وانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی به‌خته‌وه‌ری لای ئالان بادیۆ …. د. شه‌ونم یه‌حیا / علی هادی
پرسیار: ئه‌و شتانه چی بوون كه ژیانی تۆیان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو برد ؟
بادیۆ / به‌ر له ئاشنا بوونم به بواری شانۆ و فه‌لسه‌فه ، ووته‌یه‌كی باوكم هه‌بوو، له كاتی جه‌نگی چیهانی دووه‌م ، بیگومان ئه‌مه یادگارییه‌كی هه‌میشه له‌به‌ر چاووم بوو، ڕێره‌وه‌ی ژیانم یان بوونمی دیاریكرد.
له‌و سه‌رده‌مه ته‌مه‌نم شه‌ش ساڵ بوو ، باوكم خه‌ریكی پارتیزانی دژ به نازییه‌كان بوو، هه‌ر بۆیه‌ش باوكم كرا به پارێزگاری تولوس دوای جه‌نگ، له ژووره‌كه‌ی باوكم نه‌خشه‌یه‌كی جه‌نگ له‌سه‌ر دیواره‌كه هه‌ڵواسرابوو به‌تایبه‌تی له‌به‌ره‌ی رووسیا . هێڵی به‌ره‌ی نێوانیان په‌تێك بوو جوڵه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ر لایه‌نێكیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه به بزماری بچوك جوڵه‌ی پێ ده‌كرا ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسیارێك بكه‌م .
باوكم پارتیزانیكی نهێنی بوو، له‌ده‌ست پرسیاری منداڵه‌كانی ، سه‌باره‌ت به هه‌رشتێك له‌باره‌ی جه‌نگ خۆی ده‌شارده‌وه. له‌به‌هاری 1944 ڕۆژێك له‌كاتی هێرشی سۆڤیه‌تی له كریمه ، باوكمم بینی بزماره‌كانی سه‌ر نه‌خشه‌كه، هه‌مووی به‌ره‌و ده‌ستی لای چه‌پ جوڵاندی به ئاراسته‌یه‌ك دیاربوو كه ئه‌لمان شكستیان خواردووه و به‌ره‌و رۆژئاوا كشاونه‌ته‌وه ، نه‌ته‌نیا هه‌ر هێرشی داگیركه‌ریان پێ رانهوستێندرا ، به‌ڵكو به‌شێكی زهویهكانیشیان له‌ده‌ست چوو ، له چركه‌یه‌كدا تێگه‌یشتم به باوكم گوت ده‌كرێ شه‌ڕه‌كه ببه‌ینه‌وه ؟ بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر زۆر روون بوو ( بیگومان كوڕم ، هه‌ر ته‌نیا به‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت سه‌ربكه‌وین ).
پرسیار / ئایا ئه‌م ڕسته‌ی باوكت بوو به ڕێنیشانده‌رت ؟
بادیۆ / له هه‌قیقه‌تدا ئه‌مه په‌روه‌رده‌یه‌كی باوكانانه بوو، ئه‌م ڕسته‌یه بڕوایه‌كی لای من دروست كردووه كه هه‌ر چه‌نده بارودۆخ ناله‌بار بێ ویست و بڕیار و ئیراده‌مان گرنگه و بنه‌مایه بۆ ژیانمان، له‌و كاته‌وه دژی بیروباوه‌ری ههژموونداریم ، هه‌رگیز ده‌ست به‌رداری باوه‌ڕی خۆم نه‌بوومه چونكه ئه‌م باوه‌ڕه له‌گه‌ڵ زه‌وقی مۆده ناگونجێ .
پرسیار / زۆر گرنگی ده‌ده‌ی به ویست، له كاتێكدا یه‌كی له ترادیسیۆنه گه‌وره‌كانی فه‌لسه‌فه ، ستۆیسیزمیه‌كان واتا “رهواقیهكان “، ڕێنمایی خه‌ڵك ده‌كه‌ن ، كه ده‌بێ ئه‌و شتانه‌ی كه رووده‌ده‌ن قبوڵمان بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ر بین ، دانایی نیه ئیمه‌ش به‌و چیهانه ڕازی بین ، له‌وه‌ی هه‌وڵی گۆرینی بده‌ین ؟
چاره‌نوسمان له ساڵی 1941 وه‌كو فرهنسیهكان دۆڕاوی چه‌نگ بووین، ستۆیسیزمیه‌كان له‌و بڕوایه دابوون كه باشتره هه‌موومان ببین به ( پیتینین) كه چنڕاڵێكی فه‌ره‌نسی بوو سه‌ری بۆ نازییه‌كان دانواند .
