وه‌ڵامێك له په‌رێزی شیعردا … له‌تیف بێوار
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا و له نووسینێکی سێ به‌شیدا به ناوی (بیروڕاو باری سه‌رنج سه‌باره‌ت شیعر‌و دنیای شیعر) له لایه‌ن عه‌بدوڵڵا عه‌باسه‌وه نووسینێك بڵاوکرایه‌وه که نزمی ئاستی ئه‌و وتاره بووه جێی نیگه‌رانی منی خوێنه‌ر، بۆیه به پێویستی ده‌زانم لێره‌دا چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاماژه پێ بده‌م و کاکی نووسه‌ر ئه‌پبده‌یت بکه‌ینه‌وه تا بزانێت ئه‌مێستا له چ زه‌مه‌نێکدا ده‌ژین و شیعریش له‌کوێی ئه‌و زه‌مه‌نه‌دایه.
به کورتی جگه له‌وه‌ی ئه‌و وتاره هه‌ر کای کۆن به باکردنه‌و هیچ خاڵێکی نوێی تیا نییه‌و هه‌ر خولانه‌وه‌یه له ئه‌زموونی ساڵانی حه‌فتاکاندا، چه‌ند بابه‌تێکی پێچه‌وانه‌و پڕ له هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌شی له خۆ گرتووه، له‌وانه:
1- ئه‌و ده‌نووسێت (باوه‌ڕم به دیراسه‌ی ئه‌كادیمی نیه ده‌رباره‌ی شیعر) ئه‌مه ئه‌و بێئاگاییه‌ی بنووس ده‌رده‌خات له‌وه‌ی ره‌وتی ئه‌ده‌بیاتی جیهانی پۆست‌مۆدێرن و ره‌خنه‌ی هاوچه‌رخ به کوێ گه‌شتووه‌و کارلێکه‌ریی پێشکه‌وتنه جیاوازه‌کانی ژیان چ په‌یوه‌ندییه‌کیان به خوێندنه‌وه‌و تێگه‌شتن و نووسینی شیعره‌وه هه‌یه ؟ به سوود وه‌رگرتن له هه‌موو تیۆر‌و ئه‌زموونه مرۆییه‌کان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا که له کۆتاییدا به‌ره‌نجامه به سووده‌کانی بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ساده‌یی بیر‌و پاشخانی مه‌عریفی شیعریی کاکی بنووس ده‌نوێنێت. به روونیش ئه‌م راستییه له‌و قسه‌یه‌ی نووسه‌ردا ده‌رده‌که‌وێت که ده‌ڵێت: (سه‌رچاوه‌ی هه‌موو قسه‌كانم ، تاقیكردنه‌وه و ڕوانین و تێكه‌ڵیمه له گه‌ڵ كۆڕ و كۆمه‌ڵی شیعر و شاعیران‌دا)، مه‌گه‌ر تێکه‌ڵی هه‌ر ئه‌و شاعیرانه‌ی وه‌ك خۆی دهنواڕن بکات و نوێبوونه‌وه‌و موتابه‌عه‌کردن و خوێندنه‌وه‌شی ته‌واو بێ ئه‌رزش کردووه‌و هیچ باسێکی نه‌کردووه.
2- ئه‌و له لایه‌ك ده‌ڵێت (وه‌ك شاعیر قسه ناكه‌م ، به‌ڵام وه‌ك شیعر دۆست) که چی له لایه‌کی تر بێ دوودڵیی باس له کتێبه‌کانی خۆی ده‌کات وه‌ك ده‌نووسێت [ له پێشه‌كی ( بێ ده‌نگی گه‌وره ) و هه‌ندێك نووسینی دی ‘ كه له‌م باره‌یه‌وه نووسیومن، تا دوا باری سه‌رنج كه له دیوانی ( هه‌ڵوێست ) دا ده‌رم بڕیون]… که‌واته هه‌ر ئه‌مه به‌سه بۆ لێفامینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که خۆی وه‌کو مه‌رجه‌عی شاعیران و هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعر له قه‌ڵه‌م بدات به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ کتێبه‌کانی ئه‌و، که له ڕاستیدا له هیچ کلۆجێکی دنیای شیعری نوێی کوردیه‌وه ناو و بوونی نیه.
3- سه‌یر له‌وه‌دایه که‌سێك هێنده بێ‌ئاگا بێت له نووسینی خێرای دنیای دیجیتاڵ و ته‌کنه‌لۆژیای نوێ و سه‌دان ناو و ئه‌زموونی جیاوازی نوێ که ده‌رده‌که‌ون، که چی بنووسێت: (تاكو ئێستا شیعری كوردی له‌و باس و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌رم بڕیون تازه‌تر نه‌هاتۆته گۆڕێ) ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر بێئینسافییه، له هه‌مان کاتیش‌دا بێئاگاییه‌کی مه‌ترسیدار ده‌رده‌خات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌ر له‌سه‌رده‌می ته‌قیانووسدا بژی!
4- جگه له‌وه‌ی هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی بوون سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی شاعیری باشن، که‌چی به جۆرێک سوکایه‌تی به شیعری ئێستای کوردی ده‌کات وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو شاعیره‌کان له گوێی گادا نووستبن و په‌نا بۆ خشت و بلۆک و چیمه‌نتو به‌رن ده‌ڵێت:
[قسه‌كانیان ئه‌وه‌نده گرێ گرێ یه ، په‌یوه‌ندی به ( خشت ) و ( چیمه‌نتۆ ) و … (هه‌ندێك ئاله‌تی ئۆتۆمۆبێل)] سه‌ره‌تا ده‌شێت بڵێین خوێنه‌ر ئه‌م رایه سه‌رپێیانه وه‌رناگرێت و باشتر وابوو بۆ بنووس نموونه شیعریه‌کانی بهێنایه‌ته‌وه‌و راڤه‌و لێکدانه‌وه‌کانیشی له‌گه‌ڵدا بخوێندایه‌وه‌و دابنایه ئینجا هه‌مووی زه‌ربی سفر بکردایه‌ته‌وه.
4- بنووس هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت به شیعری نوێی کوردی‌دا بێته خواره‌وه به‌ڵکو دوو په‌ره‌گرافی له ره‌خنه‌ی شیعره‌وه هێناوه‌و به سه‌ره‌وبن لێکی داونه‌ته‌وه‌و یان ره‌نگه هه‌ر هێنده له شیعر و ره‌خنه تێگه‌شتبێت، له یه‌کێکیاندا ده‌ڵێت: [(ڕاسته – مه‌سته‌ره ) تان هێناوه و هه‌ردوو لایه‌نی – بوعدی – نێوان زه‌مان و مه‌كانتان پێواوه]….
ده‌بوو بنووس هێنده به‌سه‌رپێیی له پێکهاته‌ی (زه‌مه‌ن و شوێن)ی گه‌ردوونیی و ناو ده‌قه‌کان تێنه‌گه‌شتبایه که رووبه‌ری %80ی شیعره‌کان داگیر ده‌کات و قسه‌وباسێکی زۆری له‌سه‌رکراوه‌و له‌سه‌ر ده‌کرێت.
دووم خاڵ که په‌ره‌گرافێکی تری سه‌ره‌وبنکردووه یان سه‌ره‌وبن لێی تێگه‌شتووه هێناوه‌ته‌وه‌و له‌وه حاڵی نییه که سروشت به‌رهه‌م هێنه‌ری شیعر نییه به‌ڵکو بزوێنه‌ری شاعیره بۆ به‌رهه‌مهێنان و هه‌ڵهێنجانی که‌ره‌سه‌کانی لێوه‌ی، که‌چی ئه‌و به حه‌په‌سانه‌وه ده‌پرسێت و ره‌خنه له‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌گرێت که نازانرێت له لایه‌ن کێ و که‌ی نووسراوه ده‌ڵێت: [ سروشت توانستی بزوتنه … ی نیه !! … دوایی به‌ڵكو سروشت مه‌كینه‌یه !! په‌یوه‌ندیه‌كی به داهێنانی گه‌وره‌ی شیعره‌وه هه‌یه]
5- زمانی ئاخافتنی ئه‌و بنووسه هێشتا له جوێن و سوکایه‌تی پاك نه‌بووه‌ته‌وه، بزانن چۆن به‌های ئه‌قڵ نزم ده‌کاته‌وه بۆ ئاستی (که‌ر) که ده‌ڵێت: [خۆ ئه‌گه‌ر شاعیر عاقڵ بوو … به‌س!! ئه‌وا هه‌موو كه‌سێك تێیده‌گات … هه‌تا كه‌ر – یش] ئیتر هه‌قمانه بپرسین به چ پێوه‌رێك بابه‌تێکی ئاوها ده‌خرێته به‌ردیدی شاعیران و شیعردۆستان و خوێنه‌رانی رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بی، مه‌گه‌ر هزر چمکێك له دونیای ئه‌فراندنی شیعر نییه؟
6- په‌ره‌گرافێکی تر که بێئاگایی بنووس ده‌رده‌خات له‌وێدایه که ده‌ڵێت: [هه‌موتان ده‌زانن و ده‌بیستن و ده‌خوێننه‌وه چ قسه و باس و چ ( فه‌رته‌نه‌یه‌ك!! ) له ئارادایه، ده‌رباره‌ی ده‌ست پێكردنی قۆناغی (سێ یه‌م)]
ئه‌م قۆناغه مه‌گه‌ر هه‌ر له خه‌یاڵدانی بنووسدا بوونی هه‌بێت و سێبه‌ره‌کان یان تراویلکه‌کان ئه‌و فه‌رته‌نه‌یان به‌رپاکردبێت که بنووس باسی ده‌کات، ئه‌گینا له واقیعی دنیای ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا زاراوه‌یه‌ك نییه به‌و ناونیشانه، تا ئه‌و جێیه‌ی له کۆتایی به‌شی سێیه‌مدا ده‌نووسێت: [ له به‌غدا…. ئێواری 23 ئازاری 2005 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر‌و رۆژانه‌مه‌نووس پێكه‌شمكرد] ئه‌وجا خوێنه‌ر ده‌زانێت که ئه‌م نووسینه چه‌ند له مێژه له‌گه‌ڵ وشکبوونه‌وه‌ی مره‌که‌به‌که‌یدا ئێکسپایه‌ر بووه کاتێك له کۆڕێکی مردوودا 15 ساڵ پێش ئێستا خوێندراوه‌ته‌وه..
له کۆتاییدا ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه بزانن که سیاسه‌تی گڵۆبالیزه‌یشن شیعری ته‌ڵاق دا، زۆربه‌ی خوێنه‌ران و ده‌زگاکانی چاپیش، شاعیره باشه‌کانیش روو له که‌م بوونه‌وه‌ن و زیاتر بۆ خستنه‌ڕووی کاره‌کانیان په‌نا بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌یی جیهانیی ده‌به‌ن، که ره‌نگه بنووس هیچ ئاگایه‌کی ئه‌و جیهانه‌ی نه‌بیت، ئیتر چ پێویست ده‌کات به‌م جۆره نووسینه لابه‌لایانه خوێنه‌رو میدیا به لاڕێدا ببردرێت؟ خوینه‌ری ئه‌مڕۆ هێنده چاوکراوه‌یه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه بخوێنێته‌وه‌و هه‌ڵبسه‌نگێنێت سه‌یر ده‌کات و ده‌پرسێت گوایا بنووس خاوه‌نی چ داهێنان و ده‌نگێکی تایبه‌تی شیعرییه تا گوێ له گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانی بگیردرێت؟!