ئاسۆی چاكسازی له په‌روه‌رده‌وه هه‌ڵدێ .. مه‌عروف حه‌مه‌د سه‌عید
هێنانه‌وه‌ی ئه‌و نموونه و سه‌رگوزشته په‌روه‌رده‌ییانه و ئه‌وانه‌ی باسی ده‌كه‌ین فلاشباكی چه‌ند پرسێكی گرینگی كایه‌ی په‌روره‌رده‌ن له نیشتمانه‌كه‌ماندا.
به گوته‌ی شاره‌زایه‌كی بواری په‌روه‌رده‌یی به‌ناوی (د.تارق ئه‌لسوێدان) كه خه‌ڵكی وڵاتی سعودیایه ده‌ستپێده‌كه‌ین؛ ده‌ڵێت: (سیسته‌مه‌كانی فێركردن فێریان كردین كه داهێنان نه‌كه‌ین)، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لێكۆله‌ره‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌ناوی (د.فێڵ) سه‌ركه‌وتنی منداڵان له قوتابخانه‌دا به‌وه پێناسه ده‌كات كه (بریتیه له زانینی ئه‌و بوارانه‌ی كه به‌ڕاستی تێیدا به‌هره‌دارن). راسته هه‌ر كه‌سێك له شوێنێكی دنیا قسه‌یه‌كی كرد شیاو نیه ئێمه له‌سه‌ر خۆمانی په‌یڕه‌و بكه‌ین و به‌خۆمانی تێبگه‌ین، ده‌كرێ ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی وجۆری پرس و گرفته‌كان و لایه‌نی وێكچووی ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ واقیعی خۆمان هه‌ڤبه‌ر بكه‌ین و دواتر ئه‌وه‌ی له قازانجی ئێمه‌یه كه‌ڵكی لێوه‌رگرین.
راوێژكارێكی حكوومه‌تی به‌ریتانیا به‌ناوی (كین رۆبنسۆن) له ساڵی 1997 راسپێیردرا كه توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی داهێنان و ئابووری و بواری فێركردن له‌و وڵاته‌دا بكات، كه ئه‌ویش به‌شێك له سه‌رنجه‌كانی خۆی له كیتابێكدا به‌ناوی (پیشه‌سازی ئه‌قڵ) نووسیوه‌ته‌وه و له په‌ره‌گرافێكدا ده‌ڵێت: (هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ له‌ده‌ستدانی وزه و به‌هره‌كان له‌كاتی فێركردندا خۆی له ئاستی ئه‌قڵیه‌تی ئه‌كادیمیدا ده‌بینێته‌وه، كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پێشخستنی ته‌نها ئه‌و توانایه‌ی كه په‌یوه‌سته به بوارێكی زانستی دیاریكراو و دۆزینه‌وه‌ی ژیریی و كارامه‌ییه‌كانی تایبه‌ت به‌و بواره‌یه) رۆبنسۆن له‌درێژه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆی له‌باره‌ی پشتگوێخستنی به‌هره و حه‌زی قوتابیان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای قۆناغه‌كانی فێركردن و به درێژایی ساڵانی خوێندن ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: (فه‌رامۆشكردنی ئه‌وه وایكرد به‌هره و وه‌زه‌یه‌كی بێشوماری مرۆڤی له‌ده‌ست بده‌ین و چیتر به‌رگه‌ی كه‌مبایه‌خ سه‌یركردنی نه‌گرین). ئه‌و لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا بێ له‌به‌رچاوگرتنی خولیا و ئاره‌زووی قوتابیان و هه‌روه‌ها بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی كایه‌كان؛ قوتابیان له زانكۆ و له په‌یمانگاكاندا ده‌رده‌چوون، له‌و نووسینه‌دا نموونه‌ی دیكه‌ی سرووشهێن هه‌ن تاكو ئێمه‌ش وه‌كو هه‌رێمی كوردستان، پێویسته چاوێك به مێژووی ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی وڵاتاندا بگێڕێن و دواجار به‌خۆمان بڵێین ئاخۆ ئه‌وان به ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییه په‌روه‌رده‌ییانه قازانجیان كرد یانیش زیان؟ ئاخۆ ئێمه‌ش كێشه و پرسی هاوشێوه‌ی ئه‌وانمان نیه پاڵده‌رمان بێت بۆ هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوی وه‌ها؟.
