
ڕۆژاڤا: نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته بۆ ئیكۆڵۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تی؟ … و: گۆران عه‌بدوڵڵا
ئه‌م نووسینه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی: جارێكی تر ڕۆژائاڤا سه‌وز هه‌ڵه‌گه‌ڕێنن – Make Rojava Green Again ه‌وه نووسراوه.
له ٢٠١١ له چوار چێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، شه‌ڕی سیڤیل له سوریا ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه بووبه هانده‌رێك كه گروپه جۆراوجۆره چه‌كداره‌كان بێنه ئه‌و ناوچه‌یه بۆ شه‌ڕكردن دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د.
ده‌ستبه‌جێ زۆرینه‌ی كورده‌كان هاوپه‌یمانییه‌كیان درووستكرد به سه‌ركردایه‌تی یه‌كینەکانی پاراستنی گه‌ل ( YPG )، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی تریش وه‌ك عه‌ره‌ب، ئاشوری و توركمانه‌كان تێیدا به‌شداربوون و ناوچه‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان له باكوری سوریا ( ڕۆژئاڤا) دامه‌زراند، پاش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی نوێ، له‌ساڵی ٢٠١٦ یه‌كێتی دیموكراتی له باكوری سوریا
یان دامه‌زراند.
له ساڵه‌كانی دووایدا گرنگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی زۆر درا به ڕۆژئاڤا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ڕۆڵه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێزه‌كانی ( YPG ) و یه‌كینەکانی پاراستنی ژنان ( YPJ ) بینیان له به‌رانبه‌ر گروپه فاشسته تیرۆریستییه‌كانی داعش دا، كه توانیان مه‌تر به مه‌تر و شار به شار له سوریا و عێراقدا سنوورێكی ته‌واو بۆ هێزه تیرۆریستییه‌كانی داعش دابنێن له سه‌ره‌تاكانی ٢٠١٩دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میدیای رۆژئاوا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میان گرنگییان به‌م پرۆژه شۆڕشگێرانه‌یه‌دا كه له ڕۆژئاڤادا ده‌چێته ڕێوه. له ساڵی ٢٠١٢ وه شێوه‌یه‌كی نوێ له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه دامه‌زرێنراوه كه دووره له سه‌نتراڵیزمی ده‌وڵه‌تییه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئازادی ژن و دیموكراتی و ئیكۆڵۆجی كارده‌كه‌ن. ئه‌م شێوه كاركردنه‌ش له ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه پشت به‌ستووه به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی كورد و تێزه‌كانی سه‌ركرده عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان.
ئه‌م نموونه به‌رجه‌سته‌یه كه خاوه‌نی داموده‌زگا سۆشیالیستییه‌كانه سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ ئیلهام و هیوا، سه‌رباری ئه‌وانه ڕۆژئاڤا نیشانی دا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌كرێت بونی هه‌بێت!
كۆمۆنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژئاوا
كۆمۆنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژئاڤا له ساڵی ٢٠١٧ له‌سه‌ر ده‌ستی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه هاته درووستكردن به پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ڕۆژئاڤا ( YCR/YJC). ئامانج له درووستكردنی ئه‌م ناوه‌نده گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و توانایی و ئه‌زمونه‌كانه له ڕوانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنی شۆڕشی ڕۆژئاڤایه. كۆمۆنه كار ئاسانی ده‌كات بۆ تێكه‌ڵاوكردنی (Integration) چالاكوانه بیانێكان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا. یه‌كه‌م هه‌نگاویشی له‌و بواره‌دا درووستكردنی یه‌كه‌مین ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی بوو به ناوی گیانبه‌ختكردوو ( هێلین قه‌ره‌چوغی)ه‌وه كه خه‌ڵكی به‌ریتانیایه‌و له ڕیزه‌كانی YPJ گیانیبه‌ختكرد. له‌و كاته‌وه زۆرێك له كه‌سانی بیانی كۆرسی ڕاهێنانیان بینیوه و به‌شداربوون له زۆرێك له پرۆژه‌كانی ڕۆژئاڤادا.
كۆمۆنه‌كان دامه‌زرێندران وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌سه‌ر لایه‌نی ئیكۆڵۆجی، هه‌روه‌ها جه‌غت ده‌كاته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌كادیمیایه‌ك بێت بۆ ڕاهێنانی كه‌سه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خه‌ڵكی ڕۆژئاڤا سه‌باره‌ت به ژینگه‌پارێزی، ئه‌مه له‌خۆیدا تاقیگه‌یه‌كه بۆ درووستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ژینگه پارێز.
له كۆتاییدا كۆمۆنه هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد له ژێر ناوی ( جارێكی تر ڕۆژئاڤا سه‌وزهه‌ڵبگه‌ڕێنن) به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمۆنه‌ی جه‌زیره ( یه‌كێكه له سێ كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاڤا: جه‌زیره، كۆبانی و عه‌فرین).
ئامانج له هه‌ڵمه‌ته‌كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یه كه ڕووبه‌ڕوی شۆڕش ده‌بێته‌وه، وه‌كوو: كه‌می ئاو، بوونه بیابانبون و پشت به‌ستن به نه‌وت.
The Make Rojava Green Again campaign
هه‌ڵمه‌تی جارێكی تر ڕۆژئاڤا سه‌وزهه‌ڵبگه‌ڕێنن، له‌سه‌ره‌تادا پرۆژه‌یه‌كی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوڕاوی بیانی بوو. ئه‌مڕۆ، له‌سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوبۆته‌وه‌و چه‌ندین لقی ناوخۆییان هه‌یه له وڵاته‌كاندا وه‌كوو: ئینگلته‌را، ئه‌ڵمانیا، سویسرا، ئسپانیا و ئیتاڵیا و چه‌ندین وڵاتی تریش. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا ئامانجه‌كانی خۆی فراوانتر كردووه، به‌ڵام سێ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌ته‌كه ئاراسته‌ده‌كات.
ئامانجی یه‌كه‌م له بنیاتنانی ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژئاڤا، ئاراسته‌كردنی ڕه‌وشتی ژینگه پارێزی بوو، هه‌روه‌ها ببێته نمونه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی پرۆژه كۆمه‌ڵایه‌تێكانی تر به‌گشتی. به‌دڵنیاییه‌وه پرۆژه‌یه‌كی وه‌كوو ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی درێژ خایه‌نه، تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه. ساختمانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌كادیمێكه ته‌واو بووه‌و به كرده‌وه ده‌ستكراوه به وتنه‌وه‌ی خولی فێركاری بۆ كه‌سانی بیانی. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕۆژئاڤاش فۆكه‌س ده‌كرێته‌سه‌ر هۆشیاری ژینگه‌یی به مه‌به‌ستی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ژینگه‌پارێز.
ئامانجی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه پشتیوانی كردنی پرۆژه ژینگه‌ییه‌كانی كانتۆنی جه‌زیره‌یه، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه سه‌ر چاندنه‌وه‌ی دار و بنیاتنانی نه‌مامگه‌یه‌كی هه‌ره‌وه‌زی وه‌ك به‌شێك له ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی. پێش ئێمه‌ش شتڵگه هه‌بوو، به‌ڵام پاشتر له شار و ده‌ورووبه‌رمان نه‌مامگه‌ی زۆرتر كرانه‌وه، كه ئیتر نه‌مامگه‌كه‌ی ئێمه پێویستی به درێژه‌دان نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له یارمه‌تی و پشتیوانی له ڕوی مادی و عه‌مه‌لییه‌وه بۆ پارێزگاریكردنی سروشتی حه‌یاكه كه ته‌نها ناوچه‌یه به‌سروشتی خۆی ماوه‌ته‌وه. چاندنه‌وه‌ی دار له‌و ناوچه‌یه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
ئامانجی كۆتای وه‌ده‌ستهێنانی ئیمكاناتی مادی و مه‌عنه‌وییه بۆ پرۆژه‌كانی ئێستا و داهاتوو بۆ ناوچه خۆجێیه دیموكراتێكان، هه‌روه‌ها گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌گه‌ڵ چالاكوانان و زانایان و شاره‌زایان له كۆمیته‌و لیژنه‌كانی ڕۆژئاڤا و درێژه پێدانی دێدگه‌یه‌كی درێژ مه‌ودا له باكوری یه‌كگرتوویی سوریای ژینگه‌یی.
له‌ڕاستیدا ڕۆژئاڤا كه‌موكورتی به‌رچاوی هه‌یه له‌بواری ئه‌ندازیاریدا له هه‌موو بواره‌كاندا، بۆیه ئامانجمان په‌یوه‌ندیكردن و بانگێشتكردنی خه‌ڵكانی شاره‌زایه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه ژینگه‌ییه.
له ئێستادا هاوكاری ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زۆرێك له شاره‌كاندا وه‌كوو دێرك و كۆبانی له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر له ناویاندا چاندنی دار له شاره‌كاندا، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی دووباره به‌كاربردنه‌وه. له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاوی پاك ده‌كه‌ین.
فه‌لسه‌فه‌مان
وه‌كوو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، به‌شێكی زۆر له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان كۆمه‌ككردنی پرۆژه‌كانی ڕۆژئاڤایه له ڕووی مادی و كاركردنه‌وه به رۆحێكی هاوپشتی جیهانییه‌وه. به‌ڵام كاره‌كانمان لێره‌دا ناوه‌ستێت: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاڤاش گه‌شه‌پێبده‌ین.
ژینگه- له‌گه‌ڵ دیموكراتیه‌تی كۆنفیدراڵی و ئازادی ژن، كاكڵه‌ی بنه‌ڕه‌تی شۆرشی ڕۆژئاڤایه.
وه‌كوو له كتێبه‌كه‌مان – جارێكی تر ڕۆژئاڤا سه‌وزهه‌ڵبگه‌ڕێنن -كه له‌م ساڵدا به زمانی جۆراوجۆر بڵاوبووه‌وه، ئێمه بڕوامان وایه كه‌سانی دابڕاو له سروشت، له خودی خۆشیان گۆشه‌گیرده‌بن و له‌دواجاردا خۆشیان وێران ده‌كه‌ن. ئاماجی ئێمە “ئافراندنی وشیارییەکی نوێگەر و یەکگرتتنەوەیەکی رووناکبیریانەیە بەرەو کۆمەڵگەیەکی سروشتی و خۆزایی “ (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان).
ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاڤا ده‌گوزه‌رێت له‌وه زیاتره ته‌نها پارێزگاریكردن بێت له ژینگه له ڕێگه‌ی دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و زیانانه‌ی كه پێیگه‌شتووه، به‌ڵكو په‌یوه‌نده به درووستكردنی هاوكێشه‌یه‌ك له نێوان سروشت و خه‌ڵكدا.
بۆگه‌شتن به‌م ئامانجه، كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی ژینگه‌و كۆمه‌ڵگه
، ئه‌مه تیۆرێكی كه‌سایه‌تی ئازادیخواز مۆرای بۆكچین
ه و پاشتریش عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌ستا به ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی. مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تیش له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه، كه‌وا سه‌رمایه‌داری مۆدێرنه‌ته هۆكاره بۆ خراپكردنی ژینگه‌و قه‌یرانه ژینگه‌ییه‌كان، ئه‌مدۆخه شان به‌شانی زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵك درێژه‌ی هه‌یه. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ئه‌قڵییه‌تی بێسنووری قازانج په‌رستی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌مانی نزیك كردۆته‌وه له كه‌ناری له ناوچوون و تێكڕای كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری له‌به‌رانبه‌ر شه‌ڕ و برسێتی و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تێكان داناوه.
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی سه‌رمایه‌داریدا، كۆمه‌ڵگه‌ی ژینگه پارێز داواكاری بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی و مۆراڵیه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندێكانی ئینسان به سروشته‌وه وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو.
ئاشتبونه‌وه‌ی ئینسان له‌گه‌ڵ سروشتدا، به‌ده‌ستهه‌ڵگرتن له زوڵم و‌چه‌وسانه‌وه‌و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر سروشتدا ده‌ستپێده‌كات: ده‌بێت ده‌ستهه‌ڵگرین له‌و ڕوانگه‌یه‌مان كه سه‌یری سروشت ده‌كه‌ین وه‌ك بێ‌گیان و سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی. تێڕوانینی خۆمان كورتده‌كه‌ینه‌وه له چه‌ند وشه‌یه‌كی مۆری بۆكچیندا:
په‌یامی كۆمه‌ڵگه‌ی ژینگه پارێز ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ‌چین و هەستیاری پلەداری نییه، به‌ڵكوو جێگیر‌كردنی ڕه‌وشتێكه كه تێدا مرۆڤ ده‌خرێته‌وه جیهانه سروشتێكه‌ی خۆی و به ئاگایانه‌یه‌كی ته‌واوه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ چونه پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و سروشت ده‌كات.
ئێمه بڕوامان وایه گۆڕانكاری له هه‌موو جیهاندا ڕووده‌دات و بونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ژینگه پارێز ده‌كرێت بونی هه‌بێت.
ئێمه لێره له ڕۆژئاڤا، كار بۆ وه‌لانانی ناكۆكێكان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی نوێ، ژنانه و ژینگه پارێز ده‌ده‌ین، هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجییه‌كه‌ی ده‌ده‌ین تا ئه‌و جێگایه‌ی به‌سوود بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئینسان له هه‌موو جێگه‌یه‌ك.
و: گۆران عه‌بدوڵڵا
٢٧\٨\٢٠١٩
سه‌رچاوه: