
كۆڵان كۆڵان گێڕانه‌وه … كه‌ریم كاكه … 59
59
ده‌ڵێی ئێستایه، دایكم به كاخه‌ز و پێنووسه‌وه له ته‌نیشت خۆی دانام، كات به‌ره به‌ری بوونه‌وه‌ی رادیۆی شۆڕشه، رادیۆی ((ئێره ده‌نگی ..)) ده‌نگێگ ئه‌و رسته‌ی به دنیادا بڵاوده‌كرده‌وه، له گوێ ده‌تگوت كانیی به‌هارانه‌یه و له‌پڕ له بن كه‌پكه شاخێ ده‌ته‌قێته‌وه و به‌سه‌ر ئه‌شكه‌فتێكدا تاڤگه‌یه‌ك به سه‌ر دۆڵدا ده‌پرژێنێ، ئه‌و لێكچوونه له خۆوه نیه، من كانی به‌هارانه‌م به ده‌نگ و ره‌نگه‌وه دیتووه، ئێستا كاتی كانیی به‌هارانه نیه، رادیۆی (ئێره..) به قسه‌ی ژنه‌كه‌ی كۆڵانی پشتمان بێت، شار هه‌ر هه‌موو شار به جاش و پۆلیس و جه‌رده و دز و شێتیشه‌وه گوێیانده‌دایێ..
له ته‌نیشت دایكم دانیشتووم، باشه بۆچی ئه‌و كاته‌ی بۆ نووسینی نامه هه‌ڵبژارد؟ تێنه‌گه‌یشتم، به‌ڵام له‌وه گه‌یشتبووم كاتێ دایكم حه‌زی ده‌چێته شتێ ئیستره‌م ده‌بێ بیگاتێ، جار هه‌بووه ده‌ستی له هه‌ویر بووه، خولیای بازاڕ له سه‌ری گه‌ڕاوه، هه‌ویری وه‌لا ناوه، عه‌بای به سه‌ر داداوه و رێی بازاڕی گرتۆته‌به‌ر..
ئێ، به خوێنه‌ری خۆم بڵێم، دایكم ده‌ڵێ و من ده‌ینووسم، نامه بۆ خاڵه عه‌ریفه‌كه‌م ده‌نووسم، له‌وانه‌یه له ده‌ڤه‌ری شه‌نگال و ئه‌ولا بووبێت، وا بزانم نامه ته‌واو نه‌ببوو رادیۆ بۆوه، دیاره ساتی هه‌ناسه له خۆبڕینه، پیری سوارچاكان یه‌ك دوو جار گۆچانه‌كه‌ی به زه‌وی دادا، واته قڕوقه‌پ، ده‌مانزانی ده‌ڵێ:
ئه‌وه‌ی قسه بكات ئه‌و گۆپاڵه‌ی تێده‌بڕم..
پیری سوارچاكان به قسه‌ی خه‌ڵك بێت ده‌وی زۆر پیس بوو، به‌ڵام له جوێنه‌كانی پیسیم نه‌ده‌دیت و بۆنم نه‌ده‌كرد، ئا، ئه‌وه بڵێم باشه، له‌و سه‌ر و به‌نده نانی ئێواره‌مان ده‌برده ژووره‌كه‌ی پیری سوارچاكان و گوڵی كۆساران تا دره‌نگی شه‌ویش له كنیان ده‌ماینه‌وه، رادیۆی شۆڕش له‌و سه‌ره‌تای شۆڕشه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ شه‌هید با ناوی ده‌خوێنده‌وه، هه‌ر جاشێ، سه‌ربازێ په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردبا، ناوی ده‌خوێنده‌وه، هه‌ر ده‌ڵێی ئێستایه رادیۆ گوتی:
عه‌ریف شه‌فیق… به خۆی ….سه‌ربازه‌وه هاته رێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه…
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانم له یاد نیه، به‌ڵام له یادمه، دایكم مستێكی له سینگی خۆی دا و گوتی:
براكه‌م، ئه‌وه تۆی، گه‌یشتیه ئه‌وێ، خۆ من …
بابم گوتی:
ده‌ك ئافه‌رم، هه‌ر ئه‌وه‌م لێ چاوه‌ڕوان ده‌كردی..
پیری سوارچاكانی باپیرم شتێكی نزیك له‌وه‌ی گوت:
چۆته‌وه سه‌ر كوێخا مه‌حموودی باپیره گه‌وره‌ی، خزمه‌تی بێگانه ناكات..
ئه‌و خاڵه‌م، یه‌كێ بوو له هه‌مه‌دانیه‌كان، ئه‌وانه‌ی وه‌ختی خۆی له مه‌لا مسته‌فا تووڕه بوون و له هه‌مه‌دان گیرسانه‌وه و له‌وێ رۆژی دوو درهه‌میان هه‌بوو، دوایوه‌ی گه‌ڕانه‌وه و شتێك پاشتر له به‌غدایان كرده‌وه، ئه‌و پیاوه گۆتبوویه دوو برا گه‌وره‌كه‌ی كه ئه‌وانیش جه‌لالی بوون و به جه‌لالی گه‌یشتنه قیامه‌ت:
من له‌گه‌ڵ ئێوه و ئه‌وان نایه‌مه‌وه ناو حكومه‌ت، به ته‌نێ ده‌چمه‌وه..
به ته‌نێ هاتبۆوه و چووبۆوه ریزی سه‌ربازی، له سه‌ربازی مایه‌وه تا له رادیۆ ناوی خوێندرایه‌وه، دێته‌وه‌بیرم دایكم خه‌می له نامه‌كه‌ی ده‌خوارد، هێنده‌ی پێوه ماندوو بووه، كه‌چی ناگاته براكه‌ی، راسته من نامه‌كه‌م ده‌نووسی به‌ڵام رسته‌كان هه‌مووی هی دایكم بوون، یه‌ك وشه‌م نه‌ده‌گۆڕی و نه‌ده‌قرتاند، دایكم تا رسته‌یه‌كی ده‌گۆت، ته‌واوێك راده‌وه‌ستا، جاروبار بابم ده‌یویست له راستكردنه‌وه یان جوانكردنه‌وه‌ی رسته‌یه‌ك یارمه‌تیبدات، دایكم لێیوه‌رنه‌ده‌گرت، رسته‌ی له كه‌س وه‌رنه‌ده‌گرت، رسته‌ی خۆی له رسته‌ی هه‌قایه‌تبێژ و رسته‌كانی ناو (مه‌م و زین) لا جوانتر و شیرین‌تر بوون..
دایكم وه‌ك بڵێی شتێكی گه‌وره‌ی به سه‌ردامابێته‌وه، گوتی:
ئه‌وجا، ئه‌و كاخه‌زه چ لێبكه‌م!
بابم به بزه‌یه‌كه‌وه كه له‌وێوه زانیم بزه‌ی بابم بزه‌ی بن سمێڵی به‌فریی له بزه‌ی هه‌موو كه‌سێ جوانتره، گوتی:
حه‌وشه‌یه‌ك دابه‌سته‌ی به سه‌ردا ماوه‌ته‌وه!
باش بوو قسه‌كه‌ی گوڵی كۆسارانم بیركه‌وته‌وه:
كچم، به‌سێ، كاخه‌زه‌كه‌ت هه‌ڵگره، زۆرنابا براكه‌ت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به چیا كه‌وتوون دێنه‌وه..
به‌ڵام كه‌س ئه‌و قسه‌یه‌ی گوڵی كۆسارانی نه‌نكمی به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرت، ئاخر له سه‌ر لێواری تێكچوون بوو، له سه‌ر به‌رماڵ تێكچوو، به‌رماڵی پاڕانه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بینایی پیری سوارچاكان، پاشان گوڵی كۆساران ورد ورد ده‌گێڕمه‌وه، ئێستا به دیار رادیۆوه‌ین و هه‌واڵی ناخۆش ده‌بیستین..
له رادیۆوه كاره‌ساته‌كه‌ی ئه‌ودیوی كه‌سنه‌زان، ئه‌و كاره‌ساته‌ی ئێستاش پێوه كه‌س نه‌یزانی ئه‌و ئاگره چۆن كه‌وته‌وه كه ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی لێكه‌وته‌وه، ئاگره‌كه له ئاقاری (په‌لكه ره‌ش) و (باخچه) و ئه‌و ناوه بوو، دیاره ژنه‌كه‌ی سه‌عید ناوی له‌و كاره‌ساته نا ئاگر، له شیوه‌نه‌كه ده‌یگۆ:
ئاگر له باخچه‌ی سینه‌م به‌ربوو، په‌لكی جه‌رگ و دڵم ره‌ش ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا..
له باره‌ی ئاگره‌كه‌ی سه‌ر سینه‌ی ژنه‌كه‌وه رادیۆ شته‌كی كه‌می گۆ، لێ له پشت كه‌سنه‌زانه‌وه كه هێنده له به‌لاشاوه‌وه دوور نه‌بوو، هه‌واڵ له گولله خێراتر ده‌گه‌یشته كۆڵانێ:
((پۆلێ پێشمه‌رگه، له پڕ ده‌وریان ده‌گیرێ، دیاره ده‌ستێك له پشت ئه‌و ده‌ورگیرانه هه‌یه، پێده‌چێ به‌رپرسێ له پشته‌وه ئه‌و هێزه‌ی به حوكمه‌ت فرۆشتبێ، نا، كه‌سێ له ناو هێزه‌كه‌وه ده‌ستی له‌گه‌ڵ حوكمه‌ت هه‌بووه و به بێته‌ل په‌یوه‌ندی كردووه، نا به رێكه‌وت وا كه‌وته‌وه، نا…..ئیدی ده‌وریان ده‌گیرێ و شه‌ڕ گه‌رمه و درێژه‌ده‌كێشێ و رێی ده‌رچوون نیه و هێزی پشتیوانیان ناگاتێ، حه‌یف له‌و ده‌سته دوازده‌ییه تاقه پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ش ده‌رناچێ!))
ئیدی پشت كه‌سنه‌زان بۆ پێشمه‌رگه ده‌بێته كوشتاره‌گه‌یێ، كه‌لوكڵۆم، كه‌س ته‌رمی كوڕ و برا و باب و مێرد ناناسێته‌وه، ده‌بابه به سه‌ریان كه‌وتبوو، له‌گه‌ڵ زه‌وی پانببوونه‌وه جگه له ژنه‌كه‌ی سه‌عید، ئه‌ویش به هۆی جه‌مدانیه گوڵینگداره‌كه‌ی سه‌ری كه‌ئه‌و شه‌وه‌ی شار رووی له چیا كرد، له بن ده‌ستی بوو، بۆی گوڵینگ ده‌كرد، ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆی ناسییه‌وه، ئاخر له لایه‌كیه‌وه كه‌متر له قولانجێكی ته‌واونه‌كرابوو، ژنه‌كه‌ی به‌و جێ قولانجه جه‌مه‌دانیی گوڵینگداری ده‌ستچنی خۆی ناسیه‌وه و له رێی جه‌مه‌دانیه‌كشه‌وه مێرده‌كه‌ی خۆی ناسیه‌وه، كه هه‌شت نۆ ده ساڵ ده‌بوو ژن و مێرد بوون…
ده‌ڵێن ئێستاس جه‌مه‌دانیه خوێناویه گوڵینگداره ته‌واو نه‌كراوه‌كه، هه‌ڵگیراوه، له ناو باولێكی داخراوه..
پاشترێ ئه‌كره‌م بڕنۆ دیمه‌نێكی شه‌ڕه‌كه‌ی وا نیشاندایه‌وه:
(( نه‌مانده‌زانی شه‌ڕ ده‌بێ، فڕۆكه هێند له‌پڕ ئاگری باراند، له‌شكر هێند خێرا ده‌وری گرتین، ده‌بابه هێند تیژ گه‌یشت، ئه‌وه‌ی له سه‌ر پێشاو بوو به دۆخین توند كردنه‌وه رانه‌گه‌یشت، ده‌بابه رێچكه‌یان به‌ستبوو، كه‌لكی ده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌بوو، ئازا ئه‌وه بوو هه‌ڵێ و خۆ ده‌ربازبكات، ده‌بینم سه‌عید و ده‌سته‌كه‌ی چه‌قین و شه‌ڕیان كرد، هاوارمانكرد:
شه‌ڕی خۆتڕێنه، هه‌ڵێن…
به قسه‌ی نه‌كردین، له ئاوڕدانه‌وه دیتم ده‌بابه گه‌یشتبووه سه‌ریان..))
سه‌عدی گه‌وره‌ش وای گێڕابۆوه:
(( من كه‌وتمه بن زنجیری ده‌بابه‌یه‌ك له‌و ده‌بابانه‌ی دوازده پێشمه‌رگه‌كه‌یان پانكرده‌وه، له ناو ئاودڕێكی ته‌سكی قووڵ خۆم كرده مردوو، ده‌بابه به سه‌رمدا تێپه‌ڕی، له تاریكیی شه‌و خۆم زیندوو كرده‌وه و ده‌رباز بووم، ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی سه‌عید و ده‌سته‌كه‌ی كردیان له ده‌ست كه‌س نایه..))
ئێمه له ده‌موساتی رادیۆ، قڕوقه‌پ به دیار رادیۆوه‌ین، له هه‌ر كوێ پێشمه‌رگه‌یێ شه‌هید با، ده‌مانزانی، رادیۆ ناوی ده‌خوێنده‌وه، بۆیه له ساتی خوێندنه‌وه‌ی ناوی شه‌هید هه‌موو ده‌ستیان له سه‌ر دڵیان بوو، جاری وا هه‌بوو به بیستنی ناوی یه‌كه‌می ناوێك، زۆر نزیك بوو خه‌ریك بوو هه‌ناسه بوه‌ستێ، به‌ڵام هاتنی ناوی دووه‌م یان سێیه‌م دوور ده‌كه‌وته‌وه و هه‌ناسه ئاسایی ده‌بۆوه، له‌بیرمه رادیۆ گۆتی (حوسێن….)، دایكم تا مست بوو له سینگی خۆی دا و گوتی: هه‌یڕۆ حوسێنی برازامه..
باش بوو به ناو هێنان و باب و باپیری شه‌هیدبوون له كوڕه خاڵ دووركه‌وته‌وه..
هه‌ر له رادۆیوه ناوی كوڕه قوزه‌كه‌م بیست، ئه‌و كوڕه‌ی نامه‌ی دڵداریی پێده‌نووسیم و پێیده‌خوێندمه‌وه، ئه‌و كوڕه‌ی به شه‌هیدبوونی كچێكی شێت كرد و دواتر به شێتایه‌تی ترومبێل شێلایی و گه‌یشته گۆڕستان…
هه‌ر له رادیۆوه هه‌واڵی برینداربوونی ئه‌و خاڵه هات كه هێشتا ئه‌و نامه‌ی دایكم به ده‌ست و پێنووسی من بۆی نووسیبوو، ده‌قی نه‌شكاوه، نه‌نووشتاوه‌ته‌وه، له ناو باول هه‌ڵیگرتووه، ئیدی له ماڵی ئێمه شین و رۆرۆیه، دیاره كه‌سیش ناوێرێ به ده‌نگی بڵند بگریێ، ئاخر جاش و پیاو خراپ به كۆڵانێدا ده‌سووڕێنه‌وه و گریان له هه‌ر ماڵێكه‌وه به‌رزبێته‌وه ده‌گه‌نه سه‌ری، ئه‌گه‌ر مردووه‌كه پێشمه‌رگه بێ، یان له ئاقاری پێشمه‌رگه بێ، زیندووه‌كان راده‌پێچن..
دایكم رۆژانه باوله‌كه‌ی ده‌كرده‌وه، نامه‌كه‌ی كه له بن كڵاوه‌كه‌ی عوسمان دانابوو، ده‌رده‌هێنا و تێڕوپڕ به سه‌ریدا ده‌گریا، هێند به سه‌ر نامه نه‌ناردراوه‌كه‌دا گریا هێند گریا، وه‌خته بڵێم هه‌ر هێنده‌ش به سه‌ر كڵاوه به‌جێماوه‌كه‌دا گریاوه، له‌بیرمه دایكم ده‌یگۆته گوڵی كۆساران:
مامۆژن، ئه‌دی نه‌تگۆ، به‌و زوانه به پێی خۆی دێته‌وه، كوا؟ خۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه نه‌بوو، به مردوویی …؟!
به‌ڵام گوڵی كۆساران……
باش بوو لابه‌لایی هه‌واڵێك گه‌یشت كه برینه‌كه سووك بوو، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ره‌ی شه‌ڕ و له جاران جوانتر شه‌ڕده‌كات
بیرمه له پڕ رادیۆوه ناوی شه‌هیدمان نه‌ده‌بیست، ئۆخه‌یش دیاره چیدی پێشمه‌رگه شه‌هید نابن، من وای بۆ چووم، به‌ڵام به قسه‌ی پیری سوارچاكان بێ، سه‌رچیخچووم، ده‌یگوت:
باش ده‌كه‌ن ناوی شه‌هید ناخوێننه‌وه، ئاخر خه‌ڵك ده‌پسێنن، باش ده‌كه‌ن بۆ دوایی هه‌ڵده‌گرن..
به‌وه زانیم من سه‌رچیخم و قسه‌ی پیری سوارچاكان له‌جێیه، هه‌واڵی مه‌رگی قادر شۆڕه‌بی كه‌ند و كه‌ند و دوای حه‌فته‌یه‌كیش له كوشتنی گه‌یشته ماڵی ئێمه، له‌و حه‌فت رۆژه‌ش رادیۆ نه له ریزی مردووان نه له‌ریزی زیندووان ناوی قادری به زاریدا نه‌هاتبوو، به بیستنی سه‌ربرده‌ی مردنی شۆڕه‌بی گه‌ڕه‌ك تاسا، پیری سوارچاكانیش رسته ترسناكه‌كه‌ی گۆته‌وه، كه كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد له زاری ویه‌وه رسته‌یه‌كی وا ده‌رچێ:
پیاو كه‌ربێ، كورد نه‌بێ
ئه‌وه‌شی گوت:
ره‌زای كوڕه ئامۆزام به ناوی منه‌وه ئه‌و كوڕه‌ی ناو نا قادر، له‌وه‌ودوا با كه‌س ناوی من هه‌ڵنه‌گرێ، ده‌زانم ته‌مه‌نی كورت ده‌بێ، له ناو قادران ته‌نێ من بڕه‌ك ته‌مه‌نم كرد، له بڕكه گندۆره‌ك بڕه‌ك پتر ژیام..
رسته سواره‌كه‌ی خۆشی گۆته‌وه، ئه‌و رسته‌یه‌ی له‌و ساتانه ده‌گوته‌وه كه بارودۆخ روو له خراپی ده‌بوو:
ته‌ره‌س ته‌رسی تێكرد..
دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه سه‌ربرده‌كه‌م به رسته و وشه‌وه وه‌ك خۆی له‌بیرماوه كه كه‌سی دووه‌می ناو سه‌رهاته‌كه گێڕابوویه‌وه:
(( هه‌رسێكمان بووین، ئه‌و گوتیه من و قادر: پیاوی چاكبن وه‌رن پێكه‌وه خۆمان راده‌ستبكه‌ینه‌وه، ئه‌و شۆڕشه به‌و تینوێتی و برسێتی و دوور له كه‌سوكار به ئێمه ناكرێ.
قادر لێی تووڕه‌بوو: تۆ شه‌ڕه‌فت نیه، باسی چوونه‌وه ده‌كه‌یت!
منیش گوتم: ئێمه شتی وا ناكه‌ین..
ئه‌و ته‌واوێك داما، به ده‌نگێك وه‌ك تازه له خه‌و رابێ:
وایه، وه‌ڵلا خۆ منیش ناچمه‌وه، به‌ڵام له بێزاری واده‌ڵێم..
شه‌و به‌سه‌رداهات نه‌گه‌یشتینه ئاوایی، له بن دره‌ختێكی ناو گۆڕستانێكی نزیك جاده‌ی كۆیه ماینه‌وه و خه‌وتین، له ئاخر زه‌مانێك له سه‌رم به‌گاهاتم، له دۆزه‌خێك له چۆكم به‌ئاگاهاتم، له دوو یان سێ ده‌سڕێژی نزیك، له سه‌ر سینگ نزیكتر به‌گاهاتم، به‌ئاگاهاتنێكی گێژ و وێژی وا بزانم ماوه‌یه‌ك هه‌ر له جێی خۆم له سه‌ر قوون ده‌سووڕام، دنیا تاریك بوو، نازانم ده‌ستم بۆی گێڕا، یان خۆی هاته ناو ده‌ستم، ئه‌له‌تریكه‌كه‌م هه‌ڵكرد، خوێن له رانم رێچكه‌ی به‌ستبوو، ئه‌له‌تریك كه‌وته سه‌ر قادر كه شه‌قاوێ له‌و لاوه‌ی من راكشابوو، وه‌یش له خوێن گه‌وزابوو، له‌بیرمه تیشكی ئه‌له‌تریكم خسته سه‌ر جێی ئه‌و كه ده‌بوو له‌ولای قادره‌وه بێت، نه‌مابوو، جه‌مه‌دانیه‌كه‌مم توند له رانم به‌ست، به قوونه‌خشكێ له قادر نزیكبوومه‌وه، تاهو واه! سه‌راپا خوێنه، هه‌ناسه‌ی تێدانه‌مابوو، ئه‌ویش دیاره هه‌ر ده‌بێ له‌و نزیكانه بێت، به‌ڵام به برینداری بێ تفه‌نگ چیم پێده‌كرێ، ئه‌و رۆیشت به خۆ‌و سێ تفه‌نه‌گه‌وه له ده‌ستده‌رچوو، به‌ڵام من من بم، له بن په‌ڕه‌ی هه‌وریش بێت، تۆڵی قادری لێده‌كه‌مه‌وه))
پیری سوارچاكان له هه‌مووان پتر به مه‌رگی قادری شۆڕه‌بی تێكچوو، منیش زۆر بۆی گریام، گه‌ڕه‌ك هه‌موو بۆ ئه‌و شۆڕه‌بیه گریانَ، پلكه به‌ندبێژیش به‌نده‌كی دیرێژی پێداهه‌ڵگۆ:
هه‌ی ناكه‌سبه‌چه‌ی پێش ده‌ركێ
ده‌ك خودا هه‌ردوو ده‌ستت بشكێ
كوو لۆ پاره ده‌ستتچووه
شۆڕه‌بیی به‌ژن شلكێ
………………
له بیرمه دوو سێ ژن به دزیه‌وه سه‌ردوولكه‌ی وایان به سه‌ردا ده‌گۆ به‌ردی ده‌توانده‌وه، با پێكه‌وه گوێ له هه‌ندێكی بگرین:
كۆره و مجرۆ بی لۆ خاتری نه‌بی
كوو ده‌ستت چووه قادری شۆڕه‌بی
قادر قادره، قادره لاوۆ
ته‌رمێ قادرم له وڵاتی كۆ
له هه‌ولێره‌وه كوو بگه‌مه تۆ!
كۆره و مجرۆ بی لۆ خاتری نه‌بی
كوو ده‌ستت چووه قادری شۆڕه‌بی
قادر قادره، قادرێ داكی
چه‌قی له دڵی گولله‌ی ناپاكی
گوری ساوابوو چووه بن خاكی
كۆره و مجرۆ بی لۆ خاتری نه‌بی
كوو ده‌ستت چووه قادری شۆڕه‌بی
قادر قادره، قادرێ خوشكی
پشتێن قه‌فقه‌ف و سه‌ریش به مشكی
چاوم نابینن قه‌ت قه‌ت به هیشكی
كۆره و مجرۆ بی لۆ خاتری نه‌بی
كوو ده‌ستت چووه قادری شۆڕه‌بی
قادر قادره، قادرێ بابی
له چاوی بابێ قه‌د ئاوا نابی
مردنی شێران كوو ده‌بی وابی!
كۆره و مجرۆ بی لۆ خاتری نه‌بی
كوو ده‌ستت چووه قادری شۆڕه‌بی
قادر قادره، قادری دۆستی
له‌گه‌ڵ قادری خۆ سۆزم به‌ستی
له ناو گۆڕیش ده‌ستم له به‌ستی
كۆره و……….
} من سه‌ردوولكه‌مه‌م له‌بیرنه‌مابوو، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له زاری ژنێكی خزمیانه‌وه بیستمه‌وه{
ئێ بگه‌ڕێمه‌وه كن رادیۆی(ئێره..)، هه‌ر رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژاوابوون، ماڵی ئێمه به باب و دایك و باپیر و نه‌نك و خوشك و براو زۆر جار ئامۆزاكانیش گوێیان خاوێنده‌كرده‌وه بۆ جوانتر و سووكتر بیستنی ده‌نگی رادیۆ، ده‌رگای حه‌وشه‌یان داده‌خست، ئه‌گه‌ر فریشته‌ش له ده‌رگای دابا كه‌س لێی نه‌ده‌كرده‌وه، دیاره له ده‌موساتی رادیۆ كه‌س به سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌ده‌چوو، ئاخر شار هه‌موو گوێیان ده‌دایه رادیۆی شۆڕش، ئه‌و رادیۆیه‌ی پیری سوارچاكان زۆر خۆشیده‌وه‌یست، به‌ڵام له دوای مه‌رگی قادری شۆڕه‌بی، ساردبۆوه، له رادیۆ له شۆرش ساردبۆوه، له‌بیرمه زۆر گوێی له( كورد خائینۆ)ی كاوێساغا ده‌گرت..
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده گوڵی كۆسارانی به سه‌رداهات، ئیدی پیری سوارچاكان هه‌ر له رادیۆ نا له زۆر شت ساردبۆوه، له ژیان ساردبۆوه، ده‌بێت بڵێم ته‌مه‌نی من به دیار رادیۆی شۆڕشه‌وه، رادیۆی (ئێره..)وه له‌و رۆژه‌وه كۆتایی هات كه پیری سوارچاكان كۆتایی پێهێناو ده‌یگوت:
له نزیك من مه‌یكه‌نه‌وه، به‌ڵام دواتر سه‌ركه‌وتنه‌كانم بۆ بگێڕنه‌وه
ئیدی منیش زۆر جار له كاتی بوونه‌وه‌ی رادیۆ، ده‌چووم وانه‌یه‌كم ده‌ورده‌كرده‌وه، ده‌بێت بڵێم من له‌و ده‌مه پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی بووم، یان ده‌چوومه لای ده‌لاقه‌ی مه‌م و زین، له به‌رگه شینه‌كه‌م ده‌رده‌هێناو چه‌ند دێرێكم لێی ده‌خوێنده‌وه، ئێستا له خۆم ده‌پرسم، باشه من له باره‌ی رادیۆوه بۆچی وا وابه‌سته‌ی پیری سوارچاكان بووم؟ كاتێ حه‌زی لێ‌بوو، حه‌زم لێ‌بوو، حه‌زی لێبڕا، حه‌زم لێبڕا! تێنه‌گه‌یشتم، ئێستاش تێنه‌گه‌یشتم..
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌مه سه‌ربرده‌ی پڕ له كول و كه‌سه‌ری گوڵی كۆساران و پیری سوارچاكان، كه‌مێكیدی به دیار رادیۆوه ده‌مێنمه‌وه، سبه‌ینان له قوتابخانه، پێشه‌وه‌ی مامۆستا بێته پۆلێ، رادیۆ چی گوتبوو، هه‌ر هه‌موو له ناو پۆلێ ده‌گوترایه‌وه، خۆ خورشید كاتێ ده‌نگی وه‌كو پیاوه‌كه‌ی ناو رادیۆ لێده‌كرد ده‌یگوت( ئێره‌ی ده‌نگی كوردستانی ئێراقه…. پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی هێزی سه‌فین….) هه‌ر ده‌تگوت پیاوی ناو رادیۆیه.، شوكر له‌ولاوه چالاكیه‌كی ده‌گێڕایه‌وه، ئه‌ویدی چالاكیه‌كیدی، هه‌ر شوكر سروودی( پێشمه‌رگه‌ی به هه‌ڵمه‌تین..) ده‌گوته‌وه، ئیدی رادیۆیان هه‌موو ده‌گوته‌وه، له پڕ قڕوقه‌پ، مامۆستا گه‌یشت، به‌رێوه‌به‌ر جارێك گوتی:
ئێوه هه‌ر سه‌ری خۆتان نا، سه‌ری ئێمه و قوتابخانه‌كه‌ش ده‌خۆن..
كه‌سێ هه‌یه، له هه‌می باس و سه‌ره‌باسێ هه‌یه، له ته‌كمه و قسه‌ی هه‌یه، به‌لاشاوه، منداڵی بێ وی چیه و چی ناوه! دیاره له رادیۆی (ئێره…)ش هه‌ر ده‌بێ ده‌نگی هه‌بێ، كێ ده‌زانێ ئَه‌و كه‌سه كێیه؟! ده‌زانم له هه‌ر خوێنه‌رێكی كۆڵان كۆڵان بپرسی ئه‌و كه‌سه كێیه؟ وه‌ڵامی پێیه: كه‌ویار، كه‌ویار..
جگه له كه‌ویار كێیه! فازیل رێحانه‌ش له‌بیرناكه‌م، له هه‌موو سه‌ره كۆڵانێ راوه‌ستایه و ده‌نگی هه‌یه، هه‌ر ده‌بێ
شتێ له كه‌ویار و رادیۆ و رێحانه بگێڕمه‌وه، دوایوه‌ی رادیۆ له ناو غژه‌غژو غڕه‌غڕ له پڕ سلاوی ده‌دایه‌وه كۆتایی به بێده‌نگیی ماڵ ده‌هێنا، هه‌ر یه‌كه‌و شتێكی ده‌گۆت و قسه‌یه‌كی ناو رادیۆكه‌ی ده‌گوته‌وه، من یه‌كسه‌ر لۆ ده‌رێ، زۆر جار كه‌ویار و رێحانه له پێشه من له كۆڵان راوه‌ستابوون و چاوه‌ڕێی منیان ده‌كرد، خڕبوونه‌وه‌ی دوای رادیۆ به (ئه‌ی ره‌قیب) ده‌ستیپێده‌كرد، به (ئێره ده‌نگی…) ده‌ڕۆیشت و (نابه‌زین و نابه‌زین و)یشی تێده‌كه‌وت، له‌بیرمه شه‌وێك پێنج شه‌ش منداڵ، له بن نمه‌ی باران له به‌ر تیشكی گلۆپه كزه‌كه‌ی سه‌ر ده‌رگای ماڵی نه‌نه‌خان (شه‌هیدان)مان ده‌گوته‌وه، له‌پڕ سێ چوار چه‌كدار په‌یدابوون، كه‌ویار یه‌كسه‌ر (ئه‌ی شه‌هیدان)ی گۆڕی بۆ (هه‌یاران و مه‌یاران ، یاخوا داكاته باران) ئێمه‌ش له‌گه‌ڵی گوتمانه‌وه، چه‌كدارێكیان گوتی:
مه‌ترسن، شه‌هیدان بڵێنه‌وه، عه‌رد تێر بارانه..
ئێمه دامانه بێده‌نگی و چه‌كداره‌كانیش تیژ گه‌یشتنه كۆڵانه ته‌سكه‌كه‌ی نێوان حه‌ساره گه‌وره‌كه‌و ماڵی پیرخدر، ئه‌و چه‌كدارانه چ بوون؟ یاسینی پیر خدر پێیوابوو جاشن، به‌ڵام فازیل رێحانه سووربوو له‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ن و ده‌نگه‌كه‌شی ناسیه‌وه، سوێندیخوارد: ئه‌وه گرده بوو، به به‌ژن و ده‌نگ ده‌یناسمه‌وه
من ئه‌و گرده‌یه‌م دیتبوو، له به‌ژن هه‌ر نیو به‌ژنی ژنێكی كه‌ڵه‌گه‌تی هه‌بوو، ده‌نگیشیم بیستبوو، ده‌نگێكی گه‌وره‌ی پڕ له ده‌نگدانه‌وه و ده‌تگوت له زاری ئه‌شكه‌فته‌وه دێ، به‌ڵام له‌و شه‌وه ره‌نگه له ترسان بووبێت نه به به‌ژن نه به ده‌نگ نه‌مناسیه‌وه، دواتر ماڵی ئه‌و گرده‌یه هاته كۆڵانی ماڵی شووشه، ئه‌گه‌ر (كۆڵان كۆڵان..) كۆڵانیدی لێبۆوه، سه‌ربرده‌یه‌ك له كۆڵانی شووشه و شووشه ده‌گێڕمه‌وه..
ئێ، دوای گه‌ڕانه‌وه و دیتنه‌وه‌ی گرده، ده‌نگ و شه‌وه‌كه‌مان له‌بیرمابوو، زۆر مه‌راقمان بوو، بزانین ئه‌و بووه یان نا، به‌ڵام شه‌رم زاری به‌ستبووین، زمانی پرسیارمان نه‌ده‌گه‌ڕا، كه‌ویار گۆتی:
لۆ منی لێگه‌ڕێن، پێده‌كه‌وم
چووبوو به كوڕه‌كه‌ی گرده‌ی گوتبوو، كه پرسیار له بابی بكات و وه‌ڵامه‌كه بێنێته‌وه، وه‌ڵام له زاری گرده‌وه به‌و شێوه‌یه هاته‌وه:
من له‌و ساڵه‌ی شۆڕش دوو سێ جار هاتمه‌وه ناو شار، رێم به كۆڵانه‌كانی به‌لاشاوه‌ش كه‌وتووه، به‌ڵام (شه‌هیدان و (هه‌یاران و مه‌یاران) و ئه‌و منداڵانه‌م له‌بیرنیه..
دوای ئه‌و وه‌ڵامه، رێحانه گوتی:
له‌بیریبێ و له‌بیرینه‌بێ ده‌نگه‌كه ده‌نگی وی بوو..
كه‌ویار گۆتی:
ده‌نگ هه‌یه به ده‌نگ ده‌چێ..
به‌ڵام وا بزانم ده‌نگی گرده له چ ده‌نگان نه‌چوو..