
شتێك له نووسین … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
1
زۆر نییه له‌ناو ڕه‌خنه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا ناونیشان وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و گرینگ، به‌های پێبه‌خشراوه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. له هه‌موو بار و بواره‌كانیشدا ناونیشان و ناوه‌رۆك ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ك ماك و بنه‌ما، ئه‌ویش ناوه‌نده. واته: ده‌قه‌كه، ئه‌گه‌ر ناونیشان داهێنانبێت، ده‌بێته هه‌ستگه‌رمی و سرووشێك، داهێنانێكی تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌ڵبژاردنی له‌سه‌ر بنه‌ما و بیرۆكه‌ی: ئه‌فسانه و ئه‌فسوون هه‌ڵبژاردنێكی هۆشمه‌ندانه و داهێنه‌رانه‌یه، له وێنه و سرووش و ده‌ربڕیندا به‌ده‌رده‌كه‌وێت و وزه‌ی ئه‌و هه‌سته ده‌دۆزێته‌وه، كه له ناوه‌رۆكدا به‌دواداچوون و هه‌نگاو هه‌ڵێنانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تاڵه تیشكه‌كان و وزه‌ی ڕاسته‌قینه و هه‌وێنی شیعره‌كه. له ناوه‌رۆكدا ده‌قی نوێبه‌خش یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتووی تێدا نییه، چونكه ژیان پارچه پارچه بووه و جۆرێك هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. هه‌ندێك جار پارچه‌كان لێك دوورن و هه‌ندێك جاریش لێك نزیك. گرینگ ئه‌وه‌یه له هه‌ردوو بار و بواری لێك نزیكی و لێك دووری پارچه‌كان هه‌ره‌م و ده‌ربڕینی ژیانن و بنه‌مایه‌كی په‌یوه‌ندییان هه‌یه. هه‌ست به پچڕانی په‌یوه‌ندیی نێوان ناونیشان و ناوه‌رۆك ناكه‌ین. ئه‌م دوو بار و بواره‌ی لێك نزیكی و لێك دووری دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو خاڵدا:
خاڵی یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌قه‌ی، كه ده‌قێكی نوێبه‌خشه یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتووی تێدا نییه، ناونیشانه‌كه ده‌بێته تاڵه تیشكێك له ناوه‌رۆكه‌كه‌دا.
خاڵی دووه‌م: ئه‌و ده‌قه‌ی، كه ده‌قێكی ئاسایییه یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتووی تێدایه، ناونیشانه‌كه ده‌بێته ڕامانی سه‌ره‌كی و به ته‌واوی جه‌سته‌ی ده‌قه‌كه‌دا شۆڕده‌بێته‌وه و ده‌بێت به ڕایه‌ڵ و تانوپۆ، له ناونیشانه‌وه‌ش درێژه به شیعره‌كه ده‌دات ناونیشانه‌كانی من وه‌ك تاڵه تیشكێكن بۆ مانا و ناوه‌رۆكی ده‌قه‌كان. نه‌ك وه‌ك ڕامانی سه‌ره‌كی به‌ته‌واوی جه‌سته‌ی ده‌قه‌كه‌دا شۆڕبووبێته‌وه، هه‌روه‌ها تاڵه تیشكه‌كان له‌خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه.
ناونیشان ناتوانێت ڕایه‌ڵ و تانوپۆی ناو ده‌ق ڕێكبخات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆی هه‌وڵده‌دات به زمانێكی نه‌رم له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌ز و توخمه‌كان په‌یوه‌ندی دروست بكات و هاوگونجان په‌یدا بكات، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتایه‌كاندا: (ئه‌حمه‌دی مه‌لا) زێدی خۆی: (زه‌ردك) بۆ ناونیشانی كۆشیعرێكی به‌كارهێنا. ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌ری و دیارده‌یه‌ك بوو له ناونیشانی كۆشیعری كوردی، زۆریش به‌جوانی گه‌یشتووه به ناوه‌ندی خۆبوونی داهێنان.
به‌شێك له‌ناونیشانی كۆشیعری كوردی به‌لامه‌وه وردبوونه‌وه و مه‌ودایه‌كی هونه‌ری و دۆخگۆڕن و سه‌رسامبوومه پێیان، نه‌شمتوانیوه سه‌رسامی خۆم به‌رانبه‌ریان بشارمه‌وه، ئاستێكی باڵایان به‌ده‌قه‌كان داوه و هۆكارێك بوونه له هۆكاره‌كانی داهێنان و گه‌لێك پنتیش له ناوه‌رۆكدا ڕوونده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌رسامیان كردوون ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: سه‌مای به‌فری ئێواران – ی جه‌لال به‌رزنجی.
دووه‌م: سووتان له‌به‌ر باراندا – ی ڕه‌فیق سابیر.
سێیه‌م: ته‌مه سپییه‌كانی ڕۆح – ی كه‌ریم ده‌شتی.
چواره‌م: هێلانه‌ی نغرۆ – ی مارف عومه‌ر گوڵ.
پێنجه‌م: تاڤگه‌ی مه‌ند – ی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ.
شه‌شه‌م: كاتێ قامیش به‌ئاگا هات بووبووه بلوێر – ی سامان دزه‌یی.
ناونیشان به‌لای منه‌وه به‌سه‌ر سێ دۆخ و ئاستدا دابه‌شده‌بێت و تێده‌په‌ڕێت: ئه‌وه‌ی لێره‌دا وه‌ك بار و بوار و دۆخگۆڕین، به‌جۆش و ئه‌مه‌كه‌وه ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م. ناونیشانی: (خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه)یه. سرووشی ئه‌م ناونیشانه‌م به‌جۆش و سرووشێكی دووربه‌دووری ناونیشانی: (زه‌رده‌شت وا دوا)ی نیتشه‌وه لا دروست بووه و له داڕشتنیدا هاوگونجانێكم به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها ناونیشانی: ( كاتێ قامیش به‌ئاگاهات بووبووه بلوێر)، له سروشت و سرووشی دێره شیعرێكی: (مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی، له سروودی نه‌ی) وه‌رگیراوه. ئه‌وه‌ی من گه‌رموگوڕییه‌كی زۆر شاراوه‌یه، ئه‌گه‌ر خۆم ئه‌م گه‌رمی پێبه‌خشینه‌ی ئه‌زموونی خۆم نه‌هێنمه به‌رباس، كه‌س هه‌ستی پێناكات و خاڵێكی هاوده‌قی لێ نادۆزرێته‌وه، چونكه زۆر به ئاگایییه‌وه له ناوه‌ندی ناونیشانه‌كه‌ی نیتشه‌وه به‌هره‌م وه‌رگرتووه و چوومه‌ته ده‌ره‌وه، یان ناونیشانه‌كه له سه‌رسامیی خۆی وه‌ستاندوومی و به‌ڕێی خستوومه‌وه بۆ دروستكردنی سه‌رسامی خۆبوونی خۆم. هه‌رچی سامان دزه‌یییه له ناوه‌ندی دێڕه‌كه‌ی رۆمی نه‌چووته ده‌ره‌وه و ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم، واشبزانم ئاگایییه‌كی ڕوون و وردم له شیعری نوێی كوردیدا هه‌یه. وشه‌ی (ئاو)، وه‌ك ناونیشان یه‌كه‌م جار: (سامی شۆڕش) له ژماره (1)ی بڵاوكراوه‌ی (نۆبه‌ره)، ساڵی 1970 به‌كاریهێنا، شیعرێكی تێدا بڵاوكرده‌وه به ناونیشانی: (بووكی ئاو). ئه‌م ناونیشانه بۆ سه‌ره‌تای حه‌فتایه‌كان ناونیشانێكی دۆخگۆڕ و كاریگه‌ر بوو، پاش چوار ساڵی: (عه‌باس عه‌بدوڵڵا یووسف) به‌جۆرێك له جۆره‌كان وه‌ریگرت، یان گواستییه‌وه، كردی به ناونیشانی نامیلكه‌یه‌كی به‌ناونیشانی: (ئاو). جا نازانم ئه‌م شێوازی وه‌رگرتنه ده‌چێته چ خانه‌یه‌ك، وه‌رگرتن، یان گواستنه‌وه، یان….. تاد، به‌ڵام هه‌ندێك ناونیشان هه‌یه. ده‌قاوده‌ق وه‌رگیراوه، یان گواستراوه‌ته‌وه، یان….. تاد، (به‌فری گه‌رم – الپلج الحار) له بنه‌ڕه‌تدا ناونیشانی ڕۆمانێكی: (یوری بونداریف)ه، (غائب نعمه فرمان) وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی. (نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت) له ساڵی 1992، ده‌قاوده‌ق وه‌ریگرتووه، یان گواستوویه‌تییه‌وه، یان….. تاد، كردی به ناونیشانی كۆشیعرێكی خۆی.
من هه‌روا به ساده‌یی ناونیشان وه‌رناگرم و به قووڵی و وردبینییه‌وه، فه‌زای زاڵی ده‌خوێنمه‌وه و جێگای بایه‌خمه، ناونیشانی دۆخگۆڕ واتای جیابوون و جیاوازییه. له‌و دۆخه‌وه خوێنه‌ری نموونه‌یی تێده‌گات نووسه‌ر قووڵبینه، یان ڕووكه‌ش.
ویستم له ناونیشاندا كارێكی تایبه‌تمه‌ند پێشكێش بكه‌م، له جێگای پیت و ده‌نگدا وێنه‌بكێشم. واته: ئه‌گه‌ر ناونیشانی شیعرێكم: (باڵنده‌ی مه‌له‌وان) بێت. له شوێنی ناونیشان وێنه‌یه‌كی ماسیگره، یان قورینگ….. تاد، بكێشم. له‌یه‌ك كاتدا هه‌م شێوه‌ی وێنه و هه‌م نیشانه‌ی نووسین بدات. ئه‌و ویست و هه‌وڵه‌م ته‌نیا وه‌ك بیركردنه‌وه‌یه‌ك مایه‌وه و جێبه‌جێم نه‌كرد، پێكهاته‌ی شێوه كاركردنه‌كه‌شم بنیاد نابوو. جێبه‌جێ نه‌كردنه‌كه‌شم ته‌نیا له‌به‌ر ناكارایی و ئاستی شاره‌زانه‌بوونی نه‌خشه سازه‌كانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان بوو.
ساڵی 1993 له ژماره ( ) له ( ) هه‌وڵێكم له شێوازی ناونیشان پێشكێش كرد. شیعرێكم به ناونیشانی: (سه‌باح) له (پاشكۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ)دا بڵاوكرده‌وه. مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ چوار توخمه‌كه‌ی بوون، وه‌ك پێكهاته‌ی گه‌ردوون و جه‌سته‌ی خۆم كردبوو. (با، خۆڵ، ئاگر، ئاو). له هه‌ر به‌شێكی سه‌ربه‌خۆدا ناوی توخمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كراوه‌كه‌م وه‌ك ناونیشانی لاوه‌كی له‌ژێر به‌شه‌كه دانا بوو، نه‌خشه‌سازی ڕۆژنامه‌كه هونه‌رمه‌ند: (هه‌ڵگورد جوندیانی)، ئه‌م شێوازی ناونیشانه‌ی به ڕیزپه‌ڕ و نامۆ زانی، به‌نابه‌دڵی كاری تێدا كرد، ئه‌نجام هه‌وڵه‌كه‌ی منی به ته‌واوی نه‌گه‌یاند. له دوای بڵاوبوونه‌وه‌یدا، بۆم ئاشكرا بوو ئه‌م شێوازه سووریالییه فه‌ره‌نسییه‌كان له سه‌ره‌تای دروستبوونیان پێشكێشیان كردووه. ئه‌م هه‌وڵه‌شم وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك مایه‌وه و لێی دووركه‌وتمه‌وه، به‌ڵام ناونیشان به‌وێنه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی دواخراو لام ماوه‌ته‌وه و له كۆشیعرێكم تا بۆم بكرێت و بتوانم پێشكێشی ده‌كه‌م، ده‌شزانم له شێوه كاركردنه‌كه‌مدا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆم و چ هێڵ و هێمایه‌ك ده‌كه‌م به ناوه‌ند.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
2
له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا هیچ سه‌رچاوه و وزه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی به ئاستی شیعر نه‌بووه‌ته بنه‌مای په‌یوه‌ندی و مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بیركردنه‌وه‌ی چالاك. واته: ئه‌ندێشه‌ی چاك، كرداری چاك، گوتاری چاك. هه‌روه‌ها به‌و پایه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌ش په‌سند نه‌كراوه و نه‌دره‌وشاوه‌ته‌وه.
گیانی زمانی ده‌ربڕینی كوردیش، تا ئێستا هه‌ر به ته‌نیا له‌ناو پرۆژه شیعرییه‌كاندا زیندووه، كوردیش ویستی شیعر نووسین و هه‌ستیاریی شیعری زۆر به‌هێزه، تواناكانی خۆی تێدا تاقی ده‌كاته‌وه، هه‌ڵكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌شی وه‌ری ده‌گرێت و ڕه‌وایی به به‌رده‌وامبوون و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌دات، داهێنان به وه‌رگرتنی قووڵایییه‌كانی ژیان به‌رهه‌م دێ، له‌م به‌رهه‌مهێنانه‌شیدا ژیان ده‌خاته ناو پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ربڕینێكیش له فۆرمی ئاستدار و تیشكۆی خۆماڵییه‌وه دانه‌چۆڕابێته ناو بوون و زه‌مینه‌ی ته‌واوی ده‌ربڕینه‌وه، به‌هیچ شێوه و كه‌شوهه‌وایه‌ك ناتوانێت نوێبه‌خش بێت و بێته ناو پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌وه.
بۆ شاعیری نوێبه‌خش وه‌رگرتنی قووڵایییه‌كانی ژیان زیندووبوونه‌وه‌ی زمانه، زمانی دۆزینه‌وه‌ش زمانێكی یه‌ك ئاراسته‌یی نییه، به‌پرسیاری زۆره‌وه له ئاسته هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی خۆی ده‌كۆڵێته‌وه، قووڵایییه‌كان هێزی وشه و ئه‌زموونی تێدا نوستووه، له ده‌ربڕیندا ئه‌م هێزه تاقی ده‌كرێته‌وه و دێته ناو پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی نوێبه‌خشی له ژیان و بیر و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌ركه‌وتووه و هه‌نگاوی بۆ نراوه، بنه‌ماكانی گۆڕان به‌ره‌و پێداویستییه هاوچه‌رخه‌كان و هۆشیاری ده‌بێته پێوه‌ری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها نوێبه‌خشی هۆ و ئامانجه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به چالاكییه‌كانی ژیانه‌وه، به‌شێك، به‌شێكی لابه‌لاش نییه له ژیان. ڕاسته‌وخۆ ناوكی ژیانه، مرۆڤ له بار و بواری به‌خته‌وه‌ریدا وه‌ك خوداوه‌ندێكی ڕاسته‌قینه ده‌ژێنێت، ئه‌فسانه و ئه‌فسوونێكی واشی تێدایه گیان و جه‌سته له بڵندی بحه‌وێنێته‌وه.
بابه‌ت ورووژاندن و شێوازی شاعیر هه‌ستكردنه به چركه زیندووه‌كانی ژیان و شۆڕبوونه‌وه بۆ ناو ناواخنی سروشت و له‌دایكبوونی وه‌رزه‌كان و گونجان و ته‌بایی نێوانیان. واش به‌رانبه‌ر ڕابهێنێ هه‌ست به‌م شۆڕبوونه‌وه و گونجان و ته‌بایییه‌ی نێوانیان بكات.
هه‌ستی نووسینیش به ساته‌وه‌ختی زۆر ناسك، یان زۆر دژوار تێده‌په‌ڕێ. تێڕوانینه‌كان ئاڵ‌وگۆڕیان تێ ده‌كه‌وێ و ده‌ڕسكێن.
شیعری ڕاسته‌قینه‌ی خاوه‌ن جیهانبینی، كه خودی مرۆڤ دابڕێژێته‌وه، له ژیری و په‌ند و سۆز و تاسه و ترپه‌ی گه‌رمی دڵ و خه‌ونی ڕۆمانسییانه به‌ده‌ر نییه، ئه‌گه‌ر شیعریش ڕووت كرایه‌وه له ژیری و په‌ند و سۆز و تاسه و ترپه‌ی گه‌رمی دڵ و خه‌ونی ڕۆمانسییانه به هیچ جۆرێك ڕاسته‌قینه و خاوه‌ن جیهانبینی نییه، كه خودی مرۆڤ دابڕێژێته‌وه.
شاعیری نوێبه‌خش هیچ كاتێك چاوه‌ڕوانی هاندان و ستایش ناكات، هه‌ر كاتێكیش چاوه‌ڕوانی هاندان و ستایشی كرد، ئه‌وه بڕوای به‌وه نییه ئه‌وه‌ی كه نووسیویه‌تی خۆبوونی و داهێنان بێت. ده‌ربڕینی نایاب به‌هۆی كرداری گه‌یاندن و هۆشیاریی زمانه‌وه له ئاستی ئاسایی ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی ئێستێتیكا و خۆبوونی، ده‌بێته خاوه‌ن پرسیار له نێوان وریاییی زمان و وریاییی ئاخاوتن.
زمانی ئێستێتیكا، شێواز و ئه‌دگاری خۆی له ده‌ربڕینكردن و ده‌ربڕینه‌وه وه‌رده‌گرێت. له ئه‌زه‌له‌وه‌ش گیان، گیانی جه‌سته‌یه‌كه شێوه‌یه‌كی دیاریكراوی چركه زیندووه‌كانی بۆ ژیان و نه‌شونما دۆزیوه‌ته‌وه، شێوازیش ناوه‌ند و گیانی نووسه‌ره، هیچ گیانێكیش بۆ جه‌سته‌یه‌كی دیكه وه‌رناگیرێت.
شێواز و شیعرییه‌ت و زمان، ئه‌زموون بۆ دیارده‌كانی ژیان و وێناكردنی كۆمه‌ڵگا پێشنیازیان ده‌كات، دیارده‌كانی ژیان و وێناكردنی كۆمه‌ڵگاش په‌یوه‌ندی به هه‌موویانه‌وه هه‌یه، به‌شدارین له چالاككردن و به‌ڕێوه‌بردنی، په‌یامی هونه‌ریی مرۆڤگه‌لێكه، كه هه‌وڵی سڕینه‌وه و له‌به‌ینبردنی ئه‌و شتانه نادات، كه ژیان ده‌خه‌نه بار و بوارێك به‌رگری له به ژیانبوون و ئازار و ئازادیی خۆی ده‌كات.
ژیان و بوون و دنیاش له‌ناو شیعری نایاب و ئێستێتیكی و خۆبوونیدا نوێن، له‌ناو ڕۆشنبیریی كوردیدا نوێبه‌خشی هێشتان به ڕوونی شوێنی شیاوی بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه، ئاخاوتن له‌باره‌یه‌وه ده‌بێته هه‌را و زه‌نا، پێویسته ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی كه‌مه‌یه‌كی كه‌م، به ئاستێكی دیكه‌وه بخرێنه ناو ئاخاوتنه‌وه.
ئایه ئاخاوتنه‌كانمان له خودی نوێبه‌خشیی ده‌قه‌وه ده‌رچوونه، یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌وه وه‌رگیراون و له جه‌سته‌ی ته‌نك و ناسكی ده‌قدا پراوه‌ی پێ ده‌كه‌ین، كه جه‌سته‌ی ته‌نك و ناسكی ده‌ق هیچ پراوه‌یه‌ك وه‌رناگرێت جگه له پراوه‌ی گیان نه‌بێت.
نووسینێك گه‌یشتبێت به ئاستی ده‌ق، په‌یوه‌ندیی ئاستداری چاره‌نووسسازی به ئێستێتیكا و خۆبوونییه‌وه هه‌یه، كه هه‌میشه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕوون، هێزێكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌رچاوه‌ی دیكه، به‌ره‌نجامی خودێكی هه‌ژاو و هۆشمه‌ند و وریایه. به‌شێكیش له خودی هه‌ژاو و هۆشمه‌ند و وریا گه‌یشتوون به‌و هه‌قیقه‌ته، كه شیعر بگه‌ڕێته‌وه ناو سۆز و هه‌ست و ڕوونی و ئاشكرایی له ده‌ربڕیندا، ئه‌مه‌ش وه‌ك دیارده‌یه‌ك پێویسته بخرێته ناو ئاخاوتنه‌وه. زۆر جاران گۆڕانكارییه ڕه‌چاونه‌كراوه‌كان كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و بیر و ده‌ربڕینی تاكی نووسه‌ره‌وه هه‌یه. ده‌بێته بابه‌تی نووسینه‌كانیان، به‌ڵام نابێته مانای ڕوون و دیار، بگره له چێژدا ده‌بێته سرووشی مانا و چالاكیی وێنه، سرووشی مانا و چالاكیی وێنه‌ش شاعیر له‌وه نزیك ده‌خه‌نه‌وه بچێته ناو جیهانبینیی ته‌سه‌وفه‌وه و له‌و جیهانبینییه‌وه په‌ی به‌نهێنییه‌كان ببا و به هه‌قیقه‌ت بگات. واته: شاعیر په‌یبه‌ر و شیعریش په‌یپێبراو.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
3
پانتایی جیاكارم له به‌رهه‌مه‌كانمدا خوڵقاندووه، له پانتایییه‌كدا ده‌ستنیشان ناكرێم. ئه‌رێ له پانتایییه شیعرییه‌كاندا، ده‌چمه‌وه سه‌ر چ پانتایییه‌كی خۆ تایبه‌تیكردن. تایبه‌تكار بۆی هه‌یه ته‌واوی هه‌بووه‌كانی، كه توانای كاریگه‌رییان تێدا ده‌ركه‌وتووه، ڕاكێشێته ناو بیركردنه‌وه‌ی چالاكی، كه به‌رده‌وام هێما و هێماپێكراو به‌رهه‌م ده‌هێنێت. له یه‌ك كاتیش له‌ناو هه‌موو پانتایییه‌كاندا كار بكات و ده‌ستیان بۆ ببات.
به‌رانبه‌ر به ئاگایی خۆم جه‌نگاوه‌رێكی مه‌شقكردوو و ئه‌هلی زیندووێتی دڵ و یه‌كێـتیی ئه‌شقم، پانتایی ئێستێتیكا و ڕێبازی وردبوونه‌وه‌م له ژیانمدا هه‌ڵبژاردووه، ده‌مه‌وێت به ڕاناوی نادیار زمانی تێدا هه‌ستیار بكه‌م، هه‌ستیاریی ته‌واوی زمانی كوردی له شیعری كلاسیكیماندا تواوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه. كاتێك شیعری كلاسیكی ده‌خوێنمه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م ته‌واوی زمانی كوردی ڕووبه‌ڕووم وه‌ستاوه‌ته‌وه. ده‌مباته ناو جیهانێك، كه قسه‌ی له‌باره‌ی دۆزینه‌وه و چركه زیندووه‌كانی بوون كردووه، نه‌ك گێڕانه‌وه. خه‌ون و ناوه‌ندی وشه: هه‌وڵدانن بۆ خۆناسین. له ماڵی گه‌وره‌ی شیعردا هه‌موومان پێكه‌وه داوای شیعرییه‌ت زمانێكی و نه‌رم ده‌كه‌ین، ئه‌و داوایه وزه‌ی گه‌شه‌كردنی كرۆكیجوانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌قیقه‌تی گیانی و درامای ژیانه. نه‌رمیی زمان له نه‌رمیی ئه‌و كه‌ره‌سته‌وه دێت، كه ده‌ربڕینی لێ ده‌كات، زمان شانه‌یه‌كی زیندووی زۆر قووڵه له جه‌سته و پێكهاته‌ی مرۆڤ له گۆڕانی دید و په‌یوه‌ندییه‌كاندا.
جیاییی تاقیكردنه‌وه‌ی من ئه‌وه‌یه: جیهانی پارچه پارچه ده‌خوڵقێنم و په‌یوه‌ندیی هێما و هێماپێكراویش ده‌پچڕێنم و ده‌ستنیشانیان ناكه‌م. سه‌رچاوه‌كانی نووسین و ئاسته‌كانی ده‌نگ و تێبینیكردن و سه‌رنجدانم، له جوانیی بێگه‌رد و بێ هاوتای ژیان وه‌رده‌گرم، ده‌گمه‌ن و تاقانه ده‌بن به هێما و هێماپێكراو.
شیعر چه‌ند بچێـته ناو ژیان و دنیای خودایی و هه‌قیقه‌تی ڕۆژگاره‌وه، هێنده‌ی دیكه گیانی تا هه‌تایه په‌روه‌رده ده‌كا و ده‌یپارێزێت و ئه‌فسانه و ئه‌فسوون له‌خودی خۆیه‌وه بره‌و پێده‌دا.
شتێك له نووسین، كه وه‌ك ئه‌زموونێك پێشكێشم كردبێـت، به‌كاربردنی زمانی خه‌ونه بۆ زمانی نووسین و ڕاچه‌ناندن و چالاككردنی ناخی پڕ توانایی و یاده‌وه‌ری. دواجار تواندنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی بیر له هه‌ستیاریی نووسیندا.
چامه‌ی درێژی فره ده‌نگ و ئاستدار، پڕۆژه‌یه‌كی كامڵه و له‌سه‌ر ئاستی بوون و كرانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ڕاده‌وه‌ستێت، سروشتی دایكی هه‌سته‌كانمه، ئاسۆیه‌كی ئه‌فسانه و ئه‌فسوون ئاسایییه، ناتوانم لێی ده‌ربازبم، به كامڵترین فۆرمی شیعریی ده‌زانم و په‌یڕه‌وی ده‌كه‌م، له ڕایه‌ڵ و تانوپۆی ڕسته‌كانیدا توانای جووڵاندنی فره ده‌نگی و فره په‌یوه‌ندی ده‌ڕسكێت. مانا و زمان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ئاستدارییه‌ی هێزی نووسین ئاشكرای ده‌كات و ده‌یهێنێته گۆڕێ. واته: قووڵبوونه‌وه به ناخی بیندراو و شه‌پۆلی كات و شوێن سیمای بوون.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
4
ڕوانینی گه‌ردوونی بار و بوار بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی شیعر ده‌ڕه‌خسێنێت، ببڕای ببڕ په‌یوه‌ندیی به شۆڕشی گه‌یاندن و فۆرمه‌كانییه‌وه نییه. خه‌یاڵ و ئه‌و ئاسۆیه‌ی جیهانی به‌هۆیه‌وه وێنا ده‌كه‌یت، له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كاری شیعرییه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له كه‌ڵك وه‌رگرتن: ده‌ست واڵا و دیموكراسین، سه‌رسامیی خۆشیان به نه‌شونمای نوێبه‌خشیی گیانی ژیان ناشارنه‌وه.
ده‌توانین له‌وه دڵنیابین، كه شیعر هه‌موو سه‌نگایی ساته ورده‌كانی به ته‌نیا خسته سه‌ر هه‌ڵقوڵانی خه‌یاڵ، وه‌ك به‌رزایی و ناوه‌ندی كاریگه‌ر چووه ناوی و كرۆكی ژیانی به هۆیه‌وه وێنا كرد. بێگومان له بار و بوارێك نزیك ده‌بینه‌وه، شیعری تاك ده‌نگی ده‌بێته خۆنیشاندانێك و ده‌ربڕین له‌و بار و بواره بێهێزه‌دا.
ده‌كرێ له بچووكبوونه‌وه‌ی دنیا له بینینی شاشه‌دا، یان هه‌ر فۆرمه‌كی گه‌یاندنه‌وه، شیعری فره ده‌نگ له چنین و ڕایه‌ڵ و تانوپۆی توند و تۆڵی ببێـته جێگره‌وه‌ی خه‌یاڵ، وه‌ك به‌رزایی و ناوه‌ندی كاریگه‌ر.
له شیعری فره ده‌نگیدا خه‌یاڵ ڕه‌گه‌زی سوودبینینه، به‌رزایی و ناوه‌ندی كاریگه‌ر نییه. نیشاندانی باوه‌ڕ و گیانی كراوه و ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌م شێوازه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك له چیرۆك و شانۆنامه و ڕۆمان و داستان و ئه‌ده‌بی په‌خشاندا به ئاشكرایی ده‌گاته لووتكه‌ی بینین و تێگه‌یشتنی ڕوون.
له شیعری درامیدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ست و ئه‌قڵی خوێنه‌ر و شاكه‌س و كه‌سایه‌تییه جۆراوجۆره‌كان داده‌مه‌زرێنێت، هاوتایییه‌ك ده‌دۆزێته‌وه له‌باری نووسیندا په‌یڕه‌وی ده‌كات. له پێكهاته و بنه‌مای منی شیعریدا پێكدێت و ده‌بیندرێت، خۆی له منی تاكه كه‌سی شاعیر ده‌كشێته‌وه، ڕۆڵ و ئاستی شاكه‌س و كه‌سایه‌تییه جۆرا و جۆره‌كان و چێژێك ده‌گه‌یه‌نن، چێژی ئاراسته‌كراوی شاكه‌س و كه‌سایه‌تییه جۆراوجۆره‌كان و واتاناسی.
زۆرێك له شیعری ئیمڕۆمان، له‌سه‌ر سیستمی تاكده‌نگی منی شاعیر وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی كارپێكه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م شێوازه‌ش وه‌ك هونه‌ر هه‌رچی پێ‌بوو به‌خشی، چاوه‌ڕوان ناكرێت هونه‌رێكی كاریگه‌ری پێ مابێت بۆ به‌خشین و سه‌رسامی، چونكه هیچ شتێك ڕوونادات قسه‌كه‌ر یه‌ك قسه‌كه‌ره و پانتایی نووسینه‌كه‌ی داگیركردووه، هه‌روه‌ها بوونی شیعریش وه‌ك شێواز و شێوه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. له كارایی و زیندوویی و هێز دووری ده‌خاته‌وه، كه كارایی و زیندوویی و هێز بار و بوارێكن هه‌میشه زیندوومان ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رچاوه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌رن.
یه‌كه‌مین كرده‌ی هه‌ستیاركردنی زمان، ڕسته‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاوگه ده‌نگییه‌كان درێژ ده‌كاته‌وه، چاوگه ده‌نگییه‌كانیش هه‌میشه ئاگایی زمان تێیدا ده‌بێته بار و بواری ڕاسته‌قینه‌ی نووسین و وزه‌ی ترپه و ئاواز، له‌م بار و بواره‌یه‌وه هه‌ستیاری زمان ڕوو ده‌دات. چه‌ند ترپه و ئاوازێكی لێ ده‌بێته‌وه به‌ناو خۆیدا دووباره په‌خش ده‌بێته‌وه، جۆراوجۆریی ترپه و ئاواز: خه‌سڵه‌ت و مۆرك و ماكی ناسینی ئه‌م چه‌شنه‌ن، پشت به وێنه‌هێنانه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كیش نابه‌ستێت، زیاتر گێڕانه‌وه ده‌كاته خۆبووژانه‌وه و ده‌ركه‌وتن و ئاراسته وه‌رگرتن.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
5
ده‌قه‌كانم، ئه‌وانه‌ی چاپم كردوون و ئه‌وانه‌ی چاپیشم نه‌كردوون، هه‌میشه له‌سه‌ر مێزی كاركردن ده‌ستیان بۆ ده‌به‌م، هه‌ر چه‌ند ڕسته‌یه‌كیان ده‌ستكاری ده‌كه‌م و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كیان ده‌خه‌مه سه‌ر و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كیشیان لێ لاده‌ده‌م. تا ئێستاش نه‌گه‌یشتووم به‌دوا داڕشتنیان. ئه‌و هونه‌ر و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی ده‌ستكاریكردنه‌ش له كاركردنی بێ وچانی كاتژمێر، گواسترایه‌وه ناو بار و بواری ده‌روونیی شاعیریه‌تیی من.
كاتژمێر ته‌كان ده‌دا به‌ره‌و ناو ده‌قی كات. ده‌قی كاتیش هه‌میشه ئه‌و چركه‌یه‌ی جوانه تێیدا چاوه‌ڕوانیت، كه هێز ده‌خاته ئه‌و چركه‌یه‌ی بۆی ده‌ڕوات، ڕۆیشتنی منیش هه‌میشه به‌ره‌و ده‌قی شیعرییه. هه‌موو شته‌كانی كاریگه‌رییان به نه‌شونمای ژیانه‌وه هه‌یه. له زه‌ینمدا ئاماده‌یان ده‌كه‌م و ده‌یانكه‌م به به‌شێك له چالاكییه‌كانی بیركردنه‌وه‌م. ده‌ستكاریی به‌رده‌وامیش كارێكی دروسته بۆ نووسه‌ری پڕ توانا و ئه‌زموونی په‌ڕینه‌وه، بۆ ناو پرسیاره‌كانی، كه بوون به‌یه‌ك جۆر ده‌ستنیشان ناكه‌ن، به‌رگری و ده‌ربڕین له داهێنان ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ر جارێك، كه ده‌ستكاریی ده‌كات، به‌و نیازه به ته‌واوی ژیان له‌ناو ده‌قه‌كه‌یدا ببینێت، یان ژیان به ته‌واوی بهێنێـته ناو ده‌قه‌كه‌یه‌وه و بیگه‌یه‌نێت به ئاستی خه‌ونی نووسین. ئه‌ویش یه‌ك له مه‌حاڵه‌كانی نووسینه، نووسین هه‌وڵده‌دات بۆ مه‌حاڵ، مانه‌وه‌ش له‌ناو ئه‌و مه‌حاڵه سووربوونی نووسه‌ره بۆ بینینی ژیان به ته‌واوی له‌ناو ده‌قی بێگه‌رددا.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
6
شاعیر، سه‌ر گه‌رمییه‌كانی خۆی له سنووری بیركردنه‌وه و جیهانبینییه‌وه ده‌ست پێده‌كات و گیان و هه‌سته‌كانی چالاكه به‌گشت جوانییه هاوبه‌شه‌كان. ئاراسته‌ی ئاڵۆزكردنی جوانییه هاوبه‌شه‌كان نییه. ساده‌كردنه‌وه‌یه‌تی، به‌رپرسه به‌رانبه‌ر به‌رزبوونه‌وه و ڕسكاندنی ڕوانینی پڕ شیعرییه‌ت و جووڵه‌ی ئاخاوتن له زماندا، په‌یوه‌ستیشه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان جوانی و فۆرمه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی په‌ره‌پێدان و په‌ره‌پێدراو وه‌ربگرێت.
كاری گوتار دامه‌زراندنیش له په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه بكاته وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌زموونكراوی هه‌قیقه‌ت و به‌های مرۆڤ. له هه‌مان كاتدا له تواناكانی ده‌ربڕیندا به‌رزیان بكاته‌وه ناو ڕایه‌ڵ و تانوپۆی ڕسته و ترپه و ئاوازی ویژدانیان، لێیه‌وه وه‌ك نیشان و نیشانه پیشانیان بدات، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی هه‌ستیاریشی به‌سه‌ر ئاشكراكردنی چاره‌نووسی جوانی له شێوازی نادیاردا، پشتگیر و پاڵپشت له به‌رزبوونه‌وه و به‌هێزكردنی و داكۆكی له مانه‌وه‌ی بكات.
ته‌وه‌ره‌كانی هه‌ست و سۆز و خه‌ون بخاته گه‌ڕ بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی چێژی گیانی. جوانی وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی چالاك و بنیادنه‌ر، له پێكهاته‌ی ده‌قدا بكاته ناوه‌ندی به‌یه‌كگه‌یشتنی په‌یوه‌ندییه‌كان و باوه‌ڕهێنان به هه‌قیقه‌ت و تواناكانی ژیان. بۆ واتای ڕاسته‌قینه‌ی له‌ناو ده‌وروبه‌رێكی بێ هێز له هۆشیاریی فیكریدا، ئاكار دابڕێژێت. به‌دواداچوونی مێژووی گیان و ئه‌وانی دیكه و چاونه‌ترسیش به‌ره‌و ڕووی ئه‌م ئاكار داڕشتنه بكاته ماڵی هه‌ر هه‌موومان و گه‌وهه‌ر و ناوكی هونه‌ری مانا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌كان له چركه زیندووه ده‌گمه‌نه‌كان هه‌ڵداته‌وه.
كرده‌ی نووسین وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی هه‌میشه‌یی و خاڵه یه‌كتربڕه‌كانی كات و شوێن بپارێزێت. به فراوانییه‌كی ئاستدار و كاریگه‌ریش بانگه‌وازی لایه‌نداریی ته‌واوی ڕابگه‌یه‌نێت، دواجار به ئاستی به‌های مرۆڤ بیناسێنێت، بپرسێت ئه‌رێ ئاستدارییه‌كانی شیعر و مرۆڤ چین، له واقیعدا جێبه‌جێیان بكات و جێی په‌سندی بن. تا چه‌ند توانیویه‌تی جوانی و هونه‌ر بگه‌یه‌نێته ئاستی ژیان و دركاندن و به‌های مرۆڤ.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
7
وشه له‌ناو فه‌رهه‌نگدا به یه‌ك مانایی سنووردار و پابه‌نده، بار و بواری هه‌ڵكۆڵینی نه‌ماوه و چه‌سپاو و جێگیر و نه‌گۆڕه، له‌سه‌ر ئاستێكی چه‌سپاو و جێگیر و نه‌گۆڕیش په‌یوه‌ندی بۆ ده‌ستنیشان كراوه. واته: له‌ناو ژیان و بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشچوون كار و چالاكی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه و خانه‌نشین و لا كه‌ناره و ئاستداری لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
شاعیر له وشه‌كانی ناو ژیاندا ده‌چێته كه‌شی زاڵ و ڕۆشنی خۆیه‌وه، وشه له ساتێكی ورده‌كارانه‌دا له ژیان ئه‌زموون ده‌كات. شیعریش، هێز له خودی زمان وه‌رده‌گرێت، به‌زمانی ناو ژیانیش شیعرییه‌تی ده‌ڕژێتێ و په‌یوه‌ندییه‌كانی به جیهان ده‌به‌ستێته‌وه، كار و چالاكیی وشه گه‌رمه‌كانی ناو ژیان، وشه بێ هێزه‌كانی ناو فه‌رهه‌نگیان له خه‌یاڵگه‌ی نووسه‌ری خود وریا ده‌ربه‌ده‌ر كردووه. هه‌ست به نائومێدییه‌كی ترسناك ده‌كه‌م له‌و وشانه‌ی له‌ناو فه‌رهه‌نگاندا وه‌نه‌وز ده‌ده‌ن. دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ ناو ڕسته‌ی شیعریی كتوپڕ خه‌وی دووباره‌كردنه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێت. له‌باری دووباره‌كردنه‌وه‌شیاندا، بچووكتر ده‌بنه‌وه. ده‌سته‌واژه له‌ناو فه‌رهه‌نگدا خۆشباوه‌ڕ و بێ ئومێده، به‌یه‌ك مانایی دڵی داكه‌وتووه و فۆرمه‌كانی كۆتایی پێهێناوه.
شاعیریش له‌ناو فه‌رهه‌نگدا سڕ ده‌بێت و وێناكانی كورت ده‌هێنێت، نه‌ك سه‌رسام. له وشه‌كانی به‌رده‌ست و زه‌ینی خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ئاسۆی هاندان و فه‌زای زاڵ ده‌بێت. ڕۆشنبیرانی ئه‌كادیمی و فه‌رهه‌نگنووس و زمانه‌وان له وشه‌كانی ناو فه‌رهه‌نگدا كار و چالاكییه‌كانیان به‌رهه‌م دێنن. له فه‌رهه‌نگدا ئاستی جیاكاری زمان نییه. هه‌موو داهێنانێكی زمان له ئه‌ده‌بدا له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ ڕووده‌دات، ده‌قی نایابیش له كرۆكدا له په‌یوه‌ندیی زمانه‌وه هێز و سه‌ركه‌وتن وه‌رده‌گرێت، ئاسۆیه‌ك هانده‌ریه‌تی، ئاسۆی ئاستداری و پێكهاته و پێكهاتن.
له‌ناو مێژووی ئه‌ده‌بدا، ئه‌ده‌بێك نییه له وشه‌كانی ناو فه‌رهه‌نگه‌وه سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنابێت، بۆیه فه‌رهه‌نگ لای من بووه ته‌لیسمێكی بكوژ، زوو خۆم له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێنا. ژیان فه‌رهه‌نگی شیعره، هه‌ر شاعیرێكیش هانا بۆ وشه‌كانی ناو فه‌رهه‌نگ ببات، نامۆیی و ده‌سته‌پاچه‌یی خۆی به شیعر ئاشكرا ده‌كات. مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئاماده‌كراوه، بایه‌خی ساته هۆشیارییه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی له ده‌ست داوه. واته: ڕۆڵی به‌كارهێنانه‌وه‌ی له‌بیرچووه‌ته‌وه و هه‌ست به كاریگه‌ریبوونی ناكات. ئه‌گه‌ر نووسینێكی ئه‌ده‌بیش ساته هۆشیارییه‌كانی ناوه‌وه‌ی نووسه‌ر، خرۆشانی تواناكان و چالاكیی نه‌بووبێت. ده‌قێكی به‌تاڵه له ئه‌فسانه و ئه‌فسوون و هۆشیاریی نووسین.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
8
وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك مانیفێستی شیعریی خۆم ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ببێته پاڵپشت و تیشكۆ بۆ ئه‌زموونی شیعریم. مانیفێست و خۆڕوونكردنه‌وه، په‌نجه‌مۆر و ڕوانینی تایبه‌تیی نووسه‌رن، به كه‌ره‌سته‌یه‌كی خه‌مڵیو و ئه‌زموونێكی ڕاسته‌قینه‌وه به‌رانبه‌ر نووسین و ئاسۆی چاوه‌ڕوانی نووسین. بۆ نووسین و گه‌ڵاڵه‌كردنی، به قووڵی سه‌رجه‌م ده‌قه‌كانی خۆم به توانای گۆڕان له ژیان و هونه‌ر، هێنایه‌وه ناو زه‌ینم. له مه‌ودای خاڵی لاوازی، تا خاڵه سه‌رسوڕهێنه‌كانی ئه‌زموونم وه‌رگرت، به‌وپه‌ڕی هۆشمه‌ندی جیاكاریی هه‌ستكردن له مه‌وداكانی مامه‌وه و تێفكریم، تا بووه پرۆژه‌ی باش بیركردنه‌وه و گفتوگۆیه‌كی ڕۆشن. بنه‌ماكانیم له شه‌وق و كاكڵه و ناخی ئه‌و مه‌ودایانه دۆزییه‌وه، كه له واقیعی نووسیندا هێناومه‌ته گۆڕێ. ئه‌و واقیعه‌ی چۆنیشی بیر لێ ده‌كه‌مه‌وه و ده‌یجووڵێنم.
پێش نووسین بیر له مانا ناكه‌مه‌وه، دوای نووسین مانا ده‌دۆزرێته‌وه، هه‌روه‌ها بیر و ڕاكانی ڕامگه‌یاندوون، هه‌موویان له ده‌قه‌كاندا شوێنی ژیربێژی و ئه‌و ئاماژه و نیشانانه‌ی تێیدا به‌رهه‌م هاتوون، ئاشكران. چاره‌سه‌ری هه‌ندێك له هه‌سته ڕۆمانسییه سه‌ره‌تایییه‌كانیشم كردوون، هێڵم به ژێر دێڕِه لاواز و سه‌رسوڕهێنه‌كانی كێشاون. خه‌ونم كردووه به فۆرمی ده‌ستپێكردن و دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ واقیعێكی دامه‌زراوی خه‌ونی.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
9
شیعر وه‌ك درێژبووه‌وه‌ی قۆناخی پێشتری وه‌رناگیرێت، له هه‌ندێك ڕه‌گه‌زدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، له زۆر ڕه‌گه‌زیش ته‌واو ئاستیان ده‌كه‌وێـته نێوان، دژی قۆناخ و ڕێباز و قوتابخانه و دابه‌شكردنم، ده‌قی داهێندراو به‌سه‌ر ته‌واوی ژیاندا دابه‌ش ده‌بێت.
ژیان و خوێندنه‌وه‌ی ڕووداو و دیارده‌كان به‌یه‌ك ئاراسته نایه‌ن، به جیاكاری بیری یاخی و كه‌ره‌سته‌كانی شیعری له كه‌شی شێوه گۆڕیندان، ئاستیش به‌ره‌و گۆڕان و تێكه‌ڵاوبوون وه‌رده‌گرن. هیچ قۆناخێكیش ناتوانێت قۆناخی پێشه‌خۆی ته‌واو له‌ناو خۆیدا ون بكات، داهێنانه‌كانی له گۆشه‌یه‌كی ته‌نگه‌به‌ر گه‌مارۆ بدات. جیاكارییه‌كان سروشتین. جیاكارییه‌كانی ئه‌و قۆناخ و ئه‌زموونانه‌ی له داهاتووشدا ده‌بنه هۆ و مایه‌ی گفتوگۆی گۆڕانكاری هه‌مدیس هه‌ر سروشتی ده‌بن.
شیعر له زماندا ڕه‌ونه‌قی شیعرییه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنێت، زمانیش به ئاراسته‌ی هاتنی، ئاستی گۆڕان و تێكه‌ڵاوبوون وه‌رده‌گرێت.
ئایه زمانی قۆناخه‌كانی ژیان درێژه‌پێده‌ر و دووباره‌كردنه‌وه‌ی یه‌كن. به جیاكاریی ئه‌و ده‌ستكه‌وته هونه‌رییانه‌ی له ئاكامی په‌ره‌سه‌ندنی بیر و پێویستییه كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانییه‌كان ئه‌زموون كراون و دامه‌زراون، یان بابه‌ت و مه‌به‌سته‌كان شێوازیان ده‌گۆڕێن و نیشانه‌كانی هه‌ست پێده‌كرێن. زمانی شیعر، شیعرییه‌ت له زمانی قۆناخێكی دیاریكراو وه‌رناگرێت. واته: زمانی شاعیرێك، له زمانی شاعیرێكی تره‌وه ده‌ست پێناكان، هه‌موو سه‌رده‌م و مه‌وداكان ڕاده‌كێشێته ناو بازنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆی، هێز ده‌ڕژێنێته ناو ته‌كانه‌كانی بۆ به‌كاربردن و ئاماژه ژیربێژییه‌كان.
هیچ قۆناخێك نابیندرێت، داهێنان تاجی له‌سه‌ر هێمایه‌كی دلێری نه‌نابێت و ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رهه‌م نه‌هێنابێت. نموونه: قۆناخی كلاسیكی تاجی داهێنانی خسته سه‌ری: (نالی). قۆناخی یه‌كه‌می نوێبه‌خشی، تاجی داهێنانی خسته سه‌ری: (گۆران). له قۆناخی دووه‌می نوێبه‌خشیدا، ئاستێكی تر دێته گۆڕێ و ناتواندرێت داهێنه‌رێك وه‌ك تاك و ئه‌ستێره ده‌ستنیشان بكرێت و هه‌موو هونه‌ره‌كانی تێدا كۆبووبێته‌وه.
نموونه: هه‌ندێك فۆرم و شێواز و گوتاری شیعریی لای: (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) هه‌یه. لای: (ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د) نییه. هه‌ندێك فۆرم و شێواز و گوتاری شیعرییش لای: (شێركۆ بێكه‌س) هه‌یه. لای ئه‌وانی تر نییه، یان هه‌ندێك فۆرم و شێواز و گوتاری شیعریی لای : (فه‌رهاد شاكه‌لی) هه‌یه. لای هیچێكیان نییه. كه‌واته: له‌م قۆناخه‌دا فۆرم و شێواز و گوتاری شیعری په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئاستی كۆی وه‌رگرتووه، تاك وه‌ك ئه‌ستێره و هێمایه‌ك وه‌رناگیرێت. فره هێمایی هاتووه‌ته ناو داهێنانی شیعری كوردییه‌وه، به‌ڵام له قۆناخی كلاسیكی و قۆناخی یه‌كه‌می نوێبه‌خشیدا، هه‌موو هونه‌ره‌كان له هه‌ریه‌ك له: (نالی و گۆران)دا كۆببوونه‌وه. بۆیه تواندرا وه‌ك تاك و ئه‌ستێره ده‌ستنیشان بكرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش قوتابخانه و قۆناخ و ڕێباز و ته‌وژم….. تاد، له‌ناو ده‌چن. ته‌نیا شیعر، شیعری بێگه‌رد. به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه. درێژه‌پێدان و مێژوویی نین. هه‌ندێ باری قووڵی سه‌رسامی ته‌سه‌وف له شیعری ئه‌مڕۆ ده‌بیندرێن و ده‌ربڕین له ژیان ده‌كه‌ن.
سیماكانی له قۆناخی كلاسیكی ڕه‌ونه‌قیان بیندراوه، وه‌ك پێویستییه‌ك له‌مڕۆدا ئه‌زموون ده‌كرێنه‌وه، ئه‌و پێویستییه ونبوونی نوێبه‌خشی نییه له‌ناو كلاسیك‌دا، ئه‌و شتانه‌ی له ڕۆژ و ڕۆژگاری خۆیاندا به‌ره‌و به ئه‌ده‌ببوون ده‌چن، شته‌كانی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ئه‌ده‌بن و ئه‌وانی تواناشیان تێدایه ببنه ئه‌ده‌ب، ده‌قئاوێزان به جیاكاریی، بنیادی دامه‌زراندنه. هێڵی ڕوونی ڕوانینه‌كان بخاته باری قووڵبوونه‌وه و سیما هاوبه‌شه‌كان بناسێنێت. زمانی جیاكار، ترپه و ئاوازی جیاكاری لێ ده‌بێته‌وه. شێوه‌كانی ده‌ربڕینیش له ترپه و ئاواز وه‌رده‌گرێت. وه‌ك فۆرم و پێكهاته‌ی ڕسته به‌ندیش جیاكارییه‌كان به‌ره‌و چه‌ندان ئاراسته‌ی جیاكار ڕامانده‌كێشن و به كارامه‌یی به گه‌ڕمان ده‌خه‌نه‌وه بۆ دوانه‌خستنی ژیان، كه ژیان خۆی كرده‌یه‌كی دواخراوه. خاوه‌ن فۆرم و توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنیشه.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
10
من چێژ له سه‌رده‌می خۆم. واته: چركه زیندووه‌كانی ئێستا وه‌رده‌گرم و به ئاسۆ و دوورییه‌كی گه‌رم و ئاسووده‌ی ده‌زانم، ڕۆژ و ڕۆژگاره‌كانی تێدا به‌ناویه‌كدا ده‌چن و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، خۆم فریو ناده‌م به ڕابردوو و داهاتووه‌وه، ئه‌مه منی دوورخسته‌وه له‌وه‌ی شیعری خۆسووركردنه‌وه و هه‌ڵوێستی دروستكراو بنووسم. ئه‌ده‌بێكی به كاكڵ و زیندوو، له گومانی ناڕوونی ڕابردوو و داهاتووه‌وه به‌رهه‌م نایه‌ت. له‌م لێوردبوونه‌وه‌وه هه‌ستم بۆ ژیان و هه‌ڵبژاردنی شته‌كانی ده‌وروبه‌ر، پێكهێنان و شیكردنه‌وه هه‌ڵوێستی وه‌رگرت. شه‌پۆلی هۆشیاری له ناخمدا خۆی هه‌ڵاوێشت و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پیشان دا، له ناخت‌دا په‌یامبه‌رێك خوڵقاوه پێویستی به ده‌ربڕین و نووسینی كتێبێكه بۆ هه‌مووان، كتێبی بۆ هه‌مووانی من شیعره، شیعری بێگه‌ردیش په‌یامی نییه، به‌ڵام مانا و سرووشی هه‌یه. واته: هه‌ست بكه‌یت شتێك هه‌یه و بیرت پێده‌كاته‌وه.
له‌و خرۆشانه‌ی خه‌ون و واقیع و ژیان داوایان له گیانم كرد، پێویسته كۆمان بكه‌یته‌وه، خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنمان شیعره. فه‌زای زیندووی په‌یامبه‌ریه‌تی له بوونم ڕسكا. گۆڕانێكی ڕیشه‌یی له ڕوانینه سه‌ره‌تایییه‌كانم به‌رپا بوو، به‌ڵام له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی گیانیی یه‌كه‌مین ئاماده‌بوونی نووسین له سه‌لیقه و چێژمدا چه‌خماخه‌ی دا. خۆی وه‌ك كاتێكی به‌رجه‌سته له بینین و نووسین پیشان دا. ژیان و مه‌رگم له‌ناودا كرده سه‌رمه‌شقی پایه‌داربوون.
سروشتی ده‌ربڕینیش ده‌گۆڕێن، هه‌ندێ جار واقیع و ژیان جێده‌هێڵم و ده‌چمه ناو خه‌ون. هه‌ندێ جاری دیكه‌ش خه‌ون جێده‌هێڵم و ده‌چمه ناو چركه زیندووه‌كانی واقیع و ژیان. ئه‌م جێگۆڕكێكردنه بیركردنه‌وه و گفتوگۆ و بینین و ده‌روونم ئازاد ده‌كه‌ن و ده‌چمه ناو كه‌شی نووسین. واته: دۆزینه‌وه‌ی واقیعی نووسین. نووسینیش له هه‌موو شوێنێكدا هه‌یه، له هه‌ندێك شوێندا به‌ڕوونی و ساده‌یی، له هه‌ندێ شوێنی تردا به نیمچه ڕوونی، له هه‌ندێ شوێنی تریشدا به شاراوه‌یی. تا له بۆشایییه‌كانیش پێویسته شاعیربم، له مردنیشدا وه‌ڵامی پێداویستییه شیعرییه‌كان بده‌مه‌وه. سوپاس بۆ خودا چاره‌نووسی له‌دایكبوونم له وڵاتێكدا بووه، شیعری تێدا شتێكی جه‌وهه‌ری و خۆشه‌ویسته.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
11
نووسین له‌باره‌ی ده‌قه‌كانم ڕێكخراون، ئایه بوونه‌ته هۆیه‌ك له دید و دیدگایانه‌وه به خۆمدا بچمه‌وه، ڕه‌خنه ئامرازێكه بۆ باش تێگه‌یشتن له ئه‌ده‌ب، جۆره سه‌رلێشێوانێك بۆ خوێنه‌ر به‌دی ناهێنێت. سه‌ربه‌خۆیی ده‌ق و خوێنه‌ر گرینگه، كرده‌یه‌كی شارستانی و زانستییه، ڕۆشنبیر سه‌داسه‌د خۆشحاڵه پێی، به‌ڵام له‌و ڕه‌خنانه‌ی وه‌ك مه‌به‌ست ڕایده‌كێشمه ناو ئه‌و نووسینه‌وه یه‌كێكیانم بۆ ده‌ستنیشان نه‌كرا پسپۆڕانه له‌ناو ده‌قێكم به پرۆگرامێكی ئه‌كادیمی، یان خه‌یاڵێكی داهێنه‌رانه كاری كردبێت و به‌شێك له كرده‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگرتبێت. كه‌م ئه‌زموونی و كه‌م و كورتیی ده‌قی منی خستبێته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك نیشانه‌وه، یان خوێنه‌ری خستبێته خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه، كه پشت به میتۆده‌كانی ڕه‌خنه‌گر ببه‌ستێت.
