Skip to Content

بەلشەفییەکان بە میتۆدی لینین گەیشتن بەدەسەڵات.. ناسر ئەسغەری

بەلشەفییەکان بە میتۆدی لینین گەیشتن بەدەسەڵات.. ناسر ئەسغەری

Closed
by تشرینی دووه‌م 9, 2022 General, Opinion



وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

ناساندنی کتێبێک ومیتۆدێک

گەیشتن بە جیهانێکی ئازاد و یەکسان، تەنانەت لە سەختترین قۆناغی خۆیدا، خواستێکی بەردەوامی مرۆڤایەتی بووە. بەپێی بەرنامەی “جیهانێکی باشتر”: “گۆڕینی جیهان و دروستکردنی جیهانێکی باشتر، هیوا و خواستێکی بەردەوامی مرۆڤەکان بووە بە درێژایی مێژووی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی”. هەوڵی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە جیهانێکی لەو شێوەیە هەندێک جار چەند هەنگاوێکی لە خەون و ئایدیاڵێکی لەو شێوەیە نزیک کردووەتەوە. بابەتی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧ یەکێکە لەو چەند ساتە دەگمەنانەیە کە بابەتێکی سەرنجڕاکێشە بۆ لێکۆڵینەوە.

مەبەستم لەم نووسینە ئاماژەکردنە بە میتۆدی لینین لە ژێر ڕۆشنایی کتێبەکەی ئەلێکساندەر ڕابینۆڤیچ بە ناوی “بۆلشەفییەکان سەرهەڵدەدەن بۆ دەسەڵات”. ئەم کتێبە ئاماژەپێکراوە هەوڵدەدات وێنەیەکی ڕاستەقینەی هەوڵی بەلشەفیکەکان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی کاتی کێرێنسکی لە نێوان کێوێک لە شێواندن و بەشەیتانکردنی لینین و بەلشەفییەکان و هەندێکجاریش تێنەگەیشتن لەلایەن لایەنگرانی لینین و شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە بەدەستبهێنێت.
ڕابینۆڤیچ دوای وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆرا لە ساڵی ١٩٦٥ لە زانکۆی ئیندیانا، دەستی بە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوە کرد سەبارەت بە شۆڕشی ڕووسیا. بە گوتەی خۆی، لە ساڵانی شەستەکانەوە نزیکەی جارێک بۆ لێکۆڵینەوەکانی دەچێتە ڕووسیا. دەرئەنجامی هەوڵەکانی، ژمارەیەکی زۆر کتێب و وتار دەربارەی شۆڕشی ڕووسیا، شەڕی ناوخۆ، NEP، ڕووسیای ستالین و هتد. “بۆلشەفییەکان دەگەن بە دەسەڵات” کە لە ساڵی ١٩٧٦دا چاپکراوە، باشترین و ناسراوترین کتێبی لێکۆڵینەوەکانییەتی. من ناوی ئەلێکساندەر ڕابینۆڤیچم بیستبوو، بەڵام بیرم نایەت هیچی ئەوم خوێندبێتەوە. چین میلڤیل، لە بەشی کتێبنامەی “ئۆکتۆبەر: چیرۆکی شۆڕشی ڕووسیا”، زۆر بە کورتی سەبارەت بە کتێبی “بۆلشەفییەکان دەگەن بە دەسەڵات” دەنووسێت: “ناوازە، تێژبین، لەگەڵ وردەکاری، ورووژێنەر، چاوپۆشی نەکردن”. بەم پێناسەیە بۆ چین میلڤیل کە کتێبەکەی بە بۆنەی ١٠٠ ساڵەی شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە چاپ کراوە و کتێبێکی زۆر بەنرخە، تامەزرۆی خوێندنەوەی کتێبەکەی ڕابینۆڤیچ بووم. ڕابینۆڤیچ لەم کتێبەدا دوو ئەفسانە لە بارەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و بەتایبەتی ڕووداوەکانی نێوان مانگەکانی تەمموز و ئۆکتۆبەر لەناو دەبات. یەکێک لەو دوو ئەفسانەیە، بە بڕوای ئەو، گێڕانەوەی مێژوونووسانی (ڕێنمایی کراو)ی یەکێتی سۆڤیەت، لەم ڕوانگەیەوە، “شۆڕشی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی داواکارییەکانی جەماوەری شۆڕشگێڕی پترۆگراد بوو، کە بەدەوری خۆیان کۆبوونەتەوە”. حزبی بەلشەڤیکی دیسپلینکراو و یەکگرتوو، بە ڕابەرایەتی لینین”. وە ئەوی تریش گێڕانەوەی مێژوونووسانی زانکۆ و میدیاکانی ڕۆژئاوایە کە دەڵێن “شۆڕشی ڕووسیا لە ئەنجامی لاوازی یان ئامادەنەبوونی چەپی ڕادیکاڵ بوو لەلایەن حکومەتی کاتی کێرێنسکییەوە و لە باشترین حاڵەتدا پلانێکی پیلانگێڕانە و کودەتایەکی دەوڵەت بوو لەلایەن حزبی بچووکی بەلشەفی، کە هیچ پشتیوانییەکی جەماوەری نەبوو و بە کۆنترۆڵی توند و گاریسۆنی لینین و بە گشتی بە پارەی حکومەتی ئەڵمانیا، حکومەتی کاتی دیموکراسی و جەماوەری کێرێنسکی ڕووخاند”. ڕابینۆڤیچ ئەوەی دەیڵێت بە وردی و بە شێوەیەکی زۆر جوان و سەرسامکەر دەیکات و گێڕانەوەی سێیەم بۆ خوێنەر دەخاتە ڕوو.
“بۆلشەفییەکان دەگەن بەدەسەڵات” ١٥-١٦ لاپەڕە پێشەکی بە کورتی و پوختی ڕووداوەکانی پێش مانگی تەمموز، بۆچوونەکانی لینین سەبارەت بە “حزبی لینینی” پێش شۆڕش، پراکتیزەکردنی باڵی ڕاستی پارتی بەلشەفییەکان بە سەرۆکایەتی کامێنێڤ لە مانگەکانی سەرەتاوە لە شۆڕش لە غیابی لینین، پێکهاتەی یەکەم حکومەتی هاوپەیمانی کاتی، هەروەها هەندێک پرسی گرنگی دیکەی ڕووسیا. باقی کتێبەکە تەرخانکراوە بۆ ڕووداوەکانی دوای “ڕووداوەکانی تەمموز”، کە بە ڕاپەڕینی سەرنەکەوتووی کرێکاران و سەربازانی پترۆگراد دەستی پێکردووە. ئەو ڕاپەڕینەی کە لە سەرەوە باسمان کرد لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی تەمموزی ساڵی ١٩١٧ بە سەرپێچی لە پێشنیارەکانی سەرکردایەتی پارتی بەلشەڤیک دەستی پێکرد و سەرکوت