له‌م كات و ساته‌دا ، بۆچی ته‌نیا سلێمانی !؟ … عه‌بدوڵا ساڵح
سه‌رنجێكی سه‌رپێیی له نوسینێكی د. سه‌باحی غالب !
له سایتی خه‌ندان ، له به‌شی بیر‌و ڕا ، د. سه‌باحی غالب نوسینێكی بڵاو كردۆته‌وه به ناونیشانی ( شار گڕ شار گڕ، شارى بێ ساحێب گڕبۆ شارى سلێمانى)
باسه‌كه جۆرێك له‌ده‌ردی دڵ و كه‌مێك ئاخ وحه‌سره‌ته بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان به‌گشتی ، به‌ڵام به‌تایبه‌تی فۆكۆسی كردۆته سه‌ر شاری سلێمانی كه بۆچی وه‌ك جاران نه‌ماوه و تا ڕاده‌یه‌ك جوانیه‌كانی وون كردوه . لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌ر دوو لایه‌نی باسه‌كه ، به‌ڵام به‌ر له‌وه پێویسته بڵێم كه ماوه‌یه‌كه دۆستی خۆشه‌ویستم، د. سه‌باحی غالب قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی كه‌وتۆته‌وه كار، كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كه بۆ باشی ته‌ندروستی ئه‌و به‌تایبه‌ت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێك ناساغ بوو ، لێره‌وه پڕ بردڵ هیوای له‌شی ساغ و ته‌ن دروستی بۆ ده‌خوازم . دۆستایه‌تی من و كاك سه‌باح ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیك به 50 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ، له‌و ماوه‌یه‌دا ، دوور ونزیك ئاگامان له‌یه‌كتر بووه و ناو به‌ناو یه‌كترمان به‌سه‌ر كردۆته‌وه ، هه‌رچه‌نده له دوو جیهانبینی جیاوازه‌وه ده‌ڕوانینه دنیا ، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و تێڕوانینه نه‌بۆته به‌ربه‌ست له نێوان دۆستایه‌تیماندا ، ڕه‌نگه نمونه‌ی ئه‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردنه بۆ ئه‌مڕۆی دنیا كه‌م بێت، به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه من و ئه‌وی لێكدانهبڕاندوه .
یه‌كه‌میان / جوانیه‌كان كامانه‌ن؟ ئه‌ی ناحه‌زیه‌كان چین ؟، جوانی هه‌ر جێگا وشوێنێك له‌م دنیایه به جوانی دانیشتوانیه‌وه‌یه‌تی ، به ههڵسو كه‌وت وڕه‌فتاریان ، له زمانی عه‌ره‌بیدا قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ ( زينة المكان بالمكين ) واته جوانی شوێن په‌یوه‌سته به دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه ، مه‌به‌ست كردار و هه‌ڵسوكه‌وت وڕه‌فتاریانه ، ژیان‌و گوزه‌رانیانه . كۆمه‌ڵگا له‌گۆڕاندایه ، له هه‌موو بواره‌كان ئابوری ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی ، ڕه‌وڕه‌وه‌ی گۆڕانكاری ناوه‌ستێ ، ئه‌وه حه‌تمیه‌تێكی مێژوویه ، مرۆڤه‌كان خۆشیان بێ وترشیان بێ ده‌بێ خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵ وگۆڕانه بگونجێنن ، یا لانی كه‌م له‌گه‌ڵیان هه‌ڵكه‌ن وه‌ئه‌گه‌ر نا خه‌بات بكه‌ن له پێناو گۆڕینیدا ، گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستگرتن به ڕابردوو، مه‌له‌كردنه به پێچه‌وانه‌ی ڕێڕه‌وی ڕووبار . ئه‌م گۆڕانكاریه مێژوویه پێ به‌پێ خۆی داب ونه‌ریت وههڵسو كه‌وتی تازه له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ ، جا به‌دڵی ئێمه‌یه یان نا ئه‌وه‌یان باسێكی تره ، نزیكترین نمونه ، په‌تای كۆرۆنایه كه ڕه‌نگه تۆقه‌و باوه‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌گۆڕ بنێ، یان وه‌ك داب ونه‌ریت زۆر كه‌می كاته‌وه ، له‌بری ئه‌ویش جۆرێكی تر له یه‌كنزیك كردنی مرۆڤه‌كان بهێنێته كایه‌وه .
كۆمه‌ڵگای كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌داریه ، ئه‌وه‌ی كاك سه‌باح ئاواتی بۆ ده‌خوازێته‌وه ده‌ورانی به‌سه‌رچوه ، ئه‌وه سیمای جۆرێك له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو كه بناغه ئابوریه‌كه‌ی هه‌ڵته‌كاوه و تازه نایه‌ته‌وه، بۆیه داب ونهریتهكانیشی له‌گه‌ڵ خۆی بردوه . ئێستا ده‌ورانێكه چاوی چه‌پ له‌گه‌ڵ چاوی ڕاست درۆ ده‌كا ،ئه‌مه سیمای سلێمانی نیه به‌ته‌نیا ، به‌ڵكو باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا.
جاران له‌سلێمانی بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ، كه د.سه‌باح زوربه‌یان ده‌ناسێ وبه ((ڕه‌سه‌ن )) ناویان ده‌با ، به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران ئێستا سه‌ر بهههركونێك دا ده‌كه‌ی ملیونێرك هه‌ڵتۆقیوه ،جگه له ملیاردێر، جاران هه‌موو شار ڕه‌نگه هه‌زار ئوتومبێڵی تێدابووبێ ئێستا ئوتومبێل ئه‌وه‌نده زۆربووه ڕۆژ نیه هه‌واڵی دڵته‌زێن نه‌بیستین له‌مه‌ڕ كاره‌ساتی هاتوو چۆ ، جاران من و كاك سه‌باح كه‌هه‌ردووكمان قوتابی خانه‌ی مامۆستایان بوین ده‌بوو یه‌كی 15 فلسمان پێ بێ تا له‌به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی چایخانه‌ی عه‌لی لاله مین چایه‌ك بخۆینه‌وه و سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌ین، ئێستا ته‌له‌فزیۆن ئه‌وه‌نده زۆر بوه ته‌نانه‌ت چۆته گیرفانه‌وه و كه‌م كه‌س هه‌یه خاوه‌نی دانه‌یه‌ك نه‌بێ.
ئه‌م ئاڵ وگۆڕه ، په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا گۆڕیوه‌و به‌ئاقارێكی جیاوازیدا بردوه ،ئه‌گه‌ر بۆ كاك سه‌باح هه‌ندێك ناشیرینی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه ، ڕه‌نگه بۆ بابایه‌كی وه‌كو من، له‌پاڵ ناشیرینیه زۆره‌كان، جوانیشی تێدا بێ ، به‌ڵام پێوه‌ره‌كان بۆ ده‌ست نیشانكردنیان جیاوازن، بۆنمونه یه‌كێك له جوانیه‌كان به‌لای منه‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی كچ وكوڕێكه كه به‌یه‌كه‌وه له سه‌هۆڵه‌كه پیاسه‌ده‌كه‌ن ، خۆ چ جوانتر كه ماچێكیش بكه‌ن، به‌ڵام كاك سه‌باح ده‌مانباته‌وه سه‌رئه‌و ته‌عبیرانه‌ی بۆ ژنی جاران به‌كارده‌هێنران لێره‌دا دووباره‌یان ده‌كاته‌وه : ((کچى سەرتاپێ جوانى و قەدردارى، ، تۆزى داوێنى پاکى ئافرتان ، دەکرا بە کڵ و بۆن و بەرامە، حەیاى ئەوان)) . هێمن موكریانی له یه‌كێك له شیعره‌كانیدا ده‌ڵێ : ( خه‌ڵكی داوێنی مانگی هه‌ڵداوه، تۆش تازه ده‌ڵێی پاكه داوێنم )
ناشیرنیهكانیش ، كه‌به‌داخه‌وه زۆرترن ، دووباره پێوه‌ره‌كانیان فه‌رق ده‌كا ، بۆ نمونه كاتێك من به لای حه‌وزه وشكه‌كه‌دا بڕۆم ئه‌ومنداڵه داخ ده‌كاته دڵمه‌وه كه عه‌لاگه ده‌فرۆشێ ، ئه‌و پیره پیاوه كه عه‌ره‌بانه لێده‌خوڕێ ، ئه‌و ژنه كه وا خۆی پێچاوه‌ته‌وه ته‌نیا كونی چاوی نه‌بێ دیارنیه به‌بیانوی ( داوێن پاكی ) ،له‌هه‌مانكاتدا مه‌رگی هه‌زاران ژن دێته به‌رچاوم كه به‌بیانوی (( شه‌ره‌ف پارێزی و بێشه‌رمی و بێحهیای )) كوژران و ئێستا له شوێنێكی تایبه‌تدا وه‌ك مرۆڤی بێ‌ناونیشان خراونه گۆڕه‌وه وقهبرستانێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌وێشدا بێناونیشانن نه‌كا لهگۆڕهكانیشیاندا نه‌هێڵن ئارام بگرن . خه‌لكی كوردستان ئه‌مڕۆ داوێن پیسی و داوێن پاكی له گۆشه‌نیگایه‌كی دیكه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان برسی كرد ، خه‌ڵكیان به‌كوشت دا ، سه‌روه‌ت سامانیان تاڵان كرد ، درۆیانكرد ، گیرفانیان پڕكرد ……. داوێن پیسن ئه‌وانه‌ش كه بۆ ژیان و گوزه‌ران داوای مافی خۆیانكرد ، داوایان كرد وه‌ك مرۆڤی هاوچه‌رخ بژین له خۆشیه‌كانی ژیان بێبه‌ش نه‌بن ، ئه‌وانه‌ی داوای یه‌كسانی ژن وپیاویان كرد …. ئه‌وانه داوێن پاكن .
كاك سه‌باح ده‌ڵێ: (( کە چوومەوە، هەوڵمدا لەبن سێبەرى دارێکى باخى گشتیدا بە خەیاڵى جارى جاران و کتێب دەورکردنەوەى سەردەمى ناوەندى و دوا ناوەندى، بە دەم کتێبەکەوە خەو بمباتەوە، ئێ بەڵکو عەلى باپیر ئاغا، یا مەدهۆش یا کامەران موکرى بێنە خەوم، هاتن بەڵام بە دزییەوە لە سوچێکى باخەکەدا، وا خۆیان پیشاندا دەسەڵات نەیان ناسێتەوە))
ئه‌گه‌ر منیش له باخی گشتی عه‌لی باپیراغا ومهدهۆش وكامهران و ئه‌وانی تر بێنه‌خه‌ونم ، كه من ته‌نیا له‌ڕێی به‌رهه‌ماكانیانه‌وه ده‌یانناسم ، ئه‌وا خه‌ونه‌كه‌ی من جیاواز ده‌بێ ، ئه‌وان پێم ده‌ڵێن : هه‌سته بچۆره سه‌ر ئه‌و جاده‌ی به‌رده‌م باخی گشتی بزانه بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌نجه بێكارن ، ژنان بۆ خۆیان ده‌كوژن و ده‌كوژرێن ، بۆ مزگه‌وت له قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه زۆرتره ، بۆ مامۆستا له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای خۆی وه‌به‌ر شه‌ق ده‌درێ ، بۆ منداڵی شه‌ش حه‌وت ساڵه له‌ژێر سێبه‌ری مه‌سئوله‌كاندا لاقه ده‌كرێ ، سه‌رده‌شت عوسمانهكان و كاوه گه‌رمیانیه‌كان بۆ تیرۆر ده‌كرێن ، بۆچی زۆرینه سك ههڵدهگوشن له‌برسان وكهمینهیهكی مشه‌خۆر له‌تێریدا ههڵامساون، بۆ نه‌خۆش ناچار ده‌كرێ بچێته تونێلی دكتۆر وده‌رمانه‌وه تا له‌وسه‌ری تونێله‌كه وه‌ك سڵقی ڕوت به‌مردویی یا نیوه مردوو بێته ده‌رێ . بۆچی گه‌نج ولاوه‌كان ئالوده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌رن ، بۆ فڕۆكه مه‌رگ چێنهكانی توركیا به‌ئازادی هه‌تا ناوجه‌رگه‌ی كوردستان دێن وژن و منداڵی ئاواره‌ی هاوزمانمان ده‌كوژن، جمهوری ئیسلامی بۆ په‌لاماری شار ودێهاته‌كانی كوردستان ده‌دا ، كێن ئه‌وانه‌ی ژێر به‌ژێر له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌دا بێده‌نگن به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر كپ كردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكدا وه‌ك گورگی هار وان ،كامانه‌ن ئه‌و خه‌ڵكی شاره‌ی به‌لاته‌وه ڕه‌سه‌نن، ناڕه‌سه‌نه‌كان كێن ………. له ڕاستیدا بۆیه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن له ژمار نایه‌ن و له زینده خه‌ونێكی وادا له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسه‌رانه جێگایان نابێته‌وه!!
دووه‌میان/ ئه‌م تێروانینه‌ی د سه‌باح ئه‌گه‌رچی له شكڵ وشێوه‌دا به‌ته‌نگه‌وه بونیه‌تی بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی له‌شاری سلێمانیدا ڕویداوه‌و به ویست و ئاره‌زوی ئه‌و نه‌بووه ، به‌ڵام ڵه ڕاستیدا ، بیه‌وێ یا نه‌یه‌وێ ، له‌په‌ناوه ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستێكی سیاسی دیاریكراو ده‌گرێ، كه گوایه چاره‌نوسی ئه‌م شاره‌ی به‌م ڕۆژه گه‌یاندوه ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌م ساته وه‌خته ، دووباره بیه‌وێ یا نه‌یه‌وێ ، ده‌ڕژێته خانه‌ی ئه‌و حه‌ریفانه‌ی كه ئه‌مڕۆ دوورن له‌ده‌سه‌ڵاتی شاری سلێمانی وجۆرێكیشه له ستایشی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له شاره‌كانی تر !
ئه‌گه‌ر منیش نه‌یڵێم ، كه‌م نین ئه‌وانه‌ی باسه‌كه‌ی كاك سه‌باح ده‌خه‌نه قاڵبێ ململانێ سیاسی هێزه دهسهڵاتداهركانی ئه‌مڕۆی كوردستان، به قازانجی یه‌كێكیان و به‌دژی ئه‌وی تریان، لهكاتێكداههردوكیان ، به‌وانه‌ی له‌سه‌ر چه‌مه‌رلغی لۆریهكهشیانهوه سوار بوون وڕه‌نگی جیاوازیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه ، دژی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌رن، ئه‌وانه‌شی كه نه‌كه‌وتونه به‌ر ڕه‌خنه‌ی تیژی دكتۆر سه‌باحه‌وه و زیره‌كانه خۆی لێ پاراستون ، ئه‌وا بێشك له‌وكاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه هاتوه پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێ .
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكی مافیایی گیریان خواردوه كه نزیك به 29 ساڵه به‌ده‌ست حوكمڕانی ئه‌وانه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ر بۆیه ناكرێ ته‌نیا تیشك بخرێته سه‌ر واقعی حاڵی شارێكی وه‌ك سلێمانی و چاوپۆشی له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكرێ كه به شاهیدی دۆست ودوژمن سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئه‌وه‌ی باسمانكرد، كه‌م تا زۆر، له‌وانی دیكه له ڕووی شارستانیه‌وه له‌پێشتره، سلێمانی شارێكی مودێرنه به‌ماناگشتیه‌كه‌ی ، ئه‌وه قسه‌ی زۆرێك له‌وانه‌یه كه من ده‌یانناسم بۆته‌نیا یه‌ك جار سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كردبێ .
لێره‌وه‌ش به كاك سه‌باح ده‌ڵێم خه‌مت نه‌بێ ئه‌م شاره بێساحیب نیه ونه‌بوه، دڵسۆزانی ئه‌وشاره ئه‌وه‌نده زۆرن ، جیا له‌و هه‌موو سه‌ختی ونههامهتیهی توشیان بووه ، وه‌ك كێ‌و وه‌ستاون و له‌هه‌وڵی هه‌رچی جوانكردنی جوانیه‌كانن، هه‌ر بۆیه‌ش من و تۆ كهدهچینهوه كوردستان دڵمان به‌و شاره جوانه ده‌كرێته‌وه .
دواقسه‌م ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مڕۆ تینوی قهڵهمێكن په‌نجه بخاته سه‌ر برینه‌كانیان و ڕێگا چاره‌یان نیشان بدا، چاوه‌ڕێی (( ڕۆشنبیرو قه‌ڵه‌م بهدهستهكانن )) هه‌ست به ده‌ردو ئازار وناڕهحهتیهكانیان بكه‌ن، نه‌ك حه‌یف مه‌خابنیان بێ بۆ ڕابردویه‌ك كه ناگه‌ڕێته‌وه.
17 / 6 / 2020
عه‌بدوڵا ساڵح