‌ده‌ناسرێت. له‌وقۆناغه‌دا،چه‌ندین وشه‌و ده‌ربڕین و ده‌سته‌واژه‌ی شیعری نوێ ده‌بینین، كه‌هه‌ڵگری مانا‌و چێژوشیعریه‌تن. كاتێكیش ئه‌م وشانه به‌راوردده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ووشانه‌ی له‌شیعری نه‌وه‌ی ئێستادا هه‌ن، ده‌بینین شیعری هه‌فتاكان له‌شیعری نه‌وه‌ی ئێستا ئستاتیكیتره.
زمان له‌به‌شێكی زۆری شیعری ئه‌ونه‌وه‌یه، هیچ هونه‌ركاریی و جوانكارییه‌كی تێدانییه، كه‌ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر. له‌هه‌ندی كاتدا، هێنده لاواز‌و ساده‌و نائستاتیكی ده‌بێته‌وه، وه‌ك زمانی باوی جه‌ماوه‌ری لێدێت. ئه‌مه به‌بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به‌نه‌بوونی مانا‌و ناوه‌ڕۆك و په‌یامی ئه‌و شیعرانه‌وه هه‌یه، كه‌هه‌ندێكییان ده‌ره‌دڵ و هه‌ندێكیشیان ورێنه‌ی شیعرین، نه‌ك شیعر به‌ماناڕاسته‌قینه‌كه‌ی. له‌كاتێكداله‌شیعری هه‌فتاكان و به‌تایبه‌تیش دوای هه‌ره‌س هه‌م شیعر به‌گشتی و هه‌میش وشه‌ی شیعری به‌تایبه‌تی، ئه‌رك وڕۆڵێكی هه‌یه‌له‌ده‌قدا. جاسیاسی، یاخودكۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی.له‌شیعری هه‌فتاكاندا، به‌تایبه‌تیش قۆناغی دوای هه‌ره‌س،وشه له‌شیعردا زۆرتر له‌مه‌دلولێكی شیعری هه‌یه، شاعیرانی كورد له‌و قۆناغه‌دا، كه‌ده‌چێته خانه‌ی شیعری سیاسی وسیمای به‌رگری و هه‌ستانه‌وه و یاخیبوون، بینای هونه‌ری ده‌ق پێكده‌هێنن، گه‌رچی له ئاستی زماندا زمانێكی واقیعی و ساده به‌سه‌ریاندا زاڵه، به‌ڵام زمانێكه هه‌ڵگری چه‌ندان وێنه‌ی هونه‌ری جوانن، كه‌له‌كاتی خوێنه‌وه‌یاندا، ئستاتیكایه‌ك به‌ده‌قه‌كه ده‌به‌خشن. له‌شیعری ئه‌وقۆناغه‌دا، به‌رچه‌ندان ده‌ربڕین ومانای شیعری قووڵ ده‌كه‌وین.كاتێ به‌راوردی ئاستی به‌رجه‌سته‌كردنی وشه له‌شیعری نه‌وه‌ی هه‌فتاكان وشیعری نه‌وه‌ی ئێستا ده‌كه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌وده‌ره‌نجامه‌ی له‌به‌شێكی زۆری پانتایی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه زمان ونه. ونبوونی زمان لێره‌دا به‌و مانایه نییه كه‌زمان له‌شیعره‌كاندا بوونی نییه، به‌ڵكو به‌ومانایه‌ی زمانی ده‌ربڕینی شیعریانه ونه.
كه‌زمانی ده‌قێكی شیعریش هه‌مان ئه‌وزمانه بوو كه‌كه‌سانی ئاسایی ڕۆژانه‌و له‌كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شارداقسه‌ی پێده‌كه‌ن، ئیدی شیعریه‌ت له‌كوێدایه؟ ئه‌وكات چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان شاعیرێك و نانه‌واچییه‌ك و كاسبكارێك؟ بۆیه ده‌ڵێن شیعر زمانه، به‌و مانایه‌ی زمان كانگا‌و سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی وێنه‌ی شیعری و ئستاتیكای وشه‌و چێژ‌و شیعریه‌ته. ده‌كرێ بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتر، به‌راورد له‌نێوان چه‌ندده‌قێكی شیعری نه‌وه‌ی هه‌فتاكان ونه‌وه‌ی ئێستاش بكه‌ین. ئه‌وكات ڕوونتر جیاوازی ئستاتیكای وشه له‌نێوان هه‌ردوونه‌وه‌دا له‌ئه‌زموونی شیعری ده‌رده‌كه‌وێت. بۆنموونه: (فه‌رهادشاكه‌لی) له‌شیعرێكدا كه‌له‌شوباتی 1976 وله‌دوای هه‌ره‌س نووسیویه‌تی ده‌ڵێت:*_
له‌شه‌وێكی تاریكه‌دا..جوانووی ئه‌وین هه‌ڵمده‌گرێ..
ڕووه‌و جێژوانی شین ده‌مبات..
ڕووه‌و كێلگه‌ی ئه‌وین ده‌مبات..
ده‌ڵێن كه‌ركووك پێناكه‌نێ..ساوای بچووك پێناكه‌نێ..
ده‌ڵێن وڵات بێ ڕووباره.. هه‌تاو برینداره..
كێ ده‌ڵێ كوردستانی په‌ژاره‌و زام..بسكی هه‌تاو داناهێنێ..
له‌دوای شه‌وی تاریك و ڕه‌ش..ڕۆژی زێڕین هه‌ڵدێته‌وه..
به‌هاری شین دێته‌وه..ڕه‌وه‌تفه‌نگ بۆ هێلانه‌ی گه‌رمی سه‌نگه‌ردێته‌وه.
ئه‌م شیعره‌ی شاعیركه‌ئێمه‌چه‌ندكۆپڵه‌یه‌كمان لێ نووسیوه‌ته‌وه، یه‌كێكه له‌شیعری قۆناغه‌كانی ساڵی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
ئه‌گه‌رله‌ئاستی ناوه‌ڕۆكدا بڕوانینه ئه‌وده‌قه‌ی شاكه‌لی،ده‌بینین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قۆناغێكی سیاسی دیاریكراوه كه‌تیایدا خامۆشی هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه. شاعیرله‌نێوئه‌وهه‌مووشكست وهه‌ره‌س و نائومێدییه‌دا، موژده‌ی هه‌ڵهاتنی خۆرێكی تازه‌و قۆناغێكی تازه‌ده‌دات. شاعیربه‌ئاشكرا به‌گژئه‌وواقیعه داده‌چێته‌وه‌وبڕوای وایه ڕه‌وه‌تفه‌نگ سه‌نگه‌رچۆڵ ناكات.په‌یامی ئه‌وشیعره‌په‌یامێكی سیاسی،شۆڕشگێڕیی ونه‌ته‌وه‌ییه. وێرای ئه‌وه‌ی په‌یامی هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌وئومێدده‌به‌خشێته مرۆڤه‌كان.
شیعرله‌وكاتدا،چه‌كێكی دیكه‌ی ده‌ستی پێشمه‌رگه‌بوو. شاعیران به‌شیعره‌كانییان، هانی تۆخكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی مرۆڤی كوردی‌یان ده‌دا. هاوكات چه‌ندین وشه‌ی شیعریش له‌ده‌قه‌كه‌یدا ده‌بینین،كه ئستاتیكایه‌كییان به‌ده‌قه‌كه‌داوه.شاعیرله‌نێونائومێدییه‌كی گه‌وره‌دا، موژده‌ی هاتنه‌وه‌ی ڕه‌وه تفه‌نگ بۆسه‌نگه‌ره‌كان ده‌دات. كه‌دواتریش هاتنه‌وه. ئه‌م شیعره‌ی شاكه‌لی، كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا تێكستێكی درێژه، هه‌م له‌ڕووی ناوه‌ڕۆك هه‌میش له‌ڕووی فۆڕمی شیعری،چێژومانابه خوێنه‌رده‌به‌خشێ. سه‌رنج بده‌ن شاكه‌لی شاعیر،چل ودووساڵ له‌مه‌و به‌رچ ده‌سته‌واژه‌ووشه‌یه‌كی شیعرییانه‌ی ئستاتیكی له‌شیعردا به‌رجه‌سته كردووه وه‌ك:_( جێژوانی شین_ كێڵگه‌ی ئه‌وین_ بسكی هه‌تاو_ به‌هاری شین_ ڕه‌وه تفه‌نگ_ ڕۆژی زێڕین_پاپۆڕه وێنجه‌ی په‌رچه‌م_ په‌لكه زێڕینه‌ی ئه‌وین) وچه‌ندان وشه‌ی شیعری دیكه‌ش كه‌به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌له‌ڕووی فۆڕمه‌وه‌ئستاتیكایه‌كییان به‌ده‌قه‌كه‌داوه. كه‌له‌كاتی خوێنه‌وه‌یدا، خوێنه‌رهه‌ست به‌جۆرێك له‌چێژی شیعری ده‌كات. كاتێ به‌راوردی ئه‌وده‌قه‌ش به‌نموونه‌به‌ده‌قێكی شیعری نه‌وه‌ی ئێستا ده‌كه‌ین، یان شاعیره گه‌نجه‌كانی ئێستا ده‌كه‌ین، ئه‌وكات ده‌گه‌ینه ئه‌وبڕوایه‌ی كه‌شیعری دوێنێ له‌ڕووی وشه‌سازییه‌وه له‌به‌شێكی هه‌ره‌زۆری ده‌قه‌كانی نه‌وه‌ی ئێستائستاتیكی تره.ئێمه‌له‌به‌رامبه‌رئه‌وچه‌ندوێنه شیعرییه‌دا، نموونه‌یه‌ك له‌شیعرێكی (ڕه‌نج سه‌نگاوی) دێنینه‌وه. سه‌نگاوی له‌به‌ناو شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:_**
كاتێ له‌به‌غدا به‌ده‌ستوورێكی عه‌ره‌بی..