توێژینه‌وه‌كان سه‌ڵماندوویانه كه 80%ی ده‌رچووانی زانكۆ له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای نزیكه‌ی ده ساڵ له‌و بوارانه‌دا كار ده‌كه‌ن كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پسپۆرییه‌كانیانه‌وه نیه, له په‌رتووكی (گه‌وره‌پیاوانی بێ قوتابخانه)دا باس له‌وه كراوه و ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و واتایانه له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت: هه‌شتا له‌سه‌دی تێچووی فێركردنی باڵای وڵاتی ئه‌مریكا بێ سوود ده‌ڕوا, هه‌شتا له‌سه‌دی گه‌نجانی ئه‌مریكا به‌هره خۆڕسكیه‌كانی خۆیان نازانن، ده‌رچووانی زانكۆكانی ئه‌مریكا ده ساڵی ته‌مه‌نیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی به‌هره و توانای داهێنانی خۆیان وه‌ده‌رخه‌ن…
(ئه‌وه من نیم كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌م وا ده‌ڵێم, به‌ڵكو نووسه‌ری ئه‌و كیتابه‌یه كه خه‌ڵكی عه‌ره‌بستانی سعوودیه سه‌باره‌ت به‌مه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه له وڵاتێكی زۆر پێشكه‌وتووی وه‌كو ئه‌مریكا روو بدات, ئاخۆ له وڵاتانی زۆر دواكه‌وتووی وه‌كو وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بێت چ بگوزه‌رێت؟).
بوونی ئه‌و كێشه‌یه واده‌كا له‌هه‌ر بوارێكی ژیان و حوكمداریدا كادیری به‌توانا كه‌م به‌دی بكرێن كه عاشق به كار و پیشه‌ی خۆیان بن, سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و پرسه له په‌روه‌رده و له قۆناغه‌كانی فێركردنه‌وه ده‌ستپێده‌كا بۆیه به‌خه‌می خۆمانی ده‌زانین و بانگی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ین. وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا له چاره‌یه‌كی كۆتایی چه‌رخی بیسته‌م ده‌ركی به‌و راستییه كرد و به‌ریتانییه‌كان په‌له‌یان كرد له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، گه‌یشتنه ئه‌و راستییه‌ی كه پێشخستنی بواری په‌روه‌رده و فێركردن ته‌نها چاره‌سه‌ری ئه‌فسووناوی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه, لێكۆله‌وه‌ر و توێژه‌وان و په‌روه‌رده‌كاران هه‌ستان به دانانی پرۆگرامی گه‌شه‌سه‌ندووی خوێندن بۆ تێكڕای قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته, بنه‌ماكانی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جه‌ختیان له فێركردنی خوێندنه‌وه و نووسین ده‌كرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌موو ئه‌و میتۆدانه‌ی كه به‌لایانه‌وه كه‌مبایه‌خ و بێسوودترن بوون؛ وه‌كو (هونه‌ر و زانسته مرۆییه‌كان و …هتد) لایانبرد و له ناوه‌رۆكی پرۆگرامه‌كانیشدا جه‌ختكرابۆوه سه‌ر بابه‌تی زانستی و ته‌كنۆلۆژی ئه‌ویش به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی ئابووری و دروستبوونی زۆرترینی زانا و پسپۆران له‌و بوارانه‌دا. به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كان به‌پێی پێشبینی و چاوه‌ڕوانی ئه‌وان نه‌بوو, دوای ده‌یان ساڵ له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و پرۆگرامه ئاشكرابوو كه به‌شێك له پێگه‌یشتووان گرفتیان له خوێندنه‌وه و نووسین و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ژماره‌كاندا هه‌یه, به‌شێك له‌ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌دا هیچ فێرنه‌كراون، به‌شێكیان ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی كاركردنن هیچ بڕوانامه‌یه‌كیان نیه…. هێشتاش دامه‌زراوه‌كانی وه‌كو قوتابخانه و زانكۆكان په‌یڕه‌وی سیسته‌مێك ده‌كه‌ن كه مامۆستاكان ئه‌و توانایه‌یان نه‌بێت تاكو وا له‌قوتابی بكه‌ن هێزی داهێنان و به‌هره‌و و وزه‌كانیان په‌ره پێ بده‌ن.
به كورتوكرمانجی… له به‌ریتانیا ئه‌وه‌یان بۆ سه‌ڵما كه چاره‌سه‌ركردن خۆی له (پێشخستنی فێركردن)دا نابینێته‌وه, به‌ڵكو ده‌بێ به ته‌واوی بگۆڕدرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه بۆ سه‌رده‌م و بارودۆخێك به كه‌ڵك ده‌هات, بۆ ئه‌و بارودۆخه نوێیه و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی و مه‌عریفی ده‌بێت سیسته‌م و په‌یڕه‌وێكی دیكه كاری پێ بكرێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانیا گه‌وره‌كان ده‌ركیان به‌و راستییه كرد كه قوتابخانه و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ناتوانن به‌پێی پێویستی ئه‌وان ده‌ستی كار و ئه‌قڵی داهێنه‌ریان بۆ دابین بكه‌ن، بۆیه ئه‌وان خۆیان هه‌ستان به دامه‌زراندن و دروستكردنی زانكۆ و پله‌ی زانستیان به ده‌رچووان ده‌به‌خشی و ئه‌وانه وه‌رده‌گیران كه به كه‌ڵكی ئیشی ئه‌وان ده‌هاتن و توانای كاركردن و شاره‌زاییان له‌و بواره‌دا وه‌چه‌نگ ده‌كه‌وت كه كۆمپانیاكه پێویستی پێی هه‌بوو, ئه‌وه‌بوو كۆمپانیای (مۆترۆڵا)ی ئه‌مریكی ده‌ستی به‌و كاره كرد و پاشانیش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌دان كۆمپانیای دیكه هه‌مان كاریان ئه‌نجامدا.
لێره‌دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی جێبه‌جێ كردنی پلانی چاكسازیكردنه له تێكڕای كایه‌كان و گیرۆده‌ی قه‌یرانی دارایی و ئابووری و زۆری ژماره‌ی مووچه‌خه‌رانه كه له توانایدا نیه به‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه شایشته‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكات, له ئێستادا هاوشان له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی چاكسازییه‌كان؛ هه‌ڵهێنانی ئه‌و هه‌نگاوه زۆر پێویسته بیری لێ بكرێته‌وه… له‌مڕووه‌وه ده‌پرسین كه حكوومه‌ت له توانا و پلانیدا نیه چیتر ده‌رچووانی هه‌ندێك به‌شی كۆلیژه‌كان دامه‌زرێنێت (به تایبه‌تی له زانكۆ حكوومییه‌كان) بۆچی ساڵانه ئه‌و هه‌موو قوتابییه وه‌رده‌گرێت و ساڵ بۆ ساڵ ده‌رچووان كه‌له‌كه ببن و له چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندندا بمێنن؟ ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته بۆ پێكهێنانی دروستكردنی ئاسۆیه‌كی گه‌شی ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان (به‌قسه‌ی شاره‌زایان و سیاسه‌توانانی هه‌رێم) بره‌ودانه به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی و كشتۆكاڵ و بازرگانی و گه‌شتیاری و زۆركردنی داهاتی هه‌رێمه, له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و راستییه‌شدا هیچ بایه‌خ و گرینگییه‌ك به خوێندنی ئه‌و به‌شانه نابیندرێ یانیش هه‌نگاوێكی وا په‌یڕه‌و نه‌كراوه كه زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و بوارانه بخرێنه نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندن و هه‌ر له ده‌سپێكی خوێندنه‌وه قوتابی ئاشنای پیشه‌سازی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنۆلۆژی و گه‌شتیاری و كشتۆكاڵی ببێت و حه‌ز و خولیای له‌مڕووه‌وه بۆ دروست بكرێت… ساڵانه كه‌مترین ژماره‌ی قوتابیان روو له خوێندن له‌و به‌شه پیشه‌ییانه ده‌كه‌ن و زۆرترینیان له‌و كۆلیژانه وه‌رده‌گیرێن كه نه‌توانن سوود له تواناكانیان به‌بێ ده‌مه‌زراندن وه‌رگرن.
له به‌ریتانیادا به په‌یڕه‌وكردنی چاكسازیكردن له په‌روه‌رده‌دا ته‌نها له ده ساڵدا تواندرا ژماره‌ی ده‌ستی كاری داهێنه‌ر به رێژه‌ی 34% به‌رز ببێته‌وه و له ئه‌مریكاش كایه‌كان به كه‌سانی داهێنه‌رو خاوه‌ن بیرۆكه‌ی نوێ پڕ كرانه‌وه. له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌تواندرێ ئاوڕی جددیتر له‌و كایانه بدرێته‌وه كه رۆڵیان له پته‌وكردن و دروستكردنی پایه‌كانی ئابووری به‌هێز ده‌بێت بۆ ئایینده, بێگومان یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی قوناغی سه‌ره‌تاییه تاكو زانكۆ, به دروستكردن و گه‌شه‌دانی ئاره‌زووی قوتابیان تاكو له پاشه‌ڕۆژدا هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی ئابوورییه‌كه‌ی به‌هێز و فره داهات.
مه‌عروف حه‌مه‌د سه‌عید
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات