Skip to Content

لە دژایەتی لەگەڵ لەباربردنی منداڵدا.. مەنسور حیکمەت

لە دژایەتی لەگەڵ لەباربردنی منداڵدا.. مەنسور حیکمەت

Closed
by كانونی دووه‌م 12, 2023 General, Opinion, Women


وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر
دەقێک کە لە شریتەوە وەرگیراوە

مادەی ٣٩ – دەبێت قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ هەڵبوەشێتەوە…
ئەوەی لێرەدا نووسراوە، وەک بەند، بەلای منەوە زۆر سروشتییە، کە لە نەریتی گشتی چەپەکاندایە. هەڵوێستەکانی ئەو بابەتە ئاساییەکانی چەپن، “بەرگریکردن لە ئازادی لەباربردن”. بە شێوەیەکی سروشتی تا تەمەنێکی دیاریکراو، بۆ کۆرپەلە و هەروەها بە فەمی ناسینی ژنەکە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە یان ئەنجام نەدانی. ئەمانە هەڵوێستی سەرەکی چەپەکانن لە قوناغێکی دیاریکراودا، نازانم هەمیشە وا بووە یان نا؟ بەڵام ئێستا بەم شێوەیە.

لەگەڵ ئەم جیاوازییەدا بێگومان بەندەکەمان کەمێک شەرمنترە و ئەو دروشمە بنەڕەتیانەی کە چەپ داویانە و ئەو دەرەنجامە لۆژیکیانەی کە لەم باسە دێتە ئاراوە، نەیانکردووە. بۆ نموونە لە هیچ شوێنێکدا بە ڕوونی نەنووسراوە “لەباربردن بەپشت بەستن بە داواکاری، واتە هەر لەوکاتەدا کە ژنەکە داوای کرد”. بەنەخستنەڕووی هۆکارێکیش کە ژنەکە بۆچی ئەیەوێت منداڵ لەباربردن ئەنجام بدات ؟ ئایا ڕەزامەندی هاوسەرەکەی پێویستە؟ لە هیچ شوێنێکدا بە ڕاشکاوی نەیگوتووە “ژن مافی هەڵبژاردنی هەیە”. ئاماژەی بەوەشکرد، مەرج نییە ئەنجامدانی ئەو کارە بە مۆڵەتی ژن بێت. مەرجدار نیە بەمۆڵەتی هیچ کەس و ژنێکەوە ، تەنها ژن نەبێت. ڕێگەپێدراوە. لە کاتێکدا لەباسەکەی چەپدا بە گشتی هەڵبژاردنە. واتە لەباربردن هەڵبژێرێت ئیتربەسە.

هەروەها لەم بڕگەیەدا هیچ هەوڵێک بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی لەباربردن نییە. بۆ نمونە ڕاستە ئێمە هەڵمانوەشاندەوە، بەڵام لەم دۆخەی ئێستادا لە هەڵوەشاندنەوە یان هەڵنەوەشاندنەوەیدا هیچ جیاوازییەک نیە بۆ زۆرینەی ڕەهای خەڵک ، چونکە هەرچۆنێک بێت کلینیک و دەرمانخانەیەک نییە ، ڕیزەکان درێژن. بۆ ئەوەی ئەم کارە دەست پێبکرێت، لە هیچ شوێنێکدا نەیگوتووە کە دروست بکرێت، خەڵکێکی زۆر بۆ ئەم کارە ڕاسپێردرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. ئەگەر چەپ ئەمەی دەوێت. بەڵام لە نەریتی چەپەکاندایە و منیش لەگەڵ زاراوە گشتیەکانیدا ناکۆکم، واتە لەباربردن ئازادە و مافی ژنە کە ئەنجامی بدات. من بە تەواوی دژی لەباربردنی منداڵم وەک کردارێک و دەمەوێت ئەمە ڕوون بکەمەوە.

ڕاستیەکەی بەڕای من ڕەنگە لەباربردن تاکە شتێک بێت کە بە ڕوونی دژایەتی سیستەمی کۆمەڵایەتی هەبوو لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا لەگەڵ سروشتی مرۆڤ و مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی نیشان بدات. لەباربردن بەو مانایەیە کە مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێت لەم کۆمەڵگایەدا بژی و لەو پەیوەندیانەدا بژی، پێویستە تیغ لە جەرگی خۆیان بدەن.

باشە زۆر شتیش لە خۆیاندا ئەمەیان هەیە. وەک خودی خەباتی چینایەتی، وەک شەڕ، کە مرۆڤایەتی لە دژی خۆی دەجەنگێت، لەم سیستەمەدا. وە مرۆڤایەتی لەناو دەبات، ئەو شتانەی پەیوەندییان بە مرۆڤایەتییەوە هەیە. بەڵام لەم حاڵەتەدا بە بڕوای من هەموو گرنگییەکە لێرەدا ئەوەیە کە مرۆڤ دەبڕێت نەک لە شێوەی مرۆڤێکی دیاریکراودا، لەگەڵ تاوانێکی دیاریکراو، یان بەرژەوەندییەکی دیاریکراو، بەڵکو لە فۆڕمی مرۆڤدا بە گشتی، مرۆڤ وەک مرۆڤێکی پۆتانسێل، مرۆڤی داهاتوو، شمشێر بەڕووی خودی مرۆڤ بووندا ڕادەکیشێت.

ئه مه واتای چیه؟ واتە ئەگەر ڕۆژێک کۆمەڵگا ببێتە سۆسیالیستی و مێژوونووسەکانی باسی ئەم قۆناغەی ژیانی مرۆڤایەتی بکەن، دەڵێن دۆخی سیستەمی کۆمەڵایەتیان بە جۆرێک بووە کە کۆرپەی مرۆڤیان لە سکی دایکی دەرهێنا و فڕێیاندا، بەجۆرێک کە دەیانتوانی لەم کۆمەڵگایەدا بمێننەوە. هەروەک چۆن باسی کۆیلایەتی دەکەین. لەو سەردەمەدا کۆیلایەتی بۆ کۆیلە و خاوەن کۆیلەکان ئەوەندە قێزەون نەبوو، وەک ئەوەی ئەمڕۆ بۆ من و تۆ هەیە. زۆر سەیرە هەندێک کەس کۆیلەی هەندێکی تر بوون. هەندێک کەسیان دەخەنە بەردەم شێر بۆ ئەوەی دابنیشن و سەیری بکەن، زۆر سەیرە. بە سەری خەڵک و منداڵەوە یاری پۆلۆیان دەکرد، ژن و هەمووان وەستابوون و سەیریان دەکرد، زۆر قێزەونە. ئێستاش لە قێزەونترین دەسەڵاتی دونیادا ئەم کارە ناکەن، بۆ ئەوەی سەری کەسێک ببڕن و لە گۆڕەپانی شار بە دار لێیان بدەن و هەمووان دەوەستن و چەپڵە لێدەدەن و هەل هەلە لێدەدەن. ئێمە دەڵێین زۆر قێزەونە و چەندە دژە مرۆڤە.
من بیردەکەمەوە، دەربارەی ئێمە، لەو کاتەدا، ئەوان ئەمانە دەڵێن سەبارەت بە لەباربردنی منداڵ لەم قۆناغەدا، و بە بۆچوونی من، زۆر ڕاستتر ئەمە دەڵێن. چونکە ئەو کەسەی کەسەریان بڕی بوو کەسێکی دیاریکراو بووە. هەستێکی دیاریکراو لەبارەی ئەوەوە هەبوو. ئەو کەسەی ئەمڕۆ ژیانی ڕادەگرین کەسێکی دیاریکراو نییە، مرۆڤە. مافی مرۆڤبوون و مافی خواستن و مافی هەبوونی پێداویستی و تێرکردنی پێداویستییەکانە. خەریکە لەناوی دەبات. چینی دەسەڵاتدار بە خەڵک دەڵێن نادەم لەنێوخۆتاندا بکیوژن. نانخۆرەکانتان کەم بکەنەوە، لە نێوخۆتاندا بیانکوژن. پێم وایە ئەمە خراپترین جۆرە.

و دیسانەوە کارەساتی بابەتەکە لێرەدایە کە ئەرکی کوشتنە لە خۆیدا و لەناوبردنی مرۆڤە، ئەوەش بە فۆرمێکی ئەبستراکت و تاکە، کێشانی تیغە دژی مرۆڤ بە گشتی، مرۆڤ وەک نموونە، بە دەستی ئەو ئینسانانە دەسپێردرێت کە نزیکترین پەیوەندیان هەیە لەگەڵ ئەو کەسەدا کە خەریکە لەناو دەچێت و ئەمەش ناودەنێن پێشکەوتوخوازی. واتە لەگەڵ هەر کۆرپەلەیەک کە لە سکی دایکی دەردەهێنرێت و فڕێ دەدرێت، ژنێک مافی خۆی وەرگرتووە! ئەمە کارەساتی دۆسیەکەیە. وە ئەمەش ئەوەیە کە ژنان لە کۆمەڵگە وەریدەگرن.

ئەمە دووڕوویی کۆمەڵگای سەرمایەدارییە، تاوانێکە کە هەموو ڕۆژ و شەو ڕۆژێک ئەنجامی دەدات. واتە مرۆڤەکان لەناو دەبات بەبێ هیچ بەرپرسیارێتی و گوناهێک، لەسەر تاوانی هاتن و داوای نان و پێویستی و من نامەوێت ئەم پێداویستیانە دابین بکەم، و ئەم پۆستە دەسپێرێت بە دەستی ئەو کەسەی کە دەیەوێت ئەو ببێتە منداڵ و لەدایک بێت. لەبنەڕەتدا پەیوەندی بەوەوە هەیە، بەشێکە لە بوونەکەی. وە ئەو تاوانەی کە خۆی دەیەوێت بیکات، بە ناوی ئەوەوە دەیکات.

ئەمە پخیەی کۆمەڵگەی سەرمایەدارییە، ئەم پوختەیە بە کۆمەڵگە چینایەتی دادەنرێت. پێم وایە لەباربردنی منداڵ دژی ئینسانیە. فۆرمولەیەکە کۆمەڵگای ئێمە وەک نموونەیەک بۆ نەوەکانی داهاتوو دەردەبڕێت و ڕۆژێک دەڵێن زۆر قێزەون بوو. ئەمە کارێکی قێزەونە و دەبێت بزانین کە باس لە کارێکی قێزەونی دژی ئینسانی دەکەین. کە بەڕای من زۆر خراپترە لە کوشتنی نەیارێک، لە کوشتنی ڕکابەرێکی بازرگانی، لە کوشتنی ڕکابەرێکی کارکردن، لە کوشتنی ڕکابەرێکی خۆشەویستی. ئەو بەرژەوەندییە دیاریکراوانە وا لە مرۆڤە دەمارگیرەکان دەکەن کە تەقە لە یەکتر بکەن. ڕوون نییە چییە! هیچ کامیان نییە. من دژی لەباربردنی منداڵم، چونکە کۆمۆنیزم لە مرۆڤەوە دەست پێدەکات. ئەگەر ئینسان لە ژێر کۆمۆنیزمەوە دەربهێنیت، جگە لە هەلپەرستی بنەڕەتی هیچی تر نامێنێتەوە.

