به‌رتـیل له‌مێـژوودا!.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌رتیل و به‌رتیل خواردن و به‌رتیلخۆر و به‌رتیلخۆریی ، وه‌ك دیارده‌یه‌كی په‌یوه‌ندار به‌شێواویی سیسته‌می حوكم و به‌ره‌ڵڵایی ئیداره و ناسه‌قامگیری قانوون و تێكچوونی باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌گ داكوتانی هه‌لپه‌رستایه‌تی(ئینتهازیه‌ت) و خۆپه‌رستی و چاونزی له‌راده‌به‌ده‌ر و له‌ق بوونی بیروباوه‌ڕ.. واپێده‌چێ سه‌ردانانی له ڕۆژگاره هه‌ره دێرینه‌كانه‌وه بووبێت…
چیرۆك نووسی میسری (مجید طوبیا)، له‌م باره‌یه‌وه باسێكی ئاماده‌كراوی ساڵی 1981 بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه نوێشكێكیه‌تی:٠
له‌م ڕۆژگاره‌دا به به‌رتیل ده‌ڵێن ، ده‌ستخۆشانه و شیرینی و هه‌ندێ جاریش پاداشت!
له‌كاتێكدا زه‌مانی مه‌مالیكه‌كان ڕاشكاوانه پێی گوتراوه به‌رتیل (البرطلة)، مه‌سه‌لا وتوویانه فڵانه كه‌س به‌رتیلی وه‌رگرت ، واته به‌رتیلخۆره ، ئه‌و به‌رتیله‌ش هه‌ندێك جار پێی گوتراوه پاداشت، كه پاداشتیش هه‌موومان ده‌زانین پتر په‌یوه‌ندی به به‌خشش و به‌خشینه‌وه هه‌یه.
ڕاستیه‌كه‌ی به‌رتیلیش ئه‌گه‌ر به‌رته‌سك و تاكه كه‌سی بێ ئه‌و بایه‌خ و مه‌ترسیه‌ی نابێ..
به‌ڵام كه ده‌بێ به دیارده‌یه‌كی گشتی و هه‌موو له هه‌موو ، دیاره ده‌بێته هۆی داته‌پین و تێكـچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و ده‌ردێكی كوشنده و په‌تایه‌ك ته‌واوی ده‌وروبه‌ر داده‌گرێ.
هه‌زار و سێ سه‌د ساڵ پێش زایین (حۆرمحه‌ب)ی پاشای میسر قانوونێكی بۆ به‌رتیلخۆری داناوه تیایدا ئیعدامی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و كاهینانه داناوه به‌رتیل وه‌رده‌گرن..
دوای ئه‌ویش (سییتی یه‌كه‌م) بڕیاری بڕینی لوت و گوێی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی داوه شوێنه‌كه‌ی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار ده‌هێنێ…
به‌ڵگه‌نامه‌ی تریش زۆرن كه باسی دیارده‌ی به‌رتیل له كۆمه‌ڵگای گریكی و ڕۆمانی ده‌كه‌ن ، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ش نامه‌یه‌كی دكتۆرا به‌ناونیشانی (به‌رتیل له زه‌مانی سوڵتانه‌كانی مه‌مالیك) پێشكه‌ش به زانكۆی قاهیره كراوه…
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رتیل بۆ سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئیسلام ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ، كه له ناو حاكم و وه‌زیر و والی و كرێگرته و قاز‌یان دا بڵاوببووه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر دژی ئه‌و دیارده‌یه بوون!
له‌م ڕووه‌وه ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن: یه‌كه‌مین كه‌س له ئیسلامدا به‌رتیلی خواردبێ (مغیره بن شعبه)یه كه ساڵی 662ی زایینی والی كوفه بووه ، ئه‌مه‌ش له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی دا ئاماژه‌ی پێ دراوه.
له‌سه‌رده‌می عه‌باسیشدا ، ئه‌وانه‌ی عه‌وداڵی وه‌زاره‌ت و پله و پایه‌كانیتر بوون له ده‌وڵه‌ت ، بۆ گه‌یشتنیان به‌رتیلیان ده‌دایه ژنانی كۆشك و فه‌رمانده توركه‌كان ، هه‌ر به نموونه ده‌گێڕنه‌وه : ده‌رگه‌وانی خه‌لیفه مه‌نسور ، به سه‌د هه‌زار دینار بۆته پێناوی – عراب – (یاقووبی كوڕی داود) له‌وه‌ی بیكا به وه‌زیر، ئه‌وجا هه‌موو وه‌زیرێكی نوێش لایه‌نگیر و ده‌وروبه‌ری خۆی به به‌رتیل ده‌هێنا و كاری پێ ده‌دان ، بۆیه هه‌ر كاتێك ئه‌و له فرمانه‌كه‌ی خۆی كاركه‌نار بكرابووایه ، ئه‌وانیش نه‌ده‌مان ، ئه‌مه‌ش ببوو به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وه‌شتی و پتربوونی زوڵم و زۆری….
ته‌نانه‌ت كار به‌وه گه‌یشتبوو ، له‌سه‌رده‌می عه‌بباسیدا خه‌لیفه‌كان خۆشیان به به‌رتیلخۆر تاوانباركراون ، به‌و به‌ڵگه‌ی (طبری) له مێژووه‌كه‌یدا ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: خه‌لیفه هادی هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ خه‌لیفه هاروون دا كه له بری وازهێنانی له جێنێشینیه‌تی هه‌زار هه‌زار دیناری بداتێ!
(مه‌قریزی)ش – ضاهر برقوق- ی یه‌كه‌م سوڵتانی مه‌مالیكه چه‌ركه‌سییه‌كان به‌وه ڕیسوا ده‌كا كه له‌كاتی حوكم كردنی دا به‌رتیل به ئاشكرایی وه‌رده‌گیرا و ده‌درا ، به‌مه‌ش هه‌رچی ڕه‌زیل و سه‌فیل و هه‌رچی و په‌رچی هه‌بوو پله و پایه‌ی به به‌رتیل به‌رده‌كه‌وت…
د. ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌زاق ، كه خاوه‌نی ئه‌و نامه دكتـۆرایه‌یه له پێشدا باسمان كرد، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌رتیل له زه‌مانی مه‌مالیكه‌كان دا زیاتر بۆ ده‌ست بڵاوی و زێده ئیسرافی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ، به نموونه ده‌ڵێ ئاهه‌نگی خه‌ته‌نه‌ی كوڕی سوڵتان (قایته‌بای) حه‌فت ڕۆژ و حه‌فت شه‌وی خایاند و هه‌موو قاهیره‌ی تێدا ڕازانراببووه‌وه ، یا وه‌ك (ئیبنی ئه‌یاس) ده‌ڵێ: ڕۆژ و شه‌وی جۆرێك بوون ، نه دیترابوون ، نه له‌بیرده‌چنه‌وه!
هه‌ندێ جار ئیش و كار و پله‌و پایه‌ی ئایینیش به‌رتیلی تێدا دراوه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی (محی ا‌لدین النقیب) شه‌ش جاران له‌سه‌ر یه‌ك به‌زه‌بری به‌رتیل كراوه‌ته‌وه به قازی.
له‌دوا دواكانی (1051)ی زاینیشدا، خه‌ڵكی هه‌بوو به به‌رتیل ته‌نانه‌ت ده‌گه‌یشته پایه‌ی سوڵتانیش! هه‌ر به نموونه: (الغوری) ناوێك له شه‌ست ساڵیدا بوو به سوڵتان له‌كاتێكدا وڵات سه‌یار و ده‌یار كه‌وتبووه‌وه سه‌ر ساغه ، كابراش له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌شنه‌ها باج و سه‌رانه قسوری نه‌ده‌كرد.
به‌ڵام له هه‌موویان خۆشتر كه هه‌ر مه‌قریزی له پێشهاته‌كانی ساڵی 1427ی زایینی دا ده‌گێڕێته‌وه ڕووداوی كابرای كه‌چه‌ڵه: گوایه ڕۆژێ كابرایه‌كی كه‌چه‌ڵ له حزوری سوڵتان دا كڵاوی له‌سه‌ر داده‌كه‌لێ و كه‌چه‌ڵیه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ ، به‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی پێكه‌نینی دانیشتووان ، ئیتر كابرا هه‌ل ده‌قۆزێته‌وه و تكا له سوڵتان ده‌كا بیكا به سه‌رۆكی كه‌چه‌ڵان..
سوڵتانیش له قاڵبی گاڵته‌دا ده‌ڵێ باشه له‌مڕۆوه تۆ سه‌رۆكی كه‌چه‌ڵانی!
به‌مجۆره كابرا ده‌بێ به گه‌وره‌ترین به‌رتیلخۆر و له‌وه‌ش ڕه‌ت ده‌كا ، پایه‌ی به‌وه‌ی سه‌رۆكی كه‌چه‌ڵانه به‌كارده‌هێنێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵی وڵاتییه باجی ده‌خاته سه‌ر و حه‌واڵه‌ی باخه‌ڵی ده‌كا ، تا ئه‌وه‌ی باره‌كه ته‌واو ده‌شێوێ و وڵات ده‌شڵه‌ژێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵ هه‌یه ناتوانێ له‌ترسی سه‌رۆكی كه‌چه‌ڵان سه‌ری خۆی بخورێنێ! به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌وه‌ی سوڵتان فه‌رمان بدا جاڕبده‌ن : ئه‌ی كه‌چه‌ڵه‌كانی وڵات له‌مه‌و‌دوا ده‌توانن به ئاسووده‌یی سه‌رتان بخورێنن.