واقیع, سیمبوڵا, پاڕادۆكس له چیرۆكه‌كانی(سه‌دره‌دین عارف)دا.. ئه‌دیب نادر
پێموابێ له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بۆ یه‌كه‌م جار له یه‌كێك له ژماره‌كانی گۆڤاری”ئه‌لسه‌قافه”, كه دكتۆر سه‌ڵاح خاڵس سه‌رنووسه‌ری بوو, ناوی(سه‌دره‌دین عارف)م به‌رچاو كه‌وت. دیاره ئه‌و كات سه‌رپێییانه له ده‌قه‌كه‌یم ڕوانیی و نایشزانم بۆ؟ یان با به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستتر بڵێم ئه‌و سه‌رده‌مانه پتر خاوه‌نی هه‌ستێكی شیعرییانه‌ی تاقانه بووم و سه‌رله‌به‌ری مه‌یل و خولیای من ئه‌و ژانره به‌لای خۆیدا په‌لكێشی ده‌كرد و له دنیاكه‌مدا ببووه چه‌ق و خوێندنه‌وه و موتاڵاشم دیاریكراو و سنوورداربوو, به‌و هۆیه‌وه زانینی به‌های ده‌قی ئه‌ده‌بییشم له ئاستێكی ئه‌وتۆدا نه‌بوو, به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه بۆ تیژكردنی له زۆر لایه‌نه‌وه پێداویستییم به گومان, یاخود سه‌رسامیی هه‌بوو تاكو له‌به‌رده‌م مه‌عریفه ڕێگام بۆ واڵا بكه‌نه‌وه و هاوكات”بۆرخێس”گوته‌نی, پێ گه‌یشتنیشی پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه, چونكه پێگه‌یشتنی بێچه‌ندوچوون دیاریكردنی كۆتاییه‌تی. ئیدی دابڕانێكی زه‌مه‌نیی دوورودرێژ كه‌وته نێوانی من و ئه‌م نووسه‌ره تا ئه‌و كاته‌ی”سابیر ڕه‌شید”چیرۆكه‌كانی كۆكرده‌وه و له نامیلكه‌یه‌كی قشتیله‌دا له پاڵا هه‌ندێ زانیاریی له‌سه‌ر ناوبراو و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی خۆیدا بڵاوی كردنه‌وه, كه بێشك ئه‌م جۆره كارانه جێگای ده‌ستخۆشیی و ستایشه كه زاتێكی له‌خۆبوردوو ئاوا قۆڵی لێ هه‌ڵماڵێت و جیددییانه له خه‌می ئه‌وه‌دا بێت ئه‌رشیفاندن بۆ چیرۆكی هونه‌ری كوردی و پێشه‌نگه‌كانی بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌ده‌بییش خاوه‌نی به‌های مه‌عنه‌وییه وكارلێك له نێوان ده‌ق و خوێنه‌ردا دێنێته‌كایه‌وه, ئیتر مه‌راقی ئه‌م نووسینه له كه‌ڵكه‌ڵه‌مدا سه‌ریهه‌ڵدا و بوو به پڕۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی به‌دیهاتن, یان له‌دایكبوون بێت, هه‌روه‌كو”ستانلی فیش”یش ده‌ڵێ: ته‌نها ڕه‌خنه‌كار به‌رپرسیاره له كێشكردنی- بێگومان ده‌قی ڕه‌خنه- بۆ ناو بوون, چونكه به بێ خوێندنه‌وه, كه ڕه‌هه‌ندێكی گرنگ و پێویستی هه‌موو تێكستێكه, به بۆچوونی(ئاندرۆ بێنیت و نیكۆڵاس ڕۆیڵا), ده‌ق به‌رهه‌م نایه‌ته‌وه, واته بوونی نابێت.
ئه‌گه‌رچی له داهێناندا”ئه‌دۆنیس” وته‌نی مرۆڤ پڕۆژه‌یه‌كه به‌ركه‌ماڵا به‌خۆیه‌وه نابینێ, دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نووسین نه‌كه‌وتووه و به‌رده‌وامه. به‌رباسدانی ئه‌زموونی نوووسه‌رێكیش- له‌ڕاستییدا پڕۆژه‌یه‌كی بنبه‌سته, یانی ته‌واو بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستی له دنیای نووسین كێشاوه‌ته‌وه- له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه كارێكی تاڕاده‌یه‌ك سه‌خت و دژواره, به‌ڵام له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی وادا ده‌شێ لایه‌نێك, یا چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و ئه‌زموونه ڕووناكیی بخرێته‌سه‌ر و هه‌وڵی تێڕامانی بدرێت و به كۆششێك له قه‌ڵه‌م بدرێت بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ندێ پاڕادۆكسی ناو ده‌قه‌كانی و ده‌رخستنی ناتۆكمه‌یی گرێچن له هه‌ندێ شوێنیان‌دا و هه‌ندێ لایه‌نی دیكه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاخۆ توانیووێتی واقیع له زانیارییه‌كانی دانه‌ماڵێت و په‌رده‌پۆشی نه‌كات, كه ئه‌مه‌یش به‌وه دێته‌دی تێكسته‌كان له كۆنتێكستی خۆیان ده‌ربهێرێن تاكو بشێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌ی ڕه‌خنه‌یی لێوه بێته‌دی..خوێندنه‌وه‌یه‌ك ڕابردوومان بێهێته‌وه یاد و نه‌هێڵێت له‌بیری بكه‌ین, ئه‌گینا, جۆرج سانتایانا گوته‌نی مه‌حكووم ده‌بین به دووباره‌كردنه‌وه‌ی, چونكه ده‌ق به پێی كاتی جیاواز و كۆنتێكستی جیاواز ده‌گۆڕێت و دیاره ئه‌وه‌ی ده‌یگۆڕێتیش خوێندنه‌وه‌یه.
ڕاسته(سه‌دره‌دین عارف)چیرۆكی زۆری نه‌نووسیووه, ئه‌وه‌ی نووسیوێتیشی, وێڕای به‌ها مێژووییه‌كه‌ی, به‌هایه‌كی هونه‌رییانه و ئیستێتیكییانه‌یش هه‌ڵده‌گرێت. چونكه به‌ر له زۆرێك له كاراكته‌ره‌كانی ناو دنیای ئه‌ده‌به‌كه‌مان دركی به گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی كردووه و زانیووێتی ته‌كنیكی ترادیسیۆنیی و شێوازه فۆلكلۆریی و ته‌قلیدییه‌كانی هونه‌ری گێڕانه‌وه‌مان چیدی پێیانناكرێت گوزاره له په‌یوه‌ندییه تازه‌كانی بكه‌ن كه له گۆڕانێكی بێلێبڕدان, بۆیه په‌نای بردۆته به‌ر ته‌كنیكه تازه‌كان, كه به‌ر له هه‌موو شتێك ئایدیای ئه‌وه له ئاوه‌زی وه‌رگر به‌رجه‌سته ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی ئاگامه‌ندانه و شاره‌زایانه, به پێچه‌وانه‌ی زۆر له نووسه‌ره‌كانی سه‌روبه‌نده‌كه‌ی ته‌كنیكه مۆدێرنه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی به‌كاربردووه, هه‌ر له گۆشه‌نیگای كه‌سی یه‌كه‌می تاك و كه‌سی سێیه‌می تاك و جێگۆڕكێی سه‌ره‌تا و كۆتایی, مۆنتاجی كات و شوێن و فلاشباك و مۆنۆڵۆگ و دایه‌ڵۆگ و ته‌داعی و مۆنتاج و گرته‌ی سینه‌مایی و داهێنانی ده‌ق به دیمه‌ن و…تاد, ده‌كرێ بوترێ مه‌عریفه‌ی ته‌واوی له‌باره‌یانه‌وه هه‌بووه و زانیوێتی كه‌ی و له چ بارێكدا به‌كاریان ده‌بات و به‌كه‌ڵكی چ نیازێك دێن.
بێگومان له ڕێگای ده‌قه‌كانییه‌وه هه‌وڵی داوه ئه‌و ئاسۆ چه‌قبه‌ستووه تێپه‌ڕێنێ كه چیرۆكی كوردی ئه‌و سه‌روبه‌نده تێیدا گیری خواردووه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌زموونێكی ڕه‌سه‌نیش بووه تێیپه‌ڕاندووه. له‌ڕاستییدا خاوه‌نی ئه‌زموونێك بووه سنووری مه‌ئلووفی تێپه‌ڕاندووه, وه‌كو ئه‌وه‌ی”ووڵفگانگ ئایزه‌ر”ده‌ڵێت, بۆیه كاریگه‌ریی به‌دوای خۆیدا جێهێشتووه و نووسه‌ران و ئه‌زموونه‌كانی تری والێكردووه بكه‌ونه ژێر كاركرده قووڵه‌كه‌ی, چونكه به‌و گوێره‌یه‌ی دید و دنیابینیی جیاوازی هه‌بووه توانیووێتی شه‌قڵا به ئه‌ده‌بێكی جیاواز ببه‌خشێت و به‌رهه‌می بهێنێت و ڕه‌هه‌نده‌كان و ناوه‌ڕۆكه‌كانی چیرۆك له زمانێكی بێ زیادوكه‌م چڕ بكاته‌وه و ئاستی واقیعیی و ئاستی خودیی تێدا كۆبكاته‌وه, یانی خودێتییه‌كی بابه‌تییانه‌ی پێببه‌خشێ. جا بۆیه- بۆ ئه‌وكاته- خاوه‌نی ده‌قی جیاوازه و ئاسۆیه‌كی جیاوازیشی ده‌سته‌به‌ر كردووه و مه‌رگی چیرۆكی ترادیسیۆنیی ئێمه‌ی ڕاگه‌یاندووه به‌وه‌ی بابه‌تییانه پراكتیزه‌ی نووسینی كردووه و بۆ گه‌یشتن به جه‌وهه‌ری شته‌كانیش په‌رده‌ی له‌سه‌ر واقیع لابردووه و ده‌قێكی به‌رهه‌مهێناوه تێیدا به خوێنه‌ر ده‌ڵێت: ته‌نها پشت به پێدراوه‌كانم مه‌به‌سته و ئاگات له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قیش بێت, چونكه ده‌ره‌وه هه‌میشه هاوتای بابه‌تییانه‌ی ده‌قه و ئه‌ده‌بیش بۆ ئه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت ئاماژه به ده‌ره‌وه‌ی خۆی بدات, ئاماژه به شتێك بدات كه له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدایه. ئینجا یان بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێبگرێ, یاخود بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆڕێت و پێشی بخات. زمانیش ئه‌گه‌رچی سێنته‌ری ده‌ق نییه و له‌ڕاستییدا مانا سێنته‌رێتی و مانایش بابه‌ت و فیكر شه‌قڵی پێده‌به‌خشن, به‌گوێره‌ی”جاك دیریدا”یش بێت, ده‌ستاوێژی گوزارشت كردنه ده‌رباره‌ی واقیعێك كه بوونی هه‌یه, یانی واقیع به‌ر له كاری ئه‌ده‌بی بوونی هه‌یه, هه‌ر بۆیه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می ده‌ق, به‌ڵام به گواستنه‌وه نا, چونكه گواستنه‌وه‌ی واقیع وه‌كو خۆی بۆ ناو ئه‌ده‌ب, هه‌روه‌كو “ڕینێ ویلیك” بۆی چووه, جوانییه‌كی خراپ به‌رهه‌م ده‌هێنێ, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیش داهێنانه و هه‌ر شتێكیش بگوازێته‌وه ده‌بێ دایبهێنێته‌وه له‌ناو خۆیدا ئه‌گینا به بێ ئه‌مه به‌ركه‌ماڵیی به‌خۆوه نابینێ و نابێته جێگا بۆ ڕامان له ژیان و دنیا پڕكێشمه‌كێشه‌كه‌ی..جگه له‌وه له ڕێگای نووسینیشه‌وه ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێ كه مرۆڤ ناتوانێ پێبه‌پێی دنیابینیی فیكریی خۆی یۆتۆپیای خۆی بنیاتبنێ, چونكه مه‌حكوومه به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی خۆی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ, بۆیه هیچ سه‌ربه‌خۆ نییه له بڕیاردان و پراكتیزه‌كردنی ئه‌و شته‌ی ده‌یه‌وێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخه بابه‌تییه‌كان به‌سه‌ر تاكدا زاڵن و پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌وه كاروباره‌كانی له قاڵب بدات.
چیرۆك, دیاره وه‌ك شیعر نییه, واقیع ناشارێته‌وه و ده‌ریده‌خات, ئاشكرای ده‌كات, دنیامان پێشكه‌ش ده‌كات بۆیه “میشال بۆتۆر”وته‌نی یه‌كێكه له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه‌ی دركی حه‌قیقه‌تی پێده‌كه‌ین, گێڕانه‌وه‌شی- كه به‌های مه‌عریفیی و دواجار به‌های ئیستێتیكیی بنه‌مایه‌تی وه‌كو ئه‌وه‌ی”حه‌مید ئه‌لڕوبه‌یعی”ده‌ڵێت- ئه‌و ئانه ده‌بێته كارێكی جیددیی كه ئامڕازه مه‌عریفییه‌كانی پێگه‌یشتبن, كه ئه‌مانه‌یش به پله‌ی یه‌كه‌م بریتین له پێگه‌یشتنی ئه‌زموونی ژیانییانه‌ی نووسه‌ر له هه‌موو لایه‌نه ڕۆشنبیریی و ده‌روونیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییه‌وه. كاری ئه‌ده‌بییش, هه‌روه‌كو”ده‌یڤد فۆرگاش”بۆی چووه مه‌عریفه سه‌باره‌ت به دنیای ڕاسته‌قینه پێشكه‌ش ده‌كات, ئه‌مه‌یش ده‌مانباته سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی هایدیگه‌ر كه ده‌ڵێ ئه‌ركی نووسه‌ر مه‌زراندنی هه‌قیقه‌ته- به‌ده‌ربڕینێكی تر ده‌رخستنی ڕاستیی بوونه- له ده‌قه‌كانیدا. خوێنه‌ریش, به‌وه‌ی كه دوا وێستگای ده‌قه, یان دوا ڕه‌گه‌زه كه ده‌چێته ناو ده‌قه‌وه و شه‌قڵی یه‌كجاره‌كیی پێده‌به‌خشێ, بۆی هه‌یه بپرسێت: چیرۆك چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ژینگه سه‌رده‌مییه‌كه‌وه هه‌یه و چ په‌یوه‌ندییه‌كیشی به‌و شوێنه‌وه هه‌یه كه تیایدا شه‌قڵا ده‌گرێت؟ ئایا دنیابینیی و دیدێكی ئه‌وتۆی تێدا ڕسكاوه كۆمه‌كی ئه‌وه‌مان بكات دنیابینیی و دیدی خۆمان سه‌باره‌ت به دنیاكه‌مان بڕسكێنین؟ نووسه‌ریش, چ پرسیارێك له خۆی ده‌كات؟ ئایا ده‌ڵێ من بۆ ده‌نووسم؟ ئایا جه‌خت له‌سه‌ر كامه ڕاستیی ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێ كام ڕاستییه به سه‌ركه‌وتوویی ببینێ؟ ده‌كرێ زۆری تریش بخرێته سه‌ر ئه‌م پرسیارانه, وه‌كو نووسه‌ر چ مه‌به‌ستێك ده‌پێكێ, ئاڕاسته‌ی چیمان ده‌كات, چ دیدێكمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ, چ پرسیارێك له‌به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌دا قوتده‌كاته‌وه؟ هی تریش كه قه‌ت به وه‌ڵامێكی ڕوون ئاووس نابن, ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیش ده‌داته‌وه له‌ناو بڕگه‌كانی نووسینێكدا, هه‌ر ته‌نها هه‌وڵێك ده‌دات- پێبه‌پێی بیروباوه‌ڕ و ئه‌زموون و تێگه‌یشتنی خۆی- ڕووناكیی بخاته سه‌ریان..ئه‌م هه‌وڵه‌ی خواره‌وه‌یش یه‌كێكه له‌و جۆره, چونكه هه‌ر داهێنه‌رێك كه ده‌بێته بابه‌تی خوێندنه‌وه‌مان ده‌یان پرسیارمان له به‌رده‌مدا ئاماده ده‌كات, ئیدی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه‌یش له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دا چڕده‌بێته‌وه كه به‌ر له هه‌موو شتێك پێداویستییمان به كێ هه‌یه بۆمان بنووسێت, ده‌قه‌كانی ده‌بێ چۆن بن و چی بن؟ ئاخۆ قبووڵا ده‌كه‌ین ده‌قه‌كانی كه‌متر بن له هه‌ر هه‌موو دنیاكه‌مان؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر دنیاكه‌مان له هۆش و ئاگاییماندا ئاماده نه‌كات و ڕه‌هه‌نده مرۆییه‌كانی تێدا نه‌بێت, ته‌واوی ئه‌و كۆژان و موعاناتانه نه‌بێت كه سنوورێك گه‌مارۆیان نادات و هه‌مان ئاسۆیشیان نییه, یانی هه‌مان ئاسۆ دنیاكانیان له‌گه‌ڵا هینه‌كه‌ی ئێمه‌دا پێكه‌وه گرێنه‌دات ئه‌وا پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه كه‌ماڵا بگرێته‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به داهێنان له قه‌ڵه‌می بده‌ین.