ئەگەر بارودۆخی چینی کرێکار باشتر بێت، چونکە ئەمانەمان وەک سیمبولی مرۆڤ وەرگرت، کە لەسەر شانی خۆی دەژی. چونکە ئێمە مشەخۆر بوونمان بە تایبەتمەندی مرۆڤ نەدەزانی. چینی کرێکار کە ئەم دەسەڵاتە لە خۆیدا دەبینێت و ئەم مافە بەخۆی دەدات و دەتوانێت لە یەک ئۆردوگادا هەزار و یەک کەسی غەیرە کرێکار بکوژێت، چونکە لێهاتوویی ئینسانی خۆی نیشان دەدات. وە کۆمەڵگای ئینسانی خۆی نیشان دەدات. ئەگەر مرۆڤ لە هەموو فۆرمولاسیۆنێکی مارکس و حورمەت، کەرامەتەکەی، بەهاکەی، تەنانەت لە ئەبستراکتترین فۆرمیشدا لاببەیت، پێموایە مارکسیزم هیچ نییە جگە لە هەمان هەلپەرستی کە لە چین و ڕووسیا و هتد بەکارهاتووە. مارکسیزمی ئەوان مارکسیزم نییە. مارکسیزمی ئەوان ململانێیەکی دیاریکراوی دەسەڵاتە بۆ دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی دیاریکراو.
من پێم وایە کۆمۆنیستێک ناتوانێت لەگەڵ لەباربردن بێت، بەهەمان هۆکار کە ناتوانێت لەگەڵ کوشتنی پیرە پیاو و پیرەژنەکان بێت کە تەنها پێویستیان پێیەتی. چونکە ناتوانێت هەواداری “بڕۆ خۆت بکوژە” بێت. چونکە بەڕای من ئەو منداڵەی کە دەکوژرێت، ئەو کۆرپەلەی کە لەناو دەچێت، درێژکراوەی ئەو کەسەیە کە لەبەردەم کارگەکەدا دەکوژرێت. هەردووکیان بە یەک لۆژیک دەکوژرێن. هەردووکیان دێن و پێویستییەک دەخەنە ڕوو کە کۆمەڵگەی چینایەتی هەبوو نایەوێت پێیان بدات، هەر بۆیەش دەتوانێت هەردووکیان لەناو ببات. ئەمە پێویستییەکی ئێستایە و پێویستییەکی داهاتووە.

بەهەر حاڵ من وەک کۆمۆنیستێک دەڵێم ناتوانم دەنگ بەم شتە بدەم. وەک پرەنسیپێک دژی لەباربردنی منداڵم. وە پێموایە ئەمە تاکە پرەنسیپ نییە کە ئەم پرەنسیپە تێکدەرەم لە پێشکەوتنی بزووتنەوەکەماندا دۆزیەوە. بەڕای من پێشێلکردنی ئەم بنەمایە ڕێگەمان پێنادات سەرکەوین. وە دەیان بنەمای وەک ئەمانە ئێمەی لە مرۆڤ جیاکردۆتەوە و جیامان کردۆتەوە لە خۆبەخشین بە هەست و سۆزی ڕاستەقینەی مرۆڤ. ئێستا ناوی ئەو بەرگریکارە ئینسانە، لە شوێنێک لە دەرەوەی من، کە ئەوەندە هەستی هەیە کە دێت و دەڵێت، وەرە بزانە، کاتێک لەم فیلمەدا، تیغی پزیشکی نەشتەرگەری بەر قاچی کۆرپەکە دەکەوێت، قاچەکانی دەکێشێتەوە ناو کۆرپەلە، تەنانەت لەم تەمەنە گەنجەشدا. وە دەبێت بڵێین کە ڕەفڵەکسێکی دەمارییە! ڕەفڵەکسی دەمار! ئایا لە حاڵەتێکی تردا ئامادەم ئەم کارە بکەم؟

بە بڕوای من ئەم قبوڵکردنە لە پێگەی لەباربردن، تەسلیمبوونی کۆمۆنیزمە بە بەرژەوەندییە بچووکە فێمینیستەکان. لەباربردنی منداڵ هەمیشە هەڵوێستێکی چەپ نەبووە، سەردەمانێک هەڵوێستێکی بۆرژوازی بووە، هەڵوێستێکی ڕاستڕەو بووە بۆ کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی کرێکار. ئێستا هەڵوێستەکە ماوە. بۆ چی؟ چونکە تەکنەلۆجیای ئەم کارە هێندە پێشکەوتووە کەس سەرنجی ئەوە نادات کە چی ڕوودەدات. وا دیارە کلینیکە زۆر باشەکان کە مۆزارت لێدەدەن لە ژووری چاوەڕوانیەیدا، لەو ژوورەی تەنیشت یەکتر، خراپترین سووکایەتی و بێڕێزی بە مرۆڤ بە گشتی دەکەن. بەڵام ژوورەکە پاک و خاوێنە، کات دیاری دەکرێت، بەخۆڕاییە، پزیشکەکە کەسێکی لێهاتووە، کەسیش بەهۆی هەوکردنەکانەوە نامرێت کە بەهۆی ئەم ڕێکارەوە دروست دەبێت. هەر لەبەر ئەمەشە هاتووینەتە سەر هەڵوێستەکانمان. پێم وایە کۆمەڵگایەک کە ئەم کارە بەرامبەر مرۆڤ و توانای مرۆڤ بوون بکات، کۆمەڵگایەکی تەندروست نییە. وە ئەگەر قبوڵ بکەم کە کۆمەڵگا نەخۆشی نییە، بە ئاسانی دەتوانم زۆر شتی تر قبوڵ بکەم و لێرە نەبم.

لە ئاستێکی پراکتیکیدا پێموایە هەڵوێستەکانمان لە چینی کرێکار دادەبڕێت. ئێمە دەڵێین هەژاری دەبێتە هۆی ئەوەی کرێکارێک، ژنێک یان هەر کەسێک کۆرپەی خۆی بکوژێت. پاشان شەرعیەتی ئەم کارە دادەمەزرێنیت، وەک چارەسەر؟! لە کوێ و بە چ شێوازێکی تری تیۆری ئەم کارەمان کرد؟ ئایا ئێمە لە هەموو شوێنێک هۆکاری ئازار و نەهامەتی خەڵکمان نەگێڕایەوە و شمشێرمان لە دژی نەکێشا؟ بۆچی لەم حاڵەتە تایبەتەدا لەناکاو چارەسەرێکی تاکەکەسیمان قبوڵ کرد و گوتمان بەڵێ با بچین بیکەین؟

هۆکارەکە چیە؟ چونکە لە کۆتاییدا دەچیت و ئەم کارە دەکەیت. دەزانم تۆ بڕیارە ئەم کارە بکەیت. زۆر کەس دەچن و کاتەکانی زیادە کار دەکەن، بەڵام من ئامادە نیم کاتژمێری زیادە بخەمە ناو خشتەی کارەکانمانەوە. من دەڵێم قەدەغەکردنی کاتەکانی زیادە. ئەمە هەڵوێستی منە لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی. دەزانم لەم باسەدا زۆر بابەتی کۆنکرێتی هەیە. بەڵام ویستم سەرەتا بڵێم کە من بە مەبدەئیەن دژی ئەم بابەتەم، دواتر بچمە سەر پرسی کۆنکرێتی.

ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەمڕۆ ڕاستڕەوی توندڕەو لەگەڵ قەدەغەکردنی لەباربردندایە. هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەیەوێت دین لە دژی چەپ بەهێز بکات. هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەیەوێت دامەزراوەی بنەماڵە بەهێز بکات، دژی چەپ و گۆڕانی کۆمەڵایەتی. دەیەوێت دەسەڵاتی پیاو لە خێزاندا بەهێزتر بکات. ڕوونە کە هۆکارەکەیە. بۆ ئەو گرنگ نییە کە لەباربردنەکە دەکرێت یان نا. بۆ ئەو گرنگە کە لەباربردنی منداڵ بە فەرمی نەبێت. دەزانێت کە لەباربردنی منداڵ ئەنجام دەدرێت. دەزانێت ئەگەر ئەم یاسایە دەربکات، سەدان و هەزاران لەباربردن لە کوچە و کۆڵانەکانی پشتەوە، لەلایەن دەلاک و فاڵچی و پزیشکی دەرکراوەوە ئەنجام دەدرێت. ئەو ئەمە دەزانێت. ئەمە مەسەلەکە نییە. مەسەلەکە لەباربردنی منداڵ نییە. کێشەکە ئەوەیە وێنەیەکی جوانی ئەو خێزانە بدەیت کە بتوانێت لە پشتیەوە خۆی بشارێتەوە. کێشەکە لە ڕاستیدا چارەسەرکردنی هەمان هەستی مرۆڤایەتییە کە من و تۆ بەجێمان هێشتووە. واتە ئەگەر بە باشی حوکم لەسەر مرۆڤەکان بدەیت حەز بە لەناوبردنی کۆرپەی خۆیان ناکەن. پەنای بۆ بردووە، بۆ ئەوەی لە بەردەم من و تۆدا بەرز بوەستێت و ئەم مەیدانەشمان پێ سپاردووە و هاتووینەتە دەرەوە.
بەڵام ئارگومێنتی دیکەش هەن. بەڕای من ئەگەر لەباربردنی منداڵ قەدەغە بێت، ئەوا لەسەر ئاستی کۆمەڵگا کە لەباربردنی منداڵ بەخۆڕاییە. لە کۆمەڵگایەکدا کە لەباربردنی منداڵ بەخۆڕاییە، لەباربردنی منداڵ کەمترە. من هیچ گومانێکم لەم بابەتەدا نییە.

نیشاندەری پێوەرێکی ئەخلاقییە لە کۆمەڵگادا کە ڕێگە نادات ئەم کارانە لە شێوەی قاچاخدا ئەنجام بدرێن. وە هەروەها، کۆمەڵگایەک کە پێوەرێکی ئەخلاقی هەبێت کە ئەمەی قبوڵ کردووە و لە هەمان کاتدا گەشەی کولتووری زۆری هەبێت، دەتوانرێت وا گریمانە بکرێت کە دەست لەو شێوازانە نادەن. لە لایەکی ترەوە هەزار و یەک کەس قازانجی بۆ ناکەن. ناتوانن بە هیچ شێوەیەک لە بازاڕدا کەس لەبارببەن. ئاماژەگەلێک هەن کە ڕەنگە هانی زۆر کەس بدەن کە ئەم کارە نەکەن و هتد.

بەڵام ئەمە مەبەستی من نییە. من ئەم ڕاستییە دەڵێم کاتێک دەتوانم بیڵێم، کاتێک پێشتر سەرەتا لەگەڵ کەیسەکەدا حسابی پرەنسیپی خۆمم ڕوون کردۆتەوە، دواتر دەتوانم ئەم ڕاستییە بڵێم. کاتێک ناڕەزایی خۆمم بۆ ئەم کارە دەربڕیوە، دەتوانم ڕاستییەکە بڵێم، کە پێموایە ڕاستترە کە لەلایەن حکومەتەوە بیکرێت نەک هەزار و یەک کەسی نالەبارلە کۆمەڵگا ئەنجامی بدات. بەهەر حاڵ ئێمە لەم کۆبوونەوانەدا کاتێکی زۆرمان نییە بۆ قسەکردن. من زۆر شتم هەیە سەبارەت بە لەباربردنی منداڵ و بەپێی ئەوەی چ ئارگیومێنتێک بۆ بەرگریکردنەکەی دەخرێتەڕوو، من ئارگیومێنتم هەیە بۆ هەموو ئەو ئارگیومێنتانە. ئارگومێنتی من لێرەدا ئەوەیە کە هەڵوێستی پرەنسیپی ئێمە ئەوەیە کە بێزاری خۆمان لە لەباربردن و دژایەتییەکەی بەرامبەر بە مرۆڤ و ئەو ڕۆڵەی لە سەرمایەداریدا دەیگێڕێت، دەرببڕین. ئەمە ڕەخنەی ئێمەیە، کە مرۆڤ ناچارە لەم کۆمەڵگایەدا ئەم کارە بکات. ئەوە ئەو کاتەیە دەتوانین بڵێین تا ئەو کارە بە هەر شێوەیەک بێت و لەو کۆمەڵگایانەی کە ئەم کارە هێشتا پێویستی بە ئەنجامدان هەیە، ئێمە دێین و لە ژێر مەرجێکی دیاریکراودا ئەم کارە دەکەین، بۆ ئەوەی نەبێتە بازرگانی چەند کەسێک و ژن لەمەدا لە ناوەڕاستدا ون مەبە. چونکە ئەمە بە هەر شێوەیەک بێت دەکرێت. پاشان تەنها تا ئەو ڕادەیەی کە بتوانین بێزارییەکی ئەوپەڕی خۆمان دەرببڕین، پێموایە دەتوانین لەگەڵ کەسانێک کە باوەڕمان پێیەتی دەریببڕین، و دەیکەین بە یاسایی.

من دژی بە یاساییکردنی لەباربردنی منداڵ نیم. من دژی ئەوەم کە حزبی کۆمۆنیستم پێیان وابێت لەباربردنی منداڵ کێشەیەکی تێدانیە. باشە یەکێک لە مافەکانە، هەروەک چۆن قژی دەبڕێت، کۆرپەلەکەشی لەبار دەبات! حزبێک دێت دەوێت دڵنیابێت لەوەی ژنێکی دووگیان فشاری لەسەر دروست نەبێت لەکاتی کارکردندا، لە دەرگایەکی ترەوە، مافی کوشتنی هەمان کۆرپەلە دەدات کە بەم شێوەیە چاودێری دەکات، بە کەسێکی ناو کۆمەڵگا کە هی ڕەگەز بە هیچ شێوەیەک بۆ من گرنگ نییە – ئەو ژنە، با ژن بێت. پیاوە، با پیاو بێت. من قبوڵ ناکەم لەبەر ئەوەی ژنە، مافی خۆیەتی ئەم کارە لەگەڵ بونەوەرێکی ئینسانی بکات کە لە ڕێگادایە و ئیتر ئەم کارە دەکات.

ئێمە خەتەنەکردنی مێینە قەدەغە دەکەین، کە هاوتایە لەگەڵ یەک بەیەکی، وەک دەستدرێژییەکی جەستەیی و دەروونی بۆ سەر ژنان، کە خۆی یەکێکە لە فۆرمەکانی ئیرادەی مرۆڤ، لە لایەکی دیکەشەوە قێزەونترین دەستدرێژیە بۆ سەر بوونی مرۆڤ بە یاسایی دەکەین. وە ئێمە پێمان وایە ئاساییە. پێم وایە فێمینیزم ئەمەی بە ئێمە سەپاندوە. لە بەرامبەر دووڕییانی هەژاری یان ئازادی ژندا، ڕوونە کە هەموو کۆمۆنیستێک ئازادی ژن هەڵدەبژێرێت. بە شێوەیەکی نەریتی بەم شێوەیە بووە.

بەڵام هیچ کەس نەهات بڵێت باشە من ئاڵای دژی هەژاریم هەیە، کێشەی ئێوە چییە؟ تۆ دەڵێی کە هەندێک کەس هەن بە هەر شێوەیەک بێت ناچارن! دەڵێم بەڵێ، ئەم کۆمەڵگایە لەم خەباتەدا قوربانی وەردەگرێت، من چی بکەم؟ پێیان بڵێن ڕەوانە بکەن. هەوڵ دەدەم پێی بڵێم نەخێر، هەوڵ دەدەم پێی بڵێم حکومەت ئاگاداری منداڵەکانتان دەبێت. هەوڵ دەدەم پێی بڵێم لە ڕووی ئەخلاقییەوە ئەگەر هەر فشارێک هەبێت شوێنی نیشتەجێبوونت دەگۆڕین. هەوڵ دەدەم پێی بڵێم ئەگەر کەسێک هەڕەشەت لێ بکات ئێمە دەیگرین. هەوڵ دەدەم پێی بڵێم بەهای ژیانی مرۆڤ چییە؟ هەموو ئەم شتانەم تاقیکردەوە، ئەگەر زار زار بگری، ڕەنگە بیرێکی بۆ بکەمەوە. بەڵام ئەگەر هەر بەوشێوەیە (…) بێیت و بڵێیت “دەمەوێت منداڵەکەم لەبارببەم”. وە من بۆی دەکەم. بەڕای من نابێت ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرین.

بەڕای من دەبێ ئێمە نوێنەری پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ بین و بەڕای من ئەمەش ڕادیکاڵترە. ڕاستترە. چونکە ئێمە دەچینە سەر سەرچاوەی مەسەلەکە و تەسلیم بەو دروشمانە نابین کە دەیانەوێت مەسەلەکە بەدەر بکەن و چارەسەری تاکەکەسییان بۆ دابنێن.
خاڵێکی تر هەیە کە ڕەنگە باسی بکەم. ڕاستگۆیانە نازانم کام چینی کۆمەڵایەتی زۆرترین بەکاری هێناوە لەو وڵاتانەی کە لەباربردنی منداڵ یاسایی بووە؟ پێم وایە چینی ناوەڕاست. لە ژیانی تایبەتی خۆمدا شاهیدی زۆر لەباربردن بووم، هیچ کامیان ڕاستی ئەم ڕستەی یەکەم ناسلمێنن.

“کۆمەڵگەی سەرمایەداری تەنها دوو ڕێگا دەخاتە بەردەم ئەو ژنانەی کە بەبێ مەبەست دووگیان دەبن. لەناوبردنی کۆرپەلە، یان بەرگەگرتنی بارودۆخی سەختی دەروونی و ئابووری و جەستەیی بەنیازی پاراستنی لەباربردنی منداڵ”! بە هیچ شێوەیەک وا نەبوو. لە حاڵەتێ چەند حاڵەتێک یان زیاتر لە لەباربردن کە لە ژیانی تایبەتی خۆمدا لە نێوان مرۆڤەکاندا بینیومە، دوو ڕێگە نەبووە لەو بارەیەوە. ئەمە دووڕیانێکی ڕاستەقینە نییە، ئەمە دووڕیانێکی درۆینەیە، ئەمە دووڕیانێکی فێمینیزمە.

من وا بیرناکەمەوە. بەڕای من پێش هەموو شتێک ئەگەر بە چین و توێژ سەیری بەشێکی زۆری ژنان بکەین، دوو ڕێگا نییە. یان بارودۆخی دەروونی ئابووری-کۆمەڵایەتی سەخت، یان لەناوبردنی کۆرپەلە. بۆ یەکێکی وەک من، ئەوە بە هیچ شێوەیەک دووڕیان نییە. ئایا دەتوانین بڵێین هیچ بژاردەیەک بۆ ئەو کەسانە نییە کە دایک و باوکیان دەگەنە تەمەنی ٩٠ ساڵ؟ یان بەرگەگرتنی بارودۆخی سەختی دەروونی، فیزیکی، جەستەیی، یان کوشتنی پیرەمێردێک؟! ئێمە ئەمە وەک شەقامێکی دوولایەنە قبوڵ ناکەین.

ئایا ئێمە ناڵێین لە دوو ڕێگا زیاتر نییە بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵەکانیان بە هەڵە لەدایک بوون بە مەنگۆلی (بە نەخۆشی داون)، دواکەوتوو بمێننەوە و لە تەمەنێکی بچووکدا بمرن؟ یان کوشتنی منداڵەکەیان، یان بەرگەگرتنی بارودۆخی سەختی دەروونی و فیزیکی و جەستەیی! بۆ ئەمە ناڵێین؟ ئایا ئێمە ناڵێین بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵەکانیان لە شەڕدا کەمئەندامن، تا ئەو ڕادەیەی کە تەنانەت ناتوانن بە هۆشیاری خۆیان لەگەڵ ژینگەی دەرەوەی خۆیان کارلێک بکەن، لە دوو ڕێگا زیاتر نییە؟ یان کوشتنی ئەو دیاردەیەی کە وەک کەمئەندامێک لەوێ دادەنرێت، یان بەرگەگرتنی بارودۆخی دەروونی و فیزیکی و جەستەیی!

ئێمە هەرگیز ئەوە ناڵێین. ئەمە شەقامێکی دوولایەنە نییە، ئەمە دووڕیانێکی چینی کرێکار نییە. لە سەدا نەوەدی چینی کرێکار، هەموو کۆرپەلەیەکی نوێ بۆ ئەو مرۆڤێکە، کە وەک من لە دۆخی مندا، دەبێت یارمەتی بدرێت و کاری بۆی بکرێت و زەحمەتی بۆ بکێشرێت. وە دووفاقی لەبەردەمیدا بەزۆری یان شۆڕشە، یان خەباتە، یان بەکارهێنانی هێزی بازووی و کارکردنی شەرەفمەندانە. لەم کۆمەڵگە بێ شەرەفەدا هەوڵ دەدات زیاتر کار بکات بۆ ئەوەی منداڵەکەی بگەیەنێتە ئەو کەرامەت و ڕێزەی کە لە کۆمەڵگادا پێویستە.

بەڕای من ئەم دووڕیانە دوو ڕێگا نییە. زۆربەی ئەو ژنانەی ئەم کارە دەکەن، پیشەکانیان لە مەترسیدایە. لەو کۆمەڵگایەدا کە من قبوڵ و هاوسۆزی هەمان ئەو ژنە کرێکارانەم کە پچڕانیان هەبووە، سەد ژنمان هەیە کە ناتوانن بە ڕێگریکردن لە دووگیانی زیان بە کرێکارەکە بگەیەنن. ژیانی پیشەیی لە مەترسیدایە. یان تەنانەت تەنها پلەیەک لە تێکچوونی کورتخایەن. ئەوە بەندە بە کۆبوونەوەی ئەو دەسەڵاتەی کە دەیەوێت بەشداری تێدا بکات، بۆ نموونە، یان بەندە بە وەرزی ساڵ، یان تەمەنی، یان پلانەکەی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی بیسبۆڵی خوێندکاران. بێزار بوو لە شتێک چونکە نامەوێت لە تەمەنی بیست و سێ ساڵیدا منداڵم هەبێت. بۆ من دروست نییە لە تەمەنی بیست و سێ ساڵیدا منداڵم هەبێت. ئێمە هیچ نموونەیەکمان نییە کە ئەو ژنانەی کە منداڵەکانیان لەباربردووە، لە ڕووی جووڵەی کۆمەڵایەتی ڕاستەوە ئاوارە بن. چونکە هەمان چینی ناوەڕاست لەگەڵ هەمان کێشە و سەختییەکانی ئەو چینەدا دەمێنێتەوە. ئەو ژنە زەحمەتکێشەی کە منداڵەکەی لەباربرد، لە بنی ئەو چینە کرێکارەدا مایەوە، لەگەڵ هەموو کێشە و سەختییەکانی ئەو چینەدا. کەس بە هۆی لەباربردن لە بنەڕەتدا هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە. لە دەیان کتێب و سەدان ڕاگەیاندن، ئەو کێشە و سەختییانەی بوونی کۆمەڵایەتی ئێوە وەک چین و توێژێکی دیاریکراو دروستی کردووە، بە میللەت دەڵێین. ئێستا، ئایا لەدایک بوونی منداڵ لە شوێنێکدامان کردووە بە فاکتەری دیاریکەر؟ ئایا دووڕیانێکی تر، کردەوەیەکی ئاوا قێزەون دەخەینە بەردەمی؟ من ئەمە قبوڵ ناکەم.

من دەڵێم بۆ من وەک کەسێک ئەم دووڕیانە هەرگیز پەیدانابێت، هەرگیز پەیدانابێت. بە هیچ شێوەیەک، دووڕیانێکی لەو شێوەیە کە تێیدا دەست بکەم بە کوشتنی کەسێکی بێتاوان ( دواتر دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە ئەم کەسە “ڕەسەنە”) هەرگیز سەرهەڵنادات. دیوەکەی تری ئەو فشارەیە کە لەسەر منە (ناڵێم سەدان هەزار کەسی تری نیوە ڕێگا هەن کە یەکێکیان لە ژێر هەڕەشەی ئەگەری لەناوچووندایە). ژیانی دەویست ،فشارێکە کە ئێستا هەستی پێدەکەم.
ئەگەر ئەم منداڵە لەدایک بێت زۆر هەژار دەبێت! من دەڵێم هەموو منداڵێکی کوچەی سەرگەردان باشترە لە لاشەی مردووی ژێر زەوی. چونکە ئەو منداڵە توخمێکی هەمان چینە و ژیانی خۆی دەژی. بەبێ سەقف، کە مرۆڤ ناکوژێت.

بەڵام ئەم دووڕیانە دووڕیانی باش نیین. ئەم دووڕیانە زیادەڕەوییەکە، زیادەڕۆییەکی سەپێنراو. ئەمە زیادەڕۆیکردنە کەسێکە کە بەرپرسیار نییە لە بەرانبەر هیچ کام لە لایەنەکاندا. ئەو دەڵێت لەناوبردنی کۆرپەلە بۆ ئینسان پێویستە زۆر درەنگ بڕیاری لەسەربدرێت. لە لایەکی تریشەوە بە سەپاندنی مەرجی سەخت بۆ خۆی زیادەڕۆی دەکات. بۆ بەشێکی زۆری کۆمەڵگا زیادەڕۆی دەکات. یان ئەم دوو ڕێگایە بوونیان نییە، یان ڕێگایەکی سێیەمی شەرەفمەندانە هەیە بۆ زۆر کەس ، ئەجا خەڵکێکی زۆرێک هەن. کەسێک کە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا دووگیان بووە و نایەوێت لەمە تێبگات، کەسێک پەیوەندییەکی هەبووە کە کۆمەڵگا بە نایاسایی دەزانێت و دووگیان بووە. من لە ئازار و سەختیەکانیان تێدەگەم. بەڵام من هاتووم بۆئەوەی لە دۆخێکی تایبەتدا چارەسەری تاکەکەسی بدۆزمەوە. من دەڵێم حکومەت پشتگیری ئەو کەسە دەکات، هەر هێزێک لە ئاستی کۆمەڵگەدا، لەحزب یان یەکێتیدا بێت. هەموو ئەوانەی ناتوانن بچن بڵێت خەریکە مناڵم دەبێت چونکە لە خێزانەکەمدا خوێندکارێک هەیە. من ئامادەم بۆ پشتگیری ئەمە، ئینسان بکوژم ، بەڵام ئامادە نیم منداڵەکەی ئەو بکەمە یاسایی کە بڕۆین بۆ ئەوەی کێشەکە بەم شێوەیە چارەسەر بکەین!

هەندێ شتی تریش هەیە کە بەسەرماندا دەسەپێندرێت و ئەمەش بەهۆی ئەو ڕوونکردنەوەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئاگاداربوون و بەخێوکردنی منداڵ قورس دەبێت و بەردەدات بەسەر بەشداری ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا! پاشان وا دەکات زۆرێک لە خانمان حەز بکەن دووگیانیەکەیان کۆتایی پێبهێنن! ئەم قسەیە چییە ئایا کارتی ئەندامێتی کتێبخانەکەی دەگەڕێنێتەوە؟ “کۆتاییهێنان”بە دووگیانی چییە؟ بۆچی مانای ڕاستەقینەی نانوسین؟ بۆچی دەبینە شەریکی ئەو کەسانەی دەیانەوێت شەرعیەتی ئەو کارەساتە پەسەند بکەن کە ڕوودەدات؟ کۆتایی هێنان بە دووگیانی هیچ مانایەکی نییە. چۆنە کە منداڵت دەوێت، مردن وشەیەکی نزیکترە لەمەوە؟! “منداڵەکەی کەوتە خوارەوە”، “منداڵەکەی لەدەستدا”، “نەیتوانی منداڵەکەی بگرێت” قسەکانی ئەون. کاتێک منداڵەکەی ناوێت، ئایا پێی دەوترێت “کۆتاییهێنان”ی دووگیانی؟! بۆچی دەبێت بەشداری ئەم دووڕووییە بکەم؟

ئایا کارێک بۆ دوو باری دەروونی دوو مانای جیاوازی هەیە ؟ بەڕای من باسکردن لە تەمەنی کۆرپەلە بنەمای باسەکەم ناگۆڕێت. چونکە من دەڵێم مرۆڤێک خەریکە ئینسانێک دەکوژێت کە سەربەخۆ بووە. لەوانەیە بڵێیت سەربەخۆ نییە. بەپێچەوانەوە من دەڵێم کە زۆر سەربەخۆیە. سەربەخۆیە چونکە مانەوەی تەنانەت بە ئیرادەی تۆشەوە پەیوەست نیە. بە مەرجێک تۆ ئیرادەی کوشتنی نەبێت. چونکە بۆ منداڵێکی یەک ساڵان و دوو ساڵان، ئیرادەی تۆ، ئەوەی دەیکەیت، زۆر چارەنووسسازە بۆ ئەوەی گەورە بێت. بۆ کۆرپەلە کەلە سکی دایکدایە، ئەم پرۆسەیە ئەوەندە سەربەخۆیە کە سەربەخۆیە لە هەردووکی. ئەم کۆرپەلە دایکی وەک ژینگەی گەشەکردنی بەکاردەهێنێت. کەسێک نییە کە تۆ بتەوێت ببیت یان نەبیت. ئەمە! ئەگەر هیچ شتێکی تایبەت نەکەیت ئەوە! بوونێکی ئینسانیە کە لە ئێستاوە لەسەر تەختەی پەڕینەوەکەی خۆی دانراوە. لێهاتوویی مرۆڤە.

لە شوێنێکدا بارستەیەکی خانە هەیە، کە تا ئێستا هیچ پزیشکێک نەیتوانیوە لێی تێبگات، بەو پێیەش ژن دووگیان دەبێت، لەکاتێکدا هێشتا ڕژێنی خانەیە. بەو پێیەی پشکنینی ژنەکە و دووگیانییەکەی ئەنجامێکی ئەرێنی دەدات، ئەو کۆرپەلە چیتر بارستەیەکی بێ شێوەی خانەکان نییە. هەرکاتێک ئەم پشکنینە ئەنجام بدەیت، یەکەم سوڕی مانگانە کە تێبینی دەکەیت دواکەوتووە. لەو کاتەدا، دەچیت و سەیری هەموو وێنە و هێڵکاری و بەڵگەنامەکان دەکەیت دەربارەی گەشەکردنی کۆرپەلە، لەو کاتەدا کە یەکەم سوڕی مانگانە دوادەکەوێت و گومانت بۆ دروست دەبێت و دەچیتە لای پزیشک. کۆرپەلە ئیتر بارستەیەک لە خانەکان نییە. دیاردەیەکی دروستبووە کە تێیدا دابەشبوون ڕوویداوە. ئەگەر بارستەیەکی خانەش بووبێت، دەڵێم لە تەختەی پەڕینەوەکەی خۆیدا مرۆڤە. درێژبوونەوەی کۆرپەکە بۆ دواوەیە. ناسنامەی ئەم کەسە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟ کوا ئەم دیاردەیە، ئەو منداڵەی کە ئێستا پێی دەڵێین ئێکس و بەختەوەرین کە هەمانە و هەڵیدەگرین و ماچی دەکەین و یاری لەگەڵ دەکەین و ئەویش دیمەنی شار جوان دەکات. مرۆڤ لە ژیانی خۆی ڕازی دەکات.
ئەمە لە کوێوە پەیدابوو؟ سەربەخۆ لە و بەدەنەی دروست دەبێت. پێم وایە مرۆڤایەتی بازێکی بەسەر تەختەی پەڕینەوەدا داوە و خەریکە دروست دەبێت. بۆیە “کۆتایی پێدەهێنێت”. بە واتای کەسێکی دیاریکراو دێت. کە کۆمەڵگەیەک دەتوانێت بەم شێوەیە دووڕوو بێت، چونکە لەلایەن مرۆڤەوە دانپێدانەنراوە، ئیتر پێویست ناکات شایەتی لەسەر کوشتنەکەی بدات.

کاتێک منداڵەکە دێتە دەرەوە دەبینیت کەسێکی تایبەتە. ئەو. مرۆڤ دڵنیایە. کەسێکی دیاریکراوت بلۆک کردووە. تۆ ئامارێکت بە کەم نەزانیوە، مرۆڤ دڵنیایە، بە تایبەتمەندییەکانی خۆیەوە، ئەوەندە دڵنیایە و ئەوەندە تایبەتە. ئێوە ئەمەتان لەناو برد. گرنگ نییە تێدەگات، تێناگات، ئازاری بدات، ناکوژێت، لە شێوەی چۆلەکە بێت یان لە شێوەی مرۆڤدایە. سەرەتای مرۆڤێکە. تۆ ئەمە لە گوڵەبەڕۆژەکەدا دەچنیت. سەرچاوەی سەربەخۆیە لە دایک و باوک. پەیوەستە بەوەی کە ڕێگەی پێبدات لە ژینگەی فیزیکی دەوروبەریەوە خۆی خۆراک بدات.

بۆیە پێم وایە تەمەنی کۆرپەلە (ئەمە یەکێکە لەو شتانەی کە داشکاندن بەدەست بهێنیت) شانزە هەفتەیە. من دەڵێم کوڕان ئایا هیچ کام لە ئێوە منداڵێکی شانزە هەفتەی دووگیانی بووە باوک؟ کۆرپە لە شانزە هەفتەدا، واتە چوار مانگ چییە؟ وە هەستت چۆنە؟ وە چەندە وەک مرۆڤ قبوڵ دەکەیت کاتێک تەمەنی شانزە هەفتەیە؟ شانزە هەفتە تەمەنی زۆرە بۆ لەباربردنی منداڵ. ڕاستە لە دە یان زیاتر، دووگیانی دەستنیشان دەکەن و دێنە شار و دکتۆریش لە هەموو پلانێکی لەباربردن و سیاسەتی لەباربردنی منداڵدا لەم مانگانەوە کاتێکی پێدەدات و هتد. بەڵام من بەرپرسیار نیم لەم کارە. چونکە من توانای ئەوەم نییە بەپێی چۆنیەتی گواستنەوە و حکومەت چەند دەبەخشێت و من هیچ خوێندنێکی نوێم بەدەست نەهێناوە، ئەمە تۆیت. بەگریمانەیەک کە ڕیزەکان قەرەباڵغ بن، بەردەوام دەبم لە هێنانی بۆ ئەودیو. ئاخر ئەم حاڵەتە بۆ ئێمە مانای هەیە.

ژنێک کە دووگیانی چوار مانگە منداڵێکی لە سکیدایە. منداڵێکی ڕاستەقینە، کە ئەگەر ئەو کاتە لەدەستی بدات، تا کۆتایی ژیانی لەبیری دەبێت کە، پێش ئەم کوڕە کە ڕزگاری بووە، منداڵێکی دیکەی لەدەستداوە کە دووگیان بووە. ئەمەی لەبیرە. زۆرن ئەو دایک و باوکانەی ناویان بۆ منداڵەکانیان هەیە. لەو تەمەنەوە زۆر کەس لە گفتوگۆکانیاندا وەک مرۆڤ ناوی دەبەن. بەڕای من ئەم ١٦ هەفتەیە، یان ١٢ هەفتە، یان ١١ هەفتە هیچی تر نییە جگە لە فڕێدانی و زیاتر بەرگەگرتنی لە ڕێگەی ماکیاژەوە.

بەهەر حاڵ هەڵوێستی من وەک کۆمۆنیستێک ئەوەیە کە لەباربردن بێزارم، دژی ئەوەم. وە من لە کۆمەڵگاکەمدا قەدەغەی دەکەم. بەڵام من هەلومەرجی وا دروست دەکەم کە نەک هەر لەدایکبوونی منداڵ بۆ هیچ کەسێک نابێتە هۆی سەختی و هەژاری و هتد، بەڵکو هەمان خۆشبەختی و هەمان شت دەبێت کە مرۆڤ لە ژیانیدا دەیەوێت، واتە داهێنان. ئەمەش لوتکەیەکی تری داهێنەری مرۆڤە کە کەسێکی وەک خۆی دەتوانێت دروستی بکات. پێویستە هەمان شت بێت و بە هەمان شێوە وەربگیرێت و دیاردەیەکی هێندە خۆشەویست بێت کە کۆمەڵگا دڵخۆش بێت بە لەدایکبوونی منداڵ.

من دەڵێم وا بێت. لەم کۆمەڵگای سەرمایەداریەدا، تا ئەو جێگایەی کە بتوانم، پشتگیری ئەو دایکە دەکەم کە بە هۆکاری ئابووری منداڵەکەی ناوێت و دڵنیا دەبمەوە کە کەمترین فشار لەسەری هەبێت. وە ئەگەر کۆتاییش نەیویست، دەڵێم حکومەت ئەم منداڵە بخاتە سەر تاجی سەری خۆی و ئاگاداری بێت. بەڵام ئەگەر کەسێک هات و هەروەها بە هۆکاری کەمتر ئابووری، چونکە هەڵبژاردنێکی سادەی لە نێوان پیشەیەک و هاوشێوەکانیدا دەکرد، من بۆی ڕوون دەکەمەوە (بێگومان ئەگەر منداڵەکەی نەیویست، منیش هەمان شت لەگەڵ دەکەم ئەو)، دەڵێم، بۆچی ئەمەیان لە دژی تۆ هەیە؟ ئەوان موسڵمان دەبن، لە کاتێکدا تۆ ئەم هەڵبژاردنە دەکەیت؟ ئەوان لە میکانیزمی ئابوریدا دەتکەن بە ددان، ناتەوێت لە کرێکاری سکرتێری سەرۆکی گشتی نزمتر بیت، چونکە ئەگەر دوای هەشت مانگ بگەڕێیتەوە هەنگاوێک دادەبەزیت. یان دەتەوێت لە چوار ساڵدا بڕوانامەکەت بەدەست بهێنیت. ژیانی کەسێکی بۆ کەسێکی تر جێهێشت.

دەمەوێت بە هەموو لایەک بڵێم کە هەڵوێستی من لێی بێزارە، هەوڵ دەدەم کێشە ئابووری و کولتووری و ڕۆحییەکانی دووگیانی نەخوازراو چارەسەر بکەم، لەباربردنی منداڵ لەو حاڵەتانەی کە لە ڕووی پزیشکییەوە زیانی بۆ دایکەکە هەیە، هەروەها پشتیوانییەکی دیاریکراوی ئەخلاقی و ڕۆحی بۆ ئەو کەسانەی کە لەباربردنیان هەیە لە بارودۆخەکەدا بەڕاستی قورسن، داوای بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەکەن، و حکومەت پابەند دەکەن بە پشتگیریکردنی دایکان و منداڵان. جێگرەوەی من ئەمەیە و پێموایە ئەمە هەڵوێستی کۆمۆنیستییە.
بەڵام دوای ئەوەی هەموو ئەمانەم وت، دەنگ بەم بڕگەی بەرنامەکە نادەم. هەروەها بەدیلێکیش پێشنیار دەکەم. داوای دەنگدان دەکەم بۆ لابردنی ئەم بڕگەیە. چونکە وەک لە سەرەتاوە وتم ئەم لەباربردنە هەڵوێستی ئاسایی چەپەکانی ئەمڕۆیە. ئەو هەڵوێستەی کە من بەرگری لێدەکەم، نەک تەنها لەباربردن، لەسەر دە بابەتی تر، کە چەپی هەبوو تەنانەت نەیتوانیوە لە ئاستی کۆمەڵگادا هەڵوێستی خۆی دەرببڕێت. هەڵوێستێک کە بابەتیی نییە، کە هەموومان دەچینە دەرەوە و ئاماژەی پێدەدەین. شتێکە هی ئایندەی کۆمۆنیزم نییە، هی ئایندەیە. هەر بۆیە نامەوێت لەبەردەم کۆمۆنیزمدا بەردباران بکرێم، قەوارەیەکی ڕاستەقینە کە هەڵوێستە چەپگەراییە ڕاستەقینەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت، هەر بۆیە بەهیچ شێوەیەک دەنگ بۆ لابردنی نادەم.

خوسرەو لە وەڵامی مندا وتی شوێنێک هەیە مرۆڤ، ئینسان دەبێتە ئینسان. وە تاوان، لە چ قۆناغێکدا دەتوانرێت بە شتێک بوترێت تاوان؟ چەندباسی تایبەتم لەسەر ئەم بابەتە هەبوو، کە ئێستا تەنها جارێکی تر باسی دەکەم. بزانە پێش هەموو شتێک کە دەڵێیت دەتوانێ ببێتە مرۆڤ، ئەوە لەبەرچاو ناگرێت کە تایبەتمەندی و تایبەتمەندییەکانی ئەم مرۆڤە ئێستا زانراون. مەبەستم ئەوەیە تۆ شتێک دەڵێیت، کە وتم لەسەر تەختەی پەڕینەوەکەی خۆی دانراوە. ئەگەر دایکەکە بمێنێتەوە، ئەو مرۆڤە لەدایک دەبێت، تەنها لە بارودۆخی ناوازە و نەخۆشی و هتددا نەبێت، ئەمەش بۆ هەموو مرۆڤێکی زیندوو کە بە شەقامدا دەڕوات هەیە.

ئەگەر دایکەکە بڕوات و خواردنی خۆی بخوات، ئەو منداڵە لەدایک دەبێت. ئەگینا منداڵێکی دیاریکراوە. واتە دەتوانی پێشوەختە بزانیت دەموچاوی چۆنە. کەم تا زۆر دەکرێت بڵێین جەستەی چەند درێژ و پانی دەبێت. دەکرێ بڵێین قژی منداڵەکە ڕەنگی چییە. بارستەیەکی بێ شێوەی خانەکانە، بەڵام مرۆڤێکی دیاریکراوە. کاتێک لە مێشکتدا سەیری کەسێکی دیاریکراو دەکەیت (لە مێشکتدا ناڵێم کۆمەڵگا بەم شێوەیە هەژمار بکرێت)، دەتوانیت بگەڕێیتەوە و بڵێیت “من” کەسێکی دیاریکراوم، “من” ببەیتەوە، بۆساتی لەدایکبوونم، بۆ سێ مانگ بەر لە .لە لەدایکبوونم، کاتێک کە لێم دەدا و کەمێک زووتر. “من” هێشتا هەبووم، درێژەی مێژووی “من”ە. من کارم نییە، لە کەیەوە بە مرۆڤ ناوم دەبەیت؟ هێشتا “منم”. مرۆڤ بەشێوەی نەناسراو نییە، لەوێداهێشتا “منم” . تۆ ڕێگری لە بوونی مرۆڤێکی دیاریکراو دەکەیت، کە دڵنیاییەکەی لەسەر نێوچەوانە و مرۆڤایەتییەکەی لەسەرنێوچەوانەکەیە. سپێرم و هێلکەدان هیچ پەیوەندییەکیان بەمەوە نییە. پۆتانسێل نییە (ڕەنگە پۆتانسێل وشەیەکی باش نەبێت). گوتم ئەوە مرۆڤێکە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا کە لەسەر تەختەی پەڕینەوە سەربەخۆی خۆیەتی، ئەو خۆیەتی، ئەوە خودێکە.

لە بانکی سپێرمدا، سپێرمێکی زۆر هەیە، لەوانەیە بزانیت کە هەندێک پیشەسازی هەیە، ئەوان هیچ نین. ژمارەیەک کرۆمۆسۆم کە توانای دیاریکراویان هەیە پرۆتینن. ئەوان هیچ شتێکی تایبەت نین. بەڵام ئەو خانەیەی بوو بە دوو و پاشان چوار، شتێکی دیاریکراوە و کەسێکی دیاریکراوە لەو ساتەوەختەوە. کەسێکە بە پڕۆسەی خۆیدا تێنەپەڕیوە. هەر وەک ئەو دارە کە دەیچێنیت. بە یەک بۆچوون ناتوانم بڵێم کاکە! هەنگاو مەدەن لە کێڵگەی دۆدەکە! نابینی لەوێ گەنمیان چاندووە؟! پاشان بەهەمان دیدگا پێم بڵێ لێم بدە و تێپەڕێنم، لێرە مرۆڤێکم چاند، گرنگ نییە! ناتوانین ئەمە بڵێین. ئەمە باسێکە. ئەو کەسە لە کوێ دەبێتە خۆی؟ پێم وایە ئەمە پێناسەکەیەتی.

کێشەکە لێرەدا پێناسەی نەفسێکە.مەقولەی نەفس، نەفسی ئینسان. هەر بۆیە من ئەوە دەڵێم بە وردی لەبەر ئەوەی هیچ شتێک خۆی دیاری نەکردووە، ئێمە ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبینەوە لە ئەبستراکتترین فۆڕمی خۆیدا. وە لێدانی مرۆڤ لە سادەترین شێوەی خۆیدایە. ئەمە ڕاگەیاندنەکەیە. نەک ئەوەی لە ڕاستیدا سەری کەسێکی دیاریکراویان بڕیبێت و کۆتایی بە ژیانی کەسێک هاتووەو، پێویستە بچین بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەکە. لە ڕوانگەی دادوەری منەوە وا پێ دەچێت لە شوێنێکدا ڕووبدات. بەڵام بەو مانایەیە کە مرۆڤ لە شوێنێک ڕاگیراوە. شوێنێکە کە کەسێکی دیاریکراوی ئیتر نەماوە. کە ئەم کەسە پێش ئەو ساتەی کە ئێمە پابەند بووین دیاری کراوە.

من دەڵێم ئاستانەی تاواندا بە درێژایی مێژوو گۆڕاوە. چی بە تاوان دادەنرێت؟ ئاستەنگی “ئەوەی بە تاوان دادەنرێت” گۆڕاوە، و “ئەوەی بە تۆقێنەر دادەنرێت”.

من نەمگوت تەنها لەبەر ئەوەی بە پێوەرەکانی ئەمڕۆ بە تاوان دادەنرێت، دژی ئەوەم! بە پێوەرەکانی ئەمڕۆ، لەباربردنی منداڵ لە شەش هەفتە و هەفتەیەکدا بە هیچ شێوەیەک بە تاوان نازانرێت. چونکە ڕەنگە پێوەرەکەی ئەمڕۆ ڕەنگدانەوەی ئەگەرەکانی ئێستای مرۆڤایەتی بێت. بەڵام پرسێکی ڕێژەیی یە. تاوان لە هەموو سەردەمێکدا پێناسەیەکی ڕێژەیی هەیە. ئەمڕۆ مرۆڤایەتی نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە لە بەهای خۆی و بەهای ژیانی خۆی تێبگات. ئەگەر بەهای ژیان بە گشتی وەک ئیرەج دەڵێت “بەهای ژیانی مرۆڤ” کە پێموایە باڵاترین شێوەی ژیانە بۆ ئێمە، پێناسەی ئێمەیە، کە دەتوانین لەسەری شارستانیەت بنیات بنێین. مرۆڤایەتی نەگەیشتووەتە ئێرە. ڕۆژێک دێت دەمەوێت بڵێم کە ئەو ڕۆژە هات، دەوترێت لەو سەدە دیاریکراوەدا کەسانێکیش هەبوون، ناویان کۆمۆنیست بووە، تەنانەت ئەم کۆمەڵگا نوێیە شارستانییەیان دامەزراندووە. کە ئەمڕۆ ئەم ئەخلاق و شارستانییەیان بینیبوو و دەیانویست.
من دەڵێم پێویستە خەڵک بگیرێت. ئەگەر مرۆڤ ڕێزی لێ بگیرێت، من ئەمە دەڵێم، پێم وایە کە ئەو کاتە پێکەوە ژیان دەبێتە جێی ڕێز. بەڕای من پێویستە ڕێزی لێبگیرێت و چینە دەسەڵاتدارەکان ئەمەیان بێ نرخکردوە. چونکە خودی پێکەوەژیان دەتوانێت سەرەتای مرۆڤێک بێت، چونکە کارێکی بەشەرییە. بەڕای من تاوانە ڕێگری لە دەرکەوتنی سروشتی مرۆڤ بکرێت، ماددیکردنی سروشتی مرۆڤ بە شێوەی جۆراوجۆر، کە من باوەڕم بەم سروشتە و ڕەسەنایەتی و پاکییەکەی هەیە و باوەڕم پێیەتی. لە شوێنێکدا دەبێتە تاوان. من پێم وایە تاوانە ڕێگری لە داهێنەری منداڵێک بکرێت کە بتوانێت فێری ژمێریاری بێت بەڵام هەرگیز فێری نەکراوە. کەسیان نەکوشت، خوێن لە لوتی کەس نەهاتە دەرەوە. تاوانە کە ڕێگری لە کەسێک بکەیت توانای داهێنەرانەی خۆی نیشان بدات. لە خاڵێکدا کۆمەڵگا ئەوەندە قێزەونانە مامەڵە لەگەڵ ئەمە دەکات، و دەڵێت، ئەوە چییە کە ناهێڵی ئێکس و وای نیگاربکێشن؟

ئەمڕۆ کەس باسی ئەم تاوانە ناکات. ڕۆژانە لە سەدان بنەماڵەدا دەبینیت منداڵەکە لەبەردەمتدا دەگرن و لێرە و لەوێ فڕێیان دەدەن. ئەم تاوانە ئەمڕۆ ڕوودەدات. من دەڵێم، مرۆڤایەتی جارێک وتی: “سەیری شارستانیەتەکەیان بکەن، وا بوو”. دەمەوێت بڵێم ئەم ئاستەنگی تاوانە دەگۆڕێت. وەک کوشتنی دایکی، من بە هیچ شێوەیەک ئەوە ناڵێم.

من دەڵێم، بەڵام من خەسڵەتی خۆم وەک کۆمۆنیستێک دەبینم ئەوەیە کە دەمەوێت ئاماژە بە شتێکی بنەڕەتی لە کۆمەڵگا و ژیاندا بکەم. یەکێکیان ئەوەیە کە مرۆڤێک هەیە دەتوانێت جیاواز بێت و بەڕاستی بەو شێوەیە بێت کە هەیەتی، کۆمەڵگەیەکیش ڕێگە نادات بەو شێوەیە بێت. لەباربردنی منداڵ، بە بۆچوونی من، یەکێکە لەو شتانەی کە ئەم کۆمەڵگایە بۆ مرۆڤایەتی دەهێنێت. من لەگەڵ ئەمەدا نیم و دەمەوێت ڕاستییەکان بڵێم. چونکە ئەگەر نەیڵێین نازانرێت کەی ئەو کۆمەڵگایە دێت. من پێویستە بڵێم. دەبێت چاوەڕوانی خەڵک لە خۆیان باس بکەم. دەبێ بڵێم سوکایەتیکردن بە کەرامەتی مرۆڤایەتی و لەم حاڵەتە تایبەتەدا سوکایەتیکردن بە کەرامەتی مرۆڤ لە تاکترین و بێتاوانترین و پاکترین و سادەترین شێوەی خۆیدا، هێمای کۆمەڵگەیەکی نەخۆشە. وە ئەوانەی ئەمە دەڵێن دەبێ کەموکوڕییەکیان لە ئاربابەتەکەیاندا هەبێت.

خاڵێکی تر کە باسم کرد ئەوەیە کە هەڵوێستی من لەباربردن نییە. چونکە پێش ئەم باسە لە فاکتەرە کۆمەڵایەتییەکانی هەموو شتێک دەکۆڵمەوە، دەمەوێت فاکتەرە کۆمەڵایەتییەکان نەهێڵم و ئامادە نیم ملکەچی چارەسەرێکی تاکەکەسی بم. هێشتا هیچ ئامارێکم نییە کە لە ڕاستیدا (من ئەمەم وت) کەسێک بێت و بڵێت کە ئەم ئامارانە نیشان دەدەن کە لە ئینگلتەرا کە لەباربردنی منداڵ بەخۆڕایی بووە، لە ڕاستیدا سەختی و بێبەشییەکانی چینی کرێکار ئەوەندە کەم بووەتەوە و لە ئیتالیاشدا ، کە ئازاد نەبوو، نەبوو. هیچ بەڵگەیەکی لەو جۆرە بە هیچ شێوەیەک نییە. چینی ناوەڕاست هەیە، تێدەگەم. چینی مامناوەندی بۆرژوازی بەڕاستی بە شێوەیەکی چالاکانە سوودی لە یاسایی بوونی لەباربردن وەرگرتووە، لە ئیتالیا هەستا و چووە ئینگلتەرا و خۆی لەباربرد و گەڕایەوە. بەڵام نابینم چینی کرێکار، لە هەر شوێنێکی دونیا، گۆڕانکارییەکی گەورەی لە ژیانی خۆیاندا، وەک چینێک، بە ئازادی و پێشێلکردنی لەباربردن، یان هەرکەسێک بەهیچ شێوەیەک لە سەختی دەرچووبێت.

خاڵێکی دیکە کە باسم کرد ئەوەیە کە ڕێگری دەکات لە من، وەک کەسێکی چینی کرێکار، کە ڕێگەی ئەرێنی خۆم بخەمە بەردەم جیهان. چینی کرێکار هێمای داهێنان و جووڵەی ئەرێنی مرۆڤ و بەکارهێنانی توانای مرۆڤە. لەم حاڵەتەدا هەڵوێستی تەواو جیاوازە، کە ئەم شوێنە لە بەرژەوەندی ژیان و داهێنان نییە و هتد. من لەم ڕوانگەیەوە قسە دەکەم.

شتێکی تر خوسرەو وتی: “زانست شوێنێک دیاری دەکات، مرۆڤایەتی لە کوێیە”. پێم وایە ئەمە کاری زانست نییە. زانست هەرگیز ناتوانێت دیاری بکات کە دیاردەیەکی مرۆیی دەبێتە کوێ. زانست دەتوانێت لێکچوون و ئیندێکشن بکات و بەراورد لەگەڵ مرۆڤی تەندروست و تەواو و هتد بکات. ئەم کارە کاری ئایدۆلۆژیایە، بۆ ئەوەی بڵێین مرۆڤایەتی لە کوێ مرۆڤایەتییە. پێم وایە مرۆڤ لەسەر بنەمای توانای خۆی مرۆڤە. نەک بڵێین کەسێکی دیاریکراو. با بەم شێوەیە بیخەمەڕوو، بەڕای من ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتی لەو خاڵەوە دەست پێدەکات کە دەتوانین دیاردەیەک پیشان بدەین و بڵێین مۆری مرۆڤایەتی لەسەرە، مۆری مرۆڤایەتی ئازادی لەسەرە.

ئایا دکتۆر دێت و دەڵێت پێم وایە ئەم هەشت خانەیە هێشتا هیچ ناسەلمێنن؟! دەڵێم بۆ تۆ نا. چونکە تۆ بەدوای چاو و گوێ و لووت و دڵ و لێدانی دەمار و خوێن و کۆئەندامی دەمار و دواجار شتێکی دیاریکراو لە فیزیای مرۆڤدا دەگەڕێیت. ئەرکی تۆ ئەوەیە کە فێری ئەم شتانە بیت و بێیت بزانیت کۆمەڵگا چی دەڵێت پێویستە بیپارێزیت، و ناوی لێ بنێن مرۆڤایەتی.
پێم وایە کۆمەڵگا بەم ئاراستەیە ڕۆیشتووە پێشەوە، توش بوانی تاعونیان بارکرد و لە شوێنێکی دور فڕێیان ئەدان. ئێستاش ئایدز، مرۆڤی ئەمڕۆ، کە پێموایە سەد ئەوەندە لە سەدەکانی ناوەڕاست نزیکترە، لەبەر ئەم هۆکارانە، دەزانێت کە بوون و پیاسەکردن لەسەر شەقامی ئەو ژیانی ئەوانی دیکە دەخاتە مەترسییەوە، بە کۆمەڵگا دەڵێت کەس مافی ئەوەی نییە پرسیاری ناوی ئەمە بکات، کەس مافی ئەوەی نییە بزانێت کە تووشی ئایدز بووە. پێویستە بتوانێت بە شەقامدا بڕوات، مرۆڤە. نەخۆشە و کەسانی تر تووش دەکات. ئەمە مرۆڤێکە نەخۆشەو ئەوانی تریش توش دەکات ، مرۆڤە و تا کۆتا خولەک و دوا دەرمان کە دەگاتە مێشکی دەرزی لە لاشەی ئەو دەدرێت. چونکە ژیان دەپارێزن، ژیانێک کە ڕەنگە لە کاراییەکەیدا بێ بەها بێت. چونکە هەندێکیان سەر بە هەندێک گۆشەی کۆمەڵگەن کە نازانم چ جۆرە کارەکتەری بەرهەمدارن بۆ ئەو کۆمەڵگا تایبەتە. بەڵام ئەوە خۆیە، ئەوە خۆیەکە، نەفسێکە، کە پشتگیری لێدەکات. لەم ڕووەوە دەگەڕێمەوە بۆ خۆکوشتن. خوسرەو وتی: “ئەگەر دایکەکە شتێک بکات، لەوانەیە ئەو منداڵە لەوێ نەبێت. بەڵام کاتێک لە دەرەوە بوو، دەبینین”. من دەڵێم دواجار ڕێگری لە خۆکوشتن دەکەین، کە دەکرێت لە خەڵوەت وخەڵوەترین شوێنەکان ڕووبدات.

ئەمە جوانی مرۆڤە کە کاتێک باوکێک بە سەختییەکی سەختەوە دەبینێت، ئیتر دووڕیانێک لەبەردەمیدا نامێنێت. یان خۆی دەکوژێت، یان بەرگەی فشاری ناخۆشیەکان دەگرێت و دەیەوێت لە سەربانەوە خۆی فڕێ بدات، هەمووان دێن و تۆڕێک لە ژێرەوەی بڵاو دەکەنەوە. کەسێکی تەندروست کە هیچ کێشەیەکی نەبێت، دوو ڕێگا لە بەردەمیدا نییە، سەردەکەوێت بەسەر دیوارەکەدا و ئەو کەسە دەکێشێتە خوارەوە بەو مەترسییەی کە ڕەنگە بکەوێتە خوارەوە. پێم وایە ئەمە جوانی کۆمەڵگاکەمانە. شتێکە کە دەتوانێت باشتری بکات و نیشان بدات کە مرۆڤ دەتوانێت لەمە باشتر بێت.

من بەهەمان هۆکار کە ڕێگری لە خۆکوشتن دەکەم، گرنگ نییە لایەنی هەڵبژێردراو چییە و چ فەرمانێک لەبارەی خۆیەوە دەدات و بەهەمان هۆکار، هەنگاوێک زیاتر، مافی ژنێک، سەبارەت بەو ڕاستییەی کە ئەو وادیارە بڕیار لەسەر جەستەی خۆی دەدات، ئەو دەیبات، من دەڵێم، پێش هەموو شتێک ئەگەر جەستەی ئەو بووایە، من ئەم مافەم پێ نەدەدا. جگە لەوەش ئیتر ئەوەندە جەستەی خۆی نییە. تۆ بە ژینگەیەکی گەشەکردنی دیاردەیی ناسراویت. لێرەدا تۆ لەگەڵ کۆمەڵگەیەکدایت، ئەو بوونەوەرە یەکێکە لە خانەکانی ئێمە کە لەبەردەمتدایە. ئێمە هەرگیز دان بە خاوەندارێتی تایبەتدا نانێین لەم حاڵەتەدا. دەمەوێت بڵێم کێشەکە لەم ئاستەدایە.

باسەکەی من ئەوە نییە کە لەباربردن ناتوانێت بابەتی کۆمۆنیستەکان بێت. هەیە. باسم لەو ڕاستییە کرد کە دەبێ لە داهاتوودا کۆمۆنیزمێک هەبێت و دەبێت کە ئەوەندە بەهێز بێت لە پابەندبوونی بە مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤەوە کە بتوانێت مرۆڤی ڕاستەقینە کە ئاماژە بە جەوهەری خۆی دەکات، کۆبکاتەوە.

کۆمۆنیزم کە ئەمڕۆ لەبری ئەوەی بڵێین “بابە!” سەیرکە ئاخر ناهێڵن منداڵت هەبێت. ناهێڵن کاتێک دووگیان دەبیت دڵخۆش بیت، ناهێڵن جوانیەکەی بەکاربهێنیت. سەیرکە چیت پێدەڵێن کە ئەمەیان بەخشیوە، وەک مافی خۆت، دەڵێن بڕۆ بیکوژە، بڕۆ ئیمزای مۆڵەتەکەی بکە و دەڵێن من دەمەوێت ئەمە بوونی نەبێت، نەک بوونی هەبێت کە هی منە. من دەڵێم، ئەم کۆمۆنیزمە چۆن دەیەوێت دەست بە دەمارە سەرەکییەکانی بوونی مرۆڤەوە بگرێت و بگاتە ئەو کۆمەڵگایە؟ من باوەڕم وایە ناتوانێت. ئەمە نموونەیەکە. هەروەها دە نموونەمان هەیە کە شوێنی ژیان و ئیشکردنی دیوەکەی تر بڵاودەکاتەوە، یان خۆی هەزار و یەک فشاری لەسەر چینی کرێکار دروستکردوە.

وەک وتم ناڵێم ئەمە لاببرێت. ڕاستە هەڵوێستێکی زۆر هاوبەشە و زۆرێک لە کۆمۆنیستەکان دەیگرنەبەر. من لە پشتگوێ خستنی باسەکەم لە پێوەندی لەگەڵ بابەتێک کە لێرەدا هەیە تێدەگەم. وتنی ئەمانە مەقولات کە پێویستە بیریان لێبکرێتەوە. بۆ من ئەوە تاوان نییە یان نا، بەهیچ شێوەیەک قێزەونە، (ئەگەر بمانەوێت ئەم وشانە بەکاربهێنین) ئەوە جۆرێکی من نییە کە ڕێگەم پێنادات دەنگ بەم شتە بدەم. ئەوە جۆرە کارێکی من نییە، لەگەڵ شێوازی ژیانم و شێوازی بیرکردنەوەمدا ناگونجێت. تەنانەت تاوانێکیش نییە. وەک چۆن من بە پێی کێڵگە چێنراوەکە ناکەم. سوپا ناچارە بەسەریدا تێپەڕێت، کە یەکجار تێدەپەڕێت. بەڵام من لێدان ناکەم، ئەگەر هەڵیبژێرم.
زۆر بە خێرایی دەڵێم، بۆ خوسرەو کە لە باسەکەمدا هەر لە یەکەم ڕۆژەوە جیاوازی لە نێوان کۆرپەلە و سپێرمی لەناوبردووە، ڕەنگە هەر لەبەر ئەم هۆکارە ڕێگری لە دووگیانی قەدەغە بکرێت. بەڵام بۆ من وا نییە. من دەڵێم تێز و دژە تێز لە کۆتاییدا کۆکردنەوەکە دەدەن. وە ڕۆژێک، یەک کاتژمێر، یەک چرکەمان پێدەدەن، کە تۆ کۆنتڕۆڵی دەکەیت و دەڵێیت بووەتەهەفتەیەک ، بووە تە دوو هەفتەیە. ئاخر ئێمە باسی دیاردەیەکی جیاواز دەکەین، کە سەربەخۆیە لە بوونی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەوانی تر.

ئاخر پێکەوە خەوتن چالاکیەکی کۆمەڵایەتییە لە نێوان ژن و پیاودا، کە ئەوان دەتوانن بیکەن یان نایانەوێت و نایکەن و هیچ منداڵێک دروست نابێت. بەڵام ئەو بوونەوەرە کە بوو بە خانە ئیتر سەربەخۆ ییە لە چالاکیی کۆمەڵایەتی تۆ و ئیرادەی تۆ و هتد، جگە لە ئیرادەی تۆ بۆ کوشتنی. (با نەڵێین کوشتن)، بڕینی لە بوون. بوونی هەیە و سەربەخۆیە و دەتوانێت لە دەوروبەری خۆیەوە بژی.

نەک خۆی! سروشت درێژە بە کارەکانی دەدات. دیاردەیەکی ترە، جگە لە سپێرم و هێلکەدان. دیاردەیەکە لەسەر پێی خۆی دەوەستێت و لەسەر بنەمای میکانیزمی خۆی دەجوڵێت. ژینگەی دەوروبەری بەکاردەهێنێت، پاشان دەبێتە کەسێکی دیاریکراو. ئەمە مێژووی کەسێکی دیاریکراوە. لە شوێنێکەوە، لە بوونەوە لەباری دەبەیت، باشە، جیاوازە لەوەی کە هەزار و یەک سپێرم و هێلکەدان دێن و بەفیڕۆ دەچن و هیچ منداڵێکش بەرهەم ناهێنن.

بۆیە من هاندەری دوپشک نیم. من لەگەڵ ئەوەدام کەسێک خۆی بوەستێنێت. بەڵام کاتێک خۆی ڕانەگرت، بەهەر هۆکارێک بێت، و بوو بە مرۆڤ، ئەم ڕێزەی بە خۆی و بە مرۆڤی داهاتوو بەخشی و لە ئەنجامدا ئەم ئاستە چاوەڕوانییەی لە مرۆڤ و گرنگیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەی خۆیدا، بۆ ئەوەی جارێکی تر هەرگیز بەجێی نەهێڵێت.بۆ ئەوەی لە بوون بکەوێت یان خۆت بوەستێنە، یان بەرپرسیارێتی کارەکانت لە ئەستۆ بگرە! تۆ وەرناگریت کۆمەڵگا وا لە مرۆڤەکان دەکات بە شێوەیەکی ئاسایی ڕێگری لە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بکەن. وە لەو حاڵەتانەی کە بە هەر شێوەیەک بێت ژمارەیەکیان دەوێت و ژمارەیەکیان ناوێت، ئەوان بەرپرسیارن لە دەرئەنجامەکانی کارەکە. کۆمەڵگا بەرپرسیارە، تاکیش بەرپرسیارە. ناکرێ شتێک بکرێت و بەرامبەری نەکەیتەوە و باجی بۆ نەدەیت، ئینجا بڵێیت ئیرادەی من هی ئەمەیە بۆ ئەوەی ڕوونەدات. من دەڵێم بەڵێ ئێمە ئیرادەی زۆر کەس ڕادەگرین، لە کاتێکدا دژ بە مرۆڤایەتییە. بەڵام ئەم باسە دەگەڕێتەوە سەر زەمینەی یەکەم، ئەگەر دژی مرۆڤ بێت یان نا؟ ئەگەر دژی مرۆڤ بێت، ئیرادەی ئەو دەشکێنم نەک بوونی فیزیکی. من پرسیار لە بوونی ئەو دەکەم. من دەڵێم نەخێر! تۆ بە ناوی کۆمەڵگاوە بۆ ماوەی نۆ مانگ بەرگەی ئەمە دەگریت. ئەڵێی نەخێر براکەم ناموس پەرست و فڵان و فیسارە؟ بۆیە ئیتر باسی ئیرادەیم لەگەڵم مەکە. ئەگەر ئێمە باسی مرۆڤە ناچارەکان بکەین، ئەوا دەبێت هۆکاری ناچارییان بشکێنین.

من دەڵێم ئەمانە خەسڵەتەکانی ئێمەن، مرۆڤ حەزی لە بوونی خۆیەتی. ئەویش حەزی لە هەمان بوونە. دایک لەبارودۆخێکی بەتەواوی دور لە فشارە کۆمەڵایەتیەکان گرنگی بەو بەشەی جەستەی دەدات کە زیندووە. ” کۆمەڵگە ناچاری دەکات، هەوڵبدات بکات، ئەمە بێت”، ئەو ئیرادە بکات! ئەمە قسەیەکی ناڕاستە. چونکە کۆمەڵگە ویستویەتی.

سەیرکردن! ئیرادە مانای تاکەکەسی و مانای کۆمەڵایەتی هەیە. مانای کۆمەڵایەتییەکەی مۆری پەیوەندییە چینایەتییەکانە. ئیرادەی کۆمەڵگا چییە؟ ئاخر بۆ ماوەیەک دەمانەوێت هەمان کارەکان بکرێت و هەمان کارەکان نەکرێن. ئێمە دەزانین کە ئەمە بە پەیوەندی چینایەتی دیاری دەکرێت. تاکە کەسی؟ئێمە هەمیشە گوتوومانە مرۆڤ کارەکتەری هەندێک پەیوەندی کۆمەڵایەتییە. ئیرادەی چینی کرێکار، کرێکارێک، سنووردارە و مەرجدارە بەو شتانەی کە دەیخەنە ئەو پێگە کۆمەڵایەتییەوە. کابرا لەناکاو بەیانییەک لە خەو هەڵستێت وبڕیار بدات کە منداڵی ببێت یان نەیبێت. ، بەیانی ڕۆژێکیش بڕیاری نەداوە کە من خۆم بکوژم یان نە کوژم. ئەو کۆمەڵگایە ناچاری کردووە. ئەو پێگە کۆمەڵایەتییە ناچاری کرد ئەم کارە بکات. کەواتە ئێمە باسی خەڵکی زۆرەملێ دەکەین.

من هیچ هاوسۆزییەکم بۆ ژنانی ناچار بوو نیە. من باسی هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی ناچارکراو دەکەم لەم کۆمەڵگەیەدا، دەمەوێت چارەسەرێکی کۆمەڵایەتی بدەم بەو ژنانەی کە کۆمەڵگە ناچاریان کردون ئەم کارە بکەن. ئەگەر خاتوو ئێکس کە هیچ فشارێکی لەسەر نییە، بەیانییەک بڕیاریدا ئەم کارە بکات، ناچاری دەکەم ئەم کارە نەکات، پاسەوانێک دادەنێم بۆ ئەوەی خۆی زیان بە منداڵەکە نەگەیەنێت. ئه‌مه‌ واتای چییه‌؟ ئایا کەسێک ویستی هەر کارێتک بکات، دەڵێن وەرە و بڕۆ بیکە؟! پێویستە بزانن کۆمەڵگە تا چەند ڕێگە بەم کارە دەدات. لە باسەکەمدا کۆمەڵگە ڕێگە نادات بێ هیچ هۆکارێک ڕێگری لە گەشەکردنی کۆرپەلەیەکی دروست بکەیت ، تەنها بە هۆی ئارەزووی شەخسی کەسێک. لە کۆتاییدا لە هەر تەمەنێکدا بێت ئەو کۆرپەلەیەکە.
من دەڵێم ئەمەئاستێکی بەرزی شارستانییەتە ئەگەر بیکەیت. لەگەڵ باقی بنەماکانمان دەخوێنرێتەوە. نەکردنی لەگەڵ بنەماکانی ئێمەدا ناگونجێت. بۆیە من لەگەڵ ڕێگریکردنم لە دووگیانی، بە شێوەیەکی بەرفراوان و بە تەواوی بێ بەرامبەر، بە هەر شێوەیەک کە بتوانرێت. و پاشان کاتێک دووگیانییەک ڕوودەدات، ڕێزگرتن لەم دووگیانییە، بە پیرۆز زانینی ئەم دووگیانییە، بە نرخی ئەم دووگیانییە، وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەم دووگیانییە و دڵنیابوون لەوەی کە دایک و منداڵ تاجی کۆمەڵگەن، ئەمە قسەی منە.

دەڵێن لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا ئەمە ناکرێت؟ منیش دەڵێم من شتێکی لەو شێوەیەم نەمگوتووە، ئەمە بۆچوونی منە، ئێستا دەچم بزانم لە کۆمەڵگای سەرمایەداریدا چی ڕوودەدات و چی ڕوونادات. لەکوێدایە ئەو قسەیەی من؟ من نەمگوت لەگەڵ قەدەغەکردنی لەباربردنم، گوتم لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی لەباربردنم بەمەرجێک کۆمەڵگە بزانێت چی دەڵێم ئاخر. نازانێت من چی دەڵێم. پێی وایە من زۆر باش ئەمە دەزانم. ئەوان کۆنترۆڵی مرۆڤ دەزانن، ئیرادەی ژن بەسەر جەستەیدا. ئەمەش بە فراوانکردنی مافەکانی ژنان دەزانن. هەر بۆیە وتم لەگەڵ هەر کۆرپەلەیەک کە لەبار دەبرێت، وەک ئەوە وایە ژنێک مافی خۆی وەرگرتبێت، مافەکانی پراکتیزە بکات. ئەمە درۆی کۆمەڵگەی سەرمایەدارییە کە بەم شێوەیە بوو.

ژنەکە بە لەناوبردنی کۆرپەلە تەنیا ملکەچبوونی خۆی بۆ توندوتیژیی دەرونی ئەم کۆمەڵگەیە نیشان دا و هیچ مافێکی خۆی نیشان نەدا، هیچ ئیرادەی خۆی نیشان نەدا. بەڕای من سروشتی ژن هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ژینگەی ئازادییەکەیدا نییە. بە ڕێکەوت شتێکی سەیر بەسەر ژندا نەسەپێنراوە ، ژن ئاوا و پیاویش ئاوایە. لەڕاستیدا دیاردەیی و داتایین. ئەگەر کۆمەڵگە زانستەکەی بزانیایە، بەو شێوەیە دەستوەردانی دەکرد، بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێدەدرا کارەکانیان ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی فشاری جەستەیییان لەسەر بێت. بۆچی چوون بۆ تەواوکردنی پێداویستی پاککردنەوەی لەباربردن؟ تا ئەوەندە ئازاربچێژن.

قسەکردن لەسەر پێگەی ئەخلاقی و هتد. من ناڕەزایەتیم بەرامبەریان دەرخستووە، بۆیە هەرکەسێک بێت و ئەمەم پێ بڵێت، من دەڵێم کە پشتگیری دەکەم، پێکەوەین، دژی دەجەنگین، دەڵێم کە ئامادەم لە پێناویدا بکوژم. لەبەرئەوەی لەگەڵ ژنێک کە بەهەمان شێوە دووگیان بووە، لەگەڵ کوڕێک بوو و ئێستا دووگیان بووە و ئێستا ناتوانێت لە خێزانەکەیداسەری بەرز بکاتەوە و ئەگەر کەسێک لەبەردەمیدا خۆی نیشان بدات، من ئامادەم سەد کەس دەستگیر بکەم و هەم پێنج سەد کەس بەشداری دادگاییکردنەکە دەکەن.

بۆچی ئەم کارە بکەم؟ ڕێک لەبەر هەمان هۆکار ئەی ئەم دایکە و منداڵەکەی بەتۆ چی؟ بەڵام لە لایەکی ترەوە من ئامادە نیم خۆم بخەمە ئەم دۆخە بۆ ئەوەی پێچەوانەکەی بڵێم. دەبێ بڵێم ئەوە مافە، بەڵام ئەو ناچارە. من لەگەڵ ئەوەدام کە بڕگەکەمان بڵێت چۆن بیردەکەینەوە. وەک ئەوەی مرۆڤ بیری لێدەکاتەوە. من بەم شێوەیە بیردەکەمەوە، ئەو ڕستەیەی من دەمەوێت بەم شێوەیە: پێم بڵێ چۆن بیردەکەمەوە.

بابە گیان ناچارم، چونکە ئەگەر قبوڵ نەکەم سەد ئەوەندە خراپتر هێرش دەکرێتە سەر مرۆڤ. هێرش دەکرێتە سەرمرۆڤی زیندوو و لەدایک نەبوو پێکەوە. ئەگەر ئەو کاتە بمەوێت بیڵێم، نەک تەنها لەو لایەنەوە، بەڵکو لەم لایەنەشەوە کەمی هەیە. “بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانە گشتییەکان بە سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕ ئەنجام بدرێت”! چەند نەخۆشخانەی گشتیمان هەیە؟ باشە ئەو کەسەی دەڵێت “باببێت”. دەڵێ دروستی بکەین، دەڵێت بیهێنین، دەڵێت کەسی بۆدیاری بکەین. دەڵێت ئاگاداربین. ئەڵێ با سەیر بکەین!

ئێمە نە ئەو لایەنیمان گوت، کە ئێمە بانگەشە دەکەین، پەرەی پێدەدەین کە نەیکەم. بیدەیت بە کۆمەڵگە! بەرپرسیارێتی بخەنە سەر کۆمەڵگە و بۆ ئەمەش داوای ماف لە کۆمەڵگا بکەیت. بە حکومەت بڵێ هەر منداڵێک لەدایک دەبێت پێش هەموو شتێک منداڵی حکومەتە و منداڵی کۆمەڵگەیە. لە ئەنجامدا پێویستە لە هەموو دەستدرێژییەک پارێزراو بێت و لەهەموو ماف وئیمکاناتێک بەهرەمەند بێت. با ئەمە بڵێین وبیانەوێت، بمانەوێت دژی هەژاری خەبات بکرێت، بمانەوێت لە دژی ئەخلاقی دواکەوتوو خەبات بکرێت، بمانەوێت شەرەفپەرستی لە کۆمەڵگەدا ئیدانە بکرێت و وەڵامی توندوتیژی بدریتەوە. بمانەوێت ئەمە بکەین، با بڵێین کە ئێمە دەمانەوێت و دەیکەین، با بە ژنیش بڵێین کە ئەمە ڕێگاکەیەتی. با بڵێین ئەمانە کێشەکانن. دوبارە با بیڵێینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر کەسێک تاقەتی نەبوو و نەیتوانی، و ناچار بوو بچێتە شوێنێک و ئەم کارە بکات، پێویستە حکومەت ئاسانکاری بۆ دابین بکات، بۆ ئەوەی ئەم کارە بە شێوەیەکی دروست ئەنجام بدرێت. وە پێویستە بەجۆرێک بکرێت کە کەمترین کەلێنێک لە ژیانی مرۆڤدا بە شێوەیەک دروست بێت کە مرۆڤ بە ئاگادارییەوە دژی بەرژەوەندی خۆی مامەڵە بکات. با بچین سنوورێکی بۆ دابنێین.

دەبێت بڵێین کۆمەڵگا بکرێتە سۆسیالیستی، بۆ ئەوەی ئەم کارەساتە و دەیەها کارەساتی تر کۆتایی پێبێت. وە دەبێ لە هەڵوێستی خۆمدا ئەمەم وتبێت. من لایەنگری لەباربردنی منداڵ نیم، هەروەها لایەنگری ڕێگری لە دووگیانی نیم. من لەگەڵ بەشی قەدەغەکردنی لەباربردن نیم کە ئێستا لەگەڵ قەدەغەکردنی ڕێگری لە دووگیانییە. من دەڵێم کە پرەنسیپی من نییە، ئەوە بەرگری لە لەباربردن نییە. من لە بنەڕەتدا کەسێکم دژی لەباربردنی منداڵم، لە بارودۆخی کۆمەڵایەتیشدا دەبێت دان بە بوونی ئەودا بگرم و دەبێت ڕێکخستنەکانی بۆ بکەم. ئەمە هەڵوێستی ئێمە نییە. بابەتەکەی من ئەمەیە.

بنەمای ئەم بابەتە زارەکییە. ئەمە دەقێکە لە فایلێکی دەنگییەوە وەرگیراوە لەلایەن دێنیس مێر – ئابی ٢٠٠٨

hekmat.public-archive.net #3978fa.html

Previous
Next