Skip to Content

کۆپی کردنی وێنەی شیعری و تایتڵی شیعر دزییەکی شاراوەی ئەدەبیە.. ئیدریس کەریم

کۆپی کردنی وێنەی شیعری و تایتڵی شیعر دزییەکی شاراوەی ئەدەبیە.. ئیدریس کەریم

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 1, 2021 General, Literature


یەکێك لە دەرکەوتە نەخوازراوەکانی بەناو شۆڕسی تەکنەلۆجیا هاتنە کایەی کایەی ڕۆشنبیری ساختەیە ، گرنگترینیان دیاردەی کۆپی کردنی هەموو ئەو بەرهەمە ئەدەبی و کەڵتوریانەیە کە لەلەلایەن نوسەرانی لۆکاڵ یان جیهانی ئەنوسرێت. لە نێو ئەو لیشاوی زانیاریەی کە هەموو بوارەکانی ژیانی گرتوەتەوە زۆر ئەستەمە کە مرۆڤ بتوانێت گوڵبژێرێ بکات لە نێوان ئەدەبی ڕەسەن و ئەدەبی ساختە. هەڵبەت لە نێو هەموو ئەو بەرهەمە ساختە ئەدەبی و کەڵتوریانە دیاردەیەک لە جیهاندا سەری هەڵداوە کە ئەویش ئەدەبی دزراو یان ئەدەبی کۆپی کراوە، ئەم دیاردەیە گەرچی تەنها تایبەت نیە بە سەردەمی مۆدێرنە بەڵام لەگەڵ ئاسانبوونی دەستکەوتنی بەرهەمی ئەدەبی و زۆری و جەنجاڵی تۆڕە کۆمەڵایەتی و نەمانی سنورە کلاسیکیەکانی نێوان ئەدەبی نزم و باڵا و لە هەمووی گرنگتر نەمانی ئەو چاودێریە ڕەسەنەی کە بتوانێ ئەدەبی دزراو لە ئەدەبی ڕەسەن جیاکاتەوە ، ئیتر ئاسانە بۆ هەر نیمچە نوسەرێک کە بە ئارەزووی خۆی سەدان دێڕی بێسەرو بەر ڕیزکات و وەک بەهاراتیش چەند دێڕی شاعیرێکی ناسراوی جیهانی یان لۆکاڵی تێکەڵ کات و بە ناوی شیعرو ڕۆمان بڵاوی بکاتەوە. کۆپی کردنی ئەدەبی یاخود پلەیجەریزم بە مانا ئینگلیزیەکەی ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر هەڕەشەیە بۆ ئەدەبی ڕەسەن و مەترسیەکی شاراوەشە بۆ بەفیڕۆچوونی تواناو بەهرەو ماندووبوونی هەموو ئەو نوسەر و ڕۆشنفیکرانەی کە شەو ڕۆژو فرمێسک و ئەشکەنجەو ئازاری خۆیان وەک مۆم ئەتوێنەوە بۆ بەرهەمهێنانی تێکستی ڕەسەن. چەند بە ئازارە ببینی تێکستێکی نوسراو لە لایەن ڕاوکەرێکی ئەدەبی پەلاماردراوە و هەموو هەناوی ئەو تێکستە وەک ئاسکێکی شەلتاخ لە خوێن شیتاڵ شیتاڵکراوە و زۆربەی زۆری یان بەشێک لە ئۆرگانەکانی دزراوە و لە تێکستێکی تری ساختەدا ئاوێتەکراوە و ناونراوە تێکستی شیعری.
دزینی ئەدەبی تەنها کۆپی کردنی تەواوی تێکستێک نیە، بەڵکو وەک نوسەران ئاماژەی پێدەدەن هەر کۆپی کردنێکی نایاسایی تایتڵ و ستایڵ و وشەکاری و وێنەی شیعری، تەنانەت فۆتۆو فیگۆری پاشکۆو هاوپێچی تێکستێک بەشێکە لە پرۆسەی دزینی ئەدەبی.نوسەری کۆپیکەر بۆ ئەوەی تاوانی دزینی نەخرێتە پاڵ پێویستە ریفرانس و سەرچاوەی وەرگیراو هەمیشە ئیشارەت پێبدات. لە کوردستان دیاردەی دزینی ئەدەبی بوەتە دیاردەو دەیان کۆلکە نوسەر و کۆپیکەری تێکستی ئەدەبی وەشانخانەو چاپخانەکانیان پڕ کردوە لە تێکستی دزراو.
لێرەدا وەک ئەماژەیەک بەو کەڵتوریی ئەدەبی دزراو چەند گوڵپژێرێک لە نێوان دوو نوسەری بڵاوکراوەی دەنگەکان دەکەم ، یەکێکیان بە ناوی ستیڤان شەمزینی و ئەوی تر بەناوی کاوە عوسمان . من لێرەدا کارم بەوە نیە ئەم دوو نوسەرە تاچەند تێکستەکانیان بەهای ئەدەبیی و هونەری هەیە، و کاری منیش نیە بچمە کایەی ڕەخنەی ئەدەبی قووڵ و بەراوردکاری بەرز و نزمی ئاست لە نێوان تێکستی ئەو دوو نوسەرە، ئەوەیان بۆ ڕەخنە گرانی تر جێدێڵم ، باشترە هەر نوسەرێک بواری ئەدەبی خۆی بناسێ و ڕەخنەی تێکستی ئەدەبی بۆ کەسانی شارەزاو پرۆفیشنال بەجێبهێڵڕێت، بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام وەرگرتن و کۆپیکردنێکی ئاشکرایە لە ستایڵی شیعری و وێنای شیعری چەند تێکستێکی نوسەر کاوە عوسمان لە لایەن ستیڤان شەمزینیەوە.