“پیتان ” جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌بوو له‌كاتی گه‌ڕان و سه‌ردانی كردنی پارێزگاكان ، ڕه‌نگه وا بزانن كه ئه‌مه وڵاتی له وێرانی و كاولكاری جه‌نگ پاراستووه ، ئایه ده‌بوو قبوڵمان بكردایه ؟
من گومانم له “ستۆیسیزمیه‌كان” هه‌یه و گومان له (سینك) هه‌یه ، كه خاوه‌نی سامانێكی گه‌وره‌بوو، له‌ناو بانیۆ زێرینه‌كه‌ی بانگه‌وازی قبوڵكردنی ئه‌وه‌ی هه‌ته بۆت نوسراوه ده‌كرد . ماتریالیسته توندڕه‌وه‌كان “ئهبیكۆرییهكان” له‌و بڕوایه‌دابوون رووبه‌رووبوونه‌وه دژ به یاساكانی چیهان جۆرێكه له عه‌به‌سیه‌ت و ریسك دان به ژیان له پێناو هیچ .
پرسیار/ به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌م بروباوهڕه گه‌یشت به چی ؟
بادیۆ / گه‌یشته چێژ وه‌رگرتن له ئیستا یان له‌و كات و ساته‌ی كه تێدا ده‌ژی ، گه‌یشته ئه‌م ووته به‌ناوبانگه‌ی “هۆراس” (له‌م ساته‌ی خۆتدا بژی ) . له دانایه دێرێنهكاندا توخمێكی به ته‌واویی خۆپه‌رستی هه‌یه ، “له‌وه‌ی مرۆڤ ده‌بێ جێگایه‌كی ئارام له‌ناو دونیایه‌كی وه‌كو خۆی بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدات به‌وه‌ی كه ژیانی ئه‌وانی دیكه له‌م دونیایه وێران ده‌بێ ”
پرسیار / ڕه‌گی خۆپه‌رستی سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كوێ ؟
بادیۆ / ئه‌مانه هه‌موویان نه‌وه‌ی ئیمبراتۆریه‌تی رۆمای كۆنن ، كه دۆخیان له دۆخی ئیستای ئێمه ده‌چێ ، به ته‌واوی هه‌ژموونی چیهان ده‌كه‌ن و هیچ هه‌ولێك بۆ وێناكردن و رووبه‌رووبوونه‌وه یان جێ به جێ كردنی ڕه‌فتارێكی ته‌واو پێچه‌وانه ناهێلێنهوه ، دژ به‌و سیسته‌مه ئابووری و سیاسی كه‌خۆی فه‌رز كردووه ، ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌موو شوێنێكدا بیرۆكه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی وادا له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌یه‌كی باشتر خۆی بگونجێنێ.
له ئه‌نجامدا فه‌یله‌سوفی ” واقیعی ” ده‌ڵی ( له پێناو ئارامیدا باشتره ده‌ستبه‌رداری هه‌موو دیدگاكانی گۆرانی چیهان بین )
ووته‌كه‌ی “باسكال بروكنر ” نموونه‌یه‌كه له پارێخوازی توندڕه‌و كه ده‌ڵی ” شێوازی ژیانی رۆژئاوا جێگای سازشكردن و گفتوگۆكردن نیه ” من سهردانانوێنم بۆ ئه‌م بۆچوونه ، من شتێكی ترم ده‌وێ ، ئه‌مه‌ش وه‌فاداری منه بۆ داانایی باوكم.
پرسیار / دوای جه‌نگ پرۆفیسۆرێك هه‌بوو ئێوه‌ی به شانۆ ئاشناكرد ، بۆ ئه‌م دیداره چارهنوسازییه ، چۆن شانۆ بوو به ڕێنیشانده‌ری ژیانت ؟
بادیۆ / له‌كاتی خوێندنمدا ئه‌وه‌ی بگهیشتبوایته ئاماده‌ی بیویستایه یان نا یه‌كسه‌ر وانه‌كانی (راسین و كورنهی و مولییر) ده‌خوێند ، تا كۆتایی ساڵی ئاماده‌یی ، هه‌موو سالێك له‌سه‌رمان بوو له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك لوانه شانۆ ، له‌سه‌ر یه‌كێك له‌وانه ئه‌مه پرۆگرام بوو .
به‌ڵام كه‌سایه‌تێك زیاتر له پرۆگرامه‌كه سه‌رنجتی راده‌كێشا، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ مندا ڕوویدا ، له دووه‌م ساڵی ئاماده‌یی ئاشنابووم به مامۆستایه‌كی زمانی فره‌نسی كه زۆر به بایه‌خیكی زۆر باڵاوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ شانۆ ده‌كرد ، ئێمه ده‌مانتوانی ببین به به‌شێك له‌و باڵاییه ، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه جوڵه و نمایشه‌كه‌ی له خوێندنه‌كه گرنگتر بوو .
ئه‌م مامۆستایه گرووپێكی شانۆیی دروست كرد، هه‌ر ئاره‌زوومه‌ندێك جێگایه‌كی بۆ خۆی له‌ناو ئه‌م گرووپه‌دا ده‌دۆزییه‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌نگاو به هه‌نگاو من و چه‌ند قوتابیه‌كی تر ، بووین به ئه‌كته‌ره ، چ دیدارێك بوو ، جۆرێك له دابران بوو له ژیانی ئاسایی و رۆتینی، كاتێك كه ده‌چووین بۆ سه‌ر شانۆ به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر به‌رپرسیار بووین له‌وه‌ی كه رووده‌دات ، ئه‌مه‌ش وه‌كو چۆن باوكم دیگووت (ده‌بێ بته‌وێ) واتا ویست، ڕۆڵی سه‌ره‌كیم له شانۆیی (فوریری دی سكابان) بینی ، ئه‌م پارچه‌یه چاوی منی كرده‌وه له‌سه‌ر خه‌ڵه‌تاندن و ووریابوون له ئاخاوتندا .
هه‌میشه خۆم له‌بیره له‌كاتی ئاماده‌بوونم له ژێر رۆشنایی شانۆدا ده‌له‌رزین و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ڕسته‌م له‌بیره ( به‌ڕێز ئۆكتاڤ ئه‌مه چیته چی رووده‌دات و ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژه‌یه چیه؟) ، كاتێك كه‌ده‌چوومه سه‌ر شانۆ ده‌بوایه قسه بۆ جه‌ماوه‌رێكی غه‌ریب بكه‌م .
به‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ بكه‌ی ، ده‌بێ ویستی سه‌ركه‌وتنت به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا هه‌بێ، بوونما لێره‌یه ته‌نیا له جه‌رگه‌ی روناكی به‌رامبه‌ر به هه‌مووان، به‌ر له نمایشكردن له‌ناخته‌وه ڕادهچهڵهكیت به‌رامبه‌ر به‌و مه‌ترسیانه كه هه‌یه .
پرسیار / ئایه جۆرێك له پارێزخوازی خودی كه ئاماده‌یه‌كی مرۆیی بۆ پارێزگاریكردن له خود له چیهان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بوونی هه‌یه ؟
ئالان بادیۆ / به‌لێ شتێك له‌ناخی مرۆڤدا هه‌یه كه پارێزخوازه له قوڵایه‌وه كه له خودی ژیانه‌وه دێت ، به‌رله هه‌موو شتێك ده‌بێ له‌سه‌ر ژیان به‌رده‌وام بین ، خۆپارێزی و پاراستن وه‌ك چۆن (سپینۆزا) دینوسی (به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر بوون ) ، كاتێك باوكم باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌شێ ئیراده ویست بێ ، به‌و مانایه‌ی ئاماده‌گی پارێزخوازی له ناخماندایه .
شانۆ ، ئه‌و ساته‌یه كه جه‌سته‌ی زیندوو له خزمه‌تی چیرۆكێكی خه‌یاڵیه‌دا ، شتێك له شانۆدا هه‌یه له‌گه‌ڵ غه‌ریزه‌یه‌كی رووت پێكداداهدات . ئه‌كته‌ر له نمایشه‌كه‌ی بۆ له ئه‌ستۆگرتنی مه‌ترسیه‌كان نمایشكردنی خود رووبه‌رووی بریارێكی سه‌خت ده‌بێته‌وه ، زۆر سوباسی مامۆستاكه‌م ده‌كه‌م له دووه‌می ئاماده‌یی ئه‌م هه‌موو شتهتانهم بینی ، شانۆ خولیای یه‌كه‌مه و هه‌موو كات بۆی ده‌گه‌رێمه‌وه.
پرسیار/ به‌یه‌گه‌یشتن له‌گه‌ڵ شانۆ و ناسینی وه‌كو بڕیار بوو ؟
بادیۆ / بیگومان پێش هه‌موو شتێك من كهسایهتێكم ناسی ، ئه‌ویش مامۆستای زمانی فه‌ره‌نسیم بوو ، ئه‌و مامۆستایه وه‌كو ناوه‌ندگیرێك بوو بۆم ، بۆ ناسینی شانۆ ، رێك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌فلاتۆن له كتیبی (مائده افلاگون)دا ، باس له‌وه ده‌كا كه فه‌لسه‌فه خۆی له خۆیدا پشت ده‌به‌ستێ به ناسینی كه‌سێك ، چونكه له‌ڕێگای ناسینی كه‌سێكی دیاریكراو ئه‌و پرسیارانه دیته ئاراوه وه‌كو ویست و بڕیار و خۆنمایشكردن و پرسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیكه ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌مانخاته حاڵه‌تێكی زیندووی گه‌وره ، به‌ڵام به زۆر مه‌ترسی گه‌مارۆدراوه.
پرسیار/ چاوپێكه‌وتنه‌كانی دیكه‌تان بریتی بوو له فه‌لسه‌فه و خوێندنه‌وه‌ی “ژان ژاك رۆسۆ” هۆكاری هه‌ڵبژاردنی فه‌لسه‌فه وه‌كو ئاراسته‌یه‌ك له ژیانتاندا چۆن بوو ؟
بادیۆ / ئاشنا بوونم به فه‌لسه‌فه له ڕێگای سارته‌ر بهردهوامیبوونه له دانایی باوكم ، من هه‌میشه وه‌فادارم بۆ خالێكی بنه‌ڕه‌تی زۆر گرنگی سارته‌ر كه ده‌ڵێ “ئێمه ناتوانین هه‌ر گفتوگۆ ده‌باره‌ی بارێكی دیاریكراو بكه‌ین ، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه كردارێك یان ئه‌نجامێك ” ئه‌مه‌ش خالێكی زۆر گرنگه و چه‌قی فه‌لسه‌فه‌ی سارته‌ره ، لێره‌دا ئه‌و هه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر پرسی ئیراده و كردار راناوه‌ستێت ، به‌ڵكو بیری ئازاد ، ته‌نیا بیری ئازاد ئه‌توانێ واتایه‌ك به بارێكی دیاریكراو ببه‌خشێ ، ئه‌و كات ده‌توانین ده‌رباز بین له به‌رپرسیاریه‌تی تایبه‌ت له هه‌ر هه‌ڵومه‌رجێك یان بارودۆخێكدا بێن . ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه وا نیشانیش بدات كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت یان ویستی ئێمه شتێكی مه‌حاڵه ، به‌كورتی ویستی گۆران ئه‌و دۆخه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو ئه‌ركه له‌سه‌ر شانی بیری ئازاد ، ئه‌مه كرۆكی فه‌لسه‌فه‌ی سارته‌ره .
پرسیار / له چ شتێك فه‌لسه‌فه ده‌توانێ یارمه‌تیمان بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ر بین ؟
بادیۆ / به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌یه كاتێك كه ئه‌زانین ئێمه توانای شتێكمان هه‌یه ، به‌ڵام بڕوامان نه‌ده‌كرد كه بتوانین ئه‌م شته بكه‌ین ، بۆ نموونه له دیداری عه‌شقدا شتێك هه‌یه ڕێگری یاخود خۆویستی ئه‌شكێنی ، ئێوه به‌ته‌واوه‌تی قبوڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بوونت په‌یوه‌ست بێ به ئه‌وه‌ی تر ، به‌ر له ئه‌زموونی خۆشه‌ویستی هیچ بیرۆكه‌یه‌كتان نه‌بوو ده‌رباره‌ی ئه‌م شتانه ، له ناكاو ڕازی ده‌بن به‌وه‌ی كه بوونت بكه‌وێته ده‌ستی مرۆڤێكی دیكه ، هه‌موو ئه‌و ووریابوونانهی كه بۆ پاراستنی خۆتان ده‌تانكرد هیچ كاریگه‌ری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تر نابێت ، كه هاتۆته ناو ژیانت له دوایشدا ده‌بێ سوود وه‌رگری له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه ، هه‌ڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه له لوتكه‌دا بمێنیته‌وه یان دووباره بێته‌وه ، یان سه‌رله‌نوێ بونیادی بنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م نوێكارییه خۆرسكدا بژی ، ده‌بێ قبوڵی ئه‌وه بكه‌ین كه به‌خته‌وه‌ری جاربه‌جار پێچه‌وانه‌ی ” قه‌ناعه‌ت” كار ده‌كات .
پرسیار / بۆچی به‌خته‌وه‌ری دژ به قه‌ناعه‌ت داده‌نێ ؟
بادیۆ / به‌خته‌وه‌ری له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر یه‌كسانی دامه‌زراوه ، چونكه به‌خته‌وه‌ری په‌یوه‌سته به‌وه‌ی تر ، له كاتێكدا قه‌ناعه‌ت په‌یوه‌سته به خۆپه‌رستی ، تاك لایه‌نه‌یه قه‌ناعه‌ت نامۆیه به یه‌كسانی ، له دوایشدا مه‌رج نیه په‌یوه‌ست بێ به چاوپێكه‌وتن و بڕیاردان ، قه‌ناعه‌ت كاتێك دروست ده‌بێ كه جێگایه‌كی باش له جیهاندادا ده‌دۆزیته‌وه وه‌كو كارێك یان وه‌زیفه‌یه‌كی یان هه‌ندێ جار سه‌فه‌رێكی نایاب ، قه‌ناعه‌ت بریتیه له‌به‌كاربردنی ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌وڵمان بۆی داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ، له ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له خۆشیه‌كان وه‌ربگرین كارمان بۆ پێگه‌یه‌كی گونجاو كردووه له چیهانێكی سه‌قامگیر ، بۆیه ” قه‌ناعه‌ت و چێژ وه‌رگرتن” سه‌باره‌ت به به‌خته‌وه‌ری وه‌كو وێنه‌یه‌كی ته‌سكی خودگه‌راییه و وێنه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتنه به پێوه‌ری چیهان . ڕه‌نگه بلێ له‌م بواره‌دا چێژ له قه‌ناعه‌ته‌كان وه‌ربگرن ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵویستێكی زۆر ئاساییه و دابه‌شكراوه له نێوان خه‌ڵك له نێوانیاندا منیش ، به‌ڵام وه‌كو فه‌یله‌سوفێك من ناچارم بلێم كه شتێكی جیاواز هه‌یه ناوی لێ ده‌نێم به‌خته‌وه‌ری ، فه‌لسه‌فه هه‌میشه مرۆڤه‌كان به ئاراسته‌ی به‌خته‌وه‌ری واقیعی هان ده‌دات ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه به‌بێ قه‌ناعه‌ت نابێ .
پرسیار / ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ری چێژ وه‌رگرتن له بوونێك یان توانای داهێنانی شتێكی مه‌حاڵ بێ، ئایه گۆرانی چیهان مه‌رجه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ر بین ؟
بادیۆ/ له چیهاندا په‌یوه‌ندیه‌كی دیالێكتیكه له نێوان (ئاسووده‌ی و نائاسووده‌ی ) یان (ڕازیبوون ناڕازیبوون ) هه‌یه ، له‌بنه‌ڕه‌ته‌دا ئه‌مه دیالێكتیكی داوكارییهكانه كه ده‌توانین ناوی لی بنین ڕوانگه‌ی سه‌ندیكایی بۆ چیهان ، به‌ڵام به‌خته‌وه‌ری واقیعی فۆرمێكی ئاسایی بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی نی یه ، چونكه كاتێك داواكارێك بۆ وه‌رگرتنی به‌خته‌وه‌ری پێشكه‌ش ده‌كه‌ی به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه ، له‌به‌رده‌م دوو بژاره‌ی :
یه‌كه‌میان / خۆتان بگۆرن ده‌ست به‌رداری داواكاریی مه‌حاڵ بن ، به‌خته‌وه‌ری لێتان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و ڕاتان ده‌هێنن كه ده‌بێ ڕازیبن به قه‌ناعه‌ت ، ملكه‌چ ده‌بن ، ئه‌مه‌یه سه‌رچاوه‌ی پارێزگاریكردن یان خۆپه‌رستی خود .
دووه‌میان / هه‌روه‌كو لاكان ده‌ڵێ ” ته‌نازول نه‌كه‌ن له ویستهكانتان وه‌كو چۆن باوكم یگووت ” نابێ ڕابوه‌ستین له‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت ، ساتێك هه‌یه كه ویستی گۆرانی چیهان ده‌كات به ئه‌ركێك ، له پێناو رزگاركردنی وێنه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌و وێنه‌ی كه لهناخماندایه ، له جێگای ملكهچیكردن بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی مه‌حاڵ .
پرسیار / كاتێك كه به‌خته‌وه‌ر بین ده‌توانین چیهان بگۆرین ؟
بادیۆ / به‌لێ ئه‌و كاته‌ی كه دڵسۆزی بیرۆكه‌ی به‌خته‌وه‌ری بین ، داكۆكیكردن له به‌خته‌وه‌ری هاوشێوه‌ی ڕازبوون نیه ، سه‌روه‌رانی دونیا حه‌زیان له گۆران نیه ، كاتێك كه به‌رده‌وامی هه‌ڵده‌بژێرن سه‌ره‌رای سه‌ختیه‌كان ، شتێكی مومكین پێیان ده‌لێت ئێوه به‌هه‌ڵه‌دا چوونه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشه‌یه له‌و رۆژانه‌دا یۆنان له‌ناویدا ده‌ژی . گه‌لی یۆنان ده‌یانگووت ” زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی دارایی بانقه‌كانی ئێوه‌مان ناوێ ، ئێمه ده‌مانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی دی بژین ” ده‌زگا ئه‌وروپیه‌كان وه‌ڵامیان داوه به‌وه‌ی ” ده‌بێ حه‌ز بكه‌ن له‌و شته كه ئێمه ده‌مانه‌وێ ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژ به ویستی ئێوه‌ش بێ ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نه‌خواستن به‌رده‌وامبن ، ده‌بینن چی چاوه‌ڕیتان ده‌كات”.
كاتێك خه‌ڵك ڕه‌فزی كوێلایه‌تی خۆبه‌خش ده‌كه‌ن ، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن ، واتا یۆنانیه‌كان نایانه‌وێ له‌ناو دیالێكتیكی ڕازی بوون ناڕازیبوون بمێنه‌وه ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بڕیار بده‌ن له‌وه‌ی كه شتێكی تر مومكینه و جیاوازه له‌وه‌ی كه فه‌رزكراوه به‌سه‌ریان ، جگه له‌مه حاڵه‌تێكی یۆتۆپیا نیه ، چونكه ژماره‌یه‌ك له پسپۆری ئابووری پێیان وایه كه مومكینه دووباره قه‌رزی یۆنان رێكبخرێته‌وه یان هه‌ر نه‌مێنێ ، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه ڕای ئه‌وروپیه‌كان وه‌كو مه‌حاڵ ده‌بینیت ، له‌وه‌ی میلله‌تێك له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بڕیار بدات ، ئه‌مه سزایه‌كی ئابووری عه‌قڵانی نیه به‌ڵكو سیاسیه ، سزای ویستی به‌خته‌وه‌رییه به‌ناوی ڕازی بوونێكی ناڕازی.
پرسیار / باسكال ده‌ڵی ” ئێمه هه‌رگیز ناژین به‌ڵكو ئومیدی ژیان ده‌كه‌ین و هه‌میشه هیوای به‌خته‌وه‌ریمان هه‌یه، پێ ده‌چێ هه‌رگیز به‌خته‌وه‌ر نه‌بین” ئایه به‌خته‌وه‌ری راسته‌قینه وابه‌سته‌یه به بێ ئومیدی ؟
بادیۆ / ئه‌وانه‌ی كه دیسهڵمێنن له فه‌لسه‌فه‌دا به‌خته‌وه‌ری مه‌حاڵه، له هه‌مان كاتیش‌دا په‌یمانی به‌خته‌وه‌ریه‌كی دیكه‌مان پێ ده‌ده‌ن ، چونكه ئه‌وان ده‌زانن كه ناتوانن چۆش و خرۆشی خوێنه‌ر بورژێنن ئه‌گه‌ر پێیان بلێن كه به‌خته‌وه‌ری مه‌حاڵه ، دوای له ژێر كلاوهكهی ئه‌وان به‌خته‌وه‌رییه‌كی زۆر باڵاتر بۆمان نمایش ده‌كه‌ن .
من به ته‌واوی دژی ئه‌م تێزه‌م ، ئه‌مه په‌یمانی ، به‌خته‌وه‌رێكی خه‌یاڵی و خه‌ونه و هه‌رگیز ناتوانی به‌ده‌ستی بهێنێ ، چونكه به‌خته‌وه‌ری مومكینه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ، به‌ڵام نه‌ك به‌شێوه‌ی ڕازیبونێكی پاریزخوازه .
به‌خته‌وه‌ری مومكین له ژێر مه‌رجی مه‌ترسیه‌كانی دیدار و بڕیارداندایه ، چونكه له كۆتای یان به‌درێژایی ژیانی مرۆڤ هه‌ر ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ڕێكهته ده‌بێته‌وه .
پرسیار / به‌ڵام چی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ناخۆشی و دڵته‌نگی : نه‌خۆشی و رووداو بریندابوون له ژیان و كاره‌سات ودابران و شێوه‌كانی ململانێ و به‌گژداچوون ؟
بادیۆ/ جیاوازی نێوان به‌خته‌وه‌ری و ڕازیبوون ، دابهشبوونێكه له وشه‌ی ناخۆشی ، ته‌نها له ناڕازیبوونێكی قوڵدا ناخۆشیه‌ك هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ بزاندرێت ته‌نانه‌ت له دۆخی دارووخانێكی گه‌وره‌شدا ده‌رگاكانی به‌خته‌وه‌ری به‌ته‌واوه‌تی داناخرێن ، چونكه پێگه و گرنگی مومكین خۆی ده‌گوازێته‌وه .
بۆ نموونه بۆ كه‌سێك كه گرفتی قاچه‌كانی نه‌بێ و له ته‌ندروستێكی باش دابێت ، رۆیشتنی چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ئه‌وه شتێكی ئه‌وه‌نده گرنگ نیه ، به‌ڵام بۆ كه‌سێكی تر كه شه‌له‌ل و گرفتی قاچه‌كانی هه‌بێ و خه‌ریكه ئه‌زموونی رۆیشتنی پێ ده‌كه‌ن ، ئه‌م هه‌نگاونانه بۆ ئه‌وه بایه‌خێكی یه‌كجار باڵایه . چونكه به‌خته‌وه‌ری بوونی هه‌یه له حاڵه‌تێكی دیاریكراودا ، ئه‌ویش به گۆرینی سنووری نێوان مومكین و مه‌حاڵ ، به كورتی نابێ ڕێگا به‌وه بدین كه مه‌حاڵی رووت و گشتی به‌سه‌رمان داسه‌پێنن .
پرسیار / ئه‌ی ناخۆشی چیه ؟
بادیۆ/ ده‌توانین پێناسه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ ناخۆشی بكه‌ین ، وه‌ك نارازیبونێكی به‌هێز له حاڵه‌تێك یان دۆخێك‌دا ، و بڵابوونهیهكی فراوانی مه‌حاڵ ، ده‌توانین بلێن ناخۆشی جۆرێكه له دۆران یان فه‌شه‌ل یا كه‌وتنی بهختهوهرهوی .
لێره‌دا یاسای وه‌فاداری ده‌هێنمه ناو ئه‌و هاوسه‌نگییه ، كه هه‌میشه په‌یوه‌سته به دیدار یان ناسین ، واتا به‌خته‌وه‌ری وه‌كو به‌رده‌وامیدان له گه‌ڕان به‌دوای وه‌فاداری ، وه‌فاداری تاكه مه‌رجی ئه‌خلاقیه ، هه‌رچه‌نده ئه‌م مه‌رجه بۆ هه‌موو مه‌ترسیه‌كان گره‌نتی نیه . ده‌بێ دان به بوونی كاره‌ساته‌كانی به‌خته‌وه‌ری دابنێن ئه‌مانه‌ش چه‌ند جۆرێكن :
هه‌ندێكیان له بێزاربوونهوه دێت ، یان له به‌جێ هێلان ، ئه‌وانی دی له بێ وه‌فایی و خیانه‌تكردن .
خراپه‌كاری له فه‌لسه‌فه‌دا، ئه‌وه‌یه كاتێك خود به‌پرسه له تێكدانی به‌خته‌وه‌ری، كه ناوی ده‌نێم رووخان ئه‌زموونێكی تاڵه ، هه‌ر وه‌كو ئه‌زموونی به‌خته‌وه‌ری پارێخوازی توند ، كه زۆر حه‌زیان له تێكچوونی به‌خته‌وه‌رییه ، چونكه وه‌كو به‌ڵگه‌یه بۆ قه‌ناعه‌تكردن به بانگه‌وازه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن .
پرسیار/ به‌ڵام پێت وایه كاره‌سات و رووخان باشتره له‌وه‌ی كه تۆ بونت نه‌بێ ؟
بادیۆ / به تأكید باشتره ریسك و كاره‌سات بكه‌ین واتا ریسكی به‌خته‌وه‌ری واقیعی له‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ین ، من ناوی لێ ده‌نیم (نه‌بوون) ، هه‌موو ئه‌و ڕیكارییه پارێزخوانهی مرۆڤ ، بۆ مانه‌وه‌یه‌كی ئاژه‌ڵی ده‌گه‌رێته‌وه ، ئه‌ویش ته‌نیا بۆ ڕازیكردن و مانه‌وه له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه . ” نه‌بوون” ڕێگریكردنه له زاتێكه ، له‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه له‌و شتانه‌ی كه له توانایدایه بكات.
پرسیار / ئایه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی له مه‌مله‌كه‌تی ڕازیكردنی زه‌روره‌ته راستهوخۆییهكان مایه پووچه یان تێكچووه ؟
بادیۆ/ ئه‌مرۆ چیهان مۆدێلیك یان فۆرمێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ، له ئالوگۆركردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تردا ، له سه‌ر بنه‌مای پرادیگمای بازرگانیكردن ، روون هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیكه ، بۆ ڕه‌هه‌ندێكی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، بۆیه ئه‌مرۆ جیابوونه مه‌ترسیه‌كی گه‌وه‌ره‌تره له رابردوو ، زۆر به خێرایی هه‌ستێكی نا پێگه‌یشتوو و بێ سووده .
به‌كاربه‌ر، كه‌سێكی بابه‌تی هه‌ژمونداره ، ئه‌وه‌ی كه چیهان به‌ڕێوه ده‌بات، سهردارهكانمان به دڵه‌ڕاوكێ وه به‌دواداچوون بۆ ئاستی كڕینی كاڵاكان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن ، گریمان له‌ناكاوه كه‌س هیچ شتێك نه‌كڕن، ئه‌وا هه‌موو سیسته‌مه‌كه ده‌رووخێ، بۆیه ئێمه ده‌ست به‌ستراوین به زه‌رووره‌تی كڕینی كاڵاكان هه‌ر له ڕۆژی ده‌رچوونیان، له تازهبوونیان ، سوودی بنه‌ڕه‌تیان یان ناشیرینێكی تاوانكاری .
بۆیه به دووری نازانم ئه‌م نه‌خۆشیه یان ئه‌م په‌تایه گه‌یشتبێته جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان ، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كه به‌هایه‌كی فه‌رمی به پێشبڕكێ ده‌ده‌ن.
پرسیار / ئایه ئێوه ستایشی وه‌فاداری ده‌كه‌ن؟
بادیۆ/ به جۆرێك به‌ڵی ، چونكه سووربوون له‌سه‌ر تازه‌گه‌ری یان نوێكاری بازاڕ زۆر جار دهمامكدراوه له ژێر په‌رده‌ی مۆده ، دیارده‌یه‌كه له به‌خته‌وه‌ری ده‌دات. وه‌فاداری به هه‌موو شێوه‌كانی له ئێستا به‌دواوه به‌هایه‌كی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوه مافی ئه‌وه‌مان نیه تا كۆتایی یان هه‌تا هه‌تایی به‌رامبه‌ر به‌كاڵاكان وه‌فادار بین ، بۆ نموونه ئوتۆمبیله كۆنه‌كه‌مان ده‌بێ دانه‌یه‌كی نوێتر بكڕین ، ئه‌گه‌ر نا سیسته‌مه ئابووریی له ژێر مه‌ترسی داده‌بێت، ئه‌م مه‌رجه ده‌چێته ناو چیهانی كۆ و تاك و زۆر جاریش لێكدابران به‌رهه‌مدێنێ .
به‌رامبه‌ر ئه‌م لۆژیكه ده‌بێ ئه‌م ووته‌ی باوكم به میرات بهێنینه‌وه ” ده‌توانین له‌سه‌ر ویست و ئه‌و شته‌ی كه ده‌خوازین به‌رده‌وام بین، ئه‌و شته‌ی كه ده‌تویست كه ده‌زانی و له تواناتدایه ، تۆ ده‌توانی ، بۆیه ده‌بێ بیكه‌ی.
—————————————-
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی ئالان بادیۆ له لایه‌ن ” سیڤرین میلیه” له 14/8/2015 له رۆژنامه‌ی لومۆند به زمانی فره‌نسی بڵاوكراوه‌ته‌وه