
دیدێكی ڕه‌خنه‌یی بۆ كتێبی_ كورد له دیدی سوێدییه‌كانه‌وه … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
زۆرجار ڕێككه‌وتووه، ناونیشانی وتارێك یاخود كتێبێك، سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێت‌و له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، ده‌چینه نێوكتێیه‌كه‌و ده‌یخوێنینه‌وه. له هه‌ندێ كاتدا، ناونیشانه‌كان جوان‌و واتادارن‌و له هه‌ندێ كاتیش‌دا، ناونیشانێكی ساده‌و ئاسایین.به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه، كه ناویشان، كلیلی كردنه‌وه‌ی هه‌ر دهقێكهوسهرهتاو ده‌سپێكی گرنگ‌و سه‌رنج ڕاكێشه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر كتێبه‌كه بخوێنێته‌وه. زۆرجار ڕووبه‌ڕووی ناونیشانی واده‌بینه‌وه، كه خوێنه‌ر سه‌رسام دهكاتو حه‌زده‌كات له زووترین كات كتێبه‌كه بخوێنێته‌وه. كاتێكیش ده‌ست به خوێنه‌وه ده‌كه‌ین، ده‌بینین كتێبه‌كه له ئاست ئه‌و ناونیشانه گه‌وره‌یه نییه كه بۆی دانراوه. ناوه‌ڕۆكێكی ساده‌و ساكاری هه‌یه. كورد له دیدی سوێدییه‌كانه‌وه، ناونیشانی كتێبێكه، كه كاوه ئه‌مین ئاماده‌ی كردووه‌و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مێژوویی جه‌میل ڕۆژبه‌یانی له‌وماوانه‌ی ڕابردوودا،چاپی كردووه. خوێنه‌ر كهئهوناونیشانه ده‌بینێت، بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه ئه‌و كتێبه، ڵێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و سۆسیۆلۆژی‌و فه‌رهه‌نگییه، كه تیایدا سوێدییه‌كان له باره‌ی كورده‌وه نووسیویانه. یاخود دیدی فیكری‌و ڕهخنهییو كلتووری سوێدییه‌كانه بۆ جالیه‌ی كوردوئاوێتهبوونی تاكی كوردییه، وه‌ك تاكێكی ڕۆژهه‌ڵاتی له گه‌ڵ كلتووری وڵاتێكی خۆرئاوادا.
كه‌چی كه كتَێبهكه ده‌خوێنینه‌وه، ده‌بینین به پێچه‌وانه‌وه‌یه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه، زنجیره چاوپێكه‌وتنێكه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌و ئه‌كادیمی‌و حزبیوئایینی، كه دۆستی كوردن‌و نووسه‌ر له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنیاندا، له‌و كتێبه‌دا كۆی كردوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه،به شێكی زۆری وه‌ڵامی ئه‌و كهسایهتییانهو هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، وه‌ك گه‌لێكی بێ ده‌وڵه‌ت، هیچ په‌یوه‌ندییان به ئێستای ئه‌زموونی كوردی‌و دۆخی سیاسی‌و كارگێڕی‌و ئابووریانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه. به‌ڵكو زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به ڕووداوه‌كانی ساڵانی شهستو شۆڕشی ئهیلولو كاره‌ساته‌كانی گه‌لی كورده‌وه هه‌یه، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا.
نازانم ئه‌و وهڵامو پرسیارانه، چ په‌یوه‌ندییان به‌خوێنه‌ری كورد‌و تاكی كورده‌وه هه‌یه له ئێستادا؟ ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێكی كورد مه‌به‌ستی بێت له باره‌ی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه زانیاریی هه‌بێت، پێویست به‌وه ناكات له ده‌می بهساڵاچووێكی سوێدییه‌وه بیزانێت.چونكه ئه‌وه‌نده سه‌رچاوه هه‌یه، له باره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، كه خوێنه‌ری كورد به ئاسانی ده‌توانێ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه بكات. هه‌ر بۆنموونه:دووبه‌رگ له كتێبه‌كه‌ی مام جه‌لال، گێڕانه‌وه‌ی مێژووی نزیكه‌ی هه‌فتا ساڵی سه‌ده‌ی ڕابردووه. خۆشی وه‌ك سیاسییه‌ك له نێو ڕووداوه‌كان دابووه. له‌لایه‌كی تره‌وه،ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، هه‌ندێك پرسیاری ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه كردووه، كه هیچ په‌یوه‌ندییان بهكوردو دیدی سوێدییه‌كانه‌وه بۆ كورد نییه.بۆنموونه پرسیاری ئه‌وه‌یان لێده‌كات، ژنه‌كه‌ت ناوی چی بوو؟ كه‌ی یه‌كترتان ناسی؟ به خۆشه‌ویستی بوو ؟ زه‌ماوه‌نده‌كه‌تان چۆن بوو؟ یاخود پرسیاری كێشه‌ی فهلهستینو ئسرائیلیان لێده‌كات.
یاخود باسی قڕكردنی جووه‌كان ده‌كات له سه‌ر ده‌ستی نازییه‌كانه‌وه.نازانم ئه‌و پرسیار‌و ساده‌و نابابه‌تییانه چ په‌یوه‌ندییان به كورد‌و خوێنه‌ری كورده‌وه هه‌یه؟ ئه‌و دیدهسادهو ساكارانه، هیچ بایه‌خێكیان له ڕووی سیاسی‌و كلتوورییه‌وه بۆ كورد نییه. وێرای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ڕۆكی وه‌ڵامه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بڕوانین، ده‌بینین هه‌ندێكییان زانیارییه‌كی ئه‌و تۆیان له باره‌ی كورده‌وه نییه. بۆنموونه: له ڵاپه‌ڕه 119دا، ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ده‌رباره‌ی ئۆلف پاڵمه پرسیار له یه‌كێكییان ده‌كات، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:(من خۆم هیچ كاتێك ده‌رباره‌ی كورده‌كان قسه‌م له‌گه‌ڵ پاڵمه نه‌كردووه). به‌هه‌مان شێوه له‌ڵاپه‌ڕه 174دا پرسیار له باره‌ی ئۆجه‌لانه‌وه ده‌كات. ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:(زۆرشت له‌باره‌ی ئۆجه‌لانه‌وه نازانم!). دیسانه‌وه له ڵاپه‌ڕه 184دا پرسیار له باره‌ی تۆمه‌ت باركردنی كورد له كوشتنی ئۆلف پاڵمه ده‌كات،ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: (نازانم بۆچی كوردی‌یان تۆمه‌تباركرد).ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاگاداری كێشه‌ی كورد بێت، ده‌بێ بزانی بۆ ئه‌و تۆمه‌ته‌یان بۆداپاڵ كورد.
له شوێنێكی دیكه‌ش پرسیار له یه كێكییان ده‌كات، ئه‌ویش ده‌ڵێت:( تا ئێستا سه‌ردانی كوردستان‌م نه‌كردووه). بێگومان ناونیشانی ئه‌و كتێبه، زۆر له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گه‌وره‌تره. دیدی سوێدییه‌كان، مه‌به‌ست هه‌موو گه‌لی سوێده. بۆیه ده‌بوو ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ناونیشانی( كورد له دیدی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سوێدییه‌وه) بۆ كتێبه‌كه‌ی دانابا. یاخود نووسه‌ر له بڕی پرسیاركردن له باره‌ی هه‌ندێك بابه‌تی لاوه‌كی‌و ساده، ده‌یتوانی پرسیاری ئه‌زموونی حوكمرانیه‌تی كوردیودیموكراسیهتو دیدی سوێدییه‌كان بۆ حوكمڕانی كورد بكات. ده‌یتوانی پرسیاری ئاوێته بوونی مرۆڤی كورد له گه‌ڵ گه‌لی سوێدی بكات. پرسیار له باره‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی كلتووره‌كان بكات. یاخود بۆبهشێكی زۆری مرۆڤی كورد كه دهچنهخۆر ئاوا، ناتوانن ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتییه له خۆیان دابماڵن، كه‌له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پێی گۆشكراون.
ده‌بوو له باره‌ی كلتوور، زمان، ناسنامه،ئۆپۆزسیۆن‌و حوكمڕانیه‌تی كوردی‌و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی مێژوویی‌و كلتووری فه‌رهه‌نگی، دیدی سوێدییه‌كانی بۆ كورد شیبكردایه‌ته‌وه. نه‌ك پرسیاری ڕووداوێكی ساڵانی شه‌ستییان لێبكات. كه بۆ خوێنه‌ری كورد له ئێستادا كۆنبوون‌و بوونه‌ته به شێك له مێژوو، بایه‌خیان نه‌ماوه.منی خوێنه‌ر كارم به ژیانی تایبهتیو كه‌سی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه چییه. وێرای هه‌موو ئه‌و سه‌رنجانه‌ش، كتێبه‌كه له ڕووی زمانهوانیو ڕێنووس‌و هه‌ڵه‌ی چاپ، چه‌ندین كهمو كورتی‌و هه‌ڵه‌ی تێدایه. وشه هه‌یه بهچوارجۆری زمانه‌وانی جیاواز نووسراوه. وه‌ك:( حكومڕانی_حوكومڕانی_ حووكومڕانی_حوكوڕانی).
هاوكات چه‌ندین هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی دیكه‌ش هه‌ن، كه ئاماژه به هه‌ندێكییان ده‌ده‌ین.ڵا52 نووسراوه(مه‌سحین)ڕاستكردنه‌وه(مه‌سیحی)ڵا55نووسراوه(بوخوادی)ڕاستكردنه‌وه(به‌خوای)ڵا68نووسراوه(شه‌قڵاوا)ڕاستكردنه‌وه(شه‌قڵاوه)ڵا72نووسراوه(داكۆكۆی)ڕاستكردنه‌وه(داكۆكی)ڵا78نووسراوه(حه‌مدید)ڕاستكردنه‌وه(حه‌مید)ڵا80نووسراوه(وگت)ڕاستكردنه‌وه(گوت)لا121نوسراوه(بهكارلیۆس)ڕاستكردنه‌وه(به‌كالۆریۆس)ڵا129نووسراوه(سه‌فر)ڕاستكردنه‌وه(سه‌فه‌ر)ڵا148نووسراوه( ته‌ماشی) ڕاستكردنه‌وه (ته‌ماشای) ڵا189نووسراوه(ته‌موز)ڕاستكردنه‌وه(تهمموز). كه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ران كتێبه‌كه بخوێننه‌وه ڕه‌نگه د‌رك به زۆر هه‌ڵه‌ی دیكه‌ش بكه‌ن.َ
په‌راوێز/ كورد له دیدی سوێدییه‌كانه‌وه/ ئاماده‌كردنی كاوه ئه‌مین_بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مێژوویی جه‌میل ڕۆژبه‌یانی/ ساڵی 2017.