له ترپه‌ی دڵ كورت تر …. نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌وه‌بوو قه‌ڵای سه‌رچڵی و ڕسكانمان ؟
ئه‌وه‌بوو خه‌ون و چراوگی ڕێگامان ؟
( مانگ – ێكمان هه‌بوو
هه‌ندێ جار نان و
هه‌ندێ جار په‌نا
ئاسمان لێی به تاڵان بردین
ئێستا بێ نان و بێ په‌ناین..! )
…………
…………
………….؟؟
نیو سه‌ده:
ڕووته‌ڵه ،
چه‌ترمان له سێبه‌ر هه‌ڵداوه
ههنیهمان ئاره‌قه‌ی گوناهی پێدا دێته خوار
نیو سه‌ده…
نیو سه‌ده‌ی خیزه‌ڵان ..
به چڕنۆك ،
به تاوی فڕین و به خوێنی ئومێد..
بێده‌نگیمان به هاواره گومڕاكانهوه دیار..
نیو سه‌ده ،
دورگه‌یه‌ك بووین دوور….
هه‌موو دونیامان له وێنه‌ی گۆزه‌یه‌كی شكاودا بینی .
( هه‌بوو پرچی دڕنییه‌وه
هه‌بوو دایده‌هێنا..
ئێمه‌ش بۆ ژیان به دوای
خۆڵه‌مێشی ،
سووتانی خۆمان ئه‌گه‌ڕاین ..
بكوژی – حسێن –
هه‌موو پاكیزه‌یی دونیای
له كراسێكی سووردا
به دڕنده‌ی چیایان سپارد…)
………
…….؟؟
به‌ردیش پاڵی به به‌رد داوه
ڕووبار له چاوتا خنكاوه ..
بمپارێزه !
بمپارێزه شووره‌ی خۆشه‌ویستی ،
شووره‌ی ئه‌به‌دیه‌ت ..
بمپارێزه !
هاوارێكی ترم پێ نه‌ماوه …
بم
پا
رێ
زه….. !
7/1994