ئه‌گه‌ر ئامانجه له پێشینه‌كانی ئه‌ده‌ب, وه‌كو ئه‌وه‌ی”چێرنیشیفیسكی”ده‌ڵێت, نواندنی واقیع بێت, واتا ئامانجی باشتركردن و جوانتركردنی نه‌بێ, به‌ڵكو ته‌نها پێشكه‌ش كردنه‌وه و جێگاگرتنه‌وه‌ی بێت, ئه‌وا”میشال بۆتۆر” پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌ڵێت, ئه‌مه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ئه‌ده‌ب به ئامڕازێكی به‌جێ و باش داده‌نێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی واقیع و گۆڕینیی..ئه‌مه‌یش دیاره به لاسایی كردنه‌وه نایه‌ته‌دی, به‌ڵكو به خوڵقاندنه‌وه‌ی دێته‌دی, خوڵقاندنه‌وه‌ی له ڕێگای زمانه‌وه, كه تاقه ئامڕازێكه ده‌توانێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا ببه‌ستێ و بیخوڵقێنێته‌وه, چونكه واقیع ئه‌و شته‌یه كه زمان, وه‌كو ئه‌وه‌ی”ئیلیزابێس ڕایت”ئاماژه‌ی پێده‌دات, ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات و هه‌میشه‌یش پێش ده‌ق ده‌كه‌وێت و خۆی له‌سه‌ر ڕووداو بنیات ده‌نێت, ڕووداویش دیاره واقیع له بنیاتنانی به‌رپرسه , ئه‌ركی نووسه‌ریش به پله‌ی یه‌كه‌م خوڵقاندنه, خوڵقاندنه‌وه‌ی واقیعه به شێوه جیاوازه‌كانی. زمانیش, ئه‌گه‌رچی هه‌ر كۆمه‌ڵێ وشه و گوزارشت و وێنه نییه, ئه‌گه‌ر ڕای”حه‌مید ئه‌لڕوبه‌یعی”له‌به‌رچاو بگرین, به‌ڵكو ئامڕازێكه گوزارشت له خودێكی پێگه‌یشتوو ده‌كات, زمانێك هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و هه‌ڵچوون و داچوون و تێفكرین و هه‌ست و نه‌ستانه‌یه كه له‌ناو خوددا ده‌ڕسكێن و پێده‌گه‌ن, ئه‌گینا ناتوانێ مانا دروست بكات هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی بونیادگه‌راكان ده‌ڵێن, چونكه ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وا ده‌كرێ بپرسین ئه‌ی كه‌واته ڕۆڵی فیكر و خه‌یاڵا چییه ئیتر؟ بێگومان ڕۆڵی فیكر و خه‌یاڵا و واقیعیش له پڕۆژه‌كه‌ی(سه‌دره‌دین عارف)دا پۆزه‌تیڤن, چونكه بۆ ئه‌و نووسین خۆی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه له نێوان ئه‌و سێ چه‌مكه‌دا, له نێوانی خودی نووسه‌ر و دنیادا, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوور ده‌زانێ به بێ ده‌ستگیرۆیی خه‌یاڵا- بۆ نموونه- شتی تازه ناخوڵقێ, چونكه خه‌یاڵا, كۆڵیریدج وته‌نی, ئه‌و هێزه‌یه كه ڕۆحی ڕاستیی ڕه‌ها ده‌كات, دیاره ئه‌مه بۆ فیكریش هه‌ر ڕاسته, بۆیه فۆكه‌س له‌سه‌رێتی و دامه‌زراندنی بۆ ده‌كات, به‌ڵام له شه‌قڵێكی جیاوازدا, بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تگه‌لی تازه ده‌ربخات و په‌یوه‌ندیی تازه‌یش كه‌شفبكات, وه‌كو ئه‌وه‌ی”میشال بۆتۆر”ده‌ڵێت, تاكو له مانا نزیك بێته‌وه, یان دایبهێنێ, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانێ پابه‌ندبوونێكی زیاتر به شه‌قڵه‌وه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له مانا, هه‌موو نووسینێكی دوور له مانایش, نووسینێكی بێ شێوازه به‌و پێیه‌ی”ئه‌دۆنیس” ئاماژه‌ی پێداوه, وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی مانایش نایكات به نووسینێكی داهێنه‌رانه هه‌تا ماناكه جیاواز نه‌بێت, چونكه نووسین پڕۆسه‌ی خوڵقاندنی ناوه‌ڕۆكه وه‌كو”ڕه‌یمۆند فیده‌رمان”بۆی چووه, نه‌ك سه‌رله‌نوێ پێشكه‌شكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكێكی له‌ڕاستییدا ئاماده. ئه‌و ئه‌زموونه‌ی چیرۆكیش به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه پێشكه‌شمانی ده‌كات پێشتر له واقیعدا به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه به‌دی نه‌هاتووه كه نووسه‌ر ده‌ریده‌خات, به‌ڵكو به پڕۆسه‌ی شه‌قڵگرتنێكی تازه ده‌ڕسكێت و ده‌كرێ بڵێین گوزارشته له تاك, تاكێك كه له گۆڕاندایه, تاكێك پتر له ناوه‌وه, نه‌ك له ده‌ره‌وه, په‌یوه‌سته به كۆ, یانی ئه‌و تاكه‌ی له ده‌قدا قه‌تیسی كردووه, له‌ڕاستییدا تاك نییه, یان منی تاك نییه, به‌ڵكو خودێكی بابه‌تییانه‌یه و ته‌وزیفكراوه, چونكه(ئاندرۆ بێنیت و نیكۆڵاس ڕۆیڵا)ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئێمه كاتێك له باره‌ی كاراكته‌ره‌وه ده‌خوێنینه‌وه و وێنای ده‌كه‌ین, ده‌یخوڵقێنین, واته كه‌سێك دروست ده‌كه‌ین, فێری ئه‌وه ده‌بین دانبه‌وه‌دا بنێین- كه‌سێتییه‌كه- سه‌ره‌نجام هه‌رگیز ناكرێ تاك بێت, به‌ڵكو هه‌میشه كۆیه, له ناوه‌وه ته‌ماشای گشت ده‌كات و هه‌رگیز ناتوانێ لێی دابڕێت..ئه‌و گۆڕانه‌ی ده‌سته‌ویه‌خه‌شی ده‌بێته‌وه, بێگومان به‌شێكه له گۆڕانێكی گه‌وره‌تر كه گۆڕانی ده‌ره‌وه‌یه.
چیرۆك, وه‌كو وتمان واقیعێك ئاشكرا ده‌كات, كه ده‌شێ زۆربه‌مان ڕووكه‌شانه ئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ڵدا هه‌بێت, به‌ڵام ورده‌كاریی و نهێنیی و نادیارییه‌كانیمان لێ هه‌ڵه‌ته بێت, یاخود شاراوه بێت و له ڕێگای جه‌سته‌ی ده‌قه‌وه پێمان بگات و پێی ئاشنابین. ئه‌و واقیعه‌ی ئاشكرایش ده‌بێت له لایه‌ن ده‌قه‌وه فه‌زای به‌رهه‌م پێكده‌هێنێت, لێ قاڵبێكی هونه‌رییانه ده‌یگرێته‌خۆ, ئه‌گینا به‌هایه‌كی فیكریی و ئیستێتیكیی نابێت. له لای(سه‌دره‌دین عارف)یشدا, كه هه‌ستێكی ڕاسته‌قینه گوزاره ده‌كات, واقیعێك پۆرترێتی فه‌زای تێكست ده‌كات. مه‌به‌ست واقیعی پێدراو نییه, به‌ڵكو واقیعی خوڵقاوه كه ئه‌میش له واقیعی ڕاسته‌قینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌توانین بڵێین واقیعێكی شیعریی نییه خه‌یاڵا دروستی كردبێت, دنیای ده‌ره‌كییه كه گێڕه‌ره‌وه وێنه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی لێوه ده‌قۆزێته‌وه و به فیلته‌رێكی داهێنه‌رانه‌دا تێیانده‌په‌ڕێنێت و ده‌یانكات به ده‌قی هونه‌ریی. ده‌قی هونه‌رییش له فه‌زاكه‌یدا مانا قه‌تیس ده‌بێت, مانایش, وه‌كو ئه‌وه‌ی”هێرش Hertch”ده‌ڵێت, تابیری لێناكرێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بێت ئاماژه به شتێك بدات, بۆیه مانا سه‌رله‌به‌ر پابه‌نده به ئاماژه‌كردن به واقیع, واقیعێك تایبه‌ته به سه‌رزه‌مانێكی دیاریكراو- واته كۆنتێكستێكی مێژوویی دیاریكراوی هه‌یه- كه لێره‌دا واقیعی ڕابردوویه‌كه بۆته واقیعی هه‌نووكه‌ی ده‌ق, یانی دوو واقیع له ده‌قدا بوونی هه‌یه, واقیعێكی ڕاسته‌وخۆ و یه‌كێكی ناڕاسته‌وخۆ, به ده‌ربڕینێكی تر ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی بابه‌تییانه‌ی له‌گه‌ڵدا هه‌یه و ئه‌وه‌یش كه خودییانه له‌گه‌ڵیدا ده‌رگیره. فه‌زای ده‌قیش بێگومان بریتییه له‌و شوێن و جێگایه‌ی كرده‌ی چیرۆكه‌كه‌ی تێدا دێته‌دی, یانی(شوێن+ كاراكته‌ر+ ڕووداو) ڕیتمی ڕێكوپێكی ده‌ق به‌رهه‌م ده‌هێنن. هه‌ر ته‌نها ئه‌مه‌یش نییه, به‌ڵكو چه‌مكێكی زۆر له‌مه به‌ربڵاوتره و ڕیتمی هاوسه‌نگیی ڕووداوه‌كه و گۆشه‌نیگای پاڵه‌وانیش ده‌گرێته‌خۆی. بۆیه”دكتۆر سه‌میر ڕه‌وحیی فه‌یسه‌ڵا”وته‌نی فه‌زا چه‌مكێكی گه‌لێك گشتگیرتر و شموولیی تره له چه‌مكی شوێن كه پێكهاته‌یه‌كه له پێكهاته‌كانی چیرۆك. بۆ شه‌قڵا به‌خشینیش به فه‌زایه‌كی كامڵا و به وه‌رگر گه‌یشتوو ده‌بێ ئاسته بونیادییه‌كان- هه‌ر له ئاستی ده‌لالیی و زمانه‌وانیی و ڕیتمیی و ئیستێتیكیی- له گونجان و هاوڕێكییه‌كی ئه‌وتۆدا بن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌قێكی سه‌ركه‌وتوو بڕسكێت. بێگومان له‌م ده‌قه سه‌ركه‌وتووه‌یشدا ده‌لاله بونیاد ده‌نرێت, ده‌لاله‌یش یانی مه‌به‌ست, مه‌به‌ستی ده‌قیش یانی جیهانی ده‌ق, ده‌قی بێ مه‌به‌ستیش دیاره بوونی نییه, یانی ده‌ق و جیهان هه‌میشه له په‌یوه‌ندییدان و بێ یه‌ك هه‌ڵناكه‌ن و بوونیان نییه. به‌ڵام ئایا مه‌به‌ست له شتێكی دیاریكراوی سنوورداردا, وه‌كو پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا, قه‌تیس و ئاوقه؟ یان له شتێكی دیارینه‌كراوی سنوورداردا ڕه‌ها و به‌رهه‌ڵدایه؟ یانی مانا, داخۆ له فۆرمێكی خۆجێییدایه, یاخود له فۆرمێكی گه‌ردوونییدایه؟ یانی گوزارشت له دنیابینیی و دیدێكی ڕووكه‌ش ده‌كات, یا یه‌كێكی قووڵا و گه‌ردوونیی و گشتگر؟ هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گره‌كان ده‌ڵێن: مانای ده‌قێكی ئه‌ده‌بی زۆر به ساده‌یی له‌ناو تێكستدا مه‌ڵاسه و چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ره بێت و ناسنامه‌كه‌ی دیاریبكات. بێگومان ئه‌مه خاڵی نییه له‌ڕاستیی, چونكه غیابی مانا, وه‌كو ئه‌وه‌ی”جۆرج لۆكاش”ده‌ڵێ, ئه‌ده‌ب كورتده‌كاته‌وه بۆ وه‌سفێكی ئاساییانه‌ی سرووشتیی. به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌یش بێچه‌ندوچوون له‌گه‌ڵا ئه‌و ڕایه‌دا نابین و ده‌ڵێین زه‌حمه‌ته مانا ته‌نها له چوارچێوه‌ی ده‌قدا قه‌تیس بكرێت, چونكه هه‌موو ده‌قێك ئاماژه‌گه‌لێكی فره‌ی تێدایه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆی..كه زۆرجار به‌بێ تێفكرین له‌و ئاماژانه مانا له‌نگ ده‌بێت و ده‌ق هه‌ڵگری كه‌ماڵێكی مانایی نابێت. دیاره ده‌ق به‌بێ ده‌ره‌وه‌ی خۆی بێبه‌ریی ده‌بێ له هاوسه‌نگیی, هاوسه‌نگییش ده‌توانین بڵێین بۆ تێكست كه‌ماڵا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و بابه‌تانه‌بوونیش به خوێندنه‌وه ده‌به‌خشێت. بۆیه لێره‌وه ده‌بێ, یان په‌نابه‌رینه به‌ر ئه‌و خوێندنه‌وه دینامیكییانه‌یه‌ی خوێنه‌ر له ڕێگایه‌وه ده‌توانێ خۆی ئه‌و كرده‌یه‌ی ناو ده‌ق بخوڵقێنێ كه ته‌مومژ ده‌وره‌ی داوه, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”ئیلیزابێس دیپڵا”باسی لێوه كردووه, یان بۆ گریمانه‌كانمان هه‌نگاو بنێین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له سه‌رده‌مێكی ته‌واو جیاوازدا كرده‌ی خوێندنه‌وه بۆ ده‌قگه‌لێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه بۆ سه‌رده‌مێكی تر نووسراون و كۆده‌كانیان ده‌شێ له‌كرانه‌وه نه‌یه‌ن, به‌ڵام به پشت به‌ستن به‌و گریمانانه ده‌كرێ ده‌روویه‌كمان لێبكرێته‌وه و له بنبه‌سته‌كانیان ده‌ربازبین. یانی شته‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یاده‌وه‌ریی ده‌قه‌كه‌دان, واته ده‌قه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ڕوودانی شته‌كان نووسراوه و له‌ناویدا ڕووناده‌ن, یاخود ته‌نها سێبه‌ریان له‌ناو ده‌قدایه و خۆیان له ده‌ره‌وه‌یدان, با به جۆرێكی دیكه ئه‌مه بڵێین, ڕووداوی به‌ئاشكرا نین و په‌رده‌پۆشن, واته ڕووده‌ده‌ن, به‌ڵام له شوێنێكی تر نه‌ك له‌ناو ده‌قدا. گێڕانه‌وه‌یش ڕووكه‌ش ڕه‌وتی خۆی ده‌گرێت و زانیارییه‌كی زۆر به‌ژێر لێوه‌وه ده‌كات و ده‌یشارێته‌وه. ئا له‌م جۆره ده‌قانه‌دا خوێنه‌ر پێویسته زۆرترین گریمانه بۆ نه‌ووتراوه‌كان, یان شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق بكات, ئه‌مه‌یش كارێكی واده‌كات درزێك له‌ناو ده‌قدا دروست بێت, درزێك, پێویستی به پڕكردنه‌وه هه‌یه, ئه‌مه‌یش گریمانه فه‌رز ده‌كات و كارێك ده‌كات خوێنه‌ر له به‌خشینی كه‌ماڵا به ده‌ق به‌شدار بێت. چونكه ده‌ق پێویستی به هاوسه‌نگیی هه‌یه و هاوسه‌نگییش له‌م جۆره بارودۆخانه‌دا ته‌نها خوێنه‌ر ده‌توانێ به تێكستی ببه‌خشێت. لێره‌یشدا ڕه‌نگه له بۆچوونی”ووڵفگانگ ئایزه‌ر”ه‌وه نزیكبین كه پێی وایه تێكست هه‌ندێ كه‌لێن, یاخود بۆشایی به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه خوێنه‌ر ده‌بێ هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌یان بدات. ئه‌مه‌یش واده‌كات هه‌وڵبدرێت مانای نه‌ووتراو لێكبدرێته‌وه. بۆیه خوێندنه‌وه زۆرجار ده‌ق ده‌كاته شوێنێك و به ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌وه ڕێنمایی خوێنه‌ر ده‌كات به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێن و بۆشاییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌ووتراوه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بیش جۆرێك بێت له مه‌عریفه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واقیع به‌رجه‌سته ده‌كات, ئه‌وا”ده‌یمییه‌ن گرانت”وته‌نی, ڕوانینه واقیع وه‌كو ئه‌و شته وایه كه گه‌یشتن پێی پێویسته, دیاره گه‌یشتن پێیشی پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه, چونكه له‌ڕاستییدا واقیع به‌رده‌وام له گۆڕاندایه و هه‌رگیز له شه‌قڵێكی دیاریكراودا جێگیر نابێت و چه‌مك و ماناكه‌شی به هه‌مان شێوه یه‌ك شه‌قڵا و یه‌ك قاڵب ناگرنه خۆیان. یانی سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تێكی خودیی هه‌یه و ئه‌مه‌یش سرووشتێكی دیارینه‌كراوی پێده‌به‌خشێ. لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر واقیع هه‌میشه له گۆڕاندا بێت, ئایا له لای(سه‌دره‌دین عارف): ده‌گۆڕێت, یاخود جێگیره و ده‌بێ هه‌تاهه‌تایه تێیدا قه‌تیس بین؟ له‌ڕاستییدا ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كۆتایی ده‌قه‌كانی بكه‌ین, ئومێدی گۆڕانیان لێ هه‌ڵده‌كڕێنین, بۆ نموونه له(كوێره‌وه‌رییه‌كی ژیان)دا ده‌ڵێت: “هه‌موو شتێكم پێئه‌كرێ و چی ئه‌بێ, با ببێ”, یان له(ڕازێك)دا, ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌یه‌كی وانییه, به‌ڵام تێكست به ڕووی گۆڕاندا كراوه‌یه..(تاكه‌ی ئه‌مشه‌وه)یش به هه‌مان شێوه پرسیارێكه سه‌ره‌نجام یه‌خه‌ی گۆڕانكاریی ده‌گرێت..له(ڕێبوار و ڕێگه)شدا ده‌ڵێت:”وادیاره ئه‌بێ له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه!”وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌شی تێدایه, كه‌چی به له‌به‌رچاو گرتنی چه‌مكه‌كه‌ی”هیراكلیتس”و ئه‌و باوه‌ڕه‌ی”نۆرسرۆپ فڕای”كه ده‌ڵێت گۆڕان به‌رده‌وامه, ئه‌وا هه‌موو شتێك له گۆڕاندایه و جارێكی تریش سه‌ره‌تا هه‌رگیز هه‌مان سه‌ره‌تا نییه..له (سێگۆشه‌ی باسێكی كۆن)یشدا ده‌ڵێ:”كاغه‌زه‌كه‌م تووڕهه‌ڵدایه ناو جۆگه‌له‌یه‌كی ئاوه‌وه و یه‌كسه‌ر كه‌وتمه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌یان..”ئه‌مانه هێمان بۆ دۆخگۆڕینه‌كانی واقیع, وه‌لێ ئایا یه‌ك واقیع بوونی هه‌یه, یان چه‌ندین واقیع له‌ئارادایه؟ بێگومان(سه‌دره‌دین عارف)بێئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ قسه له‌سه‌ر بوونی واقیعی هه‌مه‌جۆر بكات ده‌قه‌كانی ده‌كاته گۆڕه‌پانی سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه به‌ڵگه‌نه‌ویسته..و به چه‌ندین شێوه له ڕووبه‌ری تێكسته‌كانیدا ڕووبه‌ڕووی واقیع ده‌بینه‌وه, ده‌مێك واقیع واقیعێكی هه‌سته‌كیی منداڵانه‌یه وه‌ك له(باڵی شه‌وگار)دا, ده‌مێك واقیعێكی فیكریی پێگه‌یشتووه وه‌ك له (ڕازێك)دا, كه بونیادێكی تۆكمه‌ی هه‌یه, ده‌مێكیش واقیعێكی خه‌یاڵییه وه‌ك له(گه‌شتێك)دا, كه فۆرمێكی ده‌ره‌كیی یه‌كگرتوو شكنابات, جگه له‌مانه واقیعی شوێن و كات و ڕابردوو و ئێستایش تێده‌په‌ڕێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قووڵاییه‌كانی واقیعی ناوه‌وه, واقیعی خود.
كاری ئه‌ده‌بیی, به پێی”میشال بۆتۆر”, ده‌بێ ئاوێنه‌ی دۆخه مرۆییه‌كه‌مان بێت و خۆمانی تێدا ببینینه‌وه, یان مه‌رجی سه‌ره‌كیی بایه‌خداربوونه‌كه‌ی ده‌بێ ئه‌وه‌بێ كه خۆمانی تێدا بدۆزینه‌وه, كارفه‌رماكه‌شی هۆش و ئاگاییمان به‌رانبه‌ر به شته‌كان بۆ بگێڕێته‌وه, وه‌كو ئه‌وه‌ی”حه‌مید ئه‌لڕوبه‌یعی”بۆی چووه, چونكه سه‌ره‌نجام درككردن و به‌ئاگابوونمان- دیاره له شته‌كان- خۆی له خۆیدا ئامانجێكی ئیستێتیكییه. بۆیه ده‌توانێ بیروباوه‌ڕ و تێفكرینمان بشڵه‌قێنێ و بمانهه‌ژێنێت..و مه‌ودای ئه‌زموونه مرۆییه‌كانمان پانوبه‌رینتر و به‌رفراوانتر بكات و فێری ئه‌وه‌مان بكات چۆن كه‌ڵك له ئه‌قڵا و خه‌یاڵا وه‌ربگرین, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”كۆڵن ویڵسن”ئاماژه‌ی پێداوه. ئه‌وه‌تا له ده‌قی (كوێره‌وه‌رییه‌كی ژیان)بێجگه له خه‌یاڵا..واقیع و هه‌موو شته‌كانی ناویشی- به مرۆڤیشه‌وه- به‌شدارن له داهێنانی. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت له مه‌به‌ستێك پتر هه‌ڵناگرێت, یه‌ك لێكدانه‌وه زیاتر نادات به ده‌سته‌وه, چونكه ڕه‌مز جێگای مانا ده‌گرێته‌وه و ڕه‌مزه‌كانیش گه‌ردوونیی نین و ته‌نها پابه‌ندی یه‌ك شوێن و سه‌رده‌من- دیاره لای ئێمه شوێن هه‌مان شوێنه و سه‌رده‌میش ده‌كشێ- بۆیه خاوه‌نی هێزێكی ئه‌وتۆیه ده‌كرێ بوترێ ده‌توانێ هزرێكی زۆر بدوێنێ. بیركردنه‌وه‌كانی (سه‌دره‌دین عارف)یش هێزی خۆیان له واقیعه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن, واقیعی ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رده‌مه‌كه ڕه‌نگڕێژ ده‌كات, له‌ڕاستییشدا بیركردنه‌وه‌ی ئێره ئه‌بستراكت نییه و ئاوێته‌ی شیعرییه‌تێكی ته‌ڕوبڕیش نییه, ڕاسته ئه‌و سازشی له‌سه‌ر زمانی شیعریی كردووه, وه‌لێ دیاره ده‌ق له وزه‌ی شیعریی سه‌رئاسا خاڵی نییه و هه‌ست ده‌كه‌ین ڕووبه‌ڕووی زمانێكی ترین, مه‌به‌ستم زمانێكه له‌و زمانانه‌ی”جوولیا كریستیڤا”ده‌ڵێت شوێنه بۆ ململانێ..زمانێك وێنه‌یه‌كی ته‌واوی ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌نگه‌شه‌ئامێزه‌یه له نێوان ئێمه خۆمان و جیهاندا, وه‌كو ئه‌وه‌ی”میرلۆپۆنتێ”ئاماژه‌ی پێداوه. یانی دنیای بابه‌ت به خود و دنیای خودیش به بابه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ..و ده‌زانێ زمانی گێڕانه‌وه له‌ڕاستییدا گۆڕه‌پانێكه بۆ ڕوودانی ڕووداوه‌كان, به‌تایبه‌تی ڕووداوه هه‌سته‌كییه‌كان و گۆڕه‌پانی ئه‌وه نییه وشه‌ئارایی و ڕازاندنه‌وه و ڕه‌وانبێژیی تێدا بێت و شته سه‌ره‌كییه‌كه كه ململانێ و ڕووداوه له‌ناویدا كاڵبووبێته‌وه, یاخود هه‌ر دیاریش نه‌بێت, وه‌كو ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی زۆرێك له چیرۆك نووساندا ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌م چیرۆكه و تاڕاده‌یه‌ك له‌وانی تریشدا ته‌كنیكی جیاواز ده‌هێنێته ڕووبه‌ری ده‌قه‌وه, ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێ, یانی خستنه قاڵبی هونه‌رییانه‌ی بابه‌تێك, یاخود به‌خشینی فۆرمێكی دانسقه و جودا پێی, ئه‌ویش به به‌كاربردنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م چه‌مكه له كاری ئه‌ده‌بییدا. لێره‌دا گۆشه‌نیگای كه‌سی یه‌كه‌می تاك له ڕێگای مۆنۆڵۆگ و فلاشباك و مۆنتاجی كات و شوێن و مۆنتاج و گرته‌ی سینه‌مایی گێڕانه‌وه ده‌خاته‌گه‌ڕ. سه‌ره‌تا جێگۆڕكێی له‌گه‌ڵا كۆتاییدا كردووه و به‌شێكیشه له پڵۆتی ده‌قه‌كه- پڵۆتیش یانی چنین, كه به وته‌یه‌كی ساده چنینی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و دیمه‌نه پانۆڕامییه‌یه كه ده‌قه‌كه‌ی لێ پێكدێت و ئه‌رستۆیش به ڕۆحی هونه‌ری چیرۆك له قه‌ڵه‌می داوه و ده‌ڵێ ڕێكخستنی هه‌موو شتێكه(له‌و چوارچێوه‌یه‌دا) به شێوه‌یه‌كی گونجاو- كه بونیادێكی ساده پێكی ده‌هێنێت و سیماكانی به‌رجه‌سته ده‌كات, ده‌ره‌وه‌ی شته‌كان به‌دیار ده‌خات, واته له ده‌ره‌وه‌ڕا گێڕانه‌وه بۆ شته‌كان ده‌كات- دیاره به نیازی به‌رجه‌سته‌كردنی واقیعه‌كه- له ده‌ره‌وه وێنه‌ی كاراكته‌رمان بۆ ده‌گرێت و هه‌ڵوێستی ناوه‌وه, یانی فیكر و هه‌ست و نه‌ست كاڵه و بیركردنه‌وه‌ی پڕ به پێستی ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆیه‌تی. دنیایه‌ك له ئاوه‌زیدایه, به‌ڵام ئه‌و دنیایه نییه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه, چاوه‌ڕوانییه‌كانی ده‌شێوێنێ و ئیدی كۆتاییه‌كه‌ی ده‌بێته سه‌ره‌تای نه‌خشه‌كێشانی دنیایه‌كی تر, چونكه خودی ئه‌م كاراكته‌ره, وه‌كو ئه‌وه‌ی”جاك لاكان”بۆی ده‌چێت, بوونێكی نوێ پێكده‌هێنێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشێكی تازه په‌یدا ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌م چیرۆكه‌یشدا گرنگه به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ گیرۆده‌ی خه‌م و كه‌سه‌ر و نیگه‌رانییه پێداگره‌كانی دنیا و شوێنێكی دیاریكراوه و هه‌ر شتێكی به‌سه‌ر بێت, ته‌نیایه و هاوسۆزی نییه, یان وه‌كو ئه‌وه‌ی”ویلیه‌م هازڵیت”ده‌ڵێت, جگه له خۆی و گه‌ردوون هیچ شتێكی تر نابینێت, بۆیه ده‌كرێ بوترێ ئه‌م ده‌قه به‌دوای هاوسۆزییدا ده‌گه‌ڕێت, له‌وانه‌یه تاقه مه‌به‌ستی بێچه‌ندوچوون ده‌سته‌به‌ركردنی هاوسۆزیی بێت تا هه‌ست به‌و ته‌نیاییه یه‌كجاره‌كییه نه‌كات..(هه‌ر چییه‌ك ئه‌هات شانێكی لێئه‌دام..پاڵێكی توندی پێوه نام..) ئه‌م تاكوته‌نیاییه تا نزیكی كۆتایی چیرۆكه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و كه‌س هه‌ست به كۆسته‌كه‌ی و كوێره‌وه‌رییه‌كه‌ی ناكات و ئیشی ناده‌نێ و شانی لێده‌ده‌ن و پاڵی پێوه ده‌نێن, ته‌نانه‌ت حه‌ماڵێكیش كه دیمه‌نی ده‌ستپێك به‌رجه‌سته ده‌كات, تێی ده‌خوڕێت..كه‌چی پێدراوی نزیك كۆتایییه‌كه ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه(هه‌ر ئێمه نین..خه‌ڵكێكی زۆری كه له هه‌موو لایه‌ك دووچاری كوێره‌وه‌ریی بووه…) پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌م هه‌ست و درككردنه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌یگیر نییه؟ ته‌نها له‌به‌ر گرتنی”نه‌ژاد”ئه‌م هه‌ست و دركه دێته‌ئاراوه به‌بێئه‌وه‌ی پاساو بۆ ئه‌م گرتنه هه‌بێت, یان كاراكته‌ر بیری لێبكاته‌وه و بپرسێ بۆ گیراوه- وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌شێكی كافكاییشمان به‌رچاو بخات و پێمان بڵێت هه‌موو كه‌سێك ده‌شێ دووچاری هه‌مان قه‌ده‌ر بێت, چونكه, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی كافكا له نامه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت, مرۆڤ, كه له نووسیندا ئیلهامبه‌خشی نووسه‌ره, له‌م سه‌روبه‌نده‌دا بێ سیمایه و ده‌كرێ بوترێ ئه‌م ئه‌تمۆسفیره, ئه‌گه‌رچیش ده‌ڵێین كافكایی, به‌ڵام ئافه‌ریده‌ی خودی(سه‌دره‌دین عارف) خۆیه‌تی, كه دیاره له‌گه‌ڵا بارودۆخه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا گونجاندوویه‌تی- و هه‌موو شتێكیش بزانێت, ئایا شتێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و و كوڕه‌كانیدا هاتووه له‌گه‌ڵا ئه‌م گرتنه‌دا هه‌یه یان نا؟ پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه له‌ڕاستییدا ئه‌م كاراكته‌ره كێیه؟ كه حه‌ماڵێك تێیده‌خوڕێت و كه‌س فه‌رمایشتێكی پێ ڕه‌وا نابینێ له‌به‌ر په‌ككه‌وته‌یی و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلێكیش لێی تووڕه ده‌بێ..تاد و به‌ر پێی خۆی نابینێ, كه‌چی كتوپڕ ده‌بێته پاڵه‌وانێك و ده‌ڵێ: هه‌موو شتێكم پێ ده‌كرێ…كه نازانین ئه‌و هه‌موو شته چییه كه پێی ده‌كرێ؟!
كه دێینه سه‌ر قفڵی ده‌قه‌كه‌یش, ئه‌وا هه‌ست ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵا ناوه‌ڕۆكی مه‌تنه‌كه‌دا پاڕادۆكس دێنێته كایه‌وه, پیاوێك(پیر و په‌ككه‌وته كه‌س ئیشی ناداتێ) كوڕێكی كوژراوه و كورێكی گیراوه, پیرێژنێك و دوو, یان سێ كچی هه‌یه و خێزان و منداڵه‌كانی كوڕه گیراوه‌كه‌شی له ئه‌ستۆدایه و كه‌چی ده‌ڵێت:(هه‌موو شتێكم پێ ئه‌كرێ و چی ئه‌بێ, با ببێ)!! ئه‌م گوزارشته زۆر ناڕوونه, یانی ده‌مه‌وێ بپرسم چی ده‌كات؟ خه‌یاڵی له‌كاردا نییه وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێ و خه‌یاڵیش, به‌گوته‌ی”حه‌مید ئه‌لڕوبه‌یعی”, توانای خوڵقاندنی ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤی هه‌یه, تاقه ئومێدێكی هه‌بوو- نه‌ژاد- ئه‌ویش نه‌ما, ئیدی ڕوو له كوێ ده‌كات, یان ڕوو له چی ده‌كات؟ یاخود چی ده‌كاته ئومێدێكی دیكه؟ كه ئه‌و له‌به‌ر هیچ به‌ده‌سته‌وه نه‌مان و بێچاره‌بوون سه‌ری له دێیه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و ئه‌وه‌یش دۆخه‌كه‌یه‌تی له شار..سه‌ركۆنه‌ی دۆخه‌كه ده‌كات, یان چی؟!..
سه‌رباری ئه‌م قسانه و وێڕای به‌كارهێنانی ته‌كنیكی تازه‌ی نووسینیش, كه‌چی (سه‌دره‌دین عارف)له دابونه‌ریتی ترادیسیۆنیی ئه‌وه‌نده لای نه‌داوه و گوزاره له خۆشباوه‌ڕیی و سه‌رپێییانه تێڕوانینی كاراكته‌ری ئێمه و هه‌ست له هه‌ڵچوونه‌وه ڕسكاو ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی له‌ناو تێفكرین و هه‌سته‌كانی كاراكته‌رێكی دیاریكراو ده‌گوزه‌رێت زانیارییمان پێشكه‌ش ناكات, كه زانیاریش نه‌به‌خشێت وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌قیقه‌ت بشارێته‌وه, ئه‌مه‌یش له گۆشه‌نیگای “ئه‌فلاتوون”دا سه‌ره‌نجامی باشی لێناكه‌وێته‌وه- بێگومان بۆ نووسه‌ر- و كۆماربه‌ده‌ر ده‌كرێت. گێڕه‌ره‌وه‌یش كه كه‌سی یه‌كه‌می تاكه لێره‌دا, ڕووانینی له ناوه‌وه‌یه, خۆی به‌سه‌رهاته‌كه ده‌گێڕێته‌وه, ئه‌م ته‌كنیكه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووانین نییه له سه‌ره‌وه, یانی گشتگیر نییه بۆیه پاڵه‌وان خاوه‌نی هه‌موو زانیارییه‌كان نییه و زۆر شت به بێ ئاشكراكردن ماوه‌ته‌وه, یانی به‌شێكی گرنگی واقیعه‌كه په‌رده‌پۆشه و هه‌موو شتێك به وه‌رگر ناگات و ده‌ق ده‌یانشارێته‌وه و په‌رده‌یان به‌سه‌ردا ده‌دات.
له چیرۆكی(ڕازیك)یشدا, ده‌ستبه‌رداری گێڕانه‌وه‌ی ئاسایی و باو بووه و له‌هه‌مان گۆشه‌نیگاكه‌ی پێشووه‌وه و به به‌كارهێنانی مۆنۆڵۆگ- كه لێره‌دا لایه‌نه زیره‌كانه و ئه‌قڵانییه‌كه‌ی شه‌پۆلی هۆشه ده‌ربڕینێكی ناوه‌كییانه‌ی ورد بۆ ئه‌زموونی كاراكته‌ر ده‌كات, چونكه كرده‌ی ناو چیرۆك له واقیعه‌وه بۆ ناو ڕۆح ده‌گوازێته‌وه- و جگه له‌وه‌یش فلاشباك و جێگۆڕكێی كات و شوێن ڕاسته‌وخۆ ده‌گێڕدرێته‌وه و زمانیش دوور له ته‌مومژی شیعریی هه‌وڵی گه‌یاندنی مانا و مه‌به‌ست ده‌دات, چونكه گوزاره له خودێكی ئاخێوه‌ر ده‌كات و هاوبه‌شییه‌ك له نێوانی ئاخێوه‌ر و وه‌رگردا ده‌هێنێته‌دی, یانی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ده‌خه‌مڵێنێ و به‌و شێوه‌یه‌یش تێگه‌یشتن له‌خۆ ده‌گرێت..مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌وڵی داوه به‌لای خوڵقاندنی مانادا بڕوات و سازش له‌سه‌ر ئه‌و شێوه زمانه بكات كه جوانییه‌كی ده‌ره‌كیی ده‌گرێته‌خۆ و كه‌متر به جوانییه جه‌وهه‌رییه‌كه ئاووسه كه جوانیی ناوه‌كییه, واته مانا.. لێره‌یشدا دیسان پیاوێكی به‌ساڵداچوو به‌دوای هاوسۆزییدا ده‌گه‌ڕێت, به‌ڵام له كوێ په‌یدای ده‌كات؟ دیمه‌نی گوند تاڵان و وێران كران لێره‌یشدا دووباره ده‌بێته‌وه, ڕه‌ز و باخ و بێستان و ماڵا ده‌سووتێنرێ, ناچار جێی ده‌هێڵێ و به‌ره‌و شار بارگه تێكده‌نێت, بێگومان له‌گه‌ڵا “قاله”ی كوڕیدا, چونكه هیچ ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤێكی تریان نییه و ناتوانن ئاڕاسته‌كه‌یان بگۆڕن و به‌ره‌و ژوور بچن..ئیتر (له‌و ڕۆژه‌وه)كه نازانین چه‌ند به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌دا تێپه‌ڕیووه, عه‌وداڵی دوای زه‌رده‌خه‌نه‌یه و له‌ڕووی كه‌سدا به‌دی ناكات, وه‌ك بڵێی هه‌موو خه‌ڵك, یان هاوبه‌شی خه‌می ئه‌م بن, یاخود هه‌مان چه‌رمه‌سه‌ریی و نه‌گبه‌تیی به‌رۆكی گرتبن..تا ئه‌و كاته‌ی كابرای ئه‌فه‌ندی ناو ئۆتۆمبێله‌كه كه‌ره‌م ده‌كات و ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی به‌ڕوودا ده‌دات. له‌و ڕۆژه‌وه, كه‌س ورده‌كاریی ئه‌و ڕۆژه نازانێ..دیاره زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌بێته ورووژێنه‌ری فلاشباك و ڕۆژانی ڕابردووی ده‌هێنێته‌وه یاد و ده‌رگای ئاخاوتنی بۆ ده‌خاته سه‌ر گازه‌رای پشت. به‌و ئومێده‌ی دایه‌ڵۆگێك بێت, كه‌چی دوایی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م هه‌ر خۆی ده‌دوێنێ و ئه‌وی دیش بۆ ئه‌م له‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه زیاتری پێ نییه. وێناچێ بوونی ئه‌م به هه‌ند وه‌رنه‌گرێ, یان وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆی پاساو بۆ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی كابرا ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: (هه‌قی بوو, منیش بوومایه ده‌نگم نه‌ئه‌كرد), به گوزاره‌یه‌كی تر به‌ربه‌ستێك له‌ئارادایه و هاوسه‌نگییه‌ك له‌و نێوانه‌دا دروست ناكات. پاسیڤێتیی ئه‌م كاراكته‌ره‌یش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها به گێڕانه‌وه‌ی ڕاز و ده‌رده‌دڵه‌كانی ده‌یه‌وێ چاره‌ڕه‌شیی و خه‌موخه‌فه‌تی دڵی فه‌رامۆش بكات و بیری لای ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ نییه, یانی به‌ڕاستیی بیر ناكاته‌وه, بیركردنه‌وه له‌لایدا بوونی نییه..ته‌نها ڕووخۆشییه‌ك كه ڕه‌نگیشه له ده‌مامكێكه‌وه بێت, هانی قسه‌كردنی ده‌دا و سه‌رومڕ ده‌بێت..به‌ڵام به‌بێئه‌وه‌ی بایه‌خێك به وه‌ڵام بدات, یان چاوه‌ڕوانی بێت, دیاره ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌م كاراكته‌ره چه‌ند به‌لایه‌وه گرنگه گوێی له ده‌نگی خۆی بێت و بیر له ده‌نگی ئه‌وی دی نه‌كاته‌وه, یان له‌ڕاستییدا پێویستی به ده‌نگی ئه‌وی دی نه‌بێت, به‌ڵكو ته‌نها ده‌رۆزه‌ی هاوسۆزییه‌كه‌ی بكات و هیچی تر..
ئه‌م چیرۆكه, كه به شێوه‌یه‌كی واقیعییانه‌ی به‌جێ وێنای كراوه, ئه‌ویش به‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی ئه‌وه‌ی تێدا نییه هه‌موو تاكه‌كان له تای یه‌ك ته‌رازوودا دابنێت, ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ ئه‌و شوێنه‌ی تێیدایه ته‌نها خۆی له‌وانی تر جیاوازه. نووسه‌ریش كه د‌رك به‌وه ده‌كات خوێنه‌ر به‌رهه‌مهێنی كۆتایی ده‌قه, بۆیه لێره‌دا ئه‌گه‌رچیش ئه‌فه‌ندییه‌ك ده‌دوێنێ, كه ده‌شێ نماینده‌ی ده‌سه‌ڵاتێك بێت, سه‌ره‌نجام نایه‌وێ ئه‌م زمانه‌ی ئه‌م فێر بێت, یان تێیبگات, یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه نایه‌وێ بیزانێت, بۆ ئه‌وه‌ی دایه‌ڵۆگێك به‌رقه‌رار نه‌بێت, چونكه(ئه‌وی دی)ئه‌م به هاوكووفی خۆی نازانێت تا دایه‌ڵۆگی له‌گه‌ڵدا بكات, یان خۆی له‌و به بێهێزتر نازانێ تا ئه‌و چه‌مكی دایه‌ڵۆگه بێته‌دی و پێویستی به‌و گفتوگۆیه هه‌بێت. بۆیه ئه‌وی دی دنیایه‌كی داخراوه به‌رامبه‌ر به‌م و ته‌نها ڕێكه‌وت له شوێنێكی وه‌كو ناو ئۆتۆمبێلێكدا كۆی كردوونه‌ته‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه ناشێ ئاشنایه‌تییه‌ك له‌و ناوبه‌ینه‌دا ڕووبدات, بۆیه گفتوگۆكه یه‌كلایه‌نه‌یه, واته بیزه‌نتییانه‌یه و ناگاته ئه‌نجامێك, ئه‌مه‌یش مانایه‌كی تری پێده‌به‌خشێت, ئه‌و چه‌مكه‌ی هه‌میشه ده‌ڵێن( یان لۆجیك واده‌ڵێ)كه میكانیزمه‌كانی دی و بژارده‌كانی دی به‌جێتره بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری به‌دحاڵییبوون. كه‌چی لێره‌دا وه‌كو دوو جه‌مسه‌ری هاوشێوه‌ی موگناتیسیی لێك دوور ده‌كه‌ونه‌وه, بۆیه به گوتن ده‌سه‌پێنرێ به‌سه‌رتدا و به كرده‌وه ده‌بێ ڕه‌تی بده‌یته‌وه, یانی به كردار پێویسته بژارده‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێریت و به‌دوای میكانیزمی تری چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێیت. بۆیه پرسه‌كه‌ی ئه‌م كورتده‌بێته‌وه بۆ ده‌رده‌دڵا ده‌ربڕین و پاشان وازهێنان له‌و ده‌رده‌دڵه, ئینجا به‌دوای به‌زه‌ییدا نه‌گه‌ڕێ, به‌تایبه‌تی به‌زه‌یی ئه‌و(ئه‌وی تره‌ی) نایه‌وێ به‌رانبه‌ر به‌م بكرێته‌وه, چونكه كرانه‌وه‌ی سه‌ره‌نجامی نه‌گه‌تیڤی بۆی ده‌بێت. ئێمه‌یش ده‌بێ به زمانی خۆمان هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له‌و له‌وی تره بده‌ین, له‌بریی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریی له خۆماندا به‌دی بهێنین و هه‌ر به زمانی خۆی وای لێبكه‌ین لێمان ڕامێنێت و ته‌نانه‌ت وای دنه بده‌ین ئاتاج وحه‌وه‌جه‌ی پێمان بێت, بۆش و به‌تاڵا نه‌مانبینێ و وه‌كو داهێنه‌ر ته‌ماشامان بكات. له‌ڕاستییدا ئه‌م ده‌قه نه‌ووتراوی زۆری تێدایه و كلیلی زۆر شتیشمان پێده‌به‌خشێ و هه‌ر ته‌نها ئاماژه‌كردنیش نییه به به‌دحاڵیبوون له نێوان دوو كه‌سی جیاواز, به‌ڵكو هێنده‌ی ڕه‌خنه‌یه له‌وی دی, ڕه‌خنه‌یه له‌خودی خۆیش, ڕه‌خنه‌یه له‌و واقیعه‌ی تاڕاده‌یه‌ك به‌ده‌ستی خۆ و به‌زه‌بری بارودۆخێكی نه‌ویستراو سه‌پێنراوه. ئه‌و پاشخانه‌ی بونیادی فیكریی ده‌قه‌كه لێوه‌ی تێهه‌ڵده‌چێت ده‌لاله‌یه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه په‌روه‌رده ناكات, به‌ڵكو به‌خۆداچوونه‌وه‌یه, گه‌ڕانه به‌دوای میكانیزمی جیاواز بۆ به‌رقه‌راركردنی گفتوگۆیه‌كی یارمه‌تیده‌ر بۆ لێك تێگه‌یشتن و سه‌ره‌نجام چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته هه‌ڵپه‌سێردراوه مێژووییه‌كانی میان ئه‌می گۆكه‌ر و ئه‌وی دی پاسیڤ (بێگومان له ئێستای چیرۆكه‌كه‌دا) و نه‌نوێنه‌ری هیچ حه‌ماسێك بۆ به‌ته‌نگه‌وه هاتن, تاكو پێكه‌وه ژیانێكی ئاساییانه‌یان له‌به‌یندا بێته‌ئارا.
دیاره ئه‌م ده‌قه‌یش دیسانه‌وه خاڵی نییه له پاڕادۆكس, ئه‌وه‌تا له شوێنێكدا ده‌ڵێت: (پێنج شه‌ش ساڵێك له‌مه‌وپێش منداڵه‌كانم به‌قیژه و هاوار و به پێكه‌نینه‌وه پێشوازییان ئه‌كردم..) كه‌چی له ئێستای چیرۆكه‌كه‌دا پیره, وه‌كو له‌و گوزاره‌یه‌دا په‌ی پێده‌برێت كه ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر نه‌گبه‌تیی و چاره‌ڕه‌شیی نه‌بێ, كابرایه‌كی پێری ڕیشسپیی وه‌كو من چی ئه‌كا له به‌غدا؟), بیگومان ئه‌م دوو بڕگه‌یه یه‌كنایه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت: (كێ به كێیه؟ به‌خودا دنیا وای لێهاتووه, ئه‌گه‌ر یه‌كێ ماڵی دراوسێیه‌كی سووتا, ئه‌ڵێ: ئۆخه‌ی ئاگره‌كه‌ی له من دووره!)ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی پێدراوی ده‌قه‌كه‌ی پێشووه, لێره ته‌نهایه, هه‌ر خۆیه‌تی و كه‌س وه‌كو ئه‌م نییه و خه‌ڵكی دووچاری كوێره‌وه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م نین( وه‌كو ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه‌ی خستوویه‌تییه سه‌ر ده‌قه‌كه‌ی پێشووی- ده‌قی كوێره‌وه‌رییه‌كی ژیان- كه ته‌واوی خه‌ڵكی له‌تای ته‌رازوویه‌ك داناوه). له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌یشدا ئایرۆنییه‌كی هێناوه‌ته ئاراوه, واده‌كات خوێنه‌ر له‌وه تێبفكرێت كه چاره‌سه‌ر زۆر سانایه, مادامه‌كێ ئه‌وی دی فێری زمانه‌كه‌مان نابێت, با ئێمه ئه‌و ئه‌ركه بگرینه ئه‌ستۆی خۆمان و له‌و زیاتر تێبگه‌ین, دیاره له ڕێگای زانینی زمانه‌كه‌یه‌وه- كه بێگومان زانین مه‌عریفه‌یه و مه‌عریفه‌یش هێزه. به‌ڵام له‌ڕاستییدا چاره‌سه‌ر ته‌نها زمان نییه, زمانی ده‌رده‌دڵكردن- بێگومان- به‌ڵكو زمانێكه ڕێگه ڕاسته‌قینه‌كانی گفتوگۆ بدۆزێته‌وه و بیسه‌پێنێت, مه‌به‌ست گفتوگۆی پارسه‌نگه, كه قسه‌كه‌ر و گوێگر, گوێگر و قسه‌كه‌ری تێدا بێت و هه‌موو پاشخانی ئه‌و كێشه‌به‌ندییه بگرێته به‌رچاو كه ناهێڵێ ئه‌م و ئه‌وی دی له سێبه‌ریدا خودناسینیان به‌رجه‌سته‌تر بێت و له خاڵێكدا بگه‌نه یه‌ك و وه‌كو دوو هاوسان مامه‌ڵه‌ی یه‌كتر بكه‌ن.
كاراكته‌ریش, كه تابڵێی دووره له‌وه‌ی خه‌یاڵا ڕسكاندبێتی, ئه‌و بنبه‌سته‌ی ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه داوای په‌یوه‌ندییه‌كی جیاواز ده‌كات, جیا له گفتوگۆ, به‌ڵام بێجگه له گفتوگۆ چی بوونی هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی بوونیشی هه‌یه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك سه‌ره‌نجامی جیاوازه, بۆیه به‌دوای ئاسۆی تردا ده‌گه‌ڕێت, به‌ڵام به ته‌نیا نایدۆزێته‌وه, ئیدی ئه‌و دنیایه‌ی تیایدا ده‌ژی پێویستی به بونیادنانه‌وه‌یه‌كی تر ده‌بێ, تاكو گفتوگۆ له‌گه‌ڵا ئه‌وی دی‌دا به‌رقه‌رار بكرێت, یانی شیاوی به‌رقه‌راركردن بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌نده كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریی مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی كه ناڕوونه و جگه له‌وه‌یش ئه‌وه‌نده له ژێر كاركردی سه‌روبه‌ند و بارودۆخه‌كه‌دایه ڕه‌نگوڕووی خۆی تۆختر ده‌كاته‌وه, لێ ئه‌مه به سه‌رده‌مه‌كانی تر نامۆی ده‌كات, ئه‌گه‌رچی گرنگ ئه‌وه‌یه له‌م ڕووبه‌ره‌دا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵا ئه‌وی دی‌دا هه‌یه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت, چونكه پاڵه‌وان له‌ناوه‌وه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت..به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی قووڵا له‌م ده‌قه ڕابمێنین, ئه‌وا په‌ی به‌وه ده‌به‌ین كه ڕامانێكی ناوه‌كییانه‌ی خود نییه, به‌ڵكو ڕامانێكی جیاوازه له دنیا و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا واقیعدا و بابه‌تێكی گرنگ ده‌خاته‌ڕوو, ئه‌ویش نه‌بوونی دایه‌ڵۆگه, نه‌بوونی دایه‌ڵۆگیش كێشه و لێك حاڵینه‌بوونه‌كان بنبڕ ناكات, به‌ڵكو چه‌رمه‌سه‌ریی و كڵۆڵییه‌كان كه‌ڵه‌كه‌تر ده‌كات و ده‌بێته هۆی هاتنه‌كایه‌ی په‌رچه‌كرداری جیددیی. ئه‌وی دیش كه به ڕسته‌ی لێكدابڕاوی(كوردی…ما أعرف) كۆتایی به هه‌موو شتێك ده‌هێنێ, له‌ڕاستییدا ده‌روازه‌ی كێشه‌كان به‌ته‌واوی به‌سه‌ر خۆیدا ئاوه‌ڵاده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌یش لێناگه‌ڕێت ته‌نها لایه‌ك باجی نه‌بوونی دایه‌ڵۆگ بدات, به‌ڵكو وه‌ك یه‌ك به‌سه‌ر هه‌ردوو لادا دابه‌ش ده‌بێت.
