
هاڤان محه‌مه‌د، هه‌ڵکشان و گه‌شانه‌وە … فاروق مه‌جید
ماوه‌یه‌کی باشه به‌دواداچوونم هه‌یه بۆ شیعره‌کانی (هاڤان محه‌مه‌د)و ده‌یانخوێنمه‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌رنجمداوه و لای من خاڵێکی دیار‌و به‌رچاوه پێشکه‌وتنی ئاستی شیعره‌کانییه‌تی له رووی شیعرییه‌ته‌وه، به به‌راود به شیعره‌کانی سه‌ره‌تای. ئه‌و هه‌رچه‌نده به‌س له رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕی (ڕێگای کوردستان)دا به‌رهه‌مه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه، ئه‌ویش بێ دانانی وێنه‌ی خۆی و نووسینی کورته‌ی ژیانی، که ئه‌و دووانه هه‌رگیز پێوه‌ر نین بۆ خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی هیچ به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی، به‌ڵام جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که ره‌وتی میدیایی رێگای کوردستان له هه‌موو رۆژنامه‌کانی تر جیاوازه، به‌وه‌ی سێبه‌ری هیچ حیزبێکی ده‌سه‌ڵات نییه‌و گوتاریی رۆژنامه‌گه‌ریی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ریشی تایبه‌ته به زۆرینه‌ی خه‌ڵکی بێ به‌ش و داماو، بۆیه ده‌بینین هه‌ر له 8 لاپه‌ڕه‌دا ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش ره‌نگه به پیتاکی ئه‌ندامه‌کانی به‌ڕێوه‌بچێت، که به داخه‌وه ده‌بوو 20 لاپه‌ڕه بووایه‌و هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانیش هه‌ر به‌و گوڕ‌و تین و جیاوازی و راستگۆییه‌وه بوونایه‌وه و نرخه‌که‌شی 1000دیناربووایهو هه‌ر هه‌مان رۆژی ده‌رچوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر له بازاڕدا نه‌مایه. ئاوها تینوویه‌تی مه‌عنه‌وی خوێنه‌رانی ده‌شکاندو حه‌قیقه‌تی په‌یامی میدیایی سه‌رکه‌وتووش بۆ هه‌مووان ده‌رده‌که‌وت.
هاڤان محه‌مه‌د له‌م دوو شیعره‌ی دواییدا که بڵاوی کردونه‌ته‌وه (هایکۆ) و (سه‌فه‌ر)، هه‌ستم به وه‌کرد که به راستی شیعر ده‌خوێنمه‌وه و چێژم لێ بینین، هه‌ر له به‌کارهێنانی خوازه‌وه بیگره تا وێنه‌ی شیعری تازه‌و جوان، تاکو هونه‌ره‌کانی ره‌وانبێژیی و به‌کارهێنانی ئیکۆو وشه‌ی ئاوازدار و ناوه‌ڕۆکی قوڵ و سه‌رنج راکێش، ئه‌مه‌ش جێی ده‌ستخۆشییه و هیوای به‌رده‌وامی و پێشکه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازم، به‌ڵێ ئه‌و ره‌نگه له‌م قۆناغه‌دا راستگۆیانه زمانی ناخ به شیعر ده‌رببڕێت و بۆیه شیعره‌کانیش له گۆشه نیگای رۆمانسییه‌ته‌وه ده‌ڕوانن به‌سه‌ر یه‌که زمانه‌وانییه‌کان و گۆشه‌و بابه‌ته‌کانی تری ژیان و گه‌ردووندا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له داهاتوودا ئه‌گه‌ر شاعیر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی سروشتی په‌ره به‌م دیدو نیگایانهش بدات و په‌لبهاوێت بۆ بابه‌تگه‌لی دی و به‌کارهێنانی سه‌رجه‌م کۆلکه جیاوازه‌کانی ژیان.
ته‌ماشای جادوی ئه‌و کۆپله‌یه بکه‌ن، چۆن شاعیر تیایدا (چاو) به ئۆقیانوس ده‌چوێنێت و له‌به‌رده‌م هێزی پاراسایکۆلۆژی ئه‌و شاشه تایبه‌ته‌دا حه‌قیقه‌تی سه‌رگه‌ردانیی عاشق ده‌رده‌خات و چۆن شپرزه‌و سه‌رلێشێواو و بێ نوتقی ده‌کات:
دەریایەکی قوڵە،
کەشتێوان ون دەکا
ئۆقیانوسی چاو!
ئه‌و ڕاست ده‌کات، سیحری ئه‌و نیگایانه هێنده به‌رینی ده‌به‌خشێت به‌م که وه‌ك ئۆقیانوسێکی ده‌شوبهێنێت و هه‌ر به‌و قه‌باره‌یه خۆشی ده‌بینێت وه‌ك ده‌ریاوانێك که بیه‌وێت له‌و زه‌ریا پڕ نهێنی و تهلسیمهدا مه‌له بکات و نهێنیه‌کانی ئاشنا بێت، به‌ڵام ئه‌م زه‌ریایه زه‌ریای هێمن و هندی نییه، به‌ڵکو زه‌ریای چاوێکی خوماره، یان با که‌مێك پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نه فه‌نتازیه‌ی نیگار کێش بوه‌ستین که چۆن واقیع ئامێزانی خه‌یاڵ ده‌کات و ده‌ریده‌خات که هێنده توانای ئه‌ندێشه‌ی شاعیر به‌هێزه هه‌ست به نیگاری ئه‌و ماچه ده‌کات که کۆکردنه‌وه‌ی دوو لێوه‌و له‌سه‌ر سکێچی یاده‌وه‌رییه‌کانیدا نه‌خشه‌ی کێشاوه کاتێك به‌م زمانه پڕ ئیستاتیکایه ئه‌و وێنه شیعرییه ده‌شیعرێنێت:
بە ماچێک،
دوو لێوی کۆکردەوە
نیگار کێشی خەیاڵ!
نه‌ك هه‌ر هێنده، به‌ڵکو به سوود وه‌رگرتن له خوازه‌ی (شه‌و و ئه‌ستێره) وێنه‌یه‌کی تازه‌و ئیرۆتیکی جیاوازی شیعریمان بۆ نیگا ده‌کات، که وروژاندنی هه‌ست و سۆز‌و لوتکه‌ی خۆشهویستیکردنه؛ خۆ زۆر شاعیری تر سوودیان له وشه‌کانی شه‌و و ئه‌ستێره وه‌رگرتووه، به‌س شاعیر به توانای ئه‌ندێشه‌کردن و ئه‌فراندنی شیعریی توانیویه‌تی وێنه‌یه‌کی تازه‌ی لێ وه‌دیبهێنێت و لێکچوون و لهوچووهکه)ش زۆر گونجاو و ته‌بان و له‌شوێنی خۆیاندان، لێره‌شدا کار له‌سه‌ر ئیستاتیکای جه‌سته کراوه، ئه‌مه‌ش هه‌ر خاوه‌نی سیحرێکی تایبه‌ته‌و زیره‌کانه شاعیر توانیویه‌تی گه‌مه‌یه‌کی وشه‌سازی ئه‌نجامبدات به به‌کارهێنانی دالی (ڕووتی) که ده‌کرێت به (روو:ت:ی) واتای رووی تۆ لێکبدرێته‌وه، وه‌ك چۆن به مانای رووت یش هه‌ر دروست ده‌خوێندرێته‌وه. جا گرنگ نییه ئه‌م دایه‌لۆگه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز گونجاو و ته‌واوه، چونکه له زمانی عه‌ره‌بیدا بۆ نموونه (اللیل/شه‌و) نێرینه‌یه
ورووژاوە،
ئەستێرەی ڕووتی بینیوە;
شەو!
سروشت هه‌میشه هاوڕێیه‌کی نزیکی شاعیران بووه‌و سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه‌کان و که‌ره‌سه‌و یارمه‌تیده‌ری ده‌ربڕینی شیعریشیان بووه، وه‌ك چۆن بینیمان له کۆپله‌کانی رابردوودا (ئه‌ستێره‌و شه‌و، ئۆقیانووس)ی به‌کارهێنا ئه‌وا لێره‌دا جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه لای پاییزو گه‌ڵاو باخچه، تاکو له هه‌ستی شاعیر تێبگه‌ین و لێکچوواندنهکان شیکاریی بکه‌ین، هه‌تاوه‌کو راده‌ی هه‌ستی ساده‌و پاک و شه‌رمنی که‌سێکمان بۆ بگه‌یه‌نێت که چۆن وه‌کو دره‌ختێکی رووته‌ڵه‌ی بێ به‌رگ، له ناو باخچه‌دا شه‌رم له پاییز ده‌کات، ره‌نگه خوێنه‌رێك لێره‌دا بڵێت ره‌نگه باخچه‌ش چه‌ند مانایه‌ك له‌خۆ بگرێت، له‌وانه ناوێك بێت بۆ که‌سێکی عاشق.
خۆی بە گەڵا داپۆشیوە
شەرم لە ڕووتبوونەوەی پایز دەکات –
باخچە.
…
(سه‌فه‌ر) دووه‌م ده‌قی ئه‌م شاعیره‌مانه، به‌ڵام سه‌فه‌رێکی جیاواز، سه‌فه‌ری ئه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ؛ ئه‌و کاته ده‌ست پێده‌کات که ئه‌و: سه‌فه‌ره‌که‌ی کۆتایی پێ دێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه، که‌واته هه‌ر لێره‌وه تێده‌گه‌ین که سه‌فه‌ر لێره‌دا زیاتر له مانایه‌کی هه‌ڵگرتووه، سه‌فه‌ری ئه‌زموونی ژیان له‌گه‌ڵ که‌سێکداو سه‌فه‌ری غوربه‌تی که‌سێکی تر، به واتایه‌کی تر سه‌فه‌ری مادی و مه‌عنه‌وی، سه‌فه‌ری دووهه‌میان پڕ له وه‌فاو راستگۆیانه‌یه و هه‌تا هه‌تاییه:
سەفەرێک لە دەروازەی
هاتنتەوە دەستپێدەکات،
تا کەوتنی دواین گەڵای تەمەنم
بۆ گه‌شتن به مرازی دڵی شاعیر هێشتا دره‌نگ نییه، هه‌رچه‌نده رابردوو هه‌ر داڕمان و ره‌شایی و مه‌لولیی بوو بێت که ته‌می خه‌مگینی ڕژاندبوو به‌سه‌ر جوڵه‌کانی ژیاندا، به‌ڵام چه‌ند لێزانانه شاعیر رۆژه ره‌شه‌کان به مرۆڤێکی پیرو نه‌خۆشی ده‌ست له‌رزۆك ده‌شوبهێنیت و رووبه‌رووی نه‌فرینی ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌کات بڵێین به‌ڵێ له ئه‌نجامی ئه‌م وشهسازییهدا زمانی شیعری وه‌به‌رهێناوه‌و جیای کردووه‌ته‌وه له دیمه‌نه راسته‌وخۆکانی رۆژانه و لێره‌دا به فلته‌ری شیعربووندا تێپه‌ڕیوون و به‌ر زمانێکی ئیستاتیکی گیان ده‌که‌وین که سۆز‌و ویژدان تیایدا باڵاده‌ستی وه‌ده‌ست دێنێت و له ژێر چه‌تری شیعریكدا هه‌ڵتروشکاوه:
نه‌فره‌ت
لە وەرزە دەست لەرزۆکەکان
کە نەیانتوانی
زووتر تۆ بگەیەننە وێزگەی ژیانم
له‌سه‌فه‌ری یه‌که‌می ئه‌ودا، ئه‌م رووخا بوو له بێ هیوایی و بێ ئه‌ویی ته‌واوکاریی بوونی ئه‌مدا، ئاوهایه سۆزی راسته‌قینه، نه‌ك به‌س خودی ژیانی شاعیر ره‌ش و مات بوو، به‌ڵکو شار‌و گه‌ڕه‌ك و کوچه‌و کۆڵان و گوزهرهکانیش بێ تام و مه‌لول بوون، ئه‌وانه چین بێ بوونی هاوه‌ڵی راسته‌قینه‌ی ژین؟ هه‌موویان هه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی دیمه‌نی سایکۆلۆژی ساتی ته‌نیایی شاعیرن و ده‌یه‌وێت بڵێت من چێم بێ تۆ، هه‌روه‌ها ئه‌و و ئه‌وان و تۆ‌و هه‌موومان هه‌ر به‌م جۆره… با ساتێك دابنێین بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ی گیانه‌کان؛ زۆرن خاڵه هاوبه‌شه‌کان و که‌من خاڵه جوداکان، که‌چی مه‌خابن لای زۆر له مرۆڤه‌کان خاڵه که‌مه جوداکان ده‌کرێنه بنه‌ماو ئامانج و چه‌ق بۆ هاتنه‌دی دیدگای جوڵان به‌ره‌و پێشه‌وه‌و به‌ره‌و دواوه که ئاکام په‌شۆکاویی و ناکامی لێ دروست ده‌بێت، که‌واته له‌م کۆپله‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که عه‌شقه‌که به‌س فیزیکیی نه‌بوو، به‌ڵکو زیاد له‌مه‌ش به‌ره‌و قوڵایی گیان ره‌گی هاویشتبوو:
چ داڕمانێک بوو ئەوسا؟
بینایی شار ڕەشتر لە قەقنەس
تەزیوتر لە گیانێکی خۆلەمێشیی
مەلولتر لە دڵێکی کڵۆڵ
ئاخر هەناسەی کانی،
لە کوێوە فێنکایی بە ڕێبوار دەدات؟
سێبەری باخچە نەبێت!
لێره‌دا زیاتر گه‌ردوونبوونی ئه‌م عه‌شقه ده‌رده‌که‌وێت، کاتێك (تریفه‌و چۆله‌که‌ی نوستوو، هه‌ره‌سی بێده‌نگی) دێنه ناو فه‌زای شیعرهکهوهو مانا په‌یوه‌ست ده‌کرێت به شۆڕشه‌وه، به جوڵه‌ی ژیانه‌وه، به توخمه جیاوازه‌کانی بوون، ئه‌ی بۆ نا؟ خۆ هه‌موویان له په‌یوه‌ندییه‌کی هارمۆنییدا یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن، که‌واته بۆ ناکرێت بڵێین ئه‌م عه‌شقه به‌ره‌و فیستیڤاڵی ئازادی و داد‌و ماف له‌گه‌ڵ هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی تردا سه‌ما ده‌کات و به ژیانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌و سه‌فه‌ره هه‌موو بێده‌نگییه‌کان کۆتای‌یان پێ دێت و به‌م جۆره‌ش ژیان ره‌وتی راسته‌قینه‌و ره‌سه‌نی خۆی دهگرێتهوهوههموو شته‌کان ده‌که‌ونه جۆش و خرۆش وجوڵه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت چ موعاناتێك بووبێت ئاوها شاعیری نیگه‌ران کردبێت؟ چ هه‌ستێکی به‌هێزی په‌نگخواردووی ناخهه‌ژێن بێت وا له شێوه‌ی ئه‌م نه‌غمه جوان و ناسکانه‌دا ده‌روونمان جۆش ده‌دات، تا له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی نوستوواندا بێداربینهوه، راستییه‌کان ببینین و ئه‌زموون بکه‌ین، جۆگه‌له وشکه‌کان له سه‌رچاوه‌وه ته‌ڕاییان بۆ بگه‌ڕیته‌وه‌و دووباره سه‌وزایی باخی ژیان ئاوه‌دان بکاته‌وه‌و شوێن به ته‌پوتۆزو گڕه‌ی گه‌رماو بۆگه‌نبوون له‌ق بکات، سیمبوڵی چۆله‌که چه‌ند جوان و به‌ریئو دڵڕفێنه له باغێکی پڕ نه‌شئه‌دا و به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌دایان به‌رزو به‌رزترو رووخان و داڕمانی ئه‌و نزمی و نشێوانه‌ی سه‌رده‌مانێك زۆلکاوێکی بۆگه‌ن بوون بۆ قوڕباقه ده‌نگ ناخۆشه‌کان:
تەنیا بێدەنگ مەبە؟
بە تریقەی هەناسەت باغێک بهەژێنە
با چۆلەکە نوستووەکان خەبەریان بێتەوەو
جریوەیان بە ئاسمانا هەڵکشێ و
بێدەنگیی هەرەس بێنێ
له کۆتاییدا هه‌ر ئه‌و نهێنییه ماوه شاعیر له ئاکامدا پێمان بڵێت که یه‌کێك له گرنگترین سه‌فه‌ره‌کانی ژیان و رزگاربوونی له خه‌مۆکی و ته‌نیایی و ههڵگێرانهوهکانی دۆخی مرۆڤ به‌ره‌و باڵا چه‌که‌ره‌کردنی ئه‌و نه‌مامی عه‌شقه راسته‌قینه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئیلهام و وزه‌و نوێبوونه‌وه‌و چێژ‌و جوانی و پشووه، ژیان بێ ئه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستییه نموونه‌ییه ئاسته‌مه .. چه‌ند ئه‌و دیمه‌نه شیعرییه جوان و سه‌رنجراکێش و دڵهه‌ژێنه که له‌مه‌غریبی سه‌فه‌ردا رۆژووی دووری بشکێنێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی یاری ون و نه‌بینراو، ئه‌و یاره‌ی له خه‌یاڵدانی شاعیردا جوانترین یۆتۆپیای له واقیعدا بۆ ده‌نه‌خشێنێت و خه‌ونه‌کانی ده‌کاته راستی، هێزی شیعرییه‌تی زیاتری پێ ده‌به‌خشێت و ته‌واوکاریی به ماناکانی ژینی ده‌دات، هه‌ر ئه‌و هێزی عه‌شقه‌شه سنووه‌ره‌کان ده‌بڕێت و هیچ کۆت‌و پێوه‌ندێك له‌به‌رده‌میدا نابێته ئاسته‌نگ:
وەلێ عەشق بەهێزتر بوو
دڵ خۆشبە بەم گەشتە
با تاوێک
گوێ لە ئاوازی ئەم نەورەسانە بگرین
خەفت لە باڵای بێداریی دەتەکێنن
با پێش خۆر ئاوابوون
نوچێک بە هیلاکبوون بدەین
ئەمجارەیان
لە مەغریبی سەفەردا
ڕۆژووی دووریی نێوانمان بشکێنە
فاروق مه‌جید