عه‌گالێكی عه‌ره‌بییان له‌سه‌ر كردی..
به‌بۆڕی بۆدوره وڵات به‌ڕێیان كردی..
ئه‌وڕۆژه شینم بۆكردی..
خوێنه‌ركه‌ئه‌وبه‌ناوشیعره‌ده‌خوێنێته‌وه، نازانێ ئه‌مه‌شیعره‌یان فه‌رمانگه‌ی ئاو وئاوه‌ڕۆ(له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بۆكارمه‌نده‌كانی ئه‌و بواره‌كه‌ده‌زانم چه‌ندماندوون). چ جوانی و ڕه‌هه‌ندێكی واتایی له‌و شیعره‌داهه‌یه؟ ئه‌وده‌سته‌واژه‌وده‌ربڕینانه‌ی له‌دووتوێی ئه‌وچه‌ند په‌ڕه‌گرافه‌دایه،چ په‌یوه‌ندییان به‌دنیای جوان وڕۆمانسییانه‌ی شیعره‌وه هه‌یه؟ ئه‌م ده‌ربڕینانه جگه له‌چه‌ند چه‌مكێكی سیاسی و ئایدۆلۆژی، هیچ به‌هاوجوانكارییه‌كی هونه‌ریانه‌یان نییه. ئستاتیكای ئه‌و وشانه، نه‌له‌ڕووی فۆڕم، نه‌له‌ڕووی گوتارومانا، نه‌له‌ڕووی ناوه‌ڕۆك، به‌های ئه‌وه‌یان نییه سه‌رنجی خوێنه‌رڕابكێشن. ئه‌كرێ شاعیروه‌ك مرۆڤ هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌بێت، به‌ڵام شاعیران موڵكی نه‌ته‌وه‌ن. په‌یامی شاعیرپه‌یامێكی مرۆییه، نه‌ك سیاسی وئایدۆلۆژی و شۆفێنی.
عه‌گالی عه‌ره‌بی،هه‌رچییه‌كوهه‌رچۆنێك بێت ئاماژه‌یه بۆكلتووری نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازله‌ئێمه. ئه‌گه‌رئه‌وانه هێنده په‌رۆشی كوردایه‌تین، بۆبه‌شداری په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن و بۆیه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق سوێند به‌قورئانی پیرۆز ده‌خۆن؟ئه‌مه بابه‌تێكی دیكه‌یه. به‌ڵام گه‌ر سه‌رنج له‌وێنه شیعرییه‌كان بده‌ین كه‌وابزانم سه‌نگاویش له‌شیعره‌كه‌یدا مه‌به‌ستی شاری كه‌ركوكه، ده‌گه‌ینه ئه‌وبڕوایه‌ی كه‌شاعیرێك چل و دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر،چه‌ندله‌شاعیرێكی نه‌وه‌ی ئێستای شیعری كوردی داهێنه‌رتربووه. چ دنیابینییه‌كی شیعری وده‌سته‌واژه‌ی شیعری، له‌ده‌قه‌كانیدا به‌رجه‌سته كردووه. بێگومان ئه‌گه‌ربڕوانینه ئه‌زموونی شاعیرانی دیكه‌ش،ڕه‌نگه هه‌مان،جیاكاری ببینین.
