
شه‌رمه‌زاری وڵاته‌كه‌مم كه نه‌مردومه!.. د. فاخر عالی خان ئاوده‌لی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كان پڕن له ڕووداوی وێرانكه‌ر و كاره‌ساتبار، ڕووداوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌شیان تێدایه، ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه یه‌كێكه له‌م ڕووداوه سه‌یروسه‌مه‌رانه، ئه‌م ڕووداوه به‌سه‌رهاتی پله‌دارێكی سه‌ربازی یابانییه، ئه‌م سه‌ربازه، ناوی شۆیچی یۆكۆیه، ناوبراو له ڕۆژی 31 ئاداری 1915 له دایكبووه و له 22 ئه‌یلولی 1997دا مردووه، شۆیچی یۆكی، له یه‌كه‌ی 29 بەشی پیادە لە مانچوکۆ له كار دابووه، ساڵی 1943 بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان بۆ دوورگەکانی ماریانا گواستراوه‌ته‌وه، لە مانگی شوباتی 1943 دا گه‌یشتۆته دوورگه‌ی گوام.
دوای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، هێزەکانی ئەمریکا، دوورگه‌ی گوامیان له ساڵی 1944 دا ده‌ست به‌سه‌ر داگرتووه، یۆکۆ لەگەڵ نۆ سەربازی دیکەی یابانی، خۆیان له دوورگه‌كه شاردۆته‌وه، له نێو ئه‌م نۆ سه‌ربازه‌شدا ته‌نها سێ کەسیان لە دوورگه‌كه دا ماونه‌ته‌وه و ئه‌وانی دیكه ڕزگاریان نه‌بووه و مردوونه، ئه‌م سێ سه‌ربازه یابانییه له دارستانه‌كانی دورگه‌ی گوام ماونه‌ته‌وه، له پێناو ئاشكرا نه‌بوونیان شوێنه‌كانی خۆیان له یه‌كتر جیاكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی ئاگاداری و هه‌واڵپرسین، ماوه ماوه سەردانی یەکتریان كردووه، ئه‌م شێوه ژیانه‌یان هەتا نزیکەی ساڵی 1964 به‌رده‌وام بووه، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1963 دا، دوو سه‌ربازی دیكه‌یان به هۆی لافاوی دوورگه‌كه گیانیان لە دەستداوه، ئیتر له‌و كاته به دواوه یۆكۆ بۆ ماوه‌ی هەشت ساڵی دیكه، بە تاق و ته‌نهایی ماوه‌ته‌وه. ژیانی ڕۆژانه‌ی یۆكۆ له‌سه‌ر ڕاوکردن بووه، له ترسی ئاشكرا بوون، ڕاوكردنه‌كه‌ی له شه‌واندا كردووه، هەروەها ڕووەکی سروشتیشی بۆ هه‌مه جۆركردنی خواردن بەکار هێناوە، جلوبەرگه‌كانیشی له گه‌ڵای داره‌كان دروستكردووه، به هۆی هه‌ڵكه‌وته و كه‌ش و هه‌وای دورگه‌كه پێویستی به جلوبه‌رگی زۆر نه‌بووه، جێگەی نووستنه‌كه‌شی له قوڵایه‌كی ژێر زه‌ویدا بووه كه بۆ خۆی ڕێكیخستبوو، بە وریاییەوە ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌سه‌ر بردووه و خۆی له مه‌ترسییه‌كانی گرتن و كوشتن پاراستووه.
لە ئێوارەی ڕۆژی 24 24 ی کانوونی دووەمی 1972 دا یۆکۆ، لە لایەن دوو كه‌س به ناوه‌كانی: جیس دویناس و مانوێل دی گراسیا كه‌دوو پیاوی ڕاوچی دوورگه‌كه بوونه دۆزراوته‌وه، ئه‌م دوو ڕاوچییه، بۆ ڕاوكردنی ڕۆبیان چوونه‌ته ڕووبارێكی ناوچه‌ی تالۆفۆی دوورگه‌ی گوام، له كاتی گه‌ڕان و ڕاوكردنه‌كه‌یان یۆكۆیان بینیوه، له سه‌ره‌تاداوایان زانیوه كه یۆکۆ خەڵکی خەڵکی تالۆفو بێت، له به‌رامبه‌ریشدا یۆكۆ وا تێگه‌یشتووه كه ده‌گیرێت و ژیانی كه‌وتۆته مه‌ترسی، له‌به‌ر ئه‌وه هێرشی کردۆته سه‌ر ڕاوچییه‌كان، ئه‌وه بۆته هۆی ده‌ستگیركردنی یۆكۆ، ئه‌وه‌بوو دوای گرتن و قۆڵبه‌ستكردنی، یۆكۆ بۆ نووسینگه‌ی كۆمیسه‌رانی دورگه‌كه گواستراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه و پشكنینی شوێنی مانه‌وه‌ی، یۆكۆ دانی بە ناسنامەکەی داناوه، ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندوون كه یه‌كێكه له سه‌ربازه پله‌داره‌كانی وڵاتی یابان و له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه له دوورگه‌كه ماوه‌ته‌وه. به‌هۆی دابڕان و نه‌بوونی هیچ هه‌واڵێك، یۆكۆ لە ساڵی 1952دا زانیبووی کە جەنگی دووەمی جیهانی کۆتایی پێهاتووە. دوای ده‌ستگیركردنی سۆیچی، پشكنینێكی گشتی ته‌ندروستی بۆ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌كه‌ی زۆر لاواز ببوو، به‌ڵام هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه و ته‌ندروستی باشبووه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یابان
یۆكۆ لە کاتی گەڕانەوەیدا، پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌شدا هه‌ستی به شه‌رمه‌زاری كردووه، به كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی گوتوه: شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ من، هاوڕێكانم مردن و منیش به زیندوویی گه‌ڕاومه‌ته‌وه”، ئه‌م قسه‌یه‌ی یۆكۆ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ناو یابانییه‌كان دروستكردووه، كاریگه‌ریه‌كی زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵك دروستكردووه، بووە بە وتەیەکی بەناوبانگ و سه‌رزاری یابانییه‌كان. ئه‌م وته‌یه‌ی سۆیچی بۆ وته‌ی فه‌رمانده‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ڵێت: له كاتی چوونمان بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ، فه‌رمانده‌كانی ئێمه پێیان ده‌گوتین:ئێمەی یابانی، مردنمان پێ باشترە له هه‌ڵاتن و بە دیل گیران و كه‌وتنه ده‌ستی دوژمن.
یۆکۆ، دوای گەشتێکی فراوانی چاوپێكه‌وتنی میدیایی له شار‌و شارۆچكه‌كانی یابان، له ته‌مه‌نێكی نزیك شه‌ست ساڵی، ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه،لە ناوچەی ئایچی لادێیی نیشتەجێ بووه. به‌م شێوه‌یه یۆکۆ بووه بە هێمای به‌رخودان و کەسایەتییەکی بە ناوبانگی نیشتیمانی. ژیان و به‌سه‌رهاته‌كانی، بوونه‌ته داستان و سیناریۆی فیلمی دۆكیۆمێنتاری، ساڵی 1977 له فیلمێكی دۆكیومێنتاریبه ناوی یۆکۆ و ژیانی نهێنی بیست و هه شت ساڵه‌ی خۆی له گوام به شداری كردووه، لە کۆتایدا بڕی 300 هه‌زاردۆلاری ئەمریکی وه‌رگرتووه. به‌هۆی ئه‌م خۆ ڕاگرییه‌ی یۆكۆ، حكومه‌ت وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازی خانه‌نشینی كردووه. پێش چوونی بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ و مانه‌وه‌ی له دوورگه‌ی گوام، ده‌رفه‌تی چاوپێكه‌وتن و دیداری ئیمپڕاتۆری یابانی هیروهیتۆی بۆ نه‌ڕه‌خساوه، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یابان، له كاتی گه‌یشتن و بینینی ئیمپڕاتۆر، یۆكۆ وتی: خاوه‌نشكۆ من گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، زۆر په‌شیمانم له‌وه‌ی كه ناتوانم باش خزمه‌تت بكه‌م. یۆكۆ له ته‌مه‌نی 82 ساڵی به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوای كردووه، له هه‌مان ئه‌و گۆڕه نێژراوه كه وه‌ك سه‌ربازی ونبووی جه‌نگ، له ساڵی 1955 بۆی هه‌ڵكه‌نرابوو، ئه‌م گۆڕهه‌ڵكه‌ندنه‌ی ساڵی 1955 دوای ئه‌وه هاتووه كه مردنی یۆكۆی به دایكی ڕاگه‌یاندرا بوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م شوێنه‌ی كه یۆكۆی تێدا ژیاوه، ئێستا بۆته شوێنێكی گه‌شتیاری گرنگی دورگه‌ی گوام، گه‌شتیاره‌كان وه‌كو مۆزه‌خانه‌یه‌ك سه‌ردانی ده‌كه‌ن و به گوریس و په‌تێكی درێژ ده‌چنه ناوه‌وه‌ی ماڵی سۆیچی یۆكۆی، ئه‌م شوێنه به ئەشکەوتی یۆکۆ” ” ناسراوه، شوێنێكی سەرنج راکێشی گەشتیارییە، مۆنۆمێنتێكی تایبه‌تیان بۆ یۆكۆ دروستكردووه.
د. فاخر عالی خان ئاوده‌لی / ماموستا له زانكۆی سۆران
سه‌رچاوه:
https://www.bbc.com/news/magazine-16681636
https://www.guampedia.com/wwii-sgt-shoichi-yokoi-last-straggler-on-guam/
چه‌ند وێنه‌یه‌كی سۆیچی یۆكۆ و شوێنی مانه‌وه و كه‌لوپه‌له‌كانی له دوورگه‌ی گوام