کرا. ڕابینۆڤیتچ شوێنکەوتەی کوتلە جۆراوجۆرەکانی حزبی بەلشەفییەکان دەکات و هەوڵی لینین نیشان دەدات بۆ ئاشتکردنەوەی کوتلە جیاوازەکانی حزبەکە کە هەندێکجار ناکۆکن. هەروەها ئەو ئەفسانەیە لەناو دەبات کە ڕاپەڕینی تەمموز پرۆڤەیەک بووە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر لەلایەن حزبی بەلشەفیک و لینینەوە. ڕاپەڕینی مانگی تەمموز ڕاپەڕینێکی ناڕێک و خوێناوی و سەرکەوتوو نەبوو بە سەرکردایەتی دوو دامەزراوەی حزبی لە پترۆگراد، “کۆمیتەی سەربازی” و “کۆمیتەی پترۆگراد”، کە لەژێر فشاری جەماوەری ناڕازی و جەستەی ئەو دامەزراوانەدا سەریان هەڵدا. سەربازانی گاریسۆنە گەورەکەی پترۆگراد لە پلانی حکومەت بۆ ناردنیان بۆ هێڵی پێشەوەی شەڕ ئاگادارکرانەوە و نەیانویست ببنە عەلوەی تۆپ بۆ بەردەوامی شەڕەکە. کاسەی ئارامی جەماوەری هەژار و برسی شاری پترۆگراد لە درێژەی شەڕ و برسێتی و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانەوە پڕ بووە و ڕژاوە و هیچ شتێکی بەرجەستەیان لە شۆڕشی مانگی شوبات کە بەو هیوای بارودۆخێکی باشتر دەستیان بە شۆڕشیان دەستپێکردبوو بەدەست نەهێنابوو.
سەرباز و کرێکاران تاکە حیزبی بۆرژوازی وەک کادێت و ئۆکتۆبریستەکان و حکومەتی ئیئتلافی کاتی بە سەرۆکایەتی کادێتەکان و هەروەها باندە بکوژەکانی “سەد ڕەشەکە” ((The Black Hundreds نەبوون کە سەبریان تەواو بووبوو. هەروەها لە حزبە “سۆسیالیستیە میانڕەوەکان”ی مەنشەفیک و شۆڕشگێڕی سۆسیالیستی (SR) تووڕە بوون. حکومەتی کاتی لە ڕاستیدا دەسەڵاتی خۆی بە دیفاکتۆ لە شورای ناوەندی وەرگرتووە، کە ڕابەرایەتییەکەی لە دەستی ئەو دوو حزبە “میانڕەو”ە بوو کە باسکراون. ئەو لایەنانە خوازیاری بەردەوامی شەڕ بوون و جەماوەری شۆڕشگێڕی نائارام و برسی کە خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ بوون، بانگهێشتی “سەبر و خۆگرتن”یان دەکرد. حیزبی بەلشەفیک لە کۆتایی پێچەوانەی ئەم حیزبانەدا بوو. حیزبێک کە خوازیاری کۆتایی هاتنی دەستبەجێی شەڕ و باشترکردنی باری گوزەرانی جەماوەری هەژار بوو. لایەنێک کە ویستی حوکمی لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە. زۆر گرنگە ئاماژە بەم بابەتە بکەین، چونکە لەسێدارەدانی ئەو سەربازانەی کە ئامادە نەبوون بچنە بەرەیەکەوە یان لە شەڕ ڕایانکردبوو، چەکێک بوو لە دەستی بەردەوامیدانی شەڕەکەدا. بەلشەفییەکان بە وتەی ڕابینۆڤیچ، وەک کوشتنی بە ئەنقەست شەڕی لەسێدارەدانیان دەکرد.
حیزبی بەلشەفیک لە حیزبێکی دیسپلینکراو و داخراوی پێش شۆڕشەوە گۆڕا بۆ پارتێکی کراوە کە سەدان چالاکی سیاسیی مەیلی جیاوازیان هەبوو؛ کۆبوونەوەکانی، ناوەندی گەرمی مشتومڕەکانی نێوان ئەم چالاکوانانە بوون، کە هەڵوێستەکانیان لەمەڕ پشتیوانی لە حکوومەتی کاتی، شەڕ، شۆڕش لە ڕۆژئاوا و هتد، لە هەڵوێستی مەنشەفییەکان جیا نەدەکرایەوە. سەدان سۆسیال دیموکرات کە لە نێوان ساڵانی ١٩٠٥ بۆ ١٩١٧ وازیان لە چالاکیی حیزبی هێنابوو، جارێکی دیکە سەرنجیان بۆ چالاکیی سیاسی حیزبی ڕاکێشا و بوونە چالاکی زۆر چالاک و پڕ لە گەرموگوڕ و تێکۆشەری حیزبی بەلشەڤیک. تێڕوانینی ترۆتسکی و گرووپەکەی نزیک بوو لە بۆچوونەکانی لینین و هێڵی زۆرینە و باڵی چەپی حزبی بەلشەفی و بە فەرمی پەیوەندییان بە حزبی بەلشەفیکەوە کرد. گرووپی مارتۆڤ (مەنشێڤیکی ئەنتەرناسیۆناڵ) و ئەنارشیستەکان و باڵی چەپی سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان لە زۆر بابەتی سیاسیدا لایەنگری بەلشەفییەکان بوون. و بە تایبەتی ئەمەی دووەهەمیان، هاوکارێکی زۆر نزیکی لینین و حزبی بەلشەفی بوون لە ڕووخاندنی حکومەتەکەی کێرێنسکی.
مێنشەفیکەکان و ئێس ئاڕەکان بە چنگ و ددان لەگەڵ لینین و حزبی بەلشەفییەکان شەڕیان کرد و هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی بوو بۆ حکومەتی کاتی و پلانەکانی بۆ درێژەدان بە شەڕەکە. لێکۆڵینەوەکانی ڕابینۆڤیچ دەیسەلمێنن کە تا مانگی تەمموز زۆرینەی ڕەهای کرێکاران و سەرباز و دەریاوانانی پترۆگراد کە لە شارەکەدا جێگیر بوون، حکومەتی کاتییان وەک نوێنەری چینە خاوەنداراکان و دوژمنەکانیان دەبینی. لەم نێوەندەدا “سۆسیالیستە میانڕەوەکان” لە پشتیوانیکردنی حکوومەتی کاتی کێرێنسکی نەوەستاون تەنانەت کاتێک سەلمێندرا کە کێرێنسکی لە داڕشتنی پلانەکەی کۆرنیلۆڤ بۆ سەرکوتکردنی شۆڕش دەستی هەبووە! ئاشکرابوونی هاوکاریی کێرێنسکی و کادێتەکان لەگەڵ کۆرنیلۆڤ و هاوکاریی سەرکردایەتی مێنشڤیکەکان و ئێسرەکان لەگەڵ حکومەتی کاتی کە کێرێنسکی سەرۆک و کادێتەکان باڵی سەرکردە و ناسراوترینیان بوون نوێنەری بۆرژوازی گەورە و لیبڕاڵی ڕووسیا لەو حکومەتەدا، ئەم حزبانەی کردە نێو کرێکاران و سەربازە لاوازەکان ، فراکسیۆن و کوتلەی زۆر بەهێزی نزیک لە ئامانجەکانی بەلشەفییەکانیان دروست کرد و بەهێز کرد.

ڕابینۆڤیچ لە کۆتایی کتێبەکەدا نیشان دەدات و دەیژمێرێت کە بەلشەفییەکان و ئەو جەماوەرەی کە پشتگیریان دەکرد، حکومەتێکی شوراییان دەویست. لینین و باڵی چەپی پارتی بەلشەفی، کاتێک دروشمی “هەموو دەسەڵاتێک بۆ شوراکان!” و کاتێک کە دروشمی سەرەوەیان لە کۆنگرەی داهاتوودا بە هۆی پشتیوانیی مێنشەڤیکەکان و ئێس ئاڕەکانەوە بۆ پشتیوانی لە حکومەتی کاتی کێرێنسکی و دانانی کادێتەکان لە شوراکاندا بۆ ماوەیەکی کاتی پەراوێزخست، هەموو دەسەڵاتەکەیان دەویست بۆ شوراکان؛ بەڵام نەک ئەو شورایانەی، کە ئامرازێکە بەدەست دژە شۆڕشەکانەوە بۆ درێژەدان بە شەڕ و درێژەدان بە ژیانی حکومەتی کاتی، کە درێژەپێدەری هەژاری و نەهامەتی بوو لەو وڵاتەدا. شۆڕشی ڕووسیا دەستی کردووە بە کۆتایی هێنان بە شەڕ و کۆتایی هێنان بە هەژاری و کورتکردنەوەی دەستی دژە شۆڕش و بەلشەفییەکان هیچ دەسەڵات و دامەزراوەیەک بە فەرمی ناناسن، بە هەر ناو و نازناوێکەوە، کە دەیانەوێت هەمان دۆخ بەردەوام بێت!
ڕابینۆڤیچ نیشان دەدات کە ئەفسانەی “لینین لە ناوەندی دەسەڵاتدایە لە حزبی بەلشەفیدا و قسەکەی وەک مشتێکی ئاسنین بێ چەواشە!” چەندە بێمانایە. دەڵێ ئەو (رابینۆڤیچ) وەک هەموو مێژوونووسان، لە هەردوو ئۆردوگاکەدا، پێی وایە بەبێ لینین شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە ڕووسیا ڕووی نەدەدا؛ وە دەڵێت: بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی لینین لە شۆڕشی ئۆکتۆبەردا، دەیەوێت جەخت لەوە بکاتەوە کە ڕۆڵی تاک چەندە گرنگە لە ڕێنماییکردنی مێژوودا! بەڵام لینین دەبوو لە هەموو قۆناغەکاندا بە هەموو هێزی خۆیەوە کەسانی دیکە قەناعەت پێبکات کە باس و پرسێکی وروژاندووە. تێزەکانی مانگی نیسان لە کۆنگرەی مانگی نیسانی حیزبدا تەنیا دوو دەنگی بەدەستهێنا (لینین و ئەلێکساندرا کۆلێنتای). لە قۆناغی دوای پیلانگێڕی بۆ دەستگیرکردنی، کاتێک ناچار بوو خۆی بشارێتەوە، کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و دەستەی سەرنووسەری پراڤدا و بڵاوکراوەکانی دیکەی حیزب ئامادە نەبوون زۆرێک لە نووسینەکانی بخەنە ناوەوە. هەندێک جار ناونیشانی نووسینەکانی دەگۆڕدرا و هەندێک بەشیان لێ لادەبرا. لە مانگی ئەیلولدا لینین- ئەوکاتە بە نهێنی- نامەیەک بۆ کۆمیتەی ناوەندیی حیزب دەنێرێت و داوای هەنگاوی چەکداری دەکات بۆ ڕووخاندنی حکومەتی کاتی. ئەندامانی ئامادەبووی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی بە کۆی دەنگ ئەم پێشنیازە ڕەتدەکەنەوە. کۆمیتەی ناوەندی حزبی بەلشەفی، ئەمجارەیان بە ئامادەبوونی خودی لینین و بە هێزی قایلکردنی، شەوی ١٠ی ئۆکتۆبەر دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لەلایەن بەلشەفییەکانەوە پەسەند کرد و کردیان بە بەپەلەترین بابەتی حیزب. کامێنێڤ و زینۆڤیێڤ لە بڵاوکراوە ناحزبییەکان تێکدەران و دژی ئەم بڕیارنامە فەرمییە حزبییەیان نووسی. لینین دەیویست لە حیزب دەریان بکات، بەڵام پێشنیازەکەی دەنگی پێویستی لە سەرکردایەتی حیزب بەدەست نەهێنا. هەرچەندە سەرکردایەتی حیزب پێش کۆنگرەی دووهەمی شوراکان بە ڕاپەڕینێکی چەکداری حیزب ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر ڕووخاندنی حکومەتی کاتی، بەڵام هەڵسوڕاوانی کاریگەر لە ئۆرگانەکانی حیزب دڵنیا نەبوون لە سەرکەوتنی ئەم کارە و هەروەها ئەزموونی تاڵی ” ڕووداوەکانی تەمموز”. ، ئەم بابەتەیان تا شەوی کۆنگرەی ئەو شورایە، لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا ڕاکێشا. لینین دەڵێت، هەر ساتێک کە حیزب بەفیڕۆی دەدات، کات دەدات بە حکومەتی کاتی بۆ پیلانگێڕی دژی شۆڕش. شەوی هێرش بۆ سەر کۆشکی زستانە، کێرێنسکی بۆسەرکوتکردنی شۆڕش، چوو بۆ بەرە بۆ بانهێشتکردنی سەرباز و ئەفسەری دڵسۆزەکان بۆ پترۆگراد.
هەرچەندە لە کۆی ٦٧٠ نوێنەری ئامادەبوو زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان لە حزبی بەلشەفییەکان بوون، بەڵام مێنشەفیکەکان و ئێس ئاڕەکان حزبە سۆسیالیستییەکان. یەکەم شت لە کارنامەی سەرۆکی حزبە “سۆسیالیستیە میانڕەوەکان” لە کۆنگرەی شورادا هێرشکردنە سەر بەلشەفییەکان و داوای دەرکردنیان و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی بەلشەفییەکانە. ڕابینۆڤیچ دەڵێت هەر لەو ساتەوەختەی کە دەسەڵاتی حکومەت کەوتە دەست شوراکانەوە، هێرش بۆ سەر بەلشەفیکەکان و حکومەتی شوراکان، لە ڕزگاربووانی سوپای تزار و کادێت و مێنشەفیک و ئێس.ڕەکان(SR) و حکومەتە بیانییەکان و هتد. دەستی پێکرد. بەم هێرشانە حیزبی بەلشەڤیک بوو بە پارتێکی کراوە کە دیموکراسیترین ئەرکەکانی بۆ بڕیاردان و بەشداری ئەندامان و کادرەکان بوو، کە هەموو هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی جەماوەری ڕووسیا، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی شێتەکان، بۆسەقامگیرکردنی ئازادییە سیاسییەکان، بۆ ڕادەستکردنی زەوی بە جووتیارانی هەژار، بۆ پێدانی کۆنترۆڵی کارگەکان بە ڕێکخراوەکانی کرێکاران و هتد پاڵیان پێدەنرێت بۆ حزبێکی جیاواز. ڕابینۆڤیچ لێرە وەستاوە و دەڵێت: “بەڵام ئەمە لاپەڕەیەکی دیکەیە لە مێژووی ڕووسیا”. پێم وایە گرنگە لێرە بوەستین. بە بڕوای لارس لی، “توێژەران و مێژوونووسان، دۆست و دوژمنانی لینین، تا ئێستا هەوڵیان داوە بەدوای ئەو هەڵە ئەخلاقی و سیاسی و ئایدیۆلۆژیانەدا بگەڕێن کە کارەساتەکەیان لێکەوتەوە”. ڕابینۆڤیچ بە حەق دەڵێ پێویستە مێژووی لە بەدەسەڵات گەیشتنی بەلشەفییەکان بکۆڵرێتەوە و ئەویش لەوێ وەستا و لاپەڕەیەکی تری مێژووی کردەوە!

کتێبی “بۆلشەفییەکان دەگەن بەدەسەڵات” گەنجینەیەکی بێهاوتایە بۆ هەرکەسێک کە ئارەزووی چارەنووسی شۆڕشی ئۆکتۆبەر دەکات – چ دژی یان بەدڵی بێت. ڕوونە کە کتێبەکانی مێژووی شۆڕشی ڕووسیا لە نووسینی ترۆتسکی، جۆن ڕید، لارس لی، لویس براینت، چین میلڤیل، ئێچ کار، سوخانۆڤ، ویلیام چەمبەرلین، دەیڤید مێندڵ، ڤیکتۆر سێرج، ئێس سمیس و چەندین زانای دیکە سەرچاوەیەکی زۆر دەوڵەمەندن لە کتێبی لێکۆڵینەوە لە شۆڕشی ئۆکتۆبەر. بەڵام بە بڕوای من لێکۆڵینەوەکانی ڕابینۆڤیچ، بەتایبەتی دوو کتێبی “پێشەکی بۆ شۆڕش” و “بەلشەفییەکان دەگەن بەدەسەڵات”، شێوازێکی دیکەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر کە بە گشتی کەمتر ناسراوە، نیشان دەدەن. ڕابینۆڤیچ لە کۆتایی کتێبەکەدا دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە حزبی بەلشەڤیک زۆرترین دیموکراسی لە ناو ڕێکخراوەکەدا هەبووە و حزبی بەلشەڤیک پابەند بووە بە هەموو ئەو لێدوانانەی کە لە لایەن ئۆرگانەکانی حیزب و داواکارییەکانی جەماوەری شۆڕشگێڕەوە پەسەند کرابوون. هیچ کارێک بە پیلانگێڕی ئەنجام نادات. حیزبی بەلشەفیک حیزبێکی سەدان و هەزاران چالاکی سیاسی بوو کە زۆربەیان لە نێوان مانگی شوبات و تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٧ بۆ پەرەپێدانی شتێک کە پەیوەندی بە ژیانی دەستبەجێیانەوە هەبوو پەیوەندییان پێوە کردبوو! دەڵێ نزیکەی 95%ی ئەو چالاکانە هیچ زانیارییەکیان لەسەر مارکسیزم نەبووە!

ئەو شێوازەی تر
باس لە “میتۆدەی تر” دەکرا. پێویستە کرێکاران سەرەتا ئەو حکومەتە ستەمکارە بڕوخێنن کە ژیانی لێ تاڵ کردوون. حیزبی کۆمۆنیست کە نوێنەرایەتی داخوازییەکانی کرێکاران دەکات، لە کاتێکدا سەرقاڵی تێکۆشانە بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ستەمکار، ناتوانێ بە بیرکردنەوە لەوە ی کە دوای ڕووخانی ڕژیم چی ڕوودەدات خۆی سەرقاڵ بکات.
حیزبی کۆمۆنیست ئەو چالاکوانە سیاسیانە لەخۆ دەگرێت کە داخوازییەکانی بزووتنەوە سیاسییە ئازادیخوازەکانیان داڕشتووە. ئەمە ئەو میتۆدەیە کە لینین و پارتی بەلشەڤیک بەو شێوازە وەڵامی قەیرانی کۆمەڵگای ڕووسیایان دایەوە. ئەوەی دوای ئەم هەوڵەی کرێکاران، واتە ڕووخاندنی حکومەتێکی وەک حکوومەتی کاتیی کێرنسکی یان ڕژێمێکی وەک ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بەشێکی دیکەی خەباتی چینایەتی کرێکاران دەگرێتەوە. ئێمە ئەمە بە “نەرێنی” ناودەبەین. حیزبی کۆمۆنیست ڕابەرایکەری شۆڕش دەبێت لە پێش هەموو شتێکەوە دەسەڵاتی سیاسی بگرێتە دەست. حیزبێکی لەو شێوەیە نابێت خۆی سەرقاڵی سواربوونی بۆرژوازی بکات. لینین بەبیستنی ناوی مەنشەڤیک و ئێس ئاڕەکان، دڵتەنگ دەبوو. حیزبەکان بە ناوی سۆسیالیست و سۆسیال دیموکراتەکانەوە بە ملیۆنان کرێکار و کۆڵبەر و سەرباز لە دوای خۆیانەوەن، بەڵام بە دوای ئامانجی کادێت و ئۆکتۆبەریستەکاندا دەگەڕێن. شۆڕش ڕوویدا، تزار ڕوخێنرا، بەڵام مەنشەفیکەکان و ئێس ئاڕەکان. تەنانەت لەو شوێنانەی کە پارتەکانی “بۆرژوازی ڕووسی” خۆیان دەیانگوت ئێمە ناتوانین حوکم بکەین، مەنشەفییەکان و ئیس ئاڕەکان. بە دوودڵیەوە ئەندامێتی وەزارەتێکیان قبوڵ کرد. هەرچەندە ئەوان زۆرینەی شوراکانیان بەدەستەوە بوو و حزبی بەلشەفییەکان کەمینەیەکی کەم بوون ، بەڵام لە دروشمی بەلشەفییەکان “هەموو دەسەڵات بۆ شوراکان” دەترسان!
مەبەستم لە ئاماژەدان بەو پرسانەی سەرەوە ئەوەیە کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بە تایبەتی دوای مردنی لینین و پێشهاتەکانی دواتر لە ڕووسیا و بڕیارەکانی حزبی کۆمۆنیستی یەکێتی سۆڤیەت و کۆمینتەرن، هاوکاری لەگەڵ بۆرژوازی و سەرکوتکردن داواکاری کرێکاران وەک ئامانجێکی کۆمۆنیستی و مارکسی ناسێندرا! کاتێک کۆمۆنیستێک ڕەخنەی لە ناسیۆنالیزم دەگرت، وەک ئەوە وابوو لە مارکسیزم لابدات. ڕەخنە لە ئایین کوفر بوو. هەوڵی کۆمۆنیستەکانی دواتر لە ڕەخنەگرتن لە ئایین، ناسیۆنالیزم، فیدراڵیزم و ئۆتۆنۆمی، دیموکراسی، پەرلەمانتاریزم و ڕووبەڕووی خراپترین کاردانەوەی هەمان چەپەکان بووەوە. خومەینی و سەدام و قەزافی هاوپەیمانیان بوون. چەپێک کە پێی وابوو لێنینە، بەڵام نوێنەری میتۆدێکی تەواو مەنشەفیکی بوو.

میتۆدی لینین، میتۆدی مەنسوور حیکمەت
خوێنەر دەتوانێت چەند بابەتێکی گرنگ لە کتێبی “بۆلشەفییەکان بەدەسەڵات دەگەن” پەیڕەو بکات. هەموو ئەم پرسە گرنگانە پێکهاتە سەرەکییەکانی میتۆدی لینین: ١) حزبی بەلشەفی کراوەترین و ئازادترین حیزبە کە مێژوو بینیویەتی. حیزبێک کە هەموو پرسێکی جەماوەری شۆڕشگێڕ پرسی خۆی بێت، چالاکوانانی بوارە جیاجیاکان لەسەر هەر بابەتێک کۆبوونەتەوە و تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کردووە بۆ ئەوەی بگەنە خاڵێکی هاوبەش. حیزبێک کە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و هەڵسوڕاوە کاریگەرەکانی لە نێو کرێکاران و سەربازاندا، بە تایبەت لە ماوەی نێوان تەموز و ئۆکتۆبەردا، نازانن مارکسیزم دەخورێت یان لەبەر دەکرێت! لینین بە حەق دەروازەی حیزبی بەڕووی ئەو کادرانەی بزووتنەوە پێشکەوتنخوازانە و ناڕەزایەتییەکاندا کردەوە. هەمان لینین کە لە سەردەمێکدا سەرکردایەتی جۆرێکی تەواو جیاوازی حیزبی دەکرد و لەگەڵ زۆرینەی سەرکردەکانی پارتی سۆسیالدیموکراتی ڕووسیا خەباتی بۆ کرد.
٢) حیزبی بەلشەفی ڕووبەڕووی جەماوەر دەبێتەوە و هیچی نییە لە جەماوەری شۆڕشگێڕ و کۆمەڵگای ڕووسیا بیشارێتەوە. بەڵام حیزب لە کۆبوونەوە بڕیارەکانیدا مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسانە دەکات کە پێویستە لە بازنەی داخراوی ڕابەرایەتی حزبدا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی شۆڕش بەرەو پێشەوە بچێت. ڕابینۆڤیچ دەڵێ، بڕیاری کۆبوونەوەی ١٠ی ئۆکتۆبەری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، سەبارەت بە ڕاپەڕینێکی چەکداری لەدژی حکومەتەکەی کێرێنسکی، بابەتێک بوو کە پێویستە سەرکردایەتی حیزبی یەکەم خۆی درک بە گرنگییەکەی بکات. حیزب ڕابەرایەتی خەباتی کرێکاری لە کۆمەڵگادا دەکات و دەگاتە ئەو ئاستەی کە دەبێت پلان بۆ شەڕی کۆتایی دابڕێژێت. دەبێت بڕیار لەسەر دەسەڵاتی سیاسی بدات. حیزب چاوەڕێی بڕیاری شورا و لیژنە کارگەکان و سەندیکاکان ناکات بۆ بڕیاردان لەسەر ڕووخاندنی حکومەتێک کە ڕقی لێی بێت و هیچ پشتیوانییەکی لە کۆمەڵگادا نییە. حیزب ڕێبەری شۆڕشە، سەرکردەی بزووتنەوە پێشکەوتنخواز و ئازادیخوازەکان لەخۆدەگرێت و لە بڕیاردان لەسەر شۆڕشدا دەبێت بڕیاری کۆتایی بدات. ئەم جۆرە حیزبانە هەندێک جار ئاشکراکردن لەسەر کەسانی وەک خومەینی و شا دەکەن، بەهۆی ئەو وەهمەی کە جەماوەر لەسەریان هەیەتی. لە شوێنێکدا دەربارەی حیزبی تودە و موجاهدین و فیدایی خەلق ئاشکرا دەکات کە هەریەکەیان لە دوای خۆی بەشێک لە کۆمەڵگایان هەیە و ئامانجەکانیان زۆر جیاواز نییە لەگەڵ ئامانجەکانی بەنی سەدر و لاجوردی. لە شوێنێکدا دەبێت کاری تیۆری لە نێوان ڕێکخراو و حزبە چەپەکاندا بکات. بەڵام کاتێک ڕژێمەکانی وەک کۆماری ئیسلامی، حکوومەتی پەهلەوی، یان حکوومەتی کاتیی کێرێنسکی ڕقیان لێ دەبێتەوە و دەبێ بە هەر شێوەیەک کە بتوانرێت بڕوخێندرێن، ئەوە بیرۆکەیەکی باش نییە کە دەرفەتێک بدرێت بە زیباکەلام، خاتەمی، شیرین عیبادی و کۆرنیلۆڤ. لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتیدا بڕیار دەدات ئەم حکومەتە کە پێیەک لە جەنگی جیهانییە، کە دژە ژن و تیرۆریستە، ئەگەر بە سێ کەسیش بکرێت، فڕێ بدرێتە خوارەوە،ئەبێت فڕێ بدرێتەخوارەوە!
٣) پارتی بەلشەفیک ئەو حیزبەیە کە لە ناوەندی هێرشی سەر تزار و حکومەتی کاتی دوای ئەوە. حیزبێک کە کۆمەڵگا لە دەوری سێ دروشمی سەرەکی جەماوەری شۆڕشگێڕ کۆدەکاتەوە: “ئاشتی و کۆتایی هاتنی شەڕ، داواکاری بژێوی جەماوەر لە شارەکان و زەوی بۆ وەرزێرە هەژارەکان”. حیزبێک کە ئەم سێ داواکاریەی بەستووەتەوە بە ڕووخاندنی حکومەتی کاتی کە دەیەوێت درێژە بە شەڕ بدات و چاوپۆشی لە داواکاریی جەماوەر دەکات. لە ماوەی نێوان ئەم دوو هەڵبژاردنەدا، کاتێکی زۆر نییە بۆ بەفیڕۆدان. حیزبێکە کە نوێنەرایەتی “نا”ی خەڵک دەکات بۆ حکومەتێک، کە لەگەڵ ژەنەڕاڵ کۆرنیلۆڤ هاوپەیمانی کردووە بۆ سەرکوتکردنی شۆڕش.
٤) حیزبی بەلشەفی لە نێو کرێکاران و چالاکانی کرێکاریدا بنکەیەکی فراوانی هەیە. حیزبێکە کە کرێکاران و سەربازان یەکدەخات، یەکێکە لە هەوڵە سەرەکییەکانی تێکۆشەرانی. حیزبێک کە ڕێکخستنی کرێکاری زۆر بۆ گرنگە و یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی تێکۆشەرانی. حیزبێکە چاوپۆشی لە داواکاری جەماوەری ناڕازی ناکات. حیزبێکە پرسی بێ مووچەی کرێکاران بە پرسی خۆی دەزانێت. حیزبێکە پرسی باڵاپۆشی کچانی گەنج بە کێشەیەک بۆ هەموو کۆمەڵگا دەزانێت. حیزبێکە سەرقاڵی ڕێکخستنی کرێکاران لە ڕێکخستنە جەماوەرییەکانیدا. حیزبێکە کە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا زۆرینەی کاریگەرانەی سەرکردە کرێکارییەکان کە ئەندام و تێکۆشەری مێنشەفیکەکان بوون، بۆ خۆی ڕاکێشا. ئەو حیزبە کە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بەتوانایە، لە لایەن ئەم چالاکوانە کرێکاری و کرێکارانەوە کە لە “پاسەوانی سوور”دا ڕێکخراون، پلانی کێرێنسکی و کۆرنیلۆڤ لەناو دەبات. ڕابینۆڤیچ نیشان دەدات کە هەبوونی میتۆد پێویستی بە پلان و کاری پراکتیکی بێ وەستان هەیە. حیزبێک دەتوانێ بە شێوەی تیۆری قسە بکات، بەڵام لە پراکتیکدا کادرێکی چالاکی نییە، لە نێو کرێکاراندا دەنگیش نییە. دەسەڵاتی حیزب داخوازی جەماوەرە. دەسەڵاتی حیزب نوێنەرایەتیکردنی “نا”ی جەماوەری ناڕازی و لە هەمان کاتدا هەڵسوڕاوانی بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکانە.

٥) حیزبی بەلشەفی ڕووبەڕوو دوژمنی بینی و جەماوەری لە دژی ئەم دوژمنە ڕێکخست. کێرێنسکی و کۆرنیلۆڤ دوژمن بوون. بۆ سەرکەوتن لە شەڕەکەدا، دەبێت سەرەتا کێرێنسکی و کۆرنیلۆڤ بڕوخێنرێن. مەحاڵە کۆماری ئیسلامی پشتگوێ بخەین و هۆشداری بدەین لەوەی پوتین و ترەمپ و نەتانیاهۆ دوژمنن! دوژمنی یەکەم و سەرەکیی کرێکاران و ژنان و هەموو کۆمەڵگە، کۆماری ئیسلامییە بە کوتلە و باندە جۆراوجۆرەکانییەوە. ترامپ و پوتین و ناتانیاهۆ و هەموو سیستمی سی ئای ئەی و مۆساد لە هەموو ژیانی خۆیاندا هێندەی ساڵێک لە کۆماری ئیسلامی ژیانی خەڵکی ئەو کۆمەڵگایەیان تێک نەداوە! ئەوانەی نانی شەویان لەسەر سفرەی منداڵی کرێکاران دزیوە، باندە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامین. ئەو کەسەی بۆ شکستپێهێنانی دوژمن ناونیشانێکی هەڵە دەدات، هێندەی ترامپ و پوتین و سەرانی کۆماری ئیسلامی دۆستی کرێکارانە. لینین ڕێک هەمان بۆچوونی هەبوو سەبارەت بە کێرێنسکی و حکومەتە کاتیەکەی. بەشێک لە سەرکردایەتی حزبی بەلشەفیک لەم بابەتە تێنەگەیشتن.

میتۆدی لینین بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لە پەراوێزدا بوو لە ژێر داروپەردووی درۆ و شێواندن. ئەو میتۆدەی کە مەنسور حیکمەت لە باسکردنی ” حزب ودەسەڵاتی سیاسی”، “سەلبی و ئیسپاتی”، “دەوڵەت لە قۆناغە شۆڕشگێڕییەکان”، و باسکردنی بزووتنەوەکان پەیڕەوی لێکرد و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریش لەسەر ئەو میتۆدە دامەزرابوو، هەر یەکە وەک چۆن میتۆدی لینین و هەمان میتۆد ئەوەیە کە کتێبی “بۆلشەفییەکان دەگەنە دەسەڵات” بە باشی ڕوونی کردۆتەوە. بۆ ئەو چالاکە کرێکارییە و ئەو چالاکە سیاسییەی کە سەرقاڵی ڕزگارکردنی کۆمەڵگایە، پێویستە مەنسوور حیکمەت بناسرێت. خوێندنەوەی کتێبەکەی ڕابینۆڤیچ، ئەو کەسە کنجکۆڵەی کە ئارەزووی ڕزگاربوون لە تاڵاوی کۆمەڵگەی سەرمایەداریی هەیە، بە میتۆدی کاریگەرانەی لینین دەناسێنێت.


٢٧ی ئایاری ٢٠١٨

Previous
Next
Kurdish