(كۆڵۆمبس كیشوه‌رێكی دیكه‌ده‌دۆزێته‌وه) ناونیشانی نامیلكه شیعرییه‌كی شاعیری كۆچكردوو(ئه‌بوبه‌كرخۆشناو)ه. شاعیرله‌ته‌مه‌نی بیست ساڵی وله‌ژێرسته‌م وقامچی ڕژێمی شۆفێنی به‌عس، ئه‌وشیعرانه‌ی چاپكردووه‌و وه‌ك مانفێستێكی یاخیبوون له‌دژی ئه‌وده‌سه‌ڵاته، شیعری نووسیوه. شیعره‌كان سیمای به‌رگری وهه‌ستانه‌وه‌و،هاتنه‌وه‌به‌گژ شكستییان پێوه‌دیاره. له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنی من بوو وه‌ك خوێنه‌رێك، به‌رگی نامیلكه‌كه‌بوو. شاعیرله‌به‌رگی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه شیعرییه‌كه‌یدا، وێنه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گۆی زه‌وی كێشاوه‌وبه‌تۆخی به‌شێكی له‌وێنه‌كه نیشانه كردووه،كه‌نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌یه.من كه‌ئه‌م نه‌خشه‌سازییه‌م بینی،سه‌رسام بووم كه‌چۆن شاعیرێك له‌سه‌رده‌می ژێرده‌سته‌یی و سته‌می سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، له‌سه‌رده‌می په‌ت و سێداره‌و قامچیدا، له‌سه‌رده‌می به‌عس وجه‌لاده‌كانیدا، له‌سه‌رده‌می خامۆشی دوای هه‌ره‌س، ئه‌و دنیابینییه شیعریه‌ی هه‌بووه. ئه‌وهه‌موو بوێریه‌ی هه‌بووه،سه‌ركێشی به‌ژیانی خۆی بكات. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی شیعره‌كانی هه‌موویان گوزارشتن له‌خه‌بات و قوربانیدان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی. خۆشناو له‌شیعرێكی كورتی چه‌نددێڕیدا، له‌و كۆمه‌ڵه شیعره‌دا ده‌ڵێت:_***
ئێره ژوورێكی تاریكه…
ده‌گه‌ڕێم بۆ په‌نجه‌ره‌یه‌ك…
تاكوتیایدا بخۆمه‌وه پشووی درێژی هه‌ناسه‌یه‌ك..
ئێره ژوورێكی تاریكه..
شاعیرئه‌وشیعره‌ی مانگێك دوای تێكچوونی شۆڕشی ئه‌یلول و ڕێكه‌وتننامه‌ی یانزه‌ی ئازارنووسیوه. ئه‌وشیعره،له‌چه‌ندوشه‌یه‌كی ساده‌پێكهاتووه. ئاستی واتایی وشه‌كان، له‌ڕووی ئاماژه‌ی زمانی‌دا، بۆ هه‌مووان ڕوونن. به‌ڵام له‌پشت ئستاتیكای ئه‌و وشانه‌وه،شاعیر مانایه‌كی قووڵی به‌رجه‌سته‌كردووه. په‌یامی ئه‌وچه‌ندوشه‌یه، په‌یامێكی سیاسی ومرۆییه، كه‌ئامانج لێی ئازادی و سه‌ربه‌ستی تاكه‌كانه. له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی شۆفێنیدا. ئێره‌ژوورێكی تاریكه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ژینگه‌و جوگرافیایه‌ی كه‌شاعیرله‌وكاته‌دا، واته‌ساڵی 1976تیایدا ژیاوه. ئه‌وژووره تاریكه، وڵاتێكی زیندان ئاسای داخراوبووه به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس و جه‌لاده‌كانییه‌وه.كه‌له‌وكاتدا، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش، سه‌دان كه‌سیان له‌سێداره‌دران.
شاعیربه‌دوای هه‌ناسه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌وهه‌ناسه‌یه،هه‌ناسه‌ی نێوسییه‌كانی ژیانی ئه‌ونییه، كه ئه‌وكاتیش هه‌ناسه‌ده‌دات. به‌ڵكوهه‌ناسه‌یه‌كه كه‌له‌دۆخێكی ئازادی وسه‌ربه‌ستیدا بدرێت. ژیانی مرۆڤه‌كان له‌وكاته‌دا، له‌ژیانی نێو ژوورێكی تاریك ده‌چوو. چونكه‌هه‌مووسووچێكی ژیان، به‌عس ته‌نیبووی. خۆشناوی شاعیرله‌دووتوێی ئه‌وچه‌ند وشانه‌دا، وێنه‌یه‌كی شیعری چه‌ندجوانی به‌رجه‌سته‌كردووه. په‌یامێك له‌ڕێگه‌ی شیعره‌كه‌یه‌وه به‌گوێی هه‌مووان ده‌دات، كه‌ژیانی بێ ئازادی و سه‌ربه‌ستی، له‌ژیانی بێ په‌نجه‌ره ده‌چێت، كه‌هیچ هه‌ناسه‌وكڵاوه ڕۆژنه‌یه‌كی تێدا نه‌بێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌نددێڕه شیعره‌ی شیعری هه‌فتاكاندا، نموونه له‌شیعری شاعیرێكی نه‌وه‌ی ئێستای شیعری كوردی دێنینه‌وه‌كه‌ئه‌ویش(به‌شدارسامی)یه. شاعیرله‌وشیعره‌یدا، له‌كۆپڵه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:_****
خه‌ریكم بۆ چێشتخانه‌یه‌ك ده‌چم.
داوای پێنج جۆرخواردن ده‌كه‌م..
دواتریش ده‌چمه چایخانه‌یه‌ك..
داوای شه‌ش چا ده‌كه‌م..
ئه‌گه‌رله‌ئاستی فۆڕمی شیعریدابڕوانینه ئه‌وچه‌نددێڕانه، ئه‌وا بێگومان به‌رهیچ ئستاتیكاوشیعریه‌تێك ناكه‌وین. وشه‌كان وشه‌ی نامۆزیكی وناشیعرین. ئه‌و وشانه‌ن كه‌ڕه‌نگه‌هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی وڕۆژانه، به‌كاریان بێنین. چونكه‌ڕۆژانه‌ملیۆنان كه‌س له‌ماڵه‌وه‌و له‌چێشتخانه‌وچایخانه‌كاندا، نان ده‌خۆن ودواتریش چایه‌ك نه‌ك شه‌ش چا ده‌خۆنه‌وه. وشه له‌وچه‌ند دێڕانه‌دا هیچ جوانكاریه‌كییان نییه تاكو ببنه جێگه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر.ئه‌مه له‌لایه‌ك،له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ئاستی ناوه‌ڕۆكدا بڕوانینه ئه‌م چه‌ندوێنانه، ده‌بینین شاعیر بانگه‌شه‌ی زۆرخۆری ده‌كات. باس له‌وه‌ده‌كات گه‌ده‌مان له بڕی هزرمان تێربكه‌ین. ئه‌گه‌ر خواردن و خواردنه‌وه وه‌ك پێداویستییه‌كی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان ببینین، بێگومان كه‌س بێ خواردن ناژیت. ئه‌مه گرفت نییه، به‌ڵام ئایادروسته كه‌چووینه چێشتخانه‌یه‌ك، داوای شه‌ش جۆری خواردبكه‌ین؟ ئاخۆخواردنی زۆرچه‌ندحه‌زووئاره‌زوو بێت،هه‌زارئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسی نییه بۆسه‌ر ژیان وته‌ندروستیمان؟ كێشه‌ی ئێمه‌له‌وه‌دایه. له‌نێوان چێشتخانه‌یه‌ك و چێشتخانه‌یه‌كی تردا، یه‌كێكی دیكه‌یان هه‌یه. به‌ڵام هه‌مووشارێك كتێبخانه‌یه‌كی هه‌یه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌لگایه‌ك له خه‌می ئه‌وه‌دا بێت گه‌ده‌ی تێر بكات، ناپرژێته سه‌ره‌وه‌ی هزری تێربكات. شاعیرده‌بێ به‌شیعره‌كانی به‌گژئه‌ودیارده نادروست وناپه‌روه‌رده‌ییانه دابچێته‌وه كه‌به‌شێكن له‌نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌لگه. ده‌بێ له‌ڕێی په‌یامی شیعره‌كانیه‌وه، مرۆڤ هوشیار بكاته‌وه‌و فێری ئه‌ته‌كێتی خواردن و ژیانیان بكات.
نه‌ك كه چوونه چێشتخانه‌یه‌ك، له‌بڕی خواردنێك داوای شه‌ش جۆربكه‌ن. خوێنه‌ر كاتێ ئه‌و ده‌ربڕینانه له‌شیعری نه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینێت و بیری فڕێدانی په‌چه‌ی شه‌رمی شیعری بێكه‌سیش ده‌كات،كه‌هه‌فتا ساڵ زیاترله‌مه‌وبه‌رباسی نه‌مانی جیاوازی نێر‌و مێ ده‌كات، ئه‌وكات باشتر له‌ماهیه‌تی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌كات.باشتر د‌رك به‌ئاستی نووسینی شیعری ئێستاودوێنێ ده‌كات. هه‌ڵبه‌ته، ئه‌گه‌ربه‌شیعری قۆناغی هه‌فتاكان دابچینه‌وه، وه‌ك قۆناغێكی شیعری كه‌شیعره‌كان جۆرێك له زمانی ئایدۆلۆژیا‌و ڕیالیزمیانه‌شیان هه‌بووه، به‌ڵام وێنه‌ی شیعری جوانیش ده‌بینین.واته شاعیرانی ئه‌وقۆناغه به‌گشتی هه‌ر ته‌نها فۆڕمی شیعر‌و ئستاتیكای وشه‌یان بایه‌خ پێنه‌داوه، به‌ڵكو له‌ئاستی گوتار‌و ناوه‌ڕۆكیشدا، هه‌ڵگری گومان و پرسیار‌و لێكدانه‌وه‌ی دیارده‌كانی ژیان بوونه.
له‌په‌راوێزیشه‌وه ڕه‌خنه‌یان كردووه. هاوكات هانی مرۆڤی كوردی‌یان داوه، هه‌میشه به گشت ژیانی باو‌و دابچێته‌وه یاخی ببێت له ئاست ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی ئازادییه‌كانی مرۆڤ سنووردار ده‌كه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی به‌شێكی زۆری شیعری نه‌وه‌ی ئێستا كه‌نه‌ناوه‌ڕۆك، نه زمانی شیعریشیان له‌و ئاسته‌دا نییه سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابكێشن. بگره هه‌ندێ جارزمانه‌كه‌یان هێنده ساده‌و ناشیعری ده‌بێته‌وه، كه‌خوێنه‌ر له‌خۆی بپرسێت كه‌ئه‌مه شیعره، یاخود ورێنه‌ی كه‌سێكی نه‌خۆش كه له‌تایه‌كی به‌رزدایه.هه‌تا به‌شێكی زۆری شیعری ئه‌وه‌نه‌وه‌یه‌ش به‌راورد بكه‌ین به‌شیعری هه‌فتاكان، باشتر ماهییه‌تی پووچگه‌رایی شیعری بێ ناوه‌ڕۆك و ئه‌رزشمان لای ئه‌ونه‌وه‌یه بۆده‌رده‌كه‌وێت. له‌شیعری هه‌فتاكاندا(جه‌لالی میرزا كه‌ریم) ناوێكی دیاروبه‌رچاوه.شیعره‌كانی هه‌ڵگری په‌یامێكی مرۆیی و شۆڕشگێرین كه‌هه‌میشه خه‌ون به ژیانێكی شایسته‌تر ده‌بینێت. ئه‌م شاعیره داهێنه‌ره له‌شیعرێكیدا كه له ساڵی 1971 بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت:*****_
دڵداره‌كه‌م…دوای خوێندنه‌وه‌ی ئامۆژگاریی..
سێبه‌ری ته‌رمی مردووان به خوێن بشۆن..
سه‌رهه‌ڵگرن بڕۆن بڕۆن..
ڕێكخه‌ری شار وتی بۆ كوێ سه‌رهه‌لگرم..
قورگی كام نه‌هه‌نگی تاری ده‌ریای شه‌وگار.. به سه‌وڵی پرچم هه‌ڵدرم..
سه‌رهه‌ڵگرن بڕۆن.. جارێكی تر سه‌نگه‌ر به خوێن به‌گڕبشۆن..
چل و هه‌فت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، جه‌لالی شاعیرچه‌ندین وشه‌ی جوانی له شیعره‌كه‌یدابه‌رجه‌سته‌كردووه، كه‌كاتێ خوێنه‌رده‌یخوێنێته‌وه، سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت.(سێبه‌ری ته‌رم)(قوڕگی نه‌هه‌نگ) (سه‌وڵی پرچ)(سه‌نگه‌ری گڕ). ئه‌م وشانه‌به‌سه‌ریه‌كه‌وه، له‌پاڵ مانایه‌كی شیعری، ئستاتیكایه‌كیشیان به‌ده‌قه‌كه داوه. بێگومان ئه‌گه‌رله‌ئاستی هێزووتوانا بڕوانینه پرچی مرۆڤ، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانێت ببێته سه‌وڵ. به‌ڵام داهێنان و جیاوازی ئه‌م شاعیره له‌وه دایه كه‌پرچ ده‌كاته سه‌وڵ.
به‌ڵام وه‌زیفه‌ی شیعرلێره‌دا كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكوده‌ست پێده‌كات. ئه‌م قژه‌هه‌رته‌نها بۆماتریالێكی مردوو نابێته سه‌وڵ. به‌ڵكوكاروئامانجی خۆی هه‌یه. ئه‌ویش ده‌بێ قورگی نه‌هه‌نگی ده‌ریای شه‌وی تاری پێ ببرێت تاكوئاسۆ ده‌ربكه‌وێت. ده‌بێ سه‌نگه‌ر به‌خوێن به‌گڕبشۆن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه خۆری ئازادی. بێگومان من ده‌زانم له‌نێوان ئه‌رك و ڕۆڵی شیعرله‌هه‌فتاكان وئێستادا، جیاوازییه‌كی چه‌ندگه‌وره‌ی مێژوویی و بابه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه.
بۆیه‌مه‌به‌ستی ئێمه‌ئه‌وه‌نییه شاعیرێكی ئێستا، وه‌ك هه‌فتاكان بنووسێت.چونكه ده‌زانین ناوه‌ڕۆك وپه‌یامی شیعرجیایه‌له‌ئێستادا به‌ڵام شیعربه‌گشتی هه‌ڵگری په‌یامێكی ئینسانییه.ئه‌وڕه‌هه‌نده‌ئیسنانییه په‌یوه‌ست نییه‌به‌قۆناغێكی دیاریكراو. ده‌شێ له‌هه‌مووكاتێكدا ڕه‌نگبداته‌وه.چه‌ند ژیان ئاڵۆزبێت، چه‌ندمرۆڤ له‌نێوخه‌مه‌كانی بوون وڕۆژگاردا نغرۆببێت، ئه‌وڕه‌هه‌نده ئینسانییه قوڵترده‌بێته‌وه. له‌به‌شێكی زۆری شیعری نه‌وه‌ی ئێستادا، ئه‌و ڕه‌هه‌نده ونه.شیعربۆته‌قسه‌ی ڕێزكراوی بێ مانا‌و بێ فۆڕم و ناوه‌ڕۆك. بۆته‌نووسینه‌وه‌ی دیارده‌كانی ڕۆژ.ئه‌زموونه‌تایبه‌تی و كه‌سییه بێ ماناكانی خۆیان كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به‌خوێنه‌ری شیعره‌وه‌نییه.ئێمه لێره‌داوه‌ك خوێنه‌رێك له‌به‌رامبه‌رئه‌وشیعره‌ی(جه‌لالی میرزا كه‌ریم)دا، نموونه‌له‌شیعری شاعێرێكی نه‌وه‌ی ئێستادێنینه‌وه.(غه‌مگین بۆڵی) له‌شیعرێكدا ده‌ڵێت:_******
بمخه‌نه قۆدییه‌ك..
سه‌رم له‌سه‌ر دابخه‌ن..
تاسه‌رده‌مێكی تر..
له‌په‌راوێزی ونبووندا بمشارنه‌وه..
شاعیر له‌بڕی ئه‌وه‌ی به گژ ئه‌و اقیعه‌دا دابێته‌وه كه تیایدا له‌نامۆبوون و به‌ریه‌ككه‌وتندایه، به‌پێچه‌وانه‌وه خۆی له‌قۆدییه‌كدا ده‌شارێته‌وه. واته به‌كورتییه‌كه‌ی هه‌ڵدێت. بۆخۆی ده‌ژیت و ئیدی باكی به‌وه‌نییه‌له ده‌وروبه‌ری چی ده‌گوزه‌رێ، چی ڕووده‌دات. ئه‌وه‌گرنگه خۆی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵبێت و له‌په‌راوێزێكدا بیشارنه‌وه. بێگومان مرۆڤیش كه‌خۆی شارده‌وه ئیدی هیچ ڕۆڵێكی له‌ئاست گۆڕانكارییه‌كان نابێت. ناتوانێت ئه‌و واقیعه‌ی تیایداده‌ژیت،به‌واقیعێكی گونجاوتربگۆڕێت.شاعیران نابێ بچنه‌وه نێوخۆیان. ده‌بێ یاخی ببن.
ده‌بێ هه‌وڵی جوانتركردنی ژیان بده‌ن. ده‌بێ مرۆڤه‌كان فێربكه‌ن به گژواقیعی دۆگمادابچنه‌وه. ده‌بێ له‌ڕێی شیعره‌وه‌ئه‌وهه‌سته‌یان لا در‌وست بكه‌ن كه‌ژیان هه‌ركاتێ وه‌ستا بۆگه‌ن وزه‌ڵكاوده‌بێت. شاعیر ده‌بێ له‌ڕێی په‌یامه‌شیعرییه‌كه‌یه‌وه ئه‌وهه‌سته لای هه‌موومان در‌وست بكات كه‌ژیان خۆشاردنه‌وه‌نییه.به‌ڵكونوێبوونه‌وه‌وگۆڕانكارییه. خوێنه‌ر كاتێ ئه‌وبه‌ناوشیعره‌ی بۆڵی ده‌بینێت وبه‌راوردی ده‌كات له‌گه‌ڵ شیعره‌كه‌ی جه‌لالی میرزاكه‌ریم، ده‌گاته ئه‌وڕاستییه كه‌شاعیرێك چل و هه‌فت ساڵ له‌مه‌وبه‌ركه‌نیوئه‌وه‌نده‌ی ئێستاش ژیان ناشرین وبێ مانا نه‌بووه، چۆن له‌شاعیرێكی نه‌وه‌ی ئێستا زیاترونوێگه‌ریانه‌تربیری كردۆته‌وه.چۆن ڕوانیویه‌تییه ژیان چۆن هانی مرۆڤه‌كان ده‌دات یاخی ببن وبڕۆن. به‌ڵام شاعیرێكی ئێستا،ئێستایه‌ك كه‌به‌هه‌مووپێوه‌رێك ژیانێكی ئاڵۆز، بێ مانا، بێ جوانی و بێ ناوه‌ڕۆك، بێ پیرۆزی وبێ به‌ها مرۆییه‌كانه، خۆی ده‌شارێته‌وه‌له‌په‌راوێزێكی ونبوودا. ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ته له‌وه‌ی كه‌شیعرئه‌و ڕۆڵه‌ومانای جارانی نه‌ماوه.
له‌كاتێكدا سه‌رده‌مانێك پێشمه‌رگه هه‌بوو خۆزگه‌ی ده‌خواست شه‌هید ببێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی شێركۆ بێكه‌ش شیعرێكی بۆبنووسێت. كه‌چی نه‌وه‌ی ئێستا باسی قۆدی وخۆشاردنه‌وه‌ده‌كات. كه‌نه‌چه‌مكی شیعرین، نه‌ئستاتیكی و ڕه‌هه‌ندێكی وشه‌سازیشیان هه‌یه كه‌سه‌رنجی خوێنه‌رڕابكێشن. شیعر هه‌رته‌نها ناوه‌ڕۆك نییه، به‌ڵكوله‌یه‌ك كاتدا فۆڕم وناوه‌ڕۆكه. بۆیه ئاستی چێژبینینی ده‌قێك له‌شیعردا په‌یوه‌سته‌به‌وشه‌ی شیعری وئه‌و وێنه‌هونه‌ریه‌شی له‌ڕێی زمانه‌وه به‌رجه‌سته‌ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئستاتیكای وشه‌له‌شیعردا له‌ئاستێك نه‌بێت كه‌سه‌رنجی خوێنه‌رڕابكێشێ ئیدی جیاوازی له‌نێوان شیعر‌و قسه چییه. كه‌شیعر مانا‌و چێژ‌و جوانی جارانی نه‌ماوه له‌به‌رئه‌وه نییه سه‌رده‌می شیعروخوێنه‌ری شیعر نه‌ماوه.به‌ڵكوله‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه‌زۆرجارشیعر ده‌بێته‌قسه ڕێزكردنێكی ئاسایی بێ ناوه‌ڕۆك، كه‌ناتوانێت به‌قه‌دگێڕانه‌وه‌ی چیرۆِكێكی میللی به‌ر ئاگردان سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابكێشێ..
——————–
په‌راوێزه‌كان:_
*ڕه‌وه تفه‌نگ هێلانه‌ی سه‌نگه‌ر چۆڵ ناكات/ شیعر/ فه‌رهاد شاكه‌لی/ ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره_1015)ڕۆژی پێنچشه‌ممه 16-11-2017.
**شیعری ڕه‌نج سه‌نگاوی/ ڕۆژنامه‌ی(هه‌ولێر) ژماره(2732)له 21_11_2017.
*** كۆلۆمبس كیشوه‌رێكی دیكه‌ده‌دۆزێته‌وه/شیعر/ئه‌بوبه‌كر خۆشناو/1976_هه‌ولێر.
**** شیعری به‌شدارسامی(ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر)ژماره(576)له 20_11_2017.
***** شیعری (جه‌لالی میرزاكه‌ریم) ڕوانینه‌كانی چاوی شه‌قام. كه‌به‌سوپاسه‌وه سه‌باح ڕه‌نجده‌ری شاعیر، جارێكی دیكه‌و له‌چاپێكی نوێ‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعره‌ی چاپكردۆته‌وه.
****** شیعری غه‌مگین بۆڵی له‌ڕووتبوونه‌وه‌ی وشه‌كان..
*ئه‌م ڵێكۆڵینه‌وه‌یه له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره(1068)ی ڕۆژی 20-12-2018بڵاوكراوه‌ته‌وه…