ڕۆماننووس و ڕەخنەگر.. شوان شەفیق
”هێنانەوەی نووسینی ئەدیبێکی جیهانی گرنگ نییە لە کاتێکدا نووسەر بڕوای بە خۆی بێت بۆ گەیاندنی پەیامەکانی، بەڵکو ئەو نموونە هێنانەوەیە نەنگییە”
(بەرەو گۆمێکی لیخن دەڕۆم تا قووڵایی بۆ دۆزینەوەی جەوهەر)
بەخشینی هۆشیاری لە کایەکانی ژیاندا بەتایبەت ئەدەبی ڕەخنگرتن و ڕۆماننووسین بایەخدارە، هەوڵدان پێویست و وەستان شکست و دواکەووتووی.
ڕۆماننووسە باشەکانمان لە پەنجەی دەست تێپەڕ ناکەن، وەک چۆن ڕەخنەگرەکانیشمان هەر وا!
هەندێک لەوانەی دەبینرێن لەدوای یەک دوو کتێب دەست دەبەن بۆ ڕۆمان کە ڕەنگە کارەکانی پێشتریان باشتر بووبێت، لە کاتێکدا خاوەنی کەمترین کەرەستەی ڕۆماننووسین نین،
ئاخر ڕۆماننووسین فەزایەکی فراوانی ئەدەبی پێویستە!
هەندێکیش بەداخەوە کەمینەن دوای دەیان ساڵ نووسینی چیرۆک و قاڵبوونەوە لە ئەدەبیاتدا هێشتا بە خۆیان ناڵێن ڕۆمانننووس کە خاوەنی چەندین ڕۆمانن.
ئەدەبیاتی کوردی لەدوای ساڵانی نەوەدەکانەوە بۆتە قووربانی هەندێك خاوەن بڕوانامەی نا ڕۆشنبیر و ناوی هەڵتۆقیو و قەڵەمی بەرژەوەندیخواز کە شایەنی ناوبردن نین،
ئەم درمە لە دوای ساڵانی دوو هەزارەکانەوە زیاتر هەستی پێ دەکرێت ئەوەندە تۆخیشە پێویست بە گەران ناکات دیارن.
دەستە دەستە و تاقم تاقمن شارچێتی و دۆستایەتیان هەیە ئەرکیان لێدانە لەوانەی سەر بە ئایدیای ئەوان نین ئامادەشنین ددان بەوەدا بنێن، ئەوان ڕقی شەخسییان هەیە نەك توانای هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە و ڕەخنەگرتن بۆ پێشکەوتن و داهێنان.
بڕوام وایە هەرکەسێك بڕوانامەیەکی بەدەست هێنا لەبەر ئەوەی تەزکییەی لایەنێکی هەیە بۆی نییە ئەدەبیات و ڕۆشنبیریمان پێ بفرۆشێتەوە چوونکە ئەکادیمیبوون ناتکاتە نووسەر و ڕۆشنبیر بەڵکو ئەوە دەستکەوتی شەخسییە نەك گشتی، بەشێکیشیان دەردی دۆگمابوونیان هەیە کە تەنها خۆیان دەبینن.
”نووسەری بە بڕوانامە بەدەست نایەت”
ئەوە ئەزموون و ڕۆچوونە ئەو ناوەمان پێدەبەخشێت.
”خوێنەری ڕاستگۆ مافی هەڵسەنگاندنی هەیە” ئەوانەی بڕوانامەیان هەیە ئەوانەشمان کە نیمانە یەکجار هاوڕامان نەبن نیشانی دەدەین کە نەك ڕۆشنبیر نین، بەڵکو زمانی کەسێکی سەرشەقام لە زمانی ئێمە زۆر پاکترە!
لەکۆتییدا دەڵێم:
دەردەکان زۆر دەرمان کەم، کەم نەخۆشیشیمان ئامادەیە بۆ چارەسەر، وای بۆ حاڵی کتێبخانەی کوردی.
شوان شەفیق
۳/۸/۲٠۲۳