من تەنها لێرەدا چەند نمونەیەک لە کۆپی کردنی وێنەی شیعری و تایتڵ و تەنانەت وێنەی باکگراوندی تێکستەکانی کاوە عوسمان ئەدەم لە لایەن نوسەر ستیڤان شەمزینی و با خوێنەر خۆی بڕیاردەربێ ، هەڵبەت من لێرەدا نامەوێت بچمە دایلۆگ و وڵامدانەوەی بێسوود و بێمانا لەگەڵ هیچ کەس لەو دوو نوسەرە و کاریشم بەوەنیە ڕایان چی ئەبێت لەسەر ئەم نوسینە بەڵام ئەم نوسینە تەنها ئاماژەدانێکی خێرایە بە کارێکی کۆپی کردنی تێکست لە لایەن نوسەر ستیڤان شەمزینی بۆ چەند تێکستی کەسانی تر.

تکامە خوێنەر بەرواردێک بکات لە نێوان تێکستێک بە ناوی ( ژوانێک لە جەنگا) کە لە لایەن کاوە عوسمانەوە لە ڕۆژنامەی دەنگەکان لە

٧/١١ /٢٠٢١

لینکی شیعرەکە لە ڕۆژنامەی ئەلەکترۆنی دەنگەکان

ژوانێک لە جەنگا.. شیعر/ کاوە عوسمان عومه‌ر – Dengekan
November 7, 2021
dengekan.info

پڕۆسەی کۆپی کردنی تایتڵ و وێنای شیعری تێکستەکە لە لایەن ستیڤان شەمزینی

یەکەم /

گەر خوێنەر سەرنج بدات هەمان تایتڵ و وێنەی شیعری تێکستەکەی کاوە عوسمان لە لایەن ستیڤان شەمزینیەوە کۆپی کراوە و بە شێوازێکی سەیر تێکستێکی تری دروستکردوە کە نیوەی تایتڵەکەی شیعری پێشوتری کاوە عوسمانەوە و نیوەی تری تایتڵكەکە بەشێکی تری تایتڵی تێسکستێکی تری کاوە عوسمانە کە ستیڤان شەمزینی کردوینیەتە یەک تایتڵ لە یەک تێکستا! بێ ئەوەی هیچ ئیشارەتێک بدات بە تێکستی پێشووتر! ، واتە دوو تایتڵی شیعری کاوە عوسمان کراوە بە یەک تێکستی شیعری بە تێکەڵ کردنی دوو تایتڵ و تەنانەت فیگور و وێنەی باکگراوندی شیعری دوەمی کاوە عوسمان لە گەڵ تایتڵی شیعری یەکەم و بەشێکی تری تایتڵی شیعری دوەم کۆپیکراوە لەلایەن ستیڤان شەمزینی!

