ژووری ڕووداوه‌كان سه‌رنج و تێرامان … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ژووری ڕووداوه‌كان، ناونیشانی كتێبێكی جۆن بۆلتنه و ماویه‌ك له‌مه‌و به‌رچاپ و بڵاو كرایه‌وه.ئه‌م كتێبه له سه‌ر ئاستی نێوه‌نده سیاسی و ڕاگه‌یاندنه‌كانی دنیادا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، به شێوه‌یه‌ك كه ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ران و به تاسه‌وه له چاوه‌ڕوانی خوێندنه‌وه‌ی دابن. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه، كتێبه‌كه وه‌رگێردرایه سه‌ر زمانی كوردی و ته‌نانه‌ت كاتێ وه‌ك خوێنه‌رێك، كه ده‌مێك بوو ده‌مویست بیخوێنمه‌وه، كتێبه‌كه‌م كڕی و نایلۆنی به‌رگه‌كه‌م هه‌ڵپچڕی، هێشتا كه‌تیره‌ی نێوان به‌رگ و لاپه‌ڕه‌كانی وشك نه‌بووه‌وه. واتا ئه‌وه‌نده به خێرای وه‌رگێڕدراوه. وه‌ك ئه‌وه‌ی هێنده گرنگ و به به‌ها بێت بۆ خوێنه‌ری كورد و نێوه‌ندی سیاسی كوردی، كه ده‌بێ هه‌ر چاپ بكرێت، له كاتێكدا به پێچه‌وانه‌وه‌یه.له هه‌رێمی كوردستاندا، جۆره خوێنه‌رێكی ڕاگوزه‌رو بیرنه‌كه‌ره‌وه، كه به‌رهه‌می شاشه‌ی مۆبایله نه‌ك كتێب دروست بووه، ئه‌م ته‌رزه له خوێنه‌ر، ئه‌وه‌نده‌ی ناونیشانه‌كان و شوناسی نووسه‌ر ده‌بێته جێی هه‌ڵوه‌سته‌ی، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ماكینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیعلامی و ڕیكلامسازیی له پشت ناساندنی كتێبه‌كه‌وه بێت، ئه‌وه‌نده گوتار‌و په‌یام و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كان نا. بۆیه ده‌بینین به گشتی شوناسی نووسه‌ر، له پێشه‌وه‌ی شوناسی ده‌ق ده‌بینرێت.ژووری ڕووداوه‌كانیش به ده‌ر نه‌بوو له‌م گه‌وره كردنه بێ ناوه‌ڕۆكه. ئه‌م كتێبه هه‌ر ته‌نها له به‌ر ئه‌وه، ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ییه‌ی نه‌بوو كه بۆلتن نووسیویه‌تی، چونكه هه‌مووی باسی تره‌مپ و هه‌ڵوێسته سه‌یره‌كانی ده‌كات، بۆیه بووه جێی سه‌رنج. نابێ ئه‌وه‌مان بیر بچێت، كه تره‌مپ به هه‌ڵوێست و بۆچوونه سه‌یرو پێكه‌نیناویی و ناسیاسییه‌كای خۆی، بۆته جێی سه‌رنجی هه‌مووان له سه‌ر تاسه‌ری دنیادا. ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه بوو.بڕوام وایه، ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه باسی هه‌ر سه‌رۆكێكی دیكه‌ی بكردایه، ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌ده‌بوو. له ڕاستیدا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه نه‌ك هه‌ر هیچ به‌هایه‌كی بۆ خوێنه‌ری كورد نییه، بگره دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به ئێمه‌شه‌وه نییه.
ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باسی په‌یوه‌ندی نێوان تره‌مپ و جۆن بۆلتن، له ساتی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك ڕاوێژكاریی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ی، تا وازهێنانی له‌و پۆسته ده‌كات.كاتێ به وردی كتێبه‌كه ده‌خوێنینه‌وه د‌رك به‌وه ده‌كه‌یه‌ن كه بۆلتن، ڕۆڵێكی خراپ و شه‌ڕانگێزانه‌ی بینیوه له ئارسته‌كردن و پاڵپشتیكردنی تره‌مپ، له ده‌ر كردنی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌شێكی خه‌ڵكی سڤیل تێیدا بوونه‌ته قوربانی. ته‌نانه‌ت بۆلتن له كتێبه‌كه‌یدا، به شانازییه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كت بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرا، گه‌وره‌تری بكه. سیاسییه‌ك به‌و ئه‌قڵیه‌ته بیر بكاته‌وه، ده‌توانێت خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بكات؟. ئه‌مه وێرای هه‌وڵدانی بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ده‌یان ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و مرۆیی به باربۆكردنی ماددی. هاوكات قوڵكردنه‌وه‌ی زیاتری ململانێی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و دنه‌دانی تره‌مپ بۆ لێدان و دژایه‌تی به‌رده‌وامی ئێران و كۆریای باكوور و فه‌نزوێلا. ئه‌م هه‌ڵوێستانه، بۆ ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا و كێبركێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ست پێ ده‌كات، ڕه‌نگه گرنگ بن. به‌ڵام بۆ هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كوردیش به تایبه‌تی، هیچ به‌هایه‌كی سیاسی و مێژووییان نییه. چونكه سمێلچی جۆن بۆلتن كه سه‌رنجی تره‌مبی ڕاكێشاوه، چ گرنگییه‌كی هه‌یه بۆ خه‌ڵك؟ تره‌مپ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و چۆن بڕیار ده‌دات،شتێك نییه شایه‌نی باسكردن بێت. چونكه ئه‌مڕۆ كه‌س نییه له دنیادا، له كردار‌و ڕه‌فتاره سه‌یرو كۆمێدی و ناسیاسییه‌كانی تره‌مب ئاگادار نه‌بێت و نه‌یزانێت.
كتێبه‌كه به‌شی زۆری په‌یوه‌سته به شه‌ڕی سوریا و ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌ریكاو ئیداره‌كه‌ی بۆ كێشه و ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور. ته‌نانه‌ت دوو سه‌د لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كه، ته‌نها گه‌نگه‌شه‌كردنی ئه‌وه‌یه كه سزاكانی سه‌ر ئێران، چۆن توندتر بكرێن و چۆن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته ببنه‌وه.ئه‌گینا له‌باره‌ی خستنه ڕووی سیاسه‌تی نێوخۆی ئه‌م وڵاته و ئالینگارییه نێو خۆیه‌كانی، بچووكترین زانیاریشی تێدا نییه، كه ئه‌مه‌ش دیوێكی شاراوه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری خوێنه‌ره، كه دوور‌و نزیك بۆلتن نایه‌وێت هیچ كه‌سێك بچووكترین زانیاریشی له باره‌ی چۆنییه‌تی سیاسه‌ت و ئیداره‌دانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت.بۆنموونه:ملیۆنان بێكار له ئه‌مه‌ریكا هه‌ن، به جۆره‌ها شێوه ڕه‌ش پێسته‌كان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و جیاوازی ڕه‌گه‌زییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.په‌نابه‌ران و ده‌یان كێشه‌ی دیكه‌ش، كه بۆلتن باسییان ناكات. به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كه بۆچی ئه‌و كتێبه له ئێستادا بڵاو ده‌كرێته‌وه؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی دیار‌و ڕوونه، چونكه له سه‌رو به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا داین و به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌شی، بۆلتن نایه‌وێت جارێكی دیكه تره‌مپ چانسی بوونه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای هه‌بێت.بۆلتن له‌كتێبه‌كه‌یدا، به‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك باس له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاو ڕاده‌ستكردنی كوردانی خۆرئاوا به توركییا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و له كاتێكدا باس له‌و هه‌ڵانه‌ی تره‌مپ ده‌كات كه خۆی له‌وپۆسته‌دا نه‌ماوه. مێژووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كورد تاڕاده‌یه‌كی زۆر مێژووێكی شاراوه نییه و هه‌موومان ده‌زانین، ئه‌و وڵاته به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه ده‌بینێت. بۆیه به‌لایه‌وه گرنگ نییه قوربانی به كوردانی خۆرئاوا بدات، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ توركییادا.به‌درێژایی مێژوو ئه‌مه به‌شێك بووه له‌سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا،ئیدی بۆلتن باسی بكات یان نا، هه‌مووان ده‌یزانن.
له باره‌ی وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه‌وه:_
وه‌رگێڕ له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا، به شانازییه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه به بیست ڕۆژ ئه‌وكتێبه‌ی وه‌رگێڕاوه. به بڕوای من ئه‌مه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتووی وه‌رگێر نییه، به‌ڵكو هه‌ست نه‌كردنه به به‌رپرسیاریه‌تی و تێنه‌گه‌یشتنه له هونه‌ری وه‌رگێڕان. چونكه كاره‌ساته كتێبێكی شه‌سه‌د لاپه‌ِره‌یی سیاسی، كه ڕه‌نگه دووساڵ بخایه‌نێت، به بیست ڕۆژ وه‌ربگێڕدرێت. ئه‌م جۆره له وه‌رگێڕان، جۆرێكه له وه‌رگێڕانی ئاسایی كه مه‌به‌ست لێی خۆناساندن و دیوه‌كه‌ی تریشی بازرگانییه، كه له ڕێی فرۆشتنی كتێبه‌كه‌وه، ده‌ست وه‌رگێرو ده‌زگای چاپ ده‌كه‌وێت. ئه‌مڕۆ له كوردستاندا، چه‌ندین وه‌رگێران ده‌كرێن، كه جگه له به عه‌ربیكردنی زمان و هه‌ڵگێڕانه‌وه و تێكدانی ڕێسا‌و یاساكانی زمانی كوردی هیچی تر نییه. له‌و كتێبه‌دا، له چه‌ندین شوێن هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕان ده‌بینین كه ڕه‌چاویی هیچ بنه‌مایه‌كی زمانه‌وانی كوردی نه‌كراوه‌و بگره له هه‌ندێ شوێندا، ڕووبه‌ڕووی وه‌رگێرانی حه‌رفی كتێبه‌كه‌ش ده‌بینه‌وه. له‌كاتێكدا، وه‌رگێڕان گواستنه‌وه‌ی ده‌ق نییه، به‌ڵكو به كوردیكردن و گونجاندنیه‌تی له‌گه‌ڵ زمانی دووه‌مدا كه به شێوه‌یه‌ك بێت، مانا و ڕه‌هه‌ندی واتایی زمانی دووه‌م بگه‌یه‌نێت.هاوكات زمانه‌كان له ڕووی ڕێزمانی وشه‌سازییه‌وه،جیان له یه‌كتری.ئه‌م جیاكارییه، ده‌بێ له كاتی وه‌رگێڕاندا ڕه‌چاو بكرێـت.لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند لایه‌نێكی وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه ده‌كه‌ین:_
*لا16 نووسراوه:_(ده‌رسێكی ئاگاداری دابین كرد).
- لا 34 نووسراوه:_(ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت به ئارامی بخه‌ون).ئه‌وه‌ی ده‌خه‌وێت ئه‌مریكییه‌كانن، نه‌ك ئه‌مه‌ریكا.
- لا36 نووسراوه:_( هیچ نیوه پۆستێكی حیز وه‌رمه‌گره).
- لا 36 نووسراوه:(دووشه‌ممه 31/6) له‌كاتێكدا حوزه‌یران، ته‌نها سی ڕۆژه. *لا 43 نووسراوه:(بڕیارێكی یاسایی به سه‌رۆكایه‌تی ده‌رباره‌ی،ئایا ڕێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی). سه‌رنج له داڕشتنی ڕسته‌كه بده‌ن، له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه.
- لا46 نووسراوه:_(ئه‌ندامی ماوه درێژی تره‌مپ). كێ ده‌زانێت مه‌به‌ست له‌و ڕسته‌یه چییه؟!.
- لا61 نووسراوه:_( هۆڵی دۆخه ئاڵۆزه‌كان).كۆبوونه‌وه‌ی دۆخه ئاڵۆزه‌كان گونجاوتر بوو.
- لا 61 نووسراوه:_(جێگری سه‌رۆك مه‌به‌ستی بوو له یه‌كه‌م ڕۆژمدا یارمه‌تیم بدات له ئه‌یلولی 2019). له كاتێكدا، ئه‌و له 9/4/2018ده‌ست به‌كاربووه.
- لا 62 نووسراوه:_( ڕازیبوونی داوه به هاوكاری ئه‌فریقیا).
- لا 67 نووسراوه:_( قه‌باره‌ی ده‌نگ).
- لا68 نووسراوه:_(كۆبوونه‌وه‌كه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه ڕوویدا).
- لا 75 نووسراوه:_(تره‌مپ به به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ك هاته خواره‌وه له قاتی سێیه‌م). به‌رزكه‌ره‌وه لێره به مانای ئه‌سانسۆر به‌كار هاتووه، به‌ڵام وه‌رگێڕانه‌كه هه‌ڵه‌یه. چونكه به‌رزكه‌ره‌وه واتا رافیعه،یاخود كڕێن.خۆ سه‌رۆك به كڕێن نه‌هاتۆته خواره‌وه!!.
- لا لا86 نووسراوه:( ماكرۆن سه‌ردانی ئیداره‌ی تره‌مپی كرد پڕ بوو له ئاهه‌نگ).سه‌رنج له وه‌رگێڕانی ڕسته‌كه بده‌ن. *لا 87 نووسراوه:(بۆ كردنی ئاماده‌كاریی كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه).
- لا 91 نووسراوه:_(ده‌ستمان كرد به تاوتوێكردنی ئێران و كۆریای باكور).
- لا 93 نووسراوه:_(گڵدانه‌وه‌ی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی).
- لا94 نووسراوه:_(كۆمه‌ڵێ ترسیان هه‌بوو).ترس به كۆمه‌ڵه پێوانه ناكرێت.
- لا108 نووسراوه:_(تره‌مپ كه‌وته بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه چی ڕوو ئه‌كات).
- لا109 نووسراوه:_(ئێمه شه‌رعاندنمان بۆ كیم جۆن كرد).
- لا114 نووسراوه:_(ئه‌وه‌نده نابات تا پایته‌خت خۆی ببه‌ستێت). كێ ده‌زانێ مه‌به‌ست له‌و ده‌ربڕینه چییه، كه ڕسته‌یه؟
- لا 115 نووسراوه:_( ئایا ئه‌یویست سه‌نگاپۆره ڕووبدات). چی له سه‌نگاپۆره ڕووبدات؟.
- لا120 نووسراوه:( له كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاو كۆریای باكوو). ئه‌مه ده‌كاته كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نه‌ك سێ قۆڵی *لا 133 نووسراوه:(هه‌ردووكمان دامان له پێكه‌نین). سه‌رنجی ڕسته‌كه له ڕووی داڕشتنه‌وه بده‌ن.
*لا 125 نووسراوه:(چه‌ندین جار چوومه‌ته مه‌ترسی له‌و شێوه‌یه). ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گونجاوتره. *لا 153نووسراوه:( مێزێكی هێلكه‌یی، كۆنفرانسی ناوازه) ئه‌م دوو ده‌ربڕینه له ڕسته‌یه‌كدا به‌یه‌كه‌وه هاتوون، به‌ڵام ئاخۆ كه‌س ده‌زانێ ڕسته‌كه چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ؟!. - لا165 نووسراوه:_(له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه من چووم لای تره‌مپ). ئه‌مه له زمانی كوردێك ده‌چێت، كه هیچ كوردی نه‌زانێت.چووم لای تره‌مپ چییه؟.
- لا187 نووسراوه:_(پابه‌ندنه‌بوون به په‌یماننامه‌ی هێزه ئه‌تۆمییه ناوه‌ند مه‌وداكان).
- لا189 نووسراوه:_(كه من به ڕاستی من نه‌مده‌ویست كاتی‌یان پێوه به فیڕۆ بده‌م).
- لا199 نووسراوه:_( كاتێك ڕاگه‌یاندن چووه ده‌ر). ڕاگه‌یاندكاران گونجاوتره.
- لا228 نووسراوه:_( كه‌شه‌كه دڵته‌نگ بوو). كه‌ش دڵته‌نگ نابێت، به‌ڵكو نائارام ده‌بێت، جوانتره بۆ وه‌رگێڕان.
- لا263 نووسراوه:_(ئه‌مه كارێكی سه‌یر كه بكرێت بوو له نێوان سه‌رۆكه نوێكان).سه‌رنج له داڕشتنی ڕسته‌كه بده‌ن.
- لا 285 نووسراوه:_( فڕینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وێ جیاوازتربوو). له كتێبه‌كه‌دا، مه‌به‌ست فڕینی هه‌لیكۆپته‌ره، كه‌چی ته‌نها به نه‌نووسینی ئه‌م وشه‌یه، ته‌وای مانای ڕسته‌كه شێواوه.
- لا289 نووسراوه:_( پارچه‌ی ڕووداوه‌كانم به‌یه‌كه‌وه به‌ست).
- لا351 نووسراوه_:(من هه‌ر خۆی له خۆیدا،بابه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی گوایدۆم به دڵ نه‌بوو). جێناوی من، پێویست ناكات.
- لا363 نووسراوه:_(چه‌ندین پێداویستی له وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت مه‌جبوور كرا).
- لا386 نووسراوه:(دانوستانی كرد بۆ چوارچێوه ڕێكه‌وتوو له سه‌ره‌كه‌ی ساڵی 1994). *لا 433 نووسراوه:(چونكه ئۆفیسی فیدڕاڵی كاروباری ده‌ره‌وه تا ئاستێكی زۆر،چونكه وه‌زاره‌تی خارجی شه‌ڕی خه‌نده‌قی ڕاگه‌یاندبوو). ناوه‌ڕۆكی ڕسته‌كه هیچ مانایه‌كی نییه.
- لا 440 نووسراوه:_(وایكردبوو له ئێران كه قه‌ناعه‌ت بكا چی بوێت له ناوچه‌كه‌دا بیكات).
- لا468 نووسراوه:_(تره‌مپ یه‌كێ له جاره‌كان وت).
- لا497 نووسراوه:_(به‌رده‌وامیدان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له هه‌رێمه سنووره‌یه‌كه). سه‌رنج له داڕشتنی ڕسته‌كه بده‌ن.
- لا542 نووسراوه:_(ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد هه‌واڵێكی خراپ بوون).
- لا544 نووسراوه:_( شه‌به‌نگی دارایی ساڵ).یه‌كه‌م جاره شه‌به‌نگی دارایی ده‌بیستم..
- لا564 نووسراوه:_( ئه‌و لێدوانه‌ی كه من له 6 ی كانونی یه‌كه‌می 2020)دام. كانونی یه‌كه‌م ده‌كاته مانگی دوانزه، بۆیه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه.
وێرای ئه‌مانه‌ش، زمانی كوردی، له ڕووی یاسای ڕسته‌سازیی و داڕشتن و پێكهاته‌ی گه‌یاندندا، جیاوازه له زمانی ئینگلیزی. له زمانی كوردی، به‌زۆری كار ده‌كه‌وێته كۆتایی ڕسته، پێچه‌وانه‌ی زمانی ئینگلیزی، كه له ناوه‌ڕاستی ڕسته دێت. وه‌رگێڕی ئه‌و كتێبه(داره‌وان حامید) ڕه‌چاوی ئه‌و جیاكارییه‌ی نه‌كردووه. به‌ڵكو كرداری ڕێزمانی له زمانی ئینگلیزی‌دا، وه‌كو خۆی وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی كوردی.به‌مه‌ش تووشی چه‌ندان هه‌ڵه بووه. وه‌ك:
*(تره‌مپ زوو هه‌ستا له‌خه‌و. لا236)
*(تره‌مپ و خانمی یه‌كه‌م چوون به‌ره‌و خێمه‌كه. لا239).
*(كه ده‌توانن خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بگۆڕن پێی. لا386).
*(ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌بوو كه نزیكی دواهه‌مین هه‌لمان بین).
بێگومان، ده‌یان نموونه‌ی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ن. كه كار كه‌وتۆته ناوه‌ڕاستی ڕسته. ئه‌م كتێبه، نه كتێبێكی گرنگه، نه بایه‌خێكی ئه‌وتۆشی هه‌یه بۆ خوێنه‌ری كورد. بگره وه‌رگێڕان و وه‌رنه‌گێڕانی،هیچ له مه‌سه‌له‌كان ناگۆڕێت، بایه‌خه‌كه‌ی ته‌نها بۆ ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكایه، كه چه‌ندمانگی داهاتوو، ده‌چنه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌وه. بۆیه ئه‌و زانیارییانه‌ی له كتێبه‌كه‌دا هه‌ن، له دژی تره‌مپ و ده‌توانم بڵێم به‌شێكه له ڕیكلامێكی پێش وه‌خته‌ی ڕاگه‌یاندن، له دژی تره‌مپ. ئه‌گه‌ر نا ئه‌م كتێبه، یه‌ك له سه‌ر سێی كتێبی ئه‌رێ كورد بوونه به‌رده‌باز، زانیاریی مێژووی گرنگی بۆ كورد تێدانییه. هه‌ر خوێنه‌رێكیش گومانی له‌و قسه‌ی من هه‌یه، بابه خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه، گومانه‌كانی نه‌هێڵێت.
*ناوی كتێب:ژووری ڕووداوه‌كان، نووسینی:جۆن بۆلتن، وه‌رگێڕانی: داره‌وان حامید_2020.
*ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ژماره(8177)ی ڕۆژی 10/9/2020 بڵاو كراوه‌ته‌وه..