 
	الاخراج – ده‌رهێنان … ئاماده‌كردنی : ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا
 نووسینی : تالیف:  فرانك م. هوایتج
 وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی  :  (كامل یوسف ، الدكتور رمزی مصطفی، بدر الدیب ،درینی خشبه، محمود السباع )                             پیاچوونه‌وه  : (حسن محمود،  سعید خطاب )     
           
 پسۆڕی ده‌رهێنان تاڕاده‌یه‌ك نوێیه له‌شانۆدا ، له‌مرۆدا ماڵی خۆی له‌ده‌قی زیندووه‌وه چێده‌كات شانۆ پێشینه‌ی له‌وجۆره‌ی نیه له‌رۆژگاره‌كانی ڕابردودا ، له‌ڕوووی گرنگی و ماڵی نووسه‌ره‌وه . ئه‌م ڕاستیه له‌شانۆی ئاره‌زوومه‌ندانه‌دا جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌له ڕاستگۆیی به‌جۆرێكی تایبه‌تی ، له‌كاتێكدا ده‌رهێنه‌ر ده‌بێته پیشه‌مه‌ند به‌ته‌نیا له‌ومه‌یدانه‌دا ده‌مێنێته‌وه هه‌روه‌كو له‌شانۆی برۆدۆی دا ، ئه‌وناوانه‌ی له‌نمونه‌ی “داڤید بیلاسكۆ و تیرۆن جاپری و ئیلیا كازان ” پێشینه‌یان نه‌بووه جگه‌له نووسه‌ران و ئه‌ستیًره‌كانی نواندن . 
 بێژه‌ی ده‌رهێنه‌ر له‌ڕووی مێژووییه‌وه  ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌و هه‌میشه ئارایی هه‌بووه و به‌دوایدا هه‌ستاوه‌به نواندنی هه‌ندێك وه‌زیفه‌ی جێبه‌جێكاری دیاریكراو . كه‌له‌یۆنانی كۆندا ئه‌وكه‌سه‌ی  – كه‌زۆربه‌ی كات – ئه‌وكاره‌ی ده‌كرد نووسه‌ر بوو وه له‌ئینگلته‌را دیارترین ئه‌كته‌ری گروپه‌كه بووه . زه‌مان زۆری پێناساندین ، به‌جیاوازی ئاستی سه‌ركه‌وتنیان ، به‌دوای دا گرنگی سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕاهێنانه‌كان و پێشكه‌شكردنی شانۆییه‌كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ . به‌ده‌ر له‌بیری  ده‌رهێنه‌ر یاخود “ڕیجیسێر” وه‌كو ئه‌وروپییه‌كان ناوی ده‌به‌ن ، ئه‌وه‌ی ” واقعه – كه‌تواره ” له‌دایكبووی  سه‌ده‌ی بیسته‌مه . 
 له‌دیارترینی پێویستیه‌كانی نمونه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌كاتی خراپی سیستمی كۆندا ، هه‌روه‌كوده‌رخستنی  هه‌ندێك نمونه‌ی به‌كارهاتوو . كه‌له‌ساڵی 1886  و هه‌واڵه‌كانی “ئه‌دویت بۆ‌پ ” و  ” لورنس باریت” له‌پێكهاتنی به‌هێزترین گروپی ناسراوی شانۆی ئه‌مریكی دا. ئه‌وه‌ی “كیتی مۆلۆنی ”  بۆی تۆمار كردووین  ، ئه‌كته‌ری گروپی گه‌نجان له ” عیون النجلا‌و ” ، ڕوو داوه‌كانی ئه‌و وه‌رزه   به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ی ورده‌كاریه و لامانه له‌سه‌ر ئه‌و دۆگمه به‌دوای یه‌كدا هاتووه له ڕاهێنانه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا . كه‌ده‌ڵێت : ” ده‌رۆژی ئه‌وماوه‌یه به‌سه  بۆ تاكه‌كانی گروپ بۆ جێگیركردن و پاراستنی رۆڵه شانۆییه‌كان : ” ڕیچیلۆ ، ماكبێس ، هاملێت ، ئۆتیلۆ ” (1) وه‌به‌زیادكردنی هه‌ندێك ڕاهێنانی. ئه‌وبه‌رنامانه‌ی كه‌گشتگیرن له شانۆییه‌كانی تردا :
 ڕیچاردی سێهه‌م و كاترین و بترۆكیۆ و بازرگانی ڤینس و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی لێبووك و پرۆتس و دۆن سیزار بازان و ڕێگای داهێنان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دیونی كۆندا و شالیرو …. ته‌نها له‌نمایشدا ، ڕاسته ئه‌م فه‌رمانه جیاوازه له‌كاتی ئاماده‌كردنی شانۆییه‌كاندا له‌نمایشی ئێستادا گه‌ر ئه‌و كارانه نمونه‌ی ئاڵۆگۆڕی بن ، ئه‌وكاته ئه‌كته‌ره‌كان گرنگی وشه‌كانی ده‌ق  له‌كاری جوڵه ئامێزدا له‌مه‌زنترین لاساییدا ده‌زانن. وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌م و كورتی له‌ڕاهێنانه‌كاندا  له‌م رۆدا به‌وه‌ده‌ستپێده‌كات كه‌شتێكی ناوازه . 
 هه‌روه‌ها درێژی ئه‌م ماوه‌ی ئه‌م ڕاهێنانه نابێت “مستر بوپ” خۆی ببێته كلیلی دیالۆگ ، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته پچڕاوه درێژه  به‌نه‌بره‌ی داود بێژاویانه  ، هه‌روه‌ها  قسه‌كردنمان “خاتوو مۆلۆنی ” بۆیه‌كه‌مجار له‌رۆڵی ریچیلۆ  بۆمان ده‌گێڕێته‌وه  له‌هه‌سته‌كانی چاودێری  ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌كاتی  بیركردنه‌وه‌دا   بۆیه‌كه‌مجار له‌شه‌وی كردنه‌وه‌ی  شانۆیی ماكبێس و چۆنێتی  بوون به هۆكاری كاره‌سات  له‌هه‌مان شه‌ودا ،  ئاژاوه له‌نمایشدا  به‌سه‌ره‌تاكانی ئارایشت و زیزكردن و نكوڵیكردن  وه‌كو یه‌كه‌یه ك له‌جادووگه‌رانی ” شۆك”ه‌كان  . 
 ئه‌وه‌ش ڕووداوێكی تر ، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ڕوویدا ، دیناوكردنی ڕوانگه‌ی باو به‌ئاراسته‌ی ڕاهێنانه شانۆییه‌كان ، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌كته‌ری گه‌وره ” لسته‌ر والاك ” له‌سه‌ر مه‌رگ  ڕێكخرا  له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاهه‌نگێكی فێرخوازی له‌شانۆی هاملێت  له‌وكاته‌دا  مایۆی ساڵی 1888 كه‌هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی نواندن  به‌شدارییان تێدا كرد. ” روزا یتنج – یه‌كێك له ئه‌كته‌ره‌سۆزداره‌كان  له‌هه‌مان چاخدا  كه‌هه‌ستان به‌نواندنی  رۆڵی شاژن  له‌به‌رده‌م  ” أدویپ بوپ ”  له‌رۆڵی هاملێت . 
دیاریكردنی شانۆگه‌ریه‌كه له‌ڕاهێنانه‌وه ، پێشتر به‌ركه‌وته‌ی   پێشووی نه‌بووه  له‌نواندندا له‌به‌رده‌م به‌ڕێز بۆ‌پ و ئه‌وه خرایه ڕووی ئه‌كته‌ری گه‌وره  بۆ ئاماده‌كردنی ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌دیمه‌نی ژووری نووستن . ته‌نها به‌دانانی نمونه‌ی ئه‌و خستنه ڕووه ئیهانه‌ی به‌نیسبه‌ت مقه‌ده‌ری نواندنییه‌وه ، كشانه‌وه له‌و گروپه  له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ناویان خرابووه ناو پرۆگرامه‌وه . بییرۆكه‌كه هه‌ستانه به جێبه‌جێكردنی ڕاهێنانی تایبه‌ت به رۆڵ  له‌به‌رده‌م  أدویپ بوپ له‌رۆڵی هاملێت ، به‌ڕوانینی – ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ناوی گه‌وره – شتێكه به‌رگه نه‌گیراوه .
 ئه‌وه‌ی ده‌كرێت زیادكردنی نمونه‌یی زیاتره ، كه هه‌تا له‌به‌رامبه‌ر كرده‌ی شانۆیی ساده‌و به ئیحساس  به‌جێبه‌جێكردنی كرده‌ی ڕاهێنانه شانۆییه تازه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی زیادتر له‌هه‌فته‌یه‌ك له‌ئاستی نمایشی هۆكاره‌كانی ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی ده‌یپارێزین  كه‌باشترین پارچه‌كانمان و  “”الاهام –سرۆش ”  بۆساتێك  كه‌وه‌ڵامی بینه‌رانی پێده‌ده‌ینه‌وه . به‌ده‌ر له‌وه پێویست ناكات        به‌شكاندنه‌كانیان  نمونه ، كۆتایی هێنان  به‌و نێوانه‌ی كه‌سیستمی داهاتوو له‌باتی  ڕێسا به‌زۆر هه‌ڵاوێردی بۆبكه‌ین له‌ده‌رهێنانی شانۆییه‌كاندا  له‌به‌شی گه‌وره‌ی  سه‌ده‌ی نۆزده‌دا. 
- ماوه‌ی ڕاهێنانه‌كان كورتن ، ده‌گاته چه‌ند كاتژمێرێك له‌كاره ده‌وریه‌كان ، وه‌كو وتمان له‌هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕ نابێت له‌كاری نوێ‌دا .
- واز ده‌هێندرێت له جل و به‌رگ و ئارایشت و ورده‌كاری له‌زۆربه‌ی كاته‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ر . لێره‌دا پشت ده‌به‌ستێت به پاڵنه‌ره‌كانی ئاره‌زووی سه‌رنج بردن و راكێشان . ئه‌م دۆخه به‌تایبه‌تی له‌باشترین دۆخه‌كاندا ته‌نها ده‌رباره‌ی ئاژاوه‌یه له‌هۆكاره‌كاندا .
- دیمه‌ن جۆرێكی لاسایگه‌ری و باوه ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌مواری جوانكاری گونجاو كه‌شانۆگه‌ریه‌كه پێویستی پێیه‌تی .
- رۆڵه تێپه‌ڕه‌كان ، بینینی كۆمه‌ڵه‌كان ، زۆرجار فه‌رامۆش ده‌كرێن ، یان بێ مه‌عریفه‌ت له‌بوونیاندان ڕێكه‌وتن  . هه‌تاكو ئێستاش ئه‌و سیستمه له‌بالێ و ئۆپێرادا ماون . ئه‌وه‌ی  مومكینه ده‌مانه‌وێت  هه‌ندێك شتی شاز  لابه‌ن له‌شانۆدا بۆسلوكی پێكه‌نیناوی كه‌دێت وه‌كو ئه‌وكه‌سانه‌ی ڕاهێنانیان نه‌كردووه و نه‌كیره‌ن . ته‌نها ئه‌و شازانه نه‌بێت  ، كه‌ڕێگایان پێدراوه به‌دوایدا بێن ، وه‌كو ڕووداوی نه‌كیره ، له‌م كاته‌دا ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی  تشویش كه‌نابنه كاره‌سات ، له‌ڕوانگه‌ی بینه‌راندا .
 ئه‌وه‌ی سروشتیه‌و قورسه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆله‌ی به‌رهه‌می شانۆیی ده‌بنه چه‌قی نه‌بوونی هونه‌رمه‌ند كه‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌سه‌پێنێت ، نه‌ك له‌سه‌رته‌نها ئه‌كته‌رێك ، یان كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ر یان دیمه‌ن یان ده‌نگ ، یان ڕووناكی ، یان جل وبه‌رگ ، یان پاشكۆكان یان ئارایشت ، له‌گه‌ڵ هه‌موو توخمه كۆبۆوه‌كان ، تواناكانیان هه‌ڵگری به‌ر پرسیارێتی كاركردنن له‌گه‌ڵًیدا له‌نووسینه‌وه كه‌ده‌بێته ئامانجی یه‌كه ئه‌ندامیه‌كه كه‌خودی شانۆگه‌ریه‌كه‌یه . لێره‌وه ده‌رهێنه‌ر له‌دایكده‌بێت یان “ڕیجیسێر ” ، له‌كاتی كرداری گه‌شه كردنی وه‌كو هونه‌ر مه‌ند .
تێبینی / بۆئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سوودم وه‌رگرتووه له كتێبی ” المدخل الی الفنون المسرحیه – وه‌رزی شه‌شه‌م نووسینی : تالیف: فرانك م. هوایتج ، وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی : (كامل یوسف ، الدكتور رمزی مصگفی، بدر الدیب ،درینی خشبه، محمود السباع ) پیاچوونه‌وه : (حسن محمود ، سعید خگاب )
ئاماده‌كردنی : ڕیبَاز محه‌مه‌د جه‌زا


 
			 
			 
			