ئەمەش تێکستی ستیڤان شەمزینیە کە لەدەنگەکان بڵاوکراوەتەوە بە چەند ڕۆژێکی کەم لە ١١. ١١. ٢٠٢١ دوای بڵاوبونەوەی شیعرەکەی کاوە عوسمان تەنها بە بە چوار ڕۆژ !
گەر خوێنەر سەرنج بدات، ستیڤان شەمزینی هەمان نیوەی تایتڵی تێکستەکەی کاوە عومسانی ی بەکارهێناوەتەوە بێ ئاماژە کردنێک بەو وەرگرتنە.

ژوانێک تەڕتر لە باران.. شیعری: ستیڤان شەمزینی – Dengekan

دووەم/

تکامە خوێنەر جوان تەماشای وێنەکەش بکات و نیوەی تایتڵی شیعرەکەش سەرنج بدات تا بزانێ چۆن هەردوکیان لە تێکستێکی تری نوسەر کاوە عوسمان وەرگیراوە کە ساڵێ پێشتر هەر لە ڕۆژنامەی دەنگەکان بڵاوبوەتەوە!

گەر خوێنەر سەرنج بدات هەمان وێنەی باکگراوند و هەمان تایتڵ بە ئایدیای باران بارین ئاشکراو ڕوونە لەم تێکستە ئەسڵیەکەی کاوە عوسمان کە پێش ساڵیک بڵاوبوەتەوە لە
٢٣/٨ /٢٠٢٠
لە دەنگەکان !

لینکی تێکستەکە

توانەوە لە ژێر بارانا … کاوە عوسمان عومەر – Dengekan

تێبینی . لەبەر نەبوونی کات و بوار بۆ ووردبینیەکی چڕتر بۆ بەراوردکاری لە نێوان تێکستی ئەو دوو نوسەرە ، تەنها ئەو چەند تێکستەم مەبەست بوو تیشکی خەمە سەر، بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام هەمان نوسەر ستیڤان شەمزینی لە تێکستی تریشا تایتڵو وێنای شیعری هەمان نوسەر کاوە عوسمانی کۆپی کردوە و بردویەتی و بە تایتڵی تر تێکستی نوسیوە ، بۆ نمونە ، نوسەر کاوە عوسمان دوو تێکستی بە ناوی وەرزێک لە نەفرەت و وەرزێک لە پەرادیسا لە دەنگەکان بڵاوکردوەتەوە ، یەکێکیان ساڵێک لەمەو پێش و ئەوی تر لە مانگی مارسی ئەمساڵدا.

تێکستی یەکەم

وەرزێک لە نەفرەت لە ٢٩/٦ /٢٠٢٠ لە دەنگەکان بڵاوبوەتەوە.

لینکی تێکست
https://dengekan.info/archives/15993

تێکستی دوەم

وەرزێک لە پەرادیسا لە ٢١/٣ /٢٠٢١ لە دەنگەکان بڵاوبوەتەوە.

لینکی تێکستەکە
https://dengekan.info/archives/19243

گەر خوێنەر سەرنج بدات نوسەر ستیڤان شەمزینی جارێکی تر هەمان ئایدیای شیعری وەرزێک ، واتە تایتڵی شیعرەکەی کۆپی کردوە و تێکستی تری لێبەرهەمێناوە!پاش بڵاو کردنەوەی هەردوو تێکستەکەی کاوە عوسمان.

تێکستەکەی ستیڤان شەمزینی بەناونیشانی وەرزە سەوزەکانی ئەوین لە ٧/٩ /٢٠٢١

لینکی تێکست

نوسینی- ئیدریس کەریم
هۆڵندا ، امستردام

Edrees.karim1983@yahoo.com

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish