
جیهانی نموونه‌یی ناخ …سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
بۆ: ڕێبین ئه‌حمه‌د خدر …………….
من پێودانگی شیعر نووسین له كتێب فێرنه‌بووم، ڕوانین و ڕۆشنایی ناخ فه‌رمانی پێ كردم، ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ده‌ینووسم و هه‌وڵده‌ده‌م داهێنانی تێدا بكه‌م، ئه‌وه‌ی ناشی زانم بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌م بیزانم و له داهێناندا به‌كاری بهێنم. هه‌میشه‌ش مه‌یلێكی زۆرم بۆ خوێندنه‌وه‌ی زه‌ینی باشی شاعیرانی پڕ جووڵه و وزه هه‌بووه، هه‌ستم كردووه شیعری پڕن و شتیان بۆ چێژ و فێربوون تێدایه. سه‌رمایه‌ی من ژیان و خه‌یاڵمه، ژیان و خه‌یاڵ له بوونی من دوورنین، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه له‌باره‌ی ژیان و خه‌یاڵه‌وه نه‌خوێنمه‌وه، یان نه‌نووسم. هه‌ست به گوناه و دڵه‌ڕاوكێ و تاوان ده‌كه‌م.
ساڵی 2004 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس. كۆشیعری: (هه‌ڵسانه‌وه)ی سامی شۆڕشی چاپ كرد. دوازده شیعری خراوه‌ته دووتوێی، شیعر هه‌میشه چاوی یه‌كه‌مم بووه و له جیهانی ڕه‌ش و سپی بردمیه‌ته ده‌ره‌وه، كتێبی دیار و جێی باسم بووه، هه‌ست به په‌یوه‌ندییه هه‌ستیه‌كانم ده‌كه‌م و هه‌موو ئۆخه هه‌ستیه‌كانم ده‌خه‌مڵێن. كه تازه سه‌رم له هێلكه‌ی شیعردا جووقابوو، شیعره‌كانی سامی شۆڕشم بۆ ئه‌شقی خۆم له ده‌فته‌رێكدا یاداشت كردبوو. ده‌فته‌ره‌كه‌م ناو نابوو گه‌نجینه، هه‌روه‌ها شیعری شاعیرانی تری وه‌ك: جه‌لالی میرزا كه‌ریم و ئه‌حمه‌د تاقانه و محه‌مه‌د حه‌مه باقی و فازیل شه‌وڕۆ و جه‌لال به‌رزنجی و شاعیرانی تریش. ئه‌م كرداره دوو تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه.
1- مانه‌وه‌ی چیژ له شیعرییه‌تی پڕدا.
2- درێژكردنه‌وه‌ی هه‌سته‌وه‌رییه‌كی به‌رده‌وام له ناخی خوێنه‌ردا.
كه كۆشیعره چاپكراوه‌كه‌یم بینی، كه‌موكورتییه‌كانی چێژ و بیره‌وه‌ری شێواندم و خه‌یاڵی تێكدام، ده‌فته‌ره‌كه‌م پڕ بووه‌وه له بیره‌وه‌ری و بنیادی ئه‌قڵی هه‌ڵبژاردن و گه‌یشتن به ڕه‌گوڕیشه‌ی هۆشیاریی ئه‌ده‌بی و خاڵی ناوه‌ندی ده‌ق. ته‌نیا شیعری: (بووكی ئاو)م لانه‌بوو، پرسیاری ئه‌میشم له: (لوتفی شۆڕش) كرد. ئه‌میش ناوی سه‌رچاوه و ژماره‌ی گۆڤاره‌كه‌ی پێ گوتم و پاشان هه‌رخۆی گه‌وره‌یی نواند و بۆی هێنام.
هه‌ستێكی ڕاسته‌وخۆ داوای لێ كردم داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس: (به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب) بكه‌م. به لێزیادكردنی هه‌شت شیعر، چاپی دووه‌می بكاته‌وه. پێشنیاره‌كه‌ی وه‌رگرتم و له ساڵی 2012 چاپی دووه‌می كرده‌وه.
دوای چاپی دووه‌م به ماوه‌یه‌كی كورت، ڕێكه‌وتی دوو شیعری تریشیم كرد.
1- باوه‌شم ده: ڕۆژنامه‌ی هاوكاری، ژماره (52) 2/1/1970.
2- له ده‌فته‌ری عاشقێكی هه‌تاوه‌وه: ڕۆژنامه‌ی هاوكاری، ژماره (176) 20/7/1973.
ئه‌وه‌ی وای كرد ئه‌و دوو شیعره له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ژماره (2770) 21/1/2018 دا بڵاوبكه‌مه‌وه. ئه‌وه‌یه، نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت له ژماره (4)ی گۆڤاری (باران) 2017 دا، شیعرێكی به ناونیشانی: (تیری ئایرۆس)، (ئاماده‌كردووه) و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ده‌ستپێك و نه‌وا و هه‌ڵدانی بانگه‌وازی شیعره‌كه‌ی، له ده‌ستپێك و نه‌وا و هه‌ڵدانی بانگه‌وازی شیعری: (هه‌ڵسانه‌وه) وه‌رگرتووه. حه‌وت په‌راوێزیشی بۆ نووسیوه. هه‌ر حه‌وت په‌راوێز زیادن و شتی زاندراو و باون. یه‌ك په‌راوێز پێویست بوو. كه‌چی ئه‌میشی له ئاگایی دوو دیودا نه‌نووسیوه، له‌م نه‌نووسینه‌دا نائومێدییه‌كی ترسناك ده‌بیندرێ. پێویست بوو ئاماژه بدات، كه ده‌ستپێك و نه‌وا و هه‌ڵدانی بانگه‌وازی شیعره‌كه‌ی، له ده‌ستپێك و نه‌وا و هه‌ڵدانی بانگه‌وازی شیعری: (هه‌ڵسانه‌وه) وه‌رگرتووه، ده‌ی جا چی بووه. ئه‌گه‌ر ویستی جارێكی تر له (ئاگایی بێگه‌رد)دا شیعره‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، ئه‌م ئاماژه‌یه یارمه‌تی (خۆبوونی) و (چییه‌تی) نووسینی ده‌دات، (خۆبوونی) و (چییه‌تی)، تۆوی به بڕشتن بۆ به‌خشش و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ده‌ست دراو و ئاست پێدانه‌وه‌ی. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی بنیادی هه‌ردوو شیعریش له یه‌ك جیان.
له ئاگایییه‌كی بێگه‌رد تردا (نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت) له ژماره، (189)ی گۆڤاری (ڕامان) 5/2/2013 دا، شیعرێكی به ناونیشانی:
(ماڵێك به میوانان ڕۆشن)، (ئاماده‌كردووه) و بڵاوكردووه‌ته‌وه. ناونیشانه‌كه‌ی له لاپه‌ڕه (66)ی كۆشیعری: (شه‌ڕی چل ساڵه – سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)، 2005 چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر. وه‌رگرتووه.
(مرۆڤی خه‌یاڵپه‌روه‌ریش
به‌ناو ده‌غڵدا دێت و ڕێگای ده‌كرێته‌وه
ڕه‌نگی ده‌رگای ماڵه دانیشتووان ڕۆشنه‌كه‌ی
له دڵی نیشت).
قسه‌ی سووڕاندووه و به هێز و ته‌وژمه‌وه هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌واشه‌كاری دا. بۆ ئه‌وه‌ی، وه‌رگرتن، یان گواستنه‌وه، یان قۆپیه‌یه‌كی ناقۆڵای له‌بن خوری حه‌فت ساڵان بشارێته‌وه، له‌ملا و ئه‌ولادا هه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ڕێك سه‌د و هه‌شتا پله هه‌ڵگه‌ڕاندووه‌ته‌وه و مایكرۆفۆنێكی شه‌ش ده‌میشی به ده‌ست و ده‌مه‌وه گرتووه، ده‌ستنیشانكردنی مێژووی نێوان 2005 بۆ 2013، رێك سه‌د و هه‌شتا پله هه‌قیقه‌ته‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دۆخی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كه، هه‌م داوه‌ر و تاوتوێكاری چۆنیه‌تی ڕوودانی پرسه‌كان و هه‌موو شتێك به جوانی ببینه.
ئه‌م ئاماژه‌یه‌م ته‌نیا بۆ ئه‌مه دا بڵێم: بۆ پڕوپاگه‌نده‌كردن به‌ره‌و هه‌ڵه خوێندنه‌وه، یان بۆ له‌كه‌داركردن، یان گومان خستنه سه‌ر ئه‌زموونێك. له‌سه‌ر گوریسێكی به گرێوگۆڵ و كورتدا یارییه‌كی به‌تاڵی كرد و هاوڕا و پێڕ و هاوده‌نگی بۆ كۆ نه‌كرایه‌وه، ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ورد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی خودیدا بخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌و باره چ مانا و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت و ئاكاری چ كولتوورێك ئاشكرا ده‌كات، هه‌روه‌ها له هونه‌ری ورده‌كاریی ویژداندا براوه‌ی خه‌ڵاتی سڵكردنه‌وه‌ی (وشه) له (وشه) ده‌بێت. ده‌شمه‌وێ له ڕامانێكی هه‌ستیار و فۆرم و ته‌كنیكێكی په‌یڕه‌وكراودا ده‌ستكاری مه‌ودا و مانای په‌ندێكی به (ماك) و (ڕه‌گ) بكه‌م و ڕووبه‌ڕووی نیگه‌رانییه‌كی زۆرتری بكه‌مه‌وه.
هه‌تا خاوه‌ن خه‌رمان ڕاوه‌دووی هه‌راسانكاری نا، هه‌راسانكار خاوه‌ن خه‌رمانی هه‌راسان كرد. خه‌رمانی گه‌وره‌ش هه‌میشه هه‌راسانكاری به ده‌وره‌وه‌یه. ئه‌ی شیعری بێگه‌رد، داوای لێبووردنت لێ ده‌كه‌م. جار جاره دێمه سه‌ر سه‌كۆی (ناچاری)یه‌وه. په‌یوه‌ندی ڕایه‌ڵ و تانوپۆی گوته‌زای باپیرانه: ئه‌وه نوێژه، به‌ری درێژه، هه‌موو شته‌كان ڕابردوویه‌كی نادیاریان نییه و پێیاندا هاتوومه‌ته‌وه. بۆ ئه‌م ورده پرسانه كتێبێكم به‌ناونیشانی: (مه‌ودای مانا) نووسیوه و له‌سه‌ر سه‌كۆی (ناچاری)یه‌كاندا وه‌ستاوم، ئه‌وه‌ی ویستوومه نووسیومه، ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ڵه‌م تێیاندا كردووه، پێیاندا هاتوومه‌ته‌وه و پێداچوونه‌وه‌م بۆیانكردووه. سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌ر نووسینێكیش خوێنه‌ره‌كه‌یه‌تی، خوێنه‌ری نموونه‌یی ته‌نیا ڕووكاری بابه‌ت ڕێنمایی ناكات، به هیچ پێودانگێك هه‌ڵه و چه‌واشه‌كاری وه‌رناگرێت، نامۆیی له هه‌قیقه‌تیش ناكات، فه‌زای زاڵ ماكی داهێنان و ڕه‌گی داهێنه‌ره، هه‌روه‌ها ماك و ڕه‌گ جیهانی ده‌ق و جیهانی خوێنه‌ریشه، هه‌م كلیلی ناسینی دنیاشه.
ئه‌وه‌ی خوێنی به گه‌رمی له جه‌سته‌ی دنیا هێشتووه‌ته‌وه، ناكۆكی نێوان بوونه‌وه‌ره‌كانه، نه‌ك دژایه‌تی. ناكۆكی چاوی مرۆڤ ده‌كاته‌وه. دژایه‌تیش هه‌موو شتێك له چاو نزیك ده‌كاته‌وه تا ته‌واو به‌ری چاوت ده‌گرێ، ئه‌وه‌نده خۆخوازت ده‌كات، ته‌نانه‌ت ناوله‌پی خۆت و ناوچه‌وانی خوداوه‌ندش نه‌بینی. ئه‌مه خه‌سڵه‌تی یه‌كه‌م و كۆتایی دژایه‌تییه. دژایه‌تی بایه‌خی زۆری له ده‌ست داوه و ناكۆكیش بایه‌خی زۆری به ده‌ست هێناوه.
دژایه‌تی ئاراسته‌یه‌كه له مه‌ودایه‌كی كورتدا تیر و هێڵه‌كه‌ی بۆ خودی خراپه‌كار ئاراسته ده‌بێته‌وه و له‌ناو تیر و هێڵه‌كه‌دا ڕایده‌گرێت و وه‌ك شه‌رمه‌زارێك ده‌یهێڵێته‌وه، ئه‌گه‌ر بچینه (ناوه‌ند) و سه‌رنجێك له به‌رده‌وامێتی مێژوویی بده‌ین، ده‌گه‌ینه ڕه‌گوڕیشه‌ی هۆشیارییه‌وه، ئاخۆ ئه‌ده‌ب و داهێنان چیان ده‌وه‌ێ، چۆنیش ده‌توانین ئه‌و (شوێن) و (كات)ه بپارێزین، كه جیهانی نموونه‌یی ناخمان پێی سپاردووین. خودا خۆی ده‌مانپارێزێت و داهێنان و جیهانی نموونه‌یی ناخمان، به‌ها و ئامرازی پێوانه‌ن.
كانوونی دووه‌می 2018 هه‌ولێر