
ڤاکسینی ڕۆشنبیری.. یاسین لەتیف
سەبارەت بە چەمکی سۆفیستائی ، سفستایەکان گوتاربێژ گەلێکی ساختەچی بوون . لە ڕێگەی ئارگیومێنت و قایلکردنەوە بەدوای قازانجی مادیدا دەگەڕان و زۆرجاریش بۆ گەیشتن بەو شتە هەڵەیان بەکاردەهێنا .دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین سفستیەکان خاوەن ڕۆشنبیریەکی قووڵ بوون بە تایبەتی لە بواری زانستە سروشتیەکان و ماتماتیک و فەلسەفە ، بەڵام لێ هاتوو بوون لە گوتاری ڕیتۆریک کە ناوەڕۆکی توێژینەوەکانیان و کاری سەرەکیان بو بۆ فۆکس خستنە سەر هەڵگەڕاندنەوەی ڕاستیەکان و تێکەڵوپێکەڵ کردنی بڕیارەکان ، جێوازیەکانیان لە کەڵ کەسانیتر هەمیشە ئامادە بوون بۆ دیالکتیک . بەڵام لە سەردەمی نوێ‌دا چەمکی سفستائی بە کار دەهێندرێت بۆ ستایشی (( هەڵەکان)) لە دیالکتیکی نێوان دوو کەسدا لایەنێکیان لە ڕێگەی پێچکردنەوەو مراوغە کردنەوە بە ئارکۆمێنتی هەڵە کە هیچ پەیوەست نییە بە ئەو بابەتەی جەدەلی لە سەر دەکرێت تەنها لە دەوروبەریدا دێت ودەچێت هەوڵدەدات دیاکتیکەکە بباتەوە .
زۆرجار زاراوەی سۆفستایەکان لە کتێبەکانی فەلسەفە، کتێبی کۆمەڵناسی، یان کتێبە فیکرییەکانیشدا دەخوێنینەوە، کە بەزۆری تەنانەت لە کتێبە ناپسپۆڕییەکاندا بەکاردەهێنرێت، بەڵکو بۆ ئاماژە کردنە بە جۆرێکی دیاریکراو لە مرۆڤ ، کەواتە مەبەست لە سۆفیستائی چییە؟
سۆفیستایی زاراوەیەکە بۆ ئاماژەکردن بە کۆمەڵێک فەیلەسوف و وتاربێژ لە یۆنانی کۆندا کە بە لێهاتوویی لە ئارگیومێنت و ڕیتۆریک و فێرکردنی هونەرەکانی ڕازیکردن بە گەنجان بەناوبانگ بوون. ۰ئەو لێزانەی خۆیان لە هونەری گوتاربێژی بە کار دەهێنا بۆ دیالکتیک و یاریکردن بە ڕاستیەکان و بردنەوەی دیالکتیک و مشتومڕەکان لە بەرامبەرەکانیان بە چاوپۆشی لە ڕاستی ئارکۆمێنتەکانیان ، سفتایەکان دەکارن بگەنە ئەنجامێکی لۆژیکی بە شێوەیەکی سەر لێشێواندن ، یان بە پێوەرێک کە ناگونجێت لە گەڵ ئەو بابەتەی کە دیالکتیکی لە سەر دەکرێت. وە دوای بیرکردنەوە لە خاوەنەکەی، بۆت دەردەکەوێت کە تۆی گەیاندووەتە ئەنجامێکی نالۆژیکی. سۆفیستائی بەشێک بوو لە بزووتنەوەیەکی فیکری کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین سەریهەڵدا، و سەرنجی لەسەر توانای ڕازیکردن بوو نەک گەڕان بەدوای ڕاستی ڕەهادا.ئه‌گه‌ر به ووردی بیر‌و ڕاكانی سفستایه‌كان تاوتوێ بكه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌وان زیاتر كراوه‌و له‌بار بووه بۆ گۆڕانكاری و وه‌رگردنی كایه‌ی نوێ له بواره جیا جیاكانی ژیان و سیاسه‌ت و بیری نوێ ، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ها كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان به لاوه پیرۆز‌و گرنگ نه‌بووه زیاتر خولیای پاكتاو كردنی ترادیسیۆن بوون ، پتر سه‌رقاڵی مه‌عریفه‌و خۆشی ژیان بوون و بۆیه گه‌نجانی ئه‌و كات پێیان سه‌رسام بوون و هزری ئه‌وانیان به هه‌ند وه‌ر ده‌گرد ، له لای سفستایه‌كان چێژ‌و چاکە یەک شتە .. ئەوەن پێیانوابوو خولیا‌و داواكاری چاكه له پێناوی چێژدایه ، نه‌ك چێژ له پێناوی چاكه‌دا . كه‌واته ئه‌و كاره‌ی چێژمان پێ ده‌به‌خشێت چاكه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وكارانه‌ی ئازارمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت كارگه‌لێكی خراپ و به‌ده ،یان به واتایه‌كی تر ژیان به بێ چێژ له ناوه‌ڕۆكدا واتای مردن ده‌گه‌یه‌نێت ، دیاره ئه‌وه‌ش ڕوونه هه‌رگیز مردوه‌كان و به‌رده‌كان بوونه‌وه‌رگه‌لێكی شادومان نیین . سفستایه‌كان بوونی جێوازی نێوان چێژی چاك و چێژی خراپیان ڕه‌فز كردووه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیانوابووه هه‌ر شتێك پێداویستی و ئاره‌زووه‌كانمانی تێر كرد باش و چاكه‌یه ..((ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ژیانی خۆی به پوختی بگوزرێنێت پێویسته جڵه‌وی ئاره‌زوه‌كانی به‌ره‌ڵاو ئازاد بكات ، پێویسته چالاكی و ئازایه‌تی بنوێنێت بۆ ڕازیكردنی ئاره‌زووه‌كانی . ئه‌وه ترۆپكی هێزه و ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دادوه‌ری و ستاتیكای سروشته )) ، كه‌واته ناكرێت و نابێت كه‌ڵكه‌ڵه‌ی غه‌ریزه‌كان له لای مرۆڤی پێگه‌یشتوو بچه‌پێنرێت به‌و چه‌شنه‌ی داب و نه‌ریت داوای ده‌كات .. ئه‌مه‌یه پووخته‌ی بۆچوونی سفستایه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سروشت و داواكاریه‌كانی ناخی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی كه پێی ده‌ڵێن مرۆڤ ، سفستایه‌كان زیاتر له سیسته‌می دیموكراسیه‌وه نزیك بوون تا ئۆرۆستۆكراتیه‌ت، بۆیه ئه‌وان جێی مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی ئۆرۆستۆكراتی ئه‌و كات بوون .
واتاکانی زاراوە:
1- لە بنەچەی ئەرێنیدا: – وشەی (سۆفیستایی) بە واتای دانا یان مامۆستا دێت و سۆفیستەکان بە مامۆستای فیکر و زمان و لۆژیک دادەنران.
2- لە واتای نەرێنیدا: – دواتر ئەم دەستەواژەیە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی دەستکاریکەر و فریودەر ئار‌گومێنت بەکاردەهێنن، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ڕاستییەکان بکەن، بەڵام تەنها بە ئامانجی سەرکەوتن لە مشتومڕەکەدا.
تایبەتمەندیەکانی سۆفیستەکان:
١- ئەوان لێهاتوو بوون لە ئار‌گومێنت و قسەکردندا.
٢- توانای خستنەڕووی ئارگیومێنتی دژبەیەک بۆ سەلماندن یان پووچەڵکردنەوەی هەمان پرس.
٣- گرنگیدانیان بە پرسە کردەیی و ئەخلاقی و پەروەردەییەکان.
٤- جەختکردنەوەیان لەسەر ڕێژەیی لە بەها و مەعریفەدا.
دیارترین سۆفیستەکان:-
پرۆتاگۆراس: بەناوبانگە بەوەی کە دەڵێت: مرۆڤ پێوەرە بۆ هەموو شتەکان.
- گۆرگیاس: دەڵێت تەرکیز لەسەر هێزی ڕیتۆریک و ڕازیکردن بکە.
سۆفیستایەکان لە لایەن فەیلەسوفانی وەک (سۆکرات و ئەفلاتون و ئەرستۆ) ڕەخنەی زۆریان لێ گیراوە و ئەوانیش وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر حەقیقەت و بەها ئەخلاقییەکان دەیانبینی و سۆفیستەکانیان بە بڵاوکردنەوەی ڕێژەگەرایی و ئاژاوەی فیکری تۆمەتبار دەکرد. ڕەخنەی ئه‌فلاتون لە سفستایەکان سەبارەت بە تیۆری ئه‌خلاق پێیوایە سفستایه‌كان و تێگه‌یشتنیان بۆ ئاكار قێزه‌ون و دوو ڕووییه جێوازی له نێوان چێژی چاكه‌و خراپه ناكەن . ته‌نها ئامانجیان چێژ وه‌رگردنە بێ ئه‌وه‌ی چاكه‌و خراپه لێكبدەنوه .ئه‌فلاتون تۆمه‌تیان ده‌خاته پاڵ و ده‌ڵێت سفستایه‌كان ووتار بێژێكی موزه‌یه‌فن ، بانگه‌شه‌ی حیكمه‌ت ده‌كه‌ن كه چی پێی نا ئاشنان.
یاسین لەتیف