نامه‌ی نێوان ئه‌دیبان … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
نامه‌ی (عیسا چیایی بۆ سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)
برای به‌ڕێز كاك سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: زۆر هه‌واڵت ده‌پرسم. لای من شیعر بۆخۆی قسه‌یه‌كه، كه ده‌چێته تهنزیرهوه ده‌بێته قسه‌یه‌كی تر، كه ئاراسته‌كه‌شی گۆڕا به‌ره‌و نوێگه‌ریی ده‌چێته تۆڕێكی بێ ئه‌ژماری قسه‌كردنه‌وه.
ئه‌زموونی تازه‌گه‌ریی لای ئێمه، ته‌كانێكه، وهڕسبوونێكه له‌و ته‌نكه ئاوه‌ی كه: (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) باسی لێوه ده‌كات، گوڕی ئه‌و وه‌ڕسییه زۆر جار بازێكی گه‌وره دروست ده‌كات، به‌ڵام به چه‌ند قۆناغێك زۆر كه‌می ده‌مێنێته‌وه ببێ به په‌شیمانبوو، نه‌وه‌ك له‌و دهرپهڕێنهی یه‌كه‌م جار. ئه‌گه‌ر: (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)، (به‌ڕێزێكی یه‌كجار زۆره‌وه) نموونه‌یه‌ك بێ بۆ پێوانه‌كردن، ئه‌گه‌ر له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به ئه‌زموونی: (خوا و شاره بچكۆله‌كه‌مان) ده‌ستی پێكردبێت، ئه‌وه، ناتوانین دان به‌و ڕاستییه نه‌نێین كه ئه‌زموونی: (پرچی ئه‌و كچه ڕه‌شماڵی گه‌رمیان و كوێستانی منه، گه‌رده‌وولی سپی) له‌تیف هه‌ڵمه‌تیان كردووه به‌و شاعیره‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه. ئه‌و ئه‌زموونانه‌ش كه ئه‌مڕۆ له‌تیف هه‌ڵمه‌تیان له‌سه‌ر وه‌ستاوه، به جۆرێك له جۆره‌كان: (پرچی ئه‌و كچه ڕه‌شماڵی گه‌رمیان و كوێستانی منه، گه‌رده‌وولی سپی)ن. نه‌ك : (خوا و شاره بچكۆله‌كه‌مان). ته‌نیا ئه‌زموونێك كه مه‌رجیش نییه من. (به‌ڕێزێكی یه‌كجار زۆره‌وه) هاوسۆز بم له‌گه‌ڵیدا، توانیویه‌تی (به تێبینی زۆر زۆری هه‌مووانه‌وه) به هه‌مان ڕێژه‌ی گه‌رموگوڕی هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌وه درێژه‌ی به هه‌مان ئه‌زموون و هه‌ڵكشانی دابێت: (ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی)ــه، كه هێڵی به‌یانی ئه‌زموونی ئه‌و به هه‌مان تهرهدوودهوه سه‌ركه‌وتووه، به‌بێ (په‌شیمانبوونه‌وه)، (كه من ده‌سته‌واژه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه له‌م نامه‌یه‌دا بۆ دیاریكردنی سنووری جیاوازی و ئه‌زموونه‌كان، وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ناچاریی به‌كارده‌هێنم).
ئه‌زموونی شاعیرانی هه‌ولێریش ئه‌زموونێكی جیاواز و ده‌وڵه‌مه‌نده، كه لكوپۆپی ئێجگار زۆره و ڕێژه‌ی پهشیمانبوونهوهشیان جیاوازه، لێره‌دا مه‌به‌ستم وته‌كه‌ی: (ئه‌دۆنیس)ـه، كه ده‌ڵێت: (یه‌كێك له خاڵه لاوازهكانم ئه‌وه‌یه، كه له كاتی نووسینی هه‌ندێك شیعردا، كه‌سێكم پێشنیازكردووه، كه بۆ ئه‌و ده‌نووسم، كه من بۆ خۆم زۆرجار له‌گه‌ڵ ئه‌و تێبینییهی تۆدۆرڤدا: (مانای گه‌یاندن هه‌م كۆمه‌ڵگا له‌خۆده‌گرێت، هه‌م ئاماژه‌شه بۆ ئه‌و. هه‌میشه مرۆڤ گوتاره‌كانی خۆی به ته‌واوه‌تی ئاراسته‌ی كه‌سێك ده‌كات. ئه‌م كه‌سه‌ش كه گوتاری ئاراسته‌كراوه، وا زهن ناكرێت كه ڕۆڵێكی ناكاری هه‌بێ). به‌راوردی ده‌كه‌م ده‌مگه‌یه‌نن به كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی ئاڵۆز، كه ته‌نیا شیعر هاوسه‌نگییان پێده‌به‌خشێ.
ئه‌زموونی ئێوه‌ش له نێوان (زێوان) و دوا شیعرتدا، كه له (ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ)دا زۆر نییه بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌ست ده‌كه‌م زۆر گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، گۆڕانكاریی له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه ڕایه‌ڵت كردوون له قۆناغی ئێستاتدا. هه‌م له به‌كارهێنانی زه‌خیره‌ی شیعریی خۆتدا: (زمان، میتافۆر، پێكهاته‌ی ڕسته، دنیابینیی، بیركردنه‌وه). هه‌م له‌و نزیكبوونه‌وه‌ی تۆ و ئه‌وانی تر/ خوێنه‌ر/ كۆمه‌ڵگا، به خۆلادان له پێوانه‌ی ئه‌و پرۆسه گریمانكراوه‌ی باسمان كرد، په‌شیمانبوونه‌وه، كه تۆش كه‌م و زۆر لێی بێبه‌ش نیت، تۆ ئه‌زموونێكی سوودت له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا وه‌رگرتووه و له قۆناغی په‌شیمانبوونه‌وه‌دا، كه په‌شیمانبوونه‌وه‌ی تۆش، ئه‌گه‌ر كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وا پردێك بووه بۆ نیشته‌جێبوون له‌و وێستگه‌یه‌دا، كه پێویسته شیعر شتێكی هه‌بێ بۆ وتن له نێوان ئه‌و وێستگه‌یه و ئیشراق و ته‌كان و هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا، ئه‌زموونێك دروستبووه، پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی زۆرانبازیی و پێهه‌ڵدان و شكاندن بخوێندرێته‌وه.
عیسا چیایی
27/3/2017 كفری
نامه‌ی (ئه‌حمه‌د مسته‌فا نه‌جمه‌دین بۆ سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)
ڕەنجدەری برا و هاوڕێی دێرین:
باوەشێ ئەستێرەی شیعرییت گەیشتن، مانگی سەرماوەزە و كەپرە و ئاراسن خەریكە بەتەواوی پشت دەكەنە گەڵا و درەختەكان و ئامێز بۆ بەفرانباری ئێرە دەگرنەوە.
بەرگی یەكەم و دووەمی دیوانەكەت لێرەن، لە یەكێك لە جوانترین ماڵی كتێبەكانمدان، وەلێ (سروودی زەوی) و (زێوان) و دەیان دەق و ئەزموونە شیعرییەكانت زووتر ئاوەدانیان لە ماڵەكەم چێكردبوو، بەڵام ئەم دوو دیارییە شەوچەرەی زۆربەی شەوانی خوێندنەوە و خەیاڵكردنی شیعریی و تام و چێژی كتێبیان بۆ نۆژەن كردمەوە.
هەرچەندە دەمێكە لەبارەی دەق و دوا ئەزموونەكانی تۆوە نەمانتوانیوە، یان چێتر وایە بڵێم دەرفەتمان نەبوو قسە بكەین و ڕا و سەرنجەكانمان بخەینە ڕوو، ئەوەتا هەنووكە هەردوو بەرگی دیوانەكەت شەوانە دەبنە مایەی تێڕامان و وردبوونەوەی قووڵمان لەو كەڵە ئەزموونەی لەبارەی دەقی شیعریی و وێنا و فەنتازیای شیعرییەوە كە خستووهتته بەردیدەی خوێنەری ڕاستەقینەی شیعریی.
كاكه ڕەنجدەر تۆ وەك تەزووی كارەبا دەچیتە گیانی زمان و وشەوە، بۆیە دایم شەوە نوتەكەكانی شیعرییت دادەگیرسێن و چرا چرا لە ماڵی ئەدیبان دادەیسێن.
من لە ناوەڕاستی ئەزموونەكانتدام و لە بەشێكی كۆڵانەكانی دیوانەكەتدا دەستی لامپایەكی خوێندنەوەم گرتووە و دەمەوێ لە پەنجەرەكانی وێنە شیعرییەكانت بچمە ژوورێ، ئەوێ خەیاڵكردنێكی ترسنۆكانە نییە لە بەرانبەر داهێنان و گەڕانەوە بۆ زێدی مرۆڤ، وەلێ هەنووكەش نیشتیمان لە ئازاری سیاسەتدا گەمارۆ دراوە، شیعر لەو پانتاییەدا ستەمی لێدەكرێ، شاعیر تا ئێرەش لە گەمەیەكی شێتانەدا بزرە، هەر بۆیه وشە و داڕژانی شیعریی تیرێكە لە كەوانی وێناكردنی شاعیرانەدا ستەمی سیاسی دەبڕن و دەچنە خەڵوەتی بەرائەتهوه.
ئازیزم: من لێرەم لە باوەشی سروشتی سێبەری كەپرە و ئاراسن، ئەوان تا ئەم چركە ساتەش گریانی منداڵەكانی ئەنفال و كەفی ژن و پیر و كەنەفتەكانی ناو كیمیاباران و هەڵوەرینی تەمەنی ئینسان دەبینن، هێشتان زەمەنی تراژیدیایە، بۆیه تا ئایین هەبێت، شیعریش دەبێ و زۆرانبازی جوانی و كرێتی دەقی شیعریی بوونی نامۆ نابێ.
دیوانەكانت دەگەنە ناو هەناسەی ئەم مەملەكەتە، كە خوازیاری شیعری سركن، تۆ داناكاسێی، هەمیشە دەتەوێ ( لەو وڵاتی خەون بژیم) من درەنگ لەسەر ئەم وێنانە لادەكەوم (ئافرەتی بەهەشت لایتی دەستی هومان، كەسێك هاتووه‌تە ئێرە لە من دەچێت، ئەگەر خۆر ماڵەكەمی لە خۆیدا نقووم كرد بە مۆمێك ڕازیم و تەماشای یاڵی نەرمی ئەسپی ڕاو دەكەم، نیشتیمان كپ تاجی سروشتی لەسەرنا، كێیە خاوەنی هەموو زەوی؟ لە ژوورێكی لاكەوتە ئێمەیان دۆزیەوە ….)
ڕەنجدەر: ئەم هەڵبژاردنانەم لە به‌رگی یه‌كه‌می دیوانه‌كه‌تدا چركاندن، لەگەڵ ئەوەشدا بەتەواوی نەپرژامە سەر تەواوی دەقەكانی به‌رگی یەكەم، چجای به‌رگی دووەم، بە دڵنیاییەوە بەرخوردێكی دانسقەن لە ڕێبەندانی ئەم زستانەدا كە گۆمی ڕوئیا و دنیابینیی شیعرییم لەو گەمارۆیە سیاسیە قورتار دەكەن، دەبوو ئاخافتنم قووڵتر و زێدەتر با، ئەمە ئەوە ناگەیەنێ ئەوەندە بەس بێت و نەچینەوە سەر نووسین، بەڵام بە پێویستم زانی لەم چەند ڕستەیەی ئەم نامەیەدا بچووكترین تێڕوانینم بۆ بەشێك لە شیعرەكانت ئاشكرا بكەم . دەستی شاعیرانەت ڕادەتەكێنم. هەر بمێنیت بۆ ژیان و شیعر.
ئەحمەد مستەفا نەجمەدین
13/11/2018 بالیسان
نامه‌ی (عه‌بدولڕه‌زاق بیمار بۆ سه‌باح ره‌نجده‌ر)
شاعیری هه‌ڵكه‌وتووی نوێخوازی تایبه‌ت، كاكه سه‌باح ڕه‌نجده‌ر: ڕۆژباش.
هه‌واڵت ده‌پرسم، هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت له بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانت. كانیی به‌هره و توانات هه‌ر له گه‌شه و ئاوداری هه‌میشه‌یی بێت و ئاوێنه‌یه‌كی هه‌سته‌وه‌ر بیت.
هاتمه هه‌ولێر نه‌متوانی گیربم، بۆیه ئه‌وه به ده‌ستی: (یادگار)ی كوڕم كتێبه‌كه‌ی: (نان و ده‌ریای- بابلۆ نیرۆدا)م بۆ ناردی ، جێگای شانازییمه به ده‌ستت بگات و په‌سندی هه‌ستی وردت بێت.
به ده‌ستی به‌ڕێز :(دكتۆر له‌تیف محه‌مه‌د حه‌سه‌ن) دیوانهكهتم له دوو به‌رگدا پێگه‌یشت. به چێژ و هونه‌ركاریی: (نالی) و (حاجی قادری كۆیی) و (گۆران) خوێندمه‌وه.
داوات لێده‌كه‌م ئه‌و متمانه شیعرییه له ده‌ست نه‌ده‌یت و به‌ره‌و باڵاتریشی ببه‌یت، ئه‌و بڕوایه‌ت لا قایم كردووم، هه‌رچی هیوایه‌ك له به‌هره و توانای تۆ بخوازرێت دێته‌دی.
عه‌بدولڕه‌زاق بیمار
17/11/2018 كۆیه