دیدێكی ڕه‌خنه‌یی بۆ كتێبی- له‌بومه‌لێڵه‌وه بۆ زه‌رده په‌ڕ … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
بێگومان، لێكۆڵینه‌وه له مێژووی سه‌ده‌یه‌كی ناوچه‌یه‌ك له هه‌ر بوارێكه‌وه بێت به تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات، كارێكی سه‌خته و ورده‌كاریی و لێكۆڵینه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی مێژوویی به به‌لگه‌وه ده‌وێت. چونكه سه‌ده‌یه‌ك، سه‌د ساڵ ده‌كات و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ماوه‌ی ئه‌و مێژووه‌دا هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی نووسرابێت، ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بكرێت.
ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ده‌بیات چه‌مكێكی به‌ر فراوانه‌وه به ته‌نها ژانرێكی ئه‌ده‌بی ناگرێته‌وه. بۆیه ناتوانین به ته‌نها ژانرێكی ئه‌ده‌بی بكه‌ینه پێوه‌ر بۆ كۆی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی ناوچه‌یه‌ك. چونكه ئه‌ده‌بیات، شیعر‌و ڕۆمان و چیڕۆك و حیكایه‌تی میللی و فۆلكلۆری و ئه‌ده‌بیاتی سه‌ر زاره‌كی و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.كه پێویست ده‌كات هه‌ر لایه‌نه و له ژێرناونیشانێكدا، لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه بكرێت.
چونكه دواجار ئه‌مه ده‌بێته به‌شێك له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڵاپه‌ڕه‌كانی مێژوو له ڕابردوودا، كه ده‌شێ له ئێستاوه بگه ڕێینه‌وه سه‌ری. كه‌چی ده‌بینین به‌شێك له‌و هه‌وڵانه‌ی له‌و بواره‌وه ده‌درێن، چه‌ندین كه‌م و كورتییان له ڕووی مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌وه هه‌یه. چونكه نووسه‌ره‌كانیان نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست ئه‌و بابه‌تانه شه‌ن و كه‌و بكه‌ن. كتێبی( له بومه‌لێڵه‌وه بۆ زه‌رده‌په‌ڕ) كتێبێكه له باره‌ی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی سه‌د ساڵی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی له ساڵی 1800تاكو 1900زایینی.
خوێنه‌ر كاتێ ئه‌و ناونیشانه ده‌بینێت، بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه ئه‌م كتێبه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و پوخت و چڕی ئه‌ده‌بیاتی باڵه‌كایه‌تییه. كه‌چی كاتێ ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه ده‌خوێنێته‌وه،به‌ر ڕایه‌كی جیاوازتردهكهوێت. چونكه ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه جگه له چه‌ند وتارێكی ساده كه له ڕووی ئه‌رزشییه‌وه ناتوانرێت پشتیان پێ ببه‌سترێت، هیچی ترله خۆناگرێت.خه‌وشێكی دیاری ئه‌و كتێبه له ناونیشانه‌كه‌یه‌تی، كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له ئه‌ده‌بیاتی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی. كه‌چی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه ته‌نها باسی چه‌ند كورته شیعرێكی چوارشاعیردهكات.
به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ژانره‌كانی دیكه بكات. بۆیه ده‌بوو ناونیشانی ئه‌و كتێبه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له شیعری ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی بوایه. هاوكات كتێبه‌كه ته‌نها له چوار وتار پێكهاتووه. وتاری یه‌كه‌م له باره‌ی ئیبن و ئاده‌مه‌وه نووسراوه كه بێگومان یه‌كێكه له ناوداترین زاناكانی سه‌ده‌ی پێشووتر، كه بنه‌ماڵه‌كه‌شیان له ئێستاشدا پێگه‌یه‌كی ئایینی دیاری‌یان هه‌یه. ئاماده‌كاری كتێبه‌كه له‌م وتاره‌یدا، هێنده‌ی له سه‌ر بیۆگرافیا و ژیانی تایبه‌تی و ئایینی ئیبن و ئاده‌م ده‌وستێت، ئه‌وه‌نده باسی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و زانایه و ده‌قه شیعرییه‌كانی ناكات.
به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی ناخاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری كورد له توانا‌و ئاستی دنیابینی ئه‌و شاعیره به ئاگا بێت. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وباسی خه‌سڵه‌ته دینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئیبن و ئاده‌م ده‌كات. بۆنموونه: ده‌نووسێت ئیبن و ئاده‌م دژه سته‌مكار بووه. ئه‌مه چ په‌یوه‌ندی به دنیابینی و پاشخانی ئه‌ده‌بی ئه‌و زانایه‌وه هه‌یه؟ گریمان دژی سته‌مكارانیش بووه، وه‌لێ كامانه‌ن ئه‌و شیعرانه‌ی له دژی سته‌مكاران نووسیویه‌تی؟ بۆچی ئاماده‌كاری كتێبه‌كه به ده‌ق نایانخاته ڕوو؟ له كاتێكدا له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئیبن و ئاده‌م ژیاوه، چه‌ندین هه‌ڵه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه.
ته‌نانه‌ت میری سۆران میری محمه‌د، سته‌مكاری دژی كه‌سه نزیكه‌كانی خۆشی ده‌كرد و چه‌ندین كه‌سی له‌ناوبرد. بۆچی ئیبن و ئاده‌م له‌و باره‌یه‌وه شیعری نه‌نووسیوه؟.
ده‌بوو نووسه‌ری كتێبه‌كه له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵگه‌ی دیاربخاته ڕوو. نووسه‌ر هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یدا، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئیبن و ئاده‌م به زانایه‌كانی دیكه‌وه ده‌دوێت، كه ئه‌مانه‌ش ده‌چنه خانه‌ی ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كانه‌وه نه‌ك پاشخانی فیكری و ئه‌ده‌بییان. له كۆتایی ئه‌و باسه‌شدا، ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، چه‌ند په‌ره‌گرافێكی شیعری وه‌ك نموونه‌ی شیعره‌كانی ئیبن و ئاده‌م دێنێته‌وه كه به بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك شیعری یه‌كجار بێ ناوهڕۆك و لاوازن. یه‌كێك له‌و شیعرانه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت:_
هه‌وران كرده گۆله گۆڵ..
میكایلا ئه‌تۆش ده‌ی..
توتن و ماشان بڕشێنه..
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و چه‌ند وێنه شیعرییه بده‌ین، به ئاسانی د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه له ڕووی كێش و سه‌روا و فۆڕمی شیعرییه‌وه، شیعرێكی چه‌ند ساده و ناهونه‌رییه. هاوكات وه‌ك خوێنه‌رێك گومانم هه‌یه ئیبن و ئاده‌م كه زانا و مه‌لایه‌كی یه‌كجار تێگه‌یشتووبووه، شیعری له‌و شێوه‌یه بنووسێت.
ئاخر تۆ بڵێی ئیبن و ئاده‌م هوشیاریی شیعری هێنده لاوازبێت، نه‌زانێت توتن (ده‌چێنرێت و ناڕشێنرێت)؟! ئه‌م دنیابیینییه لاوازه له شیعر، به‌رهه‌می دیدگای شاعیرێك نییه كه ده‌یان نووسین و كتێبی هه‌بووبێت و یه‌كێك بووه له ناودارترین زاناكانی سه‌ده‌ی خۆی. ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی سه‌ده‌یه‌كی ئه‌ده‌بیاتی باڵه‌كایه‌تی كردووه، بۆچی نموونه‌ی له‌ده‌یان شیعری دیكه‌ی ئیبن و ئاده‌م نه‌هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران باشتر ئاشنای ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و سه‌رده‌مه بن.وتارێكی دیكه‌ی نێو ئه‌و كتێبه، باسی (مه‌لامحمه‌د)ناوێك ده‌كات.
وه‌لێ ئاماده‌كاری كتێبه‌كه به بڕوای من بیری چۆته‌وه كه ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی ئه‌ده‌بیاتی باڵه‌كایه‌تییه، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی باسی شێخ ڕه‌زا و نالی وحاجی قادری كۆیی ده‌كات، ئه‌وه‌نده باسی مه‌لا محمد و شاعیرانی دیكه‌ی باڵه‌كایه‌تی ناكات.ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ده‌بوو ئه‌وه بزانێت كه شێخ ڕه‌زا و حاجی قادر و نالی، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به ئه‌ده‌بیاتی ناوچه‌ی باڵه كایهتییهوه نییه، به‌ڵكو له شیعره‌كانیاندا، ئه‌گه‌ر ئاماژهیهكییان به‌و ناوچه‌یه دابێت. كه‌چی ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ده‌یان نموونه‌ی له شیعری ئه‌و شاعیرانه هێناوه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك نموونه له شیعری مه‌لامحمه‌دی وه‌تمان هێنابێته‌وه.وێرای ئه‌م دوو وتاره كورته، دوو وتاری دیكه‌ش له‌و كتێبه‌دا هه‌ن، كه ئه‌وانیش هیچ بایه‌خێكی فه‌رهه‌نگی و مێژوویان نییه، چونكه پتربیۆگرافیان له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بێت له ئه‌ده‌بیاتی باڵه‌كایه‌تی.
به بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك، ناكرێت له ژێر ناونیشانێكی گه‌وره، كارێكی كرچ و كاڵ بكه‌ین. لێكۆڵینه‌وه له مێژووی سه‌ده‌یه‌كی ناوچه‌یه‌ك، پێویستی به هێنانه‌وه‌ی ئه‌رگۆمێنتی مێژوویی و ده‌یان به‌ڵگه و ده‌ستنووس هه‌یه. لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی باڵه‌كایه‌تی له ماوه‌ی سه‌د ساڵدا، به‌وه ناكرێت ژیاننامه‌ی ته‌نها چوار كه‌س له دوو توێی نامیلكه‌یه‌كی بچو‌وكدا بنووسینه‌وه. به‌ڵكو ده‌بێ نموونه له ده‌یان شیعری سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه و شاعیرانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئه‌گه‌ر هه‌بن بێنینه‌وه. ده‌بێ ئاگاداری هه‌موو ئه‌و نووسین و ده‌قه ئه‌ده‌بییانه بیت كه له ماوه‌ی سه‌دساڵ له‌و مێژووه‌دا نووسراون. ئه‌وه‌ی من وه‌ك خوێنه‌رێك له‌و كتێبه‌دا كه‌وته به‌رچاوم، شتێكی پێچه‌وانه‌ی ناونیشانی كتێبه‌كه بوو.
چونكه جگه له چوار وتاری زۆر ساده و ساكار(كه خوێنه‌ران خۆیان ده‌توانن كتێبه‌كه بخوێننه‌وه) هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی و مێژوویی له‌و كتێبه‌دا ناكه‌وێته به‌رچاو. دواجار بڕوام وایه ئه‌م كتێبه، ناكرێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆنووسینی دیكه له باره‌ی ئه‌ده‌بیاتی باڵه‌كایه‌تییه‌وه پشتی پێ ببه‌سترێت. چونكه بابه‌ت و زانیارییه‌كانی له ڕووی مێژووییه‌وه ورد نین و هێشتا پێویستییان به ساغكردنه‌وه و به‌دواداچوونی زیاتر هه‌یه.
به تایبه‌تیش له ڕووی ده‌قی ئه‌ده‌بییه‌وه. چونكه ئه‌ده‌بیات هه‌ر ته‌نها شیعر نییه، هاوكات مێژووی سه‌د ساڵی ناوچه‌یه‌كیش ته‌نها له چوار كه‌سایه‌تی و چه‌ند وێنه‌یه‌كی شیعری لاواز كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ماوه‌ی ئه‌و سه‌د ساڵه‌دا چی نووسراوه كه بچێته خانه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه، ده‌بێ باس بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه بكرێت.
*په‌راوێز: ناوی كتێب(له بومه‌لێڵه‌وه بۆ زه‌رده‌په‌ڕ)/ ئاماده‌كردنی ڕێبین مه‌لا ئه‌حمه‌د/ ساڵی چاپ 2019……….
ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره(1109)ی ڕۆژی 24/10/2019بڵاوكراوه‌ته‌وه…