سیناریۆكانی به‌رده‌م ئایندهی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان … به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
•
پێشه‌كی :
ئه‌م نووسینه هه‌وڵێكی ئه‌كادیمی، مه‌یدانی، به‌راوردكارانه‌ی زانستیه، بۆ سۆراخكردن له‌سه‌ر ئایندهی هه‌ژموونی حزبێكی كاریگه‌ر، كه به‌دیاریكراوی (40) ساڵی ڕه‌به‌ق ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه له‌سه‌ر شانۆی سیاسی و سه‌ربازیی و هه‌رێمایه‌تی و حوكمڕانی كوردیدا له‌باشوری كوردوستان. هۆكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م تۆپیكه بۆ شیكردنه‌وه جۆراوجۆرن، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه: له‌پاش نه‌خۆشكه‌وتنی سكرتێری گشتی (ی،ن،ك) تادێت سێ فاكته‌ری (دارایی، ڕه‌مزی كاریگه‌ر، جوگرافیا) له‌هه‌ناوی ئه‌م حزبه‌دا به‌ره‌و كاڵبونهوهو كزبونه، یه‌كێتی كه‌وتۆته به‌رده‌م قه‌یرانی نه‌بونی هێمایه‌كی مه‌عنه‌وی و، داراییه‌كی په‌رتكراو، جوگرافیایه‌كی پڕ له ده‌نگه ده‌نگ، بۆیه له پاش ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیار بۆ یه‌كێتی به به‌یاننامه‌كه‌ی (2ی ئه‌یلولی 2016) و قووڵبونه‌وه‌ی ململانێكان و دروستبونی ناكۆكی، ڕای گشتی كوردوستان به‌گشتی و، جه‌ماوه‌رو كادیره‌كانی هه‌مان حزب به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م گێژاوێكدان و، ئه‌یانه‌وێت له لێكه‌وته‌و ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م كه‌یسه تێ بگه‌ن؟. ئه‌م ململانێیانه دوای (40) ساڵ هه‌وراز و نشێو و ئیداره‌دانی كات سه‌ری له‌كوێوه ده‌رئه‌چێت؟. باڵانسی هێز له‌نێوان ئه‌م دوو باڵه‌دا چۆن و بۆچی دابه‌شبووه؟. ڕۆڵی ئێران و حزبه كوردوستانیهكانی تر له‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هاوكێشه نێوخۆییه‌كانی (ی،ن،ك) دا چییه ؟. سیناریۆكانی به‌رده‌م ئایندهی یه‌كێتی چیین؟. به‌گشتی حزبی ناوبراو نه ده‌زگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌های هه‌یه كه جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی خۆی تێ بگه‌یه‌نێت، نه ئهدمۆسفێرێكی وای دروستكردووه، كه له‌سه‌رچاوه مرۆیی و داهاته دارایی و نه‌وتیه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆی تێ بگات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌پێویستم زانی بێلایه‌نانه له‌سه‌ر سیناریۆكانی به‌رده‌م ئایندهی (ی،ن،ك) بكۆڵینه‌وه، له‌ژێر ڕۆشنایی تازه‌ترین بارودۆخه نێوخۆیی و هه‌رێمیه‌كاندا.
یه‌كه‌م: ناوه‌ندی بڕیار
بڕیاری سیاسی چی یه (What is the making decision) ؟. چۆن بڕیاڕی سیاسی دروست ئه‌كرێت (How do you making decision) ؟. كێ بڕیاری سیاسی ده‌رئه‌كات (Who is making decision) ؟.
حزب پێداویستیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه،له‌هه‌ر شوێنێك كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بو، زۆرینه‌یه‌كی ملكه‌چ “محكوم” وه كه‌مینه‌یه‌كی فه‌رمانڕه‌وا “حاكم” هه‌یه، بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویستی و داخوازییه‌كانی زۆرینه كه خه‌ڵكه، پێویسته حزب كۆمه‌ڵێك ڕێسا‌و یاسا‌و ڕێنمایی له هه‌ڕه‌می ده‌سته‌ڵات و پێگه‌ی گرنگی خۆیه‌وه شۆڕ بكاته‌وه بۆ خواره‌وه‌ی خۆی. ئێ یه‌كێتی ئه‌مه‌ی نییه؟!. دروستكردنی بڕیاری سیاسی له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دا له‌سه‌ر بنه‌مای ” كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاست و دروست” ئه‌بێت، بۆ گه‌شه‌پێدانی سیاسی و ئابوریی له‌ماوه‌كانی ئاینده‌دا. كێن ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی دا زانیاری ڕاست و دروست كۆئهكهنهوهو، بڕیاری لێ دروست ئه‌كه‌ن؟. (نییه). ئه‌وانه‌ی بڕیاری سیاسیی ئه‌ده‌ن، به‌نزیكی هه‌رئه‌وانه‌ن كه سیاسه‌تی گشتی دروست ئه‌كه‌ن، ئه‌مه لهسیستهمێكهوه بۆ سیسته‌مێكی تر ئه‌گۆڕدرێت. بۆ نمونه له‌و ناوچانه‌ی دیموكراتیه‌تیان تیا به‌رقه‌راره ” به ئالیه‌تێك خه‌ڵك به‌شداری ئه‌كات، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كان” به‌شدارن. به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر خێزانێكی ده‌سته‌ڵاتدار، یان نوخبه‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو، هه‌موو بڕیارێك ئه‌ده‌ن، په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كان و مه‌كته‌بی سیاسیه‌كان و پارێزگاكان ته‌نها بۆ ناو و هه‌یكه‌ل دانراون. بۆیه دروستكردنی ناوه‌ندێكی بڕیار بۆ (ی،ن،ك) پڕ به پێستی خۆیه‌تی، جا ههرباڵ و كوتله‌یه‌ك بیكات، ئێستا تاك تاك سایكۆلۆجیهت و مێنتاڵیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبانه بخوێنیته‌وه، به‌به‌راورد به‌وه‌ی له‌جیهان و ناوچه‌كه‌دا ڕووئه‌دات، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و مه‌كته‌بی سیاسی و كادیره‌كانیان نه‌خوێنه‌وارن، هه‌ر ئه‌مانه به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بووه له وێرانكردنی ژێرخانی هه‌رێمی كوردوستاندا.
هه‌روه‌ك له (وێنه‌كه‌دا ڕوونم كردۆته‌وه) باڵی ناوه‌ندی بڕیار له (ی،ن،ك) بریتین له (9) نۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و (9) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی. هه‌رچه‌نده كۆی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه (2) ساڵه به‌پێی په‌یڕه‌و و پرۆگرام شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه، به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی كۆنگره‌ی حزبه‌وه، جگه له‌وه‌ش ناوه‌ندی بڕیار كه هێما دیاره‌كانیان (به‌رهه‌م ساڵه‌ح) و (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) ه، زۆرینه‌ی ئامرازه‌كانی میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕای گشتی یان له‌گه‌ڵه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كادیری سه‌ربازی و میدیایی و په‌رله‌مانی كارا‌و كاریگه‌ر، پاشان ئاڕاسته‌یه‌ك له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردوستان له‌گه‌ڵ پشتگیریی كردنه له‌باڵی ناوه‌ندی بڕیاری (ی،ن،ك). سه‌رباری ئه‌مه‌ش هێزێكی مرۆیی و دیبلۆماتی باش له‌ده‌وری (د. به‌رهه‌م ساڵه‌ح) كۆبونه‌ته‌وه، یاخود له خۆئاماده‌كردنن بۆ پاڵپشتی كردنی، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕابردووی له تواناسازیی گه‌نجان و لاوان و، پاڵپشتی كردنی بۆ دروستكردنی توانای مرۆیی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ژماره‌ی سه‌ركرده‌كان ناوه‌ندی بڕیار كه‌مترن، واده‌رئه‌كه‌وێت ڕه‌مزێكی كارا‌و لێوه‌شاوه‌ی وه‌ك “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” له‌ناو باڵی زۆرینه‌دا نه‌دۆزینه‌وه كه “هیرۆ برایم ئه‌حمه‌د” سه‌رپه‌رشتی ئه‌كا.
دووه‌م: باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی “زۆرینه”
به‌پێی ژماره ئه‌م باڵه زۆرینه‌ن، ئه‌توانین بڵێین ئه‌مانه “باڵی نه‌وته‌كه” ن. كه پێك دێن له (10) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و (20) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، هاوسه‌ری تاڵه‌بانی “هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د” ئاڕاسته‌یان ئه‌كا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسیی باڵایان له‌گه‌ڵه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین و، كاریگه‌رن، وه‌كو ” سه‌رۆك كۆماری عێراق دكتۆر فواد مه‌عسوم، عادل موراد، له‌تیف ڕه‌شید، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵه‌بانی، لاهور تاڵه‌بانی و براكانی، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی”. ئه‌م كۆمه‌ڵه له‌پێناو دروست نه‌بونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، به توندی تێده‌كۆشن دژی باڵی ناوه‌ندی بڕیار. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و كادری سه‌ربازی و كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی له‌ده‌ستی ئه‌م باڵهدان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتگیری ئه‌م باڵه ئه‌كات. “وه‌ك له‌م هێڵكارییه ڕوون كراوه‌ته‌وه”
ئایا ناوه‌ندی بڕیار وه‌رچه‌رخان دروست ئه‌كات؟.
توركیا له‌ساڵی (1980) ه‌وه تاوه‌كو (2002) به‌قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره‌و ئاشوبێكی زۆردا تێپه‌ڕی، له تیرۆری سیاسیه‌وه بۆ بانك بڕین، له قه‌رزی ده‌ره‌كیه‌وه بۆ دابه‌زینی به‌های لیره‌و به‌رهه‌می نیشتمانی. له‌ڕووی سیاسیشه‌وه له‌ساڵی (1970) ه‌وه ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ر مۆدێلی ئه‌ربه‌كانی، چه‌ندین حزبی دامهزراندو، سه‌ركه‌وتوو نه ئه‌بو دائه‌خرا، “حزبی نیزامی نیشتمانی” به‌دوایدا “حزبی سه‌لامه‌ی نیشتمانی” و ئینجا “حزبی ڕه‌فاه” و پاشانیش “حزبی فه‌زیله” هه‌موو ئه‌مانه له‌هه‌ناوی یه‌كه‌وه دروست ئه‌بوون و دادگای ده‌ستوری و هه‌لومه‌رجه‌كه شكستی پێ ئه‌هێنان، تا دواجار له‌هه‌ناوی حزبی فه‌زیله “Fazilet Partisi” ه‌وه، دوو حزب دروست بون: یه‌كێكیان “حزبی دادوگه‌شه‌پێدان- ئاكه‌په- Adalet ve Kalkinma Partisi” بو، كه لایوابو چیتر له‌و مۆدێله ته‌قلیدییه بۆ سیاسه‌تكردن ده‌ربچن، به‌سه‌رۆكایه‌تی “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان” خۆیان وه‌ك حزبێكی لیبراڵی نوێخواز ناساند، كه خواستی یان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی ، پیاچونه‌وه به كاری حزبایه‌تی له توركیا و كرانه‌وه به‌ڕووی دونیای ده‌وروبه‌ردا.
دووه‌میشیان، حزبی سه‌عاده‌تی دایك بو، به‌سه‌رۆكایه‌تی ” نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان” دوای ئه‌و هه‌موو ههورازو نشێوه‌ی بڕی بوی، هه‌ر سوور بو له‌سه‌رئه‌وه‌ی ترادیشناڵانه چۆنی هێناوه، وابكات و قسه‌یه‌كی تری نه‌بو. له‌به‌رئه‌وه ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی (10%) یش تێپه‌ڕێنێت تا بچێته په‌رله‌مانه‌وه… له‌ئه‌نجامدا حزبی ئاكپارتی كه له (14ی ئابی 2001) جیابۆیه‌وه، له (نۆڤه‌مبه‌ری 2002) توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له‌توركیا تۆماربكات، بردنه‌وه‌یه‌ك كه بۆ چوارههڵبژاردنه به‌دوای یه‌كدا ئه‌یباته‌وه، ئه‌و ده‌مه‌ی ئاكپارتی هاته سه‌رحوكم توركیا (480) ملیار دۆلار قه‌رزار بو، له (6) ساڵدا هه‌موو قه‌رزه‌كانیان دایه‌وه‌و، بوون به شه‌شه‌مین ووڵاتی ئابوریی جیهانیش. ئه‌مه چی بو؟. ئه‌مه تیمێكی به‌شه‌ری به‌هێزو پڕۆفیشناڵ بون، ئه‌زمونیان له‌توركیادا وه‌رگرتبو، نه‌ك كه‌سانێك كه حزب بۆ ده‌مه ده‌مێ گه‌وره‌ی كردوون، تووشی شه‌واره‌و تاریك بینی بوون.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردوستانیش، ئه‌زمونی زۆری له‌گه‌ڵ جیابونه‌وه هه‌یه، هه‌موو جیابونه‌وه‌كان به‌قازانجی حزبی دایك بون، له توانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی، بۆ ئاڵای شۆڕش، بۆ جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌موویان له‌ده‌رگای پشته‌وه ڕۆیشتن و، له‌ده‌رگای پێشه‌وه هاتنه‌وه ژووره‌وه..
پرسیار: ئایا (زه‌مه‌ن) له یه‌كێتی قبوڵ ئه‌كات ؟. به‌رداشی زه‌مانه یه‌كێتی ئه‌هاڕێت یان یه‌كێك لهباڵهكان ؟. زه‌مه‌ن له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و “سوڵتان سوله‌یمان” ی قبوڵ نه كرد، كه نفووسی خۆی گه‌یاندبوه (3) كیشوه‌ری گه‌وره‌ی دونیا، فه‌رمانڕه‌وایی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌كرد. (ی،ن،ك) كه‌وتۆته به‌ر ناوچه‌یه‌كی جوگرافی كه سوله‌یمانیه‌و، به‌پێش چاوی میدیاكانی جیهانیشه‌وه سه‌ركرده‌كانی قومار به نه‌وت و كوردی كه‌ركوكه‌وه ئه‌كه‌ن!. ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه (پ،د،ك) تیایدا جووڵه ئه‌كا، ته‌نها خۆیه‌تی “زۆنی زه‌رد” ه ، به‌ڵام ئێستا شتێك نه‌ماوه به‌ناوی “زۆنی سه‌وز” له‌ناوچه‌ی سوله‌یمانی، چونكه جگه له دووباڵی یه‌كێتی، هه‌ریه‌كه له: گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، سه‌له‌فیه‌ت، پارتی، بزافهكانی سه‌ر به‌په‌كه‌كه، ئێران، چه‌ندین پرۆژه‌ی تریش تیایدا ئیش ئه‌كا..!. له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م باسه‌دا وه‌ڵامه‌كان ڕوونتر ده‌رئه‌كه‌ون.
سێهه‌م: ڕۆڵی ئێران له‌ململانێ نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی دا.
ئێران، بۆ گرفته ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی خۆی، كه‌وتۆته به‌رده‌م بڕیاری سه‌خت، له‌دوای ڕووخانی شا (1978) ه‌وه، به‌پێی مادده‌ی (54) له‌ده‌ستوری ئێرانی ئه‌وه هاتووه كه ئیش له‌سه‌ر “هه‌نارده‌كردنی شۆڕش ئه‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان”. به‌واتایه‌كی تر ده‌ستوه‌ردان، یاخود دروستكردنی گروپی جۆراوجۆر بۆ پاراستنی سیاسه‌تی ئێران نه‌ك هه‌ر تۆمه‌ته به‌ڵكو له‌ده‌ستوردا چه‌سپاندویانه. به‌م پێیه‌ش ئێران له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی (2003) ه‌وه له عێراقه، ئێران له لوبنانه لای حزبولڵایه، له سوریایه، له یه‌مه‌نه، له ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كانی هورمزه..ئه‌مه‌ش سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆری بۆ ئه‌و وڵاته دروستكردووه، كه هۆكارێكی گرنگی قه‌یرانه داراییه‌كه‌یه‌تی، هاونیشتمانیانی شه‌كه‌ت كردووه‌و تووڕه‌ن له‌سیسته‌مه‌كه. وێڕای نه‌بونی ئازادی بیروڕاو مافی داواكاریی خواسته‌كان له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، ئێران ئیمڕۆكه ئاوسه به‌شۆڕشێكی ناوخۆیی نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌ی كورده‌كان، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر گرانی گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌ڵكو سووننه‌و بلوج و ئازهرو توركمان و كه‌مینه‌كانی تریش لهتوڕهییدان.
ئه‌گه‌ر ئێران، واز له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی بهێنێت، خۆی بۆ ناوه‌وه ته‌رخان بكات و، سه‌رف بكات، ئه‌وا شه‌ڕه ناوچه‌ییه‌كانی هاوشێوه‌ی داعشی بۆ ئه‌هێننه سنوره‌كانی، وه‌كو خامه‌نه‌یی ساڵی (2014) گوتی ” ئاسایشی هه‌ولێر وه‌ك ئاسایشی سنه‌و مه‌ریوان سه‌یر ئه‌كه‌ین”… خۆ-ئه‌گه‌ر ئێران واز له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی نه‌هێنێت، ئه‌وا كێشه ناوخۆییه‌كانی زیاتر ئه‌كه‌ن. دووریش نییه نه‌یاره‌كانی له ناوه‌وه ئیش له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی و شۆڕشێك نه‌كه‌ن!.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ئێران وه‌ك دۆست سه‌یری (ی،ن،ك) ناكات، وه‌ك بارمته‌یه‌ك ناوچه‌ی سوله‌یمانی تا كه‌ركوك و دووز ئه‌بینێت، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی له ساته‌وه‌ختی سهكتهلێدان له “تاڵه‌بانی” ه‌وه خستۆته گه‌ڕ، هه‌موو كارته‌كانی به‌كارهێنا به‌رانبه‌ر یه‌كێتی، سه‌ره‌تا تیمێكی سه‌ربازیی پزیشكی هه‌واڵگریی نارده “مه‌دینه تووب” ی به‌غدا بۆ زانینی ئاست و ڕه‌وشی نه‌خۆشیه‌كه‌ی تاڵه‌بانی. دواتر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2013) دا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌كێتی كرد تا حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی نه‌كه‌وێت، پاشان ویستی گۆڕان و یه‌كێتی بكا به‌یه‌ك و ناوه‌ندێكی بڕیاریان هه‌بێت (هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بو). ئه‌وجا ویستی به‌ڕێگه‌ی (ی،ن،ك) ه‌وه ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوكدا له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعش دا، كه ئه‌وكاتانه پارێزگاری شاره‌كه وه‌ك نه‌یاری (پ،د،ك) خۆی ئه‌نواند، له‌پڕ دوای سه‌ردانێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و پارێزگاری كه‌ركوك، له (10/7/2014) نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌ونه‌ی پێویست بو كه‌وته هێڵی توركیا‌و، هێزه‌كانی پارتی كۆنترۆڵی بای حه‌سه‌ن و ئاڤانا یان كرد. به‌مه‌ش كۆماری ئیسلامی بێ‌ئومێد تر بو، دواجاریش به‌جیا له‌گه‌ڵ باڵه‌كانی یه‌كێتی هه‌وڵیان داوه‌و بێسوود بووه.
سه‌ردانی ” مه‌سعود بارزانی” و “نێچیرڤان بارزانی” كه له‌هه‌ڕه‌می پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمدان بۆ ئێران، وه پێشوتر بۆ به‌غداو كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بێئه‌ندازه له‌سه‌ر حیسابی په‌یوه‌ندییه‌كانی (ی،ن،ك) ه. سیاسیی و جۆرناڵی كورد واز له‌هه‌رشت بهێنن، واز له ته‌حلیلی كوردهواری بۆ سیاسه‌ت ناهێنن!!. بارزانی زیاد له‌كێڵگه‌یه‌كدا یاری ئه‌كات. پشتگیری عه‌بادی ئه‌كات، تا هه‌یمه‌نه‌ی مالیكی لاواز بێت، سه‌ردانی ئێران ئه‌كات، تا یه‌كتر وه‌ك به‌ربه‌ست نه‌بینن.
چواره‌م: نه‌وت و غازی سروشتی له سیاسه‌تی (ی،ن،ك) دا !
هه‌موو ئه‌م زۆنه‌ی كه‌ناوچه‌ی ژێرده‌سته‌ڵاتی (ی،ن،ك) بووه، ژماره‌یان ناگاته (2,5) دوو ملیۆن و نیو، كه سه‌رمایه‌دارێكی به‌سه‌لیقه ئه‌توانێت هه‌موویان ڕاپه‌ڕینێت، ئه‌ڵمانیا فیدراڵیه‌ته، ته‌نها یه‌كێك له‌ویلایه‌ته‌كانی “ناوچه‌كانی باكوری ڕووباری ڕاین” (162) پارێزگایه. سه‌یره (16%) ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردوستان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیاندایه، نه‌وتی كه‌ركوك له (2013) دا هه‌نارده‌كه‌ی (750000) حهوتسهدو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل بوه له‌ڕۆژێكدا، ئێستا (150000) سه‌توپه‌نجا هه‌زاره!. ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه كێڵگه نه‌وتیه‌كان بۆ نمونه “خهبباز” كه غازی سروشتی تیا به‌رهه‌م دێت نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه. چه‌ندین بیریان ووشك بووه. هیچ ووڵاتێكی دواكه‌وتووش له‌دونیادا نییه نه‌وته‌كه‌ی به خاوی بنێرێته ده‌ره‌وه‌و، پێكهاته پیترۆكیماوییهكان و، به‌نزین و گازوایل له ده‌ره‌وه به‌گرانتر بكڕێته‌وه..!؟.
دووه‌م گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غازی له عێراقدا، له‌ناوچه‌ی قادركهرهمه، كێڵگه‌ی كۆرمۆره كه (4,3) تریلیۆن پێ سێجا غازی یه‌ده‌كی هه‌یه، هه‌ندێك بیری كه نه‌وتی تیایه، هه‌ر سیاسیه‌و پشك ێك و چه‌ند ته‌نكه‌رێكی هه‌یه‌و، نه‌وتی ئه‌م كێڵگهیهیان گه‌یاندۆته ئه‌فغانستان!!. له (22ی شوباتی 2016) ئۆكسفۆرد په‌یپه‌رێكی له (49) لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی ” Under the mountain: Kurds Oil and regional politics”” له‌پاڵ شاخه‌كان دا: نه‌وتی كورد‌و سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی”، به‌دوایدا ستراتفۆرد، هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه جگه له ئاماژه كردن به بڕی یه‌ده‌گی ووزه له‌هه‌رێم و، كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی، به ووردیی باسیان له هێڵه‌كانی ووزه كردووه له‌ناوچه‌كه، یه‌ك له ئۆپشنهكانیان ئه‌وه‌یه (ی،ن،ك) بڕیاری سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و، نه‌وتی كه‌ركوك و گه‌رمیان بباته حه‌وزه‌ی كه‌نداوی فارس به‌خاكی ئێران‌دا. به‌مه‌ش ئێران سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی بۆ ناوچه كوردنشینه‌كانی سه‌رسنور ده‌ست ئه‌كه‌وێت، جگه له‌پاڵاوگه‌ی سنه یه‌كێكی تریش ئه‌كاته‌وه. ئه‌وه‌شی ئه‌مێنێته‌وه له‌حه‌وزه‌ی خه‌لیجه‌وه بازاڕی بۆ ئه‌دۆزرێته‌وه له ئه‌هواز. لێره‌دا دوو پرسیار ئه‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: بۆچی ئه‌بێت له‌ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی دونیاوه زانیاری سه‌باره‌ت به‌م ناوچه‌یه‌ی خۆمان بزانین؟. هه‌موو ئامرازه‌كانی میدیای یه‌كێتی و، ئۆرگانه‌كانی، كێ له‌سه‌ر هێڵی ووزه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و هێڵی ووزه له حه‌وزه‌ی كه‌نداو ته‌نانه‌ت وتارێكی هه‌یه؟. ئه‌ی خه‌ریكی چین!؟.
دووه‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی هه‌رێمی كوردوستان بڕیاری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازی سروشتی نه‌داوه بۆ ئێران، به‌ڵام به‌درێژایی ساڵ ڕۆژانه (150000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ی ئێران ئه‌كرێت، ئه‌مه چی یه؟.!.
سه‌رئه‌نجام و سیناریۆكان.
پێدراوه‌كانی ناو ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، ” ئه‌گه‌ر ئه‌توانی خۆت بگۆڕه، ده‌نا زه‌مه‌ن ئه‌تگۆڕێت”. زه‌مه‌نی ئێستای حزب ئه‌وه نییه یه‌كێك له باڵاترین سه‌ركرده‌كان پشتگیریی یه‌كێك بكات و، دواتر بیفرۆشێت به‌چه‌ند ملیۆنێك و یه‌ك دوو پله‌و پایه بۆ كوڕ‌و كه‌سوكاره‌كانی. به‌به‌راورد به‌سه‌ره‌تای جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ساڵی (2009) كه نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نه‌بو، ئێستا: تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی، ئامرازه‌كانی میدیا‌و، كادیره‌كانی حزب، بارودۆخی ناوچه‌یی، گۆڕانكاریی زۆری به‌سه‌رداهاتووه.
بۆیه، سیناریۆكانی به‌رده‌م ئایندهی یه‌كێتی نیشتمانی كوردوستان، له (3) سێ سیناریۆ تێپه‌ڕ نابێت:
یه‌كه‌م: یه‌كگرتنه‌وه، تێكه‌ڵبونی یه‌كێتی و گۆڕان ته‌نها ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی مابو، “نه‌وشیروان مسته‌فا” گه‌شتی له‌نده‌نی كرد‌و، ناوه‌ندی بڕیاری (ی،ن،ك) یش ڕاگه‌یه‌ندرا، ناوه‌ندی بڕیار وای نیشاندا كه پێشوازی له ڕێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی ئه‌كا. ئه‌گه‌رچی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌یتوانی سێ مانگ بخایه‌نێت، به‌هۆی پرسی پارێزگاری سوله‌یمانی و، فره مینبهرییهكی زۆر، به‌جۆرێك كه‌س گوێ بۆ “نه‌وشیروان موسته‌فا” ڕانه‌گرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی (باڵی نه‌وته‌كه) و گۆڕان، یاخود باڵه‌كانی یه‌كێتی یه‌ك نه‌گرن، (جوگرافیا) و (ڕه‌مز) و (دارایی) له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. ئه‌نجومه‌ن یان كۆنسهیهكی هاوسه‌رۆكی دروست بكه‌ن، یاخود یه‌كێك لهجهمسهرهكان “كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ” به بیانویه‌كه‌وه بگه‌ڕێته‌وه مه‌كته‌بی سیاسی (ی،ن،ك). هه‌موو ئه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی سیناریۆیهكدان بۆ یه‌كگرتنه‌وه.
دووه‌م: جیابونه‌وه، باڵی ناوه‌نده‌ی بڕیار له یه‌كێتی جیائه‌بنه‌وه، كاردانه‌وه‌كانیشی له‌سه‌ره‌تاوه توند‌و فیزیكی ئه‌بێت، تا ئاستی به‌یه‌كداكێشان، جیاواز له ململانێی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان موسته‌فا، كه نمونه‌ی دوو پیاوی به‌ئه‌زمون و ڕۆشنبیری شه‌ست ساڵی ڕابردوو بوون، بۆیه جیابونه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كێتی نه‌رمترین جیابونه‌وه بووه له مێژووی كورددا. به‌مه‌ش هه‌رێمی سوله‌یمانی ئه‌بێته ناوچه‌یه‌كی نا ئارام. هه‌روه‌كو له ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ساڵی (2011) به‌ناوچه‌ی نائارام دانرابو، كه نا ئارام بو، سه‌رمایه ڕووی تێ ناكا، گه‌شه‌پێدان دروست نابێت.
سێهه‌م: په‌رتبون، یه‌كێك له‌قه‌یرانه گه‌وره‌كانی ناوچه‌ی سوله‌یمانی له‌ده‌ستدانی (سه‌ر) هو، جه‌سته‌كان به بێ سه‌ر ئه‌گه‌ڕێن، ناوه‌ندێك بۆ بڕیاردان و بیركردنه‌وه دوور له ژاوه‌ژاو نییه. له دوواین هه‌ڵبژاردنی به‌لجیكادا به‌هۆی ناكۆكی زۆنی هۆڵه‌ندی نشینه‌كان و بهلژیكهكانهوه، نزیكه‌ی (1) ساڵ و (4) مانگ حكومه‌ت پێك نه‌هات، چونكه سیسته‌م هه‌بو، كاروباره‌كان وه‌ك خۆیان به‌ڕێوه ئه‌چوون، له باشوری كوردوستان سیسته‌م به‌ستراوه به هێمایه‌كی مه‌عنه‌وی سیاسی گه‌وره‌وه، ئه‌گه‌ر نه دۆزرایه‌وه، په‌رتبون ڕووئه‌دات و، وه‌ك ئاردی ناو دڕك، هه‌ندێك ئه‌چنه‌وه به‌لای ئه‌و پارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه كۆیان كردۆته‌وه، هه‌ندێك خه‌ریكی كۆمپانیای نێوخۆیی ئه‌بن تا هه‌لێك دێته‌وه پێشه‌وه، هه‌ندێك خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانیان ئه‌بن (به‌و پێیه‌ی خۆیان ئه‌یانه‌وی َ)….تادوایی و به‌مشێوه‌یه په‌رت ئه‌بن. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیه‌كان چاوه‌ڕێی زه‌مه‌ن بكه‌ن و، خۆیان بێچاره بن و نه‌زانن سه‌ری ئه‌م ململانێیانه له‌كوێوه ده‌رئه‌چێت، ئه‌وا زه‌مه‌ن ئهیانگهیهنێت به “په‌رتبون”..
ڕاسپارده‌كان
یه‌كه‌م: بۆ (ی،ن،ك) گرنگه خۆی له بیروباوه‌ڕ و كاراكته‌ری موزه‌یه‌ف (به‌تاڵ) بپارێزێت و، له‌مه پتر بهههڵدێریدا نه‌به‌ن. ئه‌وه‌ی به‌كه‌ڵكی یه‌كێتی دێت پێش ئێران و پارتی و پاره‌ی نه‌وت، ته‌نها تیمێكی به‌شه‌ری (موارد البشری) به‌هێزه، كه (ی،ن،ك) نییه‌تی. پێویسته دروستی بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا خاوه‌نی پشتێنه‌یه‌ك كادری ناوه‌ندی به‌توانا بووه، له‌دوای دروستبونی گۆڕان و به‌هێزبونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ئه‌مانه یان نه‌ماون، یان توڕه كراون و وازیانهێناوه، یاخود چوونه‌ته په‌نای حزبه‌كانی تر.
دووه‌م: یه‌كێتی نیشتمانی كوردوستان، چیتر حزبی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌به‌ری ماف و ئازادییه گشتیه‌كان نییه، وێنه‌كه‌ی وێنه‌ی حزبێكی خۆسه‌پێنه‌ری بێ شوناسه، كه له‌سه‌ر تاكتیك و سیاسه‌تی ڕۆژ به ڕێوه ئه‌چێت. نه‌ك فیكرێكی سیاسی هاوچه‌رخ و ستراتیژێكی نیشتمانی به‌هێز. كه‌واته قه‌یرانی ستراتیژ‌و فیكری یه‌كێتی درێژه‌ی كێشاوه.
———————–
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر:
• ئه‌ندامی كۆنگره‌ی (3) ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردوستان.
• خوێندكاری دكتۆرا له سیاسه‌تی ئابوریی نێوده‌وڵه‌تی
• سه‌رۆكی ئینستیوتی مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی.