
مه‌رگی شێرکۆ بێکه‌س و پرسیاره وه‌ڵامنه‌دراوه‌کان … کاوه جه‌لال
پێشگۆتن ….
ئەم گۆتارە ڕەخنەییەم دوای مەرگی شێرکۆ بێکەس نووسی و 12.08.2013 لە “کوردستانپۆست”دا بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆ سەرلەنوێ دایدەگرمەوە و دەمەوێت هاوکات لەم پێشگۆتنەشدا جەخت لەوە بکەم کە ئێمە تا هەنووکە نازانین کە داخۆ شێرکۆ بێکەس “شاعیری گەورەێ گەلەکەمان” بێت، وەک چۆن زۆر کەس ڕەوانبێژانە جەختی لێ دەکەن. تا ئەمڕۆ ڕەخنەی ئەدەبی و ئەدەبناسی ئەو بڕیارەیان نەداوە، کە ئیدی پاشان “گەل” پێویست بێت قبووڵی بکات، ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی بڕیاری ئەوانە. خوێنەرانی شێرکۆ بێکەس (کە نازناوە هەڵبەستڤانییەکەی “بێکەس”ی لە باوکی خۆی فڕاند لەبریی ئەوەی ئەویش بوێرانە نازناوێک بۆ خۆی ڕابگەیەنێت) دەتوانن بۆ خۆیان چێژ لە هەڵبەستەکانی ببینن، لێ تا ڕەخنەی ئەدەبی و ئەدەبناسی بڕیاری خۆیان نەدەن، دەبێت لە نرخاندنی ئەودا قڕوقەپی لێ بکەن.
ک.ج.
04.08.2020
* * *
شێرکۆ بێکه‌س مرد، لێ واتای ئه‌و وه‌ک هەڵبەستڤان، پێگه‌ی ئه‌و له مێژووی هەڵبەستی نوێی کوردی‌دا له شه‌سته‌کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ، ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنن پرسیار له ئه‌و و ئیشه‌کانی، له خودی هەڵبەستی کوردی له ئێراق بکه‌ین. ته‌نانه‌ت ژیانی لێنهتوێژراوهی شێرکۆ بێکه‌س، قۆناغه‌کانی پێگه‌یشتنی ئه‌و، پرسیار ده‌خه‌نه‌وه. چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک له‌ته‌ک ئه‌م ناوه‌دا پێگه‌یشتوون، یان پیر بوون. ڕه‌نگه ته‌نیا سه‌دای ناوه‌که‌ی به‌س بێت بۆ ئه‌وه که ئێمه ڕهخنهییانە له ئه‌و بهزرێین. که‌واته نه‌ک به شێوه‌یه‌کی رۆمانسیانه، به ستایش و پیاهه‌ڵدان، به‌ڵکو به نرخاندن. ئاخر ئه‌و مرۆڤ بوو، هه‌روه‌ها کو‌لتوور و گه‌ل و زمانێکی تایبه‌تی شه‌قڵیان به که‌سێتیی ئه‌ویش دا. لێ ئه‌و رێگه‌ی خۆی گرته به‌ر، به هێز و لاوازیهکانیهوه، به هۆنراوه‌ی جوان و کییچن و پیاهه‌ڵدان و “هتد” (به‌ڵێ “هتد!”، ئاخر ئه‌میش گرنگه، لێ ئێره جێی باسکردنی نییه). ئێمه ده‌بێت ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی لێ قبوڵ بکه‌ین، چونکه مارکس واته‌نی “هەڵبەستڤانان بیچمی سه‌یرن و پێویسته ڕێیان پێبدرێت ڕێگه‌ی خۆیان بگرنه به‌ر”. هیچ گومانی تێدا نییه پرسیاره‌که ئاڕاسته‌ی بوێری و توانستی مه‌ئریفه‌ی ئێمه ده‌بێته‌وه که “چۆن” له ئه‌و، به‌گشتی له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، بتوێژینه‌وه.
شێرکۆ بێکه‌س له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا خه‌ونی خۆی (که ناوی ده‌نێت “وه‌سێته تایبه‌تیه‌که‌ی”) بۆ کاته‌کانی پاش مردنی ئاشکرا ده‌کات، لێ به زمانێکی وێنه‌یی.
“من نامەوێت لە هیچ كام لە گرد و گردۆڵەكەكاندا بنێژرێم كە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەكەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دوەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناكەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەكەم رێگەم پێ‌بدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن كە لە پاركی ئازادی‌دا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەكەی شەهیدانی (1963)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەكەم بە مردویش نزیكی ئەو خەڵكە و ژن و پیاوی شارەكەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و هەڵپەڕكێ و یانە جوانەكانی ئەو پاركە بم. با كتێبخانەكەم و دیوانەكانم و وێنەكانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەكەم، با كافتریایەك و باخچەیەكی بچكۆلانە لەو شوێنەدا هەبێت بۆ ئەوەی شاعیران و نوسەران و كچ و كوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پاركە بكەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریكەی دیلان و ئەڵڵا وەیسیەكەی مەردان و سرودی (خوایە وەتەن ئاواكەی)ـەوە ئاڵای كوردستان‌م تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەكەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەكەمدا تابلۆی جوانی هونەرمەندانی شارەكەم هەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی (بێكەس)ەوە خەڵاتێكی ساڵانە تەرخان بكرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری هەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ كە جێیدەهێڵم”. (وه‌رگیراوه له کوردستانپۆست)
ئه‌م ده‌ربڕینه وێنه‌ییه پڕه له دژبێژی. ئه‌و حه‌ز ناکات له گرد و گردۆڵکه‌کاندا بنێژرێت. بۆچی؟ یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕبوونه‌ته‌وه (که‌واته گه‌ر گردی پڕنه‌بۆوه له سلێمانی هه‌بووایه، ئه‌وا لاری نه‌بوو “به‌ته‌نیا” له یه‌کێکیاندا بنێژرێت)، دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ز به قه‌ره‌باڵغی زۆر ناکات، که‌واته نایه‌وێت گۆڕی دی له نزیکیه‌وه بن، چونکه ئه‌و فه‌زایه ده‌شێوێنن که ئه‌و به مردوویی تێیدا پێشبینیی خۆی ده‌کات. ئه‌و خۆزگه‌ی شوێنێکی تایبه‌تیی هه‌یه و خه‌ونی پێوه ده‌بینێت، ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌کی دی بۆ خۆی پێشبینی ده‌کات که ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ناکات، چونکه ته‌نیا به ده‌وری ئه‌ودا چێبووه و زۆر تایبه‌ته: ژن و پیاوی سلێمانی (نه‌ک هه‌ولێر و دهۆک، سنه و مه‌هابات، ئامه‌د و قامیشلۆ …)، دەنگی مۆسیقا و گۆرانی، هەڵپەڕكێ و یانە جوانەكانی پاركی ئازادی. لێ ئه‌مه هێشتا به‌س نییه، “ده‌یه‌وێت” له شوێن مه‌زاره‌که‌ی کافیتهریایهک و باخچه‌یه‌ک دروست بکرێن و ببن به شوێنێکی له‌بار که میوانه‌کانی له خۆ بگرێت، واتا شاعیران و نوسەران، كچ و كوڕی دڵدار. لێ هەڵبەستڤان کات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ساته‌کانی ناشتنی و ده‌بێژێت که “ده‌یه‌وێت”: بەدەم چریكەی دیلان و ئەڵڵا وەیسیەكەی مەردان و سرودی (خوایە وەتەن ئاواكەی)ـەوە بنێژرێت، “ده‌یه‌وێت” ئاڵای كوردستانی تێوە پێچرابێت، ئه‌وجا دوای ئه‌وه که ناشتیان و پرسه‌ی بۆ دانرا، له پرسه‌که‌یدا موزیک لێبدرێت، لەنێو مەزارەكەیدا تابلۆی جوانی هونەرمەندانی شارەكەی هەڵبواسرێن. شێرکۆ بێکه‌سی هەڵبەستڤان به‌مانه‌وه ناوه‌ستێت، وێناکانی ده‌ڕژێنێته نێو داواکاریه‌که‌وه و ئێستاش “لێره”دا ده‌گه‌ین به وه‌سێتێک: ئه‌وی هەڵبەستڤان به ناوی خۆی و بێکه‌سه‌وه داوای ته‌رخانکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه ده‌کات که بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری هەڵبژێردراوی هه‌ر ساڵێک و گه‌ره‌که خەرجی خەڵاتەکه لەو میراتە بدرێت كە جێیدەهێڵێت.
به‌ڕوونی دیاره شێرکۆ بێکه‌س له‌و خه‌ونه‌یدا که به زمانی هەڵبەست دایده‌ڕێژێت، “ناز به‌سه‌رماندا دەکات”، به‌ئاشکرا پێمان ده‌بێژێت: “نازم بده‌نێ”. ئه‌م خۆتێگهیشتنهی شێرکۆ بێکه‌س پاڵهێزه بۆ ئه‌وه که ئه‌و مه‌زارێکی تایبه‌ت له شوێنێکی گرنگی پارکی ئازادی‌دا به خۆی ره‌وا ببینێت، هه‌روه‌ها خه‌ونی خۆی به ساتی ناشتن و پرسه و مه‌زاره‌که‌یه‌وه ده‌خاته فۆرمی هەڵبەستەوه و پێمان ده‌بێژێت: “با پرسه‌که‌م به‌م چه‌شنه بێت”.
ئێمه ناتوانین ئه‌م پێشبینیه وێنه‌ییه‌ی شێرکۆ بێکه‌س وه‌ک “وه‌سێت” وه‌ربگرین، چونکه ئه‌و لێره‌شدا “هەڵبەست ده‌بێژێت”. ئه‌و نایه‌وێت له‌م دیمانه‌یه‌شدا یه‌ک هه‌نگاو له هه‌قیقه‌تی خۆی وه‌ک هەڵبەستڤان دووربکه‌وێته‌وه _ ئه‌و که مرۆڤه و به‌مه‌ش بمره، ئه‌و که ناسراوه و ده‌بوو هیچ گومانی لەوە نەبووایه که پرسه‌یه‌کی فراوان و هه‌مه‌لایه‌نیی بۆ داده‌نرێت، ئه‌وجا له هه‌ر کوێ بنێژرایه، ڕه‌نگه ڕۆژانه کوڕان و کچان، کوردی کوردستانه‌کانی دی، بچوونایه‌ته سه‌ر گۆڕه‌که‌ی و فۆتۆیان بگرتایه. له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بوو شاره‌زایانی هەڵبەستەکانی، دۆستانی هەڵبەستڤان و نووسه‌ری، هه‌ندێک سیاسه‌تکار و سیاسه‌تمه‌دار که ئه‌و له نزیکه‌وه ده‌ناسن، لێبهزرینایه سه‌باره‌ت به شوێنێکی ناشتن که شایسته‌ی مهزنێتیهکهی ئه‌و بووایه نه‌ک ئه‌و خۆی له ده‌ردئه‌ندێشه‌ی مه‌زنییه‌وه داوای مه‌زارێک بکات.
ئێمه لێره‌دا گه‌یشتووین به کێشه‌یه‌کی کرۆکیی شێرکۆ بێکه‌س. ئاخر به‌ڕێزێکی ئه‌وه‌نده ناسراو و مه‌زنی پێدراو چه پێویستییه‌کی به‌و گۆتانه هه‌یه؟ لێره‌وه چه‌ند پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. ئایا ئه‌و، ئه‌وی شاره‌زای خه‌ڵک و کولتوره‌که‌ی، “خه‌مێک” یان “ترسێک”ی هه‌یه که زوو له‌یادبچێته‌وه؟ یان ئه‌و هه‌قه‌ی پێنه‌درێت که به هی خۆی ده‌زانێت؟ خه‌مه‌که‌ی ڕه‌نگه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت که ئه‌و به‌ئاگایه له زاکیره‌ی کورتی گه‌له‌که‌ی، ئه‌وجا له ده‌رفه‌تێکدا ئەو خه‌مه‌ی به زمانێکی وێنه‌یی ده‌رده‌بڕێت. ئێمه ده‌توانین له‌مه گهڤێک یان ته‌حه‌دایه‌ک تێبگه‌ین نه‌ک وه‌سێت. ئاخر ئه‌و به‌م پیریییهش، به پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه‌وه، تا ئه‌مڕۆ شه‌هیدانی “1963”ی سلێمانیی له‌یادنه‌چۆته‌وه، که‌واته ئه‌و ئاگایی مێژوویی هه‌یه، که‌واته له خۆی و ژیانی خۆیشی به‌ئاگایه: ئه‌و “شێرکۆ بێکه‌س”ه، لێ “تۆ بڵێیت مهزنێتیهکهم ته‌واو ده‌رک نه‌کرابێت و زوو له‌یاد بچمه‌وه؟”.
لێ خه‌ونه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س له‌وه‌ش زۆرترمان پێده‌بێژێت. گه‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌گشتی هه‌بووایه و به‌مه‌ش “سه‌رجه‌م شێرکۆ بێکه‌س” به مێتۆدی جیاواز ساغکراوه بووایه، هەڵبەسته مه‌زنه‌کانی به‌ئاشکرا له ده‌ربڕینه رواڵه‌تیه‌کانی (واتا لە میعرەکانی) جیاکراوه بوونایه، ئه‌وسا بۆ ئه‌و زۆر زوو سه‌رجه‌م لاوازی و لایه‌نه مه‌زنه‌کانی ئاشکرا ده‌بوون، به‌مه‌ش ده‌شیا خۆی له زۆر ده‌ربڕینی ناشایسته و رواڵه‌تی، به‌ڵێ به تایبه‌تی له هەڵبەستی “پیاهه‌ڵدان” ببواردایه.
له‌م جێیه‌دا پێویسته پرسیارێکی دی بوروژێنین: پرسیاری “کییچ”. ئێمه ته‌نانه‌ت له‌نێو هەڵبەسته جوانه‌کانی ئه‌ودا گوزارشتی “کییچن” ده‌بینین، به‌ڵێ ناونیشانێکی وه‌ک “من تینوێتیم به گڕ ده‌شکێ” کییچه. گومانی تێدا نییه که کییچ به‌گشتی لای کورده‌کان جوانه و له ناخه‌وه حه‌زیان لێیه‌تی. ئێمه لێره‌دا ده‌گه‌ین به‌و پرسیاره که تا چه‌ند هونه‌رمه‌ند ئاڕاسته‌یه‌کی دژبه‌ری ئه‌و چێژه وه‌رده‌گرێت و رۆڵێک بۆ گۆڕینی چێژی وه‌رگر (جمهور) ده‌گێڕێت، یان تا چه‌ند ئه‌و چێژه ده‌لاوێنێته‌وه که وه‌رگر له ترادیسیۆنه‌وه هه‌یه‌تی. که‌واته ئایا تا چه‌ند شێرکۆ بێکه‌س کارا بووه له پتر کییچاندنی چیژی وه‌رگردا؟
به‌م شێوه‌یه هەڵبەستڤانێکی وه‌ک شێرکۆ بێکه‌سیش به ساغنهکراوهیی ماڵئاوایی کرد، ره‌نگه هه‌موو نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان به‌م شێوه‌یه به‌جێمان بهێڵن، لێ ئه‌وانیش شوێنی ناشتن بخوازن، چونکه ره‌نگه به خۆیان ببێژن: “من چیم له‌و که‌متره؟”. ئه‌وان چیرۆک یان رۆمان یان هەڵبەست ده‌نووسن و نانرخێنرێن، گۆرانی ده‌چڕن و نانرخێنرێن، تیاته‌ر یان ته‌مسیلیه نمایش ده‌که‌ن و نانرخێنرێن، رسم ده‌که‌ن و نانرخێنرێن، هه‌وڵی سینه‌مایی ده‌ده‌ن و نانرخێنرێن. به‌ڵێ خۆیان زۆر جار له‌سه‌ر ئیشه‌کانیان “قسه” ده‌که‌ن، “ڕوونکردنه‌وه” ده‌ده‌ن! ئه‌وان ناچارن، ئه‌وپه‌ڕی ناچارن، فیز پێشان بده‌ن و به‌فیزه‌وه هه‌ڵوێست ڕووه‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆیان وه‌ربگرن. ئیدی هه‌ندێکیان له‌نێو ده‌ردئه‌ندێشه‌ی مه‌زنیدا هه‌ڵده‌ئاوسێن (به ده‌نگی گڕی هه‌رگیز گوێلێنه‌گیراو ده‌بۆڵێنن: “کاکه من دیالۆگ ناکه‌م!”). کێشه کرۆکیه‌که‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌یه که بوێری یاخیبوونیان نییه، شه‌ڕی نێویه‌کیانه‌ی حهفتاکانیان چۆن بوو، ئه‌مڕۆش ئه‌وهایه. هه‌فتاکان چۆن خۆیان په‌راوێز ده‌خست، ئه‌مڕۆش ئه‌وها وه‌ک تۆراو خۆیان په‌راوێز ده‌خه‌ن. گه‌ر ته‌نانه‌ت که‌سان هه‌بن شرۆڤه‌ی ره‌خنه‌یی ئیشه‌کانیان بکه‌ن، هێشتا هه‌ر نایکه‌ن، ئاخر ئه‌وان له مێنتالێتیانهوه چاوه‌ڕوانی ستایش و پیاهه‌ڵدان ده‌که‌ن، ئیشکه‌ری جدیش تاقه‌تی نییه خۆی بخزێنێته نێو ناکۆکیی رواڵهتییهوه.