وێنەکـێـشی پەرتـووکی منـداڵان رانـدۆڵـف کاڵـدیکـۆت.. رەزا شـوان
ساڵانـە لە وڵاتـە یەکگـرتـووەکانی ئەمـریکادا، لەلایـەن کـۆمـەڵـەی پەرتـووکخـانەکـانی ئەمـریکاوە (ئەی ئێـڵ ئەی). دوو مەدالـیا دەبەخـشن بە نووسەرێک و بە وێنەکـێشێک. مەدالـیای یەکـەم مەدالیـایەکی بـواری وێـژەی منـداڵانە، بە ناوی (مەدالـیای نیـوبێـری) پێشکەش دەکـرێت، بە نووسەری باشـتریـن پەرتـووک بۆ منـداڵان بە زمـانی ئینگـلیزی کە لە ساڵی رابـردوودا، لەلایەن نووسەرێـکی بە رەچـەڵەک ئەمـریکی یان دانیـشـتووی ئەمـریکا بێت، نووسـرابێـت و چـاپکـرابێت و بڵاوکـرابێتەوە. پێشتر چاپی نەکـردووبێت. ئەم خەڵاتە بۆ بەرزڕاگرتن و نەمریی نووسەری بەناوبانگی ئینگلیزی لە بواری وێژەی منـداڵان (جـۆن نیـوبێـری :١٧١٣ـ ١٧٦٧) کـە یەکـەمـین گـۆڤـاری منـداڵانی بـە نـاوی (هـاوڕێی منـداڵان) ەوە دەرکرد، یەکەمین پەرتووکخـانەشئ بـۆ منـداڵان دانا. مەبەسـت لە پـێشکەشکـردنی مەدالیـای نیـوبـێری، هـانـدانی نووسـەرانی بواری وێـژەی منـداڵانە. مەدالیای نیوبێری لە (بـرونـز) بە شێوەیەکی خـڕ دروستکراوە و لەسەر دیوی یەکەمی، نەخشی پەرتووکێکی کراوەیە لە لایەن هـونەرمەند (پـۆل تشامبلان) ەوە دیزایین کراوە. لە دیوی دووەمیشدا، ناوی نووسەری بـراوەی مەدالیاکە و مێـژووی بـردنەوەی لەسەر هەڵـدەکەنـن، وەکو خەڵاتی رێـزلـێنان، لە لایەن (کۆمەڵەی پەرتووکخـانەکانی ئەمـریکا) ەوە، پـێشکەش دەکـرێت. ئەم خـەڵاتە لە ساڵی (١٩٢١) لەلایـەن (فـردریک میلـشەر)ی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانییەکانی چاپ و بڵاوکـردنەوەی پەرتـووک و گۆڤـارەکانەوە داهـێنرا و پێـشکەشکرا. یەکەم براوەی خەڵاتی مەدالیای نیوبێری لە ساڵی (١٩٢٢) دا، بەخـشیان بە نـووسـەری بـواری وێـژەی منـداڵان (هـێـنـدریک ولـیـەم).
مـن لە مانـگی ئاداری (٢٠١٧) دا، لە نـووسـیـنـێکـمدا لەژێـر نـاوی ( جـۆن نیـوبـێری هـاوڕێی منـداڵان) کە لە سایتـە کوردییـەکانـدا بـڵاوم کردووەتـەوە. کە بە درێـژئ باسی جـۆن نیـوبێـرریـم کـردووە.
دێـینە سەر مەدالیای دووەم، مەدالیای زێـڕی کاڵدیکـۆت. دڵنیام کە زۆربەی هەوادارانی هـونەری وێنەکێشان، ناوبانگی هـونەرمەنـدی وێنەکـێشی ناوداری ئـینگلـیزی رانـدۆڵف کاڵـدیکـۆتـیان بـیـستووە و زانیـارییان لە بـارەیـەوە هـەیە.
کورتەیـەکی بیـوگـرافـیای ڕانـدۆڵـف کاڵـدێکـۆت:
هـونەرمەنـدی نیگارکـێش (رانـدۆڵـف جـۆن کاڵـدیکـۆت) لە دایـک و باوکـێک بە ناوی، مـاری کاڵـدیکـۆت و جـۆن کاڵـدیکـۆت، لە (٢٢/ ئـادار/ ١٨٤٦) لە شاری چـێـستەر لە ناوەڕاستی ئینگلتەرا لەدایک بووە. راندۆڵف سێیەم منداڵی دایک و باوکی بوو، حەوت خوشک و بـرا بـوون. تەمەنی شەش ساڵان بـوو دایـکی کـۆچی دوایی کـرد.
هەرچەنـدە تای رۆمـاتـیزم، لە منـداڵـییەوە دڵی لاواز کـرد، بەڵام کاڵـدیکـۆت حـەزی لە یاری و وەرزشکـردن بـوو. حـەزی زۆری لە چـالاکـییەکانی گـونـدنـشیـنەکان بـوو، لە نێـوانیان دا، گـەڕان بە دێیـەکـانی دەوروبـەر و ئەسـپ سـواری.
کاڵدیکـۆت لە تەمەنی پانگـزە ساڵـیدا، قوتابخانەی بەجـێهێشت، بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە بانکدا کاری دەکرد. لە گونـدێکی نزیک کارەکەی خانوویەکی بەکرێ گرت و بە تەنیا دەژیـا. رۆژانـە بە پێ یان بە سـواری ئەسـپ، پیـاسەی بە گـونـدەکانـدا دەکـرد. گەلـێک وێـنـەی سـروشـتی جـوانی ئەو ناوچـانەی کـێـشا. لە قوتابخانەی شـەوان لە مانجـستەر لە بەشی هـونەری وێنەکـێشان دەستی بە خوێنـدن کرد. لە لە ساڵی (١٨٦١) خوێندنی تەواوکرد. کاڵـدیکـۆت لەو ساڵەدا، یەکەم تابـلۆی کـێشراوی بـڵاوکـردەوە، سکـێچـێکی ئاگرکەوتنەوەیەکی کارەساتباری هـوتـێـلی شەمەنـدەفـەری شـاژن، لە شـاری چـێـستەر کـێـشا. تـابـلـۆکەی و بـاسێکی ئـاگـرەکـەی لە رۆژنـامـەی ئـيـلستەریـتـد لەنـدن نیـوزدا بڵاوکـردەوە. وێنەکانی بە رەنگی ئـاوی بۆیـەیانی دەکـرد. لە ساڵی (١٨٧٢) رووی لە شاری لەندەن کرد، هەر لەم ساڵەدا بە ئەنـدامی (پەیـمانـگای شاهـانەی وێنـەکـێـشانی رەنگی ئاوی) هەڵـبژیـردرا. مـاوەی حەوت سـاڵ لە لەنـدەن ژیـا و کاری وێنەکـێـشانی بـۆ رۆژنـامەو گۆڤـارەکـان دەکرد. وێنـەکانی لە رۆژنـامە و گـۆڤـارەکانـدا بـڵاوکـردوە. ناسـراو ناوبـانگی دەرکـرد. کاڵـدکـۆت بـوو بە هـاوڕێی چەنـدیـن کەسایـەتی ناسراوی بواری هـونەر و وێـژە. بۆ چەندین پەرتووکی نووسەرانیش وێنەی بەرگ و وێنەکانی ناوەوەیانی پەرتووکەکانی بۆیان کـێشا. دوای ماوتەک چوو بۆ ئەمـریکا لەوێـدا کاری وێنەکـێـشانی دەکـرد.
کاڵدیکـۆت لە ساڵی (١٨٨٠) دا، لەگەڵ (ماریان بـرینـد) هاوسەرگیرییان کرد. منداڵیان نەبـوو. پـێکەوە گەشـتـێکی زۆریـان بـۆ ناوچـە گەرمەکـان کـرد.
تەنـدروستی کاڵـدیکـۆت بە گـشتی نالـەبـار بـوو. زۆرجـار تـووشی هـەوکـردنی گـەدە و نەخۆشی دڵ دەبـوو، کە لە سـەردەمی منـداڵـیـیەوە پێـوەی بـوون. هـەر بـۆ ئـەوەی لە ساردی زستان دووربکەوێتـەوە، گەشتێکی زۆری بۆ ناوچـە گەرمەکانی سەر دەریای سپيی ناوەڕاست کرد. لە یەکـێک لە گەشتەکانی بۆ ویـلایەتی فـلـۆریـدا لە ئەمـریکـادا، کە مـاریـان بـرینـدی هـاوسـەری لەگـەڵـدا بـوو. تـووشی نەخـۆشـیيەکی تـر بـوو.
رانـدۆڵـف کاڵـدیکـۆت، لە شـاری سان ئـۆگستـیـن لە فـلـۆریـدا، لە ئەمریکادا، لە رۆژی (١٢/ شوبـات/ ١٨٨٦) دا، لە تەمـەنی نـزیکەی (٤٠) ساڵـیدا کـۆچی دوایی کـرد.
کاڵـدیکـۆتی وێنـەکـێشی منـداڵان:
کاڵـدیکۆت لە تەمەنی منداڵـییەوە وێنەی ئاژەڵان و باڵـندەی دەکـێشا. لە تەمەنی شەش ساڵیـدا دەستیکرد بە وێنەکێـشان و دروستکـردنی پەیکەری ئـاژەڵان لە دار و لە قـوڕ. لـەو ساڵە تا کـۆچکـردنی لە وێنـەکـێـشان دانەبـڕا و گەشـەی بە وێنـەکانی کـرد. وەک وێنەکـێـشـێکی بـواری پەرتـووکی وێنـەیی بـۆ منـداڵان، ناسـرا و ناوبـانـگی دەرکـرد.
کاڵدیکـۆت لە جەژنی کـریـسمسی ساڵی (١٨٧٦) دا، وەک جەژنـانەیەک بـۆ منـداڵان، دوو پەرتـووکی وێنـەیی بۆ منـداڵان کـێشا و چاپیانی کرد و بڵاویانی کردەوە، بە ناوی (ئەو ماڵـەی کە جاک دروستی کردووە) و (جـۆن گـیلـپین) ئەم دوو پەرتـووکە هـێندە سەرکەوتنیان بەدەسـتهـێنا، وایان کـرد کە کاڵـدیکـۆت ساڵانە لە جەژنی کـریـسمـسدا، دوو پەرتووکی وێنەدار بۆ منداڵان چاپ بکات و بڵاویان بکاتەوە. تا کۆچی دوایی کرد لەم کارەیـدا بەردەوام بـوو. کاڵـدیکۆت بە وێنەکـێشێکی بواری هـونەری وێنەکـيشانی پەرتـووکی منـداڵان ناسـرا و ناوبانگی دەرکـرد. ستایشێکی نیـودەوڵەتیی بەدەستهـێنا.
زۆرجار کاڵدیکۆت وەک پـێشەنگێکی پەرتووکی وێنەیی مۆدێـرنی منداڵان ناودەبـرێت. ڕێگەیەکی داهـێنەرانەی گرتەبەر، بۆ پەرتووکی وێنەیی، ڕەنگی قەڵەمی و وردەکاری گرافـیکی زیادکرد. کاڵـدیکۆت یەکـێک بـوو لەو هـونەرمەندانی ئەو سەردەمەی کە بە “سەردەمی زێـڕیـن”ی پەرتـووکی وێنەیی منـداڵان ناسراوە. دەقـەکانی کاڵـدێکـۆت لە وێنـە کـێشراوەکانیـدا، هـونەر و زمـانی تێکەڵ کـردوون، بۆ ئەوەی چیرۆکە ئاشناکان
و چـیرۆکە ئەفـسانەییـەکان، ڕەهـەنـدی نـوێی کـۆنـتـێکـستـیـان تـێدا بێـت.
مەدالـیای کاڵـدیکـۆت:
“مەدالیای کاڵـدیکـۆت” بە ناوی وێنەکـێشی بەناوبانگی ئینگـلیزی سەدەی نـۆزدەهەم، ڕانـدۆڵـف کاڵـدێکـۆتەوە ناونراوە. بۆ رێـزلـێـنان و پێـزانـین و بـۆ بەرزڕاگـرتی نـاو و یـادی، بۆ ئەو داهـێنان و خـزمەتە نـاوازەی، لە بواری پەرتـووکی وێنـەیی بۆ منـداڵان کە پـێـشکەشیکـردوون. ساڵانە لەلایەن “کـۆمەڵەی خزمەتگوزاری پەرتـووکخانەکانی منـداڵان” کـە بەشـێکە لـە کـۆمـەڵـەی پەرتـووکـخـانـەكانی ئەمـریـکی، دەبـەخـشـرێـت بە دیارترین پەرتـووکی وێـنەی بۆ منـداڵان، کە لە لایـەن وێنەکـێشێکی ئەمـریکی. یان دانـیـشتوویـەکی هـەمیـشەیی ئەمـریـکاوە. بە مەرجێک کە پەرتـووکە ساڵـێک پـێـشـتر چاپکرابێـت و بڵاوکرابـێتەوە. مەدالیای کاڵـدیکـۆت لە زێـڕ دروستکـراوە. کۆپی مۆری مەدالـیای کاڵـدیکـۆت دەخـرێــتە سـەر بـەرگی یەکـەمی پەرتـووکی وێنـەیی بـراوە.
ساڵانە لەهـەمان رۆژ و هـەمان شوێـن و ئاهـەنگـدا، خەڵاتی “مەدالـیای نیوبـێری” و خـەڵاتی “مەدالـیای کاڵـدیکـۆت” پـێکەوە پـێـشکەش دەکـرێـن. بە باشترین نووسەری پەرتـووکی منـداڵان و بـە باشـتـریـن هـونـەرمەنـدی وێنـەکـێـشی پەرتـووکی وێنـەیی روونکـردنەوە بـۆ منـداڵان. کە لە ساڵی پێـشووتـردا، چـاپکـراون و بـڵاوکـراونەتەوە.
لە ساڵی (١٩٣٧) بـڕیار لەسەر بەخـشـینی مەدالـیای کاڵـدیکـۆت درا. هـونەرمەنـدی وێنـەکـێـش (دۆرۆنی بی لاتـرۆپ) یەکەم هـونـەرمەنـد بـوو، کە لە ساڵی (١٩٣٨) دا، لە پەرتووکی وێنەیی بۆ منـداڵان (ئاژەڵانی پەرتـووکی پـیرۆز) مەدالـیای کاڵـدیکـۆتی وەرگـرت. لـەو ساڵـەوە سـاڵانە ئـەم مەدالـیایە دەدرێـت.
لە دوای خەڵاتی (هـانـز کـریـستیان ئەنـدرسـین) کە بە (خەڵاتی نـۆبـڵی منـداڵان) و بە (خەڵاتی نـۆبـڵی بچـووک)” یش ناودەبـرێـت. خەڵاتی مەدالـیای نیـوبـێری و مەدالـیای کاڵـدیکـۆت، دوو بەناوبانگـترین خەڵاتی بواری وێـژە و هـونەری منـداڵانن لە جیهاندا.
(مۆریس سێنداک) ئاماژەی بەوەدا، کە بەشداریکردنی کالـدێکۆت لە وێـژەی منـداڵاندا، “مـژدەی سـەرەتـای پەرتـووکی وێـنـەیی مـۆدێـرن بـوو” جەخـتـیشی لەوە کـردەوە کە کالـدێکـۆت “تێکەڵەیەکی وەستایانە لە وێنە و وشە دروستکـردووە، کـۆنتراستـێک کە پـێـشتر نەبـیـنراوە. گەر وشەکانی پەرتـووکەکانی لاببـرێـن، وێنـەکان لەبـری وشـەکان قـسە دەکەن. گەر وێنـەکانـیـش لابـبـرێـن، وشـەکـان لەبـری وێـنەکـان قـسە دەکـەن”.
داهـێنانی “پەرتووکی وێنەیی روونکردنەوە” بۆ منداڵان، هەندێک لە زانایان ئاماژەیان بەوە کـردووە کە لێهاتـوویی کاڵـدێکـۆت لە پێـدانی فـیگەری مـرۆڤی جیـاواز بە ئاژەڵـە مـرۆڤـدۆستەکان، بێگومان کاریگەری لەسەر نووسەرانی پەرتـووکی وێنەیی منـداڵانی دواتـر هـەبـووە، وەک سـێـنداک، بیـاتـریکـس پـۆتـەر، مارگـرێـت وایـز بـراون.
ژمارەی پەرتووکە وێنەییە چاپکـراو و بڵاوکراوەکانی راندۆڵـف کاڵـدیکـۆت بۆ منداڵان، زۆر زۆرن. بـۆیە ناوەکـانـیمان نەنـووسـین.
خەڵاتگرانی ئەمساڵی مەدالیای کاڵدیکۆت و مەدالیای نیوبێری:
خەڵاتی (مەدالـیای کاڵـدیکـۆت)ی ئەمـساڵ ( ٢٠٢٦) درا بە هـونەرمەنـدی وێنەکـێشی پەرتـووکی منـداڵان، خـاتـوو (کـاتـیـا چـیـن) ی بـەرازیــلی. کـە وێـنـەکانی پـەرتـووکی
(یارییە ئاگـرینەکان)ی کـێشاوە. چـیرۆکەکەش لەلایەن (ماتیۆ بێرگێس)ەوە نووسراوە.
خـەڵاتی (مـەدالـیای نیـوبـێـری) یـش، بـۆ سـاڵی (٢٠٢٦) بـۆ بـاشـتـریـن پـەرتـووکی چاپکـراوی ساڵی پار بۆ منداڵان، درایە پەرتووکی (هـەموو بلـوزەکان لە ئاسـمان) لە نووسینی چـیرۆکنووسی بواری وێـژەی منداڵان، خاتوو (رینی واتـسۆن) ی ئەمریکی. لە ئاهـەنگـێکی شایستەدا، لە شـیکاگـۆ، هـەردوو مـەدالـیاکە پـێـشکەش بـە هـەردوو بـراوە کـران.
(*) بۆ ئەم نووسینەم، سـوودم لە چەنـدیـن سایـتی ئـینگـلـیزی وەرگـرتـووە.

