ڕه‌هه‌ندی بوونگه‌رایی له هۆنراوه‌ی “بێ ئارامی” مامۆستا “ئه‌حمه‌د هه‌ردی” دا … هاوڕێ خالید
هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌كه‌م یه‌ك ناونیشانه، به‌ڵام وا ده‌خوازێت كه كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی (Existentialism) ئاماژه پێبده‌م. له‌به‌رئه‌وه‌ی سروشتی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه به‌جۆرێكه ئه‌گه‌ر له ئاسته تیۆریه‌كه‌ی بریتی بێت له تێكسته تیۆریه‌كانی فه‌یله‌سوفان، ئه‌وا له ئاسته پراكتیكیهكهیدا بریتییه له پراكتیزه‌كردنی بیرۆكه تیۆریه‌كان له دووتوێی ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كاندا، بۆیه بیرۆكه و چه‌مكه تیۆریه‌كان تێكه‌ڵ به‌ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان ده‌كرێن، به‌شێكی زۆر له فه‌یله‌سوفه بوونگه‌راكان له چوارچێوه‌ی ده‌قێك و له فۆرمێكی ئه‌ده‌بییدا، پرسێك یان چه‌ند پرسێكی بوونگه‌رایی ده‌وروژێنن، كه له‌یه‌ككاتدا سه‌ره‌ڕای به‌هاو چێژی ئه‌ده‌بی، به‌های ڕاستی و دروستی و كۆمه‌ڵێك به‌های ئاكاری و مرۆیی له‌خۆ ده‌گرن، كه ئه‌مه‌ی دواییان به‌ته‌واوی له سنوری فه‌لسه‌فه‌دایه.
فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی فه‌لسه‌فه‌ی (خود)ه نه‌ك بابه‌ت، فه‌لسه‌فه‌ی سوژه‌یه، فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤه وه‌ك هه‌بووێك له‌ناو بووندا به‌م پێیه، هه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی مرۆڤ به بوون كارده‌كات، میتۆدی ئه‌م ڕه‌وته‌ی فه‌لسه‌فاندن، (فینۆمینۆلۆجی) یه، واته چۆن دیارده له (هۆش) بۆ من ده‌رده‌كه‌وێت یا خۆی ده‌رده‌خات. گرنگترین چه‌مكه كلیلی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه بریتین له (ئازادی، نیگه‌رانی،، ترس، نامۆبوون، پوچیهت، خۆكوژی، یاخی بوون، هتد…)
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ته‌وژمه فه‌لسه‌فیه نوێیه به‌به‌راورد به ڕێبازهكانیتر سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، به‌ڵام ڕابه‌رانی بڕوایان وایه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه و ڕیشه‌كه‌ی بۆ یۆنان ده‌گێڕنه‌وه وه‌هه‌روه‌ها ڕه‌وته باوه‌ڕداره‌كه‌ی (یه‌سوعی مه‌سیح) به‌نموونه ده‌هێننه‌وه كه پێیان وایه ئهزموونهیهكی (وجودی) بووه. بۆچونێكی دیكه‌ش هه‌یه كه هه‌ندێك له مێژوونووسان و نه‌یارانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه ده‌ڵێن، ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می قه‌یرانه له هه‌ناوی ته‌نگژه و ناكۆكییه گه‌رمه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م هاتۆته ده‌ره‌وه. ئیتر هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، خاڵی ده‌ستپێك و دواهه‌مین ئامانج له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا: (مرۆڤــ) خۆیه‌تی.
ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه به‌دوای شوناس و ماهیه‌تی مرۆڤ له‌ناو بووندا ده‌گه‌ڕێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خودی مرۆڤ خۆی، واتا مرۆڤ تاكه ئامرازه بۆ تێگه‌یشتن له‌خودی خۆی.
ئه‌م ڕه‌وته به بابه‌ت و میتۆدی نوێ و جیاواز ده‌ركه‌وت، ڕابهرهكانیشی له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌ب به جیهانبینهكی بوونگه‌رایانه‌یه بابه‌ته‌كانیان ده‌نووسی به‌تایبه‌ت له چیڕۆك و ڕۆمانه‌كانیاندا، ئه‌مه به‌ڕوونی دیاره.
له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكرا. وه‌كو په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر به سه‌راو ژێربوونی ئامانجه‌كانی ڕۆشنگه‌ری، له‌ئه‌نجامی هه‌ڵخڵیسكانی مرۆڤ و كه‌وتنه گۆمی به‌ربه‌ریه‌ته‌وه، له عه‌قڵانیه‌ته‌وه به‌ره‌و ناعه‌قڵانیه‌ت، له مه‌ده‌نیه‌ته‌وه بۆ هه‌مه‌جیه‌ت.
به‌مشێوه‌یه‌ش فه‌یله‌سوفی بوونگه‌را، خه‌ریكی ئه‌زموونكردنی خودی گرفته‌كانه له بووندا، له‌لای بونگه‌راكان ((بوون)) بنه‌ڕه‌تی هه‌موو شتێكه و پێش ماهییه‌تی ده‌خه‌ن. به‌مه‌ش كۆجیتۆ و عه‌قڵ سه‌نته‌ریزمی( ڕێنیه دیكارت) هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه. ئا لێره‌وه له‌بابه‌ت و میتۆد جیاده‌بنه‌وه.
خه‌باتی بوونگه‌راكان له‌پێناو مرۆڤه، دروستتر بڵێین له‌پێناو پڕۆژه‌ی (مرۆڤ) له (بوون) دایه، بوونگه‌راكان ماهیه‌تی مرۆڤ وه‌كو ماهیه‌تێكی ناجێگیرو كراوه كه له گۆڕانكاری دایه ده‌ناسێنن.
گرینگ‌ترین پرسیارێك كه بوونگه‌راكان وروژاندیان، ئه‌م ناعهقڵانیهته له گه‌ردوون بۆ؟ ئایا ڕه‌هه‌ندی باڵا له مرۆڤ ته‌نها عه‌قڵانی بوونه؟ ئایا به‌ته‌نها عه‌قڵ ده‌توانین ژیان بكه‌ین؟ به‌مه‌ش ته‌وژومی مۆدێرنیته‌و ئامانجه‌كانی ڕۆشنگه‌ری و لۆجیكی سه‌رمایه‌داریان خسته ژێر ڕه‌خنه‌ی توند دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجام و ئامانجه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه ناكۆك بوون.
هه‌موو ئه‌م باس و خواسانه خزانه نێو ڕێڕه‌وی ئه‌ده‌ب. له‌وێ له كۆنێكستی ئه‌ده‌بدا فه‌یله‌سوفه ئه‌دیبه‌كان، كه‌وتنه تاوتوێكردنی گرفته‌كانی مرۆڤ له‌بووندا، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له‌لای نوێنه‌رانی بوونگه‌را، (سارته‌ر و كامۆ) زۆر به‌ڕوونی دیاره.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیهانبینی بوونگه‌رایی له ئه‌ده‌بی كوردیدا:
له‌نێو ئه‌ده‌بی كوردیدا له باشوری كوردستان، هیچ ئه‌دیبێكی دیاریكراومان نیه بچێته خانه‌ی بوونگه‌راییه‌وه به‌واتایه‌كی ته‌واو بوونگهرابێ، واتا به‌چاویلكه‌یه‌كی بوونگه‌راییانه بڕوانێته بوون و بوونی مرۆیی و خه‌ریكی ئه‌و بابه‌تانه بێ كه ده‌كه‌ونه سنوری فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌راییه‌وه ، به‌ڵام تاك و ته‌را هه‌ندێك به‌رهه‌م ده‌كه‌ونه به‌رچاو كه له گۆشه‌یه‌كی بوونگه‌راییانه‌وه ده‌ڕوانێته بوون و بایه‌خ بهگرفتێكی ئۆنتۆلۆجی و بوونی بدات. هه‌ڵبه‌ته له‌لای میلله‌تانی تر پرسی بوونگه‌رایی و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه چووه و له‌ناو كلتوری كورددا هه‌نگاوی نه‌هاویشتووه و چه‌كه‌ره‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش به‌بۆچوونی ئێمه تایبه‌تمه‌ندی میلله‌تی كورده له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م كه خاوه‌نی دۆزێكی جیاوازه كه كێشه‌ی شوناس و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی بوو له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه ده‌بینین ئه‌ده‌بی كوردی سه‌ده‌ی بیسته‌م خاوه‌ن ته‌رزێكی ناسیونالیستیانهیه وه ئه‌مه‌ش به‌جۆرێكه وه‌كو تارماییه‌ك تێكڕای ئه‌ده‌بی كوردی ته‌نیوه، بۆیه ده‌توانین بڵێین شوێنێك نه‌ماوه‌ته‌وه له ئه‌ده‌بی كوردی لای شاعیرانی كورد كه هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری و پڕ حه‌ماسی نهیتهنیبێ، هه‌روه‌ك لای “هێمن” به ڕوونی دیاره،
(ته‌نانه‌ت وه‌ختی ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ یار ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له‌بیره) له‌م نموونه‌یه‌دا هه‌ستی به‌هێزی نیشتیمانپه‌روه‌ری شاعیر، زاڵتره له هه‌ستی تایبه‌تی و بوونگه‌راییانه‌ی ئه‌و، هه‌ستی چركه ساتی له‌گه‌ڵ یار بوون كه بنه‌ڕه‌تی و بوونی تره له‌هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری ده‌بینرێت، هه‌ستی بوونگه‌راییانه‌ی ئه‌و پله‌یه‌ك پاش هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌ی دێت، هه‌ستێكی لاواز و نا ئاماده و نا چاڵاكه، هێمن پێمان ده‌لێت: من و یار و شیعریش قوربانی نیشتیمان. له‌لای”هه‌ژار”یش ئه‌م هه‌سته نیشتیمانپه‌روه‌رییه به‌شێوه‌یه‌كی تر خۆی مانیفێست ده‌كات بارگاوی ده‌كرێت به‌كۆمه‌ڵ ئه‌قوالی ئاینی. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه میراتێكه و پێش ئه‌م شاعیرانه، لای خانی و جگه‌رخوێن ده‌ست پێده‌كات دواتریش ئه‌م هه‌سته گشتیه (ده‌سته جه‌معی)یه لای زۆربه‌ی له شاعیره نوێكان و گروپی ڕوانگه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
به‌و پێیه‌ی كاركاردن له‌نێو ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، خۆی پرۆسه‌یه‌كه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خودی هۆش و ئاگامه‌ندی و هه‌ستی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی به‌ڵام ئه‌ده‌بی بوونگه‌رایانه ئه‌وه‌یه كه بوونی مرۆڤ و خودی خۆی ده‌كاته كه‌رسته‌ی توێژینه‌وه، واته كه‌رسته‌و بابه‌ت و میتۆدی خۆی هه‌یه به‌م پێیه ناتوانین هیچ شاعیر و ئه‌دیبێك به‌ته‌واوی بخه‌ینه ئه‌م چوارچێوه‌یه، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌ده‌بی كوردی له چاو گه‌لانی ناوچه‌كه له ڕه‌هه‌نده بوونگهراییهكهی كورتی هێناوه.
به‌ڵام یه‌كێك له‌م شاعیرانه‌ی كورد كه سه‌رنجی زۆر به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت،
“م.ئه‌حمه‌د هه‌ردی”یه. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و بایه‌خه، وه زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت لای هه‌ردی ئه‌وه‌یه كه به هه‌ستێكی بوونگه‌راییانه‌ی زۆر تایبه‌تی ده‌نوسێت، جیاواز له‌و هه‌سته‌ی پێشوو كه لای شاعیرانی وه‌ك (خانی و جگه‌رخوێن و سالم و كوردی و هێمن، هتد….) هه‌بوو.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین، هه‌ستی نامۆیی و ته‌نیایی، بێ ئارامی و بێزاری باڵی به‌سه‌ر كۆی شیعره‌كانیدا كێشاوه. ئه‌گه‌ر له‌ناو دێری شیعره‌كانیشدا بگه‌ڕێیین هۆكاری ئه‌و بێزاری و نامۆییه‌یه نادۆزینه‌وه، چونكه ناكه‌وێته ناو بوونی مادییه‌وه به‌ڵكو هۆكاره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی بوونی ماددیه. نیگه‌رانی و بێزاری ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی له‌ناو بوونی مادده دابێت، ئه‌وا به نیگه‌رانی ئۆنتۆلۆجی دانانرێت به‌ڵكو نیگه‌رانیه‌كی ساخته‌یه و ناڕه‌سه‌نه. به‌ڵام ئه‌و نامۆییه‌ی له بونیادی ئه‌و (شاعیر)ه دایه، ڕیشه‌یه‌كی ئۆنتۆلۆجی و “بوونگه‌را”یانه‌ی هه‌یه. واتا نامۆیی و بێزاریهكی ئۆنتۆلۆجی، ڕه‌سه‌ن و زیندووه. ئه‌وه‌ی زۆر به زه‌قی دیاره له شیعری، “بێ ئارامی” كه له‌ساڵی 1938 نوسیوویه‌تی:
ئاخ و داخ و ده‌رد، له‌ده‌ست ته‌نیایی،
په‌شێوی بێ حه‌د، ده‌ردی بێ دوایی
(هه‌ستكردن به ته‌نیایی به‌مشێوه‌یه له‌ناو ئه‌و هه‌موو جه‌نجاڵییه‌ی ژیان، سه‌ره‌تای چركه ساتێكی فه‌لسه‌فییه، كه مرۆڤ هه‌ست ده‌كات فڕێ دراوه‌ته ناو ئه‌و گه‌ردوونه و به ته‌نیایه)
ئه‌م سه‌رسامیه (سه‌رسام بوون، یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی بیری فه‌لسه‌فییه)
بێ ئارامیه
دڵ ناكامیه
كه‌ی كۆتایی دێ؟
نه له‌ناو گوڵزار
نه لای خزم و یار،
ئۆقره ناگرم…!
(ئه‌و بێ ئارامی و بێ ئۆقره‌یی و نیگه‌رانییه، لێره‌دا كه هیچ هۆكارێكی ماددی و سۆزداری له پشت نییه، ئه‌مه به‌و واتایه دێت كه ئه‌م هه‌سته ئۆنتۆلۆجی و ڕه‌سه‌نه )
له ده‌ست شار هه‌ڵدێم، ده‌چمه ناو گوڵزار
له‌وێش هه‌ڵناكه‌م، دێمه‌وه ناو شار!
وه‌ك ئارام نه‌ماو
دڵ و پێ سوتاو
خانه‌ی خه‌و ڕوخاو
له دنیا بێزار…!
كه به تێكه‌ڵبوون، وه‌ها بێزارم
بۆچ به ته‌نیایی په‌شێوه كارم؟! (دووباره پرسیاركردن له‌م هه‌ستكردن به ته‌نیا بوونه و واق وڕمان له‌ناو ئه‌و هه‌موو هه‌راو زه‌نایه‌ی گه‌ردوون، به دۆخێكی بوونگه‌رایانه داده‌نرێت.)
بۆ وه‌ك ڕه‌نجه‌ڕۆم؟
وه‌ڕس بووم له خۆم
بۆ هه‌ر كوێ ئه‌ڕۆم
دڵ بێ قه‌رارم؟!
به‌مشێوه‌یه ئه‌م ڕوكردنه (خود) یه، له كۆنتێكستی شیعریدا، تاوتوێكردن و وتوێژكردنی (خود) ، داهێنانی ستایلێكی ته‌واو نوێیه له ئه‌ده‌بی كوردییدا، هه‌ردی یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه‌م له‌سه‌ری نوسراوه، به‌ڵام چه‌ند بۆچونێك هه‌ن له‌سه‌ری له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ڕهخنهكراوه له‌لایه‌ن (كاكه‌ی فه‌لاح)ه‌وه، به‌ڵام بۆچوونی گرنگ له‌باره‌یه‌وه بۆچوونی (گۆران)ه، كه وتویه‌تی: (هه‌ردی قوتابخانه‌یه‌كی زۆر نوێ و تایبه‌ته له ئه‌ده‌بی كوردی) دا.
ئه‌وه‌ی كه ماوه پێویسته ئاماژه‌ی پێبدرێت، ” هه‌ردی” له پێشه‌كی دیوانی (ڕازی ته‌نیایی) دا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و خوێنه‌رێكی بواری فه‌لسه‌فه بووه زیاتر له‌وه‌ی خوێنه‌ری ئه‌ده‌ب و دیوانی شاعیران بێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌داهێنه‌ری ئه‌و شێواز و ستایله نوێیه داده‌نرێت، ڕه‌نگه خود ئاگایانه به‌ره‌و ئه‌و شێوازه و ستایله چووبێت، چونكه ئه‌م هه‌سته چاڵاكه تایبه‌ته، باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی شیعره‌كانیدا كێشاوه.