21ى شوبات ڕۆژى جيهانى زمانى دايك.. ژوان باقی
(بەخێربێن بۆ ئەو سەردەمەی، كە هەمووان ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕین، لە لەناوبردنی زمانی دایك)
دروشمی یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە، بۆ ساڵی (2021)، “پتەوکردنی فرەزمانی لە پێناو فێرکردنی گشتگیر و تێکەڵبوون بە کۆمەڵگە”یە. زمان قورساييهكى ستراتيجى گرنگى ههيه، له ژيانى مرۆڤدا، چونكه يهكێكه له بنهما سهرهكييهكانى ناسنامه و پردێكی بنهڕهتی (پهيوهنديكردن و تێكگهيشتن و تێكهڵبوونى كۆمهڵايهتی و فێربوون و گهشهسهندنه).
فێربوونی هەر زمانێكی نوێ، ئاشنا بوونە بە كلتور و فەرهەنگێكی نوێ، بە گرنگی دەزانم لەگەڵ فێربوونی هەر زمانێكی نوێ زمانی دایك لەیاد نەكرێت، و گفتوگۆی پێ بكرێت، لە نێوان خێزانەكاندا گەشەی پێبدرێت. وەك دەزانین (زمان هەمیشە لە گەشەسەند و نوێ بوونەوە و ونبووندایە)، زمانێكی نوێ دروست دەبێت و زمانێكی دی لەناودەچێت، زمانی كوردیش بێ بەش نییە لەو مەترسییە، لەبەردەم لە لەناوچوونی، دایكان و باوكان، بەرپرسانی بواری پەروەردە، هۆكاری سەرەكین لەم مەترسییە . جیلی نوێ یاخود (نەوەی نوێ) لە كوردستان ئەو (جیلەیە كە كوردە، بەڵام كوردی نازانێ).
لەماوەی ڕابردوو بینەری ڕاپۆرتێك بووم لە سۆشیال مێدیا، چەند منداڵێك باسیان لەوە دەكرد كە زمانی دایك بەباشی نازانن، ناتوانن گفتوگۆی پێ بكەن.
منداڵانی كورد لەبەردەم ئەم مەترسیەگەورەدایە، ڕەنگە نەوەیەك بەرهەم بێت، بێ ئاگابێت لە كلتوری نەتەوەیی، زمانی كوردی دایك، مێژووی كوردی، فەرهەنگی كوردی)، دایكان و باوكان خەریكن منداڵەكانیان دەكەنە قوربانی، دووریان دەخەنەوە لە دنیای ڕاستی، لە پێناو ئەوەی منداڵەكەی زمانێكی جیهانی فێرببێت، پەیوەندیان بە (زمانی دایك، كلتور و فەرهەنگی دایك) دەپچڕێنن.
ئاشنایان دەكەن بە جۆرە سیستم و پەروەردەیەك منداڵ لە زمانی دایك هەڵدێ بەرەو ئەو جیهانە نوێیەی خاڵییە لە سۆز و خۆشەویستی بۆ زمانی دایك.
ئەگەر بێت و ڕێگە چارە و سنورێك بۆ ئەم دیاردەیە دانەنرێت لە داهاتوودا زمانی كوردیش وەك هەر زمانێكی زیندو كە ئێستا لەناوچووە، بۆ هەمیشە لەناودەچێت.
يونێسكۆ له ساڵى (2000)هوه بهفهرمى ڕۆژى (21ى شوبات)ى وهك “ڕۆژى جيهانى زمانى دايك” ناساندووه، له ههوڵى بێوچانى پتهوكردنى پێكهوهژيانی(7 هەزار) زمانى زيندووه، كه خهڵكى سهر زهمين پێى دەدوێن، له كاتێكدا ههر (دوو ههفتە) جارێك زمانێكى زيندوو لهناو دهچێت.
نزیکەی (%43)ى ئەو زمانانەی، کە ئێستادا لە جیهاندا، قسەيان پێدەکرێت، لەژێر هەڕەشەی لهناوچووندان.
ئەو زمانانەی بە کرداريى بایەخيان پێدەدرێت، لە سیستەمی خوێندن و پهيوهندييه گشتييهكاندا ژمارەیان، لە چەند سەد زمانێك تيپهڕناكات، ئەو زمانانهش كه لە جیهانی ژمارهييدا بەکاردێن ژمارەیان لە سەد زمان کەمترە.
ژوان باقی