کڕۆنشتات، ڕاپه‌ڕینی کرێکاران و سه‌ربازان له دژی دیکتاتۆریی بۆلشه‌ڤیکه‌کان
نووسینی: نادری ئه‌حمه‌دی
وەرگێڕانی : ھەژێن ….
سەردەم مانگی ئۆکتۆبه‌ره و لایه‌نگرانی بۆلشه‌ڤیکه‌کان جه‌ژنی مه‌رگی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌که‌یان ده‌گێڕن و بێجگە لە پێداهه‌ڵدانی زه‌به‌نده‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کان، هیچ کاتێک ناچنه سه‌ر کارکردی تێکده‌رانه‌ی خۆیان له مه‌یدانی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی و ته‌نیا بۆ ئه‌وه ههوڵدەدەن، کە ڕوخسارێکی پۆزه‌تیڤ بۆ خۆیان بکێشن، به‌ڵام که‌توار شتێکی دیکه‌یه.
ساڵی ١٩٢١ که‌می خۆراک بوو به هۆی زنجیره‌یه‌ک ناڕه‌زایه‌تیی فراوان له‌نێو کرێکارانی مۆسکۆ و له‌و بارەوە مانگی جێنیوەری کۆمەڵێک کۆبوونه‌وەی زۆر له‌نێو کارخانه‌کان ڕێکخران و کرێکاران خوازیاری کۆتاییهێنان به سه‌رکوتکردنی کرێکاران و سه‌ربازییکردنی پێگەی کرێکاریی بوون. به‌ڵام بۆلشه‌ڤیکه‌کان لەجیاتی ئه‌وه‌ی کاروباره‌کانی خه‌ڵکی بده‌نه ده‌ستی خودی خه‌ڵک و له ڕێگه‌چاره‌کانی ئه‌وان کەڵکوه‌ربگرن، ناڕازییانیان به “ورگپه‌روه‌ری” تاوانبارکرد و سەرکوت و فشاره‌کانی خۆیان بۆسه‌ر کرێکاران زیاتر کردن و دەزگەی پۆلیسی نهێنی (چکا) به‌ردرایه گیانی ناڕازییان! له ڕاستیدا کرده‌ی دژه-خه‌ڵکی و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی (چێکا)، یه‌کێک بوو له هۆکاره‌کانی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاران و له‌نێوان دێسه‌مبه‌ری ١٩١٨ تاکو نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٢٠ ڕێکخراوه سه‌رکوتگه‌ره بۆلشه‌ڤیکییه‌کان ٥٧٨ که‌س له خه‌ڵکی ناڕازی کوژران و چل هەزار ٤٠٠٠ که‌س واته ٦% دانیشتووانی شاری (مۆسکۆ) ده‌ستگیرکران! مانگی جێنیوەری تاکو مانگی مه‌ی ١٩٢٠ زیاتر له سێسەد و چل و پێنج ٣٤٥ که‌س کوژران و پێش ئه‌وه دوو ٢٠٠٠ – سێ ٣٠٠٠ هەزار کەس لە زیندانیان له سێداره‌دابوون! به‌شی زۆرینه‌ی ده‌ستگیرکراوان لاوانێک بوون، که به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه نانیان دزیبوو! سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه بوو، له کاتێکدا کە بۆلشه‌ڤیکه‌کان کرێکارانیان به “ورگپه‌روه‌ر” تاوانبارکردبوو، به‌خۆیان له به‌رته‌ریی تایبه‌ت سوودمەندبوون و کرێکارانی مانگرتوو به پێشەنگیی کرێکارانی کانزاکار، کە له‌نێو ڕاگه‌یاندنێک خوازیاری ڕاگرتنی به‌رته‌ریی تایبه‌ت و پشکبه‌ندی دە ١٠٠٠٠ هەزار که‌س له پله‌دارانی باڵای پارتیی بۆلشه‌ڤیک بوون. سه‌ربازانێکی خۆجێی که بۆ سه‌رکوتی خۆنیشاندانی سه‌رشه‌قامیی کرێکاران هێنرابوون، تاکو له کرێکاران تەقەبکه‌ن، له فه‌رمانی ته‌قه‌کردن سه‌رپێچییانکرد، به‌ڵام هێزه تایبه‌ته‌کانی بۆلشه‌ڤیک ژماره‌یه‌کی زۆر لە کرێکارانیان کوشتن و بریندارکردن. کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مۆسکۆ ڕێکخرا و هەزار پێنج سەد ١٥٠٠ که‌س خۆنیشاندانیانکرد و سه‌ربازانێک که خوازیاربوون به خۆنیشانده‌رانه‌وه په‌یوه‌ستبن، چه‌کیان فڕێ‌دا.
٢٣ی فێبریوه‌ری دە ١٠٠٠٠ هەزار که‌س له کرێکاران ڕێپێوانێکی ناڕه‌زایه‌تییان ڕیکخست. له‌و ڕۆژه‌دا له شاری مۆسکۆ بڕیاری قه‌ده‌خه‌کردنی هاتوچۆ ڕاگه‌یێندرا. شاری کڕۆنشتات بنکه‌ی ده‌ریایی بوو و که‌وتووه‌ته دوورگه‌یه‌ک له که‌نداوی فینلاند. ده‌ریاوانانی کڕۆنشتات پێشڕه‌وانی شۆڕشه‌کانی ١٩٠٥ و ١٩١٧ ڕوسیه بوون و ترۆتسکی وه‌ک “شانازی شۆڕشی ڕوسیه” ئەوانی ناوبردوون. دانیشتووانی کڕۆنشتات له یه‌که‌مین پێشڕه‌وان و داهێنه‌ران و پێکهێنه‌رانی سۆڤیه‌ته‌کان بوون و ساڵی ١٩١٧ کۆمونه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌تیان پێکهێنابوو. به گوتەی ئیسرائیل گێتزله‌ر Israel Getzler شاره‌زای پرسی کڕۆنشتات “…. له‌نێو خودی کۆمون به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کڕۆنشتات هه‌بوو، که به “کڕۆنشتاتی سوور” ناسرا و سیسته‌می سۆشیالیستی؛ دێمۆکراسی و یه‌کسانی له‌نێوان سه‌ربازان و کرێکاران برەوی په‌یداکرد و ئاره‌زوومه‌ندیی بۆ دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و چالاکی ڕامیاریی و په‌روه‌رده و ڕاهێنانی سۆشیالیستی و هاریکاری هاوبه‌ش سه‌ریهه‌ڵدا “.
مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٢٠ جه‌نگی نێوخۆیی ڕوسیه به شکستی جه‌نه‌راڵ ڕانگل له ناوچه‌ی کریمه Crimea کۆتاییهات. له هه‌مان کاتدا یاخیبوونه جوتیارییه‌کان له گونده‌کانی ڕوسیه له دژی ڕامیارییه سه‌پێنراوه‌کانی پارتیی بۆلشه‌ڤیک به‌سه‌ر جوتیاران ته‌واوی ڕوسیه‌ی گرتبووه‌وه و مانگرتنێکی گشتی شاری پترۆگرادی گرتبووه‌وه.
٢٦ی فێبریوه‌ری دەریاوانانی که‌شتییه جه‌نگییه‌کانی پێترۆپاڤلۆڤسک- Petropavlovsk و سێڤاستۆپۆل – Sevastopol له کڕۆنشتات کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌یان ڕێکخست و لێژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان بۆ شاری پترۆگراد نارد، تاکو بەھۆی لێکۆڵینه‌وە له هۆکاره‌کانی مانگرتنی کرێکاران له شاری پترۆگراد تێبگەن و ئه‌نجامه‌که‌ی به دەریاوانانی که‌شتییه‌کان ڕابگه‌یێنن. پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ ده‌سته‌ی لێکۆڵه‌ر ڕایگه‌یاند، که سه‌رکوتی ده‌وڵه‌تیی هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی مانگرتنه‌کانه له پترۆگراد و به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی یازده خاڵیی له سه‌رانی ده‌وڵه‌ت خوازیاربوون، تاکو داخوازییه‌کانی خواره‌وه جێبه‌جێبکه‌ن:
به‌ڕێخستنی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان، به‌دیهێنانی ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی، ئازادی کۆبوونه‌وه و پێکهێنانی ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان و داننان به پێکهێنانی ڕێکخراوه جوتیارییه‌کان و چه‌په سۆشیالیستییه‌کان و ئه‌نارکیستییه‌کان …
سه‌ربازان و کرێکارانی (کڕۆنشتات)یش وه‌کو کرێکاران و خه‌ڵکی شاری پترۆگراد خوازیاری یه‌کسانبوونی کرێ (موچه) و لابردنی ڕێبه‌ندییه شه‌قامییه‌کان بوون، تاکو به ئازادبوونی هاتوچۆ کرێکاران بتوانن خواردن بۆ خه‌ڵکی شار به‌رن، که له‌لایه‌ن پۆلیسه ئابڵۆقه‌درابوو. یه‌که‌م ڕۆژی مانگی مارچ له مه‌یدانی ئانچور، لەنێو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی شازدە هەزار ١٦٠٠٠ که‌سیی، پاش گوێڕادێران بۆ ڕاپۆرتێکی لێکۆڵه‌رانه، که پێشتر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی دەریاوانانی که‌شتییه جه‌نگییه‌کانی پێترۆپاڤلۆڤسک و سێڤاستۆپۆل ئاماده‌کرابوو، بڕیارنامه‌یه‌کیان به‌ناوی بڕیارنامه‌ی پێترۆپاڤلۆڤسک ده‌رکرد، که ته‌نیا دوو که‌س له نوێنه‌رانی پارتیی بۆلشه‌ڤیک دژی ئەو بڕیارنامەیە ده‌نگیاندا و لە بەرانبەردا زۆرینه بڕیاریاندا، لێژنه‌یه‌کی نوێنه‌رایه‌تیی تازه بۆ شاری پترۆگراد بنێرن، تاکو داواکارییه ده‌نگپێدراوه‌کانی کڕۆنشتات به کرێکاران و خه‌ڵکانی مانگرتوو ڕابگه‌یێنن و لە ئەوان داخوازیبکرێت، تاکو نوێنه‌رانێکی بێلایه‌ن بۆ کڕۆنشتات بنێرن، بۆ ئەوەی دانیشتووانی کڕۆنشتات له ئەوه‌ی که له پترۆگراد ده‌گوزه‌رێت، ئاگاداربکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه پێش گه‌یشتنیان بە پترۆگراد له نیوەی ڕێگا ھەموویان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی ده‌ستگیرکران! پاش ئەو ڕوداوه، دووه‌م ڕۆژی مانگی مارچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیی پێکهاتوو له نوێنه‌رانی: دەریاوانانی که‌شتییه‌کانی پێترۆپاڤلۆڤسک و سێڤاستۆپۆل، ئه‌ندامانی سوپا، کرێکارانی له‌نگه‌رگه و نوێنه‌رانی سۆڤیه‌تی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان ڕێکخرا، که ٣٠٣ که‌س له به‌شداربووانی ئەو کۆبوونه‌وه‌یە بەهۆی پشتگیرییکردن له بڕیارنامه‌ی پێترۆپاڤلۆڤسک، کۆمیته‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی کاتیی پێنج که‌سییان هه‌ڵبژارد. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، که بۆلشه‌ڤیکه‌کان بۆ تێکدانی ئەو کۆبوونه‌وه‌یه هێزیان بەڕێخستووه. لەنێو ئەو هەل و مەرجه (کڕۆنشتات)ی شۆڕشگێڕ دروشمه‌کانی ساڵی ١٩١٧ واته دروشمی “ته‌واوی ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان”ی کردبووه سه‌ردێڕی دروشمه‌کانی خۆی. ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی ڕێکخه‌رانی مانگرتنه‌که‌ی ئاگادارکردەوە و مانگرتنه‌که‌ی به پیلانگێڕیی ڕێکخراوی سیخوڕیی فه‌ره‌نسه و جه‌نه‌راڵی پێشووی سوپای تزاری کزلۆڤسکی ناوبرد.
له‌و باره‌دا کڕۆنشتات بۆ سه‌رله‌نوێ خۆسازدانه‌وه ھانایبرد و کۆمیته و سۆڤیه‌ته کرێکارییه‌کان سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه و حەوت سەد و هەشتا ٧٨٠ که‌س له ئەندامەتی پارتیی بۆلشه‌ڤیک وازیانهێنا و لێره‌دا سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه، که سێیه‌کی که‌سانی هه‌ڵبژێردراو بۆ کۆمیته‌ی کڕۆنشتات له‌نێو کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووه‌می مانگی مارچ، به‌ر له‌و ڕوداوه بۆلشه‌ڤیک بوون. وێڕای ڕه‌فتاری توندوتیژانه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی، به‌ڵام یاخیبوونی کڕۆنشتات ئاشتیخوازانه و دوور له توندوتیژی بوو.
ڕۆژی پێنجی مانگی مارچ واته دوو ڕۆژ پێش هێرشی سوپای بۆلشه‌ڤیکه‌کان بۆ سه‌ر کڕۆنشتات و بۆمبارانکردنی، دوو که‌س له ئه‌نارکیسته‌کان به‌ناوی ئێما گۆڵدمان Emma Goldman و ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان Alexander Berkmanوه‌ک میانجیگه‌ر پێشنیاری میانجی نێوان ده‌وڵه‌ت و شۆڕشگێڕانیان کرد، به‌ڵام پێشنیاره‌که‌ی ئەوان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بۆلشەڤیکی ڕه‌تکرایه‌وه. کرێکاران و شۆڕشگێڕان وێڕای پشتیوانی لێکردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کڕۆنشتات، بەڵام ته‌نیا مانه‌وه و له پشتیوانی شوێنه‌کانی دیکەی ڕوسیه بێبه‌شبوون. حهوتهمین ڕۆژی مانگی مارچ هێرشی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی بۆلشەڤیکی بۆ سه‌ر کڕۆنشتات ده‌ستیپێکرد و له شاری پترۆگراد بڕیاری فەرمانداریی نائاسایی (فەرمانداریی سەربازیی) سه‌پێنرا. هێرشی یه‌که‌می سوپا بۆ سه‌ر کڕۆنشتات تێکشکا و ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازانی دەوڵەتی بۆلشەڤیکی به ڕیزی یاخیبووان په‌یوه‌ستبوون و ژماره‌یه‌کیش له فه‌رمانی هێرشکردن سه‌رپێچییانکرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پاش دە (١٠) ڕۆژ جه‌نگی به‌رده‌وام، یاخیبوونەکەی کڕۆنشتات سه‌رکوتکرا و بۆلشه‌ڤیکه‌کان به سه‌رکوتکردنی کرێکاران و سه‌ربازانی یاخی، فەرمانداریی تیرۆر و تۆقاندنی خۆیان سه‌پاند.
ڕوزا لوکسێمبورگ Rosa Luxemburg له‌نێو په‌رتووکی شۆڕشی ڕوس، که له سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی بۆلشه‌ڤیکه‌کان له ڕوسیه بڵاوکردنه‌وه‌ی قه‌ده‌خه‌بوو، ئاوا ده‌نووسێت ” … فێرکارییه بنچینه‌ییه‌کانی تیئۆری لێنین و ترۆتسکی بریتین له‌وه‌ی که ئه‌وانیش وه‌ک کاوتسکی دیکتاتۆریی له‌بەرانبەر دێمۆکراسی داده‌نێن؛ “دیکتاتۆری یان دێمۆکراسی”! کاوتسکی و بۆلشه‌ڤیکه‌کان پرسه‌که ئاوا ده‌خه‌نه‌ڕوو، هه‌ڵبه‌ته کاوتسکی له دێمۆکراسیی بۆرجوازی پشتیوانیده‌کات. به‌پێچه‌وانه‌وه لێنین و ترۆتسکی له دیکتاتۆری و ئه‌ویش دیکتاتۆریی کۆمه‌ڵه که‌سێک لایه‌نگرییدەکەن، واته دیکتاتۆری له شێوه‌ی دیکتاتۆرییه‌کانی بۆرجوازی! ئەوانه دوو جه‌مسه‌رن، که له ڕامیارییه سۆشیالیستییه‌کانه‌وه زۆر دوورن …. ڕۆشن و ئاشکرایه، که پرۆلیتاریا ده‌بێت دیکتاتۆریی بکات، به‌ڵام دیکتاتۆریی چین نه‌ک دیکتاتۆریی پارتیی یان دیکتاتۆریی دەستەیەک له چین ! دیکتاتۆریی چین به‌و تێگه‌یشتنه‌ی که له دێمۆکراسییه‌کی بێ‌سنوور، فراوانترین بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکی له ڕێگه‌ی به‌شدارییکردنی بێڕێگریی و ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌رەوە بێته‌دی…).
سه‌رچاوه‌ی لێ وه‌رگیراو: http://www.mano-paltalk.net/pdf3/nk.htm
* ئەم وەرگێڕانە پێشتر لەنێو کەشکۆڵی دووەمی (خەونە یاخییەکان) بڵاوکراوەتەوە : http://bit.ly/2kZN3Kj