Skip to Content

قەحبە ….   پشکۆ ناکام

قەحبە …. پشکۆ ناکام

Closed
by كانونی دووه‌م 2, 2019 General

….لە ووڵاتی ئێمەیا و بەدەست نیشانکراوی لە هەرێمە لە هەرێم نەچووەکەی خۆمان، دوو جۆر قەحبە هەن و هەردووکیان بە پیتی ( ن ) نوون دەست پێ ئەکەن، یەکێکیان قەحبەی “نان ” و ئەوی تریان قەحبەی “نەوت”، یەکەمیان پیشەیەکی کلاسیکی کۆنە و بە کۆنترین پیشە لە مێژووا دائەنرێت بۆخۆ بە خێوکرنه، ئەوی تریان دزییەکی ئابووریە لە ئابووری خەڵک و دژی خەڵک…

= قەحبەی نان لەبەر نەبوونی، بۆ ئەوەی پەلاماری بەر و بوومی ووڵات و خەڵک نەیا ، بەڵام ئەوەی نەوت بۆ خۆ دەوڵەمەن کردنی زیاتر، قووت و داهاتی خاک و خەڵک ئەخۆن…
= قەحبەی نان کە پارەی لە موشتەرییەکەی وەرگرت یەکسەر ئەچێ بۆ بازاڕ شت و مەک بۆ مناڵەکانی بكڕێت، قەحبەی نەوت قازانج و داهاتی نەوتەکە بە دزییەوە ئەنێرێتە حساباتە تایبەتییەکانی بانکە دراوسێ و جیهانییەکان
= قەحبەی نان زۆرترین قسە و باسی بۆ مناڵەکانی لەسەر نەبوونی و ” خوا گەورەییە “!!، بەڵام زۆرترین قسەی قەحبەی نەوت لەسەر ” خوێنی شەهیدان” و نیعمەتی حیزبە..!!
= قەحبەی نان خواخوایەتی مناڵەکانی گەورەبن و بگەن بە نانی خۆیان ئەم خۆی تەقاعود بکا ، قەحبەی نەوت گەر ئێستا گەورە نەبن ، پەلەیەتی مناڵەکانی گەورە بن تا بەردەوام بن لەسەر پیشەکەی باوکیان………..
= قەحبەی نان باس لە ناچاری بوونی ئەکا لەوەی تێ ی کەووتوە ، قەحبەی نەوت باس لە شاخ و خەبات و میراتی شۆڕشگێڕییە..
= قەحبەی نان کەی ویستی و بە ئارەزووی خۆی هات و چۆ ئەکا، بەڵام قەحبەی نەوت بە فەوجێک میلیشیاوە وەک ” كاروانی بوک ” هات و چۆ ئەکات
= قەحبەی نان لەوەی ئەیکات هەر زەرەر لە خۆی ئەیا ،قەحبەی نەوت بژێوی ووڵاتێک تێک ئەیا و سفرەی ماڵان خاڵی ئەکات..
= قەحبەی نان باس لە داهاتووی فیعلەکەی ناکا و لە خەمی ئەو ڕۆژەیە ” ئەو نانە ، نانە ئەمڕۆ لە خوانە “، قەحبەی نەوت بیری لە شەش حەوت نەوەی خۆ کردۆتەوە ” نەوتی ئەمڕۆ ، بۆ ڕۆژی ڕەش ..
= قەحبەی نان ڕەنگە لە هەموو عومریا گەڕەکەکەی جێ نەهێشتبێت ، بەڵام قەحبەی نەوت ڕەنگە بەدەیان ساڵ لەم و لا
قەحبەی” هەڵاتن “بووبێ…
= قەحبەی نان بۆ تەمشییەی ئمور ، پێویستی بە هیچ بانک و یاریدەر و موستەشارێک نیە ، قەحبەی نەوت لە نەخوێنەواری خۆیا ، دەیان موستەشار و هاوکار ی تەنانەت بێگانەش هەیە و هەر لەسەر حسابی نەوتەکە….

جا ئیتر شەرفمەندێتی ” موراڵ” چۆن و لە کوێ خۆی بشارێتەوە و ساڵی تازەتان پیرۆز..

Previous
Next
Kurdish