كام نه‌وه و كام شوناس؟.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
سه‌رنجێك له باره‌ی وتارێكی محه‌مه‌د ڕه‌نجاو
قسه‌كردن له‌سه‌ر شوناس و نه‌وه‌ی شیعری كوردی، به بێ دیاریكردنی چوارچێوه‌یه‌كی مێژوویی و زه‌مه‌نی، بێگومان قسه‌كردنێكی ناته‌واو ده‌بێت. چونكه هه‌موو شوناسێك و هه‌موو نه‌وه‌یه‌ك، به‌رمه‌بنای قۆناغێكی دیاریكراوی ژیاری و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی و شیعرییه. نه‌وه‌یه‌ك نییه، ئاسۆیی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نه‌كاندا هاوته‌ریب بڕوات و به‌رده‌وام بێت. به‌ڵكو ئه‌مه سرووشتی دینامیكییانه‌ی ژیانه، كه نوێیه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و دوای چه‌ند قۆناغێك، ده‌چێته په‌راوێزی مێژوو، نوێیه‌كی تر ده‌رده‌كه‌وێًت. مه‌گه‌ر گۆران بۆ ئێستا، به نوێكه‌ره‌وه‌ی شیعری كوردی دا ئه‌نرێت؟ بۆیه به‌رله هه‌موو شتێك، ده‌بێ بزانین مه‌به‌ستمان كام نه‌وه و كام شوناسه و له فۆڕمی زه‌مه‌نیدا، پۆلێنبه‌ندی بكه‌ین. ده‌سته‌واژه‌ی نه‌وه‌ی ئێستا، وه‌ك كارێكی ڕانه‌بردووی به‌رده‌وام، ده‌شێ له هه‌موو زه‌مه‌نێكدا، به‌رجه‌سته بێت. له كاتێكدا ته‌نانه‌ت له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه، به ته‌نها نه‌وه‌یه‌كی شیعری نییه، چونكه ڕاپه‌ڕین سێ ده‌یه‌یه ڕوویداوه، بۆیه له ماوه‌ی ئه‌و سێ ده‌یه‌دا، شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه، له ڕووی فۆڕم و ناوه‌ڕۆكه‌وه جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه. به ڕاده‌یه‌ك كه شیعری چركه ساته‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین، كه جۆش و خرۆشی ئازادی و شكاندنی كۆت و به‌ندی سه‌ربه‌ستی هه‌یه، جیایه له‌گه‌ڵ دونیابینی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له دوای دوو هه‌زاره‌كانه‌وه شیعر ده‌نووسێت و شیعر له بۆته‌ی قسه‌ی ڕووت و بێ مانا كورت ده‌كاته‌وه و ده‌بینێت. له ڕاستیدا، هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌نه، به بڕوای من پێویستییان به‌وه‌یه له ڕووی مێژووییه‌وه زه‌مه‌نشوێنی بكرێن. كه ده‌ڵێین شیعری كوردی، یاخود نه‌وه‌ی ڕابردووی شیعری كوردی، ئه‌وا ئێمه له به‌رده‌م یه‌ك نه‌وه و یه‌ك ئه‌زموونی شیعری كوردی نین، به‌ڵكوچه‌ندان ئه‌زموون و گوتاری شیعری جیاواز هه‌ن.
بۆیه له به‌رایی هه‌موو شتێك‌دا، به‌رله‌وه‌ی باسی هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی شیعری بكه‌ین، ده‌بێ چوارچێوه مێژووییه‌كه‌ی دیاری بكه‌ین، ئه‌وكات له په‌راوێزی ئه‌و چوارچێوه مێژووییه‌دا، ئه‌دگارو خه‌سڵه‌ته ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌كانی ئه‌و قۆناغه و شوناسی نه‌وه‌كه‌ی دیاری بكه‌ین. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌زموونێكی شیعری، بچێته نێو شوناسی نه‌وه‌یه‌كی شیعرییه‌وه. ده‌شێ ئه‌زموونی شاعیرێك له ڕووی زمان و ناوه‌ڕۆك و گوتاری شیعرییه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی شوناسی شیعری سه‌رده‌مه‌كه و قۆناغه‌كه دابێت (بۆ نموونه وه‌ك ئه‌زموونی شیعری سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) نه‌وه و شوناسی شیعری، چه‌مكێكی ئاڵۆز و نا ڕوونه و ده‌مانخاته به‌رده‌م هه‌ڵه‌ی لێكدانه‌وه و شڕۆڤه‌كردن، ئه‌گه‌ر له به‌راییدا نه‌زانین مه‌به‌ستمان كام نه‌وه و كام شوناسه، له په‌یوه‌ندی ئه‌و نه‌وه‌یه به قۆناغه‌كه و ئه‌زموونه‌كه‌شه‌وه. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كاتێ وتاری ( نه‌وه‌یه‌كی بێ شوناس)م خوێنده‌وه كه (محه‌مه‌د ڕه‌نجاو) نووسیویه‌تی وله دوا لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ژماره (3268) ڕۆژی 9/11/2020 بڵابۆته‌وه، به پێویستم زانی وه‌ك خوێنه‌رێكی ئاسایی شیعر، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له ئاست ئه‌و وتاره‌دا بكه‌م. بێگومان به‌رله هه‌موو شتێك ئه‌م وتاره، له گۆشه‌یه‌ك به ناوی (چراوگه‌ی هه‌ولێر) بڵاو كراوه‌ته‌وه. هه‌مووشمان ده‌زانین سرووشتی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له گۆشه‌دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێ بابه‌ته‌كان كورت وپوخت و چڕ بن، بۆیه ڕه‌نگه گونجاو نه‌بێت له گۆشه‌یه‌كی بچو‌وكدا، قسه له سه‌ر نه‌وه و شوناسی شیعری بكرێت، ئه‌مه ده‌بوو له ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و شڕۆڤه كردنێكی ورد بووایه. لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج له‌و وتاره بده‌ین، ده‌بینین جۆرێك له ناپه‌یوه‌ندی بابه‌تی و به‌ستنه‌وه‌ی نا زه‌مه‌نی تێدایه.
لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر شوناس و نه‌وه‌یه‌كی شیعری كوردی، باسێكه له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه له گۆشه‌یه‌كدا به خێرایی و ڕاگوزه‌ر محه‌مه‌د ڕه‌نجاو باسی بكات. ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خودی ناونیشانی وتاره‌كه‌ی ڕه‌نجاو، ئیشكالیه‌تی زه‌مه‌نی و مێژوویی و ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی تێدایه. هه‌موو نووسینێك، به تایبه‌تیش كاتێ په‌یوه‌ندی به خاسیه‌ته ژیاریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییه‌كانی سه‌رده‌مێك هه‌بێت، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه و ئه‌و سه‌رده‌مه خۆیه‌تی كه تیایدا ده‌نووسرێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كاتێ نووسه‌ر ده‌نووسێت (نه‌وه‌یه‌كی بێ شوناس)، ئه‌وا ئه‌م جۆره له گوزارشتكردن، هه‌م جۆرێكه له گشتگیریی و هاوكات تێكه‌ڵكردنی نه‌وه‌كانیشه به یه‌كتری. چونكه نه‌وه‌ی شیعری، به‌رهه‌می قۆناغێكی دیاریكراوه. بۆیه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا، مه‌به‌سته‌كه‌ی ڕوون نییه و خوێنه‌ر له په‌راوێزی ئه‌و شوناسه‌وه نازانێت مه‌به‌ستی نووسه‌ر كام نه‌وه‌یه؟ نه‌وه‌ی ده‌یه‌ی یه‌كه‌می ڕاپه‌رٍِینه؟ نه‌وه‌ی دووهه‌زاره‌كانه؟ یاخود نه‌وه‌ی ئێستایه؟ به بڕوای من له ئێستادا، نه‌وه‌یه‌ك نییه تاكو شوناسی هه‌بێت. شتێكیش كه بوونی نه‌بێت، پێناسه و شوناسی نابێت، به تایبه‌تیش له ئه‌زموونی شیعریدا. چونكه ئه‌وه‌ی مانا به شوناس ده‌دات، ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌یه، نه‌ك مێژوو و بیۆگرافیای نه‌وه‌كه. به‌و مانایه‌ی ئه‌و شوناسه ئه‌ده‌بییه له په‌راوێزی ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌وه ده‌ناسرێته‌وه و مانایه‌كی شیعری ده‌گه‌یه‌نێت. چونكه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه و به تایبه‌تیش له دوای ده‌یه‌ی دووهه‌زاره‌كانه‌وه، شیعری ئه‌م نه‌وه‌یه، هه‌ڵگری یه‌ك گوتار‌و دنیابینی نییه، به‌ڵام هیچیشیان دواجار نه‌یانتوانیوه ڕووبه‌رێك له ئه‌زموونی شیعری كوردی بگرن كه‌بشێ وه‌ك شوناسێك بیانناسینه‌وه. نووسه‌ر له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا ده‌نووسێت:( ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی له‌م چركه ساته‌دا هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌زموونێك له شیعری جیاواز له قۆناغی به‌ر له خۆی، له‌وه ناچێت له ناو ئه‌زمووندا هه‌وڵه‌كانی خۆی وه‌گه‌ر خات و شتێ له جیاوازی شیعری بخوڵقێنێ، چونكه ئه‌و گیرۆده‌ی ڕابردووه) هیچ ئه‌زموونێكی شیعری نییه، به‌رهه‌می چركه ساتێكی دیاریكراو بێت. ئه‌زموون له هه‌ر بوارێكه‌وه بێت، ده‌ره‌نجامی كه‌َله‌كه‌بوونێكی زۆر و كاركردنێكی به‌رده‌وامه له بواره‌كه‌دا. ئه‌زموونی شیعری، ده‌ره‌نجامی كاركردنێكی به‌رده‌وامه له نێو فه‌زای شیعردا، تاكو دواجار شاعیرێك یاخو نه‌وه‌یه‌ك بتوانێت ماكه‌كانی ئه‌و ئه‌زموونه بونیاد بنێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ئه‌زموونی شیعری شاعیران بده‌ین، ده‌بینین هیچ كام له‌م شاعیرانه، شوناسه شیعریه‌كانییان، به‌رهه‌می چركه ساتێكی زه‌مه‌نی دیاریكراو نییه. به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموون و قۆناغێكی درێژكراوه‌ی شیعرییه. ئه‌زموونی شێركۆ بێكه‌س، له تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ستدا، وه‌ك خاچ و مار نییه. ئه‌زموونی گۆران، له سه‌ره‌تاكانی شیعریدا، وه‌ك ئه‌و قۆناغه نییه كه چه‌ند ساڵێك به‌رله مردنی شیعری تێدا نووسیوه. بۆیه هیچ نه‌وه‌یه‌ك ناتوانێت له چركه‌ساتێكی دیاریكراودا ئه‌زموونێك بخوڵقێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ڕی توانا و داهێنانی خۆشی بخاته گه‌ڕ. چونكه ئه‌زموون، چه‌مكێكه خۆی له خۆیدا پێناسه و شوناسی دیاره، كه به مانای تاقیكردنه‌وه و كاركردنی به‌رده‌وام دێت.
به بڕوای من، ئه‌م نه‌وه‌یه خۆی له خۆیدا ئه‌زموونی نییه تا شوناسی هه‌بێت. به ده‌ربڕینێكی تر، هه‌ر هه‌وڵ بۆ بونیادنانی شوناسێكی شیعری تایبه‌ت به خۆی نادات، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌یتوانیوه شتێكی دیكه‌ی جیاواز له ڕابردوو بڵێت. ده‌كرێ بپرسین، كامانه‌ن ئه‌و ئه‌دگاره هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و شیعرییانه‌ی، گوتاری شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه؟ به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا، شیعری به ئه‌ندازه‌یه‌ك بێ به‌ها و بێ ناوه‌ڕۆك و بێ كاریگه‌ر كرد، كه ته‌نانه‌ت سنوورێك له نێوان شیعر و قسه‌ی ئاسایی و ده‌رده‌ڵی ڕۆژانه و میللی نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه شاشه‌ی مۆبایل، به ڕووبه‌ر و تۆپۆگرافیای شیعری ده‌زانن و پێیانوایه ده‌توانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه داهێنانی شیعری بكه‌ن. ئه‌م نه‌وه‌یه، بوونی نییه تاكو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ نووسینی ئه‌زموونێكی جیاوازی شیعری.
نه‌وه‌یه‌كیش كه بوونی نه‌بێت، توانا و هه‌وڵه‌كانیشی له كوێ بوو تا بیخاته گه‌ڕ؟ شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه، له هیچ ڕووێكه‌وه به‌راورد به شیعری هه‌فتاكان و هه‌شتاكان ناكرێت، كه شیعری كوردی ئه‌و كات په‌یامێك و گوتارێك و مانایه‌كی هه‌بوو. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا، كه ئه‌زموونی زۆریان، شایه‌نی ئه‌وه نییه هه‌ر ناوبنرێن شیعر.
ئه‌م نه‌وه‌یه كه بێ شوناسه، له به‌ر ئه‌وه نییه كه گیرۆده‌ی ڕابردووه، چونكه هیچ نه‌بێت، ڕابردووی شیعری كوردی، هه‌ڵگری جۆره‌ها شوناسی مرۆیی و سیاسی و شۆڕشگێڕییه، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌زموون و گوتاری شیعری‌یان نییه، بۆیه بێ شوناسن، نه‌ك گیرۆده‌ی ڕابردووبن. چونكه ئه‌وان ناتوانن وه‌ك شاعیرانی قۆناغه‌كانی پێشووتری شیعری كوردی، شیعر بنوسن. ئیدی نازانم چۆن گیرۆده‌ی ڕابردوونه. نووسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مجاره‌یان ده‌نووسێت:( ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌بێ له‌وه ڕابێت له‌و قۆناغه بنووسێت كه تیایدا ده‌ژیت، پێمان بڵێ ئه‌وه منم كه وه‌ك ئێوه نانوسم چونكه سه‌رده‌مه‌كه‌م سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئێوه نییه) ئه‌م بۆچوونانه‌ی ڕه‌نجاو، پارادۆكسێكی گه‌وره‌ی واتایی زۆریان تێدایه. به ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌و خۆی بۆچوونه‌كانی خۆی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر مه‌به‌ستی بووبێت، گۆشه‌كه پڕبكاته‌وه، ئیدی چی ده‌گوترێت گرنگ نییه.
ده‌كرێ بپرسین، ئه‌گه‌ر شاعیرێك وه‌ك هاوسه‌رده‌م و هاو قۆناغه‌كانی بنووسێت، ده‌توانێت ئه‌زموونێكی جیاواز پێشكه‌ش بكات؟ ئه‌گه‌ر شاعیرێك له‌وه ڕابێت وه‌ك سه‌رده‌مه‌كه‌ی بنووسێت، ئه‌مه مانای وایه هیچ پێویست به‌وه ناكات ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ بگرین كه نه‌یتوانیوه شوناسێك بۆ خۆی به‌رجه‌سته بكات. چونكه هه‌موو جیاواز كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك، دابڕانێكه له‌گه‌ڵً واقیعی هه‌بوودا. هیچ شاعیرێك ناتوانێت جیاواز بنووسێت، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌م و بیركردنه‌وه و ڕوانینی گشتییانه‌ی قۆناغه‌كه نه‌بێت. مانای چییه، شاعیرێك ده‌بێ له‌وه ڕابێت وه‌ك سه‌رده‌مه‌كه‌ی بنووسێت و دواتریش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه ئه‌وه منم وه‌ك ئێوه نانووسم و جیاواز ده‌نووسم؟ شاعیری جیاوازنووس، پێویستی به‌وه نییه بانگه‌شه بۆ خوێنه‌ر بكات كه شتێكی جیاوازی نووسیوه، ئه‌و ئه‌گه‌ر توانی به شێوه‌یه‌كی جیاواز له هاو شوناس و هاوسه‌رده‌مه‌كانی بنووسێت، ئیدی ئه‌مه ده‌بێته شوناس وتایبتمه‌ندییه‌كی ئه‌زموونی كه‌سی كه به ئاسانی ده‌ناسرێته‌وه. ده‌نا شاعیرێك له یه‌ك كاتدا وه‌ك سه‌رده‌مه‌كه‌ی بنووسێت و بانگه‌شه‌ی منێتی شیعریش بكات، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه و نا بابه‌تییانه‌ی شیعره. نووسه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌نووسێت:_
(له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌كی شیعری، ویستییان شتێكی تربن بۆ خۆڕاپسكاندن و له‌و ئه‌زموونه شیعرییه‌ی قۆناغی ڕوانگه، وه‌لێ كلۆلییه‌كه له‌وه‌دایه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه هه‌وڵێكی په‌رته‌وازه‌بوون، هه‌تا ئێستاش له خۆی ده‌گه‌ڕێ) یه‌كه‌م: نه‌مبیستووه له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا، نه‌وه‌ی هه‌شتاكان تا ئێستاش له خۆی بگه‌ڕێت، چونكه سه‌رده‌م و قۆناغی ئه‌وان، له ڕووی ئه‌زموون و گوتاری شیعرییه‌وه به سه‌رچووه. دووه‌میان: نازانم بۆچی نووسه‌ر به بوێریی و به‌و په‌ڕی ڕاشكاوییه‌وه، ناوی شاعیرانی ئه‌و ئه‌زموونه ناهێنێت كه تائێستاش به دوای خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن؟ خۆ ئه‌م پرسیاره، به‌رله هه‌موو كه‌سێك ده‌بوو ڕه‌نجاو ئاراسته‌ی خۆی بكات. كه شاعیرانی تر نه‌یانتوانی ئه‌زموونێك بێننه ئاراوه و خۆڕاپسكاندنه‌كه‌یان كه‌ڵكی نه‌بوو، ئه‌ی ئه‌و چی كرد؟ ئه‌و تا چه‌ند توانی ئه‌زموونێكی جیاوازمان پێشكه‌ش بكات؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دابڕانه له ڕوانگه‌ییه‌كان بێته ئاراوه، كه ئه‌وه باسی ده‌كات. له ڕاستیدا، خستنه نێو یه‌ك ئه‌زموون و چوارچێوه‌ی كۆی شیعری شاعیرانی هه‌شتاكان، دیدێكی هه‌ڵه‌یه. له‌وانه‌یه له كۆی ئه‌و شاعیرانه‌دا، تیایدا بێت خۆڕاپسكاندنه‌كه‌یان هیچی نوێی نه‌هێنابێته ئاراوه، به‌ڵام هه‌شیانه كه توانی به ئه‌زموونێكی جیاواز له ڕووی ناوه‌ڕۆك و زمانی شیعریی و گوتاری شیعرییه‌وه، خۆی جیابكاته‌وه و به ته‌نها وه‌ك ئه‌زموونێكی كه‌سی و تایبه‌تی له شیعری هه‌شتاكاندا بمێنێته‌وه.
بۆ نموونه: ده‌كرێ ئاماژه به ئه‌زموونی (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) بده‌ین كه له زێوانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه. ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره، له هه‌شتاكانه‌وه توانی ڕێچكه‌ی خۆی بگرێت و وه‌ك ئه‌زموونێكی تایبه‌تی خۆی شیعر بنووسێت. له ئاستی ناوه‌ڕۆك و گوتاری شیعریدا، ئه‌زموونی ڕه‌نجده‌ر ناچێته نێو چوارچێوه‌ی هه‌شتاكان، به‌ڵكو ئه‌زموونێكی به‌رده‌وامه، به چاوپۆشین له‌وه‌ی كه كه‌سانێك چۆن له گوتاری شیعری ئه‌و شاعیره ده‌گه‌ن و چۆنی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و نایبینن. چونكه نابێ بیرمان بچێت، هه‌رگیز شوێنی ئه‌زموونێكی جیاواز، به ئاسانی له نێو ڕووبه‌ری شیعری باودا نابێته‌وه. كه واتا باسكردن له‌وه‌ی نه‌وه‌ی هه‌شتاكان هه‌موویان تا ئێستا به دوای خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، دیدێكی كورتبینانه‌ی شیعرییه و پشتی به هیچ لێكدانه‌وه و ئه‌رگۆمێنتێك نه‌به‌ستووه. نابێ ئه‌وه‌مان بیربچێت، هه‌موو ئه‌زموونه شیعرییه‌كان جیاواز ناكه‌ونه‌وه.چونكه ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره بێت، ئیدی ئه‌زموونێكی شیعری نییه به ناوی جیاواز و تایبه‌ت. له كۆتاییدا، ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م، كه ئه‌م وتاره‌ی ڕه‌نجاو، دیدێكی سه‌رپێی و ڕاگوزه‌ره بۆ نه‌وه و شوناسی شیعری كوردی. چونكه ئه‌م بابه‌ته، پێویستی به شڕۆڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌یه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی له‌وه قووڵتر و به‌رفراوانتره، له‌گۆشه‌یه‌كی بچو‌وكدا باس بكرێت و خه‌سڵه‌ته‌كانی دیاری بكرێت.
- په‌راوێز:_ نه‌وه‌یه‌كی بێ شوناس، نووسینی: محه‌مه‌د ڕه‌نجاو، ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر_ ژماره(3268) دووشه‌ممه_9/11/2020