 
	لە شیعری نوێی ئەڤغانییەوە ئەلیاسی عەلەوی … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
Closed							
	
						
						
					(1)ـ بە پێڵاوی لۆكەوە
بە پێڵاوی لۆكە و
باڵتۆی سەوزەوە ،
لەسەر پەیژەكە دانیشتووی  ..
بێ پێڵووبزاوتێك
لە گۆنات ڕاماوە .
هەناسەت ،
بۆ ڕێبوارانی ماندووی خۆرنشین ، 
چایەكی گەرمە ..
تۆ دەڕۆی
جوانیشت
لەسەر پەیژە دانیشتووە .
(2)ـ لە دەساڵیدا كۆتاییم پێ هات
برسیم ،
وەك قورئانێك
هەزار ساڵە 
دەلاقە دەبوغزێنێ ..
تینووم و 
(عەباس) یش 
هەموو ئاوەكەی
بۆخۆی دەویست !
پێستی سكم 
بە ئێسقانی پشتمەوە نووساوە  ..
سیمای براشم 
لە هی من وێرانتر ..
من تێكشكاوم
وێنەی (كابول)ی دایكم و 
(بوزا)ی باوكم  ..
تەماشای هەنییەم كە !
من وەك ئەو سپییەتی و ڕەشاییە ،
لە بەردامە كۆتاییم پێ بێ  ..
- ئه‌لیاسی عه‌له‌وی شاعیری ئه‌فغانی ساڵی 1981 له‌دایك بووه ،  یه‌كه‌مین كۆشیعری ( من گورگێكم خه‌ون ده‌بینم) له تاران  بڵاوكردووه‌ته‌وه ، ئێستا له ئوستورالیا ده‌ژی .
 بۆ شیعری یه‌كه‌م بڕوانه ماڵپه‌ڕی ( جدار الصوت ) ڕۆژی 11-12-2015 و شیعری دووه‌م له ڕۆژنامه‌ی (العالم)ی عێراقی ژماره‌ی ڕۆژی 22-12-2015 كراوه به كوردی .

 
			 
			 
			