له چیرۆكی(تاكه‌ی ئه‌مشه‌وه؟)یشدا, جگه له گۆشه‌نیگای گێڕانه‌وه كه كه‌سی سێیه‌می تاكه, یانی گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتزان, یاخود ده‌كرێ بڵێین له سه‌ره‌وه له شته‌كان ده‌ڕوانێت و هه‌موو شتزانه, كه‌چی دیسانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی زانیارییه‌كانمان پێناگات, چونكه گیڕه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتزانیش هه‌روه‌كو(ئاندرۆ بێنیت و نیكۆڵاس ڕۆیڵا) بۆی چوونه, هه‌میشه نهێنی پارێزه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكیش ده‌زانێت كه‌چی شت ده‌شارێته‌وه و هه‌مووی ناگێڕێته‌وه. لێره‌یشدا هه‌مان ئه‌و ته‌كنیكانه‌ی پێشووی له گێڕانه‌وه به‌كاربردووه..له‌تانوپۆی ئه‌م ده‌قه‌یشدا هه‌ندێ بڕگه‌ی ئه‌وتۆی تێدایه, له‌به‌ر به‌ده‌سته‌وه نه‌دانی زانیاریی ته‌واو خوێنه‌ر ده‌شڵه‌ژێنێ. وه‌كو چاره‌نووسی(مام وه‌سمان),(قاله‌ی پووره ئایشێ)…كه كه‌س نازانێ بۆ ده‌كوژرێن, یان چی‌یان به‌سه‌ردێ؟ هه‌روه‌ها هۆكاری ته‌قه و ده‌سڕێژه‌كان نادیاره, ده‌بێ خوێنه‌ر خۆی بیربكاته‌وه له هۆكارێك..ده‌ق جگه له ترس, هیچ شتێكی تر ئاشكرا ناكات, پێویستیشه بۆ هاوسه‌نگ كردنی خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن په‌نا ببرێته به‌ر ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق, له‌وه‌شدا پێویسته باكگراوه‌ندی ڕۆشنبیریی و سیاسیی و مێژوویی ناوچه‌كه فریادڕه‌س بێت تاكو به ده‌ره‌نجامێكی ماقووڵا و به‌جێ بیگه‌یه‌نێت. نووسه‌ریش, ڕاسته كه بونیادی ناوه‌كییانه‌ی تێكسته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به واقیعه‌وه هه‌یه و ته‌وه‌ره‌كه‌شی پرسێكی سیاسیی ناڕوون هه‌ڵده‌گرێت, به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یه‌كی هۆشمه‌ندانه و خودئاگایانه‌ی نیگه‌رانیی و ترسه‌كانی خه‌ڵكی سه‌رده‌مه‌كه‌ی كردووه و ئه‌و هه‌ستانه‌ی له‌ناو مه‌ردوومدا په‌ی پێبردوون و موتوربه‌ی ئه‌م ده‌قه و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌وانی تریشی كردووه و سنوور و تایبه‌تمه‌ندێتییه تاكڕه‌وانه‌كانی به‌جێهێشتووه و له‌ناو خه‌می گشتیی‌دا هه‌ناسه‌ی به ده‌قه‌كه‌ی به‌خشیووه و ئه‌و شتانه‌ی له بۆته‌یدا هاتووه ڕاستیی نكووڵی هه‌ڵنه‌گرن و تابڵێی به ڕاسته‌وخۆیی پێشكه‌شكراون. له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا, جێی وتنه لێره‌یشدا به‌شێك له واقیع دیسانه‌وه په‌رده‌پۆشكراوه.. ئه‌مه‌یش دیاره له‌به‌ر هۆكاری تایبه‌تیی بووه, به‌ڵام بۆ دواتر(یانی بۆ سه‌رده‌مێكی تر) لاسه‌نگ ده‌بێت و له‌به‌ر نه‌بوونی زانیاریی ته‌واویش له‌سه‌ر شت و ڕووداوه‌كان به زه‌ره‌ر و زیان بۆ ده‌ق كۆتایی پێدێت و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌واومان پێنابه‌خشێ..جگه له‌وه‌یش پاڕادۆكسی ئه‌وه قوتده‌بێته‌وه كه ترس ده‌بێته شتێكی تایبه‌ت به(شار)..وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته هه‌ر ته‌نها له شاردا بوونی هه‌بێت و له شوێنی تردا بوونی نه‌بێت. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی(ئه‌م خێزانه) خۆیشیان له شوێنێكی تره‌وه- له گونده‌كه‌یانه‌وه- هه‌ڵبه‌تا له ترسا كۆچیان كردووه بۆ شار و هه‌زاره‌ها شه‌وی تاریكی وه‌ك ئه‌و شه‌وه‌یان دیووه و ئه‌زموونیان كردووه. ده‌توانین بڵێین: ئه‌وه‌ی باڵانس به هاوكێشه‌ی پاڕادۆكسه‌كان ده‌به‌خشێ, ئێپستیمۆفیلیایه, هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی(ئاندرۆ بێنیت و نیكۆڵاس ڕۆیڵا) ئاماژه‌یان پێداوه, یانی تێركردنی لاپڕه‌سه‌نیی, به ده‌ربڕینێكی تر, تێركردن و ڕازی كردن و شكاندنی تاسه‌ی ئه‌و حه‌زی زانیاریی به‌ده‌ست هێنانه‌یه كه خولیای خوێنه‌ره, یان وه‌ڵام بێت بۆ پرسیاره‌كانی كه له ده‌ق ده‌یانكات, به‌ڵام ئه‌و تاسه‌یه لێره‌دا ناشكێ, چونكه هاوكێشه‌كان باڵانس بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن..ئه‌م كاراكته‌ره‌یش بێگومان خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ساده و ڕووكه‌شه..هۆی دوا كه‌وتن و دره‌نگهاتنه‌وه‌ی( شه‌ش حه‌وت سه‌عات پاش هاوڕێ كرێكاره‌كانی) مێرده‌كه‌ی, دیسانه‌وه نادیاره, نازانین له‌به‌ر چییه؟ یاخود دوای كار چی كردووه, یان به‌چییه‌وه خه‌ریكبووه؟ دووباره به‌خشینی زانیاریی كورتده‌هێنێ و خوێنه‌ر ده‌بێ به گریمانه‌ی خۆی و پشتبه‌ستن به‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق به‌دوای كه‌ماڵی مانادا بگه‌ڕێت. جگه له‌مانه, كۆتایی ئه‌م ده‌قه‌یش زۆر كتوپڕه- هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی مۆپاسان له نووسینی چیرۆكدا جه‌ختی لێده‌كاته‌وه- به‌ڵام لێره‌دا به شێوه‌یه‌كه وه‌كو بڵێی بڕینێك بكه‌وێته جه‌سته‌ی ده‌قه‌وه. پاڵه‌وانیش جگه له نزا و تكایه‌ك خاوه‌نی هیچی تر نییه و به جیددییش بیر له‌وه ناكاته‌وه له‌و تاریكییه قورتاربێت و بۆ كۆتایی هێنان به شه‌وه‌كه‌یش ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤێك بدۆزێته‌وه.
وه‌كو ده‌ڵێن به‌بێ زمان ناكرێ خوێندنه‌وه بۆ جیهان بكرێ, بێگومان جیهانی ڕاسته‌قینه‌ی چیرۆكه‌كانی(سه‌دره‌دین عارف)یش زمانه, زمان ئه‌و جیهانه‌مان بۆ ئاماده ده‌كات, تاقه بوونێكی قابیلی تێگه‌یشتنیشه, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی”گادامێر”بۆی چووه. یانی بۆ گه‌یشتن به جیهان وه‌سیله‌یه‌كی باشتر نییه, به پێی”دیریدا”ته‌نها زمان نه‌بێت, كه‌واته ده‌توانین بڵێین مادامه‌كێ ئه‌م زمانه ده‌قی ئافراندووه, ده‌ق وه‌سیله‌یه‌كه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی جیهان و هه‌رچی چۆنێكیش بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا به‌رقه‌رار ده‌كات و هه‌رگیزیش لێكدابڕاو نین, بێگومان ئه‌گه‌ر وه‌كو سیسته‌می ئاماژه ته‌ماشای زمان بكرێ..هه‌ر وه‌كو له چیرۆكی(ڕاستی مه‌سه‌له‌كه)دا به‌شێوه‌یه‌كی تۆختر ده‌رده‌كه‌وێت. گۆشه‌نیگای كه‌سی یه‌كه‌می تاك ڕۆڵا ده‌بینێت, یانی كه‌سێك كرده‌ی گێڕانه‌وه ده‌جووڵێنێ كه خۆی كاراكته‌ره له دووتوێی ده‌قه‌كه‌دا, لێره‌یشدا دایه‌ڵۆگ یه‌كلایه‌نه‌یه, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌قی(ڕازێك)دا په‌ی پێ ده‌برێت, ده‌كرێ به ته‌داعییه‌كی مۆنۆڵۆگئاسا له‌قه‌ڵه‌م بدرێت, دیسان فلاشباك, كه بازدانێكی ئاڕاسته پێچه‌وانه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه, ڕه‌وتی گێڕانه‌وه ڕاسته‌وخۆكه هێوورده‌كاته‌وه, سه‌ره‌تا و كۆتاییش له جێگاكانی خۆیان ترازاون و ڕووبه‌ری ده‌ق بووه‌ته گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌زموون كردنی شتێكی تازه, به وته‌یه‌كی تر ئه‌زموون پێش ڕووداو دیاریكراوه, پاش ڕووداویش به‌رفراوانتر بووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی”دیریدا”- كه ده‌ڵێت: هیچ شتێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قدا بوونی نییه- قسه له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه بكرێت, ئه‌وا ئه‌م تێكسته به بێ په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵا كۆنتێكستێكی مێژوویی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراوی سه‌رده‌مێك زۆر هه‌ژار و ده‌سته‌وسان ده‌رده‌كه‌وێت, به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌كرێ بوترێ ڕووبه‌ڕووی ده‌قێكی ته‌مومژاویی و نامه‌فهووم, یان یه‌كدیو ده‌بینه‌وه, یانی هیچی لێهه‌ڵناكڕێنین, چونكه, سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه نماینده‌ی واقیعێكی دیاره و گێڕانه‌وه بونیادی ده‌نێت و به ڕه‌مز بارگاوی ده‌كات و ده‌لاله‌ش, كه زمان به‌رپرسه له خوڵقاندنی و بونیادێكی ڕووكه‌شیشی هه‌یه, كه‌چی به ڕوونیی ئاماژه به مانا ده‌دات, چونكه زمان خۆی جێگای مانای گرتۆته‌وه, ئه‌و زمانه‌یش كه جێگای مانا بگرێته‌وه, یانی وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری خۆیه‌تی, ئاماژه به ده‌ره‌وه‌ی خۆیشی ده‌دات, ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ده‌قه‌ی زمان به پله یه‌ك پێكی ده‌هێنێت هه‌ر ته‌نها ئه‌و شته نییه كه له ڕوواڵه‌تدا گوزاره‌ی لێده‌كات..یانی خۆی كه‌شفده‌كات و”ئیان مه‌كلین”گوته‌نی جیهانی زه‌ینیی نووسه‌ریش ئاشكرا ده‌كات.
بێگومان كاراكته‌ر له‌م ده‌قه‌دا جیاوازه, بۆیه پێویستیشی به زمانێكی جیاواز هه‌یه, یان به‌ره‌و زمانێكی تر ده‌مانبات, زمانێك له بارگه‌كانیدا چه‌مكه‌كانی سه‌رده‌م هه‌ڵده‌گرێت, وه‌كو ئه‌وه‌ی”حه‌مید ئه‌لڕوبه‌یعی”بۆی چووه, چونكه ئه‌م ده‌قانه ئاسته گوتارییه‌كه‌یان هه‌ڵگری یه‌ك شته, ئه‌ویش گوتاری سیاسییه, كه دیاره به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و په‌رده‌پۆش ده‌رده‌كه‌وێت, یان باشتر وایه بڵێین نووسه‌ر له ڕێگای ڕه‌هه‌نده سیمبوڵییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌تانه‌ی كردووه و له‌وانه‌شه بره‌وسه‌ندنی ئه‌و سیمبوڵییه‌ته‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوومان ئه‌م سه‌رچاوه‌یه پێشه‌نگایه‌تی كردبێ و هه‌ر به كاریگه‌ریی ئه‌م نووسه‌ره‌یش ڕه‌وایه بوترێ نووسه‌ری دیار”له‌تیف حامید”ڕچه‌ی چیرۆك نووسیی خۆی گرتووه‌ته‌به‌ر و به شێوه‌یه‌كی كۆدئامێز ده‌قه‌كانی به‌رهه‌مهێناوه. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه دان به شتێكی ئه‌رێنییدا ده‌نێین بۆ هونه‌ری گێڕانه‌وه‌مان, به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و ڕه‌مزییه‌ته داخراوه‌ی ئه‌و سه‌روبه‌نده ڕه‌واجی په‌یدا كردبوو, چونكه چه‌شنه ده‌قێك بره‌وی وه‌رگرت ته‌نها به‌و كات و زه‌مانه تایبه‌ته و ڕه‌نگه نه‌توانێ به بێ كێشه‌وگرفت و به سانایی سنووره‌كانی ئه‌و ده‌یه‌یه ببڕێت, به‌دیاریكراویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌مزییه‌تێكی گه‌ردوونییش ناگرنه‌خۆ و به‌سه‌ر نه‌وه‌یه‌ك و سه‌رده‌مێكدا داخراون و سنووری ئه‌و سه‌رده‌م و نه‌وه‌یه‌یش نابڕن ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه چه‌مكی(بێشوماریی مانا)ی”ووڵفگانگ ئایزه‌ر”به هه‌ند وه‌ربگرین و كاری پێبكه‌ین.
له‌م ده‌قه‌دا- كه ته‌نانه‌ت واقیعێكی ڕه‌مزیی واقیعه سیاسییه‌كه‌یش په‌رده‌پۆشده‌كات- یه‌كه‌مین شتێك كه ده‌یوورووژێنێت پرسیاری ئه‌وه‌یه بۆ كوشتن؟ بێگومان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاراكته‌رێك داوای خۆڕاده‌ستكردنه‌وه له پاڵه‌وانی قسه‌كه‌ر ده‌كات, ئه‌مه‌یش مۆتیڤێكی لاوازه بۆ ئه‌و كرده جیددییه..به‌ڕاستیی له‌م تێكسته‌دا كاراكته‌ر كه”شێرزاد”ده‌كاته ناوبژیوان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌فاعه‌تی بۆ بخوازێ, هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه دانی به كوشتنی(شه‌فه‌شه‌ل)دا ناوه و ئیدی مه‌سه‌له له‌وێ كۆتایی هاتووه..به‌ڵام كه‌س لێی نه‌پرسیووه بۆ؟ كه ئه‌مه شتێكی سه‌یره و پاڕادۆكس ده‌هێنێته كایه‌وه, چونكه به لۆژیك ڕێی تێناچێت كارێكی وا جیددیی ئه‌نجام بدرێت و كه‌س له هۆكاره‌كه‌ی نه‌پرسێ و ئه‌نجامدانیشی نه‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه! یانی لێره‌دا لاپڕه‌سه‌نیی له مرۆڤ سه‌نراوه‌ته‌وه(كه ئه‌مه شتێكی مه‌حاڵه بێگومان) و هیچ شتێكیش جێگای نه‌گرتۆته‌وه تا له ڕێگایه‌وه سه‌نگوسووژ بكرێت. ئه‌وی ڕاستیی بێت زۆر له شته‌كان كتوپڕن..له‌پڕێكا(شه‌فه‌شه‌ل)به ته‌واویی ده‌گۆڕێت و خه‌ڵكه‌كه‌یش لێی ده‌ته‌كنه‌وه, به‌ڵام نازانین ئه‌م گۆڕانه له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ ڕه‌نگه په‌ی بردن به‌مه بكه‌وێته كۆتایی چیرۆكه‌كه‌وه, ڕای خۆی گۆڕیوه و ویستوویه‌تی خۆی ڕاده‌ست بكاته‌وه و شتێكی ئاساییشه..له‌وانه‌یه ئه‌م بڕیاره‌ی(شه‌فه‌شه‌ل) زۆر گرنگ نه‌بێ تا ببێته مۆتیڤی كوشتنه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها كێشانی جگه‌ره‌ی گرێڤن و ئه‌فه‌ندێتیی و خوێنده‌وار بوونیشی..ڕه‌نگه مه‌سه‌له‌كه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یش نه‌بێ له كه‌سێك كه ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتێك ده‌بێته‌وه كه‌سوكاره‌كه‌یان ته‌فروتونا كردووه..ئه‌مه “مێرسۆ”ی پاڵه‌وانی ڕۆمانی(نامۆ)ی “ئه‌لبێر كامۆ”مان وه‌بیر دێنێته‌وه كه له خوت و خۆڕایی و به بێ هیچ مۆتیڤێك و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیشكی ڕۆژه‌كه له چاوی ده‌دات گه‌نجه جه‌زائیرییه‌كه ده‌كوژێت.
دیاره پاڵه‌وانی ده‌قه‌كانی پێشوویش ناتوانن ئاڕاسته‌ی شار هه‌ڵنه‌بژێن و به‌ره‌و ژوور بچن, كه‌سیش ئه‌و ڕێگایه‌یان لێناگرێت!! بێگومان لێره‌یش واقیعه‌كه دیسانه‌وه تاریك كراوه و زانیاری له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌كراوه. سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردنی واقیعیش له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و په‌رده‌پۆش بوونیشی تێیدا”ووڵفگانگ ئایزه‌ر”ده‌خاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بڵێت به‌ڵگه‌نه‌ویسته ده‌قێك, با خه‌یاڵكراویش بێت, ئه‌گه‌ر بێت و خاڵی بێت له هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك به واقیعی ناسراوه‌وه ئه‌وا ناڕوون و نامه‌فهووم ده‌بێت, چونكه ده‌قی ئه‌ده‌بیی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له واقیع و جۆره‌كانی خه‌یاڵكردن, بۆیه له نێوان پێدراو و خه‌یاڵكراودا بێچه‌ندوچوون كارلێك دێته ئاراوه. پاڕادۆكسێكی تریش ئه‌وه‌یه كه ڕوودانی كوشتنه‌كه له‌كاتی وه‌ستانی شه‌ڕدا ڕووده‌دات, یان له‌ڕاستییدا بیرۆكه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی(شه‌فه‌شه‌ل)ئیدی له‌و كاته‌دا چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ شه‌ڕ له گۆڕێ‌دا نییه, با بڵێین ئیتر ئه‌و بڕیاره له‌و بارودۆخه‌دا چ گرنگییه‌كی هه‌یه؟ هه‌موو شتێك له دانوستاندا چه‌قی به‌ستووه و ئیتر دانانی ئه‌م ڕووداوه و كردنی به ڕاستییه‌ك له‌ناو تێكسته‌كه‌دا به هیچ جۆرێك قه‌ناعه‌ت به‌خش نییه!
ده‌قی(ڕێبوار و ڕێگه)یش كه‌موزۆر هه‌مان ته‌كنیكه‌كانی پێشوو شه‌قڵی پێده‌ده‌ن و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شێوازه ترادیسیۆنییه‌كه‌ی نووسین تێده‌په‌ڕێنێ و گۆشه‌نیگای كه‌سی یه‌كه‌می تاك ده‌یگێڕێته‌وه و جه‌سته‌ی ده‌ق به چه‌ند گرته‌یه‌ك ده‌خاته ناو چوارچێوه‌وه, ڕاسته بیرۆكه‌یه‌كی ئاڵۆزمان پێشكه‌ش ده‌كات, به‌ڵام ڕووداو وكرده‌ی چیرۆكمان له توێیاندا به‌رچاو ناكه‌وێت. ئه‌مه‌یش زیاتر به هۆی ته‌وزیفكردنی ڕه‌مز و به‌كارهێنانییه‌وه‌یه‌تی..لێره‌یش: جێگۆڕكێی شوێن و كات, فلاشباك, دایه‌ڵۆگ..تاد ئه‌تمۆسفیره‌كه‌ی ده‌خه‌نه شێوه‌یه‌كی هونه‌رییه‌وه كه ده‌توانین بڵێین هه‌مان ئه‌تمۆسفیری ده‌قه‌كانی پێشووه و دووباره ده‌بێته‌وه و له خولگه‌یه‌كی كافكاییدا ده‌خولێته‌وه. ئه‌مه‌یش دنیایه‌كی ده‌ره‌وه‌ی دنیاكه‌ی خۆمان بۆ ناڕسكێنێ و هه‌ر ئه‌و شته ئاساییه دێرینه‌یه, ئه‌و شته‌ی زمان وێنه‌ی ده‌گرێت, زمان كه توانای خوڵقاندنه‌وه‌ی شتی هه‌یه, لێره‌دا شتێكی نامه‌ئلووفی ئه‌وتۆ ناخوڵقێنێ, یان بابڵێین مه‌ئلووف نامه‌ئلووف ناكات, چونكه ته‌نها وه‌سیله‌یه‌كه بۆ وێناكردنی دیمه‌نێك..یان له چوارچێوه‌گرتنی دیمه‌نێك..دیاره ئێمه له ڕێگای خوێندنه‌وه‌وه ده‌مانه‌وێ جیهان له‌ناو ده‌قدا بڕسكێنین و وه‌كو بوونێكی تۆكمه وێنای بكه‌ین, كه‌چی لێره‌دا به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه و نه‌بوونی زانیاریی ته‌واوه‌وه ئه‌و جیهانه وه‌ك بوونێكی تۆكمه وێنا ناكرێت ته‌نها به‌وه نه‌بێ كه خوێنه‌ر به پاشخانه ڕۆشنبیریی و سیاسیی و مێژوویییه‌كه‌ی خۆی كه‌لێنه‌كانی ده‌ق پڕبكاته‌وه تاكو له شه‌قڵا به‌خشین به‌و جیهانه به‌شداری بكات. ده‌كرێ بپرسین له‌ڕاستییدا چی لێره ڕووده‌دات؟ با به ده‌ربڕینێكی تر بڵێین لێره كردار هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی ڕاستیی بێ ته‌نها زمان له‌ناو ئه‌م تێكسته‌دا ده‌كه‌وێته‌گۆ, یانی زمان ڕووده‌دات, ڕووداویش, دیاره پێشتر ڕوویداوه, واته ئه‌و ڕووداوه‌ی ئه‌م ده‌قه ده‌ڕسكێنێ, ڕووداوی به‌ئاشكرا نییه و په‌رده‌پۆشكراوه, یانی ڕووده‌دات, به‌ڵام دیسانه‌وه له شوێنێكی تر, نه‌ك له‌ناو ده‌ق, یاخود ده‌كرێ بڵێین له باكگراوه‌ندی ده‌ق ڕوویانداوه و ده‌قیش له‌ڕاستییدا سه‌ره‌نجامی ئه‌و شتانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌یدا به‌رقه‌رار بوونه وكۆتاییان هاتووه..ڕه‌نگه بشێ بوترێ ڕووداوی ناو گێڕانه‌وه‌یه. زانیارییه‌كانیش دیسانه‌وه له گه‌یشتن به وه‌رگر كورتده‌هێنن, له شوێنێكدا ده‌ڵێت: (باوكم گه‌لێ شتی تری ئه‌زانی, به‌ڵام نه‌یئه‌ویست ده‌ریان بخات)- ئه‌و شتانه‌یش چین كه پاڵه‌وان زۆربه‌یانی له خه‌ڵكی گونده‌كه بیستووه و بێخه‌م له‌وه‌ی خوێنه‌ر نایانزانێ هه‌ر به نادیار ده‌یانهێڵێته‌وه..ئه‌و ئیش و كاره‌یش چییه كه هاوڕێكه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ملی بۆ زۆرلا ناوه؟ ئه‌و پیاوه پیره‌ی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له نادیاره‌كه‌شی داوه كێیه؟ ئه‌مه ڕه‌مزێكه, ڕه‌مزێكی تریش مردنی پیاوه پیره‌كه‌یه, به‌ڵام دیسانه‌وه هیچ نادات به‌ده‌سته‌وه, چونكه وه‌ك له ده‌قدا هاتووه:(كه‌س نه‌یئه‌زانی چۆن و له‌به‌رچی مردبوو)!! دیاره لێكدانه‌وه بۆ خوێنه‌ر به‌جێده‌هێڵێت و ده‌یه‌وێ بیری لێبكاته‌وه, به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی به هه‌ند وه‌ربگرێت و نه‌ختێك لێی قووڵبێته‌وه. كۆتایی لێره‌یشدا هه‌ر كراوه‌یه و كتوپڕ یه‌خه‌ی ده‌ق ده‌گرێت و گوتاره سیاسییه‌كه‌شی كورتده‌هێنێ, چونكه خوێنه‌ر له‌وه حاڵینابێت پیره‌مێرده‌كه بۆ كتوپڕ مردووه و هاوڕێكه‌شی, كه بۆ مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌دوای چاره‌سه‌ردا عه‌وداڵه و له‌به‌ر هۆكاری مردنی پیره‌مێرده‌كه په‌یدای ناكات, بۆچی هه‌ست به ناكامیی ناكات؟ بۆچی سێبه‌ری زه‌رده‌خه‌نه به‌سه‌ر لێوییه‌وه‌یه‌تی؟ ئایا ئه‌وه‌نده دڵخۆشه له هه‌وڵێك نووشووستیی بهێنێ و به سانایی له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكاته‌وه؟ بێگومان نه‌ك هه‌ر ئه‌م ده‌قه, ئه‌وانی تریش پرسیارگه‌لێكی زۆر ده‌ورووژێنن, بێئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێ هه‌ر له‌ناو خۆیاندا وه‌ڵامیان بۆ بقۆزێته‌وه. جگه له‌مانه, دیاره له پاڕادۆكسیش خاڵی نییه..لاوێكی باڵابه‌رزی تێكسمڕاو- كه بێگومان(حه‌مه‌غه‌ریب)ه گه‌ڕاوه‌ته‌وه, به‌ڵام له كوێوه هاتووه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی پانزه‌ساڵیشه له‌وێ نییه چۆن ده‌نگوباسی زۆربه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه ده‌زانێ؟ ئه‌و قسه سه‌یر و سه‌رسووڕهێنه‌رانه‌یش چین كه بۆ خه‌ڵكیان ده‌كات؟ بۆ نه‌یتوانیووه له هیچ گوندێك ئۆقره بگرێت؟ ئیشێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌واوبێ جۆری ژیان و ڕابواردنی ده‌گۆڕێ! بێگومان ئه‌مانه هه‌مووی به‌تاڵده‌بنه‌وه كاتێ له به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه و پانزه‌ساڵی دیارنه‌مانی كاراكته‌ر ڕاده‌مێنین..كه به واقیعی ئه‌و سه‌روبه‌نده‌ی ساڵانی شه‌سته‌كانیش به‌راوردی ده‌كه‌ین, تێگه‌یشتن ئه‌وه‌نده‌ی تر مه‌حاڵده‌بێت. ده‌ق له لایه‌ك به لاوه خوێنگه‌رمه‌كه ئاماژه به پاڵه‌وان ده‌دا, له لایه‌كی تریشدا ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی(حه‌مه‌غه‌ریب)ڕووداوێكی گه‌وره‌بوو له گونده‌كه‌مان!! جارێكی تریش ئێمه نازانین ئه‌و ڕووداوه چییه, پاشان گێڕه‌ره‌وه- كاراكته‌ر بۆ وا به په‌رۆشه‌وه دوای(حه‌مه‌غه‌ریب)ده‌كه‌وێت؟ ده‌ق ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌ی (حه‌مه‌غه‌ریب) ئاشكرا ناكات, یان مه‌سه‌له‌كه‌ی كه ئه‌ویش هه‌ر نازانین چییه! ئه‌م شتانه ئاڕاسته‌ی بیری خوێنه‌ر به زۆر لادا ده‌به‌ن و شپرزه‌ی ده‌كه‌ن, چونكه ده‌قه‌كه وه‌كو مه‌ته‌ڵێك ده‌بینێ پێویستی به هه‌ڵهێنان بێت, كه نایشتوانێ هه‌ڵیبێنێ ئیتر گرنگترین ئه‌ركه ئیستێتیكییه‌كه‌ی كه چێژبه‌خشینه له كیس ده‌چێت.
به هه‌مان شێوه و ته‌كنیكیش چاره‌سه‌ری (باڵی شه‌وگار) ده‌كات و گۆشه‌نیگا كه‌سی سێیه‌می تاكه و گێڕانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌گێڕدرێته‌وه, واته كه‌سێك پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌كه ده‌خاته‌گه‌ڕ كه له ده‌ره‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌دایه. به‌كارهێنانی دیمه‌ن له پڵۆتدا, كه شێوازێكی جیاوازه و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یشی كه له‌گه‌ڵا زماندا ده‌یكات تا شه‌قڵێكی ده‌ره‌كیی جیاواز به تێكست بدات, هه‌روه‌ها دایه‌ڵۆگیشی تێدا به‌كاربردووه..ئه‌م ده‌قه به سه‌ره‌تایه‌كی شیعریی جوان ده‌ستپێده‌كات, كه‌چی نووسه‌ر به شێوه‌یه‌كی فۆتۆگرافییانه دیمه‌نه‌كان ده‌گوازێته‌وه, واته ده‌ره‌وه ده‌هێنێته ناو ده‌ق.. له بیری(فه‌رهاد)دا كه منداڵێكه, ئه‌ویش وه‌ك ئێمه‌ی خوێنه‌ر خاوه‌نی هیچ زانیارییه‌كی ناو تانوپۆی ده‌قه‌كه نییه و نازانێ ده‌وروبه‌ری سرته‌سرتی چییانه؟ ته‌نها یه‌ك شت بۆ ئه‌م پاڵه‌وانه به‌رجه‌سته‌یه ئه‌ویش یاریكردنه, یانی ده‌یه‌وێ بچێته ده‌ره‌وه, ئه‌و دنیایه به‌جێبێڵێ كه دنیای ئه‌و نییه, چونكه بیری لای دنیاكه‌ی خۆیه‌تی, بیری لای ژیانكردنه و پێویسته سه‌رباری هه‌موو شتێكیش ژیان ڕه‌وتی خۆی بگرێ و به‌رده‌وام بێت..ئه‌گه‌رچی له‌ناوه‌وه- له‌ماڵه‌وه- ژیانی باپیره‌ی كۆتایی هاتووه و چیدی بوونێك نییه له‌م دنیایه‌دا, به‌ڵام ئه‌و هێشتا له سه‌ره‌تادایه و ده‌بێ ئه‌و مه‌ودایه‌ی نێوان سه‌ره‌تا و كۆتایی- بوون و نه‌بوون- ببڕێت, چونكه به‌وه‌ناچێ ئه‌وانی پێشوو مشووری دنیای ئه‌میان خواردبێ و بیریان له ئاماده‌كردنی یۆتۆپیایه‌ك كردبێته‌وه بۆی. لێره‌دا دوو دنیا دیاره, كه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵا پێكه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دنیای یه‌ك نه‌وه نییه. له‌م ده‌قه‌یشدا هه‌مان شته‌كانی پێشوو دووپاتده‌بنه‌وه, زانیارییمان به‌ته‌واوه‌تی پێناگات و هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌زانین هه‌موو زیندوویه‌ك سه‌ره‌نجام ده‌مرێت..و دوای ئه‌وه‌یش ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت. بێگومان گرێچن به‌گشتیی لێره و له‌وانی تریشدا به‌ئاگایانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و له ده‌ستپێكه‌وه كه به‌شێكه له چنینه‌كه و ئه‌ویش وه‌كو له شوێنی تری ئه‌م نووسینه‌یشدا ئاماژه‌ی خێرای پێكراوه, به كورتی ڕێكخستنی زنجیره‌ی ڕووداو و بڕگه و جووڵه‌كانی ناو ده‌قه و به‌دوای یه‌كدا هاتنی ئه‌مانه‌یه: ده‌ستپێك- ململانێ و به‌رزبوونه‌وه‌ی كردار, یانی چڕوپڕبوونی ململانێ- چڵه‌پۆپه- نه‌وی بوونه‌وه و داچۆڕانی كردار, یان كرانه‌وه‌ی گرێ و به‌ره‌و كۆتایی چوون- ئینجا چاره‌سه‌ر, یان قفڵا, جوان به‌ره‌و كۆتایی شۆڕده‌بێته‌وه, به‌ڵام سه‌ره‌نجام خوێنه‌ر ڕووبه‌ڕووی تێمایه‌كی ناڕوون ده‌بێته‌وه, یانی به‌دیقه‌ت نازانین ده‌ق چ په‌یامێكی هه‌ڵگرتووه. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر بڕوانینه ده‌قه‌كان, ئه‌وا چه‌ندین ته‌وه‌ره و تێمه‌ی یونیڤێرساڵمان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه, له‌وانه ترس, نیگه‌رانیی و دڵه‌ڕاوكێ, چاره‌نووسی ڕه‌ش و ڕێكه‌وتێكی زۆر, كه بێچه‌ندوچوون ئه‌و ئه‌تمۆسفیره كافكاوییه‌یان پێده‌به‌خشن كه گه‌لێك ته‌مومژاوین, یاخود ناچنه‌وه سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی لۆجیكی ئه‌وتۆ كه بتوانین لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین.
چیرۆكی(گه‌شتێك)یش وێنه‌ی دنیایه‌كی تاریكی دیكه‌مان بۆ ده‌كێشێت و پرسیاری ئه‌وه‌مان لا زه‌قده‌كاته‌وه كه له‌ڕاستییدا له كوێوه بۆ كوێ؟ له هه‌مان شوێنه‌وه بۆ هه‌مان شوێن؟ ئایا هیچ گۆڕانێك له ڕووبه‌ری ژیانێكدا ڕوونادات؟ بێگومان ئێمه وه‌ڵامی ئه‌مانه شكنابه‌ین! ئه‌م چیرۆكه‌یش به گۆشه‌نیگای كه‌سی یه‌كه‌می تاك نووسراوه و فلاشباك, مۆنۆڵۆگ, دایه‌ڵۆگ, پاشوپێشخستنی ده‌ستپێك و كۆتایی, مۆنتاجی كات و شوێنی تێدا به‌كاربراوه. لێره‌یش هه‌روه‌ها كێشه‌ی زانیارییمان هه‌یه و پێمان ناگات, ئه‌مه‌یش بێگومان كۆسپه و ناهێڵێ له‌و سه‌رده‌مه تێبگه‌ین كه ئه‌م ده‌قه‌ی بۆ نووسراوه. به‌ر له هه‌موو شتێك نازانین بۆ كاراكته‌ری ناو ئه‌م فه‌زایه‌ی گێڕانه‌وه وای لێهاتووه, دابڕاوه له خۆی, ژیانی بابه‌تێكی له‌بیر چووه, مه‌حكوومه به نه‌گه‌یشتن به زانیاریی ته‌واو له‌باره‌ی دنیاكه‌یه‌وه..تاد. ئه‌مه‌یش له‌ڕاستییدا پرسێك, پرسێكی ڕه‌وا له هزر و ویژدان و ئاگاییماندا زیندوو ده‌كاته‌وه, ده‌یژێنێته‌وه, تاكو هه‌میشه له‌گه‌ڵماندا بێت و قه‌تاوقه‌ت له‌بیری نه‌كه‌ین و ده‌ستبه‌رداری نه‌بین. لێره نازانین بۆ كاراكته‌ر له”مامۆستا دڵشاد”په‌سته, بۆچی”قاله”گیراوه و كێیه و چ په‌یوه‌ندییه‌كی به پاڵه‌وان و ده‌قه‌وه هه‌یه؟ یان “مه‌لا پیرداود”, كێیه و له‌سه‌ر چی هه‌وڵی كوشتنی دراوه و چۆن هه‌وڵه‌كه شكستی هێناوه؟ پاڵه‌وان بۆچی به‌ره‌و خوار هاتووه و له سه‌ره‌وه, له‌و شوێنه خۆشه(سه‌كۆكه‌ی مه‌لا پیرداود)نه‌ماوه‌ته‌وه؟ بۆچی گونده‌كه‌یان هه‌ر چه‌ند كه‌لاوه‌یه‌كه و هیچی تر؟ پیاوه سووره كورته‌باڵاكه بۆ هه‌ر گوزارشتی(به نامووست وانییه؟- به نامووستان وانییه؟) ی پرسیارئامێز دووپاته ده‌كاته‌وه؟..ده‌توانین بڵێین كاراكته‌ر له‌م تانوپۆیه‌دا دوو چاوی تیژی هه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ ده‌یگێڕێته‌وه, ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ تێهه‌ڵكێشی گێڕانه‌وه‌كه‌ی ده‌كات..جگه له‌مانه‌یش خۆی و هاوڕێكه‌ی به چ مه‌به‌ستێك له مه‌یخانه‌كه‌وه ده‌رده‌چن و چه‌ند كۆڵانێك ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌مان شوێن و ده‌چنه‌وه ناو هه‌مان مه‌یخانه؟ چ مه‌به‌ستێكی هه‌یه؟ هیچ نادات به‌ده‌سته‌وه تاكو شتێكی لێبقۆزینه‌وه و پارچه‌كانی په‌زڵه‌كه پێكه‌وه بلكێنین..گرێچن هه‌ندێ شتی لاوه‌كیی تێده‌كه‌وێ نازانین ڕۆڵیان چییه له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا؟ بۆ نموونه سووره‌ی كورته‌باڵا, دوو منداڵه بچكۆله‌كه كه نازانین بۆچی به‌و دره‌نگه شه‌وه له ده‌ره‌وه‌ن و هه‌روه‌ها فاڵچییه‌كه‌یش..خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به ته‌داعییش هاتبنه ناو تێكسته‌وه هه‌ر ده‌بێ ئه‌ركێكیان پێ سپێردرابێ, به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌ركیان نیوه‌چڵه, چونكه نووسه‌ر ناهێڵێ ڕسته‌ی فاڵچییه‌كه ڕه‌وتی خۆی وه‌ربگرێت و ته‌واو بێت یه‌كسه‌ر دیمه‌نه‌كه ده‌گوازێته‌وه, یان ده‌یقرتێنێ و سه‌رباری ئه‌وه‌یش ده‌پرسین بۆ چ مه‌به‌ستێك له‌ناو ده‌قدا قوتكراوه‌ته‌وه؟ ڕه‌نگه هه‌ر ته‌نها به‌كارهێنانی شه‌پۆلی هۆش بێت, لێ به‌بێئه‌وه‌ی بزانین له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه, یاخود هه‌ر وه‌كو شتێكی زیاده تێی ئاخنراوه به بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیفه‌یه‌كی دیاریكراو ببینێت. پاشان خوێنه‌ری وردبین هه‌ست به‌وه ده‌كات ئه‌تمۆسفیرێكی ڕووكه‌شانه‌ی كافكایی له‌م ده‌قه‌یشدا خۆی ده‌نوێنێ, ده‌ڵێین ڕووكه‌شانه چونكه سه‌ركه‌وتوو نییه له‌وه‌ی بابه‌تێكی ته‌واو كافكاییمان پێشكه‌ش بكات, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و دنیا كافكایییه له‌م چیرۆكه‌دا ڕوون و ئاشكرانین. (سێگۆشه‌ی باسێكی كۆن)یش به گۆشه‌نیگای كه‌سی یه‌كه‌می تاك له ڕێگای جێگۆڕكێی سه‌ره‌تا و كۆتایی, دایه‌ڵۆگ, مۆنتاجی كات و شوێن و..تاد ده‌گێڕدرێته‌وه. ده‌توانین بڵێین ئه‌تمۆسفیرێكی كافكایی له‌م ڕووبه‌ره‌یشدا ئاماده‌ییه‌كی پێداگری هه‌یه, هه‌ر بۆ نموونه پیت له‌بریی ناوی كاراكته‌ر به‌كاربراوه كه(س)ه و ناوی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش (ك)ه. په‌ی به‌وه نابه‌ین بۆچی كاراكته‌ر خاوه‌نی هه‌ستی ئه‌وه‌یه كه ژووره‌كه‌ی بۆته زیندان- بێگومان به‌بێئه‌وه‌ی هۆكارێك دنه‌ی ئه‌و هه‌سته بدات- بۆچی هه‌ست به به‌ندكراویی ده‌كات, ترسی له چییه؟ بۆ به بینینی ئه‌م, خاوه‌ن ژووره‌كه و ژنه‌كه‌ی قاقا ده‌كێشن؟ ئه‌مانه هه‌موو نادیارن, چونكه وه‌سف له بونیادی ده‌قدا به‌شدار نییه, جگه له‌مه‌یش كه‌مترین زانیاریی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. نایشزانین ئه‌م پاڵه‌وانه كێیه و چی كردووه وا ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ دێت كه تیایدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌م بۆ شاره‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه و بڕیاری له‌ناوبردنی دراوه..سه‌یر ئه‌وه‌یه داوای لێده‌كه‌ن شێوه‌ی مه‌رگه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێ, كه ئه‌مه ئایرۆنییه و پرسیارێكی نامۆ ڕوواوڕووی وه‌رگر ده‌كاته‌وه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچی؟ كه‌ی له‌ڕاستییدا بكوژ مافی به قوربانیی داوه بژارده‌ی هه‌بێت؟ یانی بكوژ كه‌ی مافناس بووه؟ نازانین بۆ..ئه‌م كاراكته‌ره‌یش له شوێنێك ئیش ده‌كات نه كه‌سی لێ ده‌ناسێ و نه كه‌سیش ئه‌و ده‌ناسێ! ته‌نانه‌ت ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌شی نازانێ, كه به (ك) هه‌واڵی له پاسه‌وانی دائیره‌كه ده‌پرسێت به‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه كه ده دوانزه ساڵه مردووه, واته به كورتی ئه‌م كابرایه ئاگای له هیچ نییه و په‌یوه‌ندیشی نه به دنیاوه هه‌یه و نه به هیچ شتێكییه‌وه. ئه‌مه‌یش واده‌كات ئه‌م كاراكته‌ره له خۆی تێنه‌گات, چونكه هه‌وڵی تێگه‌یشتنی دنیا نادات تاكو پتر له خۆی بگات, هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی “تزڤیتان تۆدۆرۆڤ”ده‌ڵێ, له‌ڕاستییدا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش نییه بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كه, ئیدی پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه به كوشتن؟ نازانین..ئه‌مه‌یش ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌قه بیرێكی لۆجیكییانه بۆ هه‌موو چنینیی نه‌كراوه‌ته‌وه و بونیادی گرێچنێكی ناتۆكمه به‌رجه‌سته‌ی كردووه, واته له كاتێكدا كه ده‌بێ هه‌موو بڕگه‌كانی توندوتۆڵانه هاوپه‌یوه‌ندبن, كه‌چی وانییه و ئه‌م هاوپه‌یوه‌ندییه نابینرێ. پاڕادۆكسی ڕاسته‌قینه‌ی ناویشی ئه‌وه‌یه بكوژ له‌گه‌ڵا قوربانییدا وشه‌كانی( تكایه..و ببووره..) به‌كارده‌هێنێ..پاشان ئه‌میش, واته بكوژ, فه‌رمانی پێكراوه و نایشزانێ بۆ ئه‌م فه‌رمانه‌ی پێكراوه, به‌ڵام ده‌بێ هه‌ر ئه‌نجامی بدات. نووسه‌ر ئه‌م ده‌قه‌شی نوقمی دیدێكی زۆر ناڕوونانه‌ی سیاسیی كردووه و تاكو لوغزئامێزتریش بێت ناهێڵێ زانیارییمان پێبگه‌یه‌نێت, ئیتر خوێنه‌ریش هه‌ست ده‌كات زۆربه‌ی بڕگه‌كانی تێكست شفره‌یه و پێویسته هه‌ڵیان بهێنێ و بیاندۆزێته‌وه..ئه‌مه‌یش له‌ڕاستییدا ئیش و ئه‌ركی خوێنه‌ر ئاڵۆزتر و دژوارتر و تاقه‌تپڕووكێنتر ده‌كات, چونكه دركی ئه‌وه‌ی تیژده‌بێته‌وه كه بۆ زه‌فه‌ر بردن به تێكسته‌كه پێویستیی به زانیاریی تر هه‌یه, به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه مێژووییه‌ی تێیدا به‌رهه‌م هاتووه, هه‌ر ته‌نها ئه‌مه‌یش شه‌قڵا به بنه‌مایه‌ك ده‌به‌خشێت بۆ تێگه‌یشتن له ده‌ق, هه‌روه‌كو(ئاندرۆ بێنیت و نیكۆڵاس ڕۆیڵا)ئاماژه‌یان پێداوه. دیاره له‌لایه‌كه‌وه نه‌گه‌یشتنی زانیاریی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به كۆد ته‌نرانی ده‌قه‌كه, چیرۆكه‌كه زۆر بێ ڕه‌واج ده‌كات. پاشان خۆهه‌ڵواسینی كابرای خاوه‌ن ماڵا كه نازانین بۆ به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێت چی ده‌خاته سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه؟ له‌م تانوپۆیه‌دا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت هه‌موو شتێك ڕێكه‌وت ده‌یجووڵێنێت, بۆ ده‌چێته كۆڵان و تیایدا ده‌مێنێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه ماڵێ, پارچه كاغه‌زه‌كه هه‌ڵده‌گلۆفێ, سه‌رله‌نوێ ده‌ریده‌كات و ده‌یخوێنێته‌وه, ئینجا به‌خۆی ده‌ڵێت:( چۆن تا ئێستا تێبینی ئه‌م وشه‌یه‌م نه‌كردووه؟) ده‌شێ مه‌به‌ستی وشه‌ی “كوشتن”ه‌كه بێت..سه‌یره ئه‌م كاراكته‌ره ده‌جار نامه‌كه‌ی خوێندووه‌ته‌وه كه‌چی هێشتا له ناواخنه‌كه‌ی بێئاگایه!! ئیدی به‌ڕاستیی نازانین بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی پێده‌گات و دواجار بۆ گۆڕانكارییه‌كی ناكاوانه ڕووده‌دات و یه‌كسه‌ر ده‌كه‌وێته گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نووسه‌رانی نامه‌كه, دیاره به‌بێئه‌وه‌ی ناویان له نامه‌كه‌دا نووسرابێ..له‌ڕاستییدا ئه‌م چیرۆكه ئه‌گه‌ر ڕه‌مزییش بێت ئه‌وا ته‌نها نووسه‌ر له‌كاتی نووسینیدا زانیووێتی مه‌به‌ستی چییه و به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه له‌وانه‌یه ئێستا ئه‌ویش وه‌ك ئێمه نه‌زانێت سه‌باره‌ت به چییه! ڕاسته زۆرجار ده‌ق مانای ناڕوون له‌خۆیدا حه‌شار ده‌دات و ئه‌ركی خوێندنه‌وه‌یه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابه‌رێت, كه‌چی خوێندنه‌وه‌یش زۆرجار له به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌قانه‌دا كورتده‌هێنێ و ناگاته ده‌ره‌نجامێك له‌گه‌ڵیاندا و ڕاستییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ناكات, چونكه بونیادێكی ده‌لالیی لێكترازاو شه‌قڵییان پێده‌به‌خشێت, بۆیه خوێنه‌ریش ناتوانێ هیچیان لێ هه‌ڵێنجێنێ و چێژێك له‌و مانایانه هه‌ڵكڕێنێ كه خۆی كه‌شفیان ده‌كات.
دوا چیرۆكی(سه‌دره‌دین عارف)یش- شۆڕبوونه‌وه- یه. ده‌كرێ ئه‌مه و ئه‌وانی پێشوویش به(ده‌قی كراوه)دابنێین, وه‌كو ئه‌وه‌ی”ئه‌مبێرتۆ ئێكۆ”ده‌ڵێت, چونكه لێره‌یشدا خوێنه‌ر فڕێده‌داته نێو گومان و دڵنیانه‌بوون, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌ناو ده‌قدا نایه‌ته‌دی, بۆیه وه‌رگر ده‌شێ ماوه‌یه‌كی درێژتر له‌باره‌یانه‌وه تێبفكرێت, یان له چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه لێیان ڕابمێنێت و بیانخوێنێته‌وه و سه‌ره‌نجامیش كرانه‌وه‌كان دابخات, یانی چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه, كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌یش یه‌كێك بێت له لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی ئه‌م جۆره ده‌قانه. دیاره ئه‌م چیرۆكه به گۆشه‌نیگای كه‌سی سێیه‌می تاك له ڕێگای دایه‌ڵۆگ و دیمه‌ن و مۆنتاجی كات و شوێن و گرته‌ی سینه‌مایی ده‌گێڕدرێته‌وه. له‌م ده‌قه‌دا زمان ڕیتمئامێز و چڕوپڕه و نووسه‌ر خۆی له شیعرییه‌ت بواردووه و هه‌وڵیشی داوه ئه‌تمۆسفیرێكی كافكاییمان پێشكه‌ش بكات, به‌تایبه‌تی له هه‌ڵسوكه‌وت و وته‌كانی پیره‌مێرده‌كه‌دا..ئه‌میش هاوشێوه‌ی ده‌قه‌كانی تر كه‌میی زانیاریی به‌ربینی پێدراوه‌كانی گرتووه و ڕه‌مز و ته‌مومژ ده‌مودووی پیره‌مێرده‌كه‌ی گه‌مارۆداوه. ده‌یه‌وێ شتێك ڕووبدات, به‌ڵام چی؟ بێگومان نازانێ..دیاره ناڕوونییه‌كه‌ی ئێره‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕه‌مز تێهه‌ڵكێشی بووه, جیاوازییه‌كه‌یش ته‌نها ئه‌وه‌یه لێره‌دا به یارمه‌تی(كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه)ده‌كرێ ئه‌و ڕه‌مزه نه‌ختێك ڕوونبكرێته‌وه, یانی ده‌سته‌به‌ركردنی زانیاریی سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه مێژووییه‌ی تێیدا به‌رهه‌م هاتووه..له‌ڕاستییدا ئه‌تمۆسفیری كافكایی له‌و بڕگه‌یه‌دا زۆر چڕده‌بێته‌وه كه له كاراكته‌ر ده‌پرسن بۆچی له‌وێ وه‌ستاوه و ئه‌ویش ده‌ڵێ:(بۆ لای كاك هیوا هاتووم..)كه‌چی نه”هیوا”یه‌ك له‌وێ هه‌یه و نه كه‌سێكی ئه‌وێیش ئه‌و هیوایه ده‌ناسێ, چونكه شوێنه‌كه ده‌ستاوده‌ستی كردووه و تاقمێكی تر ئه‌وێیان به‌ده‌سته‌وه‌یه, كاغه‌زه‌كه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده وه‌خته چاوه‌ڕوانیی ئه‌و دیداره‌ی”هیوا”بووه داهێزراوه و نووسینه‌وه‌كه‌شی كاڵبووه و ناخوێنرێته‌وه. لێره‌دا په‌ی به دوو واقیع ده‌برێت, واقیعی ڕابردوویه‌كی نزیك و واقیعی هه‌نووكه.. پاڕادۆكسی ئێره‌یش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م كاراكته‌ره‌یش وه‌كو كاراكته‌ری چیرۆكی(سێگۆشه‌ی باسێكی كۆن)ئاگای له ده‌وروبه‌ر و دنیاكه‌ی نییه و نازانێ گۆڕانكاریی تێدا ڕوویداوه؟ جگه له‌مه ئه‌و كه جحێڵه و باوكی منداڵی به‌رمه‌مكانه چۆن قسه‌ی(عه‌یب ناكه‌یت به ڕیشی سپییه‌وه درۆ ده‌كه‌یت)ی به‌ڕوودا ده‌درێت؟ كاراكته‌ر به‌و پارچه كاغه‌زه‌وه ده‌كه‌وێته‌ڕێ, به ئومێده, بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه كه‌سێك ده‌یناسێ و ده‌بێته فریادڕه‌سی, به‌ڵام پاش گۆڕانكاریی له كه‌سه‌كان, ئایا ئه‌و هه‌سته هه‌ر وه‌كو خۆی له‌لای پاڵه‌واندا ده‌مێنێته‌وه؟ ئایا ئه‌و شوێنه هه‌ر هه‌مان شوێنه بۆ ئه‌و؟ ئایا له‌م كه‌ینوبه‌ینانه‌دا ئه‌و خاوه‌نی ناسنامه‌ی خۆیه‌تی, خۆی پێ كه‌شف ده‌كرێت و بارودۆخه‌كه باشتر تێده‌گات؟ ئه‌مانه هه‌مووی پرسیاری خوێنه‌رن كه هه‌ر ده‌بێ خۆیشی به‌دوای وه‌ڵامیاندا بگه‌ڕێت, چونكه ده‌ق ده‌ستگیررۆیی ناكات و له‌بریی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانیشی بۆ ئاماده بكات ده‌یانشارێته‌وه. پاشان ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌م كاراكته‌ره و ئه‌وانی دییش چ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێت و چۆن ده‌بنه به‌شێك له ئێمه ئه‌گه‌ر لێیان تێنه‌گه‌ین؟ چۆن له ڕێگایانه‌وه له خۆمان زیاتر تێده‌گه‌ین و ده‌بنه به‌شێك له كه‌سایه‌تییمان و گۆڕانكارییمان تێدا دروست ده‌كه‌ن؟ ئایا ده‌توانن هه‌روه‌كو(ئاندرۆ بێنیت و نیكۆڵاس ڕۆیڵا) ده‌ڵێن: پێشنیازی وه‌ڵام بۆ پرسیاری من كێم بكه‌ن, نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان, به‌ڵكو بۆ ئێمه‌یش؟ چونكه تێگه‌یشتن و د‌رك به‌خۆ و به خه‌ڵك كردنیش, له ڕێگای زمانه‌وه پێده‌گات و دێته‌ئاراوه..به‌ڵام لێره‌دا ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هه‌موو جۆره به‌كارهێنانێكی زمان ئه‌مه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه, نه‌خێر, زمانێك كه هێزی گه‌یشتنی هه‌بێت, وزه به خوێندنه‌وه بدات, به‌های مه‌عریفیی هه‌ڵبگرێت كه سه‌ره‌نجام ده‌بێته به‌های ئیستێتیكی, هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی”حه‌مید ئه‌لڕوبه‌یعی”بۆی چووه و ئه‌مه‌یش بناغه‌ی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌یه.. زمانێك كه بتوانین ئه‌ودیوی ببینین و لێكیبده‌ینه‌وه, نه‌ك ئه‌ودیوه‌ی تاریكییه‌كی بێ‌ئامان بیته‌نێته‌وه و ئێمه‌یش كه‌وتبینه پێش سه‌رده‌می پڕۆمیسیۆس تیایدا. به‌مه‌یش كاراكته‌ر یه‌كڕه‌هه‌ند ده‌رده‌كه‌وێت, یانی وه‌كو ئه‌وه‌ی”ئی. ئێم. فۆرسته‌ر”ده‌ڵێت: فلات, واته یه‌كڕوو و یه‌كئاست. دواجار كاراكته‌ر ژیانكردووئاسا نه‌بێت و پێوانه‌ی نه‌بێت بۆ ڕه‌فتاری خۆی و نه‌زانێت بۆچی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت و گوفتار ده‌كات, ئه‌وا گێڕانه‌وه‌یش لۆژیكێكی قه‌ناعه‌تبه‌خش پێشكه‌ش ناكات.
ئێستا ده‌كرێ بڵێین چه‌رخ هه‌رده‌م به‌رانبه‌ر به داهێنه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كان چه‌پگه‌ڕ بووه, به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیووه ڕووناكیی ڕاسته‌قینه‌ی داهێنان بشارێته‌وه و له دره‌وشانه‌وه‌ی بخات, ئه‌گه‌ر وایش نه‌بوایه و داهێنان شتێكی گه‌ردوونیی و هه‌میشه‌یی نه‌بوایه و داهێنه‌ریش پێیه‌كی له ناو ئایینده نه‌بوایه ئه‌وا كێ پاش نیو سه‌ده(سه‌دره‌دین عارف)ی بیر ده‌كه‌وته‌وه؟ ئه‌گه‌ر چیرۆك نووسیش,”میشال بۆتۆر” گوته‌نی, هه‌ر له هه‌مان دنیاوه سرووشی بۆ بێت كه په‌یده‌رپه‌ی له گۆڕاندایه, ئه‌وا(سه‌دره‌دین عارف) به پله‌ی نایاب كوڕی دنیا و سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی, چونكه ئه‌ده‌به‌كه‌ی ئه‌گه‌رچی ده‌قاوده‌ق پۆرترێتی خۆی نییه, به‌ڵام به ڕه‌نگه‌كانی خۆی ڕه‌نگڕێژی كردووه و به مه‌سه‌له و پرسێكی گرنگ بارگاوی كردووه و به‌ره‌و ئاسۆ به‌رفراوانتره‌كانی داهێنان بردوویه‌تی, بۆیه ئه‌ده‌بێكی دیار و به‌رجه‌سته و كاریگه‌ره, به‌ڵام داخه‌كه‌م له دنیای كۆك و پێكه‌وه گونجاوی ناپاكیی و گه‌نده‌ڵییدا هونه‌ری ڕه‌سه‌ن,”جیانی ڤاتیمۆ”وته‌نی, هه‌ر ته‌نها به بێده‌نگیی ده‌دوێت و سه‌روسه‌دا ده‌رناكات, به‌ڵام سه‌ربار توانیووێتی ئه‌و وێنه به‌هادار و تاهه‌تاییه بخوڵقێنێ كه هه‌موو كارێكی داهێنه‌رانه ئاتاجی به خوڵقاندنی هه‌یه..ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بیش باشترین به‌ش بێت له ژیان, به مه‌رجێك ژیان باشترین به‌ش بێت له ئه‌ده‌ب, وه‌كو ئه‌وه‌ی”واڵاس ستیڤنس”ئاماژه‌ی داوه‌تێ, ئه‌وا مادامه‌كێ ئێمه مه‌حكوومین به ژیان, پێویسته مانای پێببه‌خشین, پێویسته جوانیی پێببه‌خشین, مانا و جوانییش ته‌نها داهێنان به ژیانی ده‌به‌خشن..هه‌موو داهێنانێكیش پاساوی ژیان و مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا خۆیدا هه‌ڵگرتووه, ئه‌گه‌ر له‌م پاساوانه خاڵی بێت ئه‌وا هیچ شتێك دادی نادات, نه‌ده‌توانێ بژی و نه‌یش ده‌توانێ به‌رگه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی زه‌مه‌ن بگرێت و بمێنێته‌وه. بۆیه به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌كرێ بڵێین ئێمه به نووسین مه‌حكوومین, چونكه هانده‌ره بۆ ژیانكردن به شێوه‌یه‌كی جوانتر, به شێوه‌یه‌ك كه بێهووده‌یی و نائومێدیی و ڕۆتینه‌كانی هه‌ڵكردن كه‌متر بكاته‌وه و شایانی ئه‌زموونكردنێكی مرۆییانه بێت و پێی بكرێ بیروباوه‌ڕ و تێفكرینمان بشڵه‌قێنێ و ئاشناییمان به شته‌كان نائاشنا بكات و بمانهه‌ژێنێ, یان بتوانین بڵێین بمانگۆڕێ! دیاره ئه‌ده‌بیش هه‌ر به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه نائاسایی كردنی ئاساییه, هه‌روه‌كو”ڤیكتۆر شكڵۆفسكی” بۆی چووه, واته به‌خشینی ڕازئامێزیی و سه‌یروسه‌مه‌ره‌یی به ئاسایی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئاستی سه‌رسووڕهێنه‌ر و كردنی هه‌موو سه‌رسووڕهێنه‌رێكیش به‌ئاسایی, وه‌كو ئه‌وه‌ی “حه‌ننا عه‌ببوود”ده‌ڵێت. ئه‌ده‌به‌كه‌ی(سه‌دره‌دین عارف)یش له‌به‌ر ئه‌وه بایه‌خداره, چونكه ئه‌م پێناسه‌یه هه‌ڵده‌گرێت و پرسیار ده‌ورووژێنێت و ئاماژه به شتێكی گرنگ ده‌دات كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ژیان بێ مانا نییه و جگه له‌مه‌یش پێبه‌پێی ئه‌و ئامانج و ڕه‌هه‌ندانه‌ی له‌خۆی ده‌گرێت سنووری ئاسایی تێپه‌ڕاندووه و تیایدا نائاساییتر بووه و ئه‌و چێژه‌یش به خوێنه‌ر ده‌گات كه له كه‌شفكردنی ئه‌و نائاساییه‌دا ده‌سته‌به‌ری ده‌كات. یان به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی “برێخت”بۆی چووه, هێزی نائاسایی كردنی ئه‌ده‌ب به شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌و توانایه‌یدا به‌رقه‌راره كه ده‌مانگۆڕێت و هاوكات دنیای ده‌وروبه‌ریشمان ده‌گۆڕێت..له‌ڕاستییشدا خوێنه‌ر ئه‌زموونكه‌ری ئه‌م هه‌سته ده‌بێت, چ له خۆیدا و چ له دنیای ده‌وروبه‌ریشیدا و په‌ی به گۆڕانكاریی ده‌بات و باوه‌ڕیش به‌وه ده‌هێنێ كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا شتێكی جیاوازدا ده‌كات. پێبه‌پێی ئه‌مه زمانیش تاڕاده‌یه‌ك ڕێگای نائاسایی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر و ده‌بێته هه‌ڵگری مانایه‌كی ڕووكه‌ش كه ئه‌مه‌یش”ووڵفگانگ ئایزه‌ر”گوته‌نی ئاماژه به مانایه‌كی ناواخنیی ده‌دات و ده‌كرێ له خودی خۆیشی جیاواز بێت و ئاماژه به شتێكی تر, یان شوێنێكی تر بدات, به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی(ئاندرۆ بێنیت و نیكۆڵاس ڕۆیڵا) جه‌ختیان لێكردۆته‌وه, به‌ڵام بێگومان لێره‌دا- له‌م ئه‌ده‌به‌دا ئه‌مه ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌و زمانه ته‌قلیدییه‌ی پێش خۆی نییه, بۆیه دایه‌ڵۆگی له‌گه‌ڵا نه‌وه‌كان و سه‌رده‌مه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێ و له چوارچێوه‌ی كاتێكی دیاریكراویشدا قه‌تیس نابێت و له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كانیشدا ده‌بێته خاوه‌نی مانا و ده‌لاله‌تی جیاواز..دواجار ده‌شێ ده‌قیش, وه‌كو ئه‌وه‌ی”ووڵفگانگ ئایزه‌ر”بۆی چووه, له بارودۆخه مێژووییه جیاوازه‌كاندا خاوه‌نی(مه‌دلوول) ی جیاوازیش بێت.
سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌رچی خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌كردن, به پێی”شلایه‌رماخه‌ر”, هونه‌ری خۆپاراستنه له به‌دحاڵیبوون, كه‌چی دیاره ئه‌م ده‌سته‌واژه گرنگه ڕێژه‌ییبوونی خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات كاتێ له‌گه‌ڵا به‌رهه‌مه‌كانی(سه‌دره‌دین عارف)دا هاوپه‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین و له‌وانه‌شه ئه‌م كاره له به‌دحاڵیبوون قورتارمان نه‌كات, چونكه خوێنه‌ر, هه‌روه‌كو ناوبراوی پێشووتری ئه‌م په‌ره‌گرافه ده‌ڵێ, ده‌یه‌وێ سه‌رله‌نوێ به‌و ڕووداوه ده‌روونییه‌دا گوزه‌ر بكات كه نووسه‌ر پێیدا تێپه‌ڕیووه, به‌ڵام ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌ر نابێت بۆ حاڵی‌بوون, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانای بابه‌تییانه له‌كاری ئه‌ده‌بییدا, به گوته‌ی”لوسیان گۆڵدمان”, زۆرجار بۆ خودی نووسه‌ر خۆیشی ناڕوونه..بۆیه پاش ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه و پاش ئه‌م دواندنه‌ی ده‌قه‌كان, ده‌شێ بوترێ: ئه‌گه‌رچیش ئێمه وا هه‌ست ده‌كه‌ین هه‌ر ته‌نها بۆ سه‌رده‌مێك نووسراون و به هه‌موو كات و سه‌رده‌مه‌كان تایبه‌ت نین, به‌ڵام, له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌یشدا ده‌كرێ له‌گه‌ڵا فۆرمالیسته‌كاندا هاوڕابین كه ده‌ڵێن ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان سه‌ر به كات و سه‌رده‌مێكی دیاریكراو نین و گه‌ردوونیین و ده‌كه‌ونه سه‌رووی مێژووه‌وه و له‌ڕاستییشدا هێز و كواڵیتیی به‌رگه‌گرتنی زه‌مه‌نیان تێدایه, جگه له‌وه‌یش توانای گۆڕانیش شكده‌به‌ن, هه‌ڵبه‌تا مه‌به‌ست گۆڕانه له ئاماژه ده‌لالییه‌كان, كه دیاره هه‌موو نه‌وه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات بۆ خۆی و سه‌رده‌مه‌كه‌ی دیاریی و تایبه‌تمه‌ندی بكات.
ئابی 2019: هه‌ولێر- تشرینی دووه‌می 2019: له‌نده‌ن
——————————————————
*سه‌رچاوه‌كان:
1- سابیر ڕه‌شید- سه‌دره‌دین عارف- نوێكاری چیرۆكی كوردی- ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م- سلێمانی 2018
2- حاتم الصكر – ترویچ النص – دراسه للتحلیل النصی فی النقد المعاصر – اجراْ ات.. و منهجیات – الهیئه المصریه العامه للكتاب – 1998.
3- جیروم كلینكوڤتز- فن الروایه ألامریكیه- ترجمه: سمیره مصگفی أحمد- دار المعارف- القاهره 1988
4- د.سمیر روحی الفیصل- الروایه العربیه- البناْ والروْ یا- مقاربات نقدیه- منشورات اتحاد الكتاب العرب- دمشق- 2003
5- میشال بوتور- بحوپ فی الروایه الجدیده- ترجمه: فرید أنگونیوس- منشورات عویدات- بیروت- باریس- الگبعه الپالپه- 1986
6- حمید الربیعی- سرد بوصفه شغفا- عن الروایه وافاقها- الموسوعه الپقافیه- العدد 162- الگبعه ألاولی- بغداد- 2017
7- موسوعه المصگلح النقدی- الواقعیه- تألیف: دیمین گرانت- ترجمه: دكتور عبدالواحد لوْ لوْ ه- دار الرشید للنشر- بغداد- 1980
8- كولن ویلسون- چیاع فی سوهو- نقلها الی العربیه: یوسف شرور و عمر یمق- دار الاداب- الگبعه الرابعه- بیروت- 1979
9- دكتور عبدالواحد لوْ لوْ ه- ألوان المغیب- دراسات و ترجمات نقدیه- الموْ سسه العربیه للدراسات و النشر- الگبعه ألاولی- بیروت- لبنان- 2009
10- فولفغانغ ایزر- التخییلی و الخیالی من منڤور ألانگربولوجیه ألادبیه- ترجمه: د. حمید لحمدانی- د. الجلالی الكدیه- الدار البیچاْ – الگبعه الاولی- 1998
11- أدونیس- موسیقی الحوت ألازرق- الهویه, الكتابه, العنف- دار التكوین للتألیف و الترجمه و النشر- دمشق- 2018
12- جیانی ڤاتیمو- نهایه الحداپه- الفلسفات العدمیه و التفسیریه فی الپقافه مابعد الحداپه(1987)- ترجمه: د. فاگمه الجیوشی- دراسات فكریه 37- منشورات وزاره الپقافه- دمشق- 1998
13- حنا عبود- من تاریخ الروایه- دراسه- منشورات اتحاد الكتاب العرب- دمشق- 2002
14- علی حسین- فی صحبه الكتب- مقالات- دار أپر للنشر و التوزیع- المملكه العربیه السعودیه- الگبعه الاولی- 2017
15- موسوعه المصگلح النقدی- الحبكه- تألیف: ألیزابپ دپل- ترجمه: دكتور عبدالواحد لوْ لوْ ه- دار الرشید للنشر- بغداد- 1981
16- ویلیس بارنستون- مع بورخیس- مساْ عادی فی بوینس ایرس- ترجمه: د.عابد اسماعیل- دار المدی- الگبعه الپانیه- 2014
17- An Introduction To Literature, Criticism, And Theory- ANDREW BENNETT And NICHOLAS ROYLE- Pearson- Longman- Fourth Edition- G.B 2009
18- TZVETAN TODOROV- Hope And Memory- Reflections On The Twentieth Century- Atlantic Books- London- 2003