ئه‌و دیاردانه وامان لێ ده‌كه‌ن بپرسین، ئه‌رێ ئه‌م نووسینانه بۆ ڕێكده‌خرێن. هه‌قیقه‌ت له كوێیه. ئایه هیچ له‌و نووسه‌رانه‌ی، كه ڕۆشنبیریی خۆیان ئاماده‌یی له نووسینه ڕێكخراوه‌كه‌دا نه‌بینیوه، توانیویانه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌قه‌كانم بخوێننه‌وه و خۆیان تێیدا ئاماده بكه‌ن بۆ كارێكی زانستییانه، كه توانای مانه‌وه‌ی هه‌بێت، خاڵێك، یان چه‌ند خاڵێكی قه‌ناعه‌ت پێكه‌ر بخاته ناو گفتوگۆوه، كه مه‌ترسی بێت بۆ ئه‌و بیروڕا هونه‌رییانه‌ی من پێشكێشم كردوون، ئاراسته و بڕوای ئه‌ده‌بیی منیان پێكهێناوه.
ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌كادیمی و خه‌یاڵ داهێنه‌ریش، توانیویانه پانتایییه‌كی هه‌میشه ئاماده‌ی ئه‌زموونم پیشان بده‌ن. هه‌ستیارییه‌كی قووڵی تێدابێت له‌ناوی ئاسووده بیر بكه‌مه‌وه و په‌یوه‌ست بم به خه‌ونی نووسین. هه‌میشه بڕوایه‌كی پته‌ویشم به جیهانی منداڵییه‌وه هه‌یه. ئه‌و هه‌سته پاكه‌ی له گیانی منداڵیه‌تی په‌روه‌رده كراوه. هه‌مان هه‌ستی پاكیش له سروشتدا ده‌جووڵێت. منداڵی و سروشت ناوه‌ندێكن له هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆیان ده‌چم.
له په‌یوه‌ندییه براده‌رییه‌كانم به هه‌موو هه‌سته‌كانمه‌وه ڕێز له‌به‌رانبه‌ر ده‌گرم، كه‌چی زوو له‌وه حاڵی ده‌بم به‌رانبه‌ر پێویسته وه‌ك گوێزێكی پووچ له لێژاییدا فڕێ بدرێت. چۆله‌كه پشت و پێش و ته‌نیشتی خۆی ده‌بینێت. خاوه‌نی بینین و مه‌ودایه‌كی بێشوماریشه. به پێچه‌وانه‌ی چۆله‌كه یه‌ك ئاراسته‌ی بینینم بۆ ژیان هه‌یه. ئاراسته‌ی بینینی هه‌قیقه‌ت و به‌رزایی ڕۆشنبیری و داهێنان، په‌یڕه‌ویشی ده‌كه‌م. چ زیانێكیش به‌و هۆیه‌وه پێم بگات پێی زه‌ره‌رمه‌ند نابم.
دیارده‌ی بێزراو له ئه‌زموونی شاعیریه‌تیی من بیندراوه، هه‌بووه به نووسینێك بردوومیه‌ته كه‌شكه‌ڵان، دوای ماوه‌یه‌كی ئێجگار كورتیش هه‌ر خودی هه‌مان كه‌سی خاوه‌ن ئاراسته‌ی كه‌شكه‌ڵان، بوونی ئه‌ده‌بیمی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ماوه ئێجگار كورته ناتواندرێت وه‌ك گۆڕان و ئه‌زموون له دید و دیدگا ته‌ماشا بكرێت.
ئه‌گه‌ر نووسه‌ر خۆی له ئه‌نجامی ئه‌زموون و كاركردنی له‌ناو ئاماژه ئه‌ده‌بییه‌كاندا گه‌یشتبێت به‌و دوو ئاراسته‌یه‌ی كاركردنه و هاتبێته سه‌ر ڕۆشنایی باوه‌ڕێك، وه‌ك ئاكامی وه‌رچه‌رخانێك بیر له ئاسته‌كان ده‌كه‌مه‌وه و پێی خۆشحاڵ ده‌بم. ئه‌گه‌ر مایه‌ی سوودوه‌رگرتن بێت، سوودیشی لێ وه‌رده‌گرم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ژێر چاوڕوونی و ڕازیكردنی دژه‌كانم ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی كردبێته دا‌و و هێڵێك و كرده‌ی نووسینی به‌دوادا ببات، له‌وانه‌یه بتوانێت له ماوه‌یه‌كی ئێجگار كورتدا به چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌شدا كێش و نیشانه و ئاراسته‌كردن وه‌ربگرێت. كاری ڕه‌خنه‌گر له‌سه‌ر ئه‌م پایه ده‌وه‌ستێت سه‌نگی ئه‌ده‌ب له ڕۆشنبیریی كوردیدا ده‌ربخات. هه‌ندێك نووسین له ئاستی هه‌ره به‌رز ڕایانگرتووم. بێگومان ئه‌مه‌یان زێده‌ڕۆیی تێدایه. هه‌شه به شێوه‌یه‌ك دایپڵۆسیوم له نزمترین ئاستی ئه‌ده‌بی دیاریكراوی كردووم. ئه‌مه‌شیان بێگومان ونكردنی ڕۆشنبیریی تێدایه.
خۆشم له‌و دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌كه باش حاڵیم، داهێنان له‌و پاداشته نییه، كه له ڕه‌خنه‌گر، یان هێزی باڵاده‌ستی سیاسی وه‌رده‌گیرێت. خورپه‌ی دڵ فه‌رمانڕه‌وایی به‌رده‌وامیی داهێنانه. دیارییه‌كه خودا و زمان ئه‌و خورپه‌ی دڵه‌مان ده‌ده‌نێ و ئاشكرای ده‌كه‌ن.
هیچ ڕسته‌یه‌ك له‌باره‌ی نووسینێك نامدره‌وشێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ست و ده‌روونی نووسه‌ره‌كه‌ی تێیدا ئازاد نه‌بێت، تا سه‌ر ئێسكان گیر بخوات له خوڵقاندنی دوو دیوی و كلكایه‌تی، له‌گه‌ڵ هه‌موو نووسینێكدام، ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسینه‌دا نیم ڕك و بوغز و تاكتیكی سیاسه‌ت تێیدا ده‌سته‌ڵاتدار بێت. ئه‌و نووسینانه هۆشیاریی ڕه‌خنه‌یان تێدا به‌كار نایه‌ت. زیاتر چاودێریی نووسین و هه‌ڵكووتانه سه‌ر و په‌لاماردانن. ئه‌م جۆره ڕه‌تكردنه‌وانه‌ش ته‌نیا شكست بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی تۆمار ده‌كه‌ن. شكستییه‌كه‌ش ده‌بێته بابه‌تی لادانی ڕه‌خنه له میتۆده ڕه‌خنه‌یییه‌كان و ئه‌م و ئه‌و ڕازیكردن له‌سه‌ر ڕه‌نجی ئه‌و ده‌قانه‌ی خاوه‌نی هه‌قیقیترین بنه‌مای شیعرییه‌تن.
هه‌ندێك له نووسینی بێزراو، یه‌ك له‌وانه له ژماره(126)ی هه‌فته‌نامه‌ی: (پاشكۆی عێراق–28/2/1990)، به‌ناونیشانی: (عاجباتی هه‌شته‌م له جیهانی ئه‌ده‌بی كوردی)، به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه ئاماژه‌یان به‌و وێنه شیعرییه: (شه‌مه‌نده‌فه‌ر گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی مێژوو ده‌كرتێنێت) داوه.
له ئاینده‌شدا گاڵته‌كردن به ئه‌زموونی سه‌ركێشان به‌رده‌وام ده‌بێت. پێش منیش گاڵته به ئه‌زموونی سه‌ركێشانی دی كراون، دواتریش بوونه‌ته هێمایه‌كی ڕوون و زۆر دره‌وشاوه. نموونه: گۆران، كه توانیویه‌تی سیمای داهێنانی تاقانه‌ی خۆی ده‌ربخات، چووه‌ته ناو هه‌ندێك كۆڕ و كۆمه‌ڵ، نیمچه ڕۆشنبیری كه‌م ئه‌زموون و ناڕۆشن به: (هه‌لوور به‌لوور ته‌كامه- زه‌رد و سوور و شه‌مامه) تانه‌یان لێداوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعری له ده‌ره‌وه‌ی ژیان ده‌رهێنا و كردی به ژیان، ئاسۆ و دووری و پانتایییه‌كیشی بۆ خوێنه‌ری نموونه‌یی جێهێتشت. ئه‌م ده‌ربڕینه‌یان وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك ده‌هێنایه‌وه، كه له‌سه‌ر ئه‌م كێشه خۆماڵییه سیماكانی شیعری كوردی ده‌رخستووه و به كارامه‌یی و وردی هه‌وڵی تێگه‌یشتنی كێشه خۆماڵییه‌كانی داوه، من لێره‌دا سه‌رنجه‌كانم ده‌رخستووه و لێم نه‌كۆڵیوه‌ته‌وه. واته: ئه‌م ده‌ڕبڕینه‌م ته‌نیا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌یه . به‌هه‌رحاڵ ئه‌رێ ئه‌و ڕێزدارانه كێ بوون و له مێژوودا چی‌یان پێكرا. له‌مڕۆدا ئێمه‌مانان چه‌ندیان ده‌ناسین، وه‌ك ڕه‌گ و سه‌رچاوه‌ی چێژبه‌خش په‌یوه‌ندییه نادیاره‌كانی خه‌یاڵكردن و بیركردنه‌وه‌مان لێك ئاشكرا بكه‌ن. له لێكجیابوونه‌وه و پێكه‌وه‌بوونیانیش هاوگونجانێك نیشان بده‌ن، یان له پانۆرامای داهێنان له كوێنده‌ر ده‌ستنیشانیان بكه‌ین. ئه‌وانه‌ی هه‌قیقه‌تی داهێنانی مه‌زنیان زانیوه ئه‌وه ده‌زانن، كه (گۆران) توانی دیوانی نوێبه‌خشی شیعری كوردی بنووسێت، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی ڕۆژگار پێگه و ناوبانگ و شاعیرییه‌تی زیاتر بدره‌وشێته‌وه له‌وه‌ی، كه خۆی له ژیاندا مابوو، هه‌یبوو. كه‌واته: به‌رهه‌مهێنانی شیعری بێگه‌رد ئه‌فسانه و ئه‌فسوونی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان و به‌گه‌ڕخه‌ری هێزی ژیانه. لێكدانه‌وه‌ی شیعر، یه‌ك له‌و گوناهانه‌یه، كه لێخۆشبوونی بۆ نییه، له له‌ده‌ستدانی ئه‌زموونی ئێستێتیكای به‌شێك له نووسینی كوردی، له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م وێنه شیعرییه‌م، به‌دڵ داوای بووردن له گیانی به‌هێزی ئه‌م گوناهه ده‌كه‌م، ڕه‌نگه خوێنه‌ر هه‌ندێك جار تێگه‌یشتنی بۆ ده‌ق بگاته ئاستی تێگه‌یشتنی نووسه‌ره‌كه و قووڵتریش بچێت.
ده‌قی من كه‌م تا زۆرێك هۆشیارییه‌كی جیاكاری هێناوه‌ته گۆڕێ و له‌ناو كولتووری كوردییه‌وه هاتووه‌ته به‌رهه‌م، ڕه‌نگه هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌بێت ویستبێتم له‌ناو ئه‌م كولتووره‌دا هه‌وڵ بۆ خۆبوونی خۆم بده‌م. ئه‌م وێنه‌یه‌ش به‌رهه‌می بیری گه‌رمی منه، خه‌یاڵی شاعیرییه‌تیم له هێنانه پێشه‌وه‌ی منداڵی تاقی كردووه‌ته‌وه.
یه‌ك له جه‌ژنه‌كانی حه‌فتایه‌كان، جه‌ژنانه‌كانم په‌نجا فلس بوو، له‌گه‌ڵ یه‌ك له كوڕه‌كانی مامم چووین په‌نجا فلسه‌كه‌مان خسته سه‌ر هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌و نیازه‌ی، كه به‌سه‌ریدا بڕوات په‌نجا فلسه‌كه گه‌وره ده‌بێت و فۆرمی سه‌د فلسی وه‌رده‌گرێت. به ئه‌نجامی ئه‌و كرداره ده‌توانین چێژ زیاتر له جه‌ژن وه‌ربگرین. كه‌چی به شێوه‌یه‌كی وا هه‌ردوو دیوی په‌نجا فلسه‌كه‌ی سڕییه‌وه شوێنه‌وار و نیشانه‌ی پاره‌ی پێوه دیار نه‌ما. جا شه‌مه‌نده‌فه‌ر له چێژی جه‌ژنێك بێبه‌شی كردووم و چێژی ساتێك له منداڵیی كوشتووم و نه‌فه‌سبڕ دنیای ئه‌فسووناوی ده‌ستكاری كردم.
له‌م وێنه‌یه‌دا سڕینه‌وه‌كه‌م وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك كار پێكردووه و جووڵاندوومه. به‌لای زۆرێك شه‌مه‌نده‌فه‌ر هۆی گه‌یاندن و گه‌شت و خۆشحاڵی و بڵاچه‌ی ئاواته، به‌ڵام له دید و دیدگای ئه‌و كاتی من وه‌ك دڕنده‌یه‌كی ترسناك ته‌ماشا ده‌كرا، هه‌روه‌ها وه‌ك وێنه‌یه‌كی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و گرژبوون به‌كار براوه. شه‌مه‌نده‌فه‌ر هاوتا كراوه به كه‌سایه‌تیی دیكتاتۆر و جووڵێندراوه، كه نه‌شونماكردنی ژیان و زمان و نیشانه ده‌سڕێته‌وه و ده‌وروبه‌رێكی ناله‌بار و به‌ربه‌سته بۆ گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن.
هێزی خود له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتداره، ده‌قئاوێزانییه‌كی نیشانه ناسیشم له نێوان هێزی نووسین و هۆشمه‌ندیی كۆمه‌ڵگادا دۆزیوه‌ته‌وه. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قئاوێزانییه له كێشی ڕه‌خنه‌نووسێك نییه، كه خاوه‌نی پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه نه‌بێت.
كات و شوێن و هێما و هێزی خودی چالاك له ده‌ربڕینه‌كانمدا وێنه‌یان زۆره، به‌ڵام تا بڵێی پڕ سرووشی هه‌مه‌چه‌شنی مرۆڤ و شێوه و شێوازی ته‌قینه‌وه‌ی خێرا.
له‌بارخراپیی كێشه و گرفتی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا، هه‌ندێك له نه‌وه‌ی پێش خۆم و نه‌وه‌ی دوای خۆمی گوێڕایه‌ڵیان، به‌هه‌وڵی گرووپێكی لێك نزیك، نووسینم له‌باره ڕێكده‌خه‌ن. به ئاشكراش كار بۆ ئه‌م هاوكارییه‌یان ده‌كه‌ن. گرووپ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری خێڵایه‌تییه، به‌هه‌مان جۆر و ده‌ستووری سه‌له‌فییانه به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌ر خه‌وندیده‌یه‌ك ئه‌فسانه و ئه‌فسوون و ناوه‌ندێكی زاڵ و كاریگه‌ره له نووسیندا، ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته كۆنخوازانه‌ی بڕوایان به بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وی دی نییه. ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه وه‌ك عه‌لیشیشی گیڤبووه‌وه ده‌یانباته‌وه ناو قه‌باره‌ی سروشتیی خۆیان. كه‌واته: دژایه‌تیكردنه‌كه به سروشتی و تۆماركردنی ناكۆكیی ئه‌وی دی وه‌رده‌گرم. نووسه‌ر بینینی ژیان و سه‌یری دنیاكردنی، بووه كۆنترۆڵكردنی ئه‌وی دی، له‌گه‌ڵ ده‌روون و بیركردنه‌وه‌ی خۆی گه‌ییوه‌ته كۆتایییه‌كی بێزراو. نووسه‌رێكیش له‌گه‌ڵ خودی خۆی گه‌یشته كۆتایی، گوڕنه‌ته‌ڵه و چه‌نه‌باز و منگه‌منگكار و ده‌عبای په‌لوپۆ شكاو و مردۆخه، پێویسته بچێت داوا بكات له خانه‌ی پیر و په‌ككه‌وتووه‌كان ناونووس بكرێت. بگره‌وبه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی نییه، بینینی ژیان و سه‌یری دنیاكردنم له‌گه‌ڵ ده‌روون و بیركردنه‌وه‌ی خۆمدا، هه‌میشه له ئه‌زموون و نیشانه ناسیدایه. گرووپ ده‌ستكردی ده‌سه‌ڵات و هێزی باڵا ده‌ستی سیاسییه. كار پێكردنیشی به نیازی ڕێ پێ بزركردن و دووچاری گرفتكردنی ئه‌وی دی، خۆی ترسێكی كه‌مه‌رشكێنه له ئه‌زموونی پڕ شایه‌ن به ئاماژه، باوه‌ڕ پته‌ویشم به‌هێزی خه‌ونبینیم بۆ نوێبه‌خشی، وا ده‌بینم یه‌ك یه‌ك ده‌گلێن و ڕووبه‌ڕووی داهێنان شه‌رمه‌زار و چاو به‌ره‌وژێر ده‌بن. خاوه‌ن پرۆژه‌ش ده‌بێت به خاوه‌نی ئه‌و سه‌روه‌رییه بێده‌نگه‌ی كه ده‌قه، هه‌روه‌ها جیاكاریی نه‌وه جیاكاره‌كانیش به دیارده‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌زانم و ڕێزی لێ ده‌نێم، به‌ڵام بێز له‌و باره ناسروشتییه ده‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ر بنیادی ڕوانین دروستی ناكه‌ن و ئیره‌یی و حوكمی پێشینه‌ی بێ سوود به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. به هیچ جۆرێكیش بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه هێڵی هاوبه‌شی خۆم له شیعری كوردیدا جیا بكه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌رده‌م ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌مخواته‌وه، كه هه‌نگاوێكی چوست و بنچینه‌یی دیكه‌بم له ئه‌زموونی قه‌ناعه‌ت پێهاتووی خۆم. له هه‌موو ناوه‌ندێكی به گێچه‌ڵیش دوور ده‌كه‌ومه‌وه، سه‌رگه‌رمی به‌دیهێنانی خه‌ونی نووسین ده‌بم، جۆشێكی خۆڕسك و له‌خۆوه و باشم بۆ خوێندنه‌وه و نووسین لا په‌یدا بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش: سه‌رجه‌م ئه‌زموونی هیچ شاعیرێكی كوردم به‌دڵ نه‌بووه، به‌ڵام شیعری تاك تاك و هه‌ڵبژارده‌م به‌دڵ بووه و ماچم كردووه. ئه‌م باره‌ی خۆم بۆ ئه‌زموونی ئه‌وانی دی، به‌هه‌مان چه‌شنیش لای ئه‌وانی دی بۆ ئه‌زموونی خۆم به ڕه‌وا ده‌زانم.
له سه‌رجه‌م ده‌قه‌كانیشدا ئاراسته‌یه‌كی خه‌ونیم، یان نیمچه خه‌ونیم ده‌ربڕیوه، خه‌ون سرووش و سروشتی پێغه‌مبه‌رانه، خودا ده‌یدات به كه‌سی په‌یامدار. من وه‌ك كه‌سایه‌تی، خه‌ونێكم له شیعره‌وه به‌رهه‌مهاتووم، خه‌ونیش ڕاده‌گه‌یه‌نم. نادیارییه‌ك له خه‌وندا هه‌موو گه‌مارۆكانی شكاندووه، نووسین ڕاوی ئه‌و نادیارییه‌یه. خه‌ون دره‌وشانه‌وه‌ی واقیعه، زمان له ده‌قی خه‌ونیدا ئامرازی گه‌یاندن نییه، ئامرازی سرووش و چالاكیی وێنه و ناسینی ڕه‌نگه‌كانه. ئاسانه بگه‌یت به ئه‌وی دی، به‌ڵام ئاسان نییه بگه‌یت به خودی وریای خۆت، كه گه‌یشتی به خودی وریای خۆت، ده‌ره‌وه و ئه‌وی دی به‌لاته‌وه ده‌بنه شتێكی لاوه‌كی، یان زۆر لاوه‌كی. گه‌یشتووم به‌و قه‌ناعه‌ته ڕه‌هایه، ته‌مه‌ن و كات هه‌ر هێنده بار و بوار و ماوه‌م ده‌ده‌ن بزانم من چیم له ژیان ده‌وێت، به گرینگیشی نازانم، بزانم ده‌ره‌وه و ئه‌وی دی چی‌یان له من ده‌وێت.
ئیلتیزامم به بڕوا هونه‌رییه‌كانی خۆمه‌وه هه‌یه، كولتووری نیمچه تایبه‌ت به خۆشم هه‌ڵبژاردووه و كاری پێده‌كه‌م. هه‌ستیش ده‌كه‌م كۆمه‌ڵگای ئێمه چووه‌ته ناو نه‌ریت و ڕابردوووه‌وه، پێویسته ده‌ربهێندرێت، مانه‌وه‌ی توانا و ئه‌زموونی هه‌ڵده‌بزڕكێنێت و زیان به گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌گه‌یه‌نێ و خه‌مڵینی دوا ده‌خات.
له‌و هه‌موو گێچه‌ڵانه‌ی پێم كراون، ته‌نیا وه‌ك نموونه و ڕوونكردنه‌وه: تیشكێك له یه‌كێكیان وه‌رده‌گرم و مه‌ودایه‌ك داده‌مه‌زرێنم: له 6/3/1985 له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر، یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد – لقی هه‌ولێر، كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك شاعیر ڕێكخست، ڕێكخه‌ر و كۆڕگێر: (محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود) بوو، من به‌شی پێنجه‌می (زێوان)م خوێنده‌وه. كۆپله‌یه‌ك له‌م به‌شه‌ی خوێندمه‌وه ئه‌مه‌یه:
(من كه‌وتنی خۆم خۆش ده‌وێ
باوه‌شمی تێوه‌ردێنم) زێوان: ل41
كۆڕگێڕ به‌م كۆپله‌یه كاریگه‌ر بوو. تاسه‌ی به‌رده‌وامیشی بۆی هه‌بوو، هه‌ر چه‌ند جارێك یه‌كتریمان ده‌بینی باسی ئه‌م كۆپله‌یه‌ی ده‌كرد. ویستی كۆچیرۆكێك چاپ بكات. داوای لێ كردم ئه‌م كۆپله‌یه وه‌ك كلیل به‌كار بهێنێت و ناونیشانی كۆچیرۆكه‌كه‌ی بكاته (كه‌وتن)، له كاتێكدا ئاماده‌بوو هه‌موو ده‌ربڕینی ڕۆحی خۆی له‌ژێر كۆپله‌یه‌كی زێواندا ناودێر بكات. دواتر ساردییه‌ك كه‌وته نێوانمان و زێوانیش وه‌ك كتێب چاپكرا. له ژماره (15)ی ڕۆژنامه‌ی: ( ئاسۆ – 14/11/1989)، نووسینێكی له‌باره‌ی زێواندا نووسی به‌ناونیشانی: (ده‌قی مردوو: زێوان= جل و به‌رگ=.)، كارێكی به زێوان كرد، مه‌گه‌ر ڕه‌شه‌با به داری به‌ری كردبێت.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
12
شێوازی خوێندنه‌وه به‌شێك له به‌های چێژی له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگرتووه، سه‌ره‌نجام ئه‌م گواستنه‌وه‌ی چێژه‌ش ده‌بێته به‌شێك له ڕۆشنبیریی گوێگر.
شیعر وه‌ك ده‌ق، شیعر وه‌ك شێوازی خوێندنه‌وه. دوو یه‌كه‌ن له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه په‌ره‌یان نه‌گرتووه.
وه‌ك ده‌ق ده‌سه‌ڵاتی جوانی و بیركردنه‌وه له چێژدا دروست ده‌كات.
وه‌ك شێوازی خوێندنه‌وه‌ش، ده‌نگ و جووڵه و ئاوازی پیت و هێماكانی ده‌ست و ڕوخسار، ڕۆڵی جوانی و بیركردنه‌وه ده‌گێڕن و دروستی ده‌كه‌ن.
ئه‌زموونی شیعر خوێندنه‌وه‌ی ناو هۆڵ و به‌ر میكرۆفۆنم هه‌یه، به‌ڵام شێوازی خوێندنه‌وه و ده‌نگ و جووڵه و ئاوازی پیت و هێماكانی ده‌ست و ڕوخسارم په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ گوێگر نادۆزێته‌وه، نه‌توانینی گواستنه‌وه‌ی مانا و جوانی له نائاگاییم ده‌جووڵێت و مه‌وداكانی بیركردنه‌وه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ مه‌وداكانی چێژی گوێگر سه‌رچاوه‌كانیان تا ڕاده و ئاستی ڕژانه ناویه‌ك لێك نزیك نابێته‌وه.
له 15/9/1985: (ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی) نووسینگه‌ی هه‌ولێر، كه: (مه‌حموود زامدار) به‌رپرسی بوو، كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك شاعیر له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر ڕێكخست، من شیعری: (دابارین)م تێدا خوێنده‌وه. (حوسێن عارف) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (كاروان) بوو، دوای ته‌واوبوونی كۆڕه‌كه ئه‌م گه‌وره‌یییه‌ی نواند و به بزه‌یه‌كی باوكانه‌وه شیعره‌كه‌ی لێ وه‌رگرتم و له ژماره (43) گۆڤاری كارواندا بڵاوی كرده‌وه. ئامۆژگاریشی كردم، شێوازی شیعر خوێندنه‌وه‌م باش نییه. ئه‌م ئاره‌زووه له‌ناخی خۆم بمرێنم، كه له‌به‌ر میكرۆفۆن ده‌ربكه‌وم و بناسرێم. پێی گوتم: میكرۆفۆن بۆ گۆرانیبێژ سه‌كۆی تاقیكردنه‌وه و خۆپێشكێشكردنه، تۆ شاعیری و به‌ره‌و شیعری جیهانبینی ده‌ڕۆی. له‌م چوار شاعیره‌ی تر، كه شعریان خوێنده‌وه جیابووی. له‌م بار و بواره‌دا زمان و شێوازت به هونه‌ری جۆراوجۆری قووڵبوونه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندبكه. دوای ئه‌م گه‌وره‌یی نواندنه‌ی هه‌میشه وه‌ك داهێنه‌رێك و مرۆڤێكی گه‌وره ته‌ماشام كردووه و ڕێز و شكۆیه‌ك له نێوانمان به‌رده‌وامی هه‌یه.
شیعر شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی گرتووه. چڕبوونه‌وه‌ی چێژی كۆمه‌ڵگای كوردیش له شیعردا بووه‌ته ناوه‌ند. هیچ هونه‌رێكی دی هێنده‌ی ئه‌م به‌شه په‌روه‌رده‌ی چێژی كۆمه‌ڵگای نه‌كردووه. هه‌ندێك خورپه‌ی بزربووی ناخ هه‌ن، ڕه‌گه‌زه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی نایدۆزنه‌وه. ته‌نیا شیعر له‌باری دره‌وشانه‌وه‌یدا ده‌توانێت بیاندۆزێته‌وه. نووسین و هونه‌ر ئاراسته‌یان به‌ره‌و ژیان و چێژه، به‌ڵام كرده‌ی داهێنانی په‌تی، ستایشی ژیان نییه له پێناوی چێژدا، تێڕوانینی نوێ له‌باره‌ی ژیان و چێژ ده‌خوڵقێنێ و ده‌یكاته قه‌ناعه‌تی مرۆڤ، مرۆڤی نوێبه‌خش و به‌خشنده‌ش ڕازه‌كان ده‌دۆزێته‌وه.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
13
به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوام به تێپه‌ڕاندن نییه، بگره بڕوام به‌گۆڕان و جیهانبینیی جیاكار هه‌یه. تا ئێستاش نه‌متوانیوه بڕوا به‌وه بهێنم: (نالی)، (باباتاهیر)ی تێپه‌ڕ كردووه، هه‌روه‌ها: (گۆران) جه‌سته‌ی شیعری كلاسیكی به‌ته‌واوی جێهێڵاوه. ئێمه‌مانانیش خاڵی جیابوونه‌وه‌ی ڕه‌هامان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێش خۆماندا نابێت. ده‌قئاوێزانییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌موو نه‌وه‌كاندا ئاشكرایه و له‌وانه‌ی دوای ئێمه‌مانانیش به‌رده‌وامی ده‌مێنێت. وا ده‌بینم هه‌ر ڕۆژ و ڕۆژگارێك جیهانبینیی خۆی به‌سه‌ر كه‌سی خاوه‌ن جیهانبینیی ڕۆشنكار و هێمای هه‌مه‌چه‌شن ده‌سه‌پێنێ. وه‌ك چۆن هه‌موو وه‌رزێك به فراوانی سه‌یری ئاو و هه‌وای تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كات و ده‌یسه‌پێنێتیش، ئه‌م ئاو و هه‌وایه‌ش كه‌م و زۆرێك كاریگه‌ری به بارستی خۆی به‌سه‌ر نه‌شونمای دره‌خته‌كان جێده‌هێڵێت. ئه‌وه‌ی تێبینیم كردووه نه‌وه‌ی پێش ئێمه ستوونی ژیانیان هێنایه ناو شیعر و ئه‌زموونیان كرد. ئێمه ستوونی و ئاسۆیی و بازنه‌یی ژیان و خه‌یاڵ و خه‌ونمان هێنایه ناو شیعر و فراوانتر ئه‌زموونمان كرد و دره‌وشاوه و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ناساندمان.
نه‌وه‌ی دوای ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك جیهانبینیی زیاد ده‌كه‌نه سه‌ر قۆناخی شیعری ئێمه. ئه‌مه یاسای ژیانه و ده‌بێت قبووڵمان بێت. قبووڵكردنی ئه‌م هه‌قیقه‌ته ناوه‌ندێكی چه‌سپاوه له بڕوابه‌خۆبوون و هه‌قیقه‌ت بینین و دیارده‌كانی په‌یوه‌ندیدار به چییه‌تی بوونه‌وه.
پرۆژه‌ی تێپه‌ڕاندنم نییه، زیاتر خه‌وندیده‌ی پێكهێنانی هێڵ و هێماكانی خۆمم، شیعرییه‌ت سیمای ڕوونی گشت نه‌وه‌كانه و شانه‌یه‌كی زیندووی زۆر قووڵه له جه‌سته و پێكهاته‌ی مرۆڤدا.
ده‌قئاوێزانی ده‌تگه‌یه‌نێت به فۆرمی ڕۆشنبیری و بیركردنه‌وه‌ی چالاك و ده‌تدره‌وشێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیرییه‌ك ده‌قئاوێزانی له‌گه‌ڵ گیانی به‌هێزی ڕۆشنبیریی دنیا نه‌هێنێته ئاستی هه‌ست پێكردن، نه‌یتوانیوه له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه‌دا، ببێته كه‌سایه‌تییه‌ك: بتوانێت زانستی ژیان كۆ بكاته‌وه. ڕۆشنبیرییه‌كیش نه‌توانێت ببێته كه‌سایه‌تییه‌ك. زانستی ژیان كۆ بكاته‌وه، له‌ناو ڕۆشنبیریی دنیادا خه‌یاڵی باش به‌ڕێوه نه‌چووه.
له به‌رزبوونه‌وه‌ی هێڵی هونه‌ری ده‌توانێت له‌ناو ڕۆشنبیریی دنیا نیشته‌جێ بێت و له گه‌ڕان بۆ بنه‌ڕه‌تیش چالاك و به‌رهه‌مدار بێت، خه‌سڵه‌ت و ئاسۆی خۆبوونی بدۆزێته‌وه. چركه‌ساتی ئاسۆی خۆبوونیش، چركه‌ساتێكی گه‌رم و ئاسووده و چڕه له ژیاندا.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
14
له دامێنی هه‌ر ده‌قێكم، مێژوویه‌ك تۆماركراوه، بڵێی بڕوام به‌وه هه‌بێت نووسین هه‌ڵچوون و كاتی تایبه‌تییه، یان به‌هره و سرووش ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ به‌رده‌وام به‌شدار و هاوكارم بن له نووسینی به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌ق. له‌و ته‌مه‌نه‌ی نووسینمدا، كه نزیكه چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه به‌كامی دڵ له‌ناو سنووره‌كانی له هاتوچۆدام، ژیان هانده‌ر و هۆكاربووه بۆ وزه‌ی خرۆشان. ڕاوی چه‌ند ده‌قێكم كردوون، ئه‌وانه‌ی نووسیویشمن هێشتان له نووسینیان ته‌واو نه‌بوویمه و نه‌گه‌یشتووم به‌دوا داڕشتنیان. بڕواشم وایه به‌هره و سرووش كار له ئاماده‌بوونی نووسه‌ر ده‌كه‌ن بۆ كه‌شی خرۆشان، به‌ڵام وه‌ك هانده‌ر و هۆكار و خورپه‌یه‌كی شاراوه نه‌ك شتێكی بنه‌ڕه‌تی و ته‌واوكه‌ری بنیادی به‌رده‌وامیی نووسین، له نووسیندا زیاتر تێڕامان و خه‌ون و ئێستێتیكای ویژدانی، به پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری و به‌شداریی به‌رده‌وامیم ده‌ده‌نێ. ناخی وریام ئاماده‌ی بنیادی به‌رده‌وامیی نووسین ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تاكانی نووسین له هۆشیاری و یاداشت و خه‌ونمدا ئاماده ده‌بێت. چاوه‌ڕوانی كه‌شی نووسین ده‌كات. له‌وانه‌یه ئه‌م كه‌شه چێژبه‌خشه شكۆ و به‌هره و سرووشی نووسین بێت و بنه‌ماكانی به‌ڕێوه ببات، كه ژیان و سروشت و دڵبه‌ر وه‌ك تۆیه‌كی گه‌ردوونی ببینێ و مامه‌ڵه‌ی ئێستێتیكی له‌گه‌ڵدا بكات. تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش نووسین پێویستی به ژیری هه‌یه، تا ده‌ستت به‌سه‌ر ئامرازه هونه‌ریه‌كانیدا بشكێت، ئه‌فسانه و ئه‌فسوونی نووسین به‌هۆی به‌هره‌یه‌كی په‌روه‌رده‌كراودا به‌جێ بهێنێت.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
15
له‌ناوه‌وه‌ی خۆم، به بۆچوون و تێگه‌یشتنی زاهیدێك ژیانم هه‌ڵبژاردووه و به چاوی ده‌مار و خوێن و پشت سه‌یری ته‌واوی شیعری كوردی ده‌كه‌م، شیعری: زمان و ئێستێتیكی و مرۆڤدۆستانه‌شم خۆشده‌وێت، شیعر وه‌ك توانا و ئه‌زموون هه‌ڵگری وزه‌ی ژیانه. له‌ناو شیعریشدا ژیان دووچاری نه‌سره‌وتن و هه‌ندێك جه‌نگی پێویستی كردووم. بوێرییه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له له‌ناوچووندا ده‌بن به هه‌ست، كتێبی ده‌گمه‌نن. هه‌وڵ ده‌ده‌م تێ‌یان بگه‌م، دواجاریش بیاننووسم، ئه‌و ژیانه‌م لا جوان و په‌سنده، هه‌ست و خه‌ون له‌ناو ده‌قی شیعریدا ده‌یكه‌نه ئاماژه و ئاخاوتن. له ئاخاوتندا له خاڵی هاوبه‌ش نزیك ده‌بینه‌وه، یان ده‌گه‌ین به وه‌ڵامێك بۆ ئاخاوتن. خه‌ون و یاده‌وه‌ری له سێبه‌ریدا به یه‌كتری ده‌گه‌ن و ده‌بن به واقیعێك له واقیعه‌كانی بوون. له نێوان په‌سندكردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خوێنه‌رانی هۆشیار و خوێنه‌رانی ئاسایی‌دا، نووسین له‌كوێ خۆی ده‌دۆزێته‌وه. جیاكاریی نێوان خوێنه‌ری زۆر و جه‌ماوه‌ر ئاشكرایه. قۆناخی شیعری كلاسیكی كوردی پڕ خوێنه‌ره، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری نییه.
ئه‌و مشتومڕه له نهێنیی ئه‌و ده‌قانه‌دا به ده‌ست ده‌كه‌وێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی چێژبه‌خش پێویستمان به‌خوێندنه‌وه‌یانه. په‌یوه‌ندییه‌كی دڵخۆشكه‌ریان له‌گه‌ڵ مووچڕك و ته‌زوو و خورپه‌ی شاراوه‌ی ناخ پێكهێناوه.
من یه‌ك به‌باری خۆم، كه په‌ستی دامده‌گرێت و له هه‌موو دنیا بێ ئومێد ده‌بم په‌نا بۆ دیوانی: مه‌حوی، یان دیوانی: حاجی قادری كۆیی، یان دیوانی: گۆران، یان دیوانی: دیلان، یان دیوانی: ئه‌حمه‌د تاقانه….. تاد، ده‌به‌م. له شیعری كوردیدا ئه‌مانه نموونه‌ی ده‌گمه‌نن. ئاماده‌م ده‌كه‌نه‌وه بۆ گرینگی‌دان به هه‌موو بواره‌كانی ژیان، یان ده‌گه‌مه فۆرمی گه‌یشتن به هه‌موو شته‌كان و ناخی خۆم. هه‌ر هه‌موو ئاستێكیش ڕێز له ژیان ده‌نێـت و هه‌وڵی به‌ره‌و پێشه‌وه بردن و گه‌شه‌سه‌ندن و بیركردنه‌وه‌ی باشتر ده‌دات، هه‌ریه‌كیش به تێگه‌یشتنی خۆی چێژی لێ وه‌رده‌گرێت. نووسه‌ریش له‌سه‌ر بنه‌ما و فراوانبوونی مه‌وداكانی زمان و هێشتنه‌وه‌ی به زیندووێتی ئه‌و متمانه‌یه‌ی ده‌بێته خه‌ونێكی به‌دیهاتوو، له خه‌ونه‌وه‌ش ده‌ست پێده‌كاته‌وه. من خه‌ونم هه‌یه، له خه‌ونه‌كانمدا ده‌ست پێده‌كه‌مه‌وه و ده‌چمه ناو مه‌وداكانی بیركردنه‌وه و نووسین.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
16
وشه‌ی: خه‌ون و منداڵی و مردن، بێئاگاییم ده‌جووڵێنن و لام دووباره ده‌بنه‌وه، ده‌بێت له په‌ره‌سه‌ندنی خۆیاندا قسه‌م له‌باره‌یانه‌وه هه‌بێت و چوارچێوه‌یه‌كیان بۆ بگرم، فه‌زا و ڕه‌گه‌زی ئه‌م وشانه دیدگای منیان دیل نه‌كردووه، زیاتر به‌لای خۆیاندا به‌كێشیان كردووم. له‌ناو مندا ڕه‌گیان وریایه و به‌گه‌شه‌كردنم ناساندوون، كه‌شوهه‌وان بۆ ئه‌زموونی خه‌ونیم، له شیعردا ئیلتیزامم به فه‌زای بوونه‌وه هه‌یه، نه‌ك فه‌زا و ڕه‌گه‌زی هانده‌ر و هۆكار. بوون له ده‌قدا ده‌بێته شه‌پۆلی مانا و جوانی و شیعرییه‌ت. شیعری من مه‌به‌ستی مێژوویی تێدا نییه. داڕشتنێكی بوونی و گه‌ردوونی و خه‌ونییه. كار له‌ناو خه‌ون ده‌كه‌م بۆ دروستكردنی جیهانبینی، خه‌ون و منداڵی و مردن پرسیاری ئه‌زه‌لین، نه‌كراوه وه‌ڵامێكی ڕه‌ها بۆ پرسیاره‌كانی ئه‌زه‌لییه‌ت بدرێنه‌وه، هه‌ر وه‌ڵامێكی ده‌بێته‌وه كۆمه‌ڵێك پرسیاری دیكه بۆ ئازادكردنی واقیع. دووباره نیاز و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه، ده‌مانخاته به‌رده‌م ئازادیی ده‌ربڕین و هۆكاری گۆڕاو، خه‌ون و خه‌یاڵ و توانا و ئه‌زموونمان ده‌جووڵێنێت، ده‌كرێت ئه‌م پرسیاره دوابخرێت بۆ دوای كۆتایی زه‌وی، یان دوای دۆزینه‌وه‌ی بزه‌ی مۆنالیزا و به‌ختیاری تا هه‌تایی، بڕوا به به‌ختیاری تا هه‌تایه، كاریگه‌رترین و به‌پیتترین ناوه‌رۆكی مێژووی گیانی پێكهێناوه.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
17
به‌لامه‌وه گرینگه هه‌موو ئاستێك ببێته لایه‌نگری ده‌قه‌كانم، یان نا. به‌های ده‌ربڕینی ئازاد شوێنی نووسینی له جیهان دۆزیوه‌ته‌وه، به ته‌واوی مانای ئازادی، ئازادیم له جۆری بیركردنه‌وه و هونه‌ره جوانه‌كان و چێژی نووسین بۆ خۆم دابین كردووه، ئازادی له‌ناو هه‌ستیاریی نووسین ده‌توێنمه‌وه، كه‌سی دووه‌میش به‌هه‌مان ئازادی به‌ڕێوه ده‌چێت. منی وه‌ك نووسین به‌لاوه گرینگه، یان نا. ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌شی لا وێنا ده‌كه‌م به هه‌موو توانای گیانی و هێزی ئه‌قڵیمه‌وه ئاماژه‌كان به ده‌ربڕین و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان بگه‌یه‌نم، بارێكی گیانیش له‌ناوه‌ندی نووسین چێژی هاندانم ده‌گه‌یه‌نێته پله‌ی توانه‌وه و تێكه‌ڵاوبوون به زۆرێك له شته‌كان. هه‌وڵیش ده‌ده‌م ژیانی چێژدار و به‌جوانی په‌یوه‌ست بخزێنمه گیانی گه‌ردوون و ئاده‌میزاده‌وه. گه‌ردوون و ئاده‌میزادیش بگه‌ڕێنمه‌وه باری یه‌كه‌مین فڕین. ئێستێتیكای هاوبه‌ش و ڕۆشنایییه‌كانی ناو ده‌ق ده‌كه‌مه هونه‌ری لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتن بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی ڕۆشنایییه‌كانی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی وه‌رگر. وابه‌سته‌ی كولتووری پڕ چالاكیی كوردیم، ئه‌و كولتووره‌ی په‌یوه‌ندیی به‌هه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. به‌رهه‌می هۆشمه‌ندییه‌تی، كه‌واته: ئێمه ناوه‌رۆكی گشتیی كولتوورین. تێكۆشانێكی سه‌خت ده‌كه‌م، ناوه‌رۆكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به پیت و فه‌ڕ بم.
كولتوور به‌و باره زیندووه‌ی خوڵقاندوویه‌تی، به‌ناوبانگترین جۆری ده‌ربڕینی ڕۆشنبیرییه. تا پاشه‌ڕۆژێكی دووریش هه‌ر به‌و شێوه چالاكه‌ی ده‌مێنێته‌وه. مامه‌ڵه‌ی من له‌گه‌ڵ نووسیندا مامه‌ڵه‌ی ئیمانداره له‌گه‌ڵ خودا و سه‌رچاوه. خودا و سه‌رچاوه‌ش ده‌بنه پرسیار و گفتوگۆ، پرسیار له چییه‌تی بوون و نه‌بوون و شوێنه‌زا و گه‌ردوون. دواجاریش ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌و دۆزینه‌وانه چین، كه پێیان گه‌یشتووم، پرسیار و گفتوگۆمان چۆن بوونه‌ته یه‌كانگیربوونه‌وه‌ی ئاسۆكانی ناوه‌ند و نووسینیان لێوه درێژ بووه‌ته‌وه.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
18
جوانی له ساده‌یی و قووڵبینییه‌وه ده‌خوڵقێت. لێڵیش شته ساده‌كان له‌ناو ده‌با و دڵی جوانی تێدا هێور ناكرێته‌وه، شته جوانه‌كان به ساده‌یی ده‌وترێن. له به‌شێك له به‌رهه‌می هه‌شتایه‌كانم له بنیادی قووڵی ته‌مومژدا كارم كردووه، ته‌مومژ له ئه‌نجامی جوانیی زمان دروست ده‌بێت، لێڵیش له ئه‌نجامی بنیادی ڕووكه‌ش و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وه.
نموونه: بێزمانێك. واته: لاڵێك ده‌چێته لای مرۆڤێك، داوایه‌ك ده‌خاته ڕوو. بێزمانه‌كه لای خۆی مانا و لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆ داواكه‌ی هه‌یه و ده‌زانێت چی ده‌وێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوونیی زمانی نییه. ناتوانێت داواكه‌ی له به‌رانبه‌ر بگه‌یه‌نێت.
شاعیر هه‌ن ڕوونیی زمان و جیهانبینییان نییه. له ده‌روون و هه‌ستی یه‌كئاستیی خۆیان مانایه‌كیان بۆ نووسینه‌كه‌یان داناوه، به‌ڵام ناتوانن ئه‌م مانایه‌یان به شێوازێكی ڕوون له به‌رانبه‌ر بگه‌یه‌نن، لێڵی ئه‌م نه‌گه‌یشتنه‌یه. ژیان خۆی پڕه له شێوازی گۆڕان و جموجووڵ و هاندان و هۆكار، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگی سروشتیش گۆڕان له خودی خۆی په‌روه‌رده ده‌كات. دره‌خت له پارچه زه‌وییه‌كی بچو‌وكدا كه‌شوهه‌وای نه‌شونما وه‌رده‌گرێت، هه‌موو ساڵێكیش گه‌ڵاكانی خۆی له‌ناو ده‌دا و هێمای ڕوون و شێوازی گه‌ڵا نوێیه‌كانی ده‌كاته كرده‌یه‌كی ڕاست. یه‌ك شێوازیش له ئه‌زموونی خه‌وندیده و وێڵی دۆزینه‌وه‌ی ژیانی به پیتدا، ده‌سه‌ڵاتدار نابێت. مانه‌وه و كاركردنیش له‌ناو شێوازێك ڕایه‌ڵ و تانوپۆی داهێنان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، هه‌موو سه‌ربه‌خۆیی و ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌لكێشیش زه‌وت ده‌كات، گیانی به‌رده‌وامبوونیش داده‌ڕزێنێت. ئه‌و شێوازه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتایه‌كانه‌وه ئه‌زموونم كرد، هه‌وڵم دا له‌و ئه‌زموونه‌دا كار له‌ناو مانای زمان بكه‌م و مانای بابه‌ت بمرێنم.
ئه‌زموونێك بوو، ویسته هونه‌ری و كه‌لكێشییه زمانه‌وانییه‌كانم تێیدا پێشكێش كرد. دوای ئه‌م پێشكێشكردنه‌ش خواستی گۆڕان له‌ناوه‌وه هه‌ژاندمی، هه‌ستم كرد كارێكی دیكه هه‌یه بۆ كردن، دنیایه‌كی دیكه‌ش هه‌یه بۆ بینین و شێوازی ژیان. كاتێك ڕێگا به‌خۆم ده‌ده‌م ئه‌زموونێك واز لێ بێنم و سه‌رگه‌رمی ئه‌زموونێكی دیكه بم، دیاره وه‌ك ئه‌زموون گه‌یشتوومه‌ته دوا ئاستی و لام ته‌واو بووه، ئه‌گه‌ر له‌ناویشیدا بمێنمه‌وه دووچاری خۆدووباره‌كردنه‌وه و پێكوته دێم، خۆدووباره‌كردنه‌وه و پێكوته‌ش كه‌شی نووسینم له‌به‌رچاو داده‌خه‌ن، له‌و بار و بواره‌دا هێزی خود و ڕسته كاریگه‌ره‌كانی مرۆڤی نوێبه‌خشیش بۆ جوانی و ژیان، بێ كاریگه‌ر ده‌بن.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
19
ڕاگه‌یاندن كه‌ناڵ و ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاره بۆ كرده‌ی ڕۆشنبیری. له‌ناو ڕۆژنامه‌وانیی كوردیدا گه‌یشتووم به ئه‌زموونی به‌پیتی زۆرێك له نووسه‌رانی كورد و سوودمه‌ند بوویمه به بیر و بۆچوون و فۆرمه‌كانیان. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێنده‌ی له به‌شێك له ڕۆژنامه‌وانی به ناهه‌ق له‌باره‌ی منه‌وه نووسراوه، هێنده به‌هه‌ق له‌باره‌ی ئه‌هریمه‌نه‌وه نه‌نووسراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش به‌بێ هیچ هۆیه‌ك به مه‌به‌ست و هه‌ڵه‌ی ئه‌نقه‌ست ناوم له لێكۆڵینه‌وه و چاوپێكه‌وتنه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌سڕنه‌وه. به‌شێك له ڕۆژنامه‌وانیی كوردی هه‌وڵی تێدا دراوه هه‌قیقه‌تی شیعری من بشێوێنێت. له ڕۆژگاری ژیاندا ئه‌وانه‌ی له چێژی باوخوازه‌وه ته‌ماشای ڕسته كاریگه‌رییه‌كانی ژیان ده‌كه‌ن تاوانكارن، نوێبه‌خشه‌كانیش قوربانیی ئه‌و هێزه باڵاده‌ستانه‌ن، كه تاوانكاران ده‌جووڵێنن و ئاماده‌یان ده‌كه‌ن بۆ به‌جێهێنانی مه‌رام و تاكتیكه سیاسی و شكسته ئه‌ده‌بییه‌كانیان، دیمه‌نه ساده و كاریگه‌ره‌كانی ژیان وه‌رده‌گرم به تێكه‌ڵاوكردنی فۆرمه‌كانی گه‌یاندن چه‌ند ئاستێكی زمانه‌وانیی شیعرییه‌تی تێدا ده‌كه‌مه ستوونی تایبه‌تكردن و دره‌وشانه‌وه. وه‌ك ده‌قی به ئه‌ده‌ببوو ده‌یخه‌مه به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك نیشان و پرسیار، شته ساده‌كانیش به‌رده‌وام له سرووتی تایبه‌تی و دانایی له‌ناو خوڵقاندنی نووسین زانیاریی ویژدانی و گه‌رمایی هه‌سته‌كانن. بوونمان له‌ناو خۆیاندا له‌پێناو ژیان و جیهانبینییه‌كی باشتر به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، تا له ژیان كاریگه‌ری و كرده‌وه‌ی خۆیان نیشان بده‌ن.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
20
بێده‌نگی له قووڵایی نه‌زاندراودا په‌یوه‌ندیی دیكه له‌گه‌ڵ ژیان و بوون و گه‌ردوون ده‌دۆزێته‌وه، په‌یوه‌ندییه ساردبووه‌كانیشی له‌گه‌ڵ واقیع زیندوو ده‌كاته‌وه. هه‌ندێك شت له واقیع وه‌رده‌گرێت، له بیركردنه‌وه‌ی ڕێكی ده‌خاته‌وه و ئاماده‌ی گوتنی ده‌كات. پێكهاته‌ی سرووتی كه‌سایه‌تیم له نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر زه‌مین بۆ خۆ گونجاندن له‌ناو سه‌رچاوه‌كانی ژیان وا هه‌ڵكه‌وتووه. ئاخاوتن له‌ناو ده‌ق دروست ده‌كه‌م. له قسه‌كردندا خودی ئاماده‌كراو دێته پێشه‌وه، له ئاخاوتنی ناو ده‌قیش ئه‌فسانه و ئه‌فسوونی خودی وریا و هۆشمه‌ند. ئه‌گه‌ر زۆر بدوێم، تێڕامانی ناوه‌وه‌م ده‌كوژێت و بنیادی ئاماده‌بوونی به‌رده‌وامیی نووسینم ده‌شڵه‌ژێ، ئه‌فسانه و ئه‌فسوونی خودیشم به‌تاڵ ده‌بێت. زۆر دوان ته‌نیا بۆ كه‌سی سیاسی گونجاوه، بار و بوار بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی دروست بكات، نووسه‌ریش بار و بوار بۆ تێڕامانی تاكییه‌تی و هه‌سته‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. خۆم به تێگه‌یشتن له كرۆكی ڕۆژگار و بێباكی گرتووه، پرۆژه‌كانم به‌هۆی زمان و ئه‌فسانه و ئه‌فسوونه‌وه په‌ره پێده‌ده‌م، نازانم ئه‌وه‌ی نووسیومه باشه، یان نا. به‌ڵام به‌و ڕاستییه گه‌یشتووم پێویسته له هه‌وڵی تێڕامان و بێده‌نگی به‌رده‌وامبم، كه ده‌قی بێگه‌رد بێده‌نگییه‌كی به‌رده‌وامه.
بێده‌نگی لای من مانا قووڵه‌كانی خه‌ون و گه‌ردوون ئاگادار ده‌كاته‌وه و پرسیاری ژیان و بوونی هه‌یه و ده‌یكات به توانا و ئه‌زموون.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.
21
هه‌میشه خۆم له گفتوگۆ و دیمانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان به‌دوور گرتووه، ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی له بار و بواری شیعره‌وه به ده‌ستم هێناون، ده‌كرێ بكرێـنه جێگره‌وه‌ی هه‌موو گوتن و نووسینێكی دیكه. هیچ نیازێكی گوتنیشم نییه له دیمانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان بیكه‌م به ناوه‌ندی ده‌ربڕین و دركاندن. هه‌موو ساته هۆشیاری و نهێنی و هه‌ستكردنه‌كانی ڕایه‌ڵ و تانوپۆی نووسینیان چنیوم، له هه‌ناوم خۆیان ڕاپسكاندووه‌ته ده‌ره‌وه و له ده‌قه‌كانم دركاندوومن. خۆ ته‌رخانكردنیشم بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌ق به‌لاوه گرینگ و ناوه‌نده. ده‌ق بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كان جوان و فراوان ده‌كات، فۆرمه‌كانی ده‌روونیش ده‌گۆڕێت. سه‌ره‌تا شته گشتییه‌كان ده‌دۆزمه‌وه. دواتر گیانی بزێوی شته‌كان ده‌نووسمه‌وه و هه‌ستی تێدا ده‌خوڵقێنم.
نووسین و قسه‌كردن له‌باره‌ی شیعر به كرده‌ی دۆزینه‌وه تێ ناگه‌م، زیاتر گواستنه‌وه و گه‌یاندنه. هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆمی لێ بپارێزم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بابه‌تێك پتر، تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی دیمانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی شاعیرانی به ئه‌زموون و ژیننامه‌ی كه‌سایه‌تییانم.
تێڕوانین و زۆر وردبوونه‌وه‌ش له شیعردا ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می له‌دایكبوونی یه‌كه‌مین مرۆڤ. نووسین ناتوانێت له‌باره‌ی یه‌كه‌مین مرۆڤ ڕسته‌یه‌ك، ته‌نیا ڕسته‌یه‌ك به‌هێز بكات، ته‌نیا له‌رزه‌ی گیان ده‌توانێت له‌ناویدا وردبێته‌وه و بگات به‌باری تێڕامانی یه‌كه‌مین مرۆڤ.
سه‌نگێك هه‌یه ناوی مێژوو، هه‌موومان وه‌ك شیر ده‌كوڵێنێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندمان هه‌وێن ده‌بین و چه‌ندیشمان هه‌ڵده‌